ئاسۆ حامدی
له هه‌موو کات و شوێنێ هیچ ڕێکخراوێکی سه‌رکه‌وتوو نیه به‌بێ ڕابه‌ریه‌کی کاراما، ڕابه‌ران نه ک هه‌ر ئه‌وه‌نده زۆربه‌یان دامه‌زرێنه‌ر و یاخود به‌شداری له پلاتفۆرمی داڕشتنی به‌رنامه و سیاسه‌تی گشتی ڕێکخراو (حزب) ده‌که‌ن، به‌ڵکو داینه‌مۆ و دڵی بزوێنه‌ری ڕێکخراون، یان ئه‌وه‌تا له ئه‌نجامی پرۆسێسێکی دوور‌و درێژدا له ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی دا ئه‌وه ئه‌م مهوقعیهتهیان گرتۆته ئه‌ستۆ، یان له ئه‌نجامی ڕێککه‌وت و میراتگه‌ری هاتوون و بوونه‌ته ڕابه‌ر.
ڕابه‌ر که داینه‌مۆ و دڵی بزوێنه‌ری ڕێکخراوه و بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی ڕێکخراو به‌ده‌ست بێنێ ئه‌وا هه‌رده‌م ئاڕاسته‌که‌ی وه‌کو قیبله‌نوما ڕووی له ئامانجه‌کانی ڕێکخراوه که خۆی له واقع دا ئامانجه‌کانی گشت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که لێی هاتووه.
ڕه‌نگه زۆرجار بڵێن ڕابه‌ر چۆنه و کێیه؟ (لێره‌دا باس له به‌ڕێوه‌به‌ران ناکه‌ین که ڕۆڵی ڕابه‌ریان له ئاستێ له ئاسته‌کانی ڕێکخراودا هه‌یه) ڕابه‌ران جۆراوجۆرن، به‌ڵام به گوێره‌ی که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و ڕێکخراو دابه‌ش بوون به‌نموونه ڕابه‌ر له کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکایی جۆرێکه و له کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپاییش جۆرێکی تره چۆن ڕابه‌رانی گه‌لانی ئه‌فریقایی و کوردیش جیاوازن، ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌کی ساده و بێلایه‌نانه بۆ ڕابه‌ر بکه‌ین، ده‌کرێ بڵێین:
له زۆرحالهتدا ڕابه‌ر ئه‌وانه‌ن که زیره‌کن و خاوه‌نی توانایه‌کی فکری و فیزیکین، یان ڕاستگۆن له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تیان و له کاتی مناسبدا بڕیاری مناسب ده‌ده‌ن، له پێش گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا چاره‌ی مناسبیان هه‌یه‌و زۆر جوان ده‌توانن به‌ره‌نجام له شیکار و لێکۆلینه‌وه‌ی ڕواێژکهرهکانیان بگرن، هه‌روه‌ها دان به شکست و هه‌ڵبه‌زین و دابهزینهکانیان ده‌نێن، به‌ڵام زۆر مرۆڤ له هه‌مان ڕێکخراو ڕه‌نگه ئه‌م سیفاتانه‌ی هه‌بێ و له هه‌موو ژیانی نابێته ڕابه‌رو ڕابه‌ریش نه‌بووه هه‌ر بۆیه‌ش ڕێککه‌وت و پێویست له له‌دایک بوونی ڕیکخراودا کاریگه‌ری سه‌ره‌کیان له دروستکردنی ڕابه‌ر هه‌یه چۆن و شوێن و کاتیش هه‌مان کاریگه‌ری هه‌یه.
هیچ که‌س به‌ڕابه‌ری له دایک نه‌بووه، به‌ڵکو ڕابه‌ری به‌ره‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامی ژیانی مرۆڤه له کار وژیان و گوزارانیاندا پێی ڕه‌تده‌بێ، به‌ڵام هه‌ندێ سیفاتی ڕابه‌ری له خودی هه‌ندێ مرۆڤ دا له جینه‌کانی دا هه‌یه. له منداڵییدا هه‌موو که‌سێ ده‌توانێ هه‌ست به‌م جیاوازیانه بکات و دواتریش گه‌شه به‌مانه ده‌درێ.
