ئاسۆ حامدی
سه‌ره‌تایه‌کی کورت:
ته‌مه‌نی کارکردن له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشکه‌وتودا تا 65-67 ساڵه و دواتر مرۆڤ خانه‌نشین ده‌کرێت، بۆ ئه‌م ته‌مه‌نه که زۆرجار چل ساڵی ته‌مه‌نی کاری پێ ده‌ڵێن چوار نه‌وه له کارکردندان و پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و کارکردن ده‌به‌نه‌ڕێوه؛ شاره‌زایان ئه‌م چوار نه‌وه‌یه وا دیاری ده‌که‌ن و پێناسه‌ی ده‌که‌ن؛
1.نه‌وه‌ی به‌بی بۆم (نه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانی دوه‌م له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا)
Babyboom
2. نه‌وه‌ی ئیکس
X
3. نه‌وه‌ی وای
Y
4. نه‌وه‌ی ئایشتاین
Einstein
به‌ڵام ساڵه‌کانی نێوان هه‌ر نه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێ چه‌ندین ساڵ بێت به نمونه لێره 15 ساڵ دیاریکراوه ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست له گۆڕانه‌کانی زاراوه کیمیایی و ته‌نانه‌ت هه‌ر ده‌ورانێکی قه‌یرانی ئابوری 12- 15 ساڵ ده‌بن. له‌لایه‌کی تریش گه‌شه‌ی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئینفۆرماتیکا هه‌مو مه‌سه‌له‌کانیان وا خستۆته ژێر پرسیاره‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌شداری ئاڵوگۆرهکانیشیان ده‌که‌ن هه‌ندێ جار پی سه‌رسوڕمانن.
پێناسه‌کان:
نه‌وه‌ی به‌یبی بوم:
نه‌وه‌ی دوایی له پرۆسێسه‌کانی کارکردن و به‌ڕێوه‌بردن یانی ئه‌وانه‌ی که‌وا خانه‌نشینی چاوه‌ڕوانیان ده‌کات و یان هه‌ر خانه‌نشینن و هه‌رده‌م ده‌ستیان به پرۆسه کۆنه‌کان گرتوه و واده‌زانن ههرئهوا ده‌بێ کاربکرێت و هه‌مو ئاڵوگۆڕه‌کان چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵگا و پرۆسیسه‌کان بۆ دواوه ده‌بات و بۆیه‌ش هه‌رده‌م هه‌مان پرۆسێسی ئه‌وان درێژه‌ی هه‌بێت. (نه‌وه‌ی پیره‌کان یان پێ ده‌ڵێن یانی نه‌وه کاڵبوهوهکان).
نه‌وه‌ی ئیکس:
ئه‌ونه‌وه‌یه که به نه‌وه‌ی له‌ده‌ست چوه‌کان (له هۆله‌ندا) ناوده‌نرێن چونکه ده‌بێ ئیمکانات بۆ نه‌وه‌ی پێشوی خۆشیان بۆ خانه‌نشین فه‌راهه‌م بکه‌ن. ئه‌م نه‌وه‌یه له کوردستانیشدا له گشت‌دا هه‌مان مه‌سه‌له‌ی به‌سه‌رهات به‌ڵام به ژیان و مانی یانی هه‌مو ده‌وره‌ی حوکمڕانی به‌عس که فاشیترین سیسته‌م بو و هه‌مو رهزالهتیهکانی چێشت وئێستاش قوربانیه‌کانیان ده‌داته‌وه. له پرۆسیسهکاندا ئه‌م نه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ کۆندا هه‌ڵده‌کات و هه‌وڵیش ده‌دات له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی نوێ‌دا ئاشنایه‌تی هه‌بێت به‌ڵام زیاتر په‌یوه‌سته به نه‌وه‌ی پیشخۆی تا ده‌گاته نه‌وه‌ی دوای خۆی.
نه‌وه‌ی وای:
ئه‌و نه‌وه‌یه که ئێستا ته‌مه‌نی 30 ساڵه له‌لایه‌ک بۆ ئازادیه‌کانی ههوداڵه و له‌لایه‌کی تر ده‌یه‌وێ بۆ کۆمه‌ڵگا کاره‌کانی ئه‌نجام بدات و زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ‌دا دهیهتهوه تا له‌گه‌ڵ نه‌وه‌کانی پێش خۆی.
