هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ رابه‌ر*

ئاسۆ حامدی

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان پیویستی به‌رده‌وامی به‌ رابه‌ری دروست هه‌یه‌ لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێ باس له‌سه‌رمه‌سه‌له‌ی رابه‌ری بنوسین و ئه‌م باسانه‌ش له‌ فرسه‌تی تردا درێژه‌یان ده‌بێت. به‌ بڕوای ئێمه‌ بونی چه‌ندین رابه‌ڕی دروست له‌ ئاسته‌ جیاجیاکاندا له‌ کۆمه‌ڵگا ده‌توانن کاریگه‌ری جدییان هه‌بێت له‌ وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگا و ده‌توانن ته‌کانێکی باشتر به‌ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا بده‌ن. لێره‌دا چه‌ندین بنه‌مای ساده‌ باس ده‌که‌ین:

ناوه‌رۆک:
که‌سایه‌تی چه‌ندین ڤه‌ی (به‌ زمانی هۆڵه‌ندایی)
Verbeteren, Vernieuwen, Vakman, Veranderen
( نوێخوازه‌، چاککه‌ره‌، که‌سی تایبه‌تمه‌نده‌، گۆڕانخوازه‌)
ئه‌م مۆدێله‌ (که‌سایه‌تی چه‌ندین ڤه‌ی) که‌سانی رابه‌ر ده‌بێ هه‌یان بێت، یه‌که‌م که‌سی تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ کارو چاڵاکیه‌کاندا بۆ هه‌مو سات و کاته‌کانی ژیانی رێکخراوه‌ییدا، له‌ هه‌مانکاتدا که‌سێکی داهێنه‌ره‌و هه‌مو کات بیر له‌ شێواز و ئامرازی نوێ ده‌کاته‌وه‌ و هه‌رده‌میش له‌ هه‌وڵی چاککردن و باشکردنی رێکخراو دایه، گۆڕانخوازه‌ یانی هه‌رده‌م ده‌یه‌وێ شتی جیا له‌ رۆتیناتی رێکخراوه‌یی بهێنێته‌ ئاراوه‌و له‌گه‌ڵ پرۆسێسی نوێدایه‌.

ده‌سته‌کانی رابه‌ر:
 که‌سی رابه‌رله‌ پراکتیکدا چه‌ندین ده‌ستی هه‌یه‌؛
1. ده‌ستی به‌هێز
2. ده‌ستی لاواز
3. ده‌ستێکی مامناوه‌ندی

رابه‌ری دروست سێ ده‌ستی هه‌یه‌ ده‌ستێکی به‌هێز و ده‌ستێکی لاواز و ده‌ستێکی مامناوه‌ندی، ده‌ستی یه‌که‌م ده‌ستی بڕیاردانه‌ هه‌رده‌م ئه‌م بڕیاری کۆتایی کار و پیشه‌کان ده‌دات و لێپرسراویه‌تی کۆتایی هه‌ڵده‌گرێ جا چ مه‌سه‌له‌ ستراتیژیه‌کان بێت یان تاکتیک یان ئۆپراسیۆنیه‌کان بێت.
ده‌ستی دوه‌م ده‌ستی لاوازه‌ هه‌رده‌م ده‌ست بۆ یارمه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی ده‌وێ و داوای هه‌مو شتێ ده‌کات تا رێکخراوه‌که‌ی له‌ ئاستێکی پێویستی ئه‌ندامانی دابێت و به‌بێ سڵکردنه‌وه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنی ئامانجه‌کان تێ ده‌کۆشێ.
ده‌ستی سێیه‌م ته‌نها بۆ راگرتنی باڵانسه‌ له‌نێو کۆمه‌ڵگاو رێکخراوه‌کاندا تا هه‌مو کات هاوسه‌نگ بێت.

پێنچ ئاستی رابه‌ری:
 (سه‌رچاوه‌؛ جیم کۆلینس په‌رتوکی هارپه‌ر بیسنس 2001) به‌ده‌سکاریه‌وه‌ بۆ خوێنه‌ران ده‌ینوسینه‌وه‌.

