ئاسۆ حامدی
سه‌ره‌تایه‌ک:
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا ئه‌م مه‌یدانه که‌م باسی له‌سه‌رکراوه‌و نازانم له زانکۆکانی کوردستان ڕشته‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌یه یان نا. من لێره‌دا له پراکتیکی سیاسی و پرۆژه‌کانی ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگای کوردستانیشدا که‌م به‌دی ده‌که‌م.
نمونه‌ی ساده‌ی ڕیسک بریتیه له‌م هێڵکاریه: له کۆمه‌ڵگای ئێستاوه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی داهاتو خوازیار له نێوان ئه‌م دوهدا چه‌ندین ریسک هه‌یه.
ئه‌م هێڵکاریه ساده‌یه بۆ تێگه‌یشتنه لهڕیسک.
له هه‌موی گرنگتر تێ گه‌یشتن له ریسکه و به‌ڕێوه‌بردنی ریسک که رشته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌و له واقعدا هه‌وڵ و کوششه بۆ تیگه‌یشتن و فه‌همی ریسک. ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌بو ئیتر خودی ئه‌نالیزه‌کردنی ئاسان ده‌بێت. (لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌زمانێکی ساده ئه‌م باسه ئاڵۆزه بنوسینه‌وه)
دیاره خودی پێناسه‌ی ریسک زۆر زۆرن هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێکیان بنوسینه‌وه که له زۆر سه‌رچاوه‌کان دوباره ده‌بنه‌وه.
*ریسک شانسێکه که ترسناکیه‌کان ده‌پێچێته‌وه.
*ریسک شانسی زهرهرهکانه
*ریسکه‌کان وا پیناسه ده‌کرێن که زیانه‌کان زۆر زۆرترن له‌وه‌ی که چاوه‌ڕوان ده‌کرێن یان له کاتی ئاسایی و چاوه‌ڕوانکراودا روده‌ده‌ن.
*ریسک بریتیه له لیکدانه‌وه‌ی زانستی بۆ هه‌مو ئه‌گه‌ره‌کان.
سه‌رچاوه: (Risicos nadere beschouwd. 2006)
ئه‌م پێناسانه ته‌نها بۆ نمونه‌یه و به‌س ئه‌گه‌ر نا ده‌کرێ ته‌نها له‌سه‌ر پیناسه‌ی ریسک چه‌ندین وتار و تێکست بنوسرێن و هێشتا کۆتای‌یان نایێت چونکه مه‌سه‌له‌کان ئه‌وه‌نده ئاڵوگۆڕن و جیاوازن له مه‌سه‌له‌یه‌که‌وه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ک یان له پرۆژه‌یه‌که‌وه بۆ پرۆژه‌یه‌کی تر.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له مه‌سه‌له‌ی ریسک و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی و به‌کارهێنانی ئه‌م زانسته‌یه له مه‌سه‌له‌کانی ژیان و گوزه‌راندا.
هه‌نگاوه‌کانی به‌کارهێنانی پان و به‌رینی ریسک ئه‌نالیزه:
بۆئه‌وه‌ی روی گه‌شی ئه‌م نیشان بده‌ین باس له چه‌ندین هه‌نگاو ده‌که‌ین؛
1- دیاریکردن و ده‌ستنیشانکردنی ئامانجه‌کان (پرۆژه،مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگا، هتد)
2-ریسکه‌کان بناسهوهو بیانخه‌ره سه‌ر نه‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موان رۆشه‌ن بێت.
3-گرنگترین ریسکه‌کان ده‌ست نیشان بکه. ( له هه‌نگاوی دوه‌مدا ده‌بێ هه‌ندێ له ریسکه‌کان که‌متر کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان تا هه‌ندێ ریسکی تر) ئه‌مه‌ش ته‌ته‌ڵه‌یه‌کی دروست و پان وبه‌رینی ده‌ویت.
4-ئیجرائاته‌کانی ریسک بخه‌ره سه‌ر نه‌خشه‌و چاره‌سه‌ریه‌کان وئهلتهرناتیڤهکان له‌ته‌نیشت یه‌ک ریزبکهو هه‌ڵیان بسه‌نگێنه.
سه‌رچاوه: ((Risicomanagement, G. Lexmond (2007)
بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک جا هه‌رچی بێت سه‌ره‌تا گرنگه بزانیت ئامانجه‌کان و مه‌به‌سته‌کانی چین و بۆچی ده‌بێ ده‌ست به‌کاربیت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه. ئه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێ نه‌کرێت چ ده‌گوزه‌رێ و گرفته‌کان چۆن ده‌بن. به‌بێ له‌به‌رچاوگرتن و هێنانه سه‌رنه‌خشه‌ی ئامانجه‌کان ناکرێ ده‌ست به‌کاربیت بۆ پرۆژه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتو.
هه‌مو کارێ ئینێرژی گه‌ره‌که و گرفت و ریسکی خۆی هه‌یه. ناسینه‌وه‌ی ئه‌م ئینێرژی و ریسکانه زۆرگرنگن تا بۆ هه‌مو لایه‌ک رۆشه‌ن بێت.
