ئاسۆ حامدی
ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه تێبینی ده‌کرێت نه‌خشه‌سازی شاره‌کان له کوردستان به هه‌ڕه‌مه‌کی و جۆراوجۆر به پان و به‌رینی ده‌چێته‌ڕێوه و شاره‌کان ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردادێت، نه رعایهتی کۆنی که‌ڵتوری کۆمه‌ڵگا ده‌کرێت و نه نۆرمێکی ئه‌ندازیاری تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌یه، نه بنه‌مایه‌کی ئابوری به‌رهه‌مهێن یانی پیشه‌سازی بۆ ده‌خرێته‌ڕو. له فرسه‌تی تردا به دریژی باس له نه‌خشه‌سازی شاره‌کانی کوردستان ده‌که‌ین و ره‌خنه‌کانم ده‌خه‌مه‌ڕو. به‌ڵام له‌م وتاره کورته‌دا باس له دروستکردنی تۆڕی شاره‌کان ده‌که‌ین که له هۆڵه‌ندا له پرۆژه هابه‌شه‌کانی نێوان شاره‌کان و وڵاتانی ده‌روبه‌ر به‌تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا جێ به‌جێ ده‌کرێت.
گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوان وخێرابونی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئۆتوماتیزه و په‌یوه‌ندیه‌کان داواکاری ده‌وروبه‌رێکی پڕ ژیان و ئاوه‌دان و هێمن و ئارام و ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌که‌ن، ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان داواکاریه‌کانیان زیاتر ده‌چێته‌سه‌ر. گه‌شه‌کردن و په‌یوه‌ندی و به‌یه‌ک به‌ستنه‌وه‌ی شاره‌کان و پێدانی سیمایه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی به شاره ستراتیژیه‌کان کارێکه هه‌مو ده‌وڵه‌تانی دونیا به هۆشیاریه‌وه کاری بۆ ده‌که‌ن. له‌لایه‌کی تر پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا خوازیاری تۆڕێکی له‌م جۆره‌یه. ئه‌گه‌رچی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کورد له ژێر ره‌حمه‌تی وڵاتانی ئه‌قلیمی دایه‌و کورد له واقع دا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پارێزراوی نیه. ئه‌مه‌ش پێوستی به کات و به‌رنامه‌وه هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامرازه‌کان و پێداویسته‌کان و تواناکانی مییلله‌تی کورد له ئاستی پێویستدا نین و به‌نمونه ئاسمانی خاکی کوردستان، هیچ هۆیه‌کی پاراستنی نیه‌و مه‌یدانی تهڕادێنهی هێزه ئاسمانیه‌کانی ئه‌مریکایی و ئیرانی و تورکی و ئیسرائیلی و سوریایی و هتد ییه. ئه‌مه ته‌نها به هێزبونی تواناکانی میلله‌تی کورد ده‌کرێ له ئایندهی دوردا ببپارێزرین و هه‌ڕه‌شه‌کان کۆتای‌یان بێت.
له تۆڕی شاره‌کاندا به به‌رنامه و سیسته‌می نه‌خشه‌سازی دروست کۆمه‌ڵه شارێک به‌یه‌که‌وه گرێده‌درێن و له مه‌یدانه‌کانی ئاسایش و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌و فێرکردن و که‌ڵتور و ژینگه دا به‌یه‌ک ده‌به‌سترێنه‌وه.
ئه‌مانه هه‌مویان ده‌بێ له به‌رنامه‌کانی ده‌وڵه‌ت رهنگدهدهنهوهو جێبه‌جێ ده‌کرێن، به‌نمونه تۆڕی شاره‌کان ده‌کرێ له چه‌ند مه‌یدانێکی گرنگ دا سه‌رهه‌ڵبدات که هه‌مویان په‌یوه‌ندیان به سروشتی به‌یه‌که‌وه هه‌یه؛ له‌مانه:
1. رێگاوبان و هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر؛ (له ئاینده‌دا هێله‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر (هه‌ر ده‌بێ هه‌بێ) کارئاسانی هاتوچۆی هاوڵاتیان بکه‌ن و ئابوری وڵات گه‌شه پیبده‌ن).
