ئاسۆ حامدی
مالیكی باش کۆمه‌ڵگای عێراق و کوردستان و که‌سایه‌تی له عێراق و کوردستان و ده‌سه‌ڵات و نفوزی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانی خوێندۆته‌وه، له مێژوی سیاسیی کۆمه‌ڵگاش که‌ڵکی وه‌رگرتوه، مالیكی که‌سێکی شاره‌زا به کۆمه‌ڵگای کوردستان و عێراقه و ده‌زانێ له‌چ قۆناغ و ده‌ورانێکی ژیان و گوزه‌ران دایه، هه‌ر بۆیه‌ش توانی به ماوه‌یه‌کی که‌م له حیزبی ده‌عوه‌دا ببێته که‌سی یه‌که‌م و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری په‌راوێز خست و کردی به چیرۆکێکی رابردو و له بیرکراو، مالیكی به پشتیوانی ئێران و کۆنه په‌رستی عه‌شایری و ئاینی هه‌مو مه‌سه‌له‌کان حه‌سم ده‌کات ئه‌گه‌ر راده‌ی بۆ دانه‌نرێت، ئه‌مه مانای زیره‌کی و توانایی مالیكی نیه، به‌ڵکو مانای ئه‌مری و واقع و هه‌ڵوێستی سیاسیه له ده‌ورانه مێژویه‌کاندا، ره‌نگه ده‌سته‌واژه‌ی جاش بزوتنه‌وه‌ی كوردی داهێنه‌ریی بێ، کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌مه‌ی لێ نابڕی و هه‌رجارێ به جۆرێک سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، مێژوی هاوچه‌رخی کوردستان ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی هه‌یه، پێویست به کولانه‌وه‌ی برینه‌کان ناکات. ئه‌مه هه‌ڵویست و شێوه‌کاری کۆنه کۆلۆنیالیستی ئینگلیزه‌کان بو و که سه‌رباز و هیَزی له هه‌مان وڵات دروست ده‌کرد بۆ سه‌رکوتی هێزه رزگاریه نیشتمانیه‌کان، مالیكی هه‌مان سیاسه‌ت ده‌گرێته به‌ر و گرتۆته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئیسناد یانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کان و به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت له ناوه‌ند و زیندوکردنه‌وه‌ی میلیشیای به پاره و هیچی تر، یانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی کۆنی ده‌وڵه‌تانی عێراق و حیزبی به‌عس له کوردستان و عێراقدا، به‌ڵام بۆچی خه‌ڵکی ده‌یانه‌وێ رو له‌م کارانه بکه‌ن به‌تایبه‌ت له کوردستان دا، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات له کوردستان به کاره‌کانی خۆی دابێته‌وه له سیسته‌می کارگێری و به ڕیوه‌بردنی له کۆمه‌ڵگادا بکۆڵێته‌وه‌و بزانێ گرفته‌کان له کوێوه‌یه؟.
ئه‌مه یه‌که‌م زه‌نگ نیه بۆ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له کوردستان، له هه‌ر سات و کاتێکدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پشتیوانێکی ته‌واوی هاوڵاتی و دانیشتوانی هه‌رێمی که‌سب نه‌کردوه، کۆمه‌ڵگای مستههلک (به‌رخۆری) له جیاتی کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێن بۆ هه‌مو حاله‌ت و ئاڵوگۆڕێ ده‌کرێ ببێ و وه‌کو هه‌ویر وایه به ئاسانی ئاڵوگۆڕی پێ ده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌توانێ چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا گه‌شه پێ بدات و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ته‌ندروستیه‌کان و هه‌مو به‌رپرسیاریه‌کانی کۆمه‌ڵگا له مه‌سه‌له‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تا ده‌گاته داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی تاکه‌کان و هه‌زار و یه‌ک مه‌سایل و به‌رنامه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئه‌وا کێ بهرخۆریهکی باش بدات خه‌ڵکی به‌دوای ئه‌و ده‌که‌وێت.
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی مالیكی سیاسه‌تێکی ترسناک و جدیه و دوباره کۆمه‌ڵگا ده‌باته‌وه ژێر نیری عهشایرگهری و په‌رچه‌می کۆن و دواکه‌تویی که له کۆمه‌ڵگای عێراقدا له زوه ریشه‌کێش کراوه‌و دوباره سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و به شێوه‌و ناوێکی تر، ئه‌گه‌رچی له کوردستان هه‌روا به‌ره‌وی ماوه‌و په‌ره‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پیدراوه و ده‌درێ تا ئیستا مه‌عاشی پیاوماقوڵانه و دیوه‌خانانه له هه‌ولێرو سلێمانی هه‌یه و له بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا پاره وه‌رده‌گرن، به‌راستی کارێکی باش نیه و...
