ئاسۆ حامدی
سه‌ره‌تا:
له‌م باسه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به زمانێکی ساده بۆ هه‌موان چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌خشه‌سازی شاره‌کان بنوسینه‌وه له ده‌ورانی ئه‌مڕۆدا و دور له باسی قوڵی ئه‌ندازیاری، که ئه‌مه‌ی دواییان له په‌رتوکه تیوریه‌کانی پلانۆلۆجی دا ده‌توانرێ ببینرێن. له‌م باسه کورته‌دا له گشته‌وه بۆ تایبه‌ت ده‌چین.
نه‌خشه‌سازی شاره‌کان هونه‌رێکه بۆ خۆی و له هه‌ر وڵاتیکدا که‌م دیزاینه‌ری سه‌رکه‌وتو هه‌ن و چه‌ندین تیۆر‌و باسی جیاجیای بۆ هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی له زۆر حاڵه‌تی دا وه‌زعیه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ژینگه‌یی و پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن کاریگه‌ری جدی ده‌بینن له نه‌خشه‌سازیدا.
ئه‌م چۆنایه‌تیانه خۆیان له هه‌مان کاتدا له‌گه‌ڵ مێژوی شاردا و وه‌زعیه‌تی قه‌زایی و سیسته‌می سیاسی ده‌سه‌ڵات مه‌سه‌له‌کان یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه و هه‌مویان گرنگیه‌کی زۆریان بۆ نه‌خشه‌سازیدا هه‌یه و کاریگه‌ریه‌کی سه‌ره‌کین بۆی.
ئاڵوگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، گه‌شه‌سه‌ندنی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، خێرابونی هۆیه‌کانی هاتوچۆ و گه‌شه‌ی ئینفۆرماتیکا و به ئۆتۆماتیزیۆنی زۆر له هۆیه‌کانی ژیان و گوزه‌ران و زیادبونی به‌رهه‌م و زیادبون و گه‌شه‌ی ژماره‌ی دانیشتیوان و مه‌سه‌له داهاتوه‌کان، چونه سه‌ری داواکاریه‌کانی خه‌ڵک و پرۆفیشناڵ بون و ژمێریار بۆ په‌ککه‌وته‌کان و پیرو که‌م ئه‌ندامان. هه‌مویان ئهسپێکتێکن (خاڵێکی سه‌ره‌کین) بۆ نه‌خشه‌سازی شار و دێهاته‌کان هه‌روه‌ها دابه‌شکردنی فوکنشیهکان (کاره‌کان) له ته‌ک یه‌کتر و که‌م کردنه‌وه‌ی کاته‌کانی هاتوچۆ و ترافیک و گه‌شه‌دان به ژینگه وسه‌وزایی و رێژه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆشار و هتد. گرنگی دان به پاراستنی مه‌سه‌له‌کانی ده‌نگ و پاراستنی شوێنانه‌ی که گرفتی ده‌نگیان هه‌یه و هاوسه‌نگی له ره‌نگه‌کان له گه‌ڕه‌ک و کارخانه‌کان و نه‌ک هه‌ر له ته‌نیشته‌کاندا به‌ڵکو له سه‌ره‌وه‌ش (تۆپ ڤی‌و). هه‌روه‌ها گرنگی دان به مه‌سه‌له‌کانی چۆنایه‌تیه‌کانی هه‌وا له شوێنی کار و ژیاندا گرنگترین مه‌سه‌له‌ن که بۆن و بونی رێژه‌ی ئۆکسجین له هه‌وا و که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی دوه‌م ئۆکسیدی کاربۆن گرنگترین مه‌سه‌له‌ن.
گه‌شه‌دان به که‌ڵتوری کۆمه‌لگا و مێژوی بیناسازی شار که له‌گه‌ڵ واقعیاتی مێژوی و ئیمکاناتی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی بێته‌وه.
مه‌سه‌له‌کانی ئینفراستهکتور (تۆڕه‌کانی وه‌کو تۆڕی ئاو و کاره‌با وئینته‌رنێت وتهلهفۆن و هێله‌کانی هاتوچۆ و شه‌قامه‌کان و شهقامهخێراکان و پرد و تونێله‌کان ...هتد)، مه‌سه‌له‌کانی ئاوی سه‌رزه‌وی و ئاوی ژێرزه‌وی و پاراستنیان و مه‌سه‌له‌ی ئاوه‌ڕۆ ومه‌سه‌له‌کانی سه‌وزایی و کۆریدۆره سه‌وزایییه‌کان و و مه‌سه‌له‌ی بیناسازیه‌کان و مۆنۆمێنته‌کان و دابه‌ش بونی گه‌ڕه‌که‌کان و کارخانه و کارگه و داموده‌زگاکانی حکومی و به‌ئاسانی هاوڵاتیان و کارمه‌ندان بتوانن پێ بگه‌ن. هاویه‌کی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان کۆن و نوێ ،چونکه شار و دێهاته‌کان له مێژویه‌کی به‌رده‌وامدا گه‌شه ده‌که‌ن و دروست ده‌کرێن ته‌نانه‌ت له وڵاتانی پێشکه‌وتودا زۆر به‌ئاسانی ده‌کرێ له دیزاینی شاردا ببینرێ که‌ی و کامه گه‌ڕه‌ک و شوێنی پیشه‌سازی دروستکراوه و نه‌ک هه‌ر مهتیریالهکانی، به‌ڵکو شێوه ی دیزاینی ته‌نانه‌ت ته‌عبیر له سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌و ده‌ورانه ده‌کات.
