کابینەی هەشت لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی

ئاسۆ حامدی


لە وتارێکی تردا باسمان لە حکومەتی ئابوری کرد بۆ ئەم چوارساڵەی کوردستان، ئێستاش هەمان نەزەرم هەیە، حکومەتی بنکەفراوان ئارامیەک دەداتە کۆمەڵگا و هەمو هێزەکان و حیزبە سیاسیەکان هاوبەش دەبن لە حکومەتی کابینەی هەشتدا، بەڵام حکومەتێ دروست دەبێ کە ئۆپۆزسیۆن تێدا زۆر لاوازە یان هەر لە بارەی پراکتیکیەوە هەر نیە.

بە حکومی ئەوەی هێشتا کوردستان وڵاتێ نیە، دیموکراسی تیایدا وەکو بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی گەشەی نەکردوە، نەبونی فیدراسیۆنی کرێکاران و کارمەندان، یاسا تائێستا سەروەر نیە، دەستور نیە. حکومەتی دو زۆنی هەیە...هتد.

حیزبە سیاسیەکان ئەزمونێکی بەرینیان نیە لە ململانێی سیاسی و خزمەتکردن لەجیاتی هەژمونی سەربازی و چاوسورکردنەوە و تۆقاندن، ئەوا ئەم حیزبانە هەردەم بە هەمان کەلتوری سیاسی و رێکخراوەیی کاردەکەن.

گۆڕان هەرچەندە ئیدعای ئەوە بکات کار بۆ مەسەلە نەتەوەییەکان دەکات، لە واقعدا دەخزێتە هەمان کێشمەکێشی حیزبی لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا بەکورتی گۆڕان ناتوانێ لە حکومەتێ بێ دو حیزب حیزبایەتی بکەن و ئەویش لە ئاوازێکی تر بخوێنی. ئەم وەزعە یان ئەوەتا گۆڕان دەبێ بە قاچێک لەناو حکومەت و بەقاچێک لەناو جەماوەر بێ یانی جەماوەری ناڕازی. ئەم شێوەیە لە کارکردنە لە هەندێ لە شارەوانیەکانی هۆلەندادا هەیە و زۆر ئاسایی بەنمونە بەڕێوەبەری بەشێ لە شارەوانی لە حیزبی ئۆپۆزسیۆنە و هەمو کارێکی بەدەستە، بەڵام ئەندامانی هەمان حیزب مانگرتن و خۆپیشاندان دژی کار و وەزعیەتی هەمان بەڕێوەبەر دەردەبڕن، بەڵام دیارە بەراوردی دیموکراسی لە وڵاتێکی وەکو هۆلەند و کوردستان ناکرێ بکرێ.

حیزبەکان لەم نێوەدا هاوبەشی بەڕێوەبردنێ دەکەن، دابەشی دەسەڵات دەکەن و لەم نێوەشدا هاوڵاتیان قوربانی سەرەکین. لێرە باس لە هاوڵاتیەکی ئاسایی دەکەین. حیزبەکان هەوڵدەدەن خۆیان لەنێو هەمو جومگەکانی دەسەڵاتدا پشکیان هەبێ ئەم پشک پشکیە دەبێتە سەرەتای سەرکوت و بردنی مافەکانی هاوڵاتیان.

لەلایەکی تر هاوکێشەی سیاسی لە کوردستان ئەمڕۆ بەم هەمو دیاردانەی هەیە، کەس و هیچ حیزبێ لە کوردستان دەسەڵاتی رەهای نیە. پارتی ناکرێ بەناوی حکومەتی کوردستان بەیان دەربکات و پەیوەندی دیپلۆماسی بکا و خەندەق لێدا و ...هتد. ئەو لە ناوچەی خۆی یەکەمی بێ رکابەرە، بەڵام لە زۆنی سەوز و نیللی مۆمەکە ئەوە سێیەم و چوارەمە. کەواتە لە ناوچەیەک دەسەڵاتدار و لە ناوچەیەکی تر قوربانی نەبونی ئازادی سیاسیین  و سەرکوت دەکرێن. ئەمە بۆ زۆنەکەی تریش هەروایە لە زۆنی زەردا.

