ئاسۆ حامدی
مۆدێڵێکی ساده: له پێشدا باس له مۆدێلێکی ساده ده‌که‌ین که تایبه‌ته به کات و چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و هه‌ڵسوڕاندنی له ماوه‌یه‌کی دیارکراودا، یان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایان. ئه‌م مۆدێله زیاتر بۆ هه‌ڵسوڕاندن و کارگێڕی به‌کاردێت له رێکخراوه‌کاندا تا هه‌رده‌م پرۆسێسه‌کان کونترۆڵ بکه‌ن و به‌ره‌و پێسه‌وه‌ی ببه‌ن. سه‌یری هێڵکاریه‌که بکه‌ن.
بۆئه‌وه‌ی مۆدێله‌که رۆشه‌ن بێت ئه‌وه هێڵکاریه‌ک ده‌کێشین، له‌نێوان دو ته‌وه‌ره‌دا ته‌وه‌ره‌ی ئاسۆیی کات و ته‌وه‌ره‌ی ستونی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
مۆدێلیکی ساده‌ییه که خۆی له ده‌ورانێکی کاتدا ده‌دۆزێته‌وه له‌گه‌ڵ چۆنایه‌تی یانی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا چاکتر بکه‌ین پێویستمان به‌کاته، له‌هه‌مان کاتیش پێویستمان به میسۆده و ئامرازی دروست هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان که خۆیان له مه‌سه‌له تاکتیکیه‌کان و ستراتیژیه‌کان و ئۆپراسیۆن له کۆمه‌ڵگادا ده‌نوێنن. ئه‌مه‌ش ده‌کرێ بۆ گشت مه‌سه‌له‌یه‌ک به‌کاربیت. چ بۆ تێماکانی (ده‌سته‌واژه‌کانی) مه‌سه‌له‌ی سیاسی و ئازادی بیروڕا یان بۆ چاککردنی سیاسه‌تی ئابوری و هاوسه‌نگی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵگا یان ته‌نانه‌ت بۆ سیاسه‌تی دراو له کوردستان که مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه و که‌س خۆی له قهرهنادات. یان مه‌سه‌له‌ی ژینگه و چاره‌نوسی نه‌وه‌کان و مه‌سه‌له‌کانی خوێندن و خوێندنی باڵا یان وه‌رزش و هونه‌ر وته‌واوی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و مه‌سه‌له ته‌ندروستیه‌کان. یان بۆ کارکردن بۆ کیانێکی سیاسی و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وسیاسه‌ته سه‌ربازیه‌کان. به‌ڵام هه‌مو ئه‌مانه له کوردستان قوربانی سلوکی سیاسی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانن ئه‌گه‌رچی خۆی ئه‌مه دیارده‌ی مه‌سه‌له‌کانه، به‌ڵام لیره‌دا له دیارده‌وه بۆ ناوه‌رۆک ده‌چین.
سلوکی سیاسی ئێستا که خۆی هه‌ڵگری ده‌ورانه‌کانی میژو و ئه‌مڕۆیه‌تی، گۆڕینی بۆ وه‌زعیه‌تێکی خوازیار و داهاتو که ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بتوانێ خزمه‌ت بکات ئه‌رکێکی قورسه و ئه‌وه‌نده ئاسان نیه. به‌کورتی ئه‌گه‌ر سلوکی سیاسی‌یان نه‌گۆڕیت ئه‌وه یانی مانه‌وه‌ی وه‌زعی مه‌جوده و کاتیش هه‌نگاو ده‌نێ. سیسته‌می ئابوری به‌رخۆری له جیاتی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێن له کوردستاندا هێنده‌ی تر ئه‌م سلوکه سیاسیانه‌ی به‌رده‌وام پێداوه‌و گۆڕینی زۆر زهحمهتکردوه. یان بونی پرۆسه‌ی کۆن و بیروکراسیهتیهکی زۆر له مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن و گه‌نده‌ڵیه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر هه‌مو ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی گرتۆته‌وه که حکومه‌تی حیزبی و میژوی سیاسی کۆمه‌ڵگا هه‌ر له به‌رده‌وامی خۆی و ئه‌وده‌ست ئهودهستکردنی زیاتر نه‌بوه، یانی وه‌رچه‌خانێکی گرنگ له ژێرخانی کۆمه‌ڵگادا نه‌بوه‌و مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردنی نوێ نه‌یتوانیوه پرۆسیسه کۆنه‌کان و بیروکراتیزم و گه‌نده‌ڵی له‌به‌ین ببات.
ئه‌گه‌ر سه‌یری وه‌زعیه‌تی سلوکی سیاسی زاڵ (حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان) ئێستا له کوردستان بکه‌ین ئه‌وا له چه‌ند خاڵێ ده‌توانین چڕی بکه‌ینه‌وه؛ که ئه‌مانه چه‌ند خاڵێکن له سلوکی سیاسی یان که‌ڵتوری رێکخراو به هه‌ماهه‌نگ بون له‌گه‌ڵ که‌لتوری کۆمه‌ڵگا.
1.ئه‌ندام بون له‌م حیزبانه ره‌عیه‌ت بونه، یانی ئازادی مرۆڤه‌کان سنورداره جا له هه‌ر ئاستێکی رێکخراوه‌یی بێت. هه‌روه‌ها حیزبی بونیش بۆته هۆیه‌ک بۆ ژیان و داهات و زه‌وی و ده‌سه‌ڵاتی به‌دواوه‌یه.
2. هه‌مو مه‌سه‌له‌کان تۆپ- داونه یانی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه دێت.
