ئاسۆ حامدی
کۆمه‌ڵگای کوردستان چ له که‌لتور و چ له مێژوی سیاسی دا هه‌رده‌م بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و کورتبینی کاره‌کانیان ده‌به‌نه رێوه، کۆمه‌ڵگای کوردستان به حوکمی داگیرکاری و ماڵوێرانی و شه‌ڕ و کاولکاری کۆمه‌ڵگا نه پڕژاوه‌ته ئه‌وه‌ی بیر له نه‌وه‌کانی ئایندهی بکاته‌وه له گشت‌دا له‌لایه‌کی تر هه‌ر له‌ژێر کاریگه‌ری دین و کۆمه‌ڵگای ده‌وروبه‌ردا هه‌مو کاره‌کانی ته‌سلیم به‌ده‌ستی قه‌ده‌ر کردوه.
ئه‌م مهفهمومه له تێگه‌یشتن و کاروکاردانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، مرۆڤه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگای ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نده سازداوه هه‌ر ته‌نها به مه‌سه‌له‌کانی رۆژیان رابگه‌ن.
کوشتن و بڕین و زیندانی و شه‌ڕو ماڵوێرانی سه‌ره‌تای ژیانی نه‌وه به‌نه‌وه بون، ئه‌م وه‌زعه وای له نه‌وه‌کان کردوه که‌متر ده‌ست به رۆشه‌نبیری و سه‌رچاوه‌کانی و که‌ناڵه‌کانی بگه‌ن. ئه‌م داگیرکردن و کاولکاریه‌ی کۆمه‌ڵگا له هه‌ر چوار لاداو به هه‌ماهه‌نگی هه‌مو دوژمنان بون که‌م و زۆر نه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش سودی له فرسه‌ته‌کانی دوژمنایه‌تی نێوان دوژمنانی وه‌رگرتوه.
به‌ڵام دوای ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی کورد له کوردستانی عێراق ئه‌وه ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌روه‌کو خۆیان مانه‌وه و به‌هه‌مان هۆیه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان به‌رده‌وامیان به کاره‌کانیاندا و ده‌ده‌ن، چونکه ده‌وڵه‌ت (ده‌وڵه‌تی حزبیه)و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک کاریگه‌ریه‌کی که‌میان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌یه، ئه‌وا ئه‌م مه‌سه‌له ستراتیژیانه‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌روا قورابانین.
گرنگترین مه‌سه‌له بۆ کۆمه‌ڵگا ئه‌مانه که خۆیان له ستراتیژی سه‌ره‌کی ده‌بینن:
1- ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
2- قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی
3- چۆنایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا
4- نه‌وه‌کانی رابردو و‌ئێستا و نه‌وه‌کانی داهاتو
5- گرفته ناوخۆیه‌کان و ده‌ره‌کیه‌کان
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی:
ستراتیژی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و پاراستنی سنوره‌کانی وڵات له کاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له کوردستان.
پاراستنی به‌ره‌کانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌کی له ته‌واوی دوژمنانی کۆمه‌ڵگا یه‌کێ له کاره هه‌ره گرنگه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیانه، سه‌ره‌ڕای هه‌مو گرفته‌کان کۆمه‌ڵگای کوردستان به خۆشیه‌وه ئارامه و ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس کاری باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیك عاجز بو له‌به‌رده‌م ئه‌مه یانی کۆمه‌ڵانی خه‌لک له ئارامی و ئاسایش به‌هره‌مه‌ند نین.
له‌لایه‌کی تر کوشتنی ژنان نمونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م نه‌بونی ئارامی و ئاسایشه‌یه لهناوهخۆو تۆپبارانه‌کانی ئێران و تورکیا و سوپای نوێ عێراق له ناوچه‌کانی موسل و دیاله‌دا نمونه‌ی نه‌بونی ئارامیه له سه‌رسنوره‌کان. له‌م نێوه‌دا ده‌بێ نه‌وه‌کان زیاتر بیر له داهاتوی خۆیان و نه‌وه‌کانی ئایندهببن. ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یانی پاراستنی هه‌ردو به‌ره‌ی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه که ته‌واوی کۆمه‌ڵگا لێ به‌رپرسیاره و ده‌سه‌ڵات به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێت.
قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی:
یانی یه‌ک وتاری سیاسی هه‌مو هێزه‌کانی راست و چه‌پ له‌به‌رامبه‌ر هێزه ده‌ره‌کیه‌کان و جیاوازی توند بۆ قازانجی نه‌ته‌وه له نێو خۆدا، ئه‌مه‌ش خۆی له به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و سامانه سروشتیه‌کان و هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌نوێنێ، له لایه‌کی تر داهاتی تاک و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا و ته‌سک کردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان چینه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا و هاویه‌کی و هاوسه‌نگی له کۆمه‌ڵگادا به حوکمی یاسا و باج و هه‌مو هۆیه‌کانی تر.
قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی یانی کۆمه‌ڵگایه‌کی یاسایی و پته‌و تابتوانێ له هه‌مو وهزعیهتێکدا له شه‌ڕ و ئاشتی دا بتوانێ ژیانێکی خۆشگوزه‌ران بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دابین بکات. ئه‌وکات سنوری نێوان هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵات که‌م ده‌بێته‌وه‌و خه‌ڵکی هه‌مویان ده‌سه‌ڵات به به‌شێ له‌ژیانیان ده‌زانن.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ هه‌موان رونه که ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان چه‌ند فرسه‌ت لێک دورن و جیاوازی چینه‌کان چۆنه و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و سامانه سروشتیه‌کان و داهاتی تاکه‌کان له چ وهزعیهتێکدا ده‌ژین و هیچ هاوسه‌نگیه‌کی چینه‌کان له کۆمه‌ڵگادا نیه، ده‌سه‌ڵات مه‌سوله له‌م لاسه‌نگیه‌ی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاران.
ده‌سه‌ڵات لێره‌دا ته‌نها به‌رچاوی ئه‌ندامانی حزبی خۆی یان به رۆشنی بڵین........ له‌م مه‌یدانه له‌ژیانی کۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسۆن هیچ ستراتیژیه‌کی دروست و رۆشنی یان نیه.(بیرمان چو کامه ئۆپۆزیسۆن !!).
چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا؛
چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا به کورتی بریتین له (چۆنایه‌تیه‌کانی ئابوری، چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، چۆنایه‌تیه‌کانی ژینگه، چۆنایه‌تیه‌کانی ده‌وروبه‌ر و چۆنایه‌تیه‌کانی پرۆسێسه‌کان).
له‌م مه‌یدانه‌دا هه‌ر ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات نیه که ئه‌مانه گه‌شه پێ‌بدا به‌لكو خودی هاوڵاتیان هه‌مان ئه‌رکیان له‌سه‌ر شانه. به‌داخه‌وه هاوڵاتیان خۆیان به‌بێ ئه‌رک ده‌بینن و هه‌مو شتێ ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات. راسته ده‌سه‌ڵات له کوردستان دا ده‌سه‌ڵاتیكی گێڕه (یان منداڵێکی مهنغۆڵه) له ههمومهیدانێ گرفتی هه‌یه، به‌ڵام خۆ هاوڵاتیان ده‌بێ ئه‌رکی هاوڵاتیاتی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن. لێرo دا هاوڵاتیان له هه‌مان ئاستی ده‌سه‌ڵاتدا دان. وه‌کو په‌نده کوردیه‌که‌یه (کورتێ و که‌ژێ لێک ده‌هه‌ژێ). به‌ڵام ده‌بێ بۆ هه‌موان رۆشهنبێت ده‌بێ ده‌سه‌ڵات هاوڵاتیان له رێگای یاساوه ناچار بکات که‌وا ئه‌رکه‌کانی نیشتمانی خۆیان جێ به‌جێ بکه‌ن.
به‌ڵام یاساکان له کوردستان له سه‌رچاوه‌یه‌ک ده‌رده‌چن که که‌م روخساری نوێخوازی و مۆدێرنیان پیوه دیاره، به‌نمونه یاساکانی باری که‌سێتی که فره‌ژنی و نشوزی ژنان باشترین نمونه‌ی نهشوزی په‌رله‌مانتارانن که ده‌نگیان بۆ سه‌رکه‌وتنی دا. به‌ڕاستی شه‌رمه له ساڵی 2008 دا فره‌ژنی له یاسادا بچه‌سپێ.
نه‌وه‌کانی رابردو و ئێستا و داهاتو:
ئه‌گه‌رچی ئه‌مانه خۆیان له چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بیننه‌وه به‌ڵام به حوکمی کۆمه‌ڵگا و که‌ڵتوری کۆمه‌ڵگا نه‌وه‌کانی رابردو بێ به‌شترین نه‌وه‌ن له کۆمه‌ڵگا و هه‌مویان له‌دو ته‌مه‌نیان ده‌چنه بن دیواری مزگه‌وت و ماڵی کوڕه‌کانیان گه‌رم و گوڕترین شوێنن، ده‌سه‌لات و ده‌وڵه‌ت که‌مترین وه‌زیفه بۆ ژیانی ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌بینێ، ره‌نگه ئه‌وانه‌ی کاری ده‌وڵه‌تیان کردبێ تۆزێ باشتر بن له‌وانه‌ی کرێکاری که‌رتی تایبه‌تن یان بێکار بن یان کاری تایبه‌تیان کردبێ. به‌ڵام له هه‌مو حاله‌تێکدا که‌مترین گرنگی به‌ژیانی ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌درێ له کاتێکا هه‌مویان باوک وباپیران و دایک و داپیرانی نه‌وه‌ی ئێستا‌و دواڕۆژن.
نه‌وه‌ی ئیستا هه‌مویان له‌ژێر گرفتی جۆراوجۆرن هه‌ر له مه‌سه‌له‌کانی کار و پیشه و خوێندن و گه‌شه‌دان به کار‌و پیشه و خانه و لانه و خێزان پێکهێنان و خۆ دروست کردندا، نه‌وه‌ی ئێستا هیچ چاره‌نوسێک له‌خۆیدا نابینێ و خۆی به‌قوربانی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی کوردستان ده‌زانێ. له واقعیش وایه.
