ئاسۆ حامدی
ده‌ستپێکێک بۆ شێوه‌ی رێکخراوبون و گرفته‌کان:
هه‌مو رێکخراوه‌یه‌ک و حیزبێکی سیاسی سیسته‌می هه‌ره‌میه، ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه کاره‌کانی بڕیاری بۆ ده‌درێت. به‌ڵام ئه‌مه له مۆدێلی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان له تاکه که‌س چه‌ق بوه‌ته‌وه. که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا مانای سه‌رکوت ده‌گه‌یه‌نێ و سیاسه‌ت له‌م نێوه‌نده‌دا زانست نیه به‌ڵکو کۆیله‌تی و رهعیهتیه بۆ تاک. جا هه‌رجاره‌وه به‌جۆرێ. ئه‌مه‌ش به‌ره‌نجامی که‌ڵتوری سیاسی کۆمه‌ڵگا و وه‌زعه ئابوریهکانیهتی.
له خواره‌وه هێلکاریه‌کی گشتی ده‌نه‌خشێنین.
هێڵکاری (1) کارکردنی رێکخراوه و حیزبه سیاسیه‌کان له کوردستان.
که‌ڵتوری رێکخراو و که‌ڵتوری کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ریه‌کی جدیان له‌سه‌ر خودی کار‌و چاڵاکیه‌کانی رێکخراوه‌کان هه‌یه.
هێزه سیاسیه‌کان گرفتی مێژوی و سیاسی جیاجیا یان هه‌یه و هه‌بوه و ده‌بێ زۆر جار له که‌ڵتوری کۆمه‌ڵگا و به حوکمی وه‌زعیه‌تی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی توشی ده‌یان و سه‌دان کێشه‌ی دژ یه‌کتر ده‌بن.
له کاتێکا ره‌نگه زۆربه‌یان گرفتی په‌یڕه‌و پرۆگرامیان نه‌بێت و له ناوه‌رۆکدا هه‌مان په‌یامیان هه‌بێت، به‌ڵام کاتێ که مه‌سه‌له که‌سایه‌تیه‌کانی رابه‌ران و کادیرانی جه‌ره‌یانه سیاسیه‌کان له کۆمه‌ڵگا لێک ده‌دیته‌وه ئه‌وا قازانجه‌کان و مهسلهحهتهکانیان له‌یه‌کیان دور ده‌کاته‌وه.
به‌ڵام له ژێره‌وه یانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هیچ گرفتێکی ئاوایان نیه به‌ڵکو له ئه‌نجامی گرفته که‌سایه‌تیه‌کانی سه‌ره‌وه که کادیران و رابه‌ران و سه‌رکردایه‌تی دێت ئه‌وانیش توشی گرفت ده‌بن.
ره‌نگه هه‌ندێ که‌س بڵێن کێشه‌کان له زه‌مینی واقعدان و ته‌نها ئه‌ندامان و لایه‌نگران دژایه‌تی یه‌ک ده‌که‌ن و شه‌ڕو کوشتاره‌کان هه‌موی له بنه‌مای ئه‌م حیزبانه‌وه بوه‌و ده‌بێ به‌ڵام ئه‌مه دیارده‌ی مه‌سه‌له‌کانه و ناوه‌رۆکی مه‌سه‌له‌کان هه‌موی له‌سه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرێ.
ئه‌گه‌ر هه‌مان هه‌ره‌می حیزبی حیزبه‌کان له ته‌ک یه‌ک دابنێین ئه‌وا هه‌تا بۆ سه‌ره‌وه بچین ئه‌وه خاڵه‌کان له‌یه‌ک دور ده‌که‌ونه‌وه به‌ڵام له ژێره‌وه یانی ئه‌ندامان و لایه‌نگری ساده‌ی حیزبه‌کان هه‌مان وهزعیهتیان هه‌یه. ئه‌مه له باری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییشدا هه‌ر راسته و تاڕرادهیهک هه‌مویان یه‌ک وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه و له پهیوهندیهکانیشدا هه‌رهه‌مویان په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌یه.
ده‌کرێ له حیزبێکی ناسیونالیستی زیاتر جوتیاران و خه‌ڵکی لادێ رێکخراو و بن و له‌لایه‌کی تر زۆربه‌ی قوتابیان و رۆشه‌نبیران و کرێکاران بن یان هه‌ندێ حیزبی ئاغاکان بێت و هه‌ندێ کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و ..هتد.
به‌ڵام له مه‌سه‌له ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژدا ئه‌وه ئه‌وه‌نده جیاوازیان نیه. به‌نمونه له کوردستان به‌تایبه‌تی له‌م ده‌یه‌ی دواییدا و دوای روخانی رژێمی به‌عسی فاشی له عێراقدا چه‌پ و راستی ناسیونالیستیه‌کان ئه‌وه‌نده جیاوازیان نیه.