ئه‌م ئاستانه‌ له‌ هه‌رمێکی گه‌وره‌دا کێشراون و ئاسته‌کان له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ به‌م چه‌شنه‌ن:
ئاستی یه‌که‌م
توانایه‌کی زۆری تاکه‌که‌سی
به‌شداری به‌رهه‌مهێنانی گرنگ ده‌کات له‌ رێگای به‌هره‌کانی، مه‌عریفی وزهنی و کارێکی نایاب ئه‌نجام ده‌دات.

ئاستی دوه‌م
دابه‌شکردنی دروستی ئه‌ندامانی تیمه‌که‌ی
دابه‌شکردنی تیمه‌ چالاکه‌کانی له‌گه‌ڵ کارمه‌نده‌ جۆربه‌جۆره‌کاندا. که‌سی شیاو له‌ شوێنی شایسته‌دا داده‌نێت و به‌بێ جیاوازی سه‌یری هه‌مو ئه‌ندامان ده‌کات. ته‌نها پێوه‌ر کارو ئه‌نجامه‌کانه‌ و به‌س.

ئاستی سێ یه‌م
به‌ڕیوه‌به‌رێکی شایسته‌
خه‌ڵکی رێکخراوه‌که‌ی به‌ره‌وئاراسته‌ی دروست ده‌بات بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ کان و کارمه‌ندان چاڵاک ده‌کات له‌م باره‌وه‌ بۆ کورت کردنه‌وه‌ی کاته‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کان.

ئاستی چواره‌م
رابه‌رێکی پڕ به‌ پێسته‌
په‌یامه‌کانی رێکخراوی له‌لا رونه‌ و کار بۆ میسی و ڤیزیه‌کانی رێکخراو ده‌کات و ستدانداردێکی بۆ هه‌یه‌ و چاره‌نوسی رێکخراو و بزوتنه‌وه‌که‌ی له‌لا رۆشنه‌ و کار بۆ ئه‌مه‌ ده‌کات.

ئاستی پێنجه‌م
ئاستی جێ به‌جێکردن و تیزدان
بنیات نانی ته‌واوی رێکخراو و تواناکانیان به‌ پرۆفشینال و دروست و خه‌تدانی دروست به‌ رێکخراو کارکردن له‌ سه‌ر په‌یام و ڤیزی و میسی ریکخراو بۆ گه‌یشتن به‌ ئاواته‌کان.

هه‌ر پێنچ ئاست به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌بێ له‌ که‌سایه‌تی رابه‌ر مه‌وجود بێت له‌ هه‌مان کات پێویست و رێککه‌وت کاریگه‌ریان له‌سه‌ر خودی کاره‌کانی رابه‌ر هه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ زیاتر فاکتۆره‌ ده‌ره‌کیه‌کانن له‌ ژیانی رابه‌ردا. ده‌کرێ خوێنه‌ران له‌ زه‌ینی خۆیاندا رابه‌رانی کار و نه‌ته‌وه‌یی کورد توتس بکه‌ن بزانن که‌ کامه‌یان هه‌ر پێنچ ئاستی تیایه‌ یان نه‌ء.

له‌گشتدا:
رابه‌ر ده‌بێ که‌لتوری کۆمه‌ڵگا و که‌لتوری رێکخراو گه‌شه‌ پێبدا و ئاڵوگۆڕیان به‌سه‌ر بهێنێ، رێگا خۆشکه‌ر بێت بۆ دانسی کورسیه‌کان ( یانی هه‌رده‌م جێ گۆڕکێ ی پۆزه‌تیف دروست بکات له‌ گشت ئاسته‌کانی رێکخراودا به‌ خودی خۆشیه‌وه‌)، دودڵی و راڕایی له‌ ده‌رونی رێکخراو دا نه‌هێلێ و هه‌رده‌م هه‌مو رێکخراو وه‌کو یه‌ک تیم سه‌یر بکات و گه‌شه‌یان پی بدات وه‌کو جه‌سته‌یه‌ک.