وڵاتی چه‌پڵه (یانی کێ بێته سه‌ر حوکم خه‌ڵکی چه‌پله‌ی بۆ لێده‌ده‌ن- ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆنه) هه‌روه‌کو خۆیه‌تی عێراقی فدرالی و دیموکراسی و ئیتحادی ده‌بێته عێراقی مه‌جلیسی ئیسناد و حیزبی ئیسلامی و (تحالف الشیعی) و هه‌ره مۆدێرنه‌که حه‌مید مه‌جید موسایه له به‌ره‌ی ناسیۆنالیسته‌کاندا.
ئه‌گه‌ر فوجهکان جاران به فه‌رده دیناریان ده‌هێنایه‌وه له سه‌رمایه‌ی وڵات و به‌ده‌ستی نه‌گریسی به‌عسی فاشی ئه‌وا ئه‌مڕۆ مالیكی رابه‌رێکی تره و هه‌مان ته‌پڵ و زورنایه و ته‌نها زورناژهنهکه گۆڕاوه و هیچی تر.
مالیكی خودی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌نگی بۆداوهو ئێستا نازانن چ له‌م به‌ڵایه بکه‌ن، پێکه‌وه‌ژیانی هه‌ڵبژارده و ئیختیاری هیچ مانایه‌کی بۆ گه‌لی کورد نیه له عێراقی نوێ‌دا، ئه‌گه‌ر وابڕوا عێراقی نوێ هیچ جیاوازی له‌گه‌ڵ کۆنه که نیه‌و ته‌نها مالیكی بۆته سه‌دام و هیچی تر، سه‌رکردایه‌تی کورد له هه‌ر ئاوازێ بخوێنێ ده‌نگی نه‌شازه و ناتوانێ نه مادده‌ی 140 و ناوچه دابڕاوه‌کان چاره‌سه‌ربکات که به‌دڵی دانیشتوانیانی بێ و نه‌ده‌توانێ مه‌سه‌له‌ی غاز‌و نه‌وت و کانه سروشتیه‌کان و مهسیلی ئه‌منی له به‌غدا (خۆ کوردێکی زۆرله به‌غدا نشته‌جێیه) و دیاله و موسل و ناوچه گه‌رم گوڕه‌کانی ناکۆکی بۆ کورد چاره‌سه‌ر بکات.
به کورتی:
مالیكی په‌یامی له سه‌دام که‌متر نیه، ره‌نگه دوسبه‌ی کورد بکات به هێزی هه‌ڵگه‌ڕاوه له یاسا (خارج عن القانون) و ئه‌مه‌ش له رێککه‌وتن نامه‌که‌ی نێوان حکومه‌تی عێراق و ئه‌مریکادا هه‌یه‌و خه‌ریکه هه‌مان رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌ریتانیاش بکات، ئیتر مێژو خۆی دوباره ده‌کاته‌و گه‌لی کورد قوربانی ئهسلیهتی.
ئیتر هێلی شینیش کوردستان نیه‌و هیچی تر‌و ئه‌نجومه‌نی ئیسناد گه‌شه ده‌کات و کۆمه‌ڵگاش بۆ دواوه هه‌نگاو ده‌نێ. خۆ له‌سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم دا یاسای باری که‌سێتی و فره‌ژن و نشوزی په‌رله‌مانتاران رۆشنه جا مالیكی ئه‌مکاره‌ی بۆ ناچێته سه‌ر!.
ئه‌گه‌ر میلله‌تی کورد قبوڵی ئه‌مه‌ش بکات و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خۆ له‌مه‌ش بێ ده‌نگ بکات ئه‌وه دیسانه‌وه زیاتر مالیكی هه‌ڕه‌شه‌کانی زیاتر ده‌کات و ئه‌وانیش لهبهرگریهکی دۆڕاو داده‌بن، به‌ڵکو ده‌بێ گه‌لی کورد له قۆناغی به‌رگری ده‌رچێت و هێرشکردن بکاته هۆیه‌ک بۆ دیفاع له داوا ره‌واكانی میلله‌ت.
خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ ئه‌م قۆناغه له ژیانی سیاسیان کۆتایی پێ‌بێنن و ده‌سه‌ڵات له کوردستان زیاتر بۆ میلله‌ت بگه‌ڕێته‌وه‌و گوێ له هاوڵاتیان و داخوازیه‌کانیان بگرێت و به‌رنامه ئابوریه‌کانی زیاتر به پراکتیک بکاته‌وه و له کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رخۆر ببێته وڵاتێکی به‌رهه‌مهێن و زیندو.
به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن له قاوغی حیزبی خۆیان ده‌ربچن، مالیكیش ده‌زانێ له کوێوه ده‌ست به‌کارده‌بێ، هه‌زار سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه که به‌ناوی پاراستنی ده‌وڵه‌تی فیدرال و ئیتحادی شه‌هیدكران.
|