ئاسۆ حامدی
كه‌لتووری کۆمه‌ڵگا:
كه‌لتووری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌ستکه‌وتی کاری نه‌وه دوای نه‌وه‌کانیه‌تی، كه‌لتوور دیارده یان ڕوخساری ڕاسته‌قینه یان ڕێککه‌وتی ناوه‌رۆکی ژیانی کۆمه‌لگایه، كه‌لتووری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک له سه‌رده‌م و کاتێکی دیاریکراودا نه‌گۆڕ و گۆڕاون. ئه‌م دوو سیفه‌ته دژیه‌کیه له هه‌موو كه‌لتووری کۆمه‌لگایه‌کدا هه‌یه. سروشتی ده‌وروبه‌ری کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كه‌لتووری کۆمه‌لگا دادهناوهودادهنێ. كه‌لتوور ده‌سکه‌وتی هه‌ڵسووکه‌وتی مرۆڤه‌کانه به گۆڕاوی و نه‌گۆڕی ئه‌گه‌رچی خۆی به‌رده‌وام هه‌ردووکیان له خۆوه ده‌گری. هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان تاکه هۆیه بۆ کاریگه‌ری له كه‌لتووری کۆمه‌ڵگاکاندا چۆن ڕژێمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش که خۆیان له ئه‌نجامی ئاڵوگۆڕی هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هیناندا په‌یدابوون و لهنووچوون كه‌لتوور هه‌روا ئاسان ناگۆڕێ و له به‌ین ناچێ.
هه‌موو میلله‌تێ له کۆمه‌لگایه‌کدا یان هه‌ر میللهتیێ له کۆمه‌ڵگای جیاجیادا که‌لتووری خۆیان هه‌یه.
ئه‌م سیفه‌ته له پاراستن و له ده‌ستدانی که‌لتووره‌کان له ده‌ستی خودی مرۆڤه‌کان به‌ده‌ره، زۆرجار مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ی بیر له شتێ بکاته‌وه ئه‌وا هه‌ڵسوکه‌وته‌که ده‌کات چونکه هه‌ڵسوکه‌وته‌که خۆی له كه‌لتووری کۆمه‌ڵگادا گرتووه و پێی ڕاهاتووه.
چۆن سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاریش و هه‌یه ئاواش كه‌لتووری ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار هه‌یه، ده‌کرێ ئه‌مه نایه‌کسان یان یه‌کسان بن. یانی كه‌لتووری ده‌وڵه‌مه‌ند و سروشی هه‌ژار یان كه‌لتووری هه‌ژار و سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێ باسیان بکه‌ین زیاتر سه‌رخه‌تی مه‌سه‌له‌کانه و ناچینه نێو ووردهکاریهکانهوه. كه‌لتوور لیره‌دا هه‌موو ئه‌و (پهترۆن)عادات و ته‌قالید و ڕێوره‌سم و شێوه له کار‌و هه‌ڵسووکه‌وتی ژیان و مردن و خۆش و ناخۆشیه‌کان و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و ته‌واوی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌ک نه‌ته‌وه یان فره نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه خۆی له خۆیدا هاوبه‌شی گرنگ ده‌کات له‌سه‌ر پێگه‌یشتنی مرۆڤ و کاراکته‌ره‌کانی دژی دوژمن و هاوته‌بایی له‌گه‌ڵ دۆست و براده‌ره‌کانی و پێکه‌وه ژیان و دژایه‌تیه‌کانی.
به کورتی که‌لتوور دایکی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌لگایه به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له سه‌ره‌تا هه‌ستی پێ بکه‌ن و خراپ و چاکه‌کانی یه‌کلا بکه‌نه‌وه.
کاتێ مرۆڤ نا ته‌باییه‌کان درک پێ ده‌کات به ئه‌ندامانی هۆشیاری جۆربه‌جۆردا (مشاهداتهکان و هه‌سته‌کانی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ هه‌سته شارراوه‌کانی) به‌رکه‌وتن ده‌کات، ئه‌وکات هۆشیاری له لا دروست ده‌بێ و دژایه‌تی كه‌لتووری رایچ ده‌کات یان پشتیوانی لێده‌کات.