3. تۆلیرانس نه‌بونی ئه‌ندامان و توانای قه‌بوڵکردنی بیروڕای جیاجیا له رێکخراودا تابوه و ده‌بێ به ده‌رکردن مه‌حکوم بکرێن، رێکخراو ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ دوشهق بێت یان ئه‌ندامان ماڵئاوایی لێ بکه‌ن.
4. رابه‌ری و سه‌رکردایه‌تی له چه‌ند که‌سێ چه‌ق ده‌بێته‌وه و ده‌بێته ته‌وق به‌مل رێکخراودا و حیزب ده‌بێته موڵکی کۆمه‌ڵه که‌سێک یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک و له ئیختیاری ئه‌وان و قازانجی ئه‌وان ده‌بێت. که‌م که‌س هه‌یه له رێکخراودا بزانێت داهات و مه‌سروفی حیزب چه‌نده و چی به‌سه‌ر دارای حیزب دێت و ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری چ ده‌که‌ن و ناکه‌ن، ته‌نها چه‌ند که‌سێ یان یه‌ک دو که‌س نه‌بێت.
5. هێز هه‌مو شتیکه جا چ هێزی ماددی بێت یان مرۆیی، له‌م ناوچه‌ی ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتن که‌س بۆی نیه ئهوسنورانه ببڕێت، که حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان کێشاویانه ره‌نگه له لایه‌ک توندتر بێت له لایه‌کی تر، هه‌مو حیزبه بچوکه‌کان له‌ژێر فشاری جۆربه‌جۆردان و گوێڕایه‌لی ئیمامن.
6. بونی ئه‌جندایه‌کی پارێزراو بۆ به‌رده‌وام به‌م وه‌زعه رێکخراوه‌ییه هه‌یه و به به‌رنامه کارسازی بۆ ده‌کرێت و رێکخراوی تایبه‌تی بۆ هه‌یه. یانی نه‌بونی به‌رنامه بۆ کاره‌کان به به‌رنامه‌یه و تا وه‌زعی مه‌وجود به‌رده‌وامی هه‌بێت.
7. به‌هێزو پته‌و دژی میلله‌تی کورد و فشه‌ڵ و خۆبه‌که‌مزان به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ناوچه‌که.
8......
ئه‌گه‌ر به زانستی ته‌ماشای گه‌شه‌دان به که‌لتوری نوێ بکه‌ین و گه‌شه به که‌لتوری رێکخراوه‌یی و سلوکی سیاسی له کوردستان بکه‌ین، ئه‌وا چه‌ندین هه‌وڵدان هه‌یه که هه‌ر هه‌وڵێ بۆ ئاراسته‌یه‌کی ده‌بات وه‌کو له هێڵکاریه‌که‌دا هاتوه، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌یانه‌وێ ئه‌م وه‌زعه‌ی هه‌یه هه‌روا به‌رده‌وام بێت و کۆمه‌ڵگا به‌م شێوه‌یه یه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، هه‌ندێ له چه‌پ و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵی ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌کی تربێت و چۆنایه‌تیه‌کان زیاتر ده‌بێ گه‌شه بکه‌ن و سلوکی سیاسی ئێستا گۆڕانی پێبده‌ن، پان ئسلامیزمیش له کۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگا بۆ سلوکی کۆنی ئه‌میر و ئیمارات بباته‌وه‌و زیاتر بۆ دواوه‌ی ببه‌ن.
له هه‌موی سه‌یرتر حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش سه‌رۆکی حیزبه ئیسلامیه‌کانیان پێ ئه‌میره. خه‌ڵکی له کوردستان له نێو چه‌ندین به‌رداش دایه و قوڕه‌کی به کای بۆ گیراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر وابڕوا ئه‌وا چۆنایتهیهکانی کۆمه‌ڵگا زیاتر به‌ره‌و دواوه ده‌چێت لێره وه‌ستان یانی گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه.
به نمونه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کورد بڕوانینه ئه‌م وه‌زعه‌ی له کوردستاندا هه‌یه، ئه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه یانی به‌م شێوه‌یه کارکردن و مۆدێله‌ی به‌ڕێوه‌بردن و کوالیتایتهی کۆمه‌ڵگا که له سلوکی سیاسی ده‌سه‌ڵات دا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وا هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و کیانی نه‌ته‌وه‌یی روناکی نابینن یان زۆر زه‌حمه‌ته بێته ئاراوه‌و دڵه‌ڕاوکێ تاکی کوردیش ده‌مێنێته‌وه و کۆمه‌ڵگا له مۆله‌قه‌دا ده‌بێت. ئه‌مه سه‌رفی نه‌زه‌ر له فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کان و ده‌وڵه‌تانی ئه‌قلیم و ئه‌نته‌رناسیونالی. به‌ڵام هێشتا دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونێکی شاعیرانه نیه و ره‌نگه ئه‌وه‌ی ئه‌م وته‌یه‌ی گوتوه نه‌یبینێ و ته‌مه‌ن رێگای پینادات، با به‌ڕێزی بیر له‌لایه‌نه چاکه‌کان بۆ گه‌ل بکاته‌وه، چونکه پرۆسه‌ی ژیانی که‌م ماوه و با مێژویه‌کی تر دروست بکات. گرنگ هه‌وڵدانه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی چۆنایه‌تیه‌کانی پێویست له کۆمه‌ڵگا و سه‌رکوتنی پرۆسه‌ی ژیانی هاوسه‌نگیه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، به‌ڵام کارکردن به‌م جۆره‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ئیسلامیه‌کان هه‌ر زیان به کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نن.
|