(باشترین نموونه بۆ بوونی سیفاته‌کانی ڕابه‌ری سیفاتی هونه‌ریه له مرۆڤه‌کان به ئاستی جیاجیا، جا چ ده‌نگ خۆشی بێ یان نواندن و هونه‌ری شێوه‌کاری بێت هتد.) ئه‌م خاسیه‌ته سروشتیانه له هه‌موو مرۆڤێ دانین، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دونیای بۆ هه‌ندێ مرۆڤ بده‌ی ئه‌وا نابێته ڕابه‌ر و هه‌ر له ئاستی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه، مه‌به‌ست لێره ڕابه‌ر به مانای ڕابه‌ره نه‌ک میراتگیری و خۆشۆڕ کردنه‌وه به ڕووداوه‌کان، به‌ڵام ڕابه‌ری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌سکه‌وتی وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵگای مه‌جوده و له ئه‌نجامی که‌لتووری کۆمه‌ڵگاو ڕیکخراودا له داییک بووه.
بۆ ئه‌وه‌ی له ڕابه‌ر و ڕابه‌ری بگه‌ین ئه‌وه چه‌ند خاسیهتیك باس ده‌که‌ین که ڕۆشنایی زۆرتر ده‌خه‌نه به‌رده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له باسه‌که حاڵی بین، سیفاتهکانیش بریتین له:
1. کاراکته‌رو سیفاته‌کانی ڕابه‌ر
2. خوو ڕه‌شتی ڕابه‌ر ( هه‌ڵسوکه‌وت)
3. ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که ڕابه‌ر ڕۆلی ڕابه‌ری ده‌بینێ
کاراکته‌رو سیفاته‌کانی ڕابه‌ر:
هه‌موو ڕابه‌رێک وه‌کو هه‌موو مرۆڤێک کاراکته‌ر و سیفاتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌م کاراکته‌ر و سیفاتانه به‌ده‌ر نین له هه‌موو غه‌ریزه‌کان و هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به ته‌واوی کۆمه‌ڵگا، ئه‌م سیفات و کاراکته‌رانه له واقعدا له ئه‌نجامی به‌رکه‌وتن و هه‌لسوکه‌وتی وه‌کو مرۆڤیک له کۆمه‌ڵگادا چڕده‌بێته‌وه‌و خۆ نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له لایه‌کی تر کاراکته‌ر و سیفاته‌کان ته‌عبیر له واقعیاتی خودی ڕابه‌ر ده‌که‌ن و هه‌موویان که‌سایه‌تی مرۆڤایه‌تی ڕابه‌ر نیشان ده‌ده‌ن، له‌م لایه‌نه‌شه‌وه کاراکته‌رو سیفاته‌کان نموونه‌یی و به‌بێ خه‌وش و گه‌رد نین، به‌ڵکو ده‌کرێ هه‌م ئاوا بێ وه‌کو ئاستی هۆشیاری و به هێزی و به توانایی فیزیکی و زهنی، یان ده‌کرێ هه‌روا ئاسایی بێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو مرۆڤه‌کاندا جیاوازێکی تری نه‌بێ، یان به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه هه‌ندێ کاراکته‌ری له‌گه‌ڵ زه‌وق و سه‌لیقه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ڕێکخراو نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ر دیسان په‌یوه‌ندیان به ده‌رووبه‌ر و خێزان و په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگا و که‌لتووری کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.
ڕابه‌ر له‌م نێوه‌دا ناکرێ خۆی له که‌سی ئاسایی زیاتر بگرێت و یان وا خۆی نیشان بدات که له‌سه‌روی کۆمه‌ڵگاوه قه‌راری گرتووه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش جۆرێ له قهڕوحی و له‌خۆبایی بوون نیشان بدات و ئه‌مه‌ش گرفت بۆ ڕێکخراو دروست ده‌کات که ئه‌مه‌ش سیفه‌تێکی ئاسایی مرۆڤه‌کانه کاتێ ده‌سه‌ڵاتیان ده‌بێ جیان له‌وه‌ی که له پێش ده‌سه‌ڵات دا بوون، (ئه‌گه‌رچی هه‌مووشیان ده‌زانن نه سه‌رمایه نه جوانی و نه‌ده‌سه‌ڵات و هێز بۆ مرۆڤ تا سه‌ر نیه و مه‌سه‌له‌یه‌کی کاتی و کورت ماوه یان مام ناوه‌ندیه).