هه‌ستکردنی مرۆڤ به جیاوازیه‌کان و سنووره‌کانی كه‌لتوور سه‌ره‌تای ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کانه به مه‌سه‌له‌کانی ده‌ورووبه‌ر دوای سروشت.
هه‌موو شتێکی سواو باو له کۆمه‌ڵگا ئه‌مانه مرۆڤی هۆشیار ماندوو ده‌که‌ن و سه‌لیقه‌ی تێکده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش مرۆڤه هۆشیاره‌کان ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه یان ئاراسته‌ی تر دیاریده‌که‌ن ئه‌وکاتیش پێکدادان دروست ده‌بێ.
گۆڕینی که‌لتووری کۆمه‌ڵگا سه‌خترین کاره، چۆن دژایه‌تی کردنییشی به پراکتیک زۆر قورستره له نوسین و وشه‌دا.
لێره‌دا ئایین و مه‌زهه‌به‌کان به‌شی شێریان هه‌یه، هه‌ر له ئاهه‌نگی له دایک بوون و له دایکبوونی منداڵ ( ئه‌گه‌ر کوڕبێ ئه‌گه‌ر کچ له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک یان که‌لتووری گه‌لێ شکل و شێوه‌ی جیای خۆی هه‌یه) تا مه‌راسمی ناشتن و مردن و قوربانی و شه‌هید بوون له پێناو بیروباوه‌ڕ و گه‌ل و چین و توێژ و هتد. ئه‌مه جگه له مه‌سه‌له‌کانی ژن و ژنخوازی و پێکه‌وه‌نانی خیزان و منداڵ په‌روه‌رده‌کردن و میرات تا ده‌گاته خۆشی و سه‌یران و ڕابواردن ودڵداری ده‌ست له‌ملان و دیلان و هه‌ڵپه‌ڕکێ و شایی و مۆزیک و گۆرانی (تایبه‌ت به هه‌موو ستایله‌کان) . هه‌تا ده‌گاته خانه‌نشینی و پیروپهککهوتهیی هه‌موویان له میلله‌تێکه‌وه بۆ میلله‌تێکی تر له هه‌مان کۆمه‌ڵگاوه جیایی خۆیان هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردووه مرۆڤه‌کان زه‌وق له جییاییهکان وه‌ربگرن. مرۆڤه‌کان له واقعدا جیان ئه‌م جیاییه ده‌بێ بمێنێ به‌ڵام به هه‌مان به‌هایی مرۆڤایه‌تی که هه‌موومان یه‌ک به‌هامان هه‌یه، که ئه‌مه‌ش له دونیای ئه‌مڕۆدا به بێ ژمار دژایه‌تی ده‌کرێ بۆ مانه‌وه‌و ئه‌زه‌لیه‌تی نا به‌رابه‌ری مرۆڤه‌کان، چونکه لێره‌دا قازانجی که‌مایه‌تیه‌کی که‌م ده‌که‌وێته مۆله‌قه بۆ چه‌ندایه‌تیه‌کی زۆر.
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا به کیسه‌ڵی هه‌نگاو ده‌نێ و زۆرینه‌ی بۆته خۆڕسک و نه‌وه دوای نه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات و هه‌ندێ کاریگه‌ری پۆزه‌تیف و نێگه‌تیڤی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات و ئاڵوگۆڕ له‌خۆیدا پێک دێنێ و بنه‌ماکانی خۆشی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌با، چونکه ته‌مه‌نی مرۆڤ قۆناغ به‌ندی هه‌یه ئه‌وا له مناڵیه‌وه تا ته‌مه‌نی مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو به هۆشیاری كه‌لتووری کۆمه‌ڵگا ڕاپێچی ده‌کات و له‌گه‌ڵی ڕادێت دوای که هۆشیار بووه و ئه‌وه هه‌ر خودی مرۆڤه که ده‌بێ دژی ئه‌و به‌ها کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیانه بێ که پێش ئه‌وه‌ی هۆشیاربێ په‌ره‌ی پێده‌داو ئیدعای پیرۆزیه‌کانی ده‌کرد، ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له كه‌لتووری کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تای گرفت و کێشه‌کانه و هه‌ر بۆیه‌ش له که‌مایه‌تیدا که‌سانێکی که‌م دژی ئه‌م ئاراسته‌ی که باوه سه‌وڵ لێده‌ده‌ن.
