ئاسۆ حامدی
مێژوی قه‌یرانی سیاسی له کوردستان جیا نیه له مێژوی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا، قه‌یرانی سیاسی ئێستا مۆدێرنیزه کراوه ئه‌گینا هێزه‌کان هه‌روا دوژمنانه له‌یه‌ک ده‌ڕوانن له جیاتی نادوژمنانه؛ بۆ گۆڕانی ئه‌مه ده‌بێ هه‌مو که‌ڵتور و ستراکتور و ستراتیژی رێکخراوه‌کان و خه‌ڵکیش ئاماده‌یی گۆڕانیان هه‌بێت.
قه‌یرانی سیاسی له کوردستاندا (گرفته ناوهخۆیهکهی) قه‌یرانی کۆمه‌ڵگای حیزبیه یان به کورتی بڵێن حکومه‌تی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتی حیزبه بۆ سه‌رکۆمه‌ڵگا و وه‌لانانی ئیراده‌ی هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵگایه له پرۆسیسهکانی ژیان و گوزه‌رانیاندا. کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌ر گرفتی ناوه‌خۆی نیه، به‌ڵکو گرفته دهرهکیهکانیشه که پێکهاتون له مه‌سه‌له جیاجیاکانی ژیانی ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و هتد. له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌قلیمی و ئهنتهرناسیوناڵیدا. به‌داخه‌وه میلله‌تی کورد کاتێ که قه‌یرانی یه‌ک له گرفته‌کان زیادده‌کات ئه‌وا مه‌سه‌له‌کانی تری بیر ده‌چێته‌وه به‌نمونه که‌رکوکی دڵ و قودس خه‌ڵتانی زبڵ و خاشاک و خوێن بێت یان به‌ره‌ی تورکمانی و عێراقیه ده‌ست واڵابن مه‌سه‌له‌یه‌ک نیه.
یهکنهگرتوی و ناته‌بایی میلله‌تی کورد مێژویه‌کی دورودرێژی هه‌یه، ئه‌م کێشمه‌کێشانه زه‌مینه‌یه‌کی نادروستیان بۆ بهیهکترژیان و قه‌بوڵکردن و ئارامی ئینسانه‌کان هێشتۆته‌وه، خه‌ڵکی به گوێره‌ی حیزبیان دابه‌شبون و پۆڵین کراون، ته‌نانه‌ت له‌یه‌ک حیزبیشدا پۆلێنخوازی و پله‌داری هه‌یه، ئه‌وه‌ی پییوایه هاوڵاتی ساده له کوردستان پله دوه ئه‌مه دیسانه‌وه ده‌بێ له خودی کۆمه‌ڵگا ورددبێتهوه، کامه پله دو من ته‌نها ئه‌گه‌ر باس له شه‌هیدان و شه‌هیدانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و حیزبه‌کان بکه‌م چه‌ندین پله‌یان هه‌یه ئه‌مه نه‌ک زیندوه‌کان خه‌ڵکی ئاسایی له هه‌ولێر یان له سلێمانی پله چه‌نده له‌چاو کوڕی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی خودی پارتی و یه‌کێتی یان سه‌رۆکی هه‌رێم خۆ هه‌مومان به‌رامبه‌ر یاسا یه‌کین (وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها باسی کرێی کارمه‌ندێک بکه‌م که‌لانی که‌می کرێ وه‌رده‌گری له‌گه‌ڵ تۆپ مه‌عاشی به‌ڕێوه‌به‌ران یان ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یان ته‌نانه‌ت ئه‌ندام په‌رله‌مانیش چه‌ند به‌رابه‌ری کرێ ئه‌م کارمه‌نده یان کرێکاره‌یه له رشته‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی دا نه‌ک که‌رتی تایبه‌تی وه‌رده‌گرێ. به‌کورتی پله‌کانی هاوڵاتیان له کوردستان رێک له پله‌ی حیزبیه‌کانه‌وه هاتوه هاوڵاتیه‌کی ساده یان غه‌یره رێکخراو و حیزبی دوا پله‌یه. ئاخۆ هاوڵاتیه‌کی هه‌ژاری ساده چ پله‌یه‌کی هه‌یه. با له ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌مان لانه‌ده‌ین وا له خواره‌وه له روانگه‌ی کۆمۆنیکه‌یشن باس له قه‌یران ده‌که‌ین؛
