ئاسۆ حامدی
پێشه‌کیه‌کی پێویست:
له دونیای ئه‌مڕۆ خه‌ریکه زۆرینه و باوه‌ڕی یه‌ک چینی و یه‌ک ره‌نگ و یه‌ک بیر کۆتایی دێت، ته‌نانه‌ت ده‌سته‌واژه‌ی حزبی پێشڕه‌و و رابه‌ری موتلهقیش هه‌ر مانای نیه. ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا هه‌موان پێویستیان به‌یه‌ک هه‌یه. ئه‌مه له کۆمه‌ڵگا پێشکهتوهکان و سه‌رمایه‌داریه‌کان یه‌کلابۆته‌وه، راسته جارێ ره‌وتی راست زۆرینه‌یه، به‌ڵام به شکل وشێوه‌ی جیاجیا یان ره‌وتی چه‌پ زۆرینه به ره‌نگی جیاجیای، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سیسته‌می په‌رله‌مانی و ده‌نگدان و دیموکراسی رۆژئاوایی هه‌رچه‌نده رو و دیارده‌ی هه‌روا کاریگه‌ریان هه‌یه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی زۆر له مێژه خۆی به‌یان کردوه. دوای هه‌ره‌سی دیواری به‌رلین تاکه نه‌ته‌وه که قوربانی باهۆزی دیموکراسی و بازاڕی ئازاد بو گه‌لانی رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تی گه‌لی روسی بو. هه‌مویان ده‌زانن دیموکراسی رۆژئاوایی چ به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ به‌ناچاری بۆته مۆده و هه‌مو سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتیكی سینتریزم و مه‌زهه‌بی و دیکتاتۆریش بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن.
ئه‌مه وا له کۆمه‌ڵگا ده‌کات ره‌نگ و ده‌نگی جیاجیا له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌ڵبکه‌ن و کاربکه‌ن هه‌رچه‌نده دژایهتیهکیشیان هه‌بێت. له کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌لاتی ناهندا هه‌روا زۆرینه یان به‌هێز ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌زگاکان و ئابوری و سوپا و فه‌رهه‌نگ و ته‌واوی که‌ناڵه‌کانی ژینگه‌ی مرۆڤ ده‌گرێت و خۆی به میراتگری بنه‌ڕه‌ت و ئه‌به‌دی ده‌ناسێ و ده‌زانێ. دیاره کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داره پێشکه‌توه پیشه‌سازیه‌کان به وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژهه‌لاتی ناوه‌ند هه‌ر ناکرێ به‌راورد بکرێن، به‌ڵام هه‌مو ناوه‌نده‌کانی رۆشه‌نبیری و سیسته‌می دیموکراسی رۆژهه‌لاتی ناهند ئیلهام و هه‌ناسه له بیری دیموکراسی و ئۆتۆریته فه‌رزکردن له رۆژئاواوا وه‌رده‌گریت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات تی ناگه‌ن که هه‌مو راوێژکاری و کارکردنه‌ی ئه‌ندامان و کارگه رۆژئاواییه‌کان له‌م وڵاتانه ته‌نها بۆ په‌یداکردنی نان و دابینکردنی مانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یه به وابه‌سته‌ی ئابوری ئامانجیانه نه‌ک راوێژکاری سه‌رانی ئه‌م وڵاتانه و گه‌شه پێدانیان. له هه‌مو روداوه‌کانی رۆژهه‌ڵات و وڵاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ندا به‌بێ کاریگه‌ری و ده‌خاله‌تی وڵاتانی رۆژئاوایی کاره‌کان یه‌کلاناکرێته‌وه. خه‌ڵکی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند وا خه‌ریکه هه‌مویان ببن به کۆمه‌ڵگای به‌رخۆری و وڵاتێکی به‌رهه‌مهێنه‌ری جگه له ئیسرائیل تیا نادۆزیه‌وه که به پشتیوانی به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی دیاری بکات، ئه‌گه‌ر پیشه‌سازی نه‌وتی لێده‌رکه‌یت. گه‌ل له‌م ناوچه‌یه به گشتی هه‌روا قوربانی جه‌ندین لایه‌نه؛ به‌نمونه له ناوخۆدا؛
1.ئایین و نه‌ته‌وه و هه‌ماهه‌نگ بونیان له‌گه‌ڵ که‌لتوری کۆمه‌ڵگا و سیاسی‌دا.
