ئاسۆ حامدی
لێره له ڕوانگه‌ی کۆمنیکه‌یشن ده‌ڕوانینه ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا : ئه‌گه‌ر له بیردۆزێکی ساده‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، گشت ئه‌کاته کۆی پارچه‌کانی یان ئه‌گه‌ر له ناوه‌رۆکه‌وه بۆ دیارده بچین یان به پێچه‌وانه‌وه له تایبه‌ته‌وه بۆ گشت بچین ئه‌وه هه‌موویان بۆ یه‌ک بهرهنجاممان ده‌گه‌یه‌ننن، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستمان هه‌بێ یانی ڕێکخراوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا هه‌موویان ته‌ندروستن به پێچه‌وانه‌وه‌ش ڕاسته. ئه‌گه‌رچی ته‌ندروستی خۆی له خۆیدا مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕێژه‌ییه و چۆنایه‌تیه‌کانی زۆر ئاڵوگۆڕن، کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست یانی هه‌موو دام و ده‌زگاکانی وڵات و ڕێکخراوه جیاجیاکانی نێوکۆمه‌ڵگا به دروستی و یاسایی و به لێپرسراویهتهوه بۆ نه‌ته‌وه کارده‌که‌ن.
جارێ با که‌مێ باس له بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست بکه‌ین، بنه‌ماکان بریتین له:
1. سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
2. سیسته‌می ئابووری و بنه‌مای ئابووری
3. سیسته‌می قه‌زایی
ئه‌گه‌رچی مه‌سه‌له‌کانی ستراتیژی وڵات یانی مه‌سه‌له پان و به‌رینه‌کان و مه‌سه‌له‌کانی درێژخایان که له ئێستا له هه‌موو دراسه‌یه‌کی ئه‌کادیمیاییه‌کان ده‌بێ له‌م ڕوانگه‌وه چاره‌سه‌ری گرفته‌کان و مه‌سه‌له‌کانی بکرێن، ژیان و مانی کۆمه‌ڵگای پێ ببه‌سترێته‌وه لێره‌دا مه‌به‌ست (Integrale en sustianbility)
یه.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر باس له‌م بنه‌مایانه بکه‌ین، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و کۆمه‌ڵگا خۆی له خۆیدا له گشت‌دا هه‌موو مه‌سه‌له‌کان ده‌گرێته‌وه. له وڵاتانه‌ی که ئازادی و دیموکراسی و ئازادیه تاکه‌کان مهجودیهتی نیه ئه‌وا کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست مه‌وجودیه‌تی نیه. له‌و وڵاتانه‌ی که سیسته‌می ئابووری و هاوسه‌نگی نێوان چینه‌کان نیه و لێپرسراویه‌تی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و هه‌ماهه‌نگیه‌ک له گشت دا نیه، ئه‌وا کۆمه‌ڵگا کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست نیه. هه‌روه‌ها سیسته‌می قه‌زایی له وڵات ئاستی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا دیاریده‌کات. ئه‌گه‌ر قه‌زایه‌کی ئازاد و دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌سه‌لاتی سیاسی مهجودیهتی هه‌بێ یانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروسته و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر قه‌زاو سیسته‌می قه‌زایی بووه کۆیله‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی ئه‌وا کۆمه‌ڵگایه‌کی ناته‌ندروست په‌لکێش ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر سوپا ده‌ستی له کاری سیاسی وه‌ردا و سه‌رکوتی سیاسی له وڵات بۆ حزبی ده‌سه‌ڵات کرد ئه‌وا کۆمه‌ڵگا کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست نیه. سوپای نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رکی پاراستنی وڵاته له هێزه ده‌ره‌کیه‌کان و گه‌شه‌دان به هێزه ناوهکیهکانهو له‌کاتی ته‌نگانه‌دا ئارامی و ئاسایش ده‌پارێزێ و کۆمه‌کی لێقه‌وماوان ده‌کات.
