ئاسۆ حامدی
گرنگترین مه‌سه‌له‌کانی رێکخراوبون بریتین له:
1.ئامانجه‌کانی رێکخراوبون چین ---> بۆچی ئه‌م رێکخراوه (حیزب یان بزوتنه‌وه) ده‌بێ هه‌بێت و پێناسه‌یه‌کی دروستی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ رۆشهنبێت. ئامانجه‌کان ده‌بێ له‌گه‌ڵ گشت پیدایستهکانی کۆمه‌ڵگا بێنه‌وه.
ئامانجه‌کان
هه‌مو مرۆڤێ، رێکخراوێ، حیزب و هتد چه‌ندین ئامانجیان هه‌یه، جا ئامانجه‌کان له ئۆپراسیۆن، تاکتیک و ستراتیژ خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ره‌نجامانه به‌ده‌ست بێت پێوسیتیان به بیرکردنه‌وه‌ی دروست و ستراتیژی هه‌یه، ئه‌مه‌ش خۆی له په‌یڕه‌و روانگه‌ی رێکخراودا ده‌دۆزێته‌وه.
کۆمه‌ڵگا له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا سه‌یری رێکخراو (حیزب) ده‌که‌ن و به شمولی ده‌یبینن.
بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامانه مسۆدهیهک یان چه‌ندین مسۆده پێویسته، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مسۆدانه به پراکتیک ببنه‌وه ئه‌وا چه‌ندین مۆدێلی رێکخراو وبون پێویستن، مسۆدهکان ده‌بێ وا ساده و ساکار و کۆمه‌ڵایه‌تی بن که له‌گه‌ڵ واقعی مه‌وجود گرفتیان نه‌بێ و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا دا بێنه‌وه. ( به‌شێ له وتارێکم له سایتی سبه‌ی به‌ناوی په‌یڕه‌و روانگه ستراتیژ)
2. ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژی رێکخراو بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان ده‌بێ له پراکتیکدا ساده و رو له ده‌ربن و خه‌ڵکی له نزیکه‌وه هه‌ستی یان پێ بکه‌ن و هه‌ست به گۆڕانه‌کان بکه‌ن.
"میسی ( په‌یام-یان په‌یڕه‌و ) و فیزی (ڕوئیا یان روانگه) و ستراتیژMissie , Visie and strategie:"
هه‌مو رێکخراوهێک به‌بێ په‌یڕه‌و و روانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ستراتیژیه‌کی دروست ناتوانێ گه‌شه به ژیانی رێکخراوه‌یی بدات و له کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ر و جێگا و رێگا و به‌رده‌وامی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌بێت.
لێره‌دا په‌یام بریتیه له کۆمه‌ڵێک بنه‌مای رێکخراوه‌یی سه‌رچاوه ده‌گرێ که خودی رێکخراو بانگه‌شه و ئیداعای بۆ ده‌کات، به‌مانای ئه‌وه‌ی بۆچی دروست بوه و له پێناوی چیدا خه‌بات ده‌کات، له‌لایه‌کی تر له‌پێناوی چیدا بزوتنه‌وه‌کانی گه‌شه پێده‌داو کاری بۆ ده‌کات.
په‌یڕه‌وی رێکخراو ده‌بێ وا بنوسرێنه‌وه که قابیلی گفتوگۆ و دودڵی نه‌بن و مه‌سه‌له‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه و رۆشن بن. هه‌مو ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی رێکخراو کۆبونه‌ته‌وه باوه‌ڕی ته‌واویان پێ هه‌یه و ده‌بێ هه‌بێ.
له په‌یڕه‌ودا هه‌مو مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کان له ده‌ورانێکی دیاریکراو و جیاجیادا ده‌بێ یهکلاکرابنهوه.
روانگه و روئیای رێکخراو بریتین له کۆمه‌ڵێک ئاوڕدانه‌وه له داهاتو و کاره‌کانی داهاتوی رێکخراو له کۆمه‌ڵگادا و له کاتێکی مناسبدا، روئیا هه‌روه‌کو هه‌ندێ له نوسه‌رانی کۆمۆنیکه‌یشن ده‌ڵێن میسی بریتیه له خه‌ونێکی واقعی و کۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕێکی سه‌ره‌کین وێنه‌یه‌کی دروستی ریکخراو له کۆمه‌ڵگادا به‌یان ده‌که‌ن. (هه‌مان سه‌رچاوه).
3. ئامرازه‌کانی پێویستی رێکخراو بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان، مهتیریال و مهتیرێیل و مرۆڤه‌کان (کادیران) بۆی کامانه‌ن.