هه‌وڵی ئاڵوگۆڕی خێرا ده‌دات و زیاتر بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و که‌متر رو له رابردو ده‌کات.
نه‌وه‌ی ئاینشتاین
به‌پێی پێناسه‌ی هه‌ندێ سه‌رچاوه ئه‌م نه‌وه‌یه زیره‌ک و به‌هێز و سوسیالن (به گوێره‌ی خۆیان) و ده‌یانه‌وه‌ێ سنوری نه‌وه‌کانی کۆن بپه‌ڕێنن و زیاتر بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌یانه‌وێ مه‌سه‌له‌کان به جۆرێکی تر یه‌کلا بکه‌نه‌وه. تاکه هۆکاریش بۆ ئه‌م پێناسه‌یه بسه‌لمێنی ئه‌م نه‌وه‌یه له هه‌موان فرسه‌تی زیاتری په‌روه‌رده‌وفێرکردنی بۆ فه‌راهه‌م بوه و زیاتر و هۆشیارتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیا و هۆیه‌کانی ئینفۆرماتیکا و ئۆتۆمایتزم ده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌شێکی زۆریان به‌رهه‌می نه‌وه‌کانی پیش خۆیانن.
نه‌وه‌کان له کوردستاندا:
سه‌ره‌تا به‌بێ باسکردن له رابردوی وه‌زعیه‌تی سیاسی کوردستان ناکرێ باس له ئێستا و داهاتوشی بکه‌یت، ئه‌م حوکمه به‌داخه‌وه هه‌مو کات به‌رۆکمان ده‌گرێت.
به‌حوکمی وه‌زعیه‌تی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا و داگیرکردن و کاولکاری و شه‌ڕ و ئاواره‌یی و بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری و قوربانی دان و گه‌مارۆیه جیاجیاکان کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌سپاو و جێگیر تا ئێستاش له ئارادا نیه، چه‌سپا و به‌مانای وشه‌که یانی کۆمه‌ڵگایه‌کی جێگیر و پێشکه‌وتو و خاوه‌نی هێزو سه‌نگ و سوک و بنه‌مایه‌کی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا (له زه‌وی و ئاسمان و ئابوری و لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیدا (به‌گشتی) و به‌رهه‌می تاک و بونی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی یه‌کان و سه‌روه‌ری یاسا و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کان و هتد هه‌روه‌ها دانپیانراو له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و کارکردن و سیسته‌ماکانی به‌ڕیوه‌بردنی له‌لایه‌ن وڵاتانی دونیادا باوه‌ڕپێکراو بێت و سیسته‌مه‌کانی خوێندن وپه‌روه‌رده‌و فێرکردنی بتوانێ له‌هه‌مو ولاتاندا هه‌مان کوالیتی خوێندن و بڕوانامه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌وتوی هه‌بێت). ئه‌مه وه‌زعانه ئێستا له ئارادا نیه و ته‌نها هه‌ندێ کاری باشکراوه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا که بودجه هه‌یه له دوای ئه‌م هه‌مو شه‌ڕ و ناکۆکیه و فرسه‌ت له ده‌ستدان و له هه‌مان کاتیش ژن کوشتن له کوردستان دیارده‌یه‌کی زه‌قی کۆمه‌ڵگایه. یانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر له‌مه کورتی نیه که فرۆکه‌جه‌نگیه‌کان و تۆپه‌کانی وڵاتانی ئه‌قلیمی قه‌ندیل بۆردومان ده‌که‌ن له‌هه‌مان کات مرۆڤێکی ژن ژیانی هه‌رده‌م له مه‌ترسیدایه یه‌ک هه‌ل بۆ قۆستنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی یان سۆزی دڵی ژیانی ده‌باته مه‌رگه‌وه. ئه‌مه‌ش کهمیهکی گه‌وره‌یه له کۆمه‌ڵگا و ئاسایش نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ڕه‌شه‌یه وه‌کو وجودی فرقه‌ی 12 له ده‌وروبه‌ری که‌رکوک یان هێزو سوپای پاسداران و سوپایی تورکیه و سوریا له‌سه‌ر سنوره‌کان یان له‌ناو سنوردا رمبازی ده‌که‌ن و نه‌وه‌کانی گه‌لانی کوردستان تیرۆرده‌که‌ن.
ئه‌م وه‌زعانه سیناریۆیه‌کی به‌رده‌وامی ژیانی میلله‌تی کوردبوه و هه‌ندێکیشی ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامی هه‌یه.
