ئاسۆ حامدی
به کورتی:
ئارکیتێکتی داتا‌کان و مۆدێلی بلاک بۆکس بۆ زۆر مه‌سه‌له‌ی رێکخراوبون و بازاڕ و کالاکان و به‌رهه‌مهێنان به‌کاردێت. بیرۆکه‌ی مۆدێلکهکه زۆر ساده‌یه وه‌کو ئه‌م هێلکاریهی خواره‌وه؛
که‌ره‌سته‌خاوه‌کان چه‌ند پێکهاتهکیان هه‌یه و چه‌ندین فاکته‌ر کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌یه.
پرۆسێسه‌کان، به‌رده‌وامیان هه‌یه و هه‌مو فاکته‌ره‌کانی که‌ره‌سته‌خاوه‌کان و به‌رهه‌م (کۆ فاکته‌ر) کاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌یه. (هه‌روه‌ها ته‌واوی پرۆسێسه‌کان و کاریگه‌ریه‌کانی ئامێره‌کان و ئۆپراسیۆنه‌کان و مادده نوێیه‌کان له‌سه‌ر پرۆسیسه‌کان).
به‌رهه‌م یه‌کسانه به لێپرسراویه‌تی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا که خۆی له چۆنایه‌تی به‌رهه‌م ده‌دۆزێته‌وه.
به‌نمونه له رێکخراوبوندا که‌ره‌سته‌خاوه‌کان بریتییه له ئه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێکخراوبون ده‌که‌ن.
بلاک بۆکس بریتیه له پرۆسیسهکانی به‌ڕێوه‌بردن و توانای رێکخراو و کاره‌کان و فه‌رمانه‌کان و کاره ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان و هێڵی به‌ڕیوه‌بردن و قیافه‌ی رێکخراو.
به‌رهه‌میش بریتیه له کۆمیتمێنت و تواناکانی کارکردن و کاره‌کان له پراکتیکدا و رازیبون له کاره‌کانی رێکخراو و جێگا‌و رێگای رێکخراو له کۆمه‌ڵگا و خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگا.
به‌نمونه له هۆڵه‌ندا پۆلیس بۆ راهێنانی سه‌گه پۆلیسیه‌کان ئه‌م مۆدیله به‌کاردێت، که سه‌گه‌که خۆی بلاک بۆکسه و که‌ره‌سته‌خاوه‌کان ئه‌و کارانه‌یه که مرۆڤی به‌رامبه‌ر دژی سه‌گه‌که ده‌یکات به‌نمونه نه‌قیزه‌یه‌کی بچوک ده‌بێته یه‌کسه‌ر په‌لاماری سه‌گه‌که بۆ ئه‌وکه‌سه وه‌کو وه‌ڵامێکی خێرا پێش ئه‌وه‌ی که له خاوه‌نه‌که‌ی هیچی گوێ لێ بێت، به‌ڵام کاتێ پرۆسه‌که خاوه‌ن سه‌گه‌که‌ی لێ تێکه‌ڵ ده‌بێ ئه‌وه سه‌گه‌که هۆشیارانه مامه‌ڵه ده‌کات ئایا مرۆڤی به‌رامبه‌ر په‌لامار بدات یان به هێمنی لێی لادا. به‌گوێره‌ی مۆدێلی بلاک بۆکس هیچ سه‌گێ (جگه له نه‌خۆشه‌کان) هه‌روا له خۆڕا په‌لاماری به‌رامبه‌ر نادات یان کاردانه‌وه‌ی بۆ نابێت. فاکتۆره‌کانی غه‌ریزی له گیانداره‌کاندا به مرۆڤیشه‌وه له‌یه‌ک ده‌چن. ئه‌مه ته‌نها بۆ نمونه‌یه و به‌س!.
دیاره بلاک بۆکس له ئه‌ندازیاری فڕۆکه‌وه هاتوه و هه‌مو کێشه میکانیکیه‌کان و که‌ش و هه‌وا و کۆنتاکتی نێوان تاوه‌ره‌کان و ...هتد تۆمار ده‌کات و له کاتی که‌وتنی فڕۆکه‌ش تاکه ئامرازه گرفته‌کان که‌شف بکات، یانی ئه‌و پرۆسانه‌ی که شارراوه‌ن ئه‌وا بلاک بۆکس تۆماریان ده‌کات. ئه‌مه مانای ته‌کنیکی بلاک بۆکسه. به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ته‌نانه‌ت (دی ئێن ئاش) به‌هه‌مان مه‌به‌ست له رێکخراوبون به‌کاردێت وه‌کو چۆن بۆ مه‌سه‌له پزیشکیه‌کان و مه‌سه‌له‌کانی زانستی تاوان به‌کاردێن.
