ئاسۆ حامدی
هه‌مو شتێ مێژویه‌کی هه‌یه، وه‌زعیه‌تی سیاسی له کوردستان مێژویه‌کی پڕ له سه‌رکوت و تۆقاندن و یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن و هه‌ڵاواردن و عه‌شایه‌ری و دواکه‌تویی و به‌ره‌نگاری و شێلگیری و هتد تێکه‌ڵیه‌که له هه‌مو شتێ که هه‌م له‌لایه‌ک که‌ڵتوری کۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ک و که‌لتوری سه‌رکوت و تۆقاندنی داگیرکردن له‌لایه‌ن گه‌لانی زاڵی ناوچه‌که به‌سه‌ری فه‌رزکردون.
ده‌کرێ زۆر نمونه له مانه بهێنینه‌وه، گرفته ناوخۆکانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له هه‌مو مه‌یدانه‌کاندا هه‌رده‌م له قوڵ بونه‌وه‌دان و میلله‌تی کوردیش زیاتر ئه‌مانه‌ی قوڵکردۆتهوهو ته‌نانه‌ت دوژمنانی خۆی به‌سه‌ر گه‌لی خۆیداداوه، ته‌نها بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی گرفته‌کانی و له بیرکردنی یان مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانی.
مێژوی کۆمه‌ڵگای کوردستان مێژویه‌کی رۆشه‌ن و شه‌فاف و بریقه‌دار و ره‌ونه‌قی ئازادی و دیموکراسی نیه، ته‌نانه‌ت له په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌کانیش یانی له خیزانیش دا قه‌هر و زۆر و کوته‌ک رۆڵی خۆی بینیوه ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌کانیش هه‌روا، به‌داخه‌وه کۆمه‌ڵگای ئێمه قوربانی داگیرکردن و کاولکاری و سه‌رکوت بوه، له دوای راپهڕاینیش رهونهقدارترین نمونه‌ی ئازادی و دیموکراسی کوشتنی ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف یان کوشتن و تیرۆری رۆژنامه‌نوسان و پێش هه‌مو ئه‌وانه‌ش شه‌ڕه‌کانی ناوه‌خۆ و پاکسازی گۆڕه‌پانی سیاسی له میژوی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا باشترین نمونه‌ن.
له مێژوی هاوچه‌رخی سیاسی دا یانی له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول له 1961 ده‌توانین به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کێشمه‌کێشی سیاسی رێکخراوه‌یی له کوردستانی باشوردا ناوبنێین. له‌دوای سێ ساڵ له 1964 سه‌رکوت و نه‌بونی دیموکراسی له ماوه‌تدا یهکلاکرانهوهو پارتی دوشهق بو. شه‌ڕی براکوژی بوه زێر‌و به گیانی زیندوی گه‌لی کورد و هه‌ر خوێنی داواده‌کرد و لاوانیش قوربانی بون له پێناوی جیاوازی بیروڕای دو رابه‌ر که له ستراتیژدا دوای بون به هاوه‌ڵ وگیانی به‌گیانی. هه‌ر له‌م ده‌ورانیش تیرۆری سیاسی گه‌شه‌ی کرد.
دیاره مێژوی سیاسی کوردستان له‌م ناوچه‌یه دا له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌ت له عێراقدا هه‌نگاوی ده‌ناو له‌گه‌ڵ ئالوگۆڕه‌کانی دونیادا ئه‌ویش رێڕه‌وی ده‌گرت.یانی میژوی سیاسی له کوردستان هه‌رده‌م به بێ ئه‌وه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگای خۆی بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وه له‌ژێر کاریگه‌ری ناوچه‌که و ئه‌نته‌رناسیونالدا هه‌نگاوی ناوه و هه‌رده‌م پاشکۆی روداوه‌کان بوه. ئه‌مه تائێستاش له خاڵه بنه‌ڕه‌ته‌کانی دا وه‌کو خۆیه‌تی. ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی داگیرکردن و سه‌رمایه‌ی وابه‌سته‌یه له ناوه‌رۆکدا. که دوا شکلی سیسته‌می ئابوری بهرخۆریه که خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستکۆتا کرد له به‌رهه‌مهێنان و داهێناندا.