لێره‌دا هه‌ندێ باس له‌نه‌وه‌کانی ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین و له په‌یوه‌ند به پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و خودی هه‌ندێ سیفاتی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن که‌هه‌یه له کوردستانی عێراقدا له‌سه‌ر رۆشنایی سه‌ره‌تای باسه‌که‌مان:
نه‌وه‌ی یه‌که‌م
نه‌وه‌ی کۆن یانی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که سه‌ره‌تا له‌لای مه‌لا و حوجره ده‌رسیان وه‌رگرتوه تا به‌حوکمی وه‌زعیه‌تی سیاسی و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی خه‌باتیان کردوه ودواتریش گه‌یون به به ده‌سه‌ڵات. ئه‌م نه‌وه‌یه له ده‌سته‌ی باڵای به‌ڕیوه‌بردن و سیسته‌م دایه، ئه‌مانه هه‌رده‌م کۆمه‌ڵگا بۆ دواوه ده‌به‌نه‌وه‌و کۆنه پاریزن و ناتوانن له‌گه‌ڵ پرۆسیسه نوێیه‌کان هه‌ڵبکه‌ن. به‌کورتی سه‌رچاوه‌ی خراپ و چاکه‌کانی کۆمه‌ڵن و مه‌ڵبه‌ندی گه‌نده‌ڵی ئیدارین به هۆشیاری و ناهۆشیاری. (نه‌وه کاڵ بوه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵن). دیاره ئه‌م نه‌وه‌یه تێکه‌ڵیه‌کی زۆری هه‌ڵپه‌رستی تیایه به حوکمی ئاڵوگۆره سیاسیه‌کان.
نه‌وه‌ی دوه‌م:
ئه‌و نه‌وه‌یه که هه‌مان وه‌زعیه‌تی نه‌وه‌ی کۆنی هه‌بوه‌و له‌شار ماوه‌ته‌وه‌و په‌ره‌ی به بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی داوه‌و به‌ڵام له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئیداری کۆنی رژێمه‌دا کاری کردوه و تێکه‌ڵێکه له مرۆڤه پاکه‌کان له خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌و که‌سانی هه‌لپه‌رست به داخوازیه‌کانی خۆیاندا.
نه‌وه‌ی سێ یه‌م؛
ئه‌و نه‌وه‌یه که وا له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی دوه‌مدا هه‌یه و له‌گه‌ڵ روداوه‌کان ژیاوه‌و له خوێندن و په‌روه‌رده‌و ئیمکاناتی نوێ به‌هره‌مه‌ند بوه و له‌لایه‌کی تریش ره‌زاله‌تی زۆری نه‌وه‌ی پێش خۆی بینوه‌و به‌شداری تیاکردوه، ئه‌م نه‌وه‌یه زیاتر به‌دوای نوێخوازی و ئازادیهوهیهو ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی دوای خۆیدا کاربکات و دواکاریه‌کانی زۆرن و پرۆسه‌کانی کۆنیش ریگرن. له زۆر له مه‌یدانه‌کانی به‌ڕیوه‌بردندا له سه‌نته‌ری پرۆسێسه‌کان دایه‌و گه‌لێ گرفتی له‌گه‌ڵ پرۆسێسه کۆنه‌کان هه‌یه و ده‌یه‌وێ له‌م قاوغه کۆنه ده‌رچێت به‌ڵام سیسته‌می ئیداری به‌سه‌ری فه‌رزده‌کات و رێگری زۆری هه‌یه. ( له‌لایه‌کی تریش ئه‌م نه‌وه‌یه زیاتر ماتیریالیستین و ده‌یانه‌وێ هه‌مو شتێکیان هه‌بێ و ناتوانن له سنوری نه‌وه‌ی یه‌که‌م و دوه‌م ده‌ربچن و گله‌یی و گازهندهشیان زۆر له پرۆسیسه کانی به‌ڕیوه‌بردن هه‌یه)
نه‌وه‌ی چواره‌م
ئه‌مه نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕینه که ئه‌و نه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی نه‌وه‌کانی تر جیایه‌و به حوکمی وه‌زعیه‌ته مێژوه‌که هاتۆته سه‌ر حازری و داواکاری زۆره و به‌توانای فیکری جیا و له‌گه‌ڵ ته‌کنه‌لۆژیای نوێ و زۆر له هۆیه‌کانی ئینفۆرماتیکا و ئۆتۆمایزیۆنی له ده‌ستدایه به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته مه‌لبه‌نده‌کان و ناوه‌نده‌کانی به‌ڕیوه‌بردن و کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسێسه‌کان و به‌ڕێوه‌بردن که‌مه. ( ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش هه‌مان سیفاتی نه‌وه‌ی پیشخۆی هه‌ڵگرتوه و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ماتیریالست شان به‌شان بڕوات و پرۆسه نویهکانیش گه‌شه پێ‌بدا هێشتا کاتیان زۆره تا له پراکتیک خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه).