2. گه‌نده‌ڵی ئیداری و نه‌بونی ستراتیژیه‌کی دروست بۆ کۆمه‌ڵگا و فه‌سڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له پرۆسێسه‌کان و کارکردن هه‌رده‌م تۆپ داون... بونی سه‌رکردایه‌تی یه‌کی داخ له‌دڵ له به‌رامبه‌ر دهورروبهردا ته‌نانه‌ت له خودی یه‌ک رێکخراویشدا. نه‌بونی هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و سیاسی له کۆمه‌ڵگا.
3.نه‌بونی سه‌روه‌ری یاسا له پراکتیکدا و هه‌روه‌ها نزمی ئاستی سیاسی و ئابوری و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌مو گرفته‌کان له که‌ناڵه ئاساییه‌کان و هێزی یاسایی بۆ جێ به‌جێکردنی له گشت ئاسته‌کاندا.
4.که‌می ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گشت مه‌یدانه‌کانی ژیان، دابه‌زینی ئاستی خوێندن و پهروهردهوفیرکردن له گشت مه‌یدانه‌کاندا، منداڵ زۆری و دابه‌زینی ئاستی ژیان و گوزه‌ران و زیادبونی بێ‌کاری وبێ مه‌سکه‌نی و زیادبونی نه‌بونی و هه‌ژاری.
5.کاریگه‌ری چینه پیربوهکان له پرۆسه‌کان و مانه‌وه‌ی زۆریان له سیاسه‌ت و کاروپیشه و ریگرتن له‌به‌رده‌م نه‌وه تازه‌کان.
6. یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن و هێز و زۆر به‌کارهێنان له جیاتی دیالۆگ له گشت مه‌یدانه‌کاندا، هیز هه‌روا سه‌رچاوه‌ی هه‌مو شتێکه.
7. گۆڕینه‌وه‌ی دیکتاتۆر به دیکتاتۆر و که‌س په‌رستی له ئاستیکی به‌رفراواندا، ئه‌م گۆڕینه‌وه‌ی سیسته‌م به‌سیسته‌م هێز به‌هێز نه‌ک هه‌ر له بیر به‌ڵکو به دیاردهکانیشیهوه له کۆمه‌ڵگای وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند دا وجودیان هه‌یه.
8. به‌رده‌وام قوربانی چینه ژێرده‌سته‌کان و له ده‌ستدانی باوه‌ر به هێزه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، خه‌ڵکی توشی سینیزم بوه و تالان و بڕۆ و په‌لاماردانی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی بۆته به‌شێ له‌کاره‌کانی ناره‌زایه‌تیه‌کان، ئه‌مه یه‌ک وه‌ڵامی گه‌نده‌ڵیه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام به خۆشی گه‌نده‌ڵیه‌کی سرفه..
ئه‌مه جگه له گلۆبالیزم ئه‌مڕۆ وه‌کو هیزێکی جیهانی هێزێکی ده‌ره‌کی به‌هۆشیاری بۆ هه‌رچی زیاتر بۆ مانه‌وه‌ی کۆیله‌تی زۆرینه له وڵاتانهدای پڕکێشه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌کان بۆ سه‌رفکردنی کالاکانی پیشه‌سازیه جه‌نگیه‌کان و دابینکردنی کهرهستهخاوهکانیان به‌نرخێکی هه‌رزان کارده‌که‌ن، سه‌نگ و سوکی هێزه‌کان به پێی ویستی خۆیان ده‌گۆڕن. لاوازی یان نه‌مانی هیزی ئه‌نته‌رناسیوناڵی کرێکاری له ئاستی لێپرسراویه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا لایه‌نێکی تری ئه‌م ده‌ست واڵاییهی هیزه سه‌رمایه‌داره‌کانی دونیایه. چڕبونه‌وه‌ی پێشه‌سازی و هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاتی زل هیزه‌وه و له‌لایه‌کی تریش زۆرینه له دونیا کۆنسیمێنته.