به‌سروشتی مرۆڤ له مێژووی ژیانی کۆمه‌ڵگادا ئه‌م دژایه‌تیانه نوێ نین. له مێژووی خودی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا زۆر زۆرن له کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا سه‌رده‌می ڕینسانس سه‌ره‌تای ئه‌م دژایه‌تیانه بوون و شۆڕشی دیموکراسی فه‌ره‌نساویه‌کان له پراکتیکدا ته‌کانێکی گرنگی به گۆڕانی كه‌لتووردا و هه‌موو پۆخڵه‌واته‌کانی پێش شۆڕشی گه‌سک دا‌و فازێکی نوێی له كه‌لتووری کۆمه‌ڵگا واڵا کرده‌وه.
قوربانیه‌کانی دژایه‌تی که‌لتوور به درێژایی مێژوو له هه‌موو کۆمهڵگایهکاند زۆرن و هه‌ر ده‌مێنن، له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کیشدا هه‌ر به‌رده‌وامن. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه فه‌زلی كه‌لتوورێ له‌سه‌ر که‌لتووری تر بکرێت.
له باری ئینسانیه‌وه هه‌موو مرۆڤێ ئازاده هه‌ر كهلتوورێکی هه‌بێ به‌ڵام به‌مه‌رجێ که‌سانی تر وادار نه‌کات به‌م كهلتوورهوهو له ئه‌نجامی په‌ره یان دژایه‌تی دا گرژی و به‌یه‌کدادان له نێوان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگادا بنێته‌وه.
واقعیاتی کۆمه‌ڵگاکان نیشانیان داوه که ئه‌مه‌ش ده‌سکه‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاکانه هه‌ندێ که‌لتووری کۆمه‌لگاکان نه‌رم و نیانترن له به‌رامبه‌ر گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌به‌راوردکردن به که‌لتووری کۆمه‌ڵگای تردا. به‌لام ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان نه‌یان ویست یان خوازیاری ئه‌م گۆڕانانه نه‌بوون ئیتر کۆتایی ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌یه.
چۆنایه‌تی كه‌لتوور هه‌روا ئاسان نیه گه‌شه‌ی پێبدرێ یان کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی لێ بکه‌ی ئه‌مه پرۆسه‌یه‌کی هێواش و به‌رده‌وامه و هاوبه‌شی هه‌مووانی ده‌وێ. ته‌نها چۆنایه‌تی ئابووری و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان زۆر پرۆسه‌کانی ئاڵوگۆره‌کانی خێرا ده‌که‌ن.
به‌نموونه به‌هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ندێ دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌زهه‌ب و ئاینه‌کان گرفتی بنه‌مایی یان له‌گه‌ڵ دا هه‌یه هه‌ر بۆیه لێره‌دا ئایین و مه‌زهه‌به‌کان له زمانی پیاوانی ئاینیان له کۆمه‌ڵگای جیاجیادا ئیدعا یان فه‌توای خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له هه‌ندێکیان نه‌رم و نیان ترن. ڕه‌نگه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ئیسلام دا جیابێ له هه‌موو ئاینێکیتر یه‌کلاکرابێته‌وه و هیچ گفتوگۆ هه‌ڵناگری، به‌نموونه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای ئیسلامی هۆمۆیهکان ( پیاو-پیاو به‌یه‌که‌وه ده‌ژین) قه‌بووڵ بکات ئه‌وا هیچ ئایه‌ت و تێکستێکی پێغه‌مبه‌ریان ئه‌مه‌ی تیانیه و ماره‌یی یان به مه‌زهه‌بی شافعی و حهنهڤی له یه‌ک نایێ و قه‌بوڵیان بکات. لێره‌دا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گفتوگۆ هه‌ڵناگرێ و ئه‌لوات له قورئان دا زۆر ڕوون و ئاشکرایه و كه‌لتووری کۆمه‌ڵگای ئیسلامیه‌کان ناتوانن ئه‌مه قه‌بووڵ بکه‌ن ئه‌گه‌ر یاسای مه‌ده‌نیش ئه‌مه‌ی قه‌بوڵکرد ئه‌وه هه‌ر گرفتی خۆی له مه‌یدانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر ده‌نێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه بۆ کاسۆلیکه‌کان مه‌سه‌له‌یه‌کی تره و له زۆر کۆمه‌ڵگادا شیکار کراون و له کڵێسه‌کان ماره ده‌کرێن و هیچ گرفتیش نیه چونکه له کۆمه‌ڵگا قه‌بوڵکراون.