2. سیسته‌می نه‌خشه‌سازی شاره‌کان (به‌هه‌مان پرۆسه به‌نمونه که‌لتوری بیناسازی، سیسته‌می تێکههلكێشانی کۆن و نوێ، که‌ڵتوری بیناسازی لاترال و که‌ڵتوری کۆنی بیناسازی و به‌رده‌وامی له‌شاردا و پلانه‌کانی گه‌ڕه‌که نوێیه‌کان و چاککردنی گه‌ڕه‌که کۆنه‌کان...هتد) و شوێنه پێشه‌سازیه‌کان و یاساکانی ژینگه بۆیان و ئیجازه‌کانی کارکردنیان.
3. مه‌سه‌له‌کانی ئاو و که‌ناڵه‌کان و روبارو رێگا ئاویه‌کان، ئه‌مه گرنگیه‌کی زیندو به شاره‌کان ده‌دات. (ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه له سروشتی نێوان ئه‌م شارانه‌ی کوردستان وه‌کو تۆڕێک نیه_مه‌به‌ست کوردستانی عێراقه).
4. مه‌سه‌له سه‌وزاییه‌کان و کۆریدۆرهکانیان هه‌روه‌ها به‌یه‌ک به‌ستنه‌وه‌ی هه‌مو سه‌وزاییه‌کان به چۆنایه‌تی یه‌کسان. (ئه‌مه‌شیان به‌سروشتی نیه و پچڕ پچڕه ئه‌گه‌ر هه‌بێ یان هه‌ر زۆر که‌مه).
5. پاراستنی ژینگه به هه‌مان سیسته‌می سیاسی ژینگه‌یی که ته‌باییه‌کی گشتی بداته شاره‌کان و سیاسه‌تێکی گشتی و هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ کاره‌کاندا ده‌بێ بێنه‌وه. به‌نمونه مه‌سه‌له‌کانی بۆن و ره‌نگ و ئاوه‌ڕۆکان وچاره‌سه‌رکردنی پاشه‌ڕۆکان ..هتد.
6. دابه‌شکردنی هاویه‌کی پیشه‌سازی بۆ هه‌مو شاره‌کان تا فرسه‌تی کار له هه‌مویان هه‌مان رۆلی هه‌بێت.
7. به‌یه‌ک به‌ستنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌کانی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له هه‌مو مهیدانهکانیاندا.
8. گه‌شه‌دان به وه‌رزشی هه‌مو ئه‌وشارانه که له تۆڕێکی هاوبه‌شدان.
9. سیسته‌می ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا ههوڵگریهکان به‌یه‌ک به‌ستنه‌وه‌یان له ئاستی جیاجیادا بۆ پاراستنی ئارام و ئاسایشی هاوڵاتیان.
10. گه‌شه‌دان به که‌ڵتور و موزیک و هونه‌ری شاره‌کان به شێوازی جۆراوجۆر...
11..........
هه‌مو ئه‌مانه ده‌بێ له پلانێکی دروستی ده‌وڵه‌تدا بنوسرێنه‌وه و بودجه و ئیمکاناتی ئابوری و پلانه‌کانی کاتی جێبه‌جێکردنی بۆ گه‌ل رۆشه‌ن بێت. به‌نمونه له وڵاتێکی وه‌کو هۆڵه‌ندا دا په‌رله‌مان ئه‌م به‌رنامانه چاپ ده‌کات و بڵاویان ده‌کاته‌وه‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش کاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسێسهکانیان ده‌بێت، وڵات به چه‌ندین تۆڕی شاره‌کان دابه‌شکراوه.
هه‌مو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی (تێما) که له تۆڕی شاره‌کان دێنه‌وه ده‌بێ هه‌مویان به نه‌خشه‌سازی مۆدێرن و له‌گه‌ڵ پێداویسته‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ بێنه‌وه و له په‌یوه‌ند به ئاڵوگۆره ئه‌قلیمی و ئهنتهرناسیولیهکانیش ناکۆک نه‌بن و زۆر به‌ئاسانی بتوانن که‌ناڵه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ببهستنهوهوپێداویستهکانی کۆمه‌ڵگا فه‌راهه‌م بکه‌ن.
