کۆنفراسی گلۆبال دەربارەی فەزای سایبەر 2015 (سیستەمەکانی ئەلکترۆنی) لە لاهای - هۆڵەندا!
|
ئاسۆ حامدی
Global Conference on CyberSpace 2015 (GCCS2015)
لە 16ی ئەپریل 2015 لە شاری لاهای لە هۆڵەندا بە بەشداری 1800 ئەندام لە هەمو دونیادا کۆنگرە بە وتاری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دەستی بە کارەکانی کرد. ئامانجی ئەم کۆنگرەیە ئەوەیە ئارامی و ئاسایشی سایبەرسیستەم لە هەمو جیهان بەهێز بکەن. ئەم کۆنگرەیە دوای کۆنگرەی لەندەن 2011 و بوداپیست 2012 و سیئول 2013 دێت. لەم کۆنگرەیە نوێنەرانی وڵاتان و رێکخراوە ئینتەرناسیونالەکان و کۆمپانیاکان و زانکۆکان و رێکخراوە مەدەنیەکان بەشدارن. ئەم کۆنگرەیە بە هاوکاری وەزارەتەکانی ناوخۆ و وەزارەتی ئاسایش و یەکسانی و وەزارەتی ئابوری و بەرگری هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.
ئەم کۆنگرەیە جەختی لەسەر سێ لایەن کردۆتەوە؛
١.ئارامی ئۆنلاین (ئارامی هەردەم)
٢.ئازادی و پاراستنی ئازادیە کەسایەتیەکان لە ئینتەرنێتدا.
٣.گەشە ئابوریەکان بە هۆی زانیاریەئەلکترۆنیەکان.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لە دەست پێکی وتەکانی وتی هۆڵەندا هەوڵدەدات بۆ ئئێنەرنێتی ئازاد و کراوە و ئارام وئاسایش بۆ هەموان . کە ئەمەش سەرەتای ئەم دەستپێکە جیاوازیە یە بو کە وڵاتانی چین و روسیە و تورکیە دەیانەوێ زیاتر کۆنترۆلی سیستەمەکانی سایبەر بکەن و هەندێ وڵاتانی تری دونیاش لە نێوان ئەم دو نەزەرەی ئەوروپای رۆژئاوا و ئەمریکا لەلایەک و ئەوانی تریش لەلایەکی تر قەتیس ماون.
لە نەزەری ئەوروپای رۆژئاواو ئەمریکا دەبێ سایبەرسیستەم ئازاد بێت و بۆ هەموان کراوە بێ بەڵام دەبێ لە مەسەلە تایبەتمەندەکان پارێزراو بێت، لە لایەنی تاوانکاری و خراپ بەکارهێنانی کۆنترۆل بێ و لەلایەنی سیستەمی بانک و ئیمکاناتی مالی و زانستی دا پارێزراو بێ. بەڵام لەلایەکی تر بلۆکەکەی تر بانگەوازی ئەوە دەکەن ئەم ئازادیەی هەیە زیانی زۆرترە لە قازانج و ناکرێ بەم جۆرە بەردەوام بێ، هەر بۆیەش داوای زیاتر کۆنترۆل و دانانی بلۆک بۆ ئەو ئازادیەی دەکەن و دەیانەوێ توند مامەڵە لەگەڵ ئەم هەلومەرجە هەیە بکەن. بەتایبەت وڵاتانی چین و روسیە و تورکیا دەیانەوێ بە یاسای پەرلەمانی وڵاتەکانیان ئەم وەزعە بخوڵقێنن.
لەلایەکی تریش وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وتی دەکرێ زۆر زیاتر لە یەکتر فێرببین بەهۆی فۆرمی گلۆبال و ئەزمونەکانی سیستەمی ئەلکترۆنی. کە ئەمەش دەسپێکێکی گرنگە بۆ مرۆڤایەتی و ئاڵوگۆڕی بیرورا و گەشەی زانستی مرۆڤایەتی. هەروەها پەرەدان بە ئینتەرنێت بۆ زیاتر گەشەکردن و فەراهەم بونی بۆ هەموان.
بە گوێرەی هەوالە رۆژنامەییەکانی هۆڵەندا رۆژی یەکەم لە کۆنگرە بە هیچ ئەنجامێکی دڵخوازراو نە گەیشتون.