گرنگترین شت له قه‌یراندا ناسینه‌وه‌یه‌تی یان داننان به قه‌یرانه‌که‌یه، ئه‌گه‌ر رێکخراو هه‌ستی به گرفت کرد و پێناسه‌ی کرد ئه‌وه سه‌ره‌تای باسه‌کانه، دواتریش له‌م گرنگتر هۆکاره‌کانی قه‌یرانه‌که یان ریشه‌ی قه‌یرانه‌که چییه و له کوێوه هاتوه، دواتریش هۆکاره‌کانی چین و ده‌توانرێن ده‌ست نیشان بکرێن و پێناسه بکرێن و فۆرمۆله بکرێن. بۆ ئه‌مانه مۆدێلێ هه‌یه به ناوی ستام سنایده‌ر ئه‌م مۆدێله جه‌خت له‌سه‌ر سێ شت ده‌کات؛
1.سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌کان (ناوه‌خۆیه یان ده‌ره‌کیه) لێره ده‌ره‌کی و ناوه‌خۆ بۆ رێکخراوه
2. ناسینه‌وه‌ی قه‌یران به لایه‌نی که‌م
3. ناسینه‌وه‌ی قه‌یران به لایه‌نی زۆر
ئه‌مانه ههرسێیهکیان له په‌یوه‌ندیه‌کی ستراتیژی دان به‌نمونه پێنچ ستراتیژ هه‌ن بۆ ئه‌مانه، ستراتیژیهکانیش ئه‌مانه‌ن؛ بۆ ناوه‌خۆ و لانی که‌می قه‌یران ستراتیژی لێبوردن هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه ستراتیژی قوربانی هه‌یه، به‌ڵام بۆ قه‌یرانی لانی زۆر یان به‌رز ئه‌وه ستراتیژی پرۆسێسه‌کان و ستراتیژی به‌بیرهێنانه‌وه هه‌یه بۆ ناوه‌وه، به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه ستراتیژی دوری هه‌یه (یانی هۆیه‌کانی قه‌یران دور له‌ده‌ستی رێکخراون و رێکخراویش توانای چاککردنی نیه).
بۆئه‌وه‌ی قه‌یران چاره‌سه‌ر بکرێت و ببێته مه‌سه‌له‌یه‌کی رابردو له ژیانی کۆمه‌ڵگادا ئه‌وا ئه‌م سترایژیانه په‌یڕه‌وده‌کرێن نه‌ک بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک و سه‌رکوتیان، به‌ڵکو بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگا و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی گرفته‌کان به رونی و به ئارامی و به‌هێواشی، چونکه جاککردنی رێکخراو و کۆمه‌ڵگا کاتی ده‌وێت، کاتیش دو ئاڕاسته‌ی هه‌یه هه‌ربۆیه‌ش کۆمه‌ڵگا جیاوازی جۆراوجۆری هه‌یه تا کۆمه‌ڵگا بۆدواوه نه‌گه‌ڕێته‌وه. قه‌بوڵکردنی جۆرایه‌تی له جیاوازیه‌کان سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ری گرفته‌کانه.
لێره‌دا به‌کورتی باس له ستراتیژه‌کان ده‌که‌ین که چۆن له مۆدێلی ستام سنایده‌ر هاتوه.
1.ستراتیژی لێبوردن، ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که‌ی له خۆت بو (یانی رابه‌ری رێکخراو، سه‌رۆک حکومه‌ت ...هتد) ئه‌وه دواوی لێبوردن بکه و هه‌مو مه‌سه‌له‌کان بۆ خه‌ڵکی رون به‌که‌ره‌وه تا خه‌ڵکی بڕوات پێبکه‌ن و له ناوه‌ندی بڕیارداندا لێپرسرویهتی بنوێنهوه و یه‌گه‌ر پێویستی کرد رابه‌ری به‌که‌سی تر بده که توانای هه‌یه فیزی و میسی و ستراتیژی رێکخراو یان وڵات به‌ڕیوه به‌رێ..