ئه‌مانه به‌شێکی که‌می گرفته‌کانن، به‌ڵام کۆمه‌ڵگا هه‌مو ره‌نگ و ده‌نگێکی هه‌یه، بۆیه له خواره‌وه باسێکی تیۆری بۆ جۆرایه‌تی ده‌نوسینه‌وه له‌گه‌ڵ مۆدێلێ بۆ ستراتیژ تا خوێنه‌ری کورد هه‌ندێ شاره‌زایی له مه‌یدانی کۆمۆنیکه‌یشن په‌یدابکات.
سه‌ره‌تا؛
جۆربه‌جۆره‌کان به‌مانای هه‌مه‌چه‌شنه دێت له‌م وتاره‌دا یانی بیروڕاجۆربهجۆرهکان و مرۆڤه جیاجیاکان که خاوه‌نی بیروڕای جیان یانی به‌نمونه ئیتنیکیان جیایه یان سێکسی جیاجیا ژنان و پیاوان و هیترۆ و هۆمۆ و بی سێکسوێل و ترانسێکسوێل (نێره‌موک) یان ته‌مه‌نیان جیا جیایه پیرو گه‌نج هه‌مویان له یه‌ک رێکخراودا (تیم) کارده‌که‌ن.
گرنگترین مه‌سه‌له بۆ جۆربه‌جۆری له تیمه‌کانی ریکخراوبوندا هێزو توانا و نویخوازیه و گه‌شه و روح به رێکخراوبوندانه. کارکردن بۆ هاوسه‌نگی له جۆربه‌جۆریدا هونه‌ری سه‌رکه‌وتنه له تیمه‌کانی رێکخراوبوندا. رێکخراوه‌ی حزبه سوسیالیسته نوێخوازه‌کانی ئه‌وروپایی و تیمه‌کانی رێکخراوه‌یی سه‌ربازیه‌کان نمونه‌ی ئه‌م چه‌شنه له جۆرایهتین. ئه‌م باسه زیاتر بۆ ئاشنایه‌تی خوێنه‌ری کورده به زانستی نوێ کۆمۆنیکه‌یشن.
که‌مایه‌تیه‌کان هه‌ده‌م له ژێر فشاری زۆرینه‌دان و له‌لایه‌ن زۆرینه قه‌بوڵ ناکرێن. دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به که‌لتور و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و یاساکانی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که کۆمه‌ڵگا هه‌رچه‌نده پێشکه‌وتو بێت ئه‌وا جیاوازیه‌کان هه‌ر رۆڵیان هه‌یه و مرۆڤه‌کانی که‌مینه له ژێر فشاردان، به‌ڵام دیاره له کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ئازادی سیاسی و بیر‌ورا نین ئه‌وا زیاتر له ژێر فشاردان و ئایین رۆلێکی گرنگ ده‌گێرێت له‌م فشارانه و ئه‌خلاقه میسالیه‌کان خۆیان ده‌نوێنن و مرۆڤه‌کان خۆیان به‌یان ناکه‌ن و له‌نێو قاوغی خۆیاندا حه‌شارده‌ده‌ن وکه‌مینه هه‌ر له‌ژێر نیری زۆرینه‌دا ده‌ناڵێنێ. لێره‌دا رۆشنایی ده‌خه‌ینه سه‌ر هێندێک له لایه‌نی رێکخراوبون و هه‌وڵه‌کان بۆ هاوسه‌نگی له رێکخراوبون و گه‌شه‌دان به رێکخراوبوندا له‌لایه‌ن بیروڕا جیاجیاکان و مرۆڤه جۆربه‌جۆره‌کاندا له یه‌ک تیمدا. سه‌ره‌تا باس له زه‌مینه‌کانی رێگریه‌کان ده‌که‌ین له رێکخراوبوندا بۆ بیر‌ورا و مرۆڤه جۆربه‌جۆره‌کان هه‌ن. لێره‌دا جه‌خت ده‌که‌ینه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێکی سه‌ره‌کی له‌مانه؛
1.ستراکتوری رێکخراوبون
2. که‌ش وهه‌وای رێکخراوبون
3. ئامانجه‌کانی رێکخراوبون
4.ئامرازه‌کان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی رێکخراو
ستراکتوری رێکخراوبون:
ئه‌م رێکخراوانه‌ی تۆپ –داون کارده‌که‌ن یانی هه‌ره‌می رێکخراوه‌ییان هه‌یه و بڕیاردان به‌یه‌ک ئاراسته‌یه و هه‌مو شتێ له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه فه‌رز ده‌کرێت ئه‌وه گه‌وره‌ترین گرفته بۆ جۆراوجۆریه‌تی تیمه‌کان و کارکردنیان و گه‌شه‌سه‌ندیان بۆ کارکردن و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کان. ئه‌م شێوه له رێکخراوبونه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م داهێنان و په‌ره‌دان به کاره‌کان له ده‌رونی رێکخراوبوندا، به‌ڵام ئه‌م رێکخراوانه‌ی که دانسی کورسیه‌کانیان تیاداهه‌یه و ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامیان هه‌یه له سه‌ره‌وه‌و بڕیاره‌کانیش به هاوبه‌شی هه‌مو رێکخراو و ئه‌ندامانی خواره‌وه ده‌بیت و په‌یوه‌ندیه‌کانیش به‌هه‌مو ئاراسته‌کانه یانی له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌و بڕرهڕ و له سه‌ره‌وه‌ش بۆ خواره‌وه ئه‌وا ستراکتورهکی دروسته و رێکخراو و تیم فلیکسیبل کارده‌که‌ن و ده‌توانن زۆر زو گه‌شه بکه‌ن. ئه‌م ستراکتوره‌ی رێکخراوبونه ئیدیال نیه و له زۆر دام وده‌زگاکاندا له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و حزبه سیاسیه‌کانی چه‌پ و راستدا هه‌یه.
که‌ش و هه‌وای رێکخراوبون
که‌ش و هه‌وای ئازاد و نه‌رم و نیان رێگه خۆشکه‌رن بۆ گه‌شه‌دان به جۆربه‌جۆری و مرۆڤه‌کان هه‌ست به ئاسوده‌ی زۆر ده‌که‌ن و ده‌توانن له‌گه‌ڵی هه‌ڵبکه‌ن. رێکخراوه مه‌زنه‌کان ئه‌وانه‌ی مێژویه‌کی دورودرێژیان هه‌یه کۆکراوه‌ی که‌ش و هه‌وای مێژوی رێکخراوه‌یی خۆیانن. ئه‌مه بۆ حزبی سیاسی و رێکخراو تیمه‌کانیش هه‌روایه و تێکهه‌ڵکێشی که‌لتوری و ستراکتوری رێکخراوبونه و زۆرجار بۆ ئه‌ندامان رۆشنه که جێگای له نێو فلانه ریکخراو ده‌بێته‌وه یان نه یان ده‌توانێ بیروباوه‌ڕ و داهێنانه‌کانی له کام رێکخراو و تیمدا تاقی بکاته‌وه و به‌پراکتیکی بگه‌یه‌نێ. ئه‌م که‌ش و هه‌وایه له‌که‌س شاراوه نیه و هه‌مو خه‌ڵکی هه‌ستی پێده‌که‌ن هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ره‌وشی که‌ش و هه‌وای رێکخراو ئارام نه‌بو ئه‌وه ئاره‌زو بۆ کارکردن له تیمه‌کانی رێکخراودا که‌متر ده‌بێت و ئاستی که‌مایه‌تی داده‌به‌زێ و لاواز ده‌بێت و ده‌پوکێته‌وه، یان ته‌نها جێگای یه‌ک ره‌گه‌زی لێده‌بێته‌وه. به‌نمونه هه‌ندێ رێکخراوه‌ی رادیکالی ئاینی کریستی و ئیسلامی و هتد. ئه‌مه‌ش له هه‌مان کات په‌یوه‌ندی به ئامانجه‌کانی ریکخراو و تیمه‌کان هه‌یه. له هه‌مان کات ئامرازه‌کانی گه‌یشتن به ئامانجه‌کان و سیاسه‌ته‌کانی ستراتیژی و فیزی و میسی رێکخراو.
