ستراتیژی بەرگری نوێ ی ئەمەریکا و کاریگەریەکان

ئاسۆ حامدی

لە مانگی یەکی ٢٠١٢ سەرۆکی ئەمەریکا ئۆباما ستراتیژی بەرگری نوێ ئەمەریکای خستەڕو کە بەمە ناسراوە؛ Defense strategic Guidance (DsG)
لێرەدا چڕیان خستە سەر هەرێمی ئۆقیانوسی هێمن و هەرێمەکانی، ئەم ئاراستە نوێیە ماڵئاوایی بو لە ستراتیژی کۆنی دو جەنگی گەورە لەیەک کاتدا، بەداخەوە  ئەم باسانە کەم دەبنە ناوەندی گفتوگۆ لە ئەدەبیاتی کوردی ئەم هەژاریەی ئەدەبی کوردییەش لە ئەستۆی تەواوی کۆمەڵگایە.

بەم بۆنەیەوە دەکرێ بپرسین ئایا ئاراستەی ستراتیژی بەرگری کۆمەڵگای کوردستان لە کام نوسراو و پەیام و بەرنامەدا بۆ کۆمەڵانی خەڵک و بەشی هۆشیار و خوێندەوارانی ئەم ناوەندە رۆشنە؟ یان سەرخەتی ستراتیژی بەرگری هێزی پێشمەرگەی کوردستان کامانەن و بودجە و ئیمکاناتی ماددی و مەتیریال و ئەرسناڵی سەربازی ئەم هێزە چیە و چ نیە؟ بەکورتی ئەمەشیان هەر قوربانی مۆدێلی حکومەتی حیزبیەکەیە کە تاکە وەڵامێکی گشتیە و هیچ سەرەداوێکی چیە دیار نیە و تەنها حیزبە دەسەڵاتدارەکان دەزانن چۆنە و چۆن دەبێت. وا ئۆپراسیۆنی دیجلە هەناسەی بە هەموان تەنگ کردوە، کە لە جەوهەردا نەبونی بەرنامەیەکی گشیتە بۆ بەرگری و مەسەلە سەبازیەکان تا خودی ئۆپراسیۆنەکە. سیاسەتی بەرگری و ستراتیژی بەرگری  و بەرنامەی دروست بۆی یەک لە پایەکانی بون بە دەوڵەت و مۆدێرن بون توند دەکاتەوە و گەشە پێدەدات. هەر چۆنێ بێت با لەباسەکەمان لا نەدەین و دەگەڕینەوە بۆ ستراتیژیی ئەمەریکاییەکان کە قورساییەکی جیهانی گرنگی هەیە.

ئەم ستراتیژە نوێیە هەمو مەسەلە گرنگەکانی ژینگەی ئارامی ناوەخۆی لە خۆوە گرتوە و دوبارە ئاماژە بە رۆڵی قاعیدە و هەڕەشەکانیان دەکەن و لەم ستراتیژەدا جێگای خۆیان گرتۆتەوە، بەڵام نەک بە و هێزو قورساییەی دوای ١١ی سیپتەمبەر، چۆن مەسەلەی رۆتینی رۆژەهەڵاتی ناوەند کە کێشەی عەرەب و ئیسرائیل لە خۆدەگرێت.

لەلایەکی تریش پەیامە سەرەکیەکانی هێز و سوپای ئەمەریکای دیاریکردوە لە مەیدانە جۆربەجۆرەکاندا لە سیاسەتی ناوەخۆی وڵاتدا، بەڵام بەگوێرەی لێکۆڵەرەوە سەربازیی و ستراتیژیەکان  قورسایی ئەم ستراتیژە لە دەرەوە رێک هەنگاوێکە بۆ دژایەتی لە ترسناکی چین لە دوای دەورانی جەنگی سارد و هاتنە دەرەوەی ئەمەریکا و رۆژئاوا، وەکو هێزێکی سەرکەوتو پەلکێشکردنی تەواوی زۆرینەی وڵاتانی جیهان بۆ باهۆزی دیموکراسی و لیبرالیزمی ئەمەریکایی، بەڵام ئەم رابردوە گەشەی ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکان بو بە ئایندەیەکی رەش دوای ئەم  هەمو کریسس و ریسەیشن لە ئەمەریکا و گرفتەکانی ئۆرۆزۆن و زۆربونی قەرزەکانی دەوڵەت و پاشەکەوت کردن لە هێزە سەربازیەکان و وەزارەتی بەرگری هێندەی تر ئەم وەزعەی ئالۆزکرد.

