كه‌ركوك راستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌ڵه
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
شاری كه‌ركوك به‌و سنوره‌ی ئێستا هه‌یه‌تی و به‌شێكی به ده‌ستی داعشه‌وه‌یه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی به ده‌ستی حكومه‌تی كه‌ركوك و پێشمه‌رگه و گه‌ریلا ده‌یپارێزن بریتیه له:
ناوه‌نده قه‌زای كه‌ركوك، قه‌زای حه‌ویجه، قه‌زای داقوق، قه‌زای دوبز، ناحێكانی ریاز، عه‌باسیه، زاب، تازه، پردێ، له‌یلان، سه‌رگه‌ڕان، غێده، ره‌شادو مه‌لا عه‌بدوڵاو هه‌ردو ناحێی شوان و قه‌ره‌هه‌نجیر، واته چوار قه‌زاو 12 ناحێ له‌وانه قه‌زایه‌ك و پێنج ناحێ به ده‌ستی داعشه‌وه‌یه، كۆی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه، بریتیه له نێر 705682 كه‌س، مێ 680857 گشتی یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌دو هه‌شتاو شه‌ش هه‌زاروپێنج سه‌د و سی و نۆ كه‌س " 1386539" ئه‌م ژماره‌یه لانی كه‌م ئێستا بۆ یه‌ك ملیۆن و نیو به‌رز بوه‌ته‌وه، ئێمه به نزیكه‌ی ملی‌ونێك و شه‌شسه‌د هه‌زاركه‌سی ده‌خه‌مڵێنین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه هی 6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره، له‌و ژماره‌یه‌ی ئێمه به نزیكی و به ئه‌گه‌ر دامانناوه نزیكه‌ی 800 بۆ 850 هه‌زاری له ناو كه‌ركوكه، ژماره‌كان به‌م جۆره دابه‌ش ده‌بن:
قه‌زای كه‌ركوك: نێر 367103 كه‌س مێ 339846 كه‌س پێكه‌وه 706949 كه‌س ئێمه به ئه‌گه‌ر گه‌یاندومانه‌ته 800 بۆ 850 هه‌زار
حه‌ویجه : 84201 كه‌س گریمان بوه به نزیكه‌ی 100 هه‌زار
داقوق : 51833كه‌س گریمان 70 هه‌زاره
دزبز : 31811 گریمان 40000 هه‌زاره
ریاز : 66290 كه‌س
زاب : 48595 كه‌س
تازه : 27775 كه‌س
عه‌باسی : 43740 كه‌س
له‌یلان : 95995 كه‌س
پردێ : 54817 كه‌س
سه‌رگه‌ڕان : 12286 كه‌س
غێده : 15646 كه‌س
مولته‌قا : 46787 كه‌س
ره‌شاد : 23469 كه‌س
شوان و قه‌ره‌هه‌نجیر : 71383 كه‌س
له‌وانه رێژه‌ی كورد له :
له‌یلان و شوان و قه‌ره‌هه‌نجیروسه‌رگه‌ڕان و ناو قه‌زای سه‌نته‌ر زۆرینه‌یه
داقوق، دوبز، تازه، پردێ، غێده‌ش تاراده‌یه‌ك، تێكه‌ڵه
حه‌ویجه، ریاز، عه‌باسی، ره‌شاد، زاب، مولته‌قا، به‌گشتی یان زۆرینه عه‌ره‌بن، ئێستا به فه‌ڕمی ئه‌و ناوچانه له كه‌ركوك دابڕاون.
له‌م شوێنانه : كۆی گشتی له‌یلان و شوان و قه‌ره‌هه‌نجیرو سه‌رگه‌ڕان : 179664 كه‌سه
داقوق و دوبزو تازه‌و پردێ و غێده : 213005 كه‌س
حه‌ویجه‌و ریازو عه‌باسی و زاب و مولته‌قاو ره‌شاد : 313079 كه‌س
گریمان 70 بۆ 75 هه‌زار خێزانی ئاواره ئێستا هاتونه‌ته ناوكه‌ركوك و سنوری پارێزگای كه‌ركوك، له‌و رێژه‌یه نزیكه‌ی دوبه‌ش زیاتری خێزانه‌كانی حه‌ویجه‌و ناحێكانی سه‌ر به‌و قه‌زایه‌ن، واته ئه‌مانه هه‌ر به فه‌ڕمی له‌سه‌ر كه‌ركوك حسابن تا ئێستا‌و له ده‌نگدانی كه‌ركوك به‌شدارن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا به پێی یاسا ناتوانن زه‌وی و زاری ناو كه‌ركوك بكڕن.كه ئه‌وه‌ش هاوكارێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه دابنه‌ین ئه‌و 70 بۆ 75 خێزانه هه‌ریه‌كه‌و 5 نه‌فه‌رن، كه‌واته 350 بۆ 400 هه‌زار ده‌ركراو، راونراو ده‌ربه‌ده‌رله كه‌ركوكن، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیان خه‌ڵكی حه‌ویجه‌و قه‌زاكانی سه‌ر به‌و ناحێیه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه 200 هه‌زارێكه به هه‌مو ته‌مه‌نه‌كانه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ده‌نگدانیان نابێ له كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و نیگه‌رانی و دڵه راوكێیه‌ی هه‌یه زۆر له جێی خۆیدا نیه.
