ئاسۆ حامدی
به هۆشیاری ژیان مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر قورسه، لێره‌دا هۆشیاری مانای هه‌مو عادات و ته‌قالید (پهترۆن) و ته‌نانه‌ت غه‌ریزه مرۆڤیه‌کان و پهترۆنی بایه‌لۆژی و پهترۆنی هۆشیارییه مرۆڤیه‌کان و ئازادی ئینسانه‌کان و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به پێداویسته‌کان و ئه‌رک و مافه‌کان به رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌ش له گشت‌دا زه‌حمه‌تترین مه‌سه‌له‌یه. به‌ڵام هۆشیاری خۆی مه‌سه‌له‌یه‌کی ریژه‌ییه و که‌لتوری کۆمه‌ڵگا و رێکخراوه‌کان کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر هه‌یه.
له‌م نێوه‌شدا رێگری زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌م هۆشیاریه دا هه‌یه. به‌نمونه له کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا ئایین رێگرترین یان بلۆکه له‌به‌رده‌م ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانی دا. به‌ڵام له‌م باسه کورته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین باسێکی گشتی له‌سه‌ر رێگریه‌کان بکه‌ین.
رێگریه‌کان له ژیانی مرۆڤدا مه‌سه‌له‌یه‌کن له‌گه‌ڵی ده‌ژین، هه‌مو مرۆڤێ و کۆمه‌ڵگایه‌ک رێگریان هه‌یه.
هۆشیاری کۆمه‌ڵگا یان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌ستکردنه به ناسینه‌وه‌ی ریگریهکان دوایش کارکردنه بۆ لابردن و که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری رێگریه‌کان. مرۆڤی هۆشیاری بۆ لابردنی رێگره‌کان پێویستی به‌وه هه‌یه به‌رامبه‌ره‌که‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌بێ و تا گشت رێگریه‌کان بتوانێ ته‌فسیر بکات و وه‌ڵام له به‌رامبه‌ره‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا به ئاوالاَکردنهوهی رێگاکانه له‌به‌رده‌م تواناییه‌کانی مرۆڤ دا له کۆمه‌ڵگادا. مرۆڤ زۆر توانای بێ وێنه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ پێویست و رێککه‌وت و کات و شوێن یارمه‌تی بده‌ن تا تواناکانی مهکسیمال بکاته‌وه.
ئاستی هۆشیاری تاک زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌دان به ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا له هه‌مان کات ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا گرنگیه‌کی ژیانی هه‌یه بۆ رێکخراو بون، به‌ڵام هۆشیاری مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر ئاڵۆزه‌و له کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌گۆڕێت، پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر ئاستی هۆشیاری تاک که مه‌سه‌له‌ی که‌لتوری کۆمه‌ڵگا و سیسته‌مه‌کانی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و خێزان کاریگه‌ری زۆریان، ئه‌وا هه‌ندێ باس له رێگریه‌کان ده‌که‌ین، ئه‌م رێگریانه‌ش که خۆی له ته‌واوی گرفته‌کان ده‌دۆزێته‌وه.
له گشت‌دا رێگریه‌کان سێ جۆرن:
1. رێگریه‌کانی میکرۆ
2. رێگریه‌کانی ماکرۆ
3. ریگریهکانی میسۆ
رێگره کانی میکرۆ؛
ئه‌مانه ئه‌و رێگریاننهن که‌وا مرۆڤ له زاتی خۆیدا دروستکه‌ریانه و ئاماده‌یی و ره‌غبه‌ت و زه‌وق و سه‌لیقه‌ی بۆ هه‌ندێ مه‌سه‌له نیه، لێره‌شدا کات و شوێن و رێککه‌وت و پێویست کاریگه‌ری جدی ده‌بینن.
مرۆڤی هه‌مو کۆمه‌ڵگایه‌ک به پێویست ده‌ست بۆ مه‌سایله‌کانی هۆشیاری ده‌بات، ژیان و گوزه‌ران رێچکه‌ی ئه‌مانه نیشان ده‌ده‌ن. کات لیره‌دا رۆڵی جدی ده‌گێڕێ به‌نمونه مۆده بونی بیروباوه‌ڕ و رایج بونی له سه‌تحی مه‌سه‌له‌کان زیاتر مرۆڤه‌کان کێش ده‌که‌ن، مرۆڤ له گیانی خۆیدا چه‌ندین مه‌سه‌له هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و ئینجا ئیختیار له ژیانی خۆیدا ده‌کات. ئه‌م ئهفزهلیهتدا به‌پیی پێویست به‌شێکه له رێگریه‌کان.
مرۆڤ زه‌ینی به هه‌مو شتێ دا ده‌شێ، به‌ڵام توانایی و زیره‌کی مرۆڤیش سنوری خۆی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وکاره‌ی که هه‌رگیز ده‌ستت بۆ نه‌بردوه هه‌رگیز فێری نابیت و ناتوانێ بزانی توانات له‌م باره‌وه چه‌نده. هه‌رچه‌نده مرۆڤ ناتوانێ هه‌مو تواناکانی تاقی بکاته‌وه‌و له پراکتیکدا تێستیان بکات. ئه‌مه هه‌م وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابوری و سیاسی رێگرن هه‌م خودی تاکه‌کانی مرۆڤیش ناتوانن ده‌ست بۆ هه‌مو کاریک به‌رن و مه‌سه‌له‌که ده‌بێته مه‌حاڵ. له کۆمه‌ڵگای ئێستا ته‌نانه‌ت تایبه‌تمه‌ندیه‌تی هه‌م قوڵ بونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌کان دیاری ده‌کات هه‌م مرۆڤ توشی تاكڕه‌وی و یه‌ک ئاراسته‌یی ده‌کات و ته‌نها له‌یه‌ک مه‌یدان تواناییان نیشان ده‌دات و دیاری ده‌کات. ئه‌م وه‌زعه زیاتر له لایه‌ک لایه‌نی پۆزه‌تیڤی هه‌یه که تا قوڵاییی مه‌سه‌له‌کان