پهترۆنی کۆمه‌ڵگا له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی دوورودرێژ و به کاتی جیاجیا و هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین و بازدان بۆ دواوه‌و پێشه‌وه ڕۆیشتوون و له شه‌پۆڵی ده‌ریاکان ده‌چن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پهترۆنه بگۆڕێت ده‌بێ چینێ په‌یدا بیت قه‌بووڵی ئاڵ‌و گۆڕه‌کان بکات و ده‌ست به‌رداری كه‌لتووری کۆن بێت، کۆن لێره به‌مانای دواکه‌وتووی دێت. زۆر كه‌لتووری کۆن هه‌یه له واقع دا نموونه‌ی به‌رزی پێکه‌وه ژیان و گه‌شه‌ی بیری مرۆڤایه‌تی و ڕیز و خۆشه‌ویستین.
پاراستنی ئه‌م كه‌لتووره کۆنانه زیاتر بۆ مانه‌وه‌و پیداگرتن له‌سه‌ر ناسنامه‌کانی کۆنه‌په‌رستیه، ئه‌مه‌ش تا کۆمه‌ڵگا ترسی گۆڕانی له‌سه‌ر بێ ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌ست به كهلتوورهکانهوه ده‌گیرێ و داوای مانه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
به‌نموونه زۆر كه‌لتووری کورده‌واری له دژی سیاسه‌ته شۆڤینزمیهکانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌کان زیندوو کراونه‌ته‌وه. که لاوانی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا ده‌زانن که له واقع دا یه‌ک فرسه‌ت به‌ره‌و پێشه‌وه‌یان نا بات و بگره بۆ دواوه پاڵیان پێوه‌ده‌نێ. به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌و دژایه‌تیکردن په‌ره به که‌لتوورێ ده‌درێ که هیچ مانایه‌کی نوێخوازی نیه.
كه‌لتووری ڕێکخراو:
هه‌ر ڕێکخراوێ چ سیاسی بێ یان دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بێ چ کارگه وکارخانهکان بێت یان له بازاڕدا وجودی هه‌بێت یان ته‌نانه‌ت ڕیکخراوێکی خێرخواز و ڕێکخراوێکی نوسه‌رو ئه‌دیبان تا ده‌گاته خاوه‌نکاران و ئیتحادیه و سه‌ندیکای کرێکاران بیت به کورتی هه‌موو ڕێکخراوێک که‌لتووری خۆی هه‌یه. ئه‌م كه‌لتووره‌ش له ئه‌نجامی پرۆسه‌کانی کار‌و ژیانی ڕێکخراودا که‌ڵه‌که بوون.
ئه‌م که‌لتوورانه‌ش له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌گۆڕێن و ئاستی به‌رزو نزمی پرۆسێسه‌کان که‌لتووری ڕێکخراو دیاری ده‌که‌ن.
ڕێکخراوه گه‌وره سه‌رمایه‌داریه‌کان سنوور ناناسن و له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا كه‌لتووری خۆیان گه‌شه پی ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار گرفتی زۆریان بۆ دروست ده‌کات.
له مێژووی سیاسی زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کاندا زۆرجار كه‌لتووری ڕیکخراو به کۆپیهوه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕه‌که ی ڕێکخراودا وهرگێردراونهتهوهو ئه‌مه‌ش گرفتی زۆری دروست کردووه.