له لایه‌کی تر هه‌ر ڕه‌نگه خودی ڕێکخراو کاریگه‌ر له سیفاتی ڕابه‌ر بکه‌ن و بیگۆڕن بۆ مرۆڤێکی تر و سیفاته‌کانی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی خۆی له سروشتی خۆیدا بێته‌وه و مرۆڤه‌که تووشی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا بکات، لێره‌شدا ئامانجه‌کانی ڕیکخراو خودی ڕێکخراو ئه‌م کاریگه‌ریانه زۆر ئاشکرا ده‌که‌ن و له هه‌موو مهیدانهکانیدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
یان له‌وانه‌یه له خودی ڕابه‌ردا کۆمه‌ڵێ سیفات هه‌بن و له خودی ئه‌ودا به‌رجه‌سته بووینه و هه‌رو به ئاسانی ناگۆڕێن، مرۆڤ له‌م نێوه‌دا هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له نێو ده‌ورانی ژیانی دا ده‌سکه‌وتی کۆمه‌ڵگایه‌که که تیای ده‌ژی و له‌م نیوه‌دا له‌گه‌ڵی دا هه‌ناسه ده‌دات و هه‌وڵی په‌ره‌پێدانیه‌تی.
سیفاته‌کان به نه‌گۆڕی و گۆڕاوی په‌یوه‌ندی به خودی ڕاده‌و ئاستی هۆشیاری ڕابه‌ره که وه‌کو مرۆڤێک وجودی هه‌یه،
گه‌شه‌دان به کاراکته‌ره پۆزه‌تیڤه‌کان و له‌به‌ین بردنی کاراکته‌ره نێگه‌تیڤه‌کان له ئه‌ستۆی خودی خۆیدایه، ڕه‌نگه ده‌وروبه‌ر و کۆمه‌ڵگا تاکه ئاوێنه بن بۆ په‌ره‌سه‌ندنی کاراکته‌ر و سیفاته سروشتیه‌کانی ڕابه‌ر.
خووڕه‌وشت و هه‌ڵسوکوتی ڕابه‌ر:
خو و ڕه‌وشت لێره‌دا به‌مانای ئایدیالیستی سه‌یری ناکرێت به‌ڵکو له‌باری دینامیکی و ماتیریالیستی دا، یانی ئه‌خلاقی میسالی لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کی له‌بیرکراوه و مه‌سه‌له‌یه‌کی که‌سایه‌تیه.
ئه‌مه زیاتر لایه‌نی سایکۆلۆژیه‌که‌ی گرنگه که ڕابه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و خووڕه‌وشتی له ئه‌نجامی کاراکته‌ره‌کان که ڕۆڵ له ڕێکخراو ده‌گێرن یان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر خودی ڕێکخراو هه‌یه ئه‌وه ڕابه‌ر له‌م لایه‌نه‌وه د‌رکی دروستی فکری ده‌بێ بۆ هه‌بێ، ئه‌م جۆره له خووڕه‌وشته مانای ئایدیالیستی ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵکو مانای مه‌لموس و دروست به زهنیه‌تێکی فراوانه‌وه له گرفت و پێشڕه‌وی و پێشکوتنهکانی ڕێکخراو بگات و کاری له‌سه‌ردا بکات، ڕابه‌ر له‌م لایه‌نه‌وه وجودی پراکتیکی خۆی له ڕێکخراودا ده‌سه‌لمێنێ، ڕابه‌ر لێره‌دا ده‌بێ نه‌زه‌ری ڕۆشن و ساده بێت بۆ هه‌موو ڕێکخراو که چۆن له ته‌واوی کاره‌کان و تیمه جیاجیاکانی له کۆمه‌ڵگادا خۆیان بسه‌لمێنن.
لێره‌دا ئاستی هۆشیاری ڕابه‌ر و ئه‌زموون و پێشبینهیهکانی له هه‌موو کاره‌کاندا ڕاستی و دروستی ئه‌م لایه‌نه ئالۆزه له ههڵسوکوت و خووڕه‌وشتی ڕابه‌ردا، له پراکتیکدا ڕۆشه‌ن ده‌که‌نه‌وه و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی پراکتیکیه بۆ خودی ڕابه‌ر و ئاستی له نێو ڕێکخراودا.
ڕابه‌ر له‌م لایه‌نه‌وه ده‌توانێ ئاستی هۆشیاری و ئه‌زموونه‌کانی بۆ سه‌وره‌وه ببات و ده‌وڵه‌مه‌ند بکات، ئه‌م لایه‌نه له سایکۆلۆژیای ڕابه‌ر زیاتر ده‌سکه‌وتی خودی خۆیه‌تی تا ڕێکخراو و کۆمه‌ڵگا، له لایه‌کی تر ئه‌مه له پراکتیکدا بۆ کۆمه‌ڵگا زۆر ڕۆشنه و هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌ست و ده‌رکی پێده‌که‌ن.