ئه‌م هه‌مو مه‌سه‌لانه کاریگه‌ری سه‌ره‌کیان هه‌یه له نه‌خشه‌سازی شاردا. تا زیاتر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌شداری له پرۆسێسه‌کان بکه‌ن کاره‌کان ئاسانتر ده‌بنه‌وه‌و سیاسه‌تی وڵات و داخوازیه‌کانی هاوڵاتیان له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه. به‌ڵام نهخشهسازیهکان هه‌مو کات به به‌شداری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه ناکریت و ئه‌ندازیاران چه‌ند جۆرێکیان هه‌یه هه‌ندێکیان مۆدێرنن و حه‌ز به بیروباوه‌ڕی لاترال ده‌که‌ن (ئه‌م جۆره له دیزاین ژمێریار بۆ هیچ ناکات و شۆڕشگێره و هه‌وڵی گۆڕان ده‌دات و به ئاشکرا ده‌یه‌وێ مۆری جیاوازی له کۆمه‌ڵگا دا بدات) هه‌ندێکیشیان کۆنسێرفهتیفن و هه‌رده‌م به رابردوه گرێدراون و له‌گه‌ڵ سیسته‌می کۆنی بیناسازی و شکل و شێوه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن.
نه‌خشه‌سازی شاره‌کان هه‌ردو جۆری ده‌وێ، به‌ڵام له هه‌مو گرنگ تر دیاریکردنی شکلهکانه له کات و شوێنی مناسبدا. ئه‌مه‌ش هه‌م ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تی زاڵ بڕیاری بۆبدات هه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له ریفراندۆمی راسته‌وخۆدا. ئه‌مه له وڵاتانی ئه‌وروپیدا زۆرجار ده‌نگی هاولاتیان یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی دیزاینی گه‌ڕه‌ک یان شوێنێکی پیشه‌سازیه. له هه‌مو کاتێکیش مه‌سه‌له ئابوریه‌کان زۆرجار یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن.
به‌داخه‌وه له کوردستان ،چونکه وڵات تائێستا حکومه‌تی حیزبی له جیاتی حکومه‌تی گه‌ل هه‌یه و دام و دامه‌زراوه‌یی و یاسا سه‌روه‌ری نیه ئه‌وا نه‌خشه‌سازی شاره‌کان وه‌کو هه‌مو مه‌سه‌له‌کانی نه‌ته‌وه‌یی قوربانیه به‌لام مۆرکی ته‌واوی ئه‌م ده‌ورانه مێژویه‌ی هه‌ڵگرتوه. که ئه‌مه‌ش له داهاتو ده‌بێته خاڵێکی ره‌ش له مێژوی کۆمه‌ڵگادا. ئه‌م هه‌مو ناهاوسه‌نگیه و ناته‌واوی و بێ کوالیتهیی که هه‌یه یه‌ک له سیماته‌کانی ئه‌م ده‌ورانه‌یه، نه‌خشه‌سازیه‌کی ناڕێک و نازانستی و هه‌مو دیزاینه‌کان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه داده‌به‌زن و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هیچ رۆڵێکیان له دیزاینه‌کان نیه.
له‌لایه‌کی تریش هاوڵاتیانیش هه‌رکه‌س به‌گوێره‌ی گیرفانی نه‌خشه‌سازی خانوه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌مه جگه له نه‌بونی نۆرمێکی نه‌خشه‌سازی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگا له باری زانیاریه‌وه. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بگره نه بونی یاسایی تایبه‌ت به زۆر له مه‌سه‌له‌کانی ئینفراستهکتور له کۆمه‌ڵگادا. ته‌نانه‌ت بونی سیسته‌می کۆنی به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسیسه‌کان هێنده‌ی تر کۆمه‌ڵگای بۆ دواوه بردوه، به‌نمونه مه‌سه‌له‌کانی چۆنایه‌تی ژینگه هه‌ر له بۆن وده‌نگ و چۆنایه‌تیه‌کانی ده‌وروبه‌ر هونه‌ر (کونست) و که‌ڵتور که ونن و چۆنایه‌تیه‌کانی هه‌وا له شاره‌کاندا هێنده‌ی تر ته‌ندروستی مرۆڤه‌کانی بردۆته ترسناکیه‌وه. هه‌روه‌ها کاریگه‌ری به‌رده‌وامی رۆشه‌نبیری و که‌ڵتوری عه‌ره‌بی و ئیسلامی و تورکی و ئێرانی ره‌نگی ته‌نانه‌ت له دیزاینی مزگه‌وته‌کان و که‌وانه‌کانی ماڵ و روکاری ده‌ره‌وه‌یدا داوه‌ته‌وه. ئه‌مانه زۆر به ئاسانی له دیزاینی باڵه‌خانه‌کان ده‌بینرێن. که دوباره میلله‌ت ده‌باته‌وه ژێر نیری رۆشه‌نبیری کۆن و کۆپیهوه. جارێ پیشه‌سازی و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی که‌م کاری بۆکراوه‌و هیچ پێگه‌یه‌کی له نه‌خشه‌سازی شاره‌کاندا نیه، ره‌نگه هه‌ندێ پاڵاوتگه‌ی بچوک بۆ به قاچاخ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و گاز هه‌بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن حیزب و بنه‌ماڵه‌وه کۆنترۆڵ کراون.کشتوکاڵ و ته‌نانه‌ت په‌روه‌رده‌و فێرکردنیش هه‌مان وه‌زعیان هه‌یه و نه‌بونه‌ته ئهسپیکتێ بۆ نه‌خشه‌سازی.