رابه‌ر ده‌بێ تاکتیک و ستراتیژ وئۆپراسیۆن به‌ڕۆشنی بۆ هه‌موان رۆشه‌ن بکاته‌و هیچ تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵیه‌ک له‌م باره‌وه‌ نابێ هه‌بێ.

رابه‌ر ده‌بێ له‌ پراکتیکدا سه‌رچاوه‌ بگرێ و کادیران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ به‌رنامه‌ی کاره‌کانی به‌ گوێره‌ی کاته‌کان ئاگادار بکاته‌وه‌و به‌ره‌نجامه‌کانیان له‌گه‌ڵ تاوتوێ بکات و کاره‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنی و ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌کان و خاڵه‌ لاوازه‌کان دابنیت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی خۆشی بو. ئه‌مه‌ رێکخراو به‌هێز ده‌کات.

له‌ هه‌مان کات رابه‌ر ده‌بێ ئامانجه‌کانی ریکخراو و فیزی و میسه‌کانی ببپارێزێت و له‌ چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی رێکخراودا بیت و له‌ ئاستی پیویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌که‌ی بێت.

رابه‌ر نابێ فرسه‌تی سیاسی بۆ رێکخراو و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ ده‌ست بدات، وه‌کو قیبله‌نوما ده‌بێ هه‌رده‌م روی له‌ قازانجی کۆمه‌لانی خه‌ڵک بێت.

رابه‌ر نابێ مه‌ودای تحالفات له‌ کۆمه‌ڵگادا که‌م بکاته‌وه،‌ به‌ڵکو ده‌بێ هه‌رده‌م له‌ سازان بێت له‌گه‌ڵ گشت جه‌ره‌یانه‌کاندا تا بتوانێ له‌گه‌ڵ ویست و ئاواتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بێته‌وه‌و له‌ کاتی ته‌نگانه‌دا په‌نایه‌کی سیاسی هه‌یه‌ و ده‌توانێ به‌ ئازادی گه‌شه‌ به‌ کاره‌کان بدات به‌ڵام نابێ هه‌رگیز سازش به‌ به‌هاکانی ستراتیژی رێکخراو بکات.

* رابه‌ری لێره‌دا به‌ مانای شمولی دێته‌وه‌ یانی هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ مه‌وقعیه‌تی به‌ڕیوه‌بردن و رابه‌ری دان. جا مه‌وداکانیان چ له‌ ئاستی کارگه‌ و به‌شێکی بچوک بێت له‌ پرۆسیسه‌کان یان چ له‌ ئاستی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی بن.