که‌ره‌سته خاوه‌کان و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و کۆمپانیا و کارگه به‌رهه‌مهێنه‌ران و هێزی کار (چینی به‌رهه‌مهێن) به هه‌موو ئاسته‌کانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئابوورین. به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و داهاته‌کانی له‌گه‌ڵ داهاتی تاک له کۆمه‌ڵگا گرنگترین مه‌سه‌له‌ی ژیان و مانی هاوڵاتیانن.
له ولاشه‌وه ئارامی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ڕوویه‌کی تری کۆمه‌ڵگای ته‌ندروستن. به‌رده‌وامی بۆ ته‌واوی چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ژیانێکی پڕ به‌رهه‌م و ئازاد و هۆشیاردا ده‌توانێ هه‌رچی زیاتر ئاستی به‌رهه‌مهێنان و ئابووری وڵات زیاتر بکات.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زۆر و توند و تیژی وه‌ستابێت، ئه‌وه سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی نا ته‌ندروسته. له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ئازادی بیروباوه‌ڕ و به‌یان و عه‌قیده و ڕێکخراو بوون و مانگرتن و ته‌واوی ئازادیه فه‌ردیه‌کان هه‌یه ئه‌وه کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستره له کۆمه‌ڵگای که پێچه‌وانه‌یه‌تی.
گرنگترین مه‌سه‌له لێره‌دا هه‌ستکردن به لێپرسراویه‌تیه به‌رامبه‌ر به وڵات و هاوڵاتیان و چاره‌نوسی نه‌وه‌کانی ئاینده‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌سته له‌لای هه‌موو تاکه‌کانی مه‌سول له ڕیکخراوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت به‌ڕیوه‌به‌ران و لیدهرهکانیان هه‌بوون ئه‌وا ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌کان زیاتر ده‌توانن له پێناوی ستراتیژ و تاکتیک و ئۆپراسیۆن له گشت مه‌سه‌له‌کاندا شێلگیرتر ببن و کۆمه‌ڵگا به ئاستێکی تر ببه‌ن. له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌کرێ ڕێک به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له تاک په‌رستیه‌کان و شانداخزاندن له‌به‌ر لێپرسراویهتهکان و بێ مبالاتی لیده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمه‌ڵگا و گه‌نده‌ڵی ئیداری کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و چاره‌نووسی خراپ ده‌بات.
به یاسایی بوونی کۆمه‌ڵگا، یارمه‌تی دانی بێهێزان (په‌ککه‌وته، پیر، مرۆڤه نه‌خۆشه‌کان و که‌م ئه‌ندامان، بێخانه‌و لانه‌کان، بێ دایک و باوکه‌کان...هتد)، زۆرکردنی فرسه‌تی کار و گه‌شه‌دان به خاوه‌ن سه‌رمایه بچوکه‌کان بۆ زیاتر کردنی فرسه‌تی کار و کۆمپانیاکان، وادارکردنی چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به لێپرسراویه‌تی گه‌لی هه‌ژار و نه‌داری وڵات له ڕێگای سیسته‌مه‌کانی باج دا هه‌رچی زیاتر هارمۆنی له نێوان چینه‌کان دراوست ده‌کات.
که‌مکردنه‌وه‌ی درزی نێوان چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا و هاوڵاتیان ده‌بێ یه‌کسان بن له به‌رامبه‌ر هه‌موو ماف و ئه‌رکه‌کانیاندا. هه‌وڵدان بۆ زیاتر چۆنایه‌تی پهروهوردهو خوێندن و خوێندنی باڵا تا بتوانێ به‌ربه‌ره‌کانی هه‌موو بڕوانامه‌کانی جیهان بکات و خاوه‌ن بڕوا نامه‌کان بتوانن له هه‌موو دونیا کاری پێ بکه‌ن. گه‌شه‌دان به وه‌رزش له هه‌موو ئاسته‌کانیدا تا بتوانێ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی تری هه‌م ته‌ندروستی و هه‌م ئابووری وڵات بن ، چۆن گه‌شه‌دان به موزیک و هونه‌ر و گشت ڕشته‌کانی ده‌توانن چینێکی به زه‌وق و سه‌لیم په‌روه‌رده بکه‌ن و له‌لایه‌کی تر ئابووری وڵات بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن. ئه‌م کارکردنه هه‌مه لایه‌نانه ده‌بێ هه‌موو چینه‌کان به ژن و پیاوان بگرێته‌وه‌و هه‌موو مرۆڤه‌کان به‌م روحه نه‌ته‌وه‌ییه په‌روه‌رده بکرێن.