له‌کاتی به‌کارهێنانی مۆدێلی بلاک بۆکس بۆ مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان یان رێکخراوبون و مه‌سه‌له‌کانی تاوان ئه‌وا گرنگترین مه‌سه‌له هه‌ماهه‌نگی مۆدێلی بلاک بۆکس له‌گه‌ڵ مۆدێلی؛
(thinking outside the box)
یانی له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کان بیربکه‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش رێک ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که په‌یوه‌ندی به فاکته‌ره‌کان (که‌ره‌سته‌خاوه‌کان) هه‌یه.
روداوه‌کانی ئه‌م دواییه له کوردستان:
لێره‌دا نمونه یه‌کی زیندو باس ده‌که‌ین، باسی تیرۆری رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت له روانگه‌ی ئه‌م دو مۆدێله یانی بلاک بۆکس و بیر له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کان بکه‌ره‌وه له روانگه‌ی بێ لایه‌نی و بۆ هێنانی تاوانباران بۆ دادگای ئه‌وا ده‌کرێ باس له هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه بکه‌ین که فاکته‌ره‌کان و دواتر پرۆسێسه‌کان یانی چۆنیه‌تی کۆتایی هاتنی گیانی ئه‌م مرۆڤه و دواتریش کۆتایی تراژیدیایه‌ک، که هه‌مو کۆمه‌ڵگای کوردستانی هێنا جۆش و خرۆش و بوه خاڵێ، که ته‌قینه‌وه‌ی ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ناڕازی له کوردستان هه‌موان بهێنێته سه‌ر شه‌قام و نوسه‌ران و رۆشه‌نبیران بێنه قسه و وتار نوسین و تاوانبارکردنی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر، ئینکارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌هه‌مان شێوه ئه‌وکه‌سانه دوباره هه‌ڕه‌شه لێبکات، که تاوانباریان کردون. به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگای کوردستان هێشتا سلوکی سیاسی دواکه‌وتوه و ئازادی سیاسی و بیروڕاو رێکخراوبون و راپه‌ڕین و مانگرتن و رێکخراوبون هێشتا بێ قه‌ید وشهرت نین و کۆمه‌ڵگا به یاسایی نه‌بوته‌وه و ته‌نانه‌ت له ژێرکاریگه‌ری که‌لتوری کۆمه‌ڵگا هه‌ندێ له نوسه‌ران و رۆشه‌نبیران زۆر زو بڕیاریان دا‌و و به‌بێ دۆکیومێنت ده‌ستی تاوان بۆ پارتی و پاراستن درێژ بکه‌ن. ئه‌مه به مانای دیفاع کردن له پارتی نیه مێژوی ئه‌م حیزبه پڕه له‌م کارانه به‌حوکمی مێژوی حیزب و هێشتا خه‌ڵکی 31ی ئاب 1996ی له بیر نه‌چۆته‌وه نه‌ک قوربانیانیش، خۆ تۆپ بارانکردن وکاولکردنی گوندی کهرهکینی سورچیه‌کان و کاره‌کانی شه‌ڕه‌کانی براکوژی به درێژایی مێژوی جه‌لالی و مه‌لایی هه‌ر هیچ!. (ئه‌مه ته‌نها بۆ بیرهێنانه‌وه‌یه و به‌س بۆیه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه کۆنه‌کان به قازانجی خودی پارتی دیموکراتیش نیه، که له به‌یاننامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات، جگه له دوژمنانی کۆمه‌ڵگای کوردستان نه‌بێت).
ئه‌مه ته‌نها فاکتهرهکانه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و رۆشنه، به‌ڵام بلاک بۆکس هێشتا رۆشه‌ن نیه و گریمان ئه‌مه گه‌مه‌یه‌کی پاراستن، یان ده‌زگای زانیاری یان هه‌ر کارێکی تیرۆریستانه بێت دژی کۆمه‌ڵگای کوردستان و تێکدانی ره‌وشی سیاسی ئارام بێت. ئه‌م سێ گریمانه ده‌کرێ ببن (واته یان به‌هێزی ناوخۆ ئه‌نجام دراوه یان به هێزێکی ده‌ره‌کی)، به‌ڵام له هه‌موی گرنگتر کێ مه‌سئوله له ئارامی کۆمه‌ڵگا و چۆن ئه‌مکاره ئه‌نجامدرا، بلاک بۆکس بۆ خه‌ڵکی کوردستان گرنگه ده‌سه‌ڵات ده‌بێ وه‌ڵامی دروستی بۆ کۆمه‌ڵگا هه‌بێت و لێپرسراویه‌تی خۆی بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌یان بکات، ئه‌گینا باوه‌ڕی هاوڵاتیان بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌ر هێڵه به‌یانیه‌که‌ی بۆ خواره‌وه ده‌ڕوا به‌گوێره‌ی کات. خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان خوازیاری وه‌ڵامن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان.