نه‌وه‌کانی داهاتو تا ئێستا ده‌سه‌ڵات بیری له‌وان نه‌کردۆته‌وه و ئاشی نه‌زان خوا ده‌یگێڕێ، لێره‌دا هه‌موی ده‌ستی قهدهرکراوهو هه‌ر چۆنێ هاتو رابرد ئیتر له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا نیه.
له‌کاتێکا ده‌سه‌ڵات ده‌بێ له‌هه‌مو پرۆژه‌یه‌ک و یاسایه‌کدا نه‌وه‌کانی نوێ به مه‌سه‌له‌ی ئه‌ساسی وه‌ربگرێ و نابێ هیچیان دژایه‌تی گه‌شه‌و ویست و داخوازیه‌کانیان بکه‌ن. به‌ڵام له کوردستان به‌رده‌وام دژایه‌تی نه‌وه‌ی نوێ بڕیار ده‌درێ ، سه‌یری یاساکانی باری که‌سێتی بکه‌ن، سه‌یری مادده‌ی 140 و رێککه‌وتنی ئه‌مریکاو عێراق بکه‌ن..هتد. ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌کرابێته‌وه نه‌وه‌کانی رابردو و داهاتوه و حاڵی که‌سانی ئێستاش رۆشنه.
گرفته ناوخۆیه‌کان و ده‌ره‌کیه‌کان:
گرفته‌کانی ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژ له مه‌یدانه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌کی دا خۆیان له چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دۆزنه‌وه به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده کافی نین. چونکه ده‌سه‌ڵات له کوردستان گرفتی زۆر زۆره؛
گرفته ناوخۆییه‌کان؛ هه‌ریه‌ک له حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کان یانی پارتی و یه‌کێتی زۆرگرفتی رێکخراوه‌یی و له‌گه‌ڵ تهحالفاتی کوردستانی و عێراقی هه‌یه.
به‌نمونه کوتله‌کانی نێو پارتی تا مه‌سیف سه‌لاحه‌دین ده‌چن و دواتریش له‌نێو بنه‌ماڵه ون ده‌بن، ئه‌وانه‌ی یه‌کێتی بۆ هه‌موان رونه چۆنه. یه‌کگرتوی ئیسلامی و زه‌حمه‌تکێشان و سوسیالیست و کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌مویان به‌یه‌که‌وه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر مه‌سه‌له‌ی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانی عێراقی و هێرشه‌کانی ئێران و تورکیا و زه‌خته‌کانی سوریا و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان. له‌سه‌ر مه‌سه‌له جیاجیاکان به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک. هه‌مویان گرفتی جۆراوجۆرن. ئه‌مه جگه له فشاره‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و روسیه، ده‌سه‌ڵات له‌م نیوه‌دا به نیازی خۆی حوکم ده‌کات و له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵه ده‌ره‌کیه‌کان خۆی رادێنێ و له هیچ پرۆسێسێک بۆ کۆمه‌ڵگا ناگه‌ڕێته‌وه و ته‌نها مه‌کته‌بی سیاسیه‌کانیان نه‌بێ (یانی جه‌ماعه‌تی ئه‌شهه‌د وبیلا).
ئه‌م هه‌مو گرفتانه له ناوه‌خۆو ده‌ره‌وه‌دا زیاتر ئه‌رکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان قورسکردوه. ئه‌مانه‌ش له گشت‌دا خۆیان له مه‌سه‌له‌کانی چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵگا و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی ده‌دۆزنه‌وه.
به‌ره‌نجام :
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه کۆتایی‌یان بێت ده‌بێ له ئۆپراسیۆن، تاکتیک و ئۆپراسیۆن هه‌مو به‌رنامه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌خزمه‌ت هه‌مو نه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا ببن به‌بێ جیاوازی نه‌ک هه‌ر به‌وشه به‌ڵام به کردار. هاوڵایتیان ده‌بێ هه‌م ئه‌رکه‌کانیان به‌باشی ببین و هه‌م به‌شدار له پرۆسێسه‌کانی ژیان و گوزه‌ران بکه‌ن. ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا (چه‌پ وڕاست)له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌ده‌ره‌کیه‌کان ده‌بێ یه‌ک بڕیار و هه‌ڵوێستیان هه‌بێ ( چه‌پ له‌م نێوه‌دا خۆی پاراستوه که کارێکی ته‌ندروست نیه.) و ده‌بێ نێوانی چینه‌کان و ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان که‌م ببێته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بێت له جیاتی ده‌وڵه‌تی حزبی. ئه‌وکات ده‌کرێ باس له چاره‌نوسی باشتر بکه‌ین. به‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی میلله‌تی کورد، میلله‌تی کورد به‌هیچ داخوازی کۆتایی ناگات له ئایندهی نزیکدا، ئه‌م حوکمه قورسه به‌ڵام مێژو پێمان نیشان ده‌دات. باشترین هێما بۆ ئه‌مه په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاولاتیان و یاساکانی کۆمه‌ڵگایه له ده‌ورانی ئێستا دا تاکه پیوه‌ر خودی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه و هیچی تر.
|