ناکرێ باس له کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست بکه‌ین و ژنانیش له یاسا نیوه‌ی پیاو بن. ناکرێ باس له ئازادی بکه‌ین له‌لایه‌کی تر ڕۆژنامه‌نووسان تیرۆربکرێن و چاویان لێ سوور بکرێته‌وه. ناکرێ باس له کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست بکه‌ین و قه‌زا و سیسته‌می قه‌زایی کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بێت. ده‌توانین سه‌دان به‌راوردی تر بنوسین.
کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست ده‌روازه‌یه‌که بۆ داهێنان و گه‌شه سه‌ندن، هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌کان ده‌توانن له‌ته‌ک یه‌کتردا کاربکه‌ن، کۆمه‌ڵگای که‌ڵتووره جیاوازه‌کان و کراوه ده‌توانێ زیاتر هه‌ماهه‌نگی و هارمۆنی به ژیان بدات له جیاتی بیری ڕه‌گه‌ز په‌رستی و تاک په‌رستی و یه‌ک ئایینی و یه‌ک عادات و ته‌قالیدی..
لێره‌دا باس له کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن ده‌که‌ین نه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی ئۆتۆپیایی یان کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو وه‌ک ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگاکانی ئیسلامی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌نددا ده‌گوزه‌رێ. کاریگه‌ری تاکه‌کان له سه‌ر گشت گرنگه هه‌ر کارێ هه‌ر ووشهیێ ده‌توانێ مانای خۆی نیشانبدات. کارکردن بۆ مه‌سه‌له پان وبهرینهکان و مه‌سه‌له‌کانی درێژخایان مه‌سولیه‌تی هه‌مووانه ده‌کرێ ڕابه‌رێ یان به‌ڕێوه‌به‌رێ له پێناوی مه‌سله‌حه‌تی خۆیدا ماوه‌یی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات نوقمی پاره و ده‌سه‌ڵات و سێکس بێت (وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له گشت‌دا له کوردستان هه‌یه)، به‌ڵام ئه‌مه کاتیه و مێژوو هه‌زاران نموونه‌ی هه‌یه دوای هه‌ر ئه‌وه هه‌ر ئه‌و که‌سانه به‌ڕێوه‌به‌ره ڕیسوا ده‌بێ، چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا و ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگا له هه‌موویان گرنگترن . نه‌ته‌وه هه‌ر ڕێچکه‌ی خۆی دیاری ده‌کات به‌ڵام ڕه‌نگه ڕێچکه‌کانی جیا جیا ببن . به ڕابه‌ریه‌کی سه‌لیم و لێپرسراو ئاسان تر و به ماوه‌یه‌کی کورت‌تر کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست دێته به‌رهه‌م به‌ڵام بهڕابهریهکی سه‌رکوت و چه‌وسێنه‌رو دڕنده ڕێگریه‌کان زۆرتر و ڕێگاکان دوورتر ده‌بنه‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌کی ته‌ندورست ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و حوکم بکات و وڵاتێکی ئابووریه‌کی به‌هێز و به‌رهه‌م هێن و قه‌زایه‌کی ئازادی ده‌وێ. ئاستی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگای کوردستان بۆ هه‌مووان ڕوونه . به‌داخه‌وه خه‌ڵکی کوردستان له ئاڵوگۆڕه مێژوویه‌کان بێ شانسن. ئایا کێشه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه ، یان وه‌زعیه‌تی ئابووری وڵاته یان کێشه‌ی کێشه‌ی ڕابه‌ریه یان گرفت خودی ئاستی هۆشیاری گشت تاکه‌کانه..