ڕێکخراوه سیاسیه‌کان به گوێره‌ی كه‌لتووری کۆمه‌ڵگا دا دابه‌ش بوون و پۆڵێن کراون. لێره‌دا هه‌موویان له ڕوانگه‌ی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگادا جێگا‌و ڕیگایان گرتووه‌و هه‌موویان مه‌ودا و نفوزی خۆیان هه‌یه.
ئه‌مانیش له ژیانی سیاسییاندا كهلتووریکیان بۆ خۆیان دروستکردووه. ئه‌م كه‌لتوورانه زۆرجار ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م پرۆسێسه‌کانی گه‌شه‌کردنیان هه‌ر بۆیه‌ش تووشی دووشه‌ق بوون و گه‌وره‌و بچوک و هه‌ڵوێستی جیاجیا ده‌بن. ڕه‌نگه ئه‌مانه هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بن و زۆر کاریگه‌ری تر یان له‌سه‌ر هه‌بێت و به گوێره‌ی کۆمه‌ڵگاو ڕیکخراوی سیاسی ده‌گۆڕێن.
به‌ڵام ئه‌مه بۆ ڕێکخراوه‌کانی دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت جیان و ته‌نها گۆڕانی پرۆسه‌کانی کار و به‌رهه‌مهێنان خاڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن له وه‌رچه‌رخانی كه‌لتووری ڕێکخراو دا. یان په‌یدابوون و په‌یڕه‌وکردنی مۆدێلێکی نوێ به‌ڕێوه‌بردن ده‌توانێ هه‌موو كه‌لتووره کۆنه‌کان ڕابماڵێ. به‌ڵام ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت تا ته‌واو دڵنیا نه‌بن له پرۆسه‌کانی کارکردنی مۆدێلێکی باش و مۆدێرن ئه‌وا هه‌ر په‌یڕه‌وی مۆدێلی کۆن و بیروکراسی ده‌ده‌ن و فه‌زای گه‌نده‌ڵی هه‌روا به ئاسانی ته‌نگ ناکه‌نه‌وه. ئه‌م سستیه له ئاڵوگۆڕه‌کانی پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به هۆشیاریهوهیه بۆ مهشغولکردنی خه‌ڵک و گه‌شه‌دان به ئابووری ئیستهلاکی و بێ‌کاری ده‌مامک دراو و له‌لایه‌کی تر په‌رده پۆشکردن و به‌رده‌وام دان به گه‌نده‌ڵی.
ئه‌مه بۆ ڕێکخراوه‌کانی تریش هه‌مان کاریگه‌ریان هه‌یه. گۆڕانی پرۆسێسه‌کان له ئه‌نجامی کارله‌یه‌ککردن و لێکخشاندنی ڕێکخراو له گه‌ڵ گرفت و کێشه‌کانی واقع دا هێنده‌یتر تووشی هه‌ڵسان و دابه‌زین و پرسیار و وه‌ڵامی جیاجیا ده‌بنه‌وه.
لێره‌دا هه‌موو ڕێکخراوه‌کان ده‌بێ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا پێناسه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش گرفتی زۆر بۆ زۆربه‌یان دروست ده‌کات. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێ له ڕێکخراوه سیاسیه‌کان ناتوانن ئیدامه بده‌ن و تووشی پوکانه‌وه ده‌بن.
به‌ڵام دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت زۆر هێواش له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕدا ده‌ڕۆن و ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی به هه‌م ئیمکاناتی ماددی هه‌یه و له‌لایه‌کیتر ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ دڵنیا بێ له کار‌و پرۆسێسه‌کان ئینجا کاره‌کانی چه‌سپ ده‌کات و گه‌شه به پرۆسێسه‌کانی ده‌دات. ئه‌مه ڕه‌نگه بۆ پرۆسێسه‌کانی کارگه‌و کارخانه گه‌وره داهێنه‌ره‌کان ئه‌وه‌ند نه‌یه‌ته‌وه چونکه خۆیان گه‌شه به به‌رهه‌م ده‌ده‌ن و نوێخوازن و داهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌کانن.
نه‌وه‌کانی پێشوو هه‌رده‌م له هه‌وڵی مانه‌وه‌ی پرۆسێسه کۆنه‌کانن و نایانه‌وێ ئاڵوگۆڕ ڕووبدات نه‌بادا جێگا‌و ڕێگایان له ڕیکخراودا له‌ده‌ست بده‌ن و ناتوانن نه‌رمونیان ببن له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆرهکان و هه‌رده‌م فاکته‌ری سه‌ره‌کین له ماناوه‌ی پرۆسێسه کۆنه‌کان و ئیدامه دانیان. ئه‌مه زیاتر له دام وده‌زگاکانی ده‌وله‌ت دا دێته‌وه تا زیاتر له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت و هه‌ڵوه‌ده‌ی قازانج و بێ باک له ڕه‌حم و به‌زه‌یی که كه‌لتووری زۆر له کۆمه‌ڵگاکان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
ڕێکخراوه‌کان هه‌ر هه‌موویان شانازی به خۆیان كه‌لتووریان ده‌که‌ن و په‌ره‌ی پێده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش خۆی له ئاڕم و په‌رچه‌م و جلوبه‌رگ و ڕه‌نگه‌کانی ناسینه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کان ده‌دۆزێته‌وه. مرۆڤه‌کانی نێو ڕێکخراو به‌رامبه‌ر به‌ده‌ره‌وه هه‌موویان نیشانی ئه‌و ڕێکخراوه‌ن که‌کاری تیاده‌که‌ن ئه‌مه جگه له گرفته ناوخۆییه‌کان و کێشه ناوخۆییه‌کانی ڕێکخراو و له ناوه‌خۆدا.
ئه‌م كه‌لتوورانه خۆی له‌خۆیاندا بوونه‌ته ڕێگر و گه‌شه‌ی ڕێکخراوه‌کان له کۆمه‌ڵگادا، هه‌ر ڕێکخراوێک ده‌توانێ كه‌لتووری خۆی له کۆمه‌ڵگادا بپێوێ و بتوانێ جێگا‌و ڕێگای خۆی له کۆمه‌ڵگادا دیاری بکات پێش ئه‌وه‌ی پۆڵین بکرێت.
هاتنه‌وه‌ی كه‌لتووری ڕێکخراو له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ كه‌لتووری کۆمه‌ڵگا کارئاسانیه‌کی مژده به‌خشه بۆ ڕێکخراو و ئیدامه‌ی ڕێکخراو ئاسانتر ده‌کات و زیاتر گه‌شه‌ی پێ ده‌دا. هه‌ر بۆیه‌ش ڕێکخراوه پێشکه‌وتنخوازه‌کان گرفتی زۆری گه‌شه‌یان له کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان هه‌یه.
هونه‌ری په‌ره‌دان به ڕێکخراوه‌کان له کۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ندی به ته‌واوی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش ڕابه‌رانی ڕێکخراوه‌کان ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن که پێویسته.
ئاستی ڕابه‌ره‌کانیش له ئاستی کۆمه‌ڵگا دایه ، چۆن هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک جۆرێ له ڕابه‌ر په‌روه‌رده ده‌کات.
به‌نموونه ڕابه‌رانی به‌ناو میلله‌تی کورد چۆنن و ڕابه‌رێکی ووڵاتانی ئه‌وروپایی و ئه‌مریکایی چۆنن یان ڕابه‌رێکی ئێرانی و تورکی و ئیسرائیلی چۆنن و ڕابه‌رێکی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌فریقا و ئوسترالیهک چۆنن.
هه‌موویان نه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکانیانن و له منداڵدانی ڕێکخراوه‌ی حزبه‌کانیان سه‌ریان قیتکردۆتهوه.
هه‌ربۆیه‌ش چاوه‌ڕوانی ئازادی و ڕزگاری و ژیانی مۆدێرن و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له که‌سانێ که مێژوویان پڕبێ له لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌ش دالغهیهکی پوچ و بێ مانایه.
هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ کار له بنه‌ماوه بکرێت تا ته‌واوی سیسته‌مه‌کان ده‌ست به گۆڕان بکه‌ن.
|