ئەگەرچی تەنها گرنگیدان بە هێزەکانی ئاسمانی و دەریایی ئەمەریکا تاکە رێگا بون بۆ ئەوەی بتوانن ئەم ستراتیژە نوێیە، لە دژی چین و گەشە ئابوریەکەی و رۆڵی ئەم وڵاتە لە بازاڕی فینانشێل کەم بکەنەوە و بەربەرەکانی بکەن.

ئەمەریکا لەهەمان کات هەمو هەوڵەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەروبەری چین چڕ کردۆتەوە و هەمو کۆنە دوژمنەکانی وڵاتی چینی کردۆتە هاوپەیمانی خۆیان، هەر لە یابان و ڤێتنام و فلیپین و ئەندونیسیا و تایلاند و تایوان وئوسترالیا ...هتد.

تاکە نیگەرانی ئەمەریکا هەر گەشە ئابوریەکانی چین نین، بەڵکو رۆڵی ئەم وڵاتە لە رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ناوەند و ئاسیا و دونیا لە سیاسەتی دەولی هەروەها گەشە کانی تەکنەلۆژیای فەزاو و هێزە بەرگریەکان بەتایبەتی سارۆخی بالیستی دژی کەشتیەکان لە دوری ٢.٢٠٠ کم لە سەر وشکانی ئەمانە هەمو نیگەرانی هێزەکانی ئەمەریکاییەکانن.

بەگوێرەی نەزەری لێکۆڵەرەوە ستراتیژیەکان و سەربازیەکان، ئەم موشەکە گرفتێکی جدیە بۆ هەرەسهێنانی هێزە دەریاییەکانی ئەمەریکا لە مێژوی هاوچەرخدا.

وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەردەوام لە هەوڵی گەشە و پەرەپێدانی هێزە ئاسمانیەکانن لە جۆری یەی ئێس ئێف، کە بەتواناترین هێزی ئاسمانی ئەم سەردەمەن لە جەنگەکانی ئایندەدا. ئەگەرچی هەروا تواناکانی ئەم هێزە هاوپەیمانانە تاکە هێزن لە دونیا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان لە جیهان.

ئەگەرچی جەنگەکانی ئەم دواییانە لە عێراق و ئەفغانستان پارەیەکی زۆری لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ سەرفکراو و هەروا قەرزەکانی دەوڵەت رۆژانە لە زیادبون دانەوە و پاشەکەوت لە هێزە سەربازیەکانی وشکایی ئەمەریکا، داوا دەکەن تا بتوانن میزانیەی ساڵانەیان لە ئاستی داواکراو رابگرن. ئەم پاشەکەوت کردنانە گرفتی زۆری ئەمنی و سەربازی بۆ ئەمەریکا دروست دەکەن.

هاتنی هێزە دەرییایەکانی ئەمەریکا بۆ دورگەی گوام و توندکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ وڵاتانی وەکو ئوسترالیا و فلیپین بەتایبەتی لە دوای بەستنی پرۆتۆکۆلی نێوان خانم کلینتۆن و سەرۆکی وڵاتی فلیپین موژدەی ئەمەیان بە ئەمەریکادا کە وڵاتانی ناوچەکانی دەروبەری چین لەگەڵ ستراتیژی نوێی ئەمەریکا دان و بەرەنگاری هەمو هەوڵێکی چین دەبنەوە. لە هەمانکاتدا وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەوڵدەدات بەیەکەوە کارکردن و مەشقی سەربازی دەریایی لەگەڵ وڵاتی چین بکات تا بتوانن هەم لەلایەک دژایەتیەکان کەم بکەنەوە لەلایەک لەلایەکی تریش تواناکانی یەک و هونەری جەنگی یەک شارەزاببن.