4. ریسکه‌کان (مجازهفهکان) و گرفته‌کانی ده‌بێ ته‌ته‌ڵه بکرێن، گرنگترین مه‌سه‌له لێره‌دا ده‌بێ هه‌ڵسان و که‌وتنه‌کان بۆ هه‌مو ئه‌ندامان رۆشه‌ن بن ، له ده‌ورانه مێژویه‌کاندا. هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان.
5. گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا و به‌رده‌وام توتسکردنی (تاقیکردنه‌وه‌ی) کاره‌کانی رێکخراو له نێو جه‌ماوه‌ردا، تا چ ررادهیهک کاره‌کان له‌گه‌ڵ تیۆری دێنه‌وه و خه‌ڵکی چۆن له رێکخراو ده‌ڕوانن له ده‌ورانه‌کانی کارکردنیاندا...
6. کۆنترۆلی کاره‌کان له دوا هه‌نگاوی پرۆسێسه‌کانی دا تاچ رڕادهیهک ئامانجه‌کان له پراکتیکدا هاتونه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ریش گرفتیان هه‌بێت هۆکاره‌کان چین و بۆچی نه‌توانراوه.
7. پاسه‌پۆرتی رێکخراو و ناسینه‌وه‌ی له نێو کۆمه‌ڵگادا، ناسینه‌وه‌کان نابێ هه‌ر به وشه بن به‌ڵکو ده‌بێ له پراکتیکدا هه‌مو خه‌ڵکی سیفات و سیما و ئاڵا‌و لۆگۆ و هه‌مو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ریکخراو به چاکی بناسنه‌وه.
8. ناسین و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له دوژمنایه‌تی و نا دوژمنایه‌تیه‌کان، ناسینه‌وه‌ی حهلیفهکان و کارکردن بۆ هه‌ماهه‌نگی دروست له کۆمه‌ڵگا و به‌رزڕاگرتنی به‌ها ئینسانیه‌کان.
9. ناسینه‌وه‌ی گشت وه‌زعیه‌ته ده‌ره‌کیه‌کان (ئه‌قلیمی و ئه‌نته‌رناسیونال)و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ریکخراو و کۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها نه‌رم و نیان له ناوه‌خۆ و توند و تۆڵ به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌وه و ناسینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان و ئه‌گه‌ره‌کان دژی کۆمه‌ڵگا.
10.ئاماده‌کردنی رێکخراو و ئه‌ندامانیان بۆ گشت ئه‌گه‌ره‌کان که کۆمه‌ڵگا له‌وانه‌یه توشی ببێته‌وه، چ فشاره ده‌ره‌کیه‌کان بێت یان ئاڵوگۆڕو ده‌ورانه ئابوریه‌کان بێت.
11. دیاریکردنی خاڵه به هێز و لاوازه‌کانی رێکخراو و کارکردن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌کان و گه‌شه دان به خاڵه به‌هێزه‌کان.
12. هێنانی که‌ڵتوری نوێی رێکخراوبون و راهێنانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به که‌ڵتوره نوێیه‌کان و له‌نێو بردنی که‌ڵتوره کۆنه‌کان له رێگای گه‌شه‌دان به پرۆسیسه‌کان و به زانستی کردنه‌وه‌یان و که‌مکردنه‌وه‌ی که‌ناڵه بیروکراسیهکان له رێکخراوبون دا.
13. راهێنانی ئه‌ندامان له هه‌مو ئاسته‌کاندا به کاتی بونی لێپرسراویه‌تی و سه‌رکردایه‌تی هه‌روه‌ها لێپرسراویه‌تی هه‌ڵگرتن له ده‌ورانه‌کانی رابه‌ریدا به هه‌مو پۆزه‌تیڤ و نێگهیتڤیهوه.
چۆنایه‌تیه‌کان
گرنگترین چۆنایه‌تی له رێکخراوێکی سیاسی (بزوتنه‌وه یان حیزب) بریتیه له کاری سه‌رکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن ده‌بێ ببێته کاری هه‌موان. یانی هیچ که‌س له رێکخراو دۆڕاو نیه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر بیروڕاکانیش له نێو ده‌ورانێ جیا بون یان له‌گه‌ڵی نه‌هاتنه‌وه. هه‌مو کات ده‌بێ رێکخراو له خزمه‌تی کۆمه‌ڵگا دابێت و حیزب یان بزوتنه‌وه‌ش له خزمه‌ت و ئیختیاری ئه‌و که‌سه چاڵاکانهیه که ده‌یانه‌وێ ئامانجه‌کانی رێکخراو له هه‌مو ئاسته‌کانی به ده‌ست بهێنن. هیچ که‌س قودسیه‌تی نیه و به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که له خزمه‌تی ریکخراو و کۆمه‌ڵگا بێت. له خواره‌وه هه‌ندێ له مه‌سه‌له ده‌نوسینه‌وه که گرنگیان بۆ چۆنایه‌تی هه‌یه:
1.دروستکردنی خانه و شانه و به‌شه‌کان له شوێنی کاروژیانی هاوڵاتیان، دیارکردنی رابه‌رانی به‌شه‌کان هه‌ر له‌وان و هاوبه‌شی هه‌مو سه‌رۆک به‌شه‌کان له سه‌رکردایه‌تی رێکخراو.