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان:
کۆمه‌ڵگای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته‌یه ( توانای به‌رهه‌مهێنانی سه‌ربه‌خۆی هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی وڵاتی نیه‌و پشت به‌ستووه به کارگه‌و کارخانه‌کانی ده‌ورووبه‌ری و زێده‌بایی کارگه‌رانی بۆ بازاڕی مالی جیهانی ده‌گه‌ڕێته‌وه)، له وه‌زعی سیاسی ناوچه‌که‌دا له ژێر کاریگه‌ری داگیرکه‌رانی مێژووی دا هه‌ناسه ده‌دات. وڵاتێکه ژێرخانێکی ئابووری به‌رهه‌مهێنی به‌هێزی نیه، به پشتیوانی بودجه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق هه‌ناسه ده‌دات. به‌هێزترین که‌رتی ئابووری کوردستان بازرگانی که‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیان و گوزه‌ران و بازاڕی دراو دروست کردنی خانوو به‌ره‌و هه‌ندێ ڕیگاو بان و چه‌ند کارگه‌یه‌کی دیاری کراون له کوردستان، کشتوکاڵ به ئیراده‌ی خوا یه و تواناکانی به‌رهه‌مهێنانی له به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یی زۆر که‌من. ئه‌گه‌رچی له واقع وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده به که‌ره‌سته خاوه‌کانی جیاجیا به‌ڵام تائێستا میلله‌تی کورد ئه‌و فرسه‌ته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیه و هه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندا حوکمی بۆ ده‌درێت.
له پرۆسه سیاسیه‌کانی خودی کۆمه‌لگای کوردستان دا گه‌لی کورد وه‌کو ڕه‌ش پێسته‌کان وان له ئه‌مریکا که ده‌ڵێن:
The last to be hierd, the First to be fird
یانی دواکهسن که گوێییان لی ده‌گیرێ و یه‌که‌من که ده‌سوتێن. میلله‌تی کورد قوربانی ئه‌م پرۆسێسانهیه که له ژیانیاندا ڕووده‌ده‌ن و ڕابه‌رایه‌تی و سه‌رکردایه‌تی سیاسی له جیاتیان بڕیار ده‌ده‌ن، که له زۆر حاله‌تدا له قازانجی گه‌لی کورد نین.
گه‌لی کورد و سه‌رکردایه‌تی سیاسی ده‌توانێ یه‌که‌م هه‌نگاوی خۆماڵی کردنی سه‌رچاوه ئابووریه‌کانی وڵات و گه‌شه‌ی که‌رتی ئابووری و به‌رهه‌مهێنان بێت ئینجا ده‌توانێ ئازاد بژیت و داوای سه‌ربه‌خۆی بکات. له لایه‌کی تر بنیات نانی ژێرخانی (ئینفراستره‌کچه‌ر) پێ ویسته بۆ هه‌موو مه‌یدانه ئابووریه‌کان. ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ی دروستی ستراتیژی ده‌وێ. میلله‌تی کورد له کوردستانی عێراقدا هه‌روا وه‌جاغ کوێره له‌م ڕابه‌ریه‌دا.
ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان یه‌کسانه به حوکمڕانی دوو ده‌سه‌ڵات له ناوچه جیاجیاکاندا به ڕووکه‌شی یه‌ک سه‌رۆک و په‌رله‌مانیان هه‌یه و یه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌یه. (به‌کورت مۆدهیهکه بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێو دوو حزبی سیاسی دا (پارتی و یه‌کێتی که ئێستا گۆڕاوه به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی)، چاکتره له شه‌ڕی براکوژی و به‌ڵام له بوونی ئه‌م شێوه‌یه له ده‌سه‌ڵات هیچ ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازبوونی نیه، به حوکمی وه‌زعی سیاسی جیهان و ئه‌قلیم و ناوچه‌که و نه‌زۆکی هیزێکی ئۆپۆزیسۆنێکی چاڵاک، پان ئیسلامیزم ڕه‌نگه دزه‌بکات و خه‌ریکی خۆ سازدانه به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان زیاتر زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن له هاتنه سه‌رحوکمی ئه‌وان و کۆمه‌ڵگا به هانگاو بۆ دواوه ده‌چێت.)