ئێستا دوای ئه‌م هه‌مو ئاڵوگۆڕانه‌ی له کوردستان و عێراقدا رویدا، کرانه‌وه‌ی دونیا و کاریگه‌ری ئنفۆرماتیکا و ئۆتۆماتییزهبون و گه‌شه‌ی ئابوری له کوردستان و هه‌ڵمه‌تی بنیات نانی وڵات و دوههڵبژاردن له کوردستان و ئه‌کتیف بونی په‌رله‌مان و به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و جیاوازی و بونی بزوتنه‌وه‌ی جیاجیا له کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه چه‌ندانی تر ئه‌وه ده‌زگای فکری حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به هه‌مان سلوکی سیاسی مامه‌ڵه له‌گه‌ل دیموکراسی و ئازادی مرۆڤه‌کان ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌مانه ئازادیه‌کی شکلی فراوان له کوردستان هه‌یه، حیزب و رێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ی جیاجیا و رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوکراوه‌ی جیاجیا هه‌یه و هه‌مویان به ئازادی ده‌نوسن، له‌م لاشه‌وه هێرش بۆ سه‌ر ئازادیش هه‌یه، کوشتن و رفاندن و چاوسورکردنهوهش هه‌یه، چۆن بێ‌کاری و نه‌بونی مه‌سکه‌ن کافی بۆ هه‌موان یش هه‌یه. ئه‌م پرۆبلیماتیکانه هه‌روا به‌رده‌وامیان هه‌یه تا وه‌رچه‌رخانێکی بنه‌ڕه‌تی له سلوکی سیاسی و ریکخراوهیی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان رو ده‌دات ئه‌مه‌ش هه‌ر خۆی له کۆپی دونیای چوارده‌وری خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
داهاتو به‌ره‌نجام له رابردو و ئیستا وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌کی زانستی له رابردو نه‌گرین دان به هه‌ڵه‌کان و شانازی به ده‌رسه‌کان و سه‌رکه‌وتنه‌کان نه‌که‌ین ناتوانین ئیستا هه‌نگاوی دروست بهاوێین چۆن ئه‌گه‌ر ئێستاش خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ که‌ڵتوری دروست و نوێ ئاشنا نه‌بن وسلوکی مۆدێرن به‌ڕێوه‌نه‌به‌ن ئه‌وا ناتوانین به‌رنامه بۆ داهاتوی کۆمه‌ڵگا ده‌بنێین.
دیموکراسی و ئازادی له کوردستان ئه‌سیری رابردون زۆرجار ره‌خنه‌مان له‌م که‌ڵتوره کردوه که خه‌ڵکی کوردستان زیاتر له‌گه‌ڵ رابردو ده‌ژین تا داهاتو ئێستاش ره‌خنه له‌وه ده‌گرین که دوباره ده‌ستگرتن به‌ڕابردو و که‌ڵتوری سسیاسی و سلوکی کۆن کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و داڕمان ده‌بات و ده‌رزی نیوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات گه‌وره‌تر ده‌کات. حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌ر تهنگاوبن و فشاری چاکسازییان بۆ بێت شمشێر راده‌کێشن و به‌یانی تۆڵه به سه‌بره ئه‌مما به‌زه‌بره رو به‌ناوه‌وه (گه‌لی کورد) دو دوباره ده‌که‌نه‌وه و نه‌رم و سازش ده‌که‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌ل به‌رامبه‌ر به گه‌لانی زاڵی ده‌وروبه‌ر و ئه‌مریکا. ئه‌م قه‌تیسمانه به رابردو هه‌روا له‌خۆڕانیه و هۆیه‌کانی ده‌بێ له‌به‌ین ببرێن.
