ئاسۆ حامدی
سلوکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر وڵات و ناوچه‌یه‌ک جیاوازیان هه‌یه، سروشت و سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می سیاسی و حوکمڕانیش له تایبه‌تمه‌ندیدا جیاوازیان هه‌یه. چۆن سروشتی سلوکی مرۆڤه‌کانیش جیاوازیان هه‌یه. له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که مۆدێرنن و هه‌موشتێ به یاسایی بوه‌ته‌وه وشه حسابی بۆ ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت وشه له‌کاتی خۆیدا نه‌بێت گرفتیش دورست ده‌کات و به‌کورتی هه‌م ماف و ئه‌رک و لێپرسراویه‌تی هه‌یه، جا ئه‌مه بۆ هه‌مو لایه‌ک وه‌کو یه‌که چ دژایه‌تی و چ لایه‌نگر یا ته‌نانه‌ت له کاتی مامه‌ڵه‌شدا وشه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک حسابی خۆی هه‌یه و هه‌ندێ جار له قه‌زاکان ده‌بێ ساغ بکرێنه‌وه.
به‌ڵام له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی و وڵاتانی ئه‌فریقایی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا ئه‌وه وشه ئه‌وکات هێزی هه‌یه، که هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له دواوه بێت. ئه‌گینا هه‌ر به وشه سه‌رده‌نێته‌وه. قوربانیانی وشه که‌م نین له مێژوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا وهه‌رجاره‌ی به جۆرێک و شێوه‌یه‌ک دژایه‌تیان ده‌کرێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا وشه توانیویه‌تی له سه‌نگه‌ری دیفاعکردنیدا هه‌رده‌م سهرکهتوبێ، سه‌ره‌ڕای هه‌مو و ئه‌م دژایه‌تیانه توانیویه‌تی سنوری خۆی ببڕێت.
له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا سه‌رکوت و داگیرکردن و کوشت و بڕین که‌لتوری میلله‌ته زاڵه‌کان بوه به‌سه‌ر میلله‌تی کورد، له‌هه‌مان کات له‌دوای گه‌شه‌سه‌ندنی بیری ناسیونالیستی کورد رابه‌ره‌کانی کورد به هۆشیاری هه‌مان که‌لتوریان گرته‌به‌ر بۆ له‌نێوبردنی ئه‌وانه‌ی بیروڕای جیایان هه‌بوه. ئه‌م که‌لتوری هێزه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامی هه‌یه. باشترین دیارده و مشاههداتی شه‌ڕه‌کانی ناوه‌خۆ به‌درێژایی مێژوی کوردایه‌تی و شه‌هیدکردنی رۆژنامه‌نوسان و شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانییه.
که‌لتوری سیاسی زاڵ له کۆمه‌ڵگای کوردستان بونی هێزه، هێز مه‌سه‌له‌کان یه‌کلا ده‌کاته‌وه نه‌ک دیالۆگ و دانیشتن و چاوبهیهک که‌وتن و ...هتد. کاتێ ئه‌مانه به پراکتیک ده‌بنه‌وه که هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌دوای وشه وه بون. کۆپیکردنی که‌لتور هیچ ئامانجێکی دروست نابه‌خشێ. ره‌نگه وه‌کو دیارده خۆی وا نیشان بدات که پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکدا هه‌ر ئه‌و که‌لتوره زاڵه‌ی کۆمه‌ڵگا خۆی یه‌کلاده‌کاته‌وه، له کوردستان یه‌ک شت مانای پراکتیکی هه‌یه ئه‌ویش هێزه. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موان وه‌ک یه‌ک وایه رۆژێ قوربانیه و به‌یانی سته‌مکاره یان پێچه‌وانه. ئه‌مه زۆرجوان له کاته‌کانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر بینیان و ئێستاش هه‌ر رهزالهتیهکانی ده‌ده‌نه‌وه.