لەم ستراتیژە نوێیەدا وڵاتانی هیند و عێراق و پاکستان و ئەفغانستان و تورکیە و ئیسرائیل بە پشدێنی بەردەوام ئەم ستراتیژە دادەنرێن. لەم نێوەدا وڵاتانی ئەوروپایی هەمان رۆڵی خۆیان دەبینن و روسیەش، وەکو وڵاتێکی قوتبی جیا لەنێوان چین و ئەمەریکا و هاوپەیمانان سەیری دەکرێت.

ئەم ستراتیژە هەمان کات چاوی دەبڕێتە سەر ئەم گەشە ئابوریەی چین و ئەم رکود و قەیرانە ئابوریانە لە لایەکی تردا، کە گرفتی سەرەکی ئەمەریکا و هاوپەیمانانن. نابێ ئەوەش لەبیربکەین لە ستراتیژی ئەمەریکادا کێشە ناوخۆییەکان و هەڵبژاردنەکان کەمترین گرفت دەنێنەوە، چونکە ئەمەریکاییەکان لە سیاسەتی دەرەوەیاندا هەردەم سەیری قازانجی بەرزی نەتەوەیی دەکەن و هەربۆیەش چ حیزبی کۆماری یان دیموکراتی لەسەر حوکم بن ئەوەندە جیاوازی لە سیاسەتەکانیان نیە لەگەڵ جیهانی دەرەوەیاندا. ئەم حوکمە حوکمێکی گشتیەو رەنگە لە وەرگێڕانی بۆ پراکتیک جیاییاشیان هەبێت؟

ئەگەر لاپەڕەی مێژوی ئەمەریکا و دو شەڕی گەورەی لە ئاسیا هەڵبدەینەوە کە شەڕەکانی دورگەی کوریایی و ڤیتنامن ئەمەریکاییەکان رەزالەتێکی زۆر و شکست و سەرکەتنەکانیان ئەوەندە سادە و ساکار نەبون، لەگەڵ ئەم هەمو یارمەتی وکۆمەکیەی کە ئەوروپاییەکان لەم دەورانەی مێژودا کە بۆ ئەمەریکایان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ ئەوروپاییەکان خۆیان لەنێو ریسشن و کەمی گەشەی ئابوری و قەیرانی وڵاتانی باشوری ئەوروپا و بۆچونە جیاجیاکانیان بۆ رزگاربون لەم دەورانە ئابوریە جگە لە ئەڵمانیا هەمویان لە وەزعێکی ناجۆردا ژیان  بەسەر دەبەن. لە هەمان کات وەزعیەتی فینانشێلی ئەمەریکا و نرخی دۆلار لە بازاڕەکان و مەسەلەی بێکاری و نەبونی و چونە سەری کاڵاکان لە خودی بازاڕەکانی ئەوروپایی و ئەمەریکاییەکان ئەگەری سەرکەوتنی ئەم ستراتیژە لە پراکتیکدا کەم دەکاتەوە.

ئەگەرچی هەندێ لە سەرکردە سیاسیەکانی ئەمەریکا و لێکۆڵەرەوەکان نەزەراتیان وایە کە چونە سەری قەرزەکانی دەوڵەت  زۆر زیاتر هەڕەشە و ترسناکیان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەیە تا وڵاتی چین و گەشە ئابوریەکەی.

لەگەڵ هەمو ئەمانە هەم پاشەکەوت لە وەزارەتی بەرگری و هەم ستراتیژی بەرگری بەردەوامیان دەبێت، قەرزەکانی دەوڵەتیش چرکە بە چرکە کەڵەکە دەبن و سەرچاوەی قەرزەکانیش وڵاتانی چین وهیند و بەرازیل و هەندێ وڵاتانی تری جیهانن.

هەمو ئەمانە کاریگەریەکانیان دوریەکی زیاتری لە سنوری ئەمەریکا هەیە، رەزالەتیەکانیان خەڵکانێکی زیاتر لە سنوری ئەو وڵاتانە دەیچێژن.

