ئاسۆ حامدی
سه‌ره‌تا زۆر به خێرایی باس له مۆدێلی ئابوری و سیاسه‌تی ئابوری له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین.
سیسته‌می ئابوری له کوردستان وابه‌سته‌ی سیسته‌می ئابوری عێراقه. به حوکمی فیدراڵی و وابه‌سته‌یی سیسته‌می سیاسی له وڵات‌دا، به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها سولفه‌ی 17% بودجه‌یه و به‌س له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له واریداتی تر. مۆدێلی ئابوری له کوردستان مۆدێلێکی بهرخۆریه و جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی بازرگانی و بیناسازی و وه‌به‌رهێنانی ورد‌و هاتنی کۆمپانیاکانی ده‌وڵه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ر و هه‌ندێ سه‌رمایه‌ی کۆنری له داهاتی نه‌وت و گاز‌و پترۆکیمیایهکان نه‌بێ چیتر نین.
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری وابه‌سته له کورستان تایبه‌تمه‌ندیه‌کی خۆی هه‌یه. مۆدێلی حکومه‌تی حیزبی هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌می ئابوری و پرۆسێسه‌کانی به‌ڕیوه‌بردنی داناوه. سه‌رمایه‌داره‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی دوێنن که ئه‌مڕۆ سه‌رمایی زه‌به‌لاحیان پێکه‌وه‌ناوه نایانه‌وێ هه‌ر باس له ڕابردوی ئابوری شه‌خسیان بکرێ، چونکه هه‌مو سه‌رمایه‌ی ئه‌وکات تهفهنگێکی شان و کاله‌یه‌کی ئه‌دیداسی سێ خه‌ت بون.
هه‌تا پله‌ی حیزبی به‌رزببێته‌وه ئه‌وه سه‌رمایه‌که‌ش له ههڵساندایه و به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر راسته ئه‌مه‌ش ده‌بێ دوباره‌ی بکه‌ینه‌وه، که هه‌مو ئه‌و خه‌باتکارانه‌ی دوێنێ ناگرێته‌وه.
بۆچی ئاڵوگۆڕ و نوێخوازی له سیسته‌می ئابوری و پرۆسه‌کانی به‌ڕیوه‌بردنی پێویستن؛ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی سیسته‌می ئابوری کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌رده‌وام بێت ئه‌وه ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناهاوسه‌نگی له کۆمه‌ڵگا به یه‌ک وشه هه‌ر له زیادبون ده‌بێت و کۆمه‌ڵگا چاره‌نوسی ته‌ندروستی نابێت.
ئه‌مه هه‌ر پێشبینی نیه، به‌ڵکو به‌ره‌نجامی پێوه‌ره‌کانه که ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا به هه‌مو پێکهاته‌کانیه‌وه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا پیاده‌ی کردوه و ده‌کات.
یه‌کێ له گرنگترین خاڵی وه‌رچه‌رخان له سیسته‌می ئابوری و به‌ڕیوه‌بردنی پرۆسیسهکانی بونی سیاسه‌تێکی دروسته، ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ده‌بێ له‌گه‌ڵ دینامیکیه‌تی کۆمه‌ڵگا بێته‌وه، بتوانێ گه‌شه‌ی ئابوری و نه‌وه‌کانی داهاتو و مه‌سه‌له پان و به‌رینه‌کان و درێژخایانه‌کانی کۆمه‌ڵگا له خۆوه بگرێ.
بۆئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای به‌رخۆر بۆ کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێن بگۆڕدێت ده‌بێ کۆمه‌ڵگا ئاماده‌گی بۆ هه‌بێت، ده‌وڵه‌ت به هه‌مو رشته ئابورییه‌کان ده‌ست به‌کاربێت، زانکۆکان و سیسته‌می په‌روه‌روه‌رده و فێرکردن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌بێ له‌گه‌ڵ پیشه‌وه‌ره بچوکه‌کان و کارگه گه‌وره‌کان هاوبه‌شیه‌کی جدی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه نه‌بێ ئه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه ناکامل و درێژخایان ده‌بێت. گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆژیا و زانیاریه‌کانی ئه‌وه‌نده به خێرایی ده‌ڕۆن ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی دروستی ئابوری نه‌بێت ئه‌وا کۆمه‌ڵگا ناتونێ سود له گه‌شه و ئاڵوگۆڕه‌کانی ببینێت.
