كه‌ركوك له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریه نوێیه‌كه‌دا
|
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ده‌ستگرتنی ئه‌و گروپه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه سونیه عه‌ره‌بنشینه‌كانی عێراقدا، سه‌رده‌مێكی تر هاته پێشه‌وه له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان، سه‌رده‌مێك كه ته‌نیا هێزی پێشمه‌رگه سه‌ره‌ڕای تێبیی و سه‌رنجیشمان له‌سه‌ر بونی سیمای حیزبی ئه‌و هێزه، ئه‌وان ته‌نیا پارێزه‌رو فریادڕه‌سی ئه‌و ناوچانه بون، ئه‌مڕۆ له جه‌له‌ولاوه تا شه‌نگال هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خه‌ڵكی ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌پارێزن، به‌بێ ئه‌وه‌ی له ناسنامه‌و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ئه‌و خه‌ڵكانه بپرسن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی و جێگه‌ی ئه‌وه‌یه كه شانازی پێوه بكرێت، ئێستا ئاسایشی ته‌واوی ئه‌و ناوچانه به‌نده به بونی پێشمه‌رگه‌وه، خۆ هه‌ر كات پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه نه‌بن، یان هه‌ر بیانویه‌ك قه‌بوڵبكرێت بۆ كشانه‌وه‌یان دیسان ته‌واوی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌و كوشت و بڕو ته‌قینه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی كه‌ركوك و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه‌ركوك پێویسته به پێی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه تازه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركوك بكه‌ن، نادیده كردنی گیانبه‌خشیه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هه‌ر گروپ و ده‌سته‌و پێكهاته‌یه‌كه‌وه، جگه له بێویژدانی و چاو نوقاندن له ئاستی راستی هیچی تر نیه، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئێستا ته‌واوی نه‌وتی كه‌ركوكیش به‌ستراوه به بۆڕیه‌كانی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌ر چی من بۆ خۆم هه‌ندێ تێبینیم له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی حزبیانه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت له كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، راستی ئه‌مه‌ش به ئێمه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌و قسه‌ی نوێیه،ئایه هیچ یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی كه‌ركوك و خه‌ڵكی كه‌ركوك خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه نوێیه ئاماده‌كردوه، ئایه حكومه‌تی كوردستان و پارله‌مانی كوردستان به وردی هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردوه‌و پڕۆژه‌یان بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه نوێه هه‌یه ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه ئێستا له هه‌ركات زیاتر پێویستی به وه‌لاَم دانه‌وه‌یه ئێمه له‌م نوسینه‌دا بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و ناوه‌ندانه‌ی ناومان هێنان سه‌رنج و تێبینی خۆمان ده‌خه‌ینه رو به هیوای ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی قسه له‌سه‌ر كردن و هه‌ڵوه‌سته‌ی ئه‌رێنی:
سه‌باره‌ت حكومه‌تی كه‌ركوك:
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك "به‌و تێبینیه‌شه‌وه كه ده‌مێكه ماوه‌كه‌ی كۆتای هاتوه و ده‌بوایه هه‌ڵبژاردن بكرایه له‌و شاره، به‌ڵام ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی له‌دوای كێشه‌كانی 22-7 -2008 درایه كه‌ركوك دۆخه‌كه‌ی هه‌روا هێشته‌وه " له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و حكومه‌تی كه‌ركوكه دیسان پرسی خۆگرێدان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوروژێنن و كاری بۆ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نه ئه‌م بابه‌ته بخاته رۆژه‌ڤه‌وه‌و داوا له پارله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم بكات ئه‌م پلانه به هه‌ند وه‌ربگرن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پلانه دو هه‌نگاو پێویسته:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوایه‌ك بخاته به‌رده‌م پارله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم.
دوه‌م: هه‌نگاو بۆ سازكردنی راپرسی بنات له‌و باره‌یه‌وه.