نه‌خشه‌سازی شاره‌کانی کوردستان؛
تا ئێستا شاره‌وانیه‌کان و وه‌زاره‌ته‌کانی پلاندانان و پارێزگاکان و دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت که‌مترین زانیاری و زانستی نوێ یان له‌به‌رده‌ست دایه بۆ نه‌خشه‌سازی و خاوه‌نی که‌مترین زانیاری داتاکانن و ئارکیتێکتی پرۆسیسه‌کان و داتاکانن و زۆرکه‌م هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م زانست و زانیارانهن، ئه‌مانه هه‌موی له بێ به‌رنامه‌یی کارکردنه‌و ناتوانن به‌بێ زانیاری ته‌واویش به‌رنامه‌ی باش بنوسن. دیگیتاڵ بونی پرۆسێسه‌کان له کۆمه‌ڵگا و دانانی سیسته‌مێکی به‌ڕیوه‌بردنی نوێ و دروست ده‌توانێ کۆمه‌کیه‌کی باش بکات. به‌ڵام ئه‌مه به‌هۆی وجودی نه‌وه‌یه‌کی کۆن و نه‌وه‌یه‌کی حیزبی له‌سه‌ره‌وه هیچ مه‌ودایه‌کی بۆ ئاڵوگۆڕی زانست و زانیاری نه‌هێشتۆته‌وه، له‌لایه‌کی تریش قشرهیهک له گه‌نده‌ڵ و خۆسه‌پێنه‌ر به‌سه‌ر سیسته‌می ئیداری و مالی وایکردوه که مه‌ودایه‌کی که‌م بۆ دیزاینه‌رو ئه‌ندازیاره به‌تواناکان ببێته‌وه، هه‌روه‌ها تێکه‌ڵی سیسته‌می نه‌خشه‌سازی و مالی له دامه‌زراوه‌کاندا.
له‌لایه‌کی تریش وه‌زعیه‌تی سیاسی و ئابوری و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی وڵات و یه‌کلانه‌بونه‌وه‌ی وه‌زعیه‌تی سیاسی له کوردستان کاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌خشه‌سازی شاره‌کان هه‌یه. لێره‌دا شاری هه‌ولێر به نمونه ده‌هێنینه‌وه که له کوردستان به پیرۆزیه‌وه سه‌یری ئاڵوگۆڕه‌کانی ده‌کرێت. ئه‌گه‌رچی له ناوه‌خندا که‌م له بنه‌ماکانی دیزاینی شاره‌کانی تیایه‌و به ره‌مه‌کی کاره‌کان ده‌چیته رێوه. ئه‌مه هه‌ر بۆ ئاوه‌دان و بیناسازی نیه به‌ڵکو بۆ ئنفراستهکتوری هێله‌کانی هاتوچۆش هه‌روایه که شانازی پێ ده‌که‌ن. دیارترین خاڵی ناڕێکی نه‌خشه‌سازی له شاری هه‌ولێر نه‌بونی به‌رنامه‌یه‌کی پان و به‌رین و درێژخایانه. به نمونه به‌یانی هێلێکی ترام یان شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شار و ده‌وروبه‌ری دروست بکرێت ده‌بێ نیوه‌ی شار سه‌راوبن بکرێت تا ستاسیۆنێ له ناوه‌ڕاستی شار یان که‌ناری دا هه‌بێت!.
شاری هه‌ولێر به نمونه:
ئه‌گه‌ر سه‌یری دیزاینه‌کانی شاری هه‌ولێر بکه‌ین به ماسته‌رپلان و هه‌مو ئه‌وکارانه‌ی له 2004 ه‌وه کراوه یانی له‌وه‌ته‌ی بودجه‌ی پێویست هه‌یه ئه‌وه زۆر شت و کارکراوه به‌لام هه‌مو ئه‌وانه‌ی کراون ده‌کرێ بڵێین ناهاوسه‌نگیه‌کی زۆر له شاردا هه‌یه و به کوالیتایتی دروست و نۆرمی کۆمه‌ڵگا دروست نه‌کراون، به‌ڵکو هه‌مویان به کۆدی ستاندارد دروستکراون و هیچ ژمێریار بۆ چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا نه‌کراوه.
لێره‌دا چه‌ندین نمونه ده‌هێنینه‌وه:
مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ مێژوی شار نادروسته سه‌یری بازاڕی نیشتمان و گۆرستانه‌که‌ی که چۆڵیان کرد‌و قه‌ڵای هه‌ولێریان له لای که‌رکوکه‌وه بزرکرد، تێکدانی شوێنی گازینۆی عه‌بۆ و گه‌ڕه‌کی عاره‌بان و خانه‌قا و مانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی قه‌ڵات و په‌یکه‌ره‌که‌ی پێش ده‌رکه‌ی قه‌ڵات.
مه‌سه‌له‌ی تۆڕه‌کانی هاتوچۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دایه و دوسێ پرد (ئۆڤه‌رپاس) و و ئۆندهرپاس دروستکراوه هه‌ر باران بارینێکی که‌م ئۆندهرپاس گرفتی ده‌بێت و زۆر له گه‌ڕه‌که کۆنه‌کان توشی زه‌ره‌رو زیانی زۆر ده‌بن و لافاو هه‌ڵده‌ستێ.
هیچ رعایهتی پاراستنی ده‌نگ نه‌کراوه ته‌نانه‌ت مرۆڤه پیاده‌کان ده‌بێ به غار و بپه‌ڕنه‌وه‌و زۆر که‌م شوفێره‌کان مه‌جالی پیاده‌کان ده‌ده‌ن ،چونکه شوێنی تایبه‌تی په‌ڕینه‌وه‌کان ناڕێکن. ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵه دار ودرهختیان له شه‌قامی 60 مه‌تری چاندراوه که گوایه به‌رگه‌ی گه‌رمای زۆر ده‌گرن به‌ڵام نامۆن به کۆمه‌ڵگا و که‌ڵتوری شاری هه‌ولێر. نه‌بونی سیسته‌می پاککردنه‌وه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆکان و دوباره به‌کارهێنانه‌وه‌ی بۆ شوێنه سه‌وزه‌کان و شوێنه گشتیه‌کان یان گلدانه‌وه‌ی ئاوی باران و دوباره به‌کارهێنانیان بۆ شوشتنی ئۆتۆمۆبیل و ئاوده‌ست و پاککردنه‌وه‌ی شوێنه‌گشتیه‌کان. هه‌مو ئه‌مانه سیسته‌می دروستی‌یان ده‌وێت. له هه‌ولێر خهبرێکیان لێ نیه. هیچ ژمێریار بۆ پیروپه‌ککه‌وته‌کان و که‌م ئه‌ندامان نه‌کراوه، ئه‌گه‌ریش کرابێ زۆر ناڕێکن.