بەنمونە لە سنوری رۆژهەڵاتی ناوەندا تاکە کاریگەر و ئەگەری هەڕەشە لەم وڵاتانە ئەوا وڵاتی ئێران دەبێت. ئەگەر هاتو بەرنامە ئەتۆمیەکانی بەردەوام بێت و لە دژی قازانجەکانی ئەوان بوەستێتەوە لەم ناوچەیەدا ئەگەرێک هەیە کەوا ئێران لەم نێوەدا بکەوێتە بەرهێرش و هەڕەشەی تۆپە چارۆکەدارەکان و لە هەمو کەناڵە ئاویەکانی دەروبەریدا ئاگر و ئاو و ئاسن و خوێن و گۆشت و خاک و خۆڵی ئەم وڵاتە گڕ بگرێت، ئەگەر ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئیرادە بکەن و هیچ هیزێ زیاتر لە چین و روسیە ناتوانن بەر بەم وەزعە بگرن. ئەمڕۆ ئەم مۆدیلە لە راپەڕینەکان و ناڕەزایەتیەکانی سوریا لە دونیای ئەمڕۆدا مەجودیەتیان هەیە. ئەمەش هەر بەردەوامی دەبێ تا ئەم شکلە لە پۆڵێنی سیاسی دەولیدا هەبێت. لە هەمو حاڵەتێکدا ئەمەریکاییەکان شانازی بە ستراتیژی بەرگری و رابردویان دەکەن و هەروا کاریگەریگەریشیان لە زهنی مرۆڤایەتیدا بە خراپ و چاک ماوە و دەمێنێ بۆیە شیتەڵکردن و تێگەیشتن و ئەگەری سەرکەوتن و ژێرکەوتنی ئەم ستراتیژیە بەرگریە زۆر لەمە زیاتر هەڵدەگرێت تەنها لە وتارێکی ئاوا باس بکرێت. بە هیوام ئەدەبیاتی کوردی بتوانێ زیاتر باسە ستراتیژی و زانستیەکان لە خۆی بگرێت لە جیاتی ئەم زۆری و بۆریەی کە هەیە و حیزبە سیاسیەکان هەمویان بەشدارن لە پەرەدان بەم گەڕەلاوژەییەی کە لە ئەدەبیات و میدیایی کوردیدا  بۆیە دەبێ راددەیەکی بۆ دادەنرێت و کەلتوری خوێندنەوە و خوێندنەوەی زانستی  ئاراستەی دروستی وەردەگرێت.