له زۆر نوسیندا باسمان له گه‌شه‌ی پرۆسیسه‌کان و ئاڵوگۆڕی رێکخراوبون کردوه، لێره‌شدا دوباره مۆدیلێ که بۆ گه‌شه‌ی رێکخراوبون و به‌رهه‌مهێنان به‌کاردێن ده‌نوسینه‌وه. ئه‌مه مۆدێلی تۆپی پیده‌ڵێن؛
کارکردن به‌م مۆدێله ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر گه‌شه به رێکخراوبون و چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بدرێت.
گه‌شه‌دان به سیاسه‌تی ئابوری له وڵات‌دا خۆی له خۆیدا یه‌کێ له بنه‌ماکانی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی وڵات له ناوه‌نده جیهانی و ئه‌قلیمیه‌کان ده‌دۆزێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م مۆدێله ته‌کنه‌لۆژیا و رێکخراوبون و کارمه‌ند و کرێکاران (هێزی کار) سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گهشهسهندنهن له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا.
رێکخراوبونی داموده‌زگاکان به‌شێوه‌یه‌کی دروست و په‌ره‌دان به کارمه‌نده‌کان و کرێکاران له هه‌مو رشتهکاندا له‌گه‌ڵ ده‌ست راگه‌یشتن به ته‌کنه‌لۆژیای پێویست له پرۆسێسێکی به‌رده‌وام و ته‌ندروستدا، ده‌توانێ کۆمه‌ڵگا زیاتر رێکخراو به‌هێز بکات. ئه‌مه‌ش زه‌مانه‌تی وڵاتێکی مۆدێرن و به‌رهه‌مهێن ده‌کات.
به‌رده‌وام بون به‌م سیاسه‌ته ئابوریانه‌ی ئێستا له کۆمه‌ڵگادا یانی کوشتنی هیزی کار و سست بونی رێکخراوه‌کان و ده‌ست رانه‌گه‌یشتن به ته‌کنه‌لۆژیا. بۆ گۆڕینی ئه‌م فه‌زایه ده‌بێ سه‌رخه‌تی سیاسه‌تێکی دروست له کۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه بگرێت. ده‌رس وه‌رگرتن له توانا ده‌ره‌کیه‌کان و وڵاتانی جیهاندا ده‌بێ به پراکتیک بکرێنه‌وه.
خاڵی وه‌رچه‌رخان له سیاسه‌تی ئابوری هه‌رێمی کوردستان ده‌ست بهکاربونه بۆ به‌رهه‌مهێنانی کالای خۆماڵی و هه‌وڵدان بۆ پشت به‌ستن به کاڵا خۆماڵیه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تی کاڵاکان و کۆمه‌ڵگا نابێ هه‌ر پشت به‌ده‌ره‌وه ببه‌ستێ، به‌ڵکو ده‌بێ ئه‌مه هێواش هێواش پێچه‌وانه ببنه‌وه و کالاکان له کوردستانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه بنێرێنه ده‌ره‌وه‌و توانای پێشبڕکێ کالاکانی بازاڕیان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌مه له ده‌ستوری کاری خۆیدانا ئه‌وکات مه‌سه‌له‌ی کات یه‌کلای ده‌کاته‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌م نیه‌ته نیه بۆ دامه‌زراندنی ئینفراسته‌کچه‌ری دروست و پیویست بۆ کۆمه‌ڵگا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیراده و نیته دروست بو ئه‌وکات گۆڕان له وه‌زعی ئێستا بۆ وه‌زعیه‌تی خوازراو ئاسانه، به‌ڵام ئایا وه‌زعیه‌تی خوازراو له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا کامانه‌ن و ده‌بێ پێناسه‌ی دروست و واقعیاتی پراکتیکی و مه‌لموسی هه‌بێت. ئه‌مه‌ش دوباره فیزی و میسی و ستراتیژ و رابه‌ری دروستی ده‌وێ.
-سه‌رچاوه؛ چه‌ند په‌رتوکێک ده‌رباره‌ی تۆپ مۆدێل. به زمانی هۆڵه‌ندی.
|