ناته‌بایی له دابه‌ش بونی گه‌ڕه‌که‌کان و چڕبونه‌وه‌ی خانوه‌کان له هه‌ندێ گه‌ڕه‌ک و په‌ڕش وبڵاوی له هه‌ندێ گه‌ڕه‌کی شاری خه‌ونه‌کان و گوندی ئیتالیایی و دۆلاراوهو چه‌ندین شوێنی‌تر له‌لایه‌کی تریش زۆر گه‌ڕه‌ک خانوه‌کانیان له 100 مه‌تری دوجادا بینا ده‌نێن و کۆڵانێکی ئاوا پڕ دروست ده‌بێت که خه‌ڵکه‌کانیش منداڵی زۆریان هه‌یه و توشی زۆرگرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاجیا ده‌بن.
جارێ ئه‌گه‌ر باس له سیسته‌می هاتوچۆ و دابه‌ش بونی فونکشیهکان بکه‌ین ئه‌وا دو گه‌ڕه‌کی پیشه‌سازی هه‌یه و یه‌کیان له باکوره و ئه‌ویتریش له باشوره‌و هیچ ژمێریاریان بۆ مه‌سه‌له‌ی پاشه‌ڕۆی ئه‌م دو گه‌ڕه‌که به ئه‌ندازیاری نه‌کراوه له‌لایه‌ک تۆزوگه‌ردی کارگه‌کانی به‌رد و کاشی و له‌لایه‌کی تر رۆن و به‌نزین و گازوایلی فیته‌ره‌کان ده‌چیته‌وه نێو ئاوه‌ڕۆکان و خاکیش پیس ده‌که‌ن. به‌نمونه قه‌سابه‌کان و گۆشت فرۆشه‌کان که‌م مه‌رجه ته‌ندروستیه‌کانیان هه‌یه گۆشت له هاوین شوێنی پاراستنی پله‌ی گه‌رمای نیه و شێخ الله ش جمه‌ی دێ که هه‌مو شتێکی تیایه ئه‌مه جگه له دیارده‌ی بونی ده‌ستفرۆشی دا‌و ده‌رمان وعه‌ره‌بانه‌ی سه‌وزه‌و میوه وهتد که هه‌مویان ته‌عبیر له وه‌زعیه‌تێکی بێ‌کاری زۆر و دواکه‌توی و نه‌بونی و گرانی نا رێکی شار ده‌که‌ن. سیاسه‌تێکی نادروستیش ئه‌وه‌یه عهرهبانچیهکان ده‌بێ نه‌مێنن و لابچن له‌لایه‌کیتریش کاری مناسب و دامه‌زراندن که‌مه یان به تزکیه‌ی حیزبیه!.
گرفته‌کانی گازی دوه‌م ئۆکسیدی کاربۆن و هه‌مو ئهوپاشهڕۆیانهی ئینێرژی و پاشه‌ڕۆی کارگه‌و کارخانه‌کان هه‌مو ده‌چێته ئاوه‌ڕۆ و که‌شی شاره‌وه، ئه‌مه جگه له م هه‌مو بڵندگۆیه‌ی مزگه‌وته‌کان که رۆژێ پێنچ جار به گه‌وره‌تین ئه‌مپلیفایه‌ر هاوار ده‌که‌ن و بانگ ده‌ده‌ن ده‌یان و سه‌دان ده‌نگ خۆش و ناخۆش و لاوانه‌وه‌ی تیایه که ده‌وڵه‌ت ده‌کرێ بهمۆدیرنی بکاته‌وه و خه‌ڵکی له‌ده‌ست ئه‌م ده‌نگانه رزگار بکات. هیچ حسابێک بۆ بۆن له شار ناکرێت چۆن هیچ حساب بۆ تۆپ ڤیوی شار ناکرێت به‌نمونه له‌سه‌ر قه‌لات سه‌یری شار بکه‌یت ئینجا ده‌بینی له‌سه‌ره‌وه چ هه‌یه.
له‌لایه‌ک کۆمه‌ڵه ئه‌پارتمانێک راست کراونه‌ته‌وه‌و که به‌شێ له دیزاینی لاترال ده‌چێت و خه‌ڵکی له‌لایان خۆشه له نزیک فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی ماڵه کانیان بینا بنێن ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی ئه‌مستردام و ده‌وروبه‌ری یان له‌نده‌ن رهزالهتیهکانی ده‌نگه‌کانی فرۆکه‌کان ده‌چێژن و ده‌یان رێکخراویان هه‌یه بۆ پاراستنی ژینگه‌ی ناوچه‌کانیان.
ئه‌مه‌ش جۆرێ له نه‌شاره‌زاییانه به گرفته‌کانی ده‌نگ و کاریگه‌ریه‌کانیان له‌سه‌ر مرۆڤ و ده‌وڵه‌ت هیچ رێنماییه‌کی بۆ هاوڵاتیان له‌م باره‌وه نه‌کردوه.