05/02/2010 بینین: 4814
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هه‌ده‌په؛ هیوایەک بۆ یەکگرتنی نەتەوە!...
شەڕی کورد و داعش، چاوەڕوانکراوە داعش دوبارە هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان دەستپێبکاتەوە!...
کۆنفراسی گلۆبال دەربارەی فەزای سایبەر 2015 (سیستەمەکانی ئەلکترۆنی) لە لاهای - هۆڵەندا!...
یەشار کەمال ماڵئاوا، بەڵام پاڵەوانی رۆمانەکانت لە کۆمەڵگادا هەردەمێنن!...
چارەنوسی نەتەوەکەمان...
شکستی سیستەمی بەرگری پێشمەرگەی کوردستان لەدژی داعش لە ناوچەکانی شەنگال و جەلەولا...
سەربەخۆیی کوردستان و ریسکەکانی (مجازەفە) میللەتی کورد لە باشوردا...
رێکخراو و بەرنامەی Calamity (نا ئارامی یان باری نائاسایی)...
کابینەی هەشت لایەنە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکانی...
گوندەکەمان هیچ دزی لێ نیە!...
گەندەڵی لە کۆمەڵگای کوردستان و ستراتیژی کۆمەڵگا؛ بزوتنەوەی دژی گەندەڵی...
کۆنگرەی ئەتۆمی ٢٠١٤ لە لاهای و میللەتی کورد لە باشوریش هەر خەریکی موچەیە!...
ئارییل شارۆن جەستەی مرد، بەڵام!...
باڵانسی سیاسی لە کورستان...
کوشتن بۆتە بەشێ لە ژیانی میللەتی کورد...
گۆشەگیری لە هزری نەتەوەیی لە پراکتیکدا...
کۆمەڵگای کوردستان دواکاری چ حکومەتێکە؟...
هه‌روا ده‌زانم دوێنێیەی ئەرسەلان بایز و چەند وشەیەک!...
هەفتەیەک لە قاهیرەو ئەزمونێکی بێ وێنە...
گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ قەندیل و ئاواتەکان...
گۆڕانی سەرۆک و گۆڕانی کۆمەڵگا...
1ی ئایارو داخوازیەکانی کرێکاران لە کوردستان...
لەنێوان مردن و ژیانی مارگریت تاچەردا!...
کۆمەڵگای کوردستان لەنێو گێژاوی ئیقلیمیدا!...
کێشەی نێوان کەلتوری عەشایری و کەلتوری شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا...
ساڵی 2012، ساڵی تەڵاقدانی سیاسی!...
کێشەی سوننە و شیعە لە عێراق و کاریگەری لەسەر میللەتی کورد...
پرسە نەتەوەییەکان و چینایەتیەکان لەم دەورانەدا...
ستراتیژی بەرگری نوێ ی ئەمەریکا و کاریگەریەکان...
پەتای کولێرا و گرفتەکانی ئینفراستەکچەرلە کۆمەڵگا...
سروشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان و ئامادەگیەکانی بۆ گۆڕان...
وێنه‌کانی نێو (دڵم به‌ باخچه‌ ده‌سوتێت...! له‌نوسینی شێرزاد حه‌سه‌ن)!...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی جۆراوجۆر و کۆمه‌ڵگای کوردستان...
هاوکێشه‌ی ریسک و وه‌زعیه‌تی سیاسی ...
میسۆدی ته‌وه‌ره‌کان و ستراتیژی دروست! ...
‌له‌ په‌راوێزی روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
وشه‌ و هێز، هێزی وشه‌ و که‌لتور و ستراکتوری سیاسی له‌ کوردستان!...
په‌یوه‌ندیه‌کان و گۆڕان له‌ پرۆسێسه‌کانی رێکخراودا...
ریفۆرم له‌ کۆیله‌تیتی دا و سه‌رخه‌تی چاره‌سه‌ره‌کان!...
نوێخوازی و داهێنان له‌ سیاسه‌تی ئابوری له‌ کوردستان...
تێماکان (ده‌سته‌واژه‌کان) گرنگه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا...
قه‌یران و زانستی کۆمونیکه‌یشن...
سیاسه‌تی حکومه‌تی حیزبی و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان...
ناڕه‌زایه‌تی و شعار و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک...
له‌ په‌راوێزی به‌ردبارانکردن و گوله‌ بارانکردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی...
دانسی کورسیه‌کان - خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و ستراتیژ...
روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و جۆربه‌جۆره‌کان له‌ رێکخراوبوندا و مۆدێلی ستار...
دوریه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ‌هه‌ڕه‌شه‌‌ جیاجیاکان...
کاریگه‌ریه‌کان و زانستی که‌‌سایه‌تی
کۆمه‌ڵگای کوردستان و رێکخراوبون وه‌کو نمونه‌یه‌کی زیندو‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و سلوکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستان...
بڕیاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی بۆش و چه‌ند په‌یڤێک...
سلوکی سیاسی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له کوردستان...
له‌ ژن کوشتنه‌وه‌ بۆ بازرگانی به‌ له‌شی ژنان، شه‌ره‌ف چ پێناسه‌یه‌کی ده‌وێ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا...
ئازادی بیروباوه‌ڕ له کورستان...
مه‌سه‌له‌ی ئازادی و دیموکراسی له‌ کوردستان
رابردو _ ئێستا _ داهاتو...
چه‌مکی دیپلۆماسیه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی کورد...
پرۆگرامی به‌ڕێوه‌بردن و لێپرسراویه‌تی پرۆسێسه‌کان و پرۆژه‌ ستراتیژه‌کان...
خه‌یاڵێکی خوێناوی شێرزاد حه‌سه‌ن و دونیای واقعی ئێمه......
تۆپبارانه‌کانی ئێران و چه‌ند سه‌رنجێ...
مۆدێلی بلاک بۆکس و روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ کوردستان...
رێکخراوبون و چۆنایه‌تیه‌کان و مۆدیڵیکی ساده‌...
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ نه‌خشه‌سازی شاره‌کان له‌ کوردستان...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان
دامه‌زراندنی تۆڕی شاره‌کان وه‌کو سیسته‌مێکی نه‌خشه‌سازی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن...
سکانداڵی کڵێسا کاسۆلیکه‌کان له‌ هۆڵه‌ندا و زه‌نگێ بۆ هه‌موان! ...
یاسای کاری کرێکاری و پێویستیه‌تی فدراسیۆنی کرێکاران و کارمه‌ندان له‌ کوردستان...
کێشه‌ به‌رنامه‌یی یان که‌سایه‌تیه‌کان له‌ کوردستان...
ئارشیتێکتی پرۆسێسه‌کان ...
قوربانیانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان له‌ جیهان......
مه‌سه‌له‌ی ئینێرژی له‌ کوردستان...
پێشنهادێک بۆ بنیاتنانی ئه‌رشیفێکی نه‌ته‌وه‌یی سه‌راسه‌ری له‌ کوردستان...
رویه‌کی شاراوه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
تیچاوێک به‌ نه‌وه‌کانی گه‌ل له‌ نێو سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسێسه‌کان له‌ کوردستان دا...
کۆنگره‌ی گۆڕانی که‌ش و ئاو وهه‌وا له‌ کۆپنهاگن...
ریسک ئه‌نالیزه‌ (ته‌ته‌ڵه‌کردن یان (شیکردنه‌وه‌)ی مجازه‌فه‌) و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک...
یۆتۆپیای هیزی سێیه‌م له‌ کوردستانی ئازاد و دیموکراسی دا!...
رکودی ئابوری ئێستا وهه‌لومه‌رجه‌کانی ...
کورد له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی عێراقدا ...
مادده‌ی 140 له‌ نێوان ژیان و مردن و نه‌وه‌کانی ئاینده‌دا...
هه‌ڵبژاردن و چه‌مکی دیموکراسی، ئه‌م دواییانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و کوردستان...
په‌یڕه‌و، روانگه‌، ستراتیژ...
ماسته‌رپلانی هه‌ولێر و چه‌ند وشه‌یه‌ك! ...
گرفته‌ ژینگه‌ییه‌کان له‌ کوردستان ...
چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی تیمه‌کانی کارکردن له‌ رێکخراودا ...
گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی و گۆڕان له‌که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان...
له‌ "حه‌ره‌س قه‌ومی"ه‌وه‌ بۆ "فه‌وجی‌ خه‌فیفـه‌"و بۆ "ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسناد" ...
گرفته‌ ستراتیژیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ...
به‌ کورتی: سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌ کوردستان...
رێگریه‌کانی به‌رده‌م ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و رێکخراوبون، مۆدێلێک...
نیگایه‌ک له‌ مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌ری له‌ ڕێکخراوه‌کاندا و مۆدێلێکی ئاڵوگۆڕ...
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا و که‌لتووری رێکخراو ...
چاککردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان و گرفته‌کانی ! ...
قه‌یرانی کریدیت له‌ ئه‌مه‌ریکا و کاریگه‌ره‌کانی! ...
ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا
(رێکخراو و تاکه‌کان)...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...