ئاسۆ حامدی
ماوه‌یه‌که هه‌موو سه‌همه‌کانی دونیا له دابه‌زین دان جار ناجاره‌ش هه‌ندێ به‌رز ده‌بنه‌وه و دووباره داده‌به‌زنه‌وه، ئه‌مه پاشکۆی ئیفلاسی چه‌ند بانکێکی عه‌قارین له ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها قه‌یرانه‌کانی کریدیتن له ئه‌مه‌ریکا و بێکارکردنی هه‌زاران کرێکار و له به‌ین چوونی خانه‌ولانه‌و پاشه‌که‌وته‌کانیانه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ریشه‌یی هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئابووری دونیا.
زۆربه‌ی کرێکارانی ماهر و رێکخراوه‌کانیان له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان تیکه‌ڵاویکی ماددیان له گه‌ڵ داموده‌زگاکانی ماددی هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش کێشه‌ی کاروسه‌رمایه لێره‌دا له نوێترین فازی خۆیدایه. کرێکارێکی ماهر له کاتێ که زێدبایییه‌کانی که‌ڵه‌که ده‌بێ له بورسه‌کاندا بۆ سیسته‌می سه‌رمایه له لایه‌کی تر خۆی و جارجاره‌ش رێکخراوه‌کانیان (فدراسیۆن و یه‌كێتییه‌كانیان) به فعلی به‌شداری ئاڵوگۆڕه‌کانه‌و به‌هره‌مه‌نده له قازانج و زیانه‌کانی بانکه‌کان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان، که ئه‌میش به‌شێکه له زێده‌بایی له خودی خۆیدا. ئه‌م شێوه‌یه له ژیان و گوزه‌ران وه‌زعیه‌تێکی نوێی کۆمه‌ڵگای ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه که ئه‌رسه‌دۆکیسی مارکسیستی هێشتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کردووه له تایبه‌تدا.
ئه‌م دوو رووه له کرێکارانی ماهر و رێکخراوه‌کانیان له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا هه‌رچی زیاتر گه‌شه‌ی به کرێکارانی ئه‌رستۆکرات داوه‌و چاره‌سه‌ره کرێکاریه‌کانی بۆ کۆمه‌ڵگا به ئاینده‌یه‌کی دوور بردووه.
ئه‌م قه‌یرانه ئابووریه له ئه‌مه‌ریکا کاریگه‌ری جدی له‌سه‌ر وه‌زعی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤایه‌تی داناوه‌و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵانی خه‌لك بۆ ئاینده‌یه‌کی تاریک کێش ده‌کات.
له‌لایه‌کی تر دووریه‌کی جیهانی هه‌یه و زیاتر پشدێنی برسیه‌تی له نێو قه‌دی کرێکاران و گه‌لانی هه‌ژار توندتر ده‌کات. ئه‌مه کاریگه‌ری زۆروکه‌می له هه‌موو ئه‌وروپا و ئاسیا‌و ئوسترالیا و ئه‌فریقادا هه‌یه.
ئه‌م دڵه راوکێیه‌ی خاوه‌ن سه‌همه‌کان و قه‌رزداره‌کان له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا زیاتر مرۆڤه‌کان تووشی نه‌خۆشی و ره‌زاله‌ت و ئیفلاس و بوون ده‌کات.
سیاسه‌ته داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریکا به به‌رزکردنه‌وه و دابه‌زینی قازانج له بانکه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی له رێگای تورومپای مالی که حه‌وت سه‌د ملیاری ده‌یانه‌وێ بۆ بخه‌نه گه‌ڕ که له دوایین لێدوانی بوش بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریکا و ئیعترافی به ترسناکی ئه‌م وه‌زعه داراییه کرد و ئه‌مه هه‌ندێ هه‌ناسه‌ی به‌به‌ر وه‌زعی دارایدا ده‌دا، به‌ڵام جورعه‌یه‌کی کاتی یه، هه‌ر زوو کاریه‌گه‌ریه‌که‌ی ده‌ڕه‌وێته‌وه.