ڕێکخراوه و دام و ده‌زگاکانی کوردستان هیچ ئازادیه‌کی مه‌لموسیان نیه، ته‌نانه‌ت له‌نێو حزبی ده‌سه‌ڵات خودی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی قه‌ید و به‌ندیان بۆ هه‌یه و له خۆیان ڕانابینن هه‌ندێ سنوور بپسێنن.
سیسته‌می قه‌زایی له کوردستان ئازاد نیه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوو حزبه‌که دایه.
ئابووری له کوردستان تاڕڕاده‌یه‌ک باشه به‌ڵام هیچ سیاسه‌تێکی دروست بۆ سیسته‌می ئابووری نیه و له ژێر ده‌ستی ئه‌م دووحزبه دایه‌و گیرفان به‌تاڵه‌کانی ڕۆژانی کوردایه‌تی به سامانی نه‌ته‌وه‌یی له نێو ڤێللاو ئۆتۆمۆبیلی گرانبه‌ها و ده‌فته‌ره دۆلارا خنکاون. هه‌ندێکیان، قینیقیان له هه‌موو ووشه‌کانی دوێنێ خۆیانه . وه‌زعی خه‌ڵکی هه‌ژار له خراپه‌وه بۆ خراپتر ده‌چێ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بن (مه‌به‌ست له‌وان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کۆن که قشرهیهکی که‌من و مهسووڵانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ یه).
گه‌نده‌ڵی له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه گه‌شه‌یکردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه ئه‌م سیسته‌مه‌ی تۆپ_ داونه (Top – down)
هه‌تا بۆ سه‌ره‌وه بچی بۆگه‌ن تر ده‌بێ و گه‌نده‌ڵیه‌کان زیاتر و مه‌سه‌له‌کان گرنگتر‌و ترسناکتر و گه‌وره‌تر و پڕ ڕهزالهتر چاره‌سه‌ریه‌کانیان قورس‌تر و ڕیشه‌یی تر پڕ قوربانی ده‌بن.
له‌م نێوه‌دا تاک بێ هیز و ده‌سه‌ڵاته و یان دژایه‌تی کوللی ده‌کات (که‌مایه‌تیه‌کی که‌م) یان ته‌نها خه‌ریکه له‌گه‌ڵ ڕۆژ بڕوا یان ببێ به بێ لایه‌ن و کڵاوخۆی بگری با نه‌یبا ( زۆربه‌ی نه‌وه‌کانی نوێ) یان ببێ به به‌شێ له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و کڕنووش بۆ سێبه‌ری ده‌سه‌لات ببا ( به‌شێکی که‌م له نه‌وه‌ی نوێ) که خۆی له ته‌می دوو بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزدا ده‌دۆزێته‌وه.
له‌گشتدا تاک یان که‌سایه‌تییه‌کان له کوردستان له وه‌زعیه‌تێکی مۆله‌قه‌دا ده‌ژی و به‌بێ هێز و توانا و بهبێکاریگهره له ڕووداوه چاره‌نووسسازه‌کاندا، تاک له کوردستان ده‌بێ زیاتر ده‌ست بۆ هۆیه‌کانی چاککردنی کۆمه‌ڵگا ببات له ڕێگای یاسایی و سنووری دروست دا که سه‌قامگیری و کۆمه‌ڵگا تێک نه‌دات به‌ڵکو به هه‌مان هۆ که قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی پێویستیه‌تی . به‌ڵام به هۆشیاری و دروست له کاتی پێویستدا. تاک له کوردستان له‌م نێوه‌دا ئه‌رکی زۆری له‌سه‌ر شانی خۆیه‌تی. مێژوو نیشانی داوه سه‌رکوت و درۆ و ده‌له‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ته‌مه‌نیان کورتن، ڕاسته قوربانی ده‌وێ به‌ڵام مێژووی سیاسی کوردستان پڕه له قوربانی و هه‌ڵچوون و ڕاپه‌ڕین. ئه‌م سڕ بوونه‌ی تاک کارێکی ته‌ندروست نیه بۆ کۆمه‌ڵگا و خودی خۆشیان.