ئێستا زۆربه‌ی شوێن و ناوچه كوردنشین و پێكهاته تێكه‌ڵه‌كان به ده‌ست ئیداره‌ی پارێزگا‌و هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ن، ره‌نگه گرفتی ته‌كنیكی و كه‌م و كوڕی و كێماسی هه‌بن، هه‌م له پاراستنی ناوچه‌كان هه‌م، له ئیداره دان و به ته‌نگه‌وه هاتن و به ده‌نگه‌وه چون، به‌ڵام ئارامی و ته‌ناهی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای تێبینی و ره‌خنه‌ی به‌رده‌وامی ئێمه ئه‌م دۆخه‌و ئه‌م پێشهاته‌ی ئێستا پێویستی به هاوكاری یه‌كترو هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی هه‌یه نه‌ك دژبه‌ری و یه‌كشكاندن و بێبایه‌خكردنی یه‌ك.
له روی خاكیشه‌وه له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌شێكی زۆری كه‌ركوك به ده‌ست ئیداره‌ی كه‌ركوك و پێشمه‌رگه‌وه‌یه‌وئه‌وه‌ی به ده‌ست داعشه‌وه‌یه هه‌ندێ شوێنی لێده‌ربچێت ئه‌وه نیه كه گه‌وره ده‌كرێته‌وه و زۆرتری ده‌خرێته سه‌ر، هه‌مو ئه‌وه‌ی به ده‌ست داعشه‌وه‌یه به قه‌ده‌ر چه‌مچه‌ماڵ و ناحێكانی ئێستای نیه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر كه‌ركوك، ئه‌وه جگه له خورماتو كه‌لارو كفریش.
له كه‌ركوك له 1/7/ 2007وه تا 31/ 8/ 2014، ژماره‌ی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه ناویان نوسراوه و له سه‌رده‌می به‌عسدا به‌ر شاڵاوی راگواستن و ته‌عریب و سڕینه‌وه كه‌وتون 130 هه‌زار خێزانه، ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ش كه فۆڕمی قه‌ره‌بویان بۆ پڕكاوه‌ته‌وه تا بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی پێشویان 30384 خێزانه، له‌م دو ژماره‌یه به‌شێكی زۆری كاره‌كانی قه‌ره‌بو فۆڕمه‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه كه ژماره‌كان لای ئێمه هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه زۆری تر هه‌ن كه مافی ده‌نگدانیان نیه.
راستیه‌كی تر كه ده‌بێ لێره‌دا بیڵێم زۆر باسی ئه‌وه ده‌كرێت، عه‌ره‌ب 20 ملیۆن وه‌رده‌گرن و كورد 10 ملیۆن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناهه‌قی باس ده‌كرێت و دوای 7 ساڵ جارێكی تر له‌م رۆژانه له میدیا باس كرا، راستی 10 ملیۆنه‌كه زۆر له‌وه كه‌متر بو كاتی خۆی دو رێژه دانرابو بۆ ناو شار 5 ملیۆن و بۆ لادێكان 7 ملیۆن، ئێمه كۆمه‌ڵێك كه‌س له كاتی خۆیدا سه‌ردانی نێچیرژان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تمان كرد‌و ئه‌مانه‌مان بۆ باس كرد، له‌وانه‌ی بیرمه ئێستا هه‌ر ته‌نیا مه‌لا ئیدریسی به‌هه‌شتی و عه‌باس نه‌وجولیم بیره، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تریش هاتبون لاموایه 11 بۆ 12 كه‌س بوین، عوسمانی حاجی مه‌حمود واده‌كه‌ی وه‌رگرتبو بۆ مان، له‌وێ‌و له‌سه‌ر داوای ئێمه‌و به هاتنه پێشه‌وه‌ی محه‌مه‌د ئیحسان و نه‌رمین عوسمان بۆ ئه‌و داوایه بڕی قه‌ره‌بو بۆ كورد یه‌كخراو كرایه 10 ملیۆن، ئه‌مه راستیه‌كه كه چه‌ند جاری تر ئاماژه‌م پێداوه، به‌ڵام ئه‌وان بیانوی خۆیان هه‌بو بۆ جیاوازیه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب، تا راده‌یه‌كیش بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه راست بو. كه من نامه‌وێ لێره‌دا بچمه‌وه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
خاڵێكی گرنگ كه زۆر كه‌م یان به راده‌ی هیچ میدا بایه‌خی پێداوه‌و نه‌داوه، پرسی ئاواره‌و ده‌ركراوه كورده‌كانی حه‌ویجه‌یه كه هه‌ر له 2004وه كه‌وتنه‌به‌ر شاڵاوی ده‌ركردن و راونان، ئه‌و ده‌ركراوانه تا ئێستا هیچی وه‌ك پێویستیان بۆ نه‌كراوه، كه ده‌بوایه كه‌مپی تایبه‌تیان بۆ بكرایه‌ته‌وه‌و بایه‌خی ته‌واویان پێبدرایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه سه‌ره‌تای هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی دوای 2003 بو، ئه‌و خه‌ڵكه ئێستا به كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تردا پرش و بڵاو بونه‌ته‌وه‌و هه‌رخێزانه‌و له كوچه‌یه‌كن، له‌كاتێكا بریتین له :1150 خێزان و ناوه‌كان لای ئێمه هه‌یه.
|
|