ئامانجه‌کانی رێکخراوبون
ئه‌و تیمانه‌ی که ئامانجه‌کانیان و ستراتیژ و فیزی و میسی یان له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی نایه‌ته‌وه ئه‌وه شانسی کارکردنی مرۆڤه جۆراوجۆره‌کان له تیمکانی دا که‌مه و جۆرایه‌تی له‌م رێکخراوانه له خودی خۆشی دا مانایه‌کی نیه. بۆ ئه‌وه‌ی رێکخراو بتوانێ به‌رده‌وامی هه‌بێت ده‌بێ ستراتیژی کاره‌کانی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێته‌وه به‌هه‌مو جۆراوجۆره‌کانیه‌وه. تیمه‌کانی رێکخراوانه‌ی که ئامانجه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌مو کۆمه‌ڵگادا نایه‌ته‌وه به‌مانای ئه‌وه نیه توانای کارکردنی تیمه‌کانیان نیه به‌ڵکو شیوه‌ی کارکردنیان و مامه‌ڵه‌یان له کۆمه‌ڵگادا جۆرێکی تره‌و و هه‌ماهه‌نگی و هه‌مه‌ڕه‌نگی یان نیه. دیاره هه‌ر رێکخراوه ئامانجێ یان چه‌ندین ئه‌نجامی دیاریکراوی هه‌یه له ده‌روانی مێژویدا ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیان به وه‌زعیه‌تی ته‌واوی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.بۆ هه‌مو ئه‌مانه‌ش چه‌ندین ئامراز و هۆی بۆ ده‌خاته کار تا به‌ئامانجه‌کانی بتوانی به پراکتیک بکاته‌وه.
ئامرازه‌کانی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی رێکخراو
هه‌ر رێکخراوه چه‌ندین ئامانجی دیاریکراو و ئامرازی جیاجیای بۆ هه‌یه تا بتوانێ ئیدامه به ژیانی رێکخراوه‌یی بدات، به‌ڵام تا ئامرازه‌کان له‌گه‌ڵ جۆبهجۆرایهتیهکان بێنه‌وه ئه‌وا ده‌توانێ زیاتر بۆ پیشه‌وه بڕوات و له ئامانجه‌کانی نزیک بێته‌وه‌و له پراکتیکدا وجودی خۆی بسه‌پێنێ. ئامرازه‌کانیش له گشت‌دا بریتین له؛
1.راهێنان و کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی تایبه‌تی به رێکخراوبون و گه‌شه‌دان بهڕێکخراوبون بۆ چاڵاککردنی کاری تیم و به‌هێزکردنی رێکخراوبون.
2.تاقیکردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێکخراو بهتێستی جیاجیا تا ئاستی پێویستیان له رێکخراوبوندا به‌دیاربکه‌وێت و ئه‌وانه‌ی له تیستهکاندا تواناکانیان که‌م بون وه‌رنه‌گیرێن و که‌سی شایسته ده‌بێ له شوێنی شایستهدابێت.
3. چاڵاککردنی هه‌مو ئه‌ندامانی رێکخراو تا به‌یه‌ک تیم کاربکه‌ن و په‌یوه‌ندیه‌کانیان ده‌بێ ههمهلایهنهبێت. نه‌ک له‌یه‌ک ئاستی دیاریکراودا.