له گشت‌دا دیارده‌ی کوشتنی ده‌نگی ئازاد به‌ره‌نجامی وه‌زعیه‌تی سیاسی موجوده که مێژویه‌کی دورو دریژی هه‌یه. به‌ڵام کۆتایی هێنان به حکومه‌تی حیزبی و گۆڕانی بۆ حکومه‌تی خه‌ڵکی کوردستان گه‌وره‌ترین خاڵی وه‌رچه‌رخانه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا روبدات. ئه‌مه‌ش به هه‌مو ئۆرگانه‌کانیه‌وه. پێم وابێ پارتی و یه‌کێتی گرفتی زۆریان له‌م باره‌وه هه‌یه و رێگری جدین له یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی دو ئیداره‌یی و ئه‌م خاڵه وه‌رچه‌رخانه. ئه‌مه‌ش هۆیه‌کانی رۆشنه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان زۆر جوامێرانه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان له ده‌ره‌وه‌دا هه‌ماهه‌نگه و ده‌بێ هه‌رچی زیاتر ئه‌م مه‌سه‌له گه‌وره‌تر بکرێته‌وه‌و تاوانباران نابێ بۆی ده‌ربچن تا ئه‌م کارانه هه‌رگیز دوباره نه‌بنه‌وه.
گه‌لی کورد له هه‌مو ناوچه‌که‌دا له‌ژێر په‌لامار و کوشتن دایه له دیاربهکروسنه تا ده‌گاته موسڵ ده‌کوژرێن و ئیعدام ده‌کرێن، خۆێنی زرێڤانیهکانی که له گۆبجهلی له موسڵ خه‌ڵتانی خوێن کران هیچیان که‌متر نیه له خوێنی سه‌رده‌شت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی پارتی که له ناوچه‌کانی ده‌سه‌لاتی دا که‌مترین لایه‌نگری بۆ ئه‌ندامانی هه‌یه. خه‌ڵکی کوردستان زیاتر پێویستیان به یه‌کگرتوی و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه، ده‌بێ مه‌سه‌له دوژمنایه‌تیه‌کان و نادوژمنایهتیهکان له‌یه‌کتر جیا بکرێنه‌وه و میلله‌تی کورد زیاتر پێویستی به رێکخستنی ناوه‌خۆی هه‌یه و داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌رده‌م له هه‌وڵی تێکدانی ئه‌م ره‌وشه و ئه‌زمونه‌ن که ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان دروستی کردوه و لێی سودمه‌ندن.
ئێمه له کاتێ دژی کوشتنی رۆژنامه نوسانین هه‌رواش دژی ته‌قینه‌وه‌که‌ی گۆبجهلین و هاوسۆزی خۆمان بۆ قوربانیانی زرێڤانیهکان ده‌رده‌بڕین و له هه‌مان کات دژی گه‌نده‌ڵی یان سه‌رکوت و کوشتن ده‌وه‌ستینه‌وه له هه‌مان کات دژی هه‌مو بۆردومانه‌کانی سهرسنورین و دهمانهوێش مادده‌ی 140 به قازانجی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق یه‌کلابکرێته‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا هه‌بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌سه‌ندن به به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و به‌کارهێنانی ته‌واوی ئیمکاناته‌کان بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگا و هاوسه‌نگی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگا و بونی ته‌واوی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ته‌ندروستیه‌کان بۆ هه‌موان.
به‌داخه‌وه زۆر له نوسه‌ران و رۆشه‌نبیران و خه‌ڵکی راپه‌ڕیو چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ له بیر ده‌که‌ن، که ئه‌وانیش مه‌سه‌له‌ی درێژخایان و هه‌مه‌لایه‌نیه و له‌لایه‌کی تر مه‌سه‌له‌ی تولیرانس و گیانی لێبوردویه و به‌یه‌که‌وه‌ژیانی هه‌مو ره‌نگ و ده‌نگه‌کانه به ئارامی له‌گه‌ڵ هه‌موان. ده‌بێ گۆڕانێکی سه‌رتاسه‌ری له بنیه‌ی ده‌سه‌ڵات دروست ببێت و ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کان دروست ببێ له جیاتی ده‌وڵه‌تی حیزبی. ئه‌مه‌ش به هه‌موان ده‌کرێت نه‌ک به لایه‌نێکی سیاسی ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای گۆڕینی که‌لتوری سیاسی رایجه له کوردستان و ئاماده‌گی ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ده‌وێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م کاته‌ی ئێستادا و به‌م وه‌زعه‌ی مه‌وجود گۆڕانه‌کان له شورینقهیهکی مۆرفین ده‌چێت و هیچی تر.
- سه‌رچاوه
Purcell ئی، ئه‌ی ئێل ,2003
به‌زمانی هۆله‌ندی.
|