ئاسۆ حامدی
میلله‌تی کورد به‌بێ ره‌زامه‌ندنی خۆی و به گوێره‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا به ناچاری خۆی له گه‌رداوی دونیای كێشه‌کانی عه‌ره‌ب و سونه و شیعه له عێراق نایه‌وه.
که‌ش و هه‌وای سیاسی ئه‌وکات چۆن بون و چۆن نه‌بون چ رابه‌ری سیاسی میلله‌تی کورد ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گرت مه‌سه‌له‌ی رابردون مێژو یه‌کلایان ده‌کاته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆ چه‌ندین ته‌وه‌ره له هاوکیَشه سیاسییه‌کان بۆ میلله‌تی کورد گرنگن.
گرنگترین ته‌وه‌ره هاوسه‌نگی نێوان ناسیونالیزمی عه‌ره‌به له عێراقی نوێ‌دا، میلله‌تی کورد و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ حسابی بۆ بکرێت ده‌بێ هاوسه‌نگی له نێوان ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب له عێراق دا هه‌رده‌م تێک بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ی نه‌کرد ئه‌وه خۆی ده‌بێته قوربانی و مێژوی توند و تیژی دوباره ده‌بێته‌وه.
میلله‌تی کورد ئه‌مڕۆ به گوێره‌ی بودجه‌ی له سه‌دا 17% وڵات پێکدێنێ، مالیکی و حه‌کیم و جه‌عفه‌ری و موتله‌گ ئه‌م رێژه‌یه به‌ته‌واوی به زۆر ده‌بینن و له هه‌وڵی کهمکردنهوهیدان . ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه کورد له ناوچه‌کانی پێش ئۆپراسیۆن ده‌بێ بکشێته‌وه‌و وه‌کو کوردستان چاویان لێ نه‌کات. یانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی حکومه‌تی به‌عسی فاشی پیاده‌ده‌که‌ن و به‌س.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد له مه‌وقعیه‌تێکی له‌رزۆکدایه له ناوه‌خۆ په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک په‌یوه‌ندیه‌کی رهعیه و ئاغایه و خه‌ڵکی ده‌سه‌ڵات به ده‌زگایه‌کی سه‌روی خۆیان ده‌بینن و خه‌رمانه‌ی داهاته‌کان ده‌کات و به‌که‌یفی خۆی شه‌نه بای پێ ده‌کات. له‌لایه‌کی تریش هاوسه‌نگی سیاسی له کوردستان له مۆلهقهدایه و ئه‌م بێزاریانه رو له زیاد بون ده‌که‌ن.
په‌یوه‌ندی کورد و وڵاتانی ئیقلیم په‌یوه‌ندییه‌کی دوژمنانهیهو هیچ وڵاتێ بهبهڵێندهرو کارگهرهکانیشیانهوه نایانه‌وێ وڵاتی کورد یان کوردستان وه‌کو وڵات بنه‌ما دابنێ و گه‌شه بکات.
له‌لایه‌کی تر میلله‌تی کورد وڵاتیكی به‌رهه‌مهێن و بنه‌ماکانی ژێرخانی دروست نه‌کردوه و له‌سه‌ره‌تای کاره‌کانی دایه و گه‌لێ گرفتی ده‌ره‌کی و ناوه‌خۆی هه‌یه.
له وه‌زعیه‌تی ئهنتهرناسیونالیشدا میلله‌تی کورد چوه‌ته به‌ره‌ی ئیمپریالیستی و ئه‌مه‌ریکایی و هیچ هه‌ناسه‌یه‌کی بۆ خۆی نه‌هێشتۆته‌وه‌و هه‌مو هیَزهکانی تری دونیا پشتیان تێکردوه. ئه‌م تاک و ته‌را مانه‌وه‌ی کورد و قه‌تیس مانه‌وه‌ی له دوای ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا هێنده‌ی تر میلله‌تی کوردی ئه‌سیری سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دو وڵاته له عێراقدا کردوه. ئه‌م وه‌زعانه میلله‌تی کورد دروستیان نه‌کردوه به‌ڵکو رابه‌رانی هۆکارن.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له عێراق دو روییه، رویه‌کی ئابوری گرنگ و ستراتیژی هه‌یه که خۆی له سیاسه‌تی نه‌وت و ئینێرژی له ناوه‌وه‌ی وڵاتی خۆیان ده‌دۆزێته‌وه رویه‌کی تری مه‌سه‌له‌ی ئارامی عێراق که به‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی رونبکاته‌وه که عێراقی ئازادی و دیموکراسی به‌ره‌نجامی هێرش و ئۆپراسیۆنهکانیهتی له دونیادا، که مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش له دوا مه‌نزلی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و ته‌نگ پێ هه‌ڵچنینی پان ئیسلامیزمه له خۆیدا.