تیچاوێک به سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان له کوردستان:
هه‌روه‌کو سه‌ره‌تا گوتمان که هه‌ر باسێ سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای کوردستان ناکرێ له رابردویهوه ده‌ست پێ نه‌که‌یت و بۆته مۆته‌که‌ی گیانی و هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵکی هه‌رده‌م به رابردوه خه‌ریکن تا داهاتو.
به کورتی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگایه و خودی کۆمه‌ڵگاش له کوردستان که له مۆلهقهیهکدایه و له دو ئه‌جندای جیاجیا دایه له‌لایه‌ک هه‌رێمێکی فیدرالیه له چوارچێوه‌ی وڵاتی عێراق له لایه‌کی تر نه‌وه‌کان ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ببه‌ن و کارکردن بۆ ئه‌مه ده‌کریت و رابه‌رانی سیاسی کورد بۆ ئه‌مه کارده‌که‌ن.
ئه‌م تێکه‌ڵیه له پرۆسیسه‌کان زۆر به ئاسانی به‌دیارده‌که‌وێت، به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و بودجه و دابه‌شکردن و سیسته‌می ئیداری و هه‌تا دوایی هه‌روا پاشکۆی سیسته‌می به‌شه‌کانی تری عێراقه له‌لایه‌کی تریش ده‌سه‌ڵاتی حیزب و سه‌رکردایه‌تی و ناوه‌ند به‌سه‌ر پرۆسێسه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خواره‌وه سیماتێکی تری ئه‌م پرۆسیسانهیه.
پرۆسێسه ئیداریه‌کان هه‌مویان کۆنن و زۆربه‌یان ئهنهلۆگن و بۆ هه‌رکارێ ده‌بێ ده‌یان واژوی به‌سه‌ره‌وه بێت و به قاندرمه‌ی پرۆسیسه‌کان بڕوات تا زیاتر بێت بیروکراتیه‌تی ئیداری زیاتر ده‌بیت و هه‌نده‌ی تر کۆمه‌ڵگا زیاتر ده‌بێ ئینێرژی بۆ سه‌رف بکات. سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له عێراق هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی جیهانی نیه له چه‌شنی ئیسۆ سێرتیفیکات ( که له ئه‌وروپا) دا باوه. یانی هیچ سیسته‌مێکی پرۆسه ئیداریه‌کان کۆنترۆل ناکرێن که له ئیداره‌دا پێ ده‌ڵێن (ئاودیت_ به‌زمانی هۆڵه‌ندایی).
هه‌مو پرۆسێسه‌کان سینترالیستن و له سه‌ره‌وه ده‌بێ بۆ خواره‌وه بچێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه که زیاتر به سیسته‌می وڵاتانی کۆنی رۆژهه‌لات و بلۆکی سۆڤیه‌تی کۆن بچێت و هه‌ندی پرۆسێسیش هه‌ر کۆپی ئیداره‌ی به‌عسه به فه‌رمانبه‌ر و نه‌وه‌کانی کۆنیه‌وه.
تا ئێستا پرۆسێسی دیسێنترال له ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان وێنه‌ی که‌مه، ئه‌م گرفته هه‌مو کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه ته‌نانه‌ت هه‌مو نوێخوازهکانیش هه‌مان پرۆسێس به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
بۆ رزگاربون له‌م پرۆسیسانه ده‌بێ خاڵی وه‌رچه‌رخان له نه‌وه‌یه‌که‌وه په‌یدا بێت و ریسک بکات بڵێ ئیتر به‌م چه‌شنه کارناکه‌ین و ده‌مانه‌وێ پرۆسێسێکی نوێ و تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگای خۆمان دیاری بکه‌ین و ده‌مانه‌وێ ئاوا بژین.