4.کردنه‌وه‌ی فه‌زایه‌کی ئازاد له رێکخراودا تا دانسی کورسیه‌کان روبدات و لێپرسراوانی رێکخراو بزانن که هه‌مو شتێ کاتیه ته‌نها ئامانجه‌کانی رێکخراو نه‌بێت. تا هه‌مو ئه‌ندامانی رێکخراو به‌گوێره‌ی توانایان بتوانن خزمه‌تی ئامانجه‌کان بکه‌ن.
لێره‌دا خۆ له ئامرازی به‌ده‌ستگرتنی چه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان ده‌بوێرین وئێمه باس له کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی جێگیرده‌که‌ین.
مۆدێلی ستار بۆ رێکخراوبون و گه‌شه‌دان به که‌سایه‌تی
ئه‌م مۆدێله بۆ چاککردنی به‌ڕێوه‌بردن و رێکخراوبون به‌کاردێت، لێره‌دا ستراتیژ سینتراله و پێنچ لایه‌که‌ی تریش له سه‌ری هه‌ر لایه‌کی ئه‌ستێره‌دا بریتین له؛ ستراکتور، پرۆسیسه‌کان، خه‌ڵک، مه‌سه‌له‌ی داتا‌کان و زانیاریه‌کان، چالاکیه‌کان. زۆر مۆدێل هه‌ن هه‌مان وشه‌کانی ستار وه‌کو مۆدێل به‌کاردێنن له زمانه جیاجیاکانی ئهروپاییدا. به‌داخه‌وه هێشتا ئه‌ده‌بیاتی کوردی والێنههاتوه مۆدێلی رێکخراوه‌یی و کۆمۆنیکه‌یشنی پێ دروست بکرێت و که‌م له‌م باره‌وه نوسراون. به نمونه له زمانی هۆله‌ندیدا مۆدێلی ستار زۆرجار بۆ چوار لایه‌ن به‌کاردێت وه‌کو؛
Situatie, Taak, Activiteiten en Resultaat
س؛( ستواتسی) یانی (وه‌زعه‌که)، ت (تاک ) یانی (ئه‌رکه‌کان)،ئهکتیڤیتایتن (یانی چالاکیه‌کان) و ئار (ڕیسوڵتات) یانی به‌ره‌نجامه‌کان.
ئه‌گه‌ر به‌نمونه مۆدێلی ستار به‌کوردی دروست بکه‌ین دتوانین بڵێین؛
ستار؛ س؛ ستراتیژ، ت؛ تێکۆشان و ئامرازه‌کانی، ا، ئامانجه‌کان، ر یانی راپه‌ڕاندنی کاره‌کان (پراکتیک). ده‌کرێ زۆر مۆدێلی تریشی لێ دروست بکرێت که هه‌موی له چوارچێوه‌ی ستراتیژێکی دیاریکراویی رێکخراوه‌ییدا ده‌سوڕێنه‌وه.
لێره‌دا ده‌چینه‌وه سه‌ر بنه‌ڕه‌تی مۆدێلی ستار و پێکهاته‌کانی له رێکخراوبوندا و گه‌شه‌دان به ستراتیژی ریکخراوهیی و کۆمه‌ڵگا که ئه‌مڕۆ پیویستیه‌تی زۆریان بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان هه‌یه. به‌نمونه له سه‌رچاوه ئینگلیزیه‌کان مۆدێلی ستار به‌م جۆره‌یه؛ ستراتیژ، ستراکتور، پرۆسێسه‌کان، پاداشته‌کان و خه‌ڵک.
هێلکاریهکهش به‌م جۆره‌یه ( سه‌رچاوه: په‌رتوکی داینامیک دیزایینیگ ئۆرگانیزه‌یشن له نوسینی گالبرایت 2002)
ستراتیژ: بۆ هه‌مو که‌س رۆشنه که مه‌سه‌له‌کانی درێژخایان ده‌گه‌یه‌نێ له هه‌مو حاله‌تێکدا.