میلله‌تی کورد به‌و رابهرایهتیهی که هه‌یه له‌م 17 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا تاکه سه‌رکه‌وتنی که شایسته‌ی باسکردن بێت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌زگاکانی پۆلیس و سوپای کۆنی ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌مو پێکهاته‌کانیه‌وه که ئێستا مالکی خه‌ریکی دروستکردنه‌وه‌و بنیاتنانیه‌تی به هه‌مان هۆ و ئامرازی به‌ڵام ئه‌م زه‌مه‌نه رۆیشت. برێمه‌ر په‌شیمانی خۆی نیشاندا و به ڵام بێ هوده بو. ئه‌مه سه‌رکه‌وتنه‌کی گه‌وره بو بۆ دیپلۆماسیه‌تی کوردی له مێژودا به‌ڵام میلله‌تی کورد ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌خۆ یه‌کگرتو بێت چۆن ئێستا هێزێکی سه‌ربازی به‌توانای هه‌یه و له ناوچه جیاجیاکاندا حسابی بۆ ده‌که‌ن ئه‌وه هه‌روا ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که رابه‌رانی کورد که مه‌به‌ست له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان گه‌لێ کاری ماوه بکات، له هه‌مویان گرنگتر سه‌ره‌وه‌ری یاسا و رادهدانان بۆ گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تی هاوڵاتیان و بونی بیمه‌کانی ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تییه. له‌لایه‌کی تر بونی ئازادییه‌کی پان و به‌رین و جیابونه‌وه‌ی ده‌زگای سه‌ربازییه له سیاسه‌ت و هه‌نگاونان بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. ئه‌گه‌ر هه‌مو گه‌ل به‌هره‌مه‌ند بون له ئیمکاناته‌کان هه‌ر یه‌ک به‌گوێره‌ی توانا و هه‌رکه‌س به پێی لێپرسراویه‌تی ئه‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات زیاتر باوه‌ڕیان به یه‌ک ده‌بێت.
زۆر به‌ره له عێراق په‌یدابون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و ئه‌حزابی جیاجیا دروست ده‌بن و بون و هه‌ن هه‌مویان وه‌کو شله له ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وام دان هه‌ر له ناسیونالیزم مه‌زهه‌بی شیعی تا ده‌گاته سونه و ئیسلامیه‌کان و ناسیونال شوفینزمهکانی میراتگری وه‌کو مه‌شهه‌دانی و ساڵح موتڵه‌گ.
میلله‌تی کورد وا هه‌ناسه‌ی ته‌نگ بوه به لێکترازانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که کێشه‌کانی ئه‌وان کێشه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نییه‌و له بنه‌مادا له‌سه‌ر کێشه‌ی که‌سایه‌تیه‌وه هاتۆته نێو کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. ئه‌گه‌ر سوپا‌و هێز له سیاسه‌ت جیا بان ده‌با له نێو پارتیش باڵه‌کانی بترازابان و مه‌سه‌له‌یه‌ک نه بو، به‌ڵام چونکه ئه‌وه نییه‌و میلله‌تی کورد دوژمنانی ده‌ره‌کییان زۆره بۆیه کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی زۆری ده‌بێت. ئه‌گه‌ر باڵی ریفۆرم قازانجی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وێ ئه‌وا ده‌بێ ئه‌مانه به دروستی بۆ گه‌ل شیته‌ڵ بکاته‌وه‌و ئینجا له هاوکێشه سیاسیه‌کان جێگا‌و مه‌وقعیه‌تی خۆیان ده‌بینن و بڕیاری دروستی بۆ ده‌ده‌ن. بڕینی فازێکی مێژوی له ژیانی گه‌لی کورد گرنگه بۆ هه‌موان. ئه‌گه‌ر بڕیاره میلله‌تی کورد بڕیاری ئه‌وه بدات ده‌یه‌وێ وه‌کو وڵاتێکی مۆدێرن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا نمونه بێت.