لێره‌دا شیکارێکی ساده‌ی ستراکتور ده‌که‌ین که کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر که‌لتوری سیاسی له کوردستان له روانگه‌ی مۆدێلێکی په‌یوه‌ندیه‌کان، که ئه‌ویش مۆدێلی رایندهرسه. که پێشتر له وتارێکم بۆ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 570 به‌کارم هێناوه.
که‌لتور په‌یوه‌ندی دیالێکتیکی له‌گه‌ڵ سێ پێکهاته‌ی تر هه‌یه که ئه‌وانیش بریتیین له؛ خه‌ڵک، ستراکتوری کۆمه‌ڵگا وستراتیژی کۆمه‌ڵگا. که ئه‌مانه بنه‌مای ئاڵوگۆرهکان دیاری ده‌که‌ن. له هه‌مانکاتدا ته‌کنه‌لۆژیا و ئامانجی رێکخراوه‌کان له کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کان (ئه‌قلیمی و ئینته‌رناسیوناڵ) کاریگه‌ریان له‌سه‌ر که‌لتور هه‌یه. ئه‌مه‌ی دوایی ئیزافه‌ی خۆمه له په‌یوه‌ند به کۆمه‌ڵگای کوردستان.
لێره‌دا هه‌م هێلکاری مۆدێله‌که و له روانگه‌ی جیاجیایدا ده‌خه‌ینه رو که خۆی له شێوه‌ی دیاماندێک ده‌نوێنێ و دوریه‌کانی یه‌کسانن و کاریگه‌ریه‌کانیش له هه‌مو لایهکانهوهیه، خاڵی ده‌ره‌وه‌ش کاریگه‌ره ده‌ره‌کیه‌کانن :
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ته‌ماشای پرۆسیسه‌کان بکه‌ین ئه‌وا شه‌ش کاریگه‌ر ناوخۆ ده‌بینین که ئه‌وانیش که‌لتور یه‌کێ له پێکهاته سه‌ره‌کیه‌کانه هه‌روه‌ک لههێلکاریهکان دیارن.
خه‌ڵک و ستراتیژ له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیا وئامانجی رێکخراوه‌کان زیاتر وه‌کو دیارده‌ن به‌رامبه‌ربه ستراکتور و که‌لتور. له خواره‌وه زۆر به ساده‌یی تۆزێ باس له ستراکتوری کۆمه‌ڵگای کوردستان و په‌یوه‌ندی به به‌کارهێنانی هێز له کۆمه‌ڵگادا و وه‌ک یه‌کێ له رێگریه‌کان بۆ ئاڵوگۆڕی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ین. له خواره‌وه زۆر کورت باس له سه‌رخه‌ته‌کانی ده‌که‌ین.
ستراکتوری کۆمه‌ڵگای کوردستان ئیلهامی له ستراکتوری داگیرکه‌رانه‌وه وه‌رگرتوه ئه‌مه به‌مانای نوێ یه‌که‌ی، به‌ڵام له‌نێو خۆیدا له‌مانه پێکهاتوه؛
1.خێزان و قوتابخانه و سروشتی ده‌وروبه‌ر
2. عه‌شیره‌ت
3.حیزب
4. ئایین وه‌ک له یاساکان و کۆمه‌ڵگا
5. رێکخراوه‌کانی که‌رتی ده‌وڵه‌تی و تایبه‌ت
له په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌کاندا تائێستاش توندوتیژی ئامرازێکه بۆ په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌کان له خێزاندا، قوتابخانه‌کانیش هه‌مانکار ده‌که‌ن بۆ فێرکردنی نه‌وه‌کان و په‌روه‌رده له سیسته‌می دا وجودی پراکتیکی نیه.