له‌نێو ئه‌مانه‌شدا دوباره هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵاواردن و دیاریکردن و ئیختیارکردن هه‌یه، ریسکه‌کان ده‌بێ هه‌ڵاواردن و هه‌ڵبژارده بکرێن و ته‌ته‌ڵه بکرێن ئینجا ده‌کرێ ده‌ست به‌کاربیت. پێش ئه‌مه‌ش ده‌بێ هه‌مویان بناسرێنه‌وه‌و له‌لامان بێگانه نه‌بن و له‌گه‌ڵ هه‌مو وه‌زعه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کان بێنه‌وه‌و مه‌لموس و دیاریکراوبن.
ههرکهدوای ئه‌وه‌ی وه‌کو گرفت و کێشه ناسران و به‌ماددی بونه‌وه ده‌بێ ئیجرائاتی مناسبی بۆ بکرێ و چاره‌سه‌ربکرێن. ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان و چاره‌سه‌ره‌کانیش ده‌بێ له ئاستی تواناکان ببن و له‌گه‌ڵ وه‌زعیه‌ته‌کان بینه‌وه.
زۆر مۆدێل هه‌ن بۆ ریسک ئه‌نالیزه به‌کاردێن که لێره‌دا ناتوانین باسیان بکه‌ین، به‌ڵام به‌یه‌ک به‌ستنه‌وه‌ی پرۆسێسه‌کان ومه‌سه‌له ناسینه‌وه‌ی ریسکهکانه ئه‌مه بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک و به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی و تاکتیکی و ئۆپراسیۆندا جیاوازیان هه‌یه.
مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک
مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک به‌بێ نه‌وت ، مه‌سه‌له‌یه‌کی ساده‌یه وه‌کو هه‌ر شاریکی تری فره که‌لتور و نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی بونی نه‌وته‌وه ئه‌م گرفته ئالۆزبوه و هه‌م ده‌وڵه‌تانی ئه‌نته‌رناسیونالی و ئه‌قلیمی بۆ ئه‌وه‌ی قازانجه‌کانی خۆیان نه‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه و هه‌م ستراتیژیان له دژایه‌تی میلله‌تی کورد به ئامنی بمێنێته‌وه.
له‌لایه‌کی تریش مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک بنه‌مایه‌کی به‌رهه‌م هێنانی نه‌ته‌وه‌یی گرنگه بۆ چاره‌نوسی گه‌لانی کوردستان.
مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان که سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له ساڵی 2003 دوای روخانی حکومه‌تی فاشستی به‌عس، ئه‌وا ئه‌و فرسه‌تانه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌ستدا ئه‌مه‌یان هۆشداریه‌که بۆ میلله‌تی کورد، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه له‌میژوی گه‌لی کوردا که فرسه‌ت و هه‌ل له‌ده‌ست ده‌درێن. ئه‌گه‌ر میلله‌ت وانه له مێژوی نه‌ک دوری به‌ڵکو هاوچه‌رخی خۆی وه‌رنه‌گرێ ئیتر چی دادی ده‌دات. ئه‌مه چ جای مێژوی دورو هاوچه‌رخی میلله‌تانی تر.
گرنگترین مه‌سه‌له پرۆسێسه‌کانه و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد هه‌رگیز بۆ میلله‌ت نهگراوهتهوهو گه‌لی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه باسی له کێشه‌کانی خۆی نه‌کردوه و به‌ڵکو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل له قازانج و مه‌سله‌حه‌تی حزبیهیهوه بڕیاری مه‌سه‌له چارهنوسسازهکانیان داوه‌و ده‌ده‌ن. ئه‌مه هه‌ر بۆ مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێمیش هه‌روایه.
شاری که‌رکوک و ناوچه داربڕاوهکان هێشتا ئه‌م ترسناکیهیان له‌سه‌ر نیه به به‌ڕاسته‌وخۆیی به عه‌ره‌بکردن و هه‌ڕه‌شه‌کانی ده‌یه‌ی شه‌سته‌کان تا نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی رابردو دوباره ببنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیه میلله‌تی کورد رێکخراو وبه‌هێزه و له باری ئه‌قلیمی و نێونه‌ته‌وه‌یی ئاوا گه‌شه‌ی کردوه که هه‌موان قه‌بوڵی بکه‌ن، نه‌خێر به‌ڵکو شوفینزمی عه‌ره‌بی هێشتا له‌م ئاسته‌دا نیه بتوانێ ئه‌م مێژوه زێڕینه‌ی دوباره بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر کاریش وابڕوا دور نیه ئه‌م مێژوه خۆی رێکخراوبکاتهوه.
له‌لایه‌کی تر ده‌سه‌ڵاتی شار و پۆلیس و ئاسایش و پارێزگار و هتد جا چ دو حزبی و دو ئیداره زۆرینه‌ی کوردی هاوڵاتیش. له ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتداران پێش هه‌مو نه‌ته‌وه‌کانی تر کورد خۆشی ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه . بچوکترین نمونه نه‌ک رۆژنامه‌نوسی تورکمان و عه‌ره‌ب له که‌رکوک کوژران به‌ڵکو رۆژنامه‌نوسی کورد له که‌رکوک کوژرا.