سه‌همه‌کان هه‌روا له دابه‌زین و هه‌لبه‌زیندان و ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی درێژ خایان سه‌همیان کردووه ده‌زانن هه‌ناسه‌ی درێژی ده‌وێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی کورت ماوه سه‌هم ده‌که‌ن ئه‌وا زۆربه‌یان قوربانی راوچیه‌کانی سه‌همن و زوو په‌ل و باڵیان ده‌کرێت و به گریان و ئیفلاسی ده‌گه‌ڕێنه‌وه یان ماڵ و شوێنی کاریان جێ ده‌هێڵن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکان له ته‌واوی دونیادا هه‌روا دێ رێژه‌ی مرۆڤه‌كانی كه له خوار پله‌ی هه‌ژاری ده‌ژین رێژه‌کانیان زیادده‌کات. به پێی سیاسه‌ته‌کانی ی‌و ئێن و مه‌سه‌له‌کانی مه‌لنیۆم ده‌بوا ژماره‌ی ئه‌وانه نیوه بکرێت و یارمه‌تی له ته‌واوی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند وه‌ربگرن، به‌ڵام مێژوو به پێجه‌وانه‌ی نیشاندا و ئێستا رێژه‌که بووه‌ته دوو هێنده و ته‌نانه‌ت قه‌یرانه مالیه‌کان خودی خه‌ڵکانی وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی گرتۆته‌وه. سیاسه‌ته‌کانی مه‌لنیۆم له دونیا له جیاتی گرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکات هه‌روا گرفته‌کانی دونیا قووڵ ده‌بنه‌وه‌و قه‌یرانه‌کانیش زیاتر ده‌بێ. به نموونه به‌پێی سیاسه‌ته ئاویه‌کانی مه‌لنیۆم ده‌بوا رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له دونیا له ئاوی پاکی خواردنه‌وه بێ به‌شن نیوه بکرێت، به‌ڵام قه‌یرانه مالیه‌کان و گه‌نده‌ڵی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی و کاریگه‌ری که‌رتی تایبه‌ت له وڵاتانی به نموونه ئه‌فریقایی ئه‌م ئامانجه‌ی کرده بێ مایه و پووچ.
گرفته‌کانی ئینڕژی له دونیا و مه‌سه‌له‌کانی په‌ترۆل و نرخه‌کانیان هه‌رچی زیاتر ئه‌م وه‌زعانه‌یان ئاڵۆزکردووه، له لایه‌کی تر مه‌سه‌له‌کانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مه‌ریکا و سیاسه‌ته‌کانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و مه‌سه‌له ئابووریه‌کان زیاتر وه‌زعه‌کانیان وه‌کو شانۆگه‌ریه‌کی بێ ئه‌نجام هێشتۆته‌وه. کێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل و شه‌ڕ دژی تیرۆر و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌کانی ئێران و وه‌زعه‌کانی تر به‌نموونه وه‌زعیه‌تی نێوان ناتۆ و رووسیه له جورجیا دا زیاتر مه‌سه‌له‌کانیان بۆ ئالۆزی بردۆته‌وه.
ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه زیاتر چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی ئاینده ئاڵۆز ده‌که‌ن. به تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌ک و له ئاسیا و ئه‌فریقاش به شێوه‌یه‌کی تر. له هه‌موو لایه‌ک هه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار باجه‌که‌ی ده‌دات له لایه‌ک به ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وان و له‌لایه‌کی تر به خوێن و که‌ره‌سته‌ی خاو.
ئه‌م قه‌یرانانه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی سڕ ده‌بن، به‌ڵام شای و هه‌ڵپه‌ڕکێ کانیان کاتیه و شانسی مرۆڤه‌کان که‌مه وه‌کو ساڵانی ده‌یه‌ی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌ر سه‌همێکت ده‌گرت له سه‌دا سه‌دی قازانج بوو ئه‌مه کۆتایی هاتووه. کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژار ده‌بێ وانه له‌م قه‌یرانانه وه‌ربگرن.
له کوردستان خه‌ڵکی ته‌نها به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵاکان هه‌ست پێ ده‌که‌ن (که له واقع به‌شێکی به‌ره‌نجامی ئه‌م گرفتانه ئه‌نته‌رناسیولیانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها له هه‌ڵوێستی بازرگانه‌کان یان له مانگی ره‌مه‌زانی ده‌بینن و دوایش جه‌ژنه به‌ڵام هه‌ر کاتژمێرێ دوای جه‌ژن یان هه‌ر له هه‌مان کاتدا بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌ر کارکردنه و به‌س) که ئه‌میش گه‌ل له کوردستان ته‌فسیری جۆراوجۆریان بۆ هه‌یه، له زۆرترین حاڵه‌تدا که‌وای حکومه‌ت ده‌گرن و ئۆباڵه‌که‌ی به ملی ئه‌و ده‌شکێننه‌وه که ئه‌مه‌ش حوکمێکی گشتیه. ده‌وڵه‌تیش له‌م نێوه‌دا هه‌ر منداڵێکی شێره‌خۆره‌یه و گاگۆڵه ده‌کات ( یانی ساوایه!!)، خه‌ڵکی له بازنه‌یه‌کی داخراو ده‌سوڕێنه‌وه یانی گرانی ---- ئارامی بازاڕ --- گرانی، چاره‌سه‌ر له کوردستان به‌داخه‌وه یه‌کسانه به گه‌نده‌ڵی!!!. ره‌نگه بپرسن گه‌نده‌ڵی ئاخر چ په‌یوه‌ندی به قه‌یرانه‌کانی کریدیت له ئه‌مه‌ریکا هه‌یه. ئه‌و له کوێ و کوردستان له کوێ . هه‌رکه‌سێ ده‌توانێ وه‌ڵامی ساده‌ی بۆ هه‌بێ و بیر له‌م مه‌سه‌له‌یه بکاته‌وه. هۆشیار بوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له شته ساده‌کانه‌وه ده‌ست پێده‌کات، خودی هۆشیاربوونه‌وه‌ش به‌شێکه له چاكکردنی گرفته‌کان..
|