ئه‌وکاتیش هه‌موو په‌رده و تارماییه‌کانی سایکۆلۆژیای رابه‌ر له پراکتیک دا به‌ده‌ر ده‌که‌ون و ده‌بێته بتێکی ڕووت،
هه‌ر ئه‌وکاتیش هونه‌ری ڕووکه‌شی مانای خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌م سیفه‌ته گرنگترین هێما گه‌شه پێده‌دا ئه‌ویش ئۆتۆریته‌ی ڕێکخراوه و ئه‌ندامانی ڕابه‌ر وه‌کو هێزێکی پته‌و خورافی ده‌بینن و ده‌بیستن و چاره‌ی هه‌موو گرفته‌کان له لای ئه‌و ده‌بینن، ئه‌مه له هه‌مان کات ته‌واوی ڕێکخراو و بۆ خۆی کێش ده‌کات له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراویش.
ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که رابه‌ر ڕۆڵی تیادا ده‌بینێ:
ڕه‌وشی ئابووری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی دونیا و وڵات و ناوچه و شار و هتد کاریگه‌ری سه‌ره‌کیان له‌سه‌ر ڕابه‌ر و ڕابه‌رایه‌تی هه‌یه.
ئه‌م وه‌زعانه کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر کاره‌کانی ڕابه‌ردا هه‌یه و ئاڕِاستهکانی کاری ڕێکخراو به خۆشی و ناخۆشیه‌کان و گرفت و سه‌رکه‌وتنه‌کانیان ئاستی ڕێکخراو کاره‌کانی له کۆمه‌ڵگادا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، هیچ ڕابه‌رێک نیه کاریگه‌ری ڕه‌وشی کۆمه‌ڵگای له ئاسته جیاجیاکان له‌سه‌ر نه‌بێ.
پێوانه‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رنه‌که‌وتنی ڕابه‌رایه‌تی په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی موجود هه‌یه، لێره‌دا کات و شوێن کاریگه‌ری سه‌ره‌کی ده‌نوێنن له‌سه‌ر ڕابه‌رایه‌تی ڕابه‌ر له ڕێکخراوێکی دیاری کراودا، دیاره ئه‌مه‌ش به گوێره ڕێکخراو و ئامانجه‌کانی جیاوازیان هه‌یه، ڕابه‌رانی وڵات و پارته سیاسیه‌کان کاریگه‌ریه‌کی زۆری ده‌ره‌کیان له‌سه‌ره ئه‌وه‌نده ده‌ست ئاواڵانین و مه‌ودای بزوتنه‌وه‌یان که‌مه ته‌نها له کات و ساتی دیاریکراو نه‌بێ که کاتێ هه‌لومه‌رجی گۆڕان له ناوچه‌کانیان دا دێنه پێشه‌وه، ڕابه‌ر ئه‌و ڕابه‌ره‌یه که فرسه‌ت له‌ده‌ست نادات و له هه‌موو بۆشاییه‌کانی ڕێکخراو و کۆمه‌ڵگا ده‌گات و به باشترین شێوه چاره‌سه‌ریان ده‌کات.
له زۆر حاڵه‌تدا ئه‌م ڕه‌وشانه له ئیراده‌ی ڕابه‌ر به‌ده‌رن و وه‌ک فاکته‌رێکی ده‌ره‌کی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕابه‌رایه‌تی هه‌یه، ڕابه‌ری به‌توانا ئه‌وه‌یه له کات و ساتی خۆی و له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌کان و زروفی مه‌وزوعیدا بڕیاری دروست بۆ ڕێکخراو بدات.
به‌ڵام ئه‌مه لایه‌نی ئۆتۆپیای ڕابه‌ره هه‌موو کات ڕابه‌رێکی ئاوا له واقعی ڕێکخراودا وجودی نیه، به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وت و کاره‌کانی ڕابه‌ر به پێوانه‌ی ڕه‌وشی مه‌وجود یانی کاتی خۆی ده‌پێورێن، ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی واقعی هه‌ڵسه‌نگاندنه بۆ ڕابه‌رایه‌تی، ئه‌گه‌ر چه‌ند پرسیارێکی ساده بکه‌ین؛
ئایا وه‌زعیه‌تی ڕابه‌ری و ڕۆڵی ڕابه‌ری له کۆمه‌ڵگای کوردستان چۆنه؟ ئایا ڕابه‌ری گه‌لی له کوردستان توانیویه‌تی له‌م ده‌ورانه‌ی دواییدا گه‌شه بکات، یان هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕابه‌ری ناوچه‌یی و هه‌رێمی و عه‌شایری و حزبیدا چه‌قیان خواردووه.