لە لایەکی تر لە ناوچە جێناکۆکەکان هەمو لایەک لە یەک تەرازودان و سونەکان و شیعەکان هەمویان دژایەتی کورد دەکەن لە بەغدا و ناوچەکانی تردا. لە نەینەوا زێرەڤانی و ئەندامانی یەکێتی بەیەک چاو تەماشا دەکرێن و تیرۆریان دەکەن.

هەمو حیزبەکان ئەگەر لە حکومەتی بنکەفراواندا هەڵوێستێکی نەتەوەیی یان بەرامبەر بە وڵاتانی ئەقلیم  و حکومەتی بەناو فیدراڵی هەبێ ئەوە لایەنێکی پۆزەتیڤە لەم دەورانە مێژویەدا. هەروەها حکومەت و ختابی سیاسی کورد لە دەرەوە نمایندە بکات ئەوە ئەم کابینەیە ناسنامەیەکی نەتەوەیی و خەڵکی بە حکومەتی کوردستان دەدات و لایەنێکی گرنگە لەم دەورانەدا.

هەڵوێستی حکومەتی بنکەفراوان لەبارەی کوردەکانی باکور و رۆژئاوا و رۆژهەڵات ئەگەر وەکو یەک کاربکەن ئەوە ئەمەش دەبێتە لایەنێکی تری پۆزەتیڤ و حکومەت لە هەڵوێستی داهاتویدا خزمەتێ بە نەتەوە دەکات نە بە لایەنەکانی تر. بەڵام هەروەکو وتمان ئەمە ئەرکێکی قورسە و بەتایبەت بۆ گۆڕان لەم دەورانە مێژویەدا و هەڵوێستی دژ بەیەکی پارتی و یەکێتیش لەم نێوەدا دیارە. بۆ ئەمە دەبێ نیەتێ هەبێ بۆ بەیەکەوە کارکردن و هەڵوێست گرتن.

تاکە وانە لێرەدا بۆ حیزبە سیاسیەکان هەر هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی دەنگدان نیە، بەڵکو کارکردن بۆ جەماوەری خەڵکە لەم نێوەدا چەندە کاری پێویست کراوە بۆ نەوەکان تا هەمویان لە ژێرسایەیدا هەست بە ئارامی بکەن و حکومەت بە حکومەتی خۆیان بزانن.

هێشتا درەنگ نیە بۆ وەلانانی لایەنە نێگەتیڤەکان و هاتنەسەر سکەی گەل و ئەوەی حکومەتێ بێ لەم چوارساڵەی داهاتو ئابوریەکی بەهێز لە کۆمەڵگا بینا بنێ و ببێتە سەرەتای بنیات نانی کۆمەڵگای بەرهەمهێن لە جیاتی کۆمەڵگای بەرخۆری و یەکدەنگی ختابی سیاسی کورد رو بەدەرەوە و کارکردن بۆ بیناسازی کۆمەڵگایەکی پشت بەخۆبەستو بە کەرەستەخاوەکان و ئیمکاناتی مرۆڤەکان کە سەرمایەی لەبن نەهاتون. هەر ئەگەر بەڵێنەکانی هەڵبژاردن بە پراکتیک بکەنەوە ئەوە کوردستان دەبێ بە خۆشگوزەران ترن وڵات لە ناوچەکەدا. بەڵام ئایا نیەتێ هەیە بە پراکتیک بکرێنەوە یان هەر وشە بون و هیچیتر.