سیسته‌می خوێندن له کۆمه‌ڵگادا پێویست بهشیکردنهوهیهکی وا ئاڵۆز ناکات ته‌نها تیچاوێ به کوالیتی بڕوانامه‌کان و هه‌ڵچون له ئاسته‌کانیان کافیه. ئه‌م په‌روه‌رده که‌لتوریه سه‌ره‌تای زاڵبونی هێزه به‌سه‌ر وشه و دیالۆگدا. چۆن هه‌ڵاواردنی ژنان و پیاوان له سه‌ره‌تای خوێندندا مانای که‌لتوری کۆن ده‌گه‌یه‌نێ.
به‌داخه‌وه تائێستاش عه‌شیره‌ت وه‌ک ستراکتور له‌سه‌ر سه‌ری زۆرێک له تاکه‌کان وه‌ستاوه، نه‌ک ئه‌مه، به‌ڵکو له ده‌وڵه‌تدا فۆرم و ئمتیازاتیان هه‌یه که ناوی دیوهخانیه. له زۆر حاڵه‌تدا عه‌شیره‌ت ده‌توانن ته‌نانه‌ت هاوسه‌نگی سیاسییش بگۆڕن یان کاریگه‌ری له‌سه‌ر دبنێن.
رێکخراوه حیزبیه‌کان هه‌مویان یه‌ک ستراکتوری یان هه‌یه، ئه‌ویش له سه‌ره‌وه بۆ خواره کارده‌که‌ن و به‌و شێوه‌یه ههرهمیهی که هه‌یه. ته‌نانه‌ت له هه‌موی سه‌یرتر هیچ سهرکردایهتیهکیان ئه‌ڵته‌رناتیڤی سه‌رۆکیان نیه، ئه‌م کارکردنه له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هیچ مه‌جالێکی بۆ گفتوگۆ نه‌هێشتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت حیزب له زۆر حاڵه‌تدا بۆته بۆماوه و ئه‌و خێزانه‌ی شه‌هیدی حیزبێکه یان له‌گه‌ڵ حیزبێ بوه ئیتر هه‌رئه‌وه‌یه. له‌نێو خۆدا حیزبه گه‌وره‌کان هیچ ئازادیه‌کی بۆ خودی ئه‌ندامانی خۆیان نییه و له مێژوی سیاسی‌دا چه‌ندین جار ته‌سفیه‌ی حسابیان له‌گه‌ڵ خودی ئه‌ندامانی خۆیان کردوه خۆ دژایه‌تی یه‌کتری مێژوی شه‌ڕه‌کانی ناوه‌خۆ شاهیدن و پیویست ناکات هیچ له‌باره‌یان بنوسین، ستراکتوری حیزب له کوردستان سه‌رکوتی زیاتر گه‌شه‌پێداوه له جیاتی هه‌وڵدان بۆ کۆتای هێنانی. ته‌نها چه‌په‌کان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م دواییانه‌دا وا له زه‌ینی یان بردۆته‌وه که ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌کی باشه بۆ ئه‌م شێوه کارکردنانه ئه‌گه‌ر بتوانن وا هه‌ناسه بده‌ن.
ئایین رۆڵێکی نێگه‌تیڤی گێڕاوه له‌گه‌شه‌دان به کۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانکراوه، کۆمه‌ڵگای باوکسالاری و فتکردنی رۆڵی ژنان له کۆمه‌ڵگا باشترین نمونه‌ن. مه‌لاکان هه‌میشه له‌گه‌ڵ باڵاده‌ستان ئاوێزانن و هیچ گرفتیان نییه. ئه‌م گوێڕایه‌ڵیه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ رۆژانی هه‌ینی سه‌ره‌تای زاڵبونی ستراکتۆری ئاینه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا.
حکومه‌تی هه‌رێم که حکومه‌تیکی حیزبیه ستراکتۆری حیزبی زاڵه به‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌کانیدا. پرۆسیسهکانی به‌ڕێوه‌بردن له وڵات‌دا له‌ژێر ره‌حمه‌تی ده‌وڵه‌تی فدراڵ دایه. که هه‌مو ئه‌مانه‌ش به هیوای ته‌وافق و ژیانی هاوبه‌ش ده‌ژین. ئه‌م ستراکتوره ده‌ست و پێ هه‌موانی گرتوه و ئاڵوگۆڕ و ئازادی و گه‌شه‌سه‌ندن بونه‌ته مه‌حاڵ. ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی زۆرینه و که‌مینه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان باشترین نمونه‌ی کاریگه‌ریه‌کانه. ئه‌ندامانی هه‌مو لایه‌نێ جگه له په‌یڕه‌وی ستراکتوری حیزبی شتێکی تر ناکات.