یانی ده‌نگی کورد به ده‌سه‌ڵاتی کوردی خه‌فه کرا. ئه‌مه جگه له روداوه‌که‌ی ئه‌م دواییه که رێکخراوی دژه تیرۆری یه‌کێتی چه‌ند ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی خودی یه‌کیتی و پارتی کوشت و زیندانی کرد. ئه‌م دیمه‌نانه روی ده‌سه‌لاتیان له شار ناشیرین کردوه.
روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه له که‌رکوک و خۆ تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌قلیمی و ئه‌مریکا و رۆژئاوایی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هه‌مویان خۆیان له‌وه ده‌گرنه‌وه که کات بۆ رێکخراوبونهوهی شوفینزمی عه‌ره‌بی بده‌ن و نه‌یانه‌وێ ئه‌م شاره و ناوچه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌وان له روانگه‌ی قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و هه‌ندێکیان بۆ خودی بازرگانی و کۆمپانیاکانیان هه‌وڵده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موان رونه. ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ی به‌ناو ئازادی عێراق خۆی ژمێریاریه‌کی ساده بو نرخه‌کانی چه‌ندن و ده‌سکه‌وته‌کانی چه‌ند ده‌بن بو و هیچی تر.
به‌ڵام ئه‌و میسۆدهیهی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد که به ده‌ستور و یاسایی ناوچه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه هه‌روا ده‌بێته خه‌یاڵ و نه‌ک هه‌ر سالح موتله‌گ و به‌ره‌ی تورکمانی به‌ڵکو مالکی و هاوپه‌یمانه‌کانی شیعی و ئیسلامی له‌دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵات له کوردستان (پارتی و یه‌کێتی)هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه.
ده‌بێ میلله‌تی کورد بیر له میسودهی تر بۆ چاره‌سه‌ری بکاته‌وه به‌ڵام ده‌بێ ریسکه‌کانی ئه‌م چاره‌سه‌ره یه‌کلا بکاته‌وه.
یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئه‌م چاره‌سه‌ره پته‌وکردنی هێزی نه‌ته‌وه‌ییه له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا. به‌نمونه ناکرێ فرقه‌ی 12 له ده‌وروبه‌ری که‌رکوک بێت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یش بڵیین هیچ گرفتی نیه، یان هه‌روا پاکسازی له سوپای عێراق ده‌کرێت و مه‌سه‌له‌ی فیدراڵی ته‌نها وه‌زعیه‌تی کوردستان ده‌گرێته‌وه نه‌ک عێراق ئه‌وا بڵێن ولاتێکی فیدراڵی وجودی هه‌یه. دوباره بونه‌وه‌ی میژوی سیاسی کۆنی عێراقی سه‌رده‌می ئینتدابه له مۆدێلی ئه‌مریکی و به‌ریتانیایی دا.
مێژوی هاوچه‌رخی عێراق زۆرئاڵوگۆڕی له‌م چه‌شنه‌ی بینیوه، ته‌نانه‌ت به‌عسیه‌کان دڵی سه‌رکردایه‌تی کورد (بارزانی) یان رازی ده‌کرد پێش کودهتایهکهیان دژی حکومه‌تی قاسم و راگه‌یاندنی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان له کاتی سهرکهوتیاندا دواتر هه‌موی ده‌بونه بڵقی سه‌رئاو و ناپاڵم و فڕۆکه دیاریه‌کانیان بون. ئه‌مانه زۆر له سیاسیه کۆنه‌کانی پارتی له بیریانه ئه‌وانه‌ی له ژیان ماون.
به‌کورتی ئه‌گه‌ر میلله‌تی کورد ده‌یه‌وێ رزگاری ته‌واوی بێت و سنوری وڵاتی خۆی دیاریبکات و وڵاتێکی مۆدێرن و دیموکراسی بینا بنێت ئه‌وه ده‌بێت ریسک به زۆر مهسهلهبکات، له هه‌موانیش گرنگتر ده‌بێ سه‌ره‌تا ریسکه‌کان بناسێته‌وه و قه‌باره‌کانیان بۆ گه‌ل بخاته رو دواتریش ده‌بێ رابه‌رایه‌تی له‌لایه‌ک له هه‌مو مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان بۆ گه‌ل بگه‌ڕێته‌وه‌و داهاتی نه‌ته‌وه‌یش ده‌بێ له خزمه‌تی ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان بێت به هه‌مو پیکهاتهکانیهوه. ئه‌گه‌ریش نایه‌وێ ریسک بکه‌ن ئه‌وا ده‌بێ له‌م حاله‌ته‌ش بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بگه‌ڕێنه‌وه‌و پرۆسه‌کان بۆ خاوه‌ن حه‌ق بگێڕنه‌وه.
|