 ئایا حیزبەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی دەتوانن هەروا بە ئاسانی سوکانەکانیان بادەنەوەو لە گێڕێکی تر لێبخوڕن کە نامۆیە بە شەقامەکانیان و گۆڕانیش ئەم هێزەی نیە بتوانێ هەموان ئاراستە بکات. مێژو بە رۆیشتنی کات هەمو مەسەلەکانمان بۆ رون دەکاتەوە و گەلیش لە قوربانی دەبێتە خۆشگوزەران یان هەر بەقوربانی دەمێنێتەوە. من لەم دەورانە ئەوەی دوەمیان دەبینم.
09/05/2014 بینین: 3582
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هه‌ده‌په؛ هیوایەک بۆ یەکگرتنی نەتەوە!...
شەڕی کورد و داعش، چاوەڕوانکراوە داعش دوبارە هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان دەستپێبکاتەوە!...
کۆنفراسی گلۆبال دەربارەی فەزای سایبەر 2015 (سیستەمەکانی ئەلکترۆنی) لە لاهای - هۆڵەندا!...
یەشار کەمال ماڵئاوا، بەڵام پاڵەوانی رۆمانەکانت لە کۆمەڵگادا هەردەمێنن!...
چارەنوسی نەتەوەکەمان...
شکستی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان لەدژی داعش لە ناوچەکانی شەنگال و جەلەولا...
سەربەخۆیی کوردستان و ریسکەکانی (مجازەفە) میللەتی کورد لە باشوردا...
رێکخراو و بەرنامەی Calamity (نا ئارامی یان باری نائاسایی)...
گوندەکەمان هیچ دزی لێ نیە!...
گەندەڵی لە کۆمەڵگای کوردستان و ستراتیژی کۆمەڵگا؛ بزوتنەوەی دژی گەندەڵی...
کۆنگرەی ئەتۆمی ٢٠١٤ لە لاهای و میللەتی کورد لە باشوریش هەر خەریکی موچەیە!...
ئارییل شارۆن جەستەی مرد، بەڵام!...
باڵانسی سیاسی لە کورستان...
کوشتن بۆتە بەشێ لە ژیانی میللەتی کورد...
گۆشەگیری لە هزری نەتەوەیی لە پراکتیکدا...
کۆمەڵگای کوردستان دواکاری چ حکومەتێکە؟...
هه‌روا ده‌زانم دوێنێیەی ئەرسەلان بایز و چەند وشەیەک!...
هەفتەیەک لە قاهیرەو ئەزمونێکی بێ وێنە...
گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ قەندیل و ئاواتەکان...
گۆڕانی سەرۆک و گۆڕانی کۆمەڵگا...
1ی ئایارو داخوازیەکانی کرێکاران لە کوردستان...
لەنێوان مردن و ژیانی مارگریت تاچەردا!...
کۆمەڵگای کوردستان لەنێو گێژاوی ئیقلیمیدا!...
کێشەی نێوان کەلتوری عەشایری و کەلتوری شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا...
ساڵی 2012، ساڵی تەڵاقدانی سیاسی!...
کێشەی سوننە و شیعە لە عێراق و کاریگەری لەسەر میللەتی کورد...
پرسە نەتەوەییەکان و چینایەتیەکان لەم دەورانەدا...
ستراتیژی بەرگری نوێ ی ئەمەریکا و کاریگەریەکان...
پەتای کولێرا و گرفتەکانی ئینفراستەکچەرلە کۆمەڵگا...
سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئامادەگیەکانی بۆ گۆڕان...
وێنه‌کانی نێو (دڵم به‌ باخچه‌ ده‌سوتێت...! له‌نوسینی شێرزاد حه‌سه‌ن)!...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جۆراوجۆر و کۆمه‌ڵگای کوردستان...
هاوکێشه‌ی ریسک و وه‌زعیه‌تی سیاسی ...
میسۆدی ته‌وه‌ره‌کان و ستراتیژی دروست! ...
‌له‌ په‌راوێزی روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
وشه‌ و هێز، هێزی وشه‌ و که‌لتور و ستراکتوری سیاسی له‌ کوردستان!...
په‌یوه‌ندیه‌کان و گۆڕان له‌ پرۆسێسه‌کانی رێکخراودا...
ریفۆرم له‌ کۆیله‌تیتی دا و سه‌رخه‌تی چاره‌سه‌ره‌کان!...
نوێخوازی و داهێنان له‌ سیاسه‌تی ئابوری له‌ کوردستان...
تێماکان (ده‌سته‌واژه‌کان) گرنگه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا...
قه‌یران و زانستی کۆمونیکه‌یشن...
سیاسه‌تی حکومه‌تی حیزبی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان...
ناڕه‌زایه‌تی و شعار و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک...
له‌ په‌راوێزی به‌ردبارانکردن و گوله‌ بارانکردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی...
دانسی کورسیه‌کان - خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و ستراتیژ...
روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جۆربه‌جۆره‌کان له‌ رێکخراوبوندا و مۆدێلی ستار...
دوریه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ‌هه‌ڕه‌شه‌‌ جیاجیاکان...
کاریگه‌ریه‌کان و زانستی که‌‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵگای کوردستان و رێکخراوبون وه‌کو نمونه‌یه‌کی زیندو‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و سلوکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستان...
بڕیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بۆش و چه‌ند په‌یڤێک...
سلوکی سیاسی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کوردستان...
له‌ ژن کوشتنه‌وه‌ بۆ بازرگانی به‌ له‌شی ژنان، شه‌ره‌ف چ پێناسه‌یه‌کی ده‌وێ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا...
ئازادی بیروباوه‌ڕ له کورستان...
مه‌سه‌له‌ی ئازادی و دیموکراسی له‌ کوردستان
رابردو _ ئێستا _ داهاتو...
چه‌مکی دیپلۆماسیه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی کورد...
پرۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و لێپرسراویه‌تی پرۆسێسه‌کان و پرۆژه‌ ستراتیژه‌کان...
خه‌یاڵێکی خوێناوی شێرزاد حه‌سه‌ن و دونیای واقعی ئێمه......
تۆپبارانه‌کانی ئێران و چه‌ند سه‌رنجێ...
مۆدێلی بلاک بۆکس و روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
رێکخراوبون و چۆنایه‌تیه‌کان و مۆدیڵیکی ساده‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌سازی شاره‌کان له‌ کوردستان...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان
دامه‌زراندنی تۆڕی شاره‌کان وه‌کو سیسته‌مێکی نه‌خشه‌سازی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن...
سکانداڵی کڵێسا کاسۆلیکه‌کان له‌ هۆڵه‌ندا و زه‌نگێ بۆ هه‌موان! ...
یاسای کاری کرێکاری و پێویستیه‌تی فدراسیۆنی کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ کوردستان...
کێشه‌ به‌رنامه‌یی یان که‌سایه‌تیه‌کان له‌ کوردستان...
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ رابه‌ر*...
ئارشیتێکتی پرۆسێسه‌کان ...
قوربانیانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان له‌ جیهان......
مه‌سه‌له‌ی ئینێرژی له‌ کوردستان...
پێشنهادێک بۆ بنیاتنانی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌راسه‌ری له‌ کوردستان...
رویه‌کی شاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
تیچاوێک به‌ نه‌وه‌کانی گه‌ل له‌ نێو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان له‌ کوردستان دا...
کۆنگره‌ی گۆڕانی که‌ش و ئاو وهه‌وا له‌ کۆپنهاگن...
ریسک ئه‌نالیزه‌ (ته‌ته‌ڵه‌کردن یان (شیکردنه‌وه‌)ی مجازه‌فه‌) و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک...
یۆتۆپیای هیزی سێیه‌م له‌ کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا!...
رکودی ئابوری ئێستا وهه‌لومه‌رجه‌کانی ...
کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا ...
مادده‌ی 140 له‌ نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا...
هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی، ئه‌م دواییانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان...
په‌یڕه‌و، روانگه‌، ستراتیژ...
ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و چه‌ند وشه‌یه‌ك! ...
گرفته‌ ژینگه‌ییه‌کان له‌ کوردستان ...
چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی تیمه‌کانی کارکردن له‌ رێکخراودا ...
گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و گۆڕان له‌که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان...
له‌ "حه‌ره‌س قه‌ومی"ه‌وه‌ بۆ "فه‌وجی‌ خه‌فیفـه‌"و بۆ "ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسناد" ...
گرفته‌ ستراتیژیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ...
به‌ کورتی: سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
رێگریه‌کانی به‌رده‌م ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و رێکخراوبون، مۆدێلێک...
نیگایه‌ک له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری له‌ ڕێکخراوه‌کاندا و مۆدێلێکی ئاڵوگۆڕ...
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و که‌لتووری رێکخراو ...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و گرفته‌کانی ! ...
قه‌یرانی کریدیت له‌ ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ره‌کانی! ...
ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا
(رێکخراو و تاکه‌کان)...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...