پرۆسێسی دیگیتاڵ و به‌سیسته‌می نوێ و به‌ڕێوه‌بردنێکی نوێ و که‌مترین بیروکراسی و تێکه‌ڵاو له سه‌نتراڵ و دیسێنتراڵ.
به‌ڵام پێش ئه‌مه ده‌بێ نه‌وه‌ی نوێ وه‌زعیه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری کۆمه‌ڵگای یهکلاکردبێتهوهو له گشت مه‌سه‌له‌کان به‌ره‌وپیشه‌وه هه‌نگاوی نابێ و کۆمه‌ڵگاش ئه‌م ئاماده‌ییه‌ی هه‌بێت و فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کانیش فه‌راهه‌م بن.
بۆ ئه‌م ده‌ورانه هه‌روا به خه‌یاڵ و خه‌ون دێنه به‌رچاو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ل ئیراده بکات ئه‌وه هه‌مو مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌کرێ به پراکتیک ببێته‌وه. دیگیتاڵ بونی سیته‌مه‌کان و پرۆسیسه‌کان و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌مو سیسته‌مه‌کان له ئاڕشتێکتی داتا‌کان باشترین چاره‌سه‌رن بۆ ئه‌مڕۆ.
یه‌ک له سیفه‌ته هه‌ره زه‌قه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و میسۆدهکهی له کوردستان گرتنه خۆی بێ‌کاری ده‌مامکدراوه له دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا. به کورتی بیمه‌ی بێکاریه به جۆرێ به خه‌ڵکی بێکار ده‌درێت که هیچ به‌رهه‌مێکی نیه. ئیداره و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له کوردستان مه‌ڵبه‌ندی حه‌وانه‌وه‌ی سوپای بێ‌کاری ده‌مامکدراوه. نوێترین شێوه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان پێ ده‌ڵین مه‌عاشی بن دیوار که ده‌وام ناکات و مانگانه‌ی هه‌یه.
هیچ پرۆسه‌یه‌کی زیند و هۆشیار و کاراو ئه‌کتیف به سیسته‌می کۆمۆنیکه‌یشنی نوێ نابینرێ نه له پارێزگاکانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و (که‌رکوک) نه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی کابینه‌ی 5 و 6 تا ده‌گاته قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه یان سه‌ید سادق یان شه‌قڵاوه و عه‌نکاوه‌ش. (ئه‌مه به‌ڵگه نه‌ویسته)، هه‌ر مۆددێلێکی ساده‌ی هه‌ی سیسته‌م (سیسته‌مێکی گه‌شه‌دان به رێکخراوبونی ئه‌مریکیه) یان هه‌ر مۆدێلێکی تر بۆ به‌ڕێوه‌بردن به کاربهێنرێت بۆ رێکخراوبون ئه‌وه به نیوه‌ی هێزی کار مرۆڤه‌کان که له دام و ده‌زگایه‌ک هه‌یه ده‌کرێ کاره‌کان چاڵاکتر و به به‌رهه‌م تر به‌ڕێوه ببرێن. به‌ڵام ده‌بێ مرۆڤه‌کان ژیانیان مسۆگه‌ر بکرێت به جۆرێ له جۆره‌کان، به‌ڵام نه بونی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ته‌ندروستیه‌کان به دروستی سیفه‌تێکی تری ئه‌م میسۆدهیهیه.
ئه‌مه‌ش سیسته‌مێکی ته‌وه‌زه‌ل و ته‌مه‌ڵ دێنێته ئاراوه‌و خه‌ڵکی هه‌ر به کۆمه‌ڵگای به‌رخۆر ده‌مێننه‌وه.
بێ به‌رنامه‌یی له کار و کار راپهڕاندنهکاندا سیفه‌تێکی تری ره‌ونه‌قداری ئه‌م سیسته‌مه‌ی به‌ڕیوه‌بردنه، وڵات به ته‌واوی به‌بێ به‌رنامه ده‌چێته رێوه، چونکه داتا بانکی دروست نیه، نازانرێ چه‌نده پێدوایستی کۆمه‌ڵگا هه‌یه و چه‌نده بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌یه و گریمانه‌کان چین و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا چۆنه و چه‌نده خه‌ڵکی ئاواره‌و په‌نابه‌ر و کرێکاری بیانی دێنه وڵات و رێژه‌ی بێ‌کاری چه‌نده‌و رۆژانه ژماره‌ی دانیشتوانی شار چه‌نده و شه‌وانه چه‌نده! ...هتد.
