نیوه‌ی فیلمه‌كه
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
نێچیرڤان بارزانی له وتاره‌كه‌ی كۆنفراسی دوه‌می زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی وتی؛ "ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترساین رویدا" ئه‌مه‌ی سه‌باره‌ت به تاكڕه‌وی مالیكی و بڕینی بودجه وت .
كاتێك له‌دوای 31-12-2007 مالیكی به‌ڵێنه‌كه‌ی به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كه‌مته‌رخه‌می نواند‌و به پشتیاخست باسی تاكڕه‌وی و لادان له‌ده‌ستوری ئه‌ومان زۆركرد كه‌چی له‌هه‌ولێر كرایه‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیر، هه‌رچه‌ند دواتر هه‌ولێر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا نه‌ك له پۆسته‌كه‌ی لایبات ته‌نانه‌ت بڕوانامه‌كه‌یشی لێوه‌رگرێته‌وه.
كورد ده‌سه‌ڵاتی عێراقی له‌م فۆڕمه‌دا به‌م جۆره ناژین، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم له نێوان به‌غداو هه‌ولێرا ته‌نگژه‌یه‌كی بڤه ئاسا هه‌یه‌و پێویسته یان ئه‌وه‌تا فیلمه‌كه رابگرین، یان نیوه‌كه‌ی تریشی ته‌واو كه‌ین، گریمان مالیكی له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات نیه‌و عه‌ره‌بێكی سونه‌یه، ئایه ئێمه بڕیاره له‌عێراقدا بمێنینه‌وه، گه‌ر بڕیاره چۆن و به چ شێوازێك، فیدراڵی، كۆنفیدراڵی یان به ئاشتی ده‌ستمان له‌یه‌خه‌ی یه‌كتر ده‌بێته‌وه، كه ئه‌گه‌ر جیاشبینه‌وه له دیموكراسیه‌تا به ئاشتی ده‌بێت جیابینه‌وه نه‌ك به‌شه‌ڕ، له‌شه‌ڕ هیچی به‌سود سه‌وز نه‌بو، هه‌ركام له‌و رێگایانه هه‌ڵبژێرین، نێچیرڤان زۆر باش ده‌زانێ "ده‌بێت شتێ هه‌ر روبدات جا لێی بترسین یان نا" خۆ ده‌بوایه كاتی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140 له‌كاتی خۆیدا بمانوتایه ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسین وا روئه‌دات، نه‌مانوت، كه كوده‌تای ناو پارله‌مان له 22-7-2008 به‌سه‌ر ده‌ستوردا كرا نه‌مانوت، كه ئۆپەراسیۆنی دیجله دروستكرا نه‌مانوت، كه سه‌دان خێزان له حه‌ویجه‌و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و موسڵ و قه‌ره‌ته‌په‌و شوێنه‌كانی تر ده‌ربه‌ده‌ر كران نه‌مانوت .
ئێستا رویدا كه‌وایه ده‌بوایه هۆشیار زێباری و نێچیرڤان قسه‌ی نزیك له‌یه‌كتریان بكردایه، من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان به كوردی قسه‌ی كرد، كه‌چی له فه‌نتازیاو دیبلۆماسیه‌تی داود ئۆغڵو زیاتر تێگه‌یشتم، گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌رێ ئێمه چیمان ئه‌وێ، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی نیوه ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ی فیلمه‌كه‌یه، گریمان وا كۆتایی هات خوا حافیز، خوا حافیز، پرسی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی موسڵ و شوێنه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به دیاله، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی تره، ئێمه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌كه‌ین نه‌ك نه‌خشه‌و جوگرافیا .
داود ئۆغڵو با چاوێكی خێرا به ئه‌نسكلۆپیدیای ئیسلامی توركیدا بخشێنێ، ئه‌وسا دو وشه به‌كوردی بڵێت، سه‌رانی كورد ئه‌وه‌ته‌ی هه‌ن به توركی و عه‌ره‌بی و فارسی قسه ده‌كه‌ن و كه‌سیش به‌وه هه‌نگوینی له‌كلوی داردا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌و خه‌نی نه‌بوه. ئه‌گه‌ر داود ئۆغڵو ئه‌و چوار وشه‌یه‌ی به‌كوردی نه‌گوتبا وتارێكی زۆر دیبلۆماسی و زۆرزانانه‌ی دا .
له‌وه ده‌چێت نیوه‌ی یه‌كه‌می فیلمه‌كه گۆڕا بێت .
|
|
|