پاشکۆ؛
هەندێ زانیاری گشتی؛
- ئەگەرچی کە زۆر بڵاوبۆتەوە کە روسیە و چین زۆر گەشە بە پیشەسازی جەنگی دەدەن، بەڵام ئامارەکان وا دەگەیەنن کەوا ئەمەریکا ٤٤.٣٢ لەسەدا هەمو بەرهەمی جەنگی جیهانی بەرهەم دێنێت. لە کاتێکا وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ ٢٢.٤٢ لەسەدا پێک دێنێت. هەروەها وڵاتانی رۆژەهەڵاتی ناوەند و ئەفریقا ٧.٠٣ لەسەدا پێک دێنن. لەم نێوەدا وڵاتانی ئەمەریکای لاتین و کاریبی ٣.٦٩ لەسەدا دایە  و وڵاتانی سەحراوی ئەفریقایی لەسەدا ٠.٧٧ پێک دێنن. لە کۆتاییدا رێژەی روسیە و چین ٥.٤٧ و ٥.٣٧ لەسەدا پێک دێنن.
- ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠٠٨ بودجەی سەربازی و بەرگری زیاتر لە ٦٩٦.٣ ملیارد دۆلار بوە، بەڵام ئەوەی روسیە و چین ٨٦ ملیارد و ٨٣.٥ بوە.
- بودجەی سەربازی و بەرگری ئەمەریکا ١٥ جار ئەوەندەی ژاپۆن و ٤٧ جار هێندەی ئیسرائیل و ٧٣ جار هێندەی بودجەی ئێرانە.
23/10/2012 بینین: 5084
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هه‌ده‌په؛ هیوایەک بۆ یەکگرتنی نەتەوە!...
شەڕی کورد و داعش، چاوەڕوانکراوە داعش دوبارە هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان دەستپێبکاتەوە!...
کۆنفراسی گلۆبال دەربارەی فەزای سایبەر 2015 (سیستەمەکانی ئەلکترۆنی) لە لاهای - هۆڵەندا!...
یەشار کەمال ماڵئاوا، بەڵام پاڵەوانی رۆمانەکانت لە کۆمەڵگادا هەردەمێنن!...
چارەنوسی نەتەوەکەمان...
شکستی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان لەدژی داعش لە ناوچەکانی شەنگال و جەلەولا...
سەربەخۆیی کوردستان و ریسکەکانی (مجازەفە) میللەتی کورد لە باشوردا...
رێکخراو و بەرنامەی Calamity (نا ئارامی یان باری نائاسایی)...
کابینەی هەشت لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی...
گوندەکەمان هیچ دزی لێ نیە!...
گەندەڵی لە کۆمەڵگای کوردستان و ستراتیژی کۆمەڵگا؛ بزوتنەوەی دژی گەندەڵی...
کۆنگرەی ئەتۆمی ٢٠١٤ لە لاهای و میللەتی کورد لە باشوریش هەر خەریکی موچەیە!...
ئارییل شارۆن جەستەی مرد، بەڵام!...
باڵانسی سیاسی لە کورستان...
کوشتن بۆتە بەشێ لە ژیانی میللەتی کورد...
گۆشەگیری لە هزری نەتەوەیی لە پراکتیکدا...
کۆمەڵگای کوردستان دواکاری چ حکومەتێکە؟...
هه‌روا ده‌زانم دوێنێیەی ئەرسەلان بایز و چەند وشەیەک!...
هەفتەیەک لە قاهیرەو ئەزمونێکی بێ وێنە...
گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ قەندیل و ئاواتەکان...
گۆڕانی سەرۆک و گۆڕانی کۆمەڵگا...
1ی ئایارو داخوازیەکانی کرێکاران لە کوردستان...
لەنێوان مردن و ژیانی مارگریت تاچەردا!...
کۆمەڵگای کوردستان لەنێو گێژاوی ئیقلیمیدا!...
کێشەی نێوان کەلتوری عەشایری و کەلتوری شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا...
ساڵی 2012، ساڵی تەڵاقدانی سیاسی!...
کێشەی سوننە و شیعە لە عێراق و کاریگەری لەسەر میللەتی کورد...
پرسە نەتەوەییەکان و چینایەتیەکان لەم دەورانەدا...
پەتای کولێرا و گرفتەکانی ئینفراستەکچەرلە کۆمەڵگا...
سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئامادەگیەکانی بۆ گۆڕان...
وێنه‌کانی نێو (دڵم به‌ باخچه‌ ده‌سوتێت...! له‌نوسینی شێرزاد حه‌سه‌ن)!...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جۆراوجۆر و کۆمه‌ڵگای کوردستان...
هاوکێشه‌ی ریسک و وه‌زعیه‌تی سیاسی ...
میسۆدی ته‌وه‌ره‌کان و ستراتیژی دروست! ...
‌له‌ په‌راوێزی روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
وشه‌ و هێز، هێزی وشه‌ و که‌لتور و ستراکتوری سیاسی له‌ کوردستان!...
په‌یوه‌ندیه‌کان و گۆڕان له‌ پرۆسێسه‌کانی رێکخراودا...
ریفۆرم له‌ کۆیله‌تیتی دا و سه‌رخه‌تی چاره‌سه‌ره‌کان!...
نوێخوازی و داهێنان له‌ سیاسه‌تی ئابوری له‌ کوردستان...
تێماکان (ده‌سته‌واژه‌کان) گرنگه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا...
قه‌یران و زانستی کۆمونیکه‌یشن...
سیاسه‌تی حکومه‌تی حیزبی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان...
ناڕه‌زایه‌تی و شعار و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک...
له‌ په‌راوێزی به‌ردبارانکردن و گوله‌ بارانکردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی...
دانسی کورسیه‌کان - خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و ستراتیژ...
روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جۆربه‌جۆره‌کان له‌ رێکخراوبوندا و مۆدێلی ستار...
دوریه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ‌هه‌ڕه‌شه‌‌ جیاجیاکان...
