ئاسۆ حامدی
میلله‌تی کورد ئه‌گه‌ر قه‌راره ده‌سه‌لاتێکی مۆدێرن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند دابمه‌زرێنیت و ببێته نمونه‌ی ده‌وڵه‌تێکی دیموکراسی ئه‌وه ده‌بێ کار بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌یه‌که‌وه‌ژیان و تولرانس و کراوه بکات. ئه‌م شه‌فافیه‌ته له ده‌رونی کۆمهڵگاوئهندامانی هێنده‌ی تر کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست پێکدێنێ. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌مو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئارامی ئابوری و ژیان و گوزه‌رانیان هه‌بێت و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی له خزمه‌ت ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بێت. بهرقراری یاسا و ئازادی ته‌واوی هه‌ر سێ داموده‌زگاکانی تشریعی و ته‌نفیزی و قه‌زایی هه‌روه‌ها چاڵاکی دام و ده‌زگاکانی مه‌ده‌نی و ڕێزگرتن له داواکاریه‌کانیان و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا. له‌لایه‌کیتر چاڵاککردنی په‌رله‌مان و که‌مکردنه‌وه‌ی بڕیاری تاکه که‌سی چونکه خۆی له خۆیدا بڕیاری تاکه که‌سی یان بڕیاری سه‌رکوتانه. گرنگترین بنه‌مای کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده و خوێندنه، گه‌شه‌دان به چۆنایه‌تیه‌کانی ئه‌وان ده‌توانێ فرسه‌ته‌کانی کار و پیشه و نه‌ک هه‌ر له بازاڕی ناوه‌خۆ بگره له ولاتانی ده‌وروبه‌ریش ده‌کاته‌وه و له‌لایه‌کی تر هیچ پێوستیه‌تی کۆمه‌ڵگا به کارمه‌ند و ئه‌ندازیاری بیانی نابێ. له هه‌مان کات نه‌وه‌کانی ئاینده هۆشیار و به‌هێز و ته‌ندروست ده‌بن به‌رامبه‌ر به هه‌مو ئه‌گه‌ره‌کان.
نه‌وه‌کانی نوێ له کوردستان ده‌رگیری گه‌ڵی گرفتن، یه‌کێ له‌م گرفتانه نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی دروست به زمانی کوردی و نه‌بونی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌ییه بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا.
ئه‌م ئه‌رشیفه له هه‌مو وڵاتان هه‌یه و هه‌مو مه‌یدانه‌کانی ژیان و گوزه‌ران وفه‌رهه‌نگ و سیاسه‌ت و مێژو ته‌واوی مه‌یدانه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه.
به‌نمونه تائێستا نه‌وه‌کانی نوێ ناتوانن له خودی کاره سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی رژێمه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی عێراق بگه‌ن، تا ئێستا موزیک ژه‌نێکی لاو ناتوانێ له خودی مێژوی موزیکی کوردی بکۆڵێته‌وه یان ئابوری ناسێک ناتوانێ به عقودهکانی نه‌وتی حکومه‌تی عێراق و کوردستان بچێته‌وه یان په‌یمانه‌کانی نێو ده‌وڵه‌تی و ئه‌قلیمی له باره‌ی چاره‌نوسی سیاسی کورددا و کاریگه‌ره‌کانی تا ده‌گاته هه‌مو ئه‌و باس و لیکۆڵینه‌وانه‌ی که ئه‌روپاییه‌کان له‌سه‌ر کوردیان کردوه، چ له باری میژوی و ئابوری و که‌لتوری جا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکیان بێت.
بونی یان دامه‌زراندنی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی کاری ده‌وڵه‌ته‌و بودجه و ئیمکانات و پێداویستی زۆری ده‌وێ له هه‌مان کات که‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زای ئه‌رشیف و داتای ده‌وێ.