2.گه‌شه‌دان به ئه‌ندامانی ریکخراو و کادیران، کردنه‌وه‌ی قوتابخانه ی حیزبی له ئاسته جیاجیاکان ته‌نانه‌ت له‌به‌رزترین حاله‌تی که ماسته‌ر سته‌دی (خوێندی ماسته‌ر) پێ ده‌ڵێن. ئه‌مانه رابه‌ری واقعی بچوککراوهن و خاوه‌نی بڕیاردانن و هه‌م جێ به‌جێکردن.
3. کارکردنی پرۆفیشنال له هه‌مو ئاسته‌کانی رێکخراودا، سه‌ره‌تا ئه‌مه ده‌بێ له به‌شه‌کانی حیزب یان بزوتنه‌وه که له‌شوێنی کاروژیاندان ره‌نگ بده‌نه‌وه.
4. که‌م کردنه‌وه‌ی ئاسته‌کانی رێکخراو سه‌رکردایه‌تی و ده‌بێ زۆر له نزیکی به‌شه‌کان بێت.
5.هه‌موان ده‌بێ به لێپرسراویه‌تیه‌وه کاربکه‌ن و هه‌موان مهسولن له‌به‌رامبه‌ر کاره‌کان و لێپرسینه‌وه له‌کاتی شکسته‌کان و پیاهه‌ڵدان له‌کاتی سه‌رکه‌وتنه‌کاندا. له هه‌مو ئه‌مانه‌شدا ده‌بێ ئامانجه‌کانی ریکخراو له ده‌ورانه جیاجیاکاندا پێوه‌ر بن. پراکتیک تاکه پیوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیه. رێکخراو ده‌بێ له واقعدا ئه‌م وشانه‌ی که له ئامانجه‌کانی هاتوه به پراکتیک بکاته‌وه ئه‌وکات جه‌ماوه‌ر ئۆتۆریته‌ی پێده‌به‌خشی. ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وه جه‌ماوه‌ر په‌راویزی ده‌کات.
مۆدێلێکی ساده
له خواره‌وه چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی وه‌کو مۆدێلێک نیشان ده‌ده‌ین که هه‌ماهه‌نگیه‌که له چۆنایه‌تیه‌کانی رێکخراو له‌گه‌ڵ ئاسته‌کانی رێکخراوه‌یی و کاره‌کانی له پراکتیکدا؛
تاکه مه‌سه‌له لێره‌دا که ماوه بیلێین ئه‌م هێلکاریانه کافین بۆ رۆشهنکردنهوهی مۆدێله‌که، له‌م نێوه‌دا به حوکمی کۆمه‌ڵگای کوردستان رابه‌ری ده‌توانێ سلوکی نوێی سیاسی دابهێنی و مه‌سه‌له‌کانیش هه‌موی ده‌بێ له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بچن ئه‌م میسۆدهش له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نوێیه یان زه‌حمه‌تترین تاقیکردنه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر پیاده بکرێت. (په‌یوه‌ندی نێوان ستراتیژ و تاکتیک و ئۆپراسیۆن له‌گه‌ڵ تیمی رابه‌ران و هه‌ڵسوڕێنه‌ران و کارکه‌ران) له‌گه‌ڵ گه‌شه‌دان به سلوکی سیاسی نوێ. سه‌یری هێلکاریه‌کان بکه‌ن.
هه‌رکه‌س ئازاده چۆن ده‌ڕوانێته سلوکی سیاسی و هۆشیاری سیاسی و بنه‌ما و نورمهکان که ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ئامانجه‌کانی خودی ریکخراو و کۆمه‌ڵگا هه‌یه. به‌ڵام به‌بێ ناسینه‌وه‌ی وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵگا و نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تی و کهڵتوریهکانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌ورانی مێژوی ناکرێ ئامانجی رێکخراوه‌کان له پراکتیکدا بنوسینه‌وه. ئه‌مه‌ش هونه‌رێکه ده‌بێ رابه‌ری رێکخراو (بزوتنه‌وه یان حیزب) پێش هه‌موان بتوانێ هه‌مو وهزعهکانی کۆمه‌ڵگا بخوێنێته‌وه‌و چاره‌ی دورستی سیاسی و رێکخراوه‌ییان بۆ بدۆزێته‌وه.
|