کاریگه‌ریه‌کان و زانستی که‌‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵگای کوردستان و رێکخراوبون وه‌کو نمونه‌یه‌کی زیندو‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و سلوکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستان...
بڕیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بۆش و چه‌ند په‌یڤێک...
سلوکی سیاسی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کوردستان...
له‌ ژن کوشتنه‌وه‌ بۆ بازرگانی به‌ له‌شی ژنان، شه‌ره‌ف چ پێناسه‌یه‌کی ده‌وێ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا...
ئازادی بیروباوه‌ڕ له کورستان...
مه‌سه‌له‌ی ئازادی و دیموکراسی له‌ کوردستان
رابردو _ ئێستا _ داهاتو...
چه‌مکی دیپلۆماسیه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی کورد...
پرۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و لێپرسراویه‌تی پرۆسێسه‌کان و پرۆژه‌ ستراتیژه‌کان...
خه‌یاڵێکی خوێناوی شێرزاد حه‌سه‌ن و دونیای واقعی ئێمه......
تۆپبارانه‌کانی ئێران و چه‌ند سه‌رنجێ...
مۆدێلی بلاک بۆکس و روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
رێکخراوبون و چۆنایه‌تیه‌کان و مۆدیڵیکی ساده‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌سازی شاره‌کان له‌ کوردستان...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان
دامه‌زراندنی تۆڕی شاره‌کان وه‌کو سیسته‌مێکی نه‌خشه‌سازی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن...
سکانداڵی کڵێسا کاسۆلیکه‌کان له‌ هۆڵه‌ندا و زه‌نگێ بۆ هه‌موان! ...
یاسای کاری کرێکاری و پێویستیه‌تی فدراسیۆنی کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ کوردستان...
کێشه‌ به‌رنامه‌یی یان که‌سایه‌تیه‌کان له‌ کوردستان...
هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ رابه‌ر*...
ئارشیتێکتی پرۆسێسه‌کان ...
قوربانیانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان له‌ جیهان......
مه‌سه‌له‌ی ئینێرژی له‌ کوردستان...
پێشنهادێک بۆ بنیاتنانی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌راسه‌ری له‌ کوردستان...
رویه‌کی شاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
تیچاوێک به‌ نه‌وه‌کانی گه‌ل له‌ نێو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان له‌ کوردستان دا...
کۆنگره‌ی گۆڕانی که‌ش و ئاو وهه‌وا له‌ کۆپنهاگن...
ریسک ئه‌نالیزه‌ (ته‌ته‌ڵه‌کردن یان (شیکردنه‌وه‌)ی مجازه‌فه‌) و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک...
یۆتۆپیای هیزی سێیه‌م له‌ کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا!...
رکودی ئابوری ئێستا وهه‌لومه‌رجه‌کانی ...
کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا ...
مادده‌ی 140 له‌ نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا...
هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی، ئه‌م دواییانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان...
په‌یڕه‌و، روانگه‌، ستراتیژ...
ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و چه‌ند وشه‌یه‌ك! ...
گرفته‌ ژینگه‌ییه‌کان له‌ کوردستان ...
چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی تیمه‌کانی کارکردن له‌ رێکخراودا ...
گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و گۆڕان له‌که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان...
له‌ "حه‌ره‌س قه‌ومی"ه‌وه‌ بۆ "فه‌وجی‌ خه‌فیفـه‌"و بۆ "ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسناد" ...
گرفته‌ ستراتیژیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ...
به‌ کورتی: سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
رێگریه‌کانی به‌رده‌م ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و رێکخراوبون، مۆدێلێک...
نیگایه‌ک له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری له‌ ڕێکخراوه‌کاندا و مۆدێلێکی ئاڵوگۆڕ...
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و که‌لتووری رێکخراو ...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و گرفته‌کانی ! ...
قه‌یرانی کریدیت له‌ ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ره‌کانی! ...
ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا
(رێکخراو و تاکه‌کان)...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...