که‌ڵتوری چاوسورکردنه‌وه و پیشاندانی هێز له کۆمه‌ڵگا هه‌روا ته‌عبیر له زاڵی هێز ده‌کات به‌سه‌ر هۆشیاری له کۆمه‌ڵگا دا، جا هه‌رجاره‌و به‌جۆرێ. به‌داخه‌وه سیسته‌می سه‌رمایه‌ی به‌رخۆر و هه‌لومه‌رجی ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایی و دواتریش له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خه‌ڵکی کوردستان خۆیان ئه‌م هیزانهیان رههاکرد تا هه‌مان رۆڵی کۆنی داگیرکه‌ران ببینن و ببنه کابوس به‌سه‌ر سه‌ری خۆیانه‌وه. دیاره هه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌بنه‌وه قوربانی و دوباره ده‌بێ بیر له ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر بکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر کاروابڕوا ئازادی و دیموکراسی پرۆبلماتیکێکه و هه‌روا به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر نابێت. گرفته‌کانی ده‌سه‌لات زۆر زۆره و له خودی ناوه‌خۆیی و ده‌روبه‌ری و ئه‌مریکادا. ده‌سه‌لات له نێوان سندان و چه‌کوشی ئه‌مریکا و ده‌وله‌تانی ناوچه‌که و له‌لایه‌کی تر له‌ناوه‌خۆی خۆیدا و هه‌ر ناوچه‌ی ره‌نگێک و بزوتنه‌وه‌ی جیاجیاش له کۆمه‌ڵگا بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگاو هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی ئیداری و مه‌سه‌له سنوریه‌کان و هیزیکی بێ‌کاری ده‌مامکدراو و بازاڕی ئازادی بێ کونترۆڵ و بێ چۆنایهتیهکی دروست و خه‌ڵکی هه‌روا له بازنه‌ی بێ ئومێدی ده‌سوڕێنه‌وه‌و هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی دروست بۆ چاره‌ونوسی نه‌وه‌کانیان به‌دی ناکه‌ن.
حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌کان هه‌روا که‌ڵتوری بۆماوه‌زانی زاڵده‌که‌ن له کۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت پێگه و پله حیزبیه‌کان له نه‌وه‌یه‌که‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی خۆیان و هیچ که‌س نه‌توانێ ئاڵوگۆڕێ بنیات بنێ و داوابکات. ئه‌م کارانه بهبهرنامهریزی ده‌کرێ. سه‌ره‌ڕای ژن و ژنخوازی نیوان خۆیان و قایم کردنی سه‌نگه‌ره‌کانیان. (ئه‌گه‌رچی مرۆڤ ئازاده چۆن ژیانی دیاری ده‌کات به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوانه بههۆشیاریهوهیه.
دیموکراسی و ئازادی کوردستان به وشه‌یه‌ک ته‌نها بۆ حیزبه دهسهڵاتدارهکانهو له نیو ئه‌وانیش ته‌نها بۆ که‌سانی بنه‌ماڵه‌یه هێڵی سوریش نه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه و نه قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ییه له نه‌زه‌ری ئه‌وان به‌ڵکو مانه‌وه‌ی وه‌زعی مه‌وجود و مانه‌وه‌ی نه‌وه‌کانیانه به ئارامی و خواردنی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه.
ڕابردو باڵی ره‌شی به‌سه‌رکوردستان داکێشاوه و تارماییه‌کی سحراویه و به‌رۆکی به‌رنادا هه‌ربۆیه‌ش ئێستا هه‌روا گرفته‌کان که‌ڵه‌که ده‌بن و داهاتوی نه‌وه‌کانیش له ئێستا باشتر نابێت ئه‌گه‌ر وابڕوات، یه‌ک قه‌یرانی بچوک هه‌ناوی کۆمه‌ڵگا ده‌ردێنێ و کۆمه‌ڵگا هیچ زه‌مانه‌تێک و ئاماده‌ییه‌کی بۆ ئه‌م رۆژانه نیه و تا کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێن دروست نه‌بێت و پرۆسیسه‌کان شه‌فاف و دروست نه‌بن و ئازادیه سیاسییه‌کان بۆ هه‌موان به‌رقه‌رار نه‌بن و گه‌ل به‌شداری له چاره‌نوسی خۆی نه‌کات ئه‌وا هه‌ر وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵگا له‌مڕۆ باشتر نابێت.
|