ستراکتوری که‌رتی تایبه‌تیه‌کان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کرێکار و کارمه‌ندانی وه‌کو کۆیله‌یه نه‌ک کۆیله‌ی کرێگرته، که ته‌نها هێزی به قست فرۆشتوه نه‌ک خۆی. نه‌بونی قه‌راردادی کرێکاری له‌م که‌رته دا شایه‌تی سه‌رکوت و هێزی زاڵی سه‌رمایه ده‌نوێنن و بێ مافی کرێکاران ده‌گه‌یه‌نێ.
بۆ گۆڕینی هه‌مو ئه‌مانه یانی ستارکتوری کۆمه‌ڵگا هه‌م کات هه‌م به‌شداری و ئاماده‌گی کۆمه‌ڵگای ده‌وێ هه‌م کاتی مناسبی ده‌وێ. به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا که هه‌یه کۆمه‌ڵگا رو له هێزی زاڵ ده‌کات و مه‌یدانی گفتوگۆ و دیالۆگ که‌م ده‌کاته‌وه. ئایا کاتی ئه‌وه نیه ئه‌م پرسیاره بکه‌ین چۆن ده‌کرێ ئه‌م ده‌ورانه له ژیانی کۆمه‌ڵگا بگوزه‌رێنین و رو له کۆمه‌ڵگایکی مۆدێرن هه‌نگاو هه‌ڵگرین. ئه‌گه‌ر دوباره بۆ مۆدێله‌که بگه‌ڕینه‌وه ئه‌وه ده‌بێ ستراتیژ و خه‌ڵک و ئامانجی رێکخراوه‌کان و ئه‌تمۆسفیری سیاسی ئه‌قلیم و ئه‌نته‌رناسیونال ئاماده بن و رێگر نه‌بن له هه‌نگاوه‌کان.
من دوباره له‌م مه‌سه‌لانه نێگه‌تیڤ ده‌یبینم و باوه‌ڕ ناکه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت و حیزبه‌که‌ی له‌سه‌روی هه‌مو کۆمه‌ڵگاوه ده‌بینیت و مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆی لاوه‌کین. ئه‌م ئاوه‌ژوبونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی کۆن له ده‌ورانی ئیستادا زه‌حمه‌ته. خوا ره‌حم به‌وانه بکات که له‌لایان وایه ئه‌گه‌ر وه‌زعی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان که‌وته لێژی دوباره ده‌ست بۆ زۆر‌و هێز نابه‌ن. هێشتا خوێنی لاوانی 17 شوبات له سلێمانی مشتومڕی له‌سه‌ره. هێز له دوامهنزلدا وشه بێده‌نگ ده‌کات، دیسانه‌وه وشه ده‌ست پێده‌کاته‌وه به‌ڵام ده‌بێ هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێ ئه‌گینا له کوردستاندا مانایه‌کی نیه. هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی یانی کارکردن له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌و به‌شداری ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه له پرۆسێسه‌کاندا. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ خه‌ڵکی زیاتر رێکخراوبن له رێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا له شوێنی کاروژیانیاندا و بونی فدراسیۆنێکی چالاکی کارمه‌ندان و کرێکاران زۆر مه‌سه‌له یه‌کلاده‌که‌نه‌وه، حه‌تمه‌ن به ستراکتور و که‌لتورێکی تره‌وه.
+ سه‌رچاوه‌ی مۆدێله‌که رایندهرس لاپه‌ڕه 15
|