له هێلکاری خواره‌وه‌دا چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کان له نێو دو یان سێ حیزب رۆشه‌ن ده‌که‌ینه‌وه که تا بۆ سه‌ره‌وه بچین ئه‌وا په‌یوه‌ندیه‌کان که‌م و جیاوازیه‌کان زیاتر ده‌بن ئه‌مه‌ش کوشنده‌ترین وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه.
هێلکاری (2) جیاوازی حیزبه جیاجیاکان.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه راددهیان بۆ دابنرێت ئه‌بێ په‌یوه‌ندی بڕرهکان یان په‌یوه‌ندیه‌کانی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌بێ گه‌شه بکه‌ن.
ئه‌گه‌رچی به‌نمونه له کوردستان پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و رێکخراوبونی حیزبه ناسیونالیسته کوردیه‌کان هه‌ر ئاوا هاتون و هه‌رواش ده‌مێنن به‌ڵام چونکه ئه‌مڕۆ له حکومه‌تدان هه‌مان گرفت بۆ حکومه‌ت کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌نێنه‌وه.
هه‌ربۆیه‌ش ناچارین باس له گرفته‌کانی نێوانیان بکه‌ین چونکه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک قوربانی ویست و جیاوازیه‌کانی ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه حیزبانه‌یه له مڕۆدا.
گۆڕین له پرۆسێسه‌کان؛
په‌یوه‌ندیه نێو خۆییه‌کانی حیزبه ناسیونالیسته کورده‌کان ههرچۆنن و چۆن ده‌مێنن ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوه‌خۆی رێکخراوی خۆیانه و هیچ پێویستیان به من نیه راوێژکاری خۆڕاییان بۆ بکه‌م.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ له کوردستان گرفتێکی سه‌ره‌کی به‌رۆکی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی گرتوه ئه‌ویش حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان حکومه‌تیان قۆرغکردوه بۆ هه‌مو پێداویسته‌کانی خۆیان یانی حکومه‌تی خه‌ڵکی کوردستان تا ئیستا له پراکتیکدا مه‌وجودیه‌تی نیه و ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌یه و رێکگریشن له به‌رده‌م ستراتیژی کۆمه‌ڵگا و ئازادی و رزگاری گه‌لی کوردا هه‌ر بۆیه‌ش ناچارین باس له مانه بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی حیزبی ببێته حکومه‌تی خه‌ڵکی ده‌بێ ئاڵوگۆڕی سه‌ره‌کی له پرۆسێسه‌کان بکرێت و به‌ڕێوه‌بردن و سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردن بگۆڕدرێن.
به یاسایی بونی کۆمه‌ڵگا و بونی هێزێکی رێکخراو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌م به‌رده‌وامیه بگرێ که هه‌یه سه‌رداوی هه‌مو گرفته‌کانن. ئه‌گه‌ر کاروابڕوات خه‌ڵکی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌جاتیان له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی نابێت و دیموکراسی کوردستان ده‌بێته دیموکراسی بۆ ناوچه‌گه‌ری و حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی.. ئه‌مه‌ش مۆدێلی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی ناوچه‌که‌یه. که گه‌لی کورد پێویستی به مۆدێلێکی تری کۆمه‌ڵگای خۆی هه‌یه و تیکهڵیهک له مۆدێله‌کانی سیسته‌می ئه‌وروپایی و موشه‌خه‌س کردنی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌یه. ئه‌گه‌رچی مۆدێلی دیموکراسی کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپایی پێشکه‌وتوترین مۆدێله به‌ڵام بۆ ئێستای کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌شیاوه چونکه ئاستی ئاماده‌گی کۆمه‌ڵگای کوردستان له پێویست نیه و هه‌روا کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ته‌م و مژی گرفته‌کانی ده‌ناڵێنێ. لێره‌دا کۆمۆنیسته‌کان گه‌وره‌ترین قوربانیان داوه‌و ده‌ده‌ن به‌ڵام له واقع به هیچ نه گه‌یشتون. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ مۆدێڵێکی تایبه‌ت به دیموکراسی به رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان بێته ئاراوه.
ئه‌مه‌ش گرفتێکی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه. ده‌بێ ئۆپۆزیسیۆن بیر له‌م ئه‌ڵته‌رناتیفه بکاته‌وه.