یه‌ک وانه‌ی گرنگ هه‌یه هه‌رچه‌نده ره‌نگه پۆپۆلیستی بێت به‌ڵام بۆ ئه‌مڕۆی میلله‌تی کورد له هه‌مو شتێ پێویستتره. ده‌بێ گه‌لانی کوردستان له هه‌مو ئیمکاناتی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی به‌هره‌مه‌ند بن، ئه‌وکات ده‌بێ راست و چه‌پ له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و له به‌ره‌ی ناوه‌خۆشدا پێشبرکێیان بێت له سه‌ر خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی خه‌یاڵی و تیۆری نییه به‌ڵکو مێژوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مییلله‌تی کورد وا ده‌خوازێ.
بۆ ئه‌وه‌ی به هێزه‌وه میلله‌ت بتوانێ به‌شداری کێشه سیاسه‌کان له عێراقدا ببێته‌وه ده‌بێ یهکگرتوبیت. ناکرێ له دیاله و موسڵ و به‌غدا و که‌رکوک هه‌مو جارێ چه‌ندان نوێنه‌رو چه‌ندان رابه‌ر وچه‌ندان قسه‌که‌رو چه‌ندان هه‌ڵوێست هه‌بێت و له هه‌ولێرو سلێمانیش دو هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان هه‌بێ.
میلله‌تی کورد له‌به‌ر ئه‌م نا پته‌وییه‌ی ناوه‌خۆو دابڕانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌روا دێ له عێراقدا په‌راوێز ده‌کرێت. هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان مالیکی له‌سه‌روی هه‌مویان بو، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی و ئه‌وانی تریش وه‌زعه‌کان چاکتر نابن.
میلله‌تی کوردهبێ ده‌رس له مێژو وه‌ربگرێت نه‌ک له هه‌ر له مێژوی خۆیی و ناوچه‌که به‌ڵکو له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و هه‌مو دونیا.
ئه‌گه‌ر کار وابڕوا میلله‌تی کورد چاره‌نوسی باشی نابێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتو به‌ره‌ی ناوه‌خۆ به‌هێز بو و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌م نه‌ته‌وه‌یی له پاراستن و گه‌شه‌سه‌ندن بن ئه‌وا ده‌کرێ چاره‌نوسی باشتر بێت و له هاوکیشه سیاسیه‌کان چڕیه‌کی تری هه‌بێت.
مێژوی ئه‌م ناوچه‌یه پڕه له ئاگر و خوێن و قوربانی دان میلله‌تی کورد ماوه‌یه‌کی زۆره به‌رگری ده‌کات ئێستا پێویستی به تاکتیکی هێرش کردنه بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی.
هێرش بردن باشترین هۆیه بۆ به‌رگریکردن. مێژو له‌وانه‌یه شتی ترمان نیشان بدات ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی ناوه‌خۆ زیاتر به‌ره‌و فشه‌ڵ بون بڕوا ئه‌وکاتیش سه‌ره‌تای کاره‌ساته‌کان ده‌ست پیده‌کاته‌وه. ئه‌م نوسینه‌ش به‌شێکه له‌وه‌ی ده‌بێ میلله‌تی کورد و رابه‌رانی به هۆشیارییه‌وه کاربکه‌ن و هه‌ر له‌یه‌ک لا نه‌ڕوانن به‌ڵکو له هه‌مو رویه‌ک و دوریه‌ک.
هه‌روه‌کو وتمان تێکدانی هاوسه‌نگی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی له عێراق و به‌هێزکردنی به‌ره‌کانی ناوه‌خۆ به چاککردنی ژیان و گوزه‌ران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌موان و جیابونه‌وه‌ی سوپا له سیاسه‌ت و یه‌ک وتاری سیاسی رو به دونیای ده‌ره‌وه. ئه‌وکات میلله‌تی کورد قورساییه‌کی تری ده‌بێت. رابه‌ران ده‌توانن ئه‌م وه‌زعانه بپێون و تاقی بکه‌نه‌وه. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ش ئه‌م هه‌نگاوانه رابه‌ری دروستی گه‌لیان ده‌وێ.
|