یەکێ لە نمونە زیندوەکانی نەبونی ئارامی و ئاسایش لە سایبەرسیستەم دا، دەست بەکاربونی داعشە بە هاککردنی تەلەفزیۆنەکانی فەرەنسی و سایتی پنتاگۆن و تەلەفزیۆنە کوردیەکان سەرەتای ئەم هێرشە ئەلکترۆنیەیە یان دزینی ملیونەها دۆلار لە بانکەکانی جیهان بە شێوەی هاککردنی سایتەکان و قۆرخکردنی سسیستەمی مالی بانکەکان نمونەیەکی تری تاوانەکانن لە ئینتەرنێتدا کە مێژویەکی دورتری هەیە یان دزینی دیزاینی رۆکێتەکان و زانستە سەربازیەکان هتد. هەرچەندە هەوڵی ئاسایش و ئارامی دەدرێ بەڵام هاککەران توانای ئەوەیان هەیە هەمو بلۆکەکان ببڕن. ئەمەش لە هەمو وڵاتاندا کەم و زۆر هەیە و زۆرجار بۆ گاڵتە قوتابیانی زانکۆ لە هۆڵەندا سایتی زانکۆکەیان هاکک دەکەن و دواتر ئازادی دەکەن. ئەمە لە ساڵانی دوایی قەدەغە کراو و پۆلیس ئیجرائاتی خۆی گرت. یان لە مەسەلەکانی بازرگانی سێکسی و پۆرنۆ و وێنەی منداڵان و هەرزەکاران وژنان و پیاوان هتد، تاوانباران زۆر چاڵاکن و هەمو شێوەیەکی نایاسایی دەگرنە بەر.
ئەم گرفتە بە گوێرەی کۆمەڵگاکان و کەڵتوری کۆمەڵگاکان قورسایی یەکانی دەگۆڕێن و کێشەکانی هەروا دێ پەرەدەسەن و تا زیاتر ئینەرنێت و سیستەمە ئەلکترۆنیەکان زیاتر بەکاربێن ئەوا گرفتەکانی ئاسایش و ئارامیشیان دەگۆڕێن و خەسارەتەکانیشیان لە هاککردن و تاوانەکانیان بۆ سەرەوە دەچن و زیانەکان زیاتر دەبن. بە گوێرەی چاودێرەکان ئەم کۆنگرەش وەکو کۆنگرەکانی تر بەرەنجامێکی ئاوای نابێ کۆتایی بە تاوانەکانی سیستەمی سایبەر بێنی بەڵام هەنگاوێکە بۆ گەشەدان بە ئارامی و ئاسایشی سیستەمە ئەلکترۆنیەکان لە جیهاندا.
من هیچ زانیاریم نیە ئایا کورد نوێنەری لەم کۆنگرەیە هەیە یان نا؟
بەڵام لەگشتدا رۆڵی میللەتی کورد لەم کۆنگرە نێونەتەوەیی و زانستیانە هەروا لە سەردەمی قۆچپە و عانە دایە و هەروا لە بەرەکانی جەنگدا خوێنی لاوان لە ژێر پنچک و بەردی وڵاتدا گوڵی سور دەڕوێنێ و خەیاڵی موچە هەموانی مەستکردوە سەرەڕای هەمو رەزالەتیەکانیش و چارەنوسی دەستور و ولایەتی سەرۆکیش مەسەلەیەکی تری کۆمەڵگاکەمانە خۆ مەسەلەی شەنگالیش هەرهیچ وا دەنگۆی شەڕی ناوەخۆش هاتە کایەوە کە هیچ مناسەبەیەکی نەبو، تەنها بەرەنجام لەم بانگەوازە ئەوەیە دەتوانین ئەم وەزعە تێک بدەین ئەگەر بە ویستی خۆمان نەبێ. بەڵام با بزانین ئارام و ئاسایشی سایبەر سیستەم لە کوردستان چ سەدایەکی هەیە لە کاتێکدا هەروا حکومەت و وەزیرەکان بە ئیمێلی کەسایەتی خۆیان مامەڵە دەکەن ومنداڵێکی ساوا دەتوانێ هەمویان هاک بکات، بەڵام سیستەمە ئەلکترۆنە ناوەخۆیەکان چۆن پارێزراون؟ ئەمە بۆ شارەزاکانی سیستەمی ئەلکترۆنی لە کوردستان جێ دێڵم. بە هیوام لەم روەوە چەند وشەیەک بنوسن کە مەسەلەی زۆرگرنگن بۆ داهاتوی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەمان.
بەڵام پرسیارێکی سادە ئەوەیە ئایا ئاسایشی نەتەوەییمان لە چ ئاستێ دایە، تا خۆمان بۆ پاراستنی لە شەڕی ئەلکترۆنی ئامادە بکەین؟ ئەمەش بۆ خوێنەران جێ دێلم.
سەرچاوە؛
* میدیا جیاجیاکان لە هۆڵەندا (رۆژنامە ئەلکترۆنیەکان و سایتەکان کە هەواڵی کۆنگرە پەخش دەکەنەوە- بە زمانی هۆڵەندی).
|
|