2.ستراتیژی بیرهێنانه‌وه؛ ئه‌گه‌ر گرفته‌که له خۆت بو یانی رابه‌ری و یه‌کسه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ دیاری بکه و هه‌نگاوی جدی و دروست و خێرا بنێ تا قه‌یران کۆتایی بێت له کورتترین حاله‌تدا.
3. ستراتیژی پرۆسێسه‌کان، ئه‌گه‌ر گرفت له خۆت و رێکخراوبو ئه‌وه ده‌بێ پرۆسیسه‌کان به چاککترین شیوه له‌گه‌ڵ ریسکه‌کان دیاریبکرین و خه‌ڵکیش هه‌ست به گۆرانیان بکات.
4.ستراتیژی قوربانی، ئه‌گه‌ر هۆکاری قه‌یرانه‌کان خۆت نه‌بویت یانی رابه‌ری ئه‌وه ده‌کرێت وه‌کو قوربانیه‌ک بۆ ئه‌م وه‌زعانه بۆ خه‌ڵکی به‌یان بکه‌یت و رون بکه‌یته‌وه که رابه‌ری قوربانی ئه‌م ره‌وشه‌یه که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی من سه‌رچاوه‌ی گرتوه. له‌هه‌مان کاتیش هاوپشتی و هاوسۆزی خه‌لکانی تریش ده‌که‌یت که قوربانین و بونه‌ته قوربانی قه‌یرانه‌کان و یه‌کسه‌ره چاره‌ی پێویست و ئاڵوگۆڕیه‌کان ده‌ست پێده‌که‌یت.
5. ستراتیژی دوری ئه‌وکاته‌ی قه‌یران له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی رێکخراو و رابه‌ری و وڵات‌دا بو ئه‌وکات رێکخراو و رابه‌ری به‌یانی وه‌زع ده‌کات و لێکۆڵینه‌وه‌ی دروستی خۆی بۆ قه‌یران بۆ هه‌موان ده‌خاته‌ڕو و کۆمه‌ک و هاوکاری که‌سانی زهرهرخواردو ده‌کات.
ده‌کرێ زۆر باس له‌م ستراتیژانه له‌باری تیۆریه‌وه بکه‌ین، به‌ڵام بۆ ئێستای خه‌ڵکی کوردستان گرنگه چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک له بیرنه‌که‌ن وه‌کو به‌ئاشتی و ئارامی به‌یه‌که‌وه ژیان و یه‌کتر قه‌بوڵکردن و هه‌ماهه‌نگی جۆرایه‌تی له کۆمه‌ڵگا و یه‌کسانی مرۆڤه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رک و ماف و داواکاریه‌کانیاندا بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگا. ئازادی بیروباوه‌ڕ و مانگرتن و خۆپیشاندان ده‌سکه‌وتی خودی کۆمه‌ڵگایه و مرۆڤه‌کانی ئه‌م وڵاته به‌سه‌دان قوربانیان بۆداوهو هه‌روا ناکرێ به‌ربه‌ست بکرێت، ئه‌م هێرش و په‌لاماردان و چاوسورکردنه‌وانه هیچ چاره‌نوسیان نیه. بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان له کوردستان بنبڕ بکرێن ده‌بێ چاره‌ی بنه‌ڕه‌تی و دروستی بۆ بکرێت به هه‌موان نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی دوبه‌ره یان دولایه‌ن به دوژمنانه سه‌یری یهکبکرێن، به‌ڵکو به‌یه‌که‌وه‌و به هه‌موان ئه‌م که‌ڵتوره هه‌روا ئیدامه‌ی هه‌یه هیز مه‌سه‌له‌کان یه‌کلا ده‌کاته‌وه تا عه‌قل. که‌ڵتوری سڕینه و که‌ڵتوری به خوێن هاتوینه ده‌سه‌ڵات و یانی هه‌رواش ده‌ڕۆین سه‌رده‌می نه‌ماوه، هاوڵاتیان ده‌بێ ئاگارداری هه‌مو لایه‌نه‌کانی قه‌یران بن و نابێ گرفته دهرهکیهکانیشیان له یاد بچێت و چۆن نابێ ده‌سه‌ڵات و ئه‌ندامانی حیزبه‌کانیان به‌شێکن له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان و گرفته‌کانیان له‌یاد بچێت. ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌م هه‌ماهه‌نگیانه داواده‌کات.
|