گه‌شه‌دان به ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژی کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن نه‌وه‌یه‌کی تازه به پرۆسێسێکی تر ده‌توانێ ته‌کانێ به کۆمه‌ڵگا بدات. چونکه هه‌روا خه‌ڵکی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان له سه‌رکردایه‌تی ناسیونالیستی زیاتر ده‌بێت و ئه‌م سه‌نگ و سوکیهی کۆنیان نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌ی له‌سه‌دا 70ی ده‌نگی سه‌رۆکی کوردستان چی بو ئه‌مه‌یان له بێ ئه‌لته‌رناتیڤی هێزه سیاسیه‌کان بو و به‌س. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی هێزو بزوتنه‌وه‌کانی کوردستان بون و هیچی تر. هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ک به‌بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی رابه‌ری ناتوانێ ببێته رابه‌ری جه‌ماوه‌ر.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسێسه‌کان بگۆڕێن ده‌بێ ئاماده‌گی کۆمه‌ڵگای بۆ هه‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌م ده‌ورانه هێزێکی دروست ده‌وێ و مل به‌به‌ر ئه‌مه بدات و کۆمه‌ڵگا ئاماده‌بکات.
خه‌ڵکی کوردستان له چه‌ندین بۆنه‌دا رۆشنیان کردۆته‌وه خوازیاری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیانن ئه‌گه‌رچی رابه‌ره‌کانی ناسسیونالیستی ده‌ڵێن ئه‌مه خه‌ونی شاعیرانه‌یه، یان کاتی نیه.
کێ پرسی به خه‌ڵکی کوردستان کرد که دوباره له زه‌لکاوی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ناو عێراقدا به‌شدار بینه‌وه، باشه چ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستی و ریسک ئهناڵیزه بۆ ئه‌مه کراوه‌و له‌ئه‌نجامی قازانجی هه‌ره‌به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م بڕیاره درابێت. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ئه‌مه نیه و هیچ ریفراندۆمێکیشی ره‌سمی نه‌کرا.
هه‌مو ئه‌مانه و ده‌یان بڕیاری تر له ئه‌نجامی کۆبونه‌وه له ژوره داخراوه‌کان دراوه‌و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه ته‌نانه‌ت نه‌ک بۆ گه‌ل یش بگره بۆ خودی بنکه‌ی رێکخراوه‌کانی خۆشیان نه‌بوه.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه که ته‌نها له‌کاتی ناسک دا ئاوڕێ ده‌ده‌نه‌وه‌و داوای راپه‌ڕینی له گه‌ل ده‌که‌ن چۆن که بۆ مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکیان ئه‌نجام دا و دواتریش بێ ده‌نگیان لێکرد.
خه‌ڵکی له کوردستان ئێستا ئه‌وه‌نده هۆشیاره له چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌ی بگات و قوربانی بۆ بدات. له‌لایه‌کی تریش ئه‌و که‌سانه‌ی که خوازیارن ئه‌م وه‌زعه به‌رده‌وام بۆ ئه‌وانه‌و هه‌ر ئاواش ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه ئه‌مه‌ش بلقی سه‌رئاون و خه‌ونێکی ترن.
خه‌ڵکی له کوردستان ده‌یانه‌وێ باشتر بژین و چاره‌نوسی باشتری بۆ نه‌وه‌کانی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێ ئاڵوگۆڕ له پرۆسیسه‌کان به‌ئه‌نجام بێت. ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها سه‌رچاوه‌ی له بودجه‌ی 17% دا گرتوه له جیاتی بنه‌ما پێشه‌سازی و باج و مه‌سه‌له مالیه‌کانی تر.
به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه له رێکخراوبون له حیزبه ناسیونالیسته‌کان له پارتی و یه‌کێتی تا زه‌حمه‌تکێشان و سوسیالیستهکهشیان و پان ئیسلامیه‌کانیش ناتوانن خۆیان بگۆڕن چونکه له بنه‌ماوه ئاوا هاتون و خۆشیان ده‌یانه‌وێ (ڕابه‌رانیان) هه‌روا بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش کوشنده‌ترین ده‌رده له‌م ده‌یه‌یه‌دا.
هه‌ر بۆیه‌ش تا بۆ سه‌ره‌وه‌ی سیسته‌می رێکخراوبونیان بچینه‌وه ئه‌وه مه‌سه‌له‌کان له‌یه‌ک دور ده‌که‌ونه‌وه.
به‌ڵام هێزێکی هۆشیار به که‌ڵتوری سیاسی جیا و پرۆسیسی نوێ ده‌توانێ هه‌ناسه‌یان ته‌نگ بکات و ئاماده‌گی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئاڵوگۆڕه‌کانیش له ژێره‌وه سه‌ره‌تایه‌کی دروستن.
|