ئه‌م ئه‌رشیفه ده‌بێ به مۆدێلێکی به‌ڕێوه‌بردن له قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی بپاریزرێ و ئه‌و دۆکیۆمێنتانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه ته‌نها له ڕیگای که‌سانی پسپۆر و دڵسۆز ڕێک‌بخرێن و بپارێزرێن.
له‌هه‌مان کات بونی ئارشیتێکتی داتایی وشوێن و ئامرازی پێویست بۆ ئه‌م ئه‌رشیفه زۆر دروسته و نابێ هیچ که‌س له خۆیه‌وه بڕیاری بۆبدات و ده‌بی ئه‌نجومه‌نێکی به‌ڕێوه‌بردنی پسپۆر و شاره‌زای بۆ هه‌بێت.
خۆ ئه‌گه‌ر له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه پرۆژه‌یه‌کی بۆ بخرێته ڕو له هه‌مو شتێ باشتره و بودجه‌ی تایبه‌تی و کاری کۆکردنه‌وه‌ی بۆ بکرێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه کۆنترۆڵ بکرێت. ڕه‌نگه که‌سه سیاسیه‌کان و ئه‌حزابه سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانیان و که‌سانی نه‌ته‌وه‌یی و هاوڵاتیانێک که خولیایان پاراستن و کۆکردنه‌وه‌ی دۆکیمێنته کانی نوسراو ده‌نگی و هتد زۆریان له‌لا هه‌یه و ده‌یانه‌وێ به‌شداری جدی بکه‌ن و یارمه‌تی و کۆمه‌کی سه‌ره‌تایی باش بکه‌ن.
ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی کاری ده‌سه‌ڵاته که بتوانێ ئیمکاناتی بۆ سازبکات و په‌ره‌ی پێبدات و هه‌مو پیداویستهکانی بۆ ئاماده‌بکات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌نته‌رێکی دروست بۆ دراسات و لێکۆلینه‌وه‌و پاراستنی دۆکیمێنته ره‌سمیه‌کان و په‌رتوک و نوسراو تۆماره ده‌نگیه‌کان و هونه‌ر و هونه‌ری ته‌شکیلی و ته‌واوی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا.
ده‌کرێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی مێژویه‌کی دروست و پاک بۆ خۆیان له کۆمه‌ڵگا دروست بکه‌ن جێگا‌و ئیمکاناتی مناسب بۆ ئه‌م کارانه بۆ ده‌وڵه‌ت بخه‌نه ڕو. ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ به‌نمونه بینایه‌کی مۆنۆمێنت یان له خانوێکی باشی قه‌ڵای هه‌ولێر یان له خانوێکی ده‌وڵه‌تی له که‌رکوک یان سلێمانی و دهۆک جێگای بۆ ته‌رخان بکات. ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان تا ئێستا زۆربه‌یان ته‌نها تا له دانی باجه‌کانی ده‌وڵه‌ت نه‌جاتیان بێت ئه‌وا دروستکردنی مزگه‌وت پێشنیهاد ده‌که‌ن به‌ڵام شار پێویستی تریشی هه‌یه له ته‌ک مزگه‌وتدا. ده‌کرێ ده‌وڵه‌ت له هه‌ندێ حاله‌تدا کار ئاسانیان بۆ بکات بۆ زیاتر کاری خزمه‌تگوزاری له جیاتی ڕوکردن له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف که وه‌زاره‌تێکه هیچ به‌رهه‌م و داهاتی نیه ته‌نها مه‌سره‌فی هه‌یه و هیچی تر.
ئه‌گه‌ر له کوردستان ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ کارێکی له‌م باره‌وه بکات ئه‌وا من ئاماده‌م یارمه‌تی و کۆمه‌کی بکه‌م به‌تایبه‌ت له لایه‌نی پلان و دیزاین و پرۆسێسه‌کانی ئارشتێکتی داتا وپۆڵێنی بابه‌ته‌کان بۆ ئاڕشیف و مه‌سایلی ئه‌ندازیاری شارستانیه‌ت.
|