له هه‌ر بارودۆخێكدا ئه‌گه‌ر پارله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵام به‌م خواسته‌ی كه‌ركوكیه‌كان نه‌ده‌نه‌وه، ئیدی ناكرێ رێگری له هه‌ر سیناریۆیه‌كی كه‌ركوكیه‌كان بگرن، به‌هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، یان په‌یوه‌سته‌گی به به‌غداوه.
سه‌باره‌ت پارله‌مانی كوردستان:
پارله‌مانی كوردستان، تا ئێستا وه‌ك پێویست له سه‌ر پرسی كه‌ركوك هه‌ڵوه‌سته‌ی نه‌كردوه، ته‌نانه‌ت له كاتی خۆیشیدا كاتێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك " به‌تایبه‌ت لیستی برایه‌تی كه‌ركوك " داوای گرێدانی كه‌ركوكی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه خسته به‌رده‌می هیچ وه‌لاَمێكی ئه‌رێنی نه‌درایه‌وه، ئێستا ئه‌ركی پارله‌مانی كوردستانه، هه‌م پشتگیری ئه‌و جۆره داوایه بكات هه‌م زه‌مینه‌ی بۆ بڕه‌خسێنێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی بڕیاره بۆ نوسینه‌وه‌و پیاچونه‌وه و ئاماده‌كردنی ده‌ستور لیژنه دابنرێ، ئه‌گه‌ر له لیژنه سه‌ره‌كیه‌كه‌ش نا، ده‌بێ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان دابنرێ و دیدو سه‌رنج و خواست و داوای ئه‌و ناوچانه‌ش له ناو ده‌ستوری هه‌رێمدا جێی بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت حكومه‌تی هه‌رێم:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ پڕۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ئه‌م ناوچانه نیه، من قسه له‌سه‌ر گیانبازیه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناكه‌م له‌م ناوچانه، قسه له‌سه‌ر دیدو ئاینده بینی حكومه‌ت و ناوه‌نده‌كانی بڕیاری حكومه‌ت ده‌كه‌م سه‌باره‌ت كه‌ركوك ك ناوچه دابڕێنراوه‌كان له ماوه‌ی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێم به بیانوی جۆراو جۆر، كه به‌شێكی په‌یوه‌سته به قه‌یرانی داراییه‌وه، سته‌می زۆری له كه‌ركوك و ئه‌م ناوچانه كردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌ینێرێته ده‌ره‌وه‌و له گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كردوه لێره‌وه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی رابردودا زۆربه‌ی ناوه‌نده رۆشنبیری و هونه‌ریه‌كانی كه‌ركوكی زینده چاڵكرد و نه‌یهێشت، بۆ نمونه ده‌زگای شه‌فه‌ق، ده‌زگا جیا جیاكانی دیكه سستكردنی كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری نه‌مانی چه‌نید رۆژنامه‌و گۆوار، به‌رێوه‌به‌رێتی و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه ده‌ستنراوه‌ته بینه قاقایان و بواری هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم له‌و ناوچانه كێشه‌و گرفتی زۆریان هاتوه‌ته رێ له كاتێكا ده‌كرێ ئه‌مه به دروستكردنی ناوه‌ند، یان یه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت و پێشتریش وتومه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له قه‌ره‌هه‌نجیر یان شوان بانكێك بكاته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی كار‌و باری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه، هه‌روه‌ك ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ی سه‌ره‌وه كاری له‌سه‌ر كرا‌و خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، میلاكی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوك بگوازێته‌وه سه‌ر هه‌رێم و موچه‌و مافه‌كانیان دابین بكات.
بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه، پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا بێنه ده‌نگ و پشتگیری ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن، ئه‌مه‌ش گرێبده‌ن به رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له‌م ناوچانه‌و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی به‌غدا به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه‌و ته‌واوی ناوچه‌كه.
باوه‌ڕم وایه له ئێستادا ئه‌ركی حزبه كوردستانیه‌كانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌م خۆیان دیدو سه‌رنج و به‌رنامه‌ی خۆیان بخه‌نه رو، هه‌م كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن توركمان و عه‌ره‌بی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه بێننه سه‌ر ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕو به‌رنامه‌یه.
|
|