کۆمه‌ڵگای کوردستان ئێستا کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌تووه و له تایبه‌تدا هیچ بنه‌مایه‌کی شارستانی و کۆمه‌ڵگای مۆدیرنی له خۆیدا نه‌گرتووه. له باری ماتیریال دا گه‌شه‌یان کردووه و زۆر سیماتی سه‌رمایه‌داری به عه‌شوایی گه‌شه‌ی کردووه به‌ڵام له‌باری هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ست به لێپرسراویه‌تی و ئایدینتیتایتی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌تی هیچ هه‌ستێکی ماددی و مه‌لموس له ئاستی پێویست و قۆناغی مێژووی نیه، حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به هۆشیاریه‌وه ئه‌م وه‌زعه ئیدامه پێده‌ده‌ن تا هه‌ر خۆیان سه‌رپاڵه بن له کۆمه‌ڵگادا. هه‌ربۆیه‌ش ته‌ندروستی تاکه‌کان له به‌ر ئه‌م ڕهزالهتیانهی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه هاتووه به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوا و ڕێژه‌ی مامناوه‌ندی ته‌مه‌ن ڕوو له دابه‌زین ده‌کات.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له وڵات‌دا هیچ چاره‌نووسێکی ڕۆشه‌نی نیه و له‌نێو هێزه ده‌ره‌کیه‌کانی ئه‌قلیمی و جیهانیدا ده‌تلێته‌وه‌و له‌لایه‌کی تریش کۆمه‌ڵێ سه‌رکوتی زۆرینه ده‌که‌ن هه‌روه‌کو ئه‌م په‌نده وورده بۆرژاواکانه و به‌س ( له‌به‌ر گه‌وره‌کان ده‌له‌رزن و کڕنووش ده‌به‌ن له به‌ر بچوکه‌کان و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کانیش هێرشده‌به‌ن و خۆ گف ده‌که‌نه‌وه).
به‌کورتی کۆمه‌ڵگای کوردستان که‌م سیفاتی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستی له خۆی موتوربه کردووه نه‌ک بۆ ئێستا به‌لکو بۆ ئاینده‌یه‌کی نزیکیش هیچ ی نه‌چاندووه تا بیدورێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌روا بڕوا خراپتریش ده‌بێت و نه‌خۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگا زیاتر درمی تر ده‌بن.
ئه‌وانه‌ی خه‌ریکن به میسۆدی یه‌ک چین کاربکه‌ن یانی ته‌نها هێزی چینی کرێکار له‌م کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه ته‌نها خه‌یالێکی خۆشه و هیچ گره‌نتی سه‌رکوتنیان نیه له ئایندهی نزیکدا.
چاککردنی کۆمه‌ڵگا به بیروباوه‌ڕی گه‌لی و هاوسه‌نگی چینایه‌تی و به‌هێزکردنی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان ده‌بێ به مۆدێرنی شانسی زیاتر بکرێت، ئه‌گینا پان ئیسلامیزم وه‌کو مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌لته‌رناتیڤی ئاماده‌یه‌و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش یارمه‌تییان ده‌ده‌ن و ئاستی کۆمه‌ڵگاش به داخه‌وه له ئاستی ئه‌وانه. هێزی مۆدێرن له کۆمه‌ڵگا ده‌بێ ڕێگری ئه‌م ئه‌ڵته‌رناتیڤه ئیسلامیه بێت. ئه‌گینا کۆمه‌ڵگا زیاتر به‌ره‌و دواوه ده‌چێت و ناتهندروستتریش ده‌بێ له‌وه‌ی هه‌یه، وه‌ک نموونه سه‌یری مۆدێلی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینه‌کان بکه‌ن.
|