به‌نمونه ده‌کرێ هه‌رچوار شاری کوردستان (که‌رکوک و هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک) وه‌کو چوار خاڵ به‌یه‌که‌وه ببه‌سترێنه‌وه. له هه‌مان کات ده‌کرێ به ئه‌نته‌رناسیۆناڵ ببه‌سترێنه‌وه له رێگای ئێران و تورکیا و به‌غدادا. هه‌روه‌کو له‌م هێلکاریه دا دیاره. ده‌کرێ په‌یوه‌ندیه‌کان هه‌مه چهشنهبن هه‌روه‌کو له سێگۆشه‌کان دا دیاره.
له هه‌موی گرنگتر کاره‌کان له پرۆسێسهکانیاندا له خواره‌وه‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌چێت و له‌سه‌ره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و له خواره‌وه داواکاری و پێداویسته‌کان ده‌خرێنه‌ڕو له‌هه‌مان کات پرۆسێسه‌کان به هه‌ردولا هه‌مامه‌نگی ده‌که‌ن.
پێداویسته‌کان له ئه‌نجامی کاریگه‌ر و پێداویسته ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی هاوڵاتیان ده‌بێ بێنه پێشه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مجۆره کارکردنه تائێستا له کوردستان له‌گه‌ڵ مۆدیلی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتدا نایه‌ته‌وه.
بۆیه کارکردن به‌م چه‌شنه رهزالهتیهکی زۆری بۆ خودی ئه‌وانه هه‌یه که پێشنیاری ده‌که‌ن. ئه‌م جۆره کارکردنه بۆ گه‌شه سه‌ندنی پرۆسێسه‌کان و ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پێویستی به نه‌رم و نیانیه‌کی زۆر و سه‌قامگیربونی یاسا هه‌یه له گشت مه‌یدانه‌کاندا. هه‌مو ئه‌مانه‌ش ئیمکاناتی ئابوری به‌هێزی ده‌وێ و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه پێده‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی له وڵاتانی تاک به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی تاکه هه‌ناسه به‌رهه‌مهێنان و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته و پێداویسته‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش له‌ڕیگای بازرگانییه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌کرێن. که ئه‌مه‌ش خۆی له کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رخۆر ده‌دۆزێته‌وه تا به‌رهه‌م هێن و که‌ڵتوری ده‌وڵه‌مه‌ندی کۆنی هێواش هێواش ده‌مرێ و بێ کارگه‌ر ده‌بێت، یان هیچ گه‌شه ناکات و هه‌روه‌کو خۆی ده‌مینێته‌وه. گه‌شه‌دان به که‌ڵتوری کۆمه‌ڵگا خۆی له ئه‌نجامی کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و تولیرانسی تاکه‌کان بۆ فره‌که‌لتوری و هه‌مه‌ڕه‌نگی په‌ره به‌خۆی ده‌دات.
ئه‌م تۆڕانه‌ش خۆی گه‌شه به کۆمه‌ڵگای مۆدیرن ده‌ده‌ن. به‌ڵام هه‌نگاوی پێوستی ده‌وێ و به‌رنامه‌ی دروستی ده‌وێ.
ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ورانی ئه‌مڕۆی کوردستان ده‌کرێ هه‌ماهه‌نگ بکرێت. به‌ڵام ئه‌م پرسیاره ساده‌یه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه له وه‌زعێکی سیاسی وه‌کو کوردستاندا که تائێستا حکومه‌تی دو حیزبی و سیسته‌مێکی به‌ڕێوه‌بردنی کۆن و له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو فیدراڵی ده‌توانێ ئه‌م هه‌مو سنوره‌ی گه‌نده‌ڵی ببڕێ و پرۆسه‌کان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه گه‌شه بکه‌ن. یان خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ به‌م مۆدێله‌ی که هه‌یه رازی ببێت و هه‌موی تامی گه‌نده‌ڵی بچێژێ.
|