هه‌ڵوه‌سته‌یه‌کی کورت؛
بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان باشترین چاره بونی هاوسه‌نگیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیه که له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دامه‌زرابێت. بیناسازی وڵات و گۆڕینی کۆمه‌ڵگای به‌رخۆر به کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێن گه‌ره‌ترین خالی وه‌رچه‌رخانه. نه‌وه‌کان ده‌بێ له هه‌مو ده‌ورانه‌کانی ته‌مه‌ندا بتوانن ژیانێکی ئاسوده و ئارام و به‌به‌رهه‌م ببه‌نه سه‌ر، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌روه‌رده‌وخوێندن و وه‌رزش و خۆشگوزه‌رانی ئینسانه‌کان به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه پیده‌دات. کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌به‌ر به‌حزبی بونی زۆر به‌کاری لاوه‌کی خه‌ریکه و هه‌مویان یه‌کتر ده‌خۆنه‌وه. ئه‌مڕۆ بۆ خه‌ڵکی کوردستان فرسه‌تێکی گرنگه ئارامی و هه‌ماهه‌نگی خۆیان بپارێزن. ئه‌مه‌ش به هه‌موان ده‌کرێت بانگه‌وازی روخاندن و هه‌لوه‌شانه‌وه ئاسانه، به‌ڵام بنیات نان زۆر زه‌حمه‌ته. ئه‌گه‌رچی له‌وڵاتێکی دیموکراسیدا ساده‌ترین مافی فراکسیۆنی په‌رله‌مانیه و ده‌توانێ هێزی بۆ کۆبکاته‌وه‌و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت بکرێت، به‌ڵام بۆ حکومه‌تی حزبی و په‌رله‌مانی حزبی هه‌رسکردنی ئه‌م بهنگهوازه ناکرێت بۆیه ده‌بێ خه‌ڵکی له‌دوای ئامرازی تر بگه‌ڕین بۆ نه‌مانی پێشمه‌رجه‌کان و گۆڕینی حکومه‌تی حزبی به حکومه‌تی خه‌ڵکی کوردستان.
ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌یه‌کتر قه‌بوڵکردن و دیالۆگ و بونی ئازادی سیاسی و فه‌ردیه‌کان دینه جێ، نه‌ک بهچاوسورکردنهوه و تۆقاندن و تۆڵه‌کردنه‌وه‌و..هتد، خه‌ڵکی میسر و سوپایه‌که‌ی سه‌رۆکیان ده‌بینن. ئه‌گه‌رچی سایکۆلۆژیای کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌یان ئه‌زمونی خراپی چه‌شتوه خه‌ڵکی به گومانن له وشه‌ی ده‌سه‌لاتداران و باوه‌ڕ زۆر که‌م بوه ئه‌مه‌ش هه‌ناسه‌ی دریژی مرۆڤه‌کان ته‌نگ ده‌کات. بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل بۆ مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان باشترین هه‌له بۆ ئیدامه‌دان به بنیاتنانی وڵاتێکی مۆدێرن. ئه‌گینا دوباره وڵات توشی سه‌رگه‌ردانی ده‌بیته‌وه. جیوپۆلتیکی کوردستان سیمایه‌کی میژوی وکۆمه‌لایه‌تی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌روبه‌ر له هه‌وڵی تێکدانی ئه‌م ره‌شه ئارامی و گه‌شه ئابوریه‌یه و نه‌ک یارمه‌تی ده‌ر، ئه‌زمونه‌کانی سوپای تورکیا و عیراق و ئێران له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کان کافیه بۆ هه‌موان ، به‌یه‌ک وشه با هه‌مو جۆرایهتیهکان کار بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێن و هاوسه‌نگی واقعی بکه‌ین تا نه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا تیایدا ئاسوده بن.
|