ته‌نانه‌ت بازاڕه‌کانی کوران و ئیسکان و ته‌یراوه و هه‌مویان به شێوه‌یه‌کی ناڕیک گه‌شه‌ده‌که‌ن و به‌نمونه له هه‌ندێ کاتژمێردا توانای پیاسه و لێخوڕێنی ئۆتۆمۆبیله‌کان نیه. بونی ئه‌م هه‌مو مۆڵه له شاردا ئه‌گه‌رچی کوالیتی مهتیریالهکانیان وه‌کو بازاڕی شێخ الله یه و هیچ جیاوازیه‌کی نیه، ئه‌م ناڕێکیه ته‌نانه‌ت هوتێله‌کان و مۆتێل و گازینۆ و چێشتخانه‌کانی گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی شار له مێژوی خۆیدا به زۆر ده‌وران دا رۆیشتوه‌و هه‌ر ده‌ورانێ به‌شێ له شار دروستکراوه و ئیمکاناتی ئابوری زۆرجار رێچکه‌ی سه‌ره‌کی دیاری ده‌که‌ن.
ته‌نانه‌ت دائیره نوێیه‌کان مه‌رجی ته‌ندروستی ئاوده‌ست و ئاوی خواردنه‌وه‌یان نیه.
خۆ شار زیاتر له سه‌دان بیری ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه، له جیاتی پاککردنه‌وه‌ی زانستی ئه‌وا پاسه‌وانه‌کانی بیره‌کان به گوێره‌ی ئه‌زمونیان کلۆر له ئاو ده‌که‌ن، خه‌ڵکی له زۆر گه‌ڕه‌که‌کان هه‌ر کلۆر ده‌خۆنه‌وه که ئه‌مه‌ش زیانی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. ئه‌مه جگه له بونی جۆگه‌ی کۆڵان و نه‌بونی سیسته‌مێکی پاککردنه‌وه‌ی ئاوی به‌کارهاتو و پاشه‌ڕۆکانی مرۆڤ. به‌داخه‌وه ئاوی بیره‌کانی ئاوده‌ست ماڵه‌کان که له هه‌ولێر هه‌مو ماڵه‌ک بیرێک تا دوانی هه‌یه له دوا مه‌نزڵدا به‌گوێره‌ی کاته‌کان ده‌رژێنه‌وه نیو ئاوی خواردنه‌وه‌و ده‌بنه هۆی زیادبونی ریژه‌ی نیترات و نه‌مانی ریژه‌ی یۆد له ئاودا. ئه‌مه‌ش له ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌رچاو ده‌که‌وێ و بونی زۆری سه‌ره‌تان و غوده‌ی ده‌ره‌قی له هه‌ولێردا که ره‌نگه زۆربه‌ی هۆکاری ئه‌مانه‌بن و که‌سیش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه نه‌کردوه و ناکات.
ئه‌گه‌رچی هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندێکی بازرگانی گرنگه له مڕۆدا ئه‌مه‌ش کاروپیشه‌یه‌کی زۆری هێناوه‌ته شار و کاپیتاڵێکی زۆر و ژیانی رۆژانی مرۆڤایه‌تی له رۆژدا زۆرتر ده‌کات و توانای تۆڕه‌کانی هاتو چۆ و نیشته‌جێ بون و که‌ره‌سته ئه‌ساسیه‌کانی ژیان زۆرتر داواده‌کات.
خۆ ئه‌گه‌ر باس له جێگا‌و رێگای شوێنی قوتابخانه‌کان و زانکۆ و ناوه‌نده‌کانی خوێندن و دابه‌ش بونیان له شاردا بکه‌ین ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌کو فلکه‌ی به‌ته‌مای خوایه.
له‌لایه‌کی تر ناڕێکی یان نه‌بونی تۆڕه‌کانی ئاو و تۆڕه‌کانی ئینێرژی و کابلی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن و ته‌له‌فزیۆن (کابلی ته‌له‌فزیۆن هه‌ر هیچ نیه) له زۆرشوێنی شاردا. به‌نمونه نه‌بونی یاسای ئاو و پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی و نه‌بونی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆی دروست ودوباره خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاوی ئاوه‌ڕۆکان و ...هتد.
ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌ولێر زیاتر چڕ له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی هاتوچۆ ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ شانازی به بیناسازی و خانوبه‌ره و گه‌ڕه‌که نوێیه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه به‌شێکی که‌مه له چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا. به‌داخه‌وه کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان هێشتا هۆشیاری دروستیان نیه به هۆشیاریه‌وه به‌شداری پرۆسیسه‌کان بکه‌ن.
سه‌رکوت و تۆقاندن و بڕیار لهسهرهوهدان هێشتا زه‌ینی هه‌موانی گرتوه.
پێم وانیه شاره‌کانی سلێمانی و دهۆک و که‌رکوک حاڵیان له هه‌ولێر باشتر بێت. بۆیه هه‌ولێرمان به نمونه هێنایه‌وه ،چونکه پایته‌خته و مه‌ڵبه‌ندی دیپلۆماسی و ئیکۆنۆمی کوردستانه. ئینجا حاڵی به‌م چه‌شنه‌یه خوا ره‌حم به دێهاته‌کان بکات.
له گونده‌کان که‌مترین دیزاینی مۆدێرنی ئه‌ندازیاری هه‌یه، ره‌نگه هه‌مو کاره‌کان خۆی له مزگه‌وتێک و شه‌قامێک و چه‌ند خانویه‌کی به‌ردین تێنه‌په‌ڕێنێ. ئیمکاناتی ئابوری بودجه‌ی کوردستان ئه‌گه‌ر به باشی و به‌به‌رنامه سه‌رفبکرێت به‌شی زۆر له چاککردنی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات.
هه‌ر به‌و ئیمکاناته ئابوریه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌کرا وڵاتێکی ئاوه‌دانکراو باشتر و پیشه‌سازی تر بینابکرێت له‌وه‌ی که کراوه، له خوا به‌زیاد بێ تورو سڵقیش له ده‌ره‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان دێت چ گرفته؟!.