ئه‌مه له هه‌مو هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌تدا هه‌ستی پێ ده‌کرێت، هه‌ر له کارێکی ساده‌ی راکێشانی ئاو و هێلی کاره‌با تا ده‌گاته سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌یی هه‌رێم یان سیاسه‌ته سه‌ربازیه‌کانی؟ ( بۆ خۆ هه‌رێم هه‌روا سه‌ر به عێراقه!).
تائێستا نازانن به‌نمونه شارێ چه‌نده ئاوی خوارندنهوهی پێویسته و هاوسه‌نگی ئاوی خواردنه‌وه بکه‌ن و چه‌نده ئاو ده‌بێ به‌رهه‌م بێت و چه‌نده به‌کارده‌هێنرێت و چه‌نده به‌فیرۆ ده‌ڕوات. نه‌ک مه‌سه‌له‌ی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و هێزی ئاسمانی کوردستان و سوپا چ ئیمکاناتێکی ده‌وێ. وابزانم ئێستا سه‌یری پیشمه‌رگه وه‌کو بێکارێ ده‌که‌ن وچه‌ند هه‌فته له رهبایهک به‌سه‌ر ده‌بات و 300 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێ؟؟ ئه‌گه‌رچی له هه‌ر پسپۆرێکی سه‌ربازی ببپرسی هێزه‌کانی سوپا و دامه‌زراوه‌کانی ده‌بێ چۆن بن ره‌نگه ئه‌ویش بزانێ که ته‌نها گرفتی بودجه‌ی هه‌یه یان له‌سه‌ره‌وه بڕیاری بۆ نادریت. نه‌وه‌کانی پێش‌و هه‌مویان بێزارن که هه‌مو ته‌مه‌نیان له پیشمه‌رگایه‌تی (سوپا) سه‌رفکرد ئێستا هیچ ته‌ماشایان ناکرێت ئایا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ نه‌ما یانی سوپا کاری ته‌واو؟ ره‌نگه له‌م سیسته‌مه ئیداریه‌ی کوردستان وابێت. ته‌نانه‌ت داخستنی کۆلیژه سه‌ربازیه‌کانی قه‌ڵاچۆلان و زاخۆ خۆی له خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی بو چونکه مالکی ده‌زانێ له کوێوه ده‌دوێ. دوباره بونه‌وه‌ی مێژویه‌که که ئهفسهرهکوردهکان له ده‌ورانه جیاجیاکانی حکومه‌تی عێراقدا توشی بون. هه‌ق بو نه‌وه‌ی نوێ به‌مه رازی نه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌مه‌ش باجی هه‌ڵوێستی نه‌وه‌ی کۆنه و هه‌م تیکهڵیهیه که له‌سه‌ره‌تا ئیشاره‌مان پێ‌کرد.
سیفاتیکی تری پرۆسێسه ئیداریه‌کانی کوردستان تێکه‌ڵاو بونی مه‌سه‌له‌کانی نه‌خشه‌سازی و ئیمکاناتی ماددیه‌که‌ی و جێ بهجێکهرانیان که له هه‌مو سیسته‌مه‌کانی دونیادا ئه‌مانه له‌یه‌ک جیان و هیچ که‌س ناتوانێ به‌کیفی خۆی چه‌ک و پسوڵه پڕبکاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ بازاڕدا ده‌ست تیکه‌ڵاو بکات. گه‌نده‌ڵی له ئیداره‌ی کوردستان به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌مه هۆکاریه‌تی.
سیفاتیکی تری ئیداره له کوردستان که‌سی ناشایسته له شوێنی به‌رز و حه‌ساس دا که نه‌شاره‌زایی ئیداری زۆری هه‌یه تا رادێ ده‌بێ بڕوا. به‌نمونه هه‌ر له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و بازرگانی بگره تا ده‌گاته پارێزه‌ره‌کان و وه‌زیری په‌روه‌رده‌و فێرکردن. جه‌نابی وه‌زیر سیسته‌می سویدی خوێندن کۆپی ده‌کات بۆ کوردستان، به‌ڵام ئایا هه‌مان هه‌لومه‌رجی ئیمکانات و کۆمه‌ڵگای کوردستان ره‌چاوکردوه و کردبو؟.
ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی پاداشتی نه‌وه‌ی یه‌که‌م هاتوه و قوربانی داوه ده‌بێ ببێته گرفت بۆ کۆمه‌ڵگا. ئه‌مه زۆر به‌رچاوه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا و هیچ نمونه‌ی ناوێ.