ئایا چاوه‌ڕوانیه‌کان له په‌روه‌رده‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگا به کام ئاڕاسته‌مان ده‌بات بۆ مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری؟ ئایا هه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌گرێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی میراتگه‌ری ڕابه‌ری یان ئاڵوگۆڕێ بهڕیَوهیه؟ ئایا جیاوازی ڕابه‌رانی چه‌پ و ڕاست چۆنه؟ ئایا ڕابه‌رانی چه‌پ ڕابه‌رانی گه‌لن یان چینن یان مهحفهلین؟.
ده‌کرێ زۆر پرسیاری تریش بکه‌ین، به‌ڵام تا کۆمه‌ڵگا کراوه‌و ئازاد و شه‌فاف نه‌بێت و ژن و پیاو له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا به ئازادی و یه‌کسانی هه‌وڵنه‌ده‌ن بۆ بنیاتنان و به‌ڕێوه‌بردن و چاککردنی کۆمه‌ڵگا ئه‌وا هه‌ر ده‌بێ هه‌مان ئاواز بژهنینهوه وله گشت‌دا ڕابه‌ریش ده‌بێته مه‌سه‌له‌ی میرات و ته‌نانه‌ت حزبایه‌تیش بۆته بۆماوه و ئیدامه‌ی ده‌بێت، له‌م نێوه‌شدا هه‌ر خه‌ڵکی کوردستان قوربانین. به‌ڵام با جارێ باسی مۆدێلی ئالوگۆڕ بکه‌ین که بۆ گه‌شه‌دان به ڕێکخراوه‌کان به‌کاردێت.
مۆدێلی ئاڵوگۆڕ
ئه‌م مۆدێله به Triple pناسراوه که به مانای P1 = Praktijk پراکتیک P2 = Proces پرۆسێسP3 = Persoon که‌سایه‌تی ئه‌م مۆدێله بۆ ئاڵوگۆڕی ڕێکخراوه‌کان به کاردێت بۆئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی دینامیکی سه‌یری مرۆڤه‌کان و پرۆسێسه‌کان و پراکتیکه‌کانیان بکرێت، ئه‌مه نه‌ک هه‌ر ڕابه‌ران، به‌ڵکو ته‌واوی ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌کان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ماتماتیک زمانی زانسته‌کان بێت وه‌کو زۆربه‌ی زاناکانی ماتماتیک ده‌ڵێن ئه‌وه پراکتیکیش سه‌نگی مه‌حه‌که و هه‌موو شتێ له‌ئه‌ودا خۆی یه‌کلا ده‌کاته‌وه، ڕابه‌ری دروست ڕابه‌ری پراکتیکیه و خه‌ڵکی هه‌موو کاره تیوریهکانیشیان له پراکتیکدا ده‌بینن و به‌شێکن له پراکتیک. که‌سایه‌تی و پرۆسێسه‌کان ده‌توانن هه‌ماهه‌نگی به پراکتیک بده‌ن، ئه‌گه‌رچی پرۆسێسه‌کان روحیه‌تی ڕێکخراون و ژیان و مانی ئه‌ون، هه‌رچه‌نده پرۆسیسه‌کان دروست و زانستی بن و له‌گه‌ڵ پراکتیک و که‌سه‌کان بێته‌وه ئه‌وا ئاڵوگۆڕه‌کان ئاسان و خێرا و به به‌رهه‌م ده‌که‌ن.
ئه‌م سێ لایه‌نه بۆ گۆڕان زۆر گرنگن یانی که‌سایه‌تی و پرۆسه‌کان (که ته‌واوی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن ده‌گرێته‌وه) له‌گه‌ڵ پراکتیک، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو ڕێکخراوه‌یه‌ک (حزب) ڕاسته‌وانه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ئاماده‌گی ته‌واوی ڕێکخراو بۆ گۆڕان ناکرێ باس له گۆڕانی دروست و ته‌ندروست بکه‌ین، له‌م نێوه‌شدا ڕابه‌ر ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌م وه‌زعه‌ی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بهڕابهرانیشهوه زیاتر کۆمه‌ڵگایه‌کی نادینامیکی و وابه‌سته‌و مشه‌خۆر و ستاتیک خۆی به‌یان ده‌کات، تا زیاتر له ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی و به چۆنایهتیهکی نوێ و به به‌رهه‌م.
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له باسه‌کانی*
Tripleimpactوه‌رگیراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رتووکێک ده‌رباره‌ی کۆمۆنیکویشن و مۆدێلی INK managementکه مۆدێلێکی به‌ڕێوه‌بردنه له ته‌واوی ووڵاتانی ئه‌وروپایی دا.
|