ئه‌گه‌ر کار به‌م شێوه‌یه بڕوا ئه‌وه نه‌وه‌ی داهاتو ره‌خنه‌یه‌کی زۆری له نه‌وه‌ی ئێستا ده‌گرێت و کۆمه‌ڵگاش ئاینده‌یه‌کی باشی نابێت. له چه‌ندین شوێندا خه‌ڵکی له‌سه‌ر جۆگه‌کانی ئاوی پیسی ماڵه‌کان شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵیان بوه که ئه‌م گرفته خۆی گرفتی ده‌وڵه‌ته به‌لام خه‌ڵکی توشی یه‌ک ده‌بن. یان گرفته ئه‌ندازیاریه‌کانی شه‌قامه‌کان که ده‌بێته هۆی تامپۆنی ئۆتۆمۆبیله‌کان و خه‌ڵکیش هه‌موی بۆ هه‌ڵه‌ی شوفیره‌کان ده‌گێڕێنه‌وه. دور نیه رمانی باڵه خانه‌کان له بیست ساڵی ئاینده ببێته گرفتێکی دوارۆژ و وه‌کو چۆن له میسر و هه‌ندێ وڵاتانی دونیا دا روده‌ده‌ن.
یه‌کێ له وانه‌کانی زانستهکانی ژینگه قولکردنه‌وه‌ی گرفته‌کانی ژینگه‌یه بۆ مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کان. به‌ڵام نه‌خشه‌سازی شاره‌کان ده‌بێ هه‌مو چۆنایه‌تیه‌کان له خۆی بگرێت به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له کوردستان هه‌یه کورتی هێناوه یان پڕ به پیستی ئه‌و ده‌سه‌لاته سیاسیه‌یه که هه‌یه. له دوا جاردا ده‌چینه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رجه‌سته له نه‌خشه‌سازی شاری هه‌ولێر.
ده‌روازه‌که‌ی پێشه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر و هه‌ندێ ئه‌ڵته‌رناتیف
ئه‌وه‌ی لێره ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م یان به بیر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌ولێر بینمه‌وه به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان له‌گه‌ڵ پاراستن و مانه‌وه‌ی که‌له‌پور و که‌ڵتوری شار لێده‌دا ئه‌مه‌یه:
ده‌روازه‌ی قه‌ڵات که له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا به‌م شێوه‌یه که هه‌یه دروست کراوه هه‌موان ده‌زانین که‌وا سیاسه‌تێکی شوفینی به‌عس بو بۆ له‌ناوبردنی که‌ڵتوری شار و شێواندنی شێوێنهوارهکان و پێدانی مۆرێکی فاشی بو به قه‌ڵاتی هه‌ولێر. دواتریش به بێ ره‌چاوکردن و بیری زانستی پلانۆلۆجی په‌یکه‌ری ئیبن مستهوفیان لێ دانا که جگه له به‌هه‌ده‌ردانی ئیمکانات نه‌بێ هیچ ئیزافه‌یه‌کی بۆ مێژوی قه‌ڵات نه‌کردوه و ناکا ،چونکه خۆی به ماتیریاڵهوه له‌م شوێنه غه‌ریبه و ئه‌مه‌ش به بڕیارێکی سیاسی ده‌چێ تا مه‌سه‌له‌ی نه‌خشه‌سازی شار و شوێنه‌واره کۆنه‌کان و پاراستنیان. ئه‌مه رێک ره‌نگدانه‌وه‌ی کاره نایابه‌کانی کابینه‌کانی حکومه‌تی کوردستانه بۆ هونه‌ر و که‌ڵتوری شاره‌کانی کوردستان. خۆ هونه‌ر که‌مترین نرخی بۆ دانراوه له نه‌خشه‌سازی شاره‌کاندا له کوردستان.
ئێستا هه‌موان کۆکن له‌سه‌ر لابردنی ئه‌م ده‌روازه‌یه به‌ڵام ده‌بێ په‌یکه‌ره‌که‌ی ئیبن مسته‌وفی که به نه‌شاره‌زایی نه‌خشه‌سازی له‌وێ دانراوه، بێ زه‌حمه‌ت قه‌رات حه‌ره‌سی ناوێ و بیگوێزنه‌وه!.
زۆر شوێنی شار هه‌یه که په‌یکه‌ری بۆ دابنرێت و له‌گه‌ڵ مێژوی ئیبن مهستهوفی بێته‌وه، له‌وانه‌یه باشترین شوێن پێش ئه‌و قوتابخانه‌یه بێت که به‌ناوی ئه‌م زاته‌وه ناونرابو.
ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه تائێستا له دیزاینی شاره‌کان له کوردستان دا هونه‌ر و که‌ڵتور که‌م گرنگی پێدراوه و زۆر شوێن هه‌ن له شاره‌کان ته‌نانه‌ت یه‌ک شێوه‌ی له هونه‌ر (کونست) تێدا نیه و به مویهکیش له که‌ڵتور و مێژوی کۆمه‌ڵگاوه نزیک نیه. ئه‌مه ده‌کرێ له هه‌مو شوێنێک هه‌ستی پی بکرێت. ته‌نانه‌ت هیچ هاوسه‌نگیه‌ک نه له مادده‌کانی به‌کارهاتو ونه ره‌نگه‌کانیش هه‌یه و هه‌مو هه‌رکه‌س به زه‌وقی خۆی بینا سازی ده‌کات . ته‌نانه‌ت ناونانی شه‌قامه‌کانیش لێپرسراوانی پارتی به که‌یفی حیزبی خۆیان له هه‌ولێر لێییان ناوه به‌نمونه ئه‌و شه‌قامه‌ی که خه‌ڵکی به ماڵی شه‌هید سه‌عدی گچکه‌ی ده‌ناسی ناویان ناوه شه‌قامی جه‌وهه‌ر باپیر (له‌گه‌ڵ رێزم بۆ شه‌هیدی هونه‌رمه‌ند) یان ناوی گۆڕه‌پانی وه‌رزشی به‌ناوی فه‌ره‌نسۆ حریری کراوه که له ژیانی شاپێکی له تۆپ نه‌داوه له‌م گۆڕه‌پانه یان شه‌قامێکیان به ناوی مامۆستا مهم کردوه یادی به‌ڕێز (له‌گه‌ڕه‌کی عداله) که له‌وانه‌یه به هه‌مو ژیانی چاوی به‌م ناوه نه‌که‌وتبێ ئه‌گه‌رچی ده‌کرا شه‌قامه‌که‌ی به‌ر ده‌رکه‌ی ماڵه‌که‌یان که له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری بو به ناوی بکرێت، ئه‌گه‌ر له ناوه‌کانی پرد و گۆڕه‌پانی وه‌رزشی و شه‌قامه‌کان و پارکه‌کان و هتد له هه‌ولێر بکۆڵیه‌وه هه‌ر ده‌ڵێ پارتی ئه‌م شاره‌ی له سفره‌وه دروستکردوه وه‌خته ناوی دوندرمه فرۆشه‌کان به‌ناوی مهسولانی خۆیان بکه‌ن!، هه‌مو حیزب و لایه‌نه‌کانی تر که مێژوی سیاسی شاردا قوربانیان داوه و که‌سانی دیارن هیچ ناوێکیان یان زۆربه‌که‌می له‌سه‌ر شوێنه گشتیه‌کان ناوێکیان به‌دی ده‌کرێت ئه‌مه خۆی له خۆیدا به‌رنامه بۆ داڕێژراوه. ئه‌مه‌ش رێک گۆڕینی دیموگرافی وڕوی گه‌شی مێژوی شاره‌و ده‌بێ کۆتایی پێبێت.
ئه‌مانه هه‌مویان له ئه‌نجامی پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاوه‌یه و هه‌مو حیزبیه‌و له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه دێت و بڕیاره‌کان به‌بێ کاریگه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌رێت و خه‌ڵکی هیچ یان که‌مترین هاوبه‌شیه‌کی که‌می ئاڵوگۆڕه‌کان ناکه‌ن و کاریگه‌ریان نیه له‌سه‌ر ته‌واوی پرۆسێسه‌کان که دیزاینی شاره‌کان دیاری ده‌که‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵات له کوردستان خۆی له خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌کی مێژویه‌و ده‌بێ بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بگه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌مو خه‌ڵک به‌شداری له ئاڵوگۆره‌کاندا بکه‌ن نه‌ک کۆمه‌ڵه که‌سانێ.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه هه‌ر بۆ ده‌روازه‌ی قه‌ڵات نیه به‌ڵکو بۆ هه‌مو مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌لیش هه‌روایه و خه‌ڵکی له کوردستان که‌مترین کاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسێسه‌کان دا هه‌یه. ئه‌مه‌ش کاره‌ساته بۆ خۆی.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر و ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان تۆزێ سه‌رنجیان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه راکێشین دو وێنه له ده‌روازه‌ی قه‌ڵات بڵاوده‌که‌ینه‌وه که له له‌وانه‌یه ته‌منیان له‌گه‌ڵ هاتنی کامێرا بێت بۆ شاری هه‌ولێر یانی 80-70 ساڵێک ده‌بێت.
ئه‌گه‌رچی مێژوی ئه‌م وێنانه به‌ته‌واوی نازانم که‌یه و كێ گرتویه‌تی به‌ڵام ئه‌مه هیچ له مه‌سه‌له‌کان ناگۆڕێ و خه‌ڵکی ده‌توانن له رێگای ئه‌م فۆتۆیانه دوباره باسێکی دروست له‌سه‌ر چاره‌نوسی ده‌روازه‌ی قه‌رات بکه‌ن و دوباره نوێی بکه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده ئێستا ده‌زگای یونسکۆ و خاتو شیرین شێرزاد به پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خه‌ریکی کاره‌کانی قه‌ڵاته و به‌تالیۆنێکی سه‌ربازیش کاری پاراستنی پێسپێردراوه. ئه‌مانه هه‌موی پۆزه‌تیڤن به‌ڵام مانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی قه‌ڵات و دیواره روخاوه‌کان نیگه‌رانی له‌لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دروست ده‌کات و کردوه.
ئه‌گه‌رچی جگه له مۆزه‌خانه‌که‌ی کاک لۆلان و چۆڵکردنی قه‌ڵات تا ئێستا هیچ ئاڵوگۆڕێکی جدی به خۆی نه‌بینوه و ئه‌میش یانی مۆزه‌خانه‌که‌ش رێک به شیوه‌ی ده‌سه‌ڵات له کوردستان ده‌چێت و ئه‌وه‌نده پڕ و ناڕێکه له به‌ر که‌می شوێن و زۆری مادده‌کانی هه‌ر زو مرۆڤ هه‌ست به ناڕێکی ده‌سه‌ڵات له شار ده‌کات. به‌هیوام کاک لۆلان زیاتر بیر له دیزاینی مۆزه‌خانه‌که بکاته‌وه‌و ئه‌م هه‌مو تێکه‌ڵیه له مۆزه‌خانه‌که‌ی نه‌هێڵێ و رێکخستنێکی زانستیانه بکات. تا هه‌رچی زیاتر مانای خۆی له‌گه‌ڵ قه‌رات دا ره‌نگ بداته‌وه.
بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌روازه‌ی قه‌ڵات وا دو وێنه ده‌خه‌ینه به‌رچاو خۆ ره‌نگه ئه‌گه‌ر له مرۆڤه به ته‌مه‌نه‌کانی هه‌ولێریه‌کان ببپرسین ئه‌وا زۆر به وردی مێژوی ئه‌م وێنه‌مان بۆ رون ده‌بێته‌وه‌و ده‌روازه‌ی قه‌ڵاتیش زیاتر خۆی هاوسه‌نگ ده‌کات له‌گه‌ڵ قه‌ڵاتدا.
هه‌مو که‌س ئه‌م وێنانه ببینێ هاوسه‌نگی و هاویهکیهکی تر له قه‌ڵاتدا ده‌بینێ و ده‌توانێ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ لایه‌نی خواره‌وش به‌تایبه‌تی لای چایخانه‌ی مه‌چکۆ ببینێ که ئێستا تاڕرادهیهک چاککراوه‌ته‌وه. به‌ڵام جیاوازیه‌کی به‌رچاویش هه‌یه.
ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر
- لابردنی په‌یکه‌ره‌که‌ی ئیبن مسته‌وفی و ده‌رگای بابلی یان ئیسلامی سه‌رده‌می به‌عس.
- گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خشه‌سازی کۆنی ده‌رگای قه‌رات به هه‌مان شیوه‌ی ئه‌ندازیاری و مه‌تیریاڵی کۆن (خشته‌کان و مه‌تیریاڵی ده‌رگاکه و کلیل و ..هتد)، له‌وانه‌یه هێشتا ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ی له‌م وێنانه هه‌یه نوێکرابنهوهو پێویسته دراسه‌ی زانستی بکرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ی راستی خۆی بۆ قه‌ڵات که له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا دروستکرابون ئه‌مه‌ش هه‌ردو لای قه‌رات ده‌کرێته‌وه نه‌ک هه‌ر لایه‌ک.
- له جیاتی به‌تالیۆنێکی سه‌ربازی که مه‌سره‌فیان زۆر زۆره ده‌کرێ هیزێکی پاسه‌وانی له هه‌مان خه‌ڵکی که کاریان له قه‌ڵات دایه به‌کاربهێنن و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پاسه‌وانی پۆلیس.
- گه‌شه‌دان به مۆزه‌خانه‌ی کاک لۆلان و چڕ کردنه‌وه‌ی له مێژوی قه‌ڵات و شاری هه‌ولێر و رێکخستنی زانستی یانه بۆی نه‌ک ئه‌م هه‌م و تیکه‌ڵی و پێکه‌ڵیه و هه‌ڵاواردنی مهتیریاڵهکان و ته‌نها چڕکردنه‌وه‌ی به قه‌ڵات و شاری هه‌ولێر جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و گروپه ده‌ست ره‌نگینه و شوێنی فرۆشتنی شتومه‌که ده‌ستیه‌کان و هتد. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ شێوه‌یه‌کی مۆدێرنی پێبدات و کاک لۆلانیش وه‌کو هه‌ڵسوڕێنه‌رێکی بێت نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی مۆزه‌خانه‌و وه‌کو دوکانێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دا بکات و هه‌مو خه‌مه‌کان له سه‌ر شانی ئه‌وه.
ئه‌گه‌ر زیاتر بۆ گه‌شه‌دان به قه‌ڵات و ناوه‌رۆکی بچینه‌وه بۆ پاراستن و زیاتر گه‌شه‌دان پێدا ئه‌وا قه‌ڵات ده‌کرێ ببێته ناوه‌ندێکی زیندو ئابوری بۆ به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی له شاری هه‌ولێر به‌ڵام ئه‌م کاره ئیمکانێتێکی زۆر و نه‌خشه‌سازی دروستی ده‌وێ له هه‌مان کات فرسه‌تی کارکردن بۆ نه‌وه‌کانی شار فه‌راهه‌م ده‌کات.
به‌نمونه ده‌کرێ بکرێته شوێنێکی سه‌یرانگای کۆن و هه‌ندێ شوێنیش بکرێ به شوێنی حه‌وانه‌وه‌و نوستن و دانیشتن و رابواردنی شه‌وانه و ئه‌گله‌نجه‌ی کۆنی هه‌ولێریان. که خودی قه‌ڵات به‌مانه به‌ناوبانگ بوه. یان گێڕانی ئاهه‌نگ و بۆنه‌کانی شار و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
له هه‌مان کات ده‌کرێ ناوه‌ندی موزیک و مقامات و قۆریاتی هه‌ولێریان و حه‌یران و لاوکی کورده‌واری بێت، که ئه‌وانیش بنه‌مای مۆزیکی کوردی و هه‌ندێ تورکمانیش له هه‌ولێردا ده‌نوێنن. ئه‌گه‌رچی تورکمان وه‌کو نه‌ته‌وه له هه‌ولێر وجودێکی ئاوا چڕیان نیه ته‌نها زمانی تورکمانی وه‌کو زمانی بازاڕ و شارستانیه‌کان له ده‌یه‌کانی رابردودا زمانی ئاخاوتن بو. به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌ی و له رهچهلهکدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به تورکمانی ده‌دوان ئه‌وا کوردن و خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌وروبه‌رن به قوریات خوێنهکانیشهوه که به‌ناوبانگترینیان مشکۆ بو. به‌ڵام ئه‌مه هیچ له مه‌سه‌له‌کان ناگۆڕێ و روی واقعی فره که‌ڵتوریی شاری هه‌ولێره.
نوسه‌ر:
- ئه‌ندازیاری شارستانی زانکۆی سه‌لاحه‌ددین
- ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌بردنی ئاو
Saxion hogeschool Enschede
- ده‌رچوی زانستهکانی ژینگه- زانکۆی گرینج _له‌نده‌ن
[email protected]
|