به‌کورتی پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن له کوردستان کۆنن و له به‌رده‌وامی رژێمه داگیرکراوه‌کان هاتوه و ئیدامه‌ی داوه، ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و ئیداره‌ی حیزبی زیاتر وهزعهکانی ئالۆزکردوه و بونی سه‌نترالیزم و نه‌بونی دیسێنترال و سیسته‌می ئازادی لق و پۆپه‌کان له‌م سیسته‌مه‌دا هه‌نده‌ی تر گرفتی زیادکردوه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی قه‌تیس مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له لایه‌ن نه‌وه‌ی کۆنه‌کان و نه‌وه‌ی دوه‌مدا راسته قوربانیان داوه به‌ڵام ئه‌مڕۆ رێگرن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی پرۆسێسه‌کان له کۆمه‌ڵگادا. هه‌روه‌ها زاڵبونی قازانجی حیزبی به‌سه‌ر قازانجی نه‌ته‌وه‌یی و بونی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رخۆر له جیاتی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێن. له‌لایه‌کی تر بونی به‌رگیکی ئه‌ستور له بێ‌کاری ده‌مامکدراو له دام و ده‌زگاکان و بونی که‌سانی نه‌شاره‌زا و نادڵسۆز به‌مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان و بونی نه‌وه‌ی کۆن له ئیداره‌کاندا و ئیدامه دان به پرۆسهکۆنهکان و له قاوغی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی عێراقدا. ئه‌مانه هه‌مو رێگرن له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی تازه‌دا وه‌رچه‌رخانێ له کۆمه‌ڵگادا بکات. مانه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی کاڵ بوه‌وه له ده‌سه‌ڵات که ناتوانێ له‌گه‌ڵ نوێخوازی و پیداویستهکانی هه‌ڵ بکات. ئه‌م نه‌وه‌یه له واقعدا هه‌ر وه‌کو بار به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه ده‌مێنێته‌وه تا به مردنی خۆیان ده‌مرن. له جیاتی ئه‌وه‌ی چۆن له‌سه‌ره‌تا قوربانیان دا ئاواش مه‌یدان خۆشبکه‌ن بۆ چاککردنی پرۆسێسه‌کان و سیسته‌می به‌ڕیوه‌بردن ئه‌وه ده‌بنه بار به‌سه‌ر شانی کۆمه‌ڵگا. ترسناکترین شێوه‌ش له‌مه گۆڕانی بۆ که‌ڵتوری به‌ڕێوه‌بردن و رێکخراو بونه چونکه هه‌ر چی روده‌دات ته‌نها گۆڕانن له شێوه و روخسار و ده‌م و چاوه‌کاندا وهیچی تر.
ره‌نگه پرۆسێسه‌کان خۆیان مه‌ودایه‌ک بکه‌نه‌وه‌و ده‌بێ سه‌بری ئه‌یوبمان بۆ هه‌بێت. پرسیار ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی ئاینشتاین له کوردستان ده‌توانێ له دو ده‌یه‌ی دواییدا ته‌کانێ به وڵات بدات و له‌م دو رویه رزگاری بکات. یانی ولاتێکی مۆدێرنی سه‌ربه‌خۆ و یاسایی و مافی هه‌مو ئینسانه‌کانی تیا مسۆگه‌ربێت و سیسته‌مێکی دیگیتال و پرۆسێسی دروست و ته‌واوی بیمهکۆمهڵاتیهکان و ته‌ندروستیه‌کان بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک فه‌راهه‌م بکات. پێش هه‌مو شتێ ئه‌مه رابه‌رایه‌تی دروستی ده‌وێ. ئه‌م رابهرایهتیهی که هه‌یه له‌مه‌ی که کردوه زیاتری پێناکرێت. ده‌بێ ئه‌مه بۆ هه‌موان رۆشه‌ن بێت. گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یانی مادده‌ی 140 سهرکوتوترین ده‌سکه‌وتی میسۆدهکانیانه!! که شانازی پێوه بکه‌ن! . که ئه‌مه جوانترین نمونه سه‌رکه‌وتنی میسۆده‌ی ده‌سه‌ڵاته له کوردستان. تا کات بڕوا دواڕۆژیش زیاتر سه‌رکه‌وتنه‌کانی تر بۆ گه‌ل رون ده‌که‌نه‌وه.
|