ئاسۆ حامدی
هه‌مو کالایه‌ک بۆ فرۆشتن و کڕین پێ ویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنێک هه‌یه، هێزی گه‌لی به‌رهه‌مهێن سه‌رفی نه‌زه‌ر له‌وه‌ی چ کارێکه چ کاری فکری و زه‌ینی بێت یان کاری هێزوبازو بێت، له هه‌ر ئاستێکی هۆشیاری دابێت ئه‌وا پێویسته و ده‌بێ له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌یه‌کجاری بفرۆشێ (ئه‌گه‌ر وا بو ئه‌وه ده‌بێته کۆیله) ئه‌وا ده‌بێ به قست و له‌سه‌ره‌خۆ بفرۆشێت و له هه‌لومه‌رجێکی مرۆڤایه‌تی و به‌رزدا بیفرۆشرێت و گشت به‌هاکانی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م گه‌له به‌رهه‌مهێنه بپارێزرێت و به‌رده‌وامی نه‌وه‌کانیشی له‌به‌رچاو بگرێت. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌شه‌ی ئه‌م گه‌له له وڵاتانی پێشکه‌وتو ئه‌وا سیسته‌می پشکنین و سیسته‌می کاروکرێکاریه‌کان که به‌م دواییانه بۆته سیسته‌مێک و زۆر به‌دوای ته‌ندروستی ژیان و گوزه‌رانی کرێکاران و شوێنی کاری کرێکارانه‌وه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م سیسته‌می پشکنین و کاروکرێکاران ته‌نها له وڵاتانی پیشکه‌وتوی سه‌رمایه‌داری دا هه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌سکه‌وتی بزوتنه‌وه کرێکاریه‌کان و چه‌په‌کانه له‌م وڵاتانه‌دا.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌رزکردنه‌وه‌ی پاراستنی هێزی کرێکارانی و وڵات و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌دان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی گیانی ئینسانه‌کان.
مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌مه ته‌نها رێکخراوبونی کرێکاران و کارمه‌ندانه له ئیتحادیه و یه‌کێتیه کرێکاریه‌کان و رشته جیاجیاکان و دوایش کۆبونه‌وه‌ی هه‌مویانه له فدراسیۆنێکی سه‌راسه‌رییه و به کۆمه‌ڵایه‌تی بونی گرێبه‌ستی دروسته له نێوان خاوه‌ن کار و کارمه‌نداندا و دام و ده‌زگاکانی ده‌وله‌تدا.
به‌بێ ریکخراوبون کرێکاران ناتوانن به هیچ یه‌ک له داخوازیه پیشه‌ییه‌کانیان بگه‌ن که ئه‌م داواکاریانه بانگه‌وازی ژیانێکی باشتر و به‌هاکانی ژیان و پاراستنی ژیان و گوزه‌ران و نه‌وه‌کانی کرێکاران ده‌کات.
سه‌رخه‌تی گشتی یاسای کاری کرێکاری ده‌کرێ له گشت‌دا به زۆر شێوه بنوسرێنه‌وه به‌ڵام کرێکاران له هه‌مو که‌س زیاتر ده‌توانن داخوازی و وه‌زعیه‌ته‌کانی خۆیان نیشان بده‌ن، چونکه ئه‌وان به گۆشت و ئیسقان هه‌ستی پیده‌که‌ن و ده‌ست و په‌نجه و بیروهۆشیان له‌گه‌ڵ ئامیرو کاردا نه‌رم ده‌که‌ن و خوێن و ئاره‌قه و گڕوتین له پراکتیکدا خۆی یه‌کلاده‌کاته‌وه. له وڵاتانی دواکه‌وتو کۆمۆنیسته‌کان ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ی یه‌ک گرێبه‌ستی کرێکاری یان داواکاریه‌کی ساده‌و رۆژانه به‌هه‌زارانیان قوربانی یان داوه. نه‌بونی ئازادی به‌یان و بیروباوه‌ڕ و نه‌بونی ئازادی رێکخراوبون و مانگرتن ئه‌م وه‌زعانه‌ی زیاتر ئاڵۆزکردوه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له کوردستان ئه‌و ئازادیه هه‌یه مرۆڤه‌کان داوای به کۆمه‌ڵایه‌تی بونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان بکه‌ن چ له که‌رتی تایبه‌ت و چ دام وده‌زگاکانی حکومه‌تدا.
به‌کورتی یاساکانی کار کرێکاری بریتین له:
1. دیاریکردنی سه‌عاتی هه‌فتانه کارکردن، کاته‌کانی شه‌وکاری و کاته زیاده‌کان ده‌بێ به گوێره‌ی راکانی کارمه‌ندان و خاوه‌نکار و ده‌وڵه‌ت دیاری بکرێت. و دیاری کردنی کرێی مانگانه به گوێره‌ی کاره‌کانی هزری و فیزیکی به گوێره‌ی ژیانی خێزانێکی مام ناوه‌ندی له کۆمه‌ڵگادا.
2. دیاریکردنی پشوی ساڵانه‌ی کارکردن، به گوێره‌ی ته‌مه‌نی کارمه‌ندان.
3. گه‌شه‌دان به خوێندن و راهێنانی ساڵانه‌ی کارمه‌ندان.
4. یه‌کلاکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له ته‌ندروستیه‌کان له په‌یوه‌ند به کاره‌کانیان.
5. شوێنی کاری مناسب به گوێره‌ی کاره‌کان و توانای فیزیکی مرۆڤه‌کان.
6.دیاریکردنی مه‌سه‌له‌کانی خانه‌نشینی له هه‌مولایه‌نه‌کانیدا.
7. مه‌سه‌له‌کانی ئه‌منیه‌تی کار و سه‌لامه‌تی کاری کارمه‌ندان له گشت مه‌یدانه‌کانیدا.
8.دیاریکردنی مه‌سه‌له‌کانی هاتوچۆو و رێگاوبان له نێوان کار و ماڵدا هه‌روه‌ها یه‌کلاکردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ماڵ و خان‌و کڕین و فرۆشتن له ئه‌نجامی گواستنه‌وه تایبه‌ت به کاروپیشه‌وه.
9. مسۆگه‌ر کردنی مه‌عاشی مانگانه له کاتی نه‌خۆشی و له‌یه‌کدانی کارگه‌وکارخانه‌کان و حاله‌تی تایبه‌تی دا.
10. ...هتد.
هه‌مو ئه‌مانه به‌بێ بونی یاساکانی کار و فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری کرێکاران و کارمه‌ندان هیچ هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیه. هه‌ر بۆیه‌ش زه‌روره‌تی فدراسیۆنێکی کرێکاران و کارمه‌ندان مه‌سه‌له‌یه‌کی پێویست و هه‌نوکه‌ییه. تا هه‌مو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌یه‌که‌وه به‌شداری چاککردنی ژیان و گوزه‌رانی خۆیان بکه‌ن.
جا هه‌ر کار و پیشه‌یه‌کیان هه‌بیت چ کرێکارێکی کارگه‌کانی نه‌وت یان ده‌وڵه‌ت و دام وده‌زگاکان بێت یان دکتۆر و پرۆفسیۆری زانکۆ بێت یان قازمه وه‌شێنی رۆژانه و رۆژنامه‌نوس بێت بێ هیچ جیاوازیان نیه و ده‌بێ له یه‌ک فدراسیۆندا رێکخراو بن تا بتوانن به‌شداری چاککردنی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن.
ئێستا له کوردستان زۆر سه‌ندیکا و رێکخراو و یه‌کێتی جیاجیای حیزبه‌کان و ده‌سه‌ڵات مه‌وجودیه‌تی هه‌یه، به‌ڵام به حوکمی حیزبیه‌ت بونیان و ده‌سه‌ڵات هه‌رده‌م ئه‌وانیش پارچه پارچه‌ن و هه‌رگیز فرسه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه له یه‌ک فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری رێکخراو ببن و سنوری حیزبیه‌ت بشکینن وبێنه مه‌یدانی چاککردنی ژیان و گوزه‌رانیان و خاڵی وه‌رچه‌رخان بکه‌ن له کۆمه‌ڵگا بۆ چاککردن و مۆدێرن کردنی کۆمه‌ڵگا و گه‌شه‌دان به به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و به‌رده‌وامی نه‌وه‌کانی کارکردنی داهاتو له هه‌مو رشته‌کاندا.
به‌نمونه نه‌بونی ئیتحادیه‌و رێکخراوه‌ی کارمه‌ندانی ئاسایش و پۆلیس و پیشمه‌رگه له کوردستان که خۆی له خۆیدا ئه‌م مرۆڤانه هیچ رێکخراوێکی پیشه‌یی نیه به‌رگریان لێبکات. هه‌ر بۆیه‌ش زۆرجار ئه‌مانه بێده‌رامه‌ترین که‌سانێکن له کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مو قوربانیانه‌یان. حیزبه‌کان کاتی پێویستیان پێیان بێت ئه‌وا به‌کاریان دێنن و دوایش ده‌ست به‌رداریان ده‌بن.
یان بونی قه‌روحی کرێکارانی زه‌ینی له کوردستان به‌نمونه دکتۆره‌کان و مامۆستاکانی زانکۆ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان و هتد خۆیان نایانه‌وێ له ریزی ئیتحادیه‌کانی کرێکارانی بیناسازی یان کرێکارانی پاککردنه‌وه ببینن. ئه‌م که‌لتوره کۆنه په‌رستیه له ئه‌نجامی نا یه‌کسانی به‌هاکانه‌وه هاتوه. هه‌ربۆیه‌ش هه‌روا به‌که‌م سه‌یری کاری هه‌ندێ رشته ده‌کرێت به‌نمونه که‌ناسه‌کان ئه‌گه‌رچی ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن هه‌مو شار بۆگه‌نی و نه‌خۆشی دایده‌گرێت.
ده‌بێ له‌م رۆژگاره‌دا هه‌موان به‌شداری چاککردنی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن. گرنگترین هۆکار بۆ ئه‌مه به‌شداری هه‌موان و لیپرسراویه‌تی هه‌موانه به‌رامبه‌ر گه‌لی به‌رهه‌مهێن. له‌م نێوه‌دا کرێکارانی نه‌وت و بیناسازی و کرێکارانی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ هه‌نگاوی جدی بنێن بۆ دروست بونی فدراسیۆن و هێزه سه‌ربازیه‌کانیش له کوردستان به ئاسایش و ده‌زگاکانی هه‌واڵگری و پۆلیس و هتد ده‌بێ رێکخراوی پیشه‌یی خۆیان دابمه‌زرێنن و ده‌وڵه‌تیش به ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌ڵسێ و کارئاسانی و پشتیوانی فدراسیۆن بکات و به‌ڕه‌سمی بیانناسێ و بودجه‌ی کاره‌کانیان دابین بکات و کادیرانی پیشه‌یی بۆ بخاته گڕ.
له‌م نێوه‌دا ئێمه له خه‌می گه‌لی کرێکارین له‌م ناوچه‌یه‌دا که هه‌روادێ گرفته‌کانیان که‌ڵه‌که ده‌بێت. هه‌ر له‌مه‌سه‌له‌ی خان‌و به‌ره تا ده‌گاته بێ‌کاری و گرانی و هه‌ڵاوسان وهتد. هه‌مو ئه‌مانه‌ش به دروست بونی فدراسیۆن و به کۆمه‌ڵایه‌تی بونی گرێبه‌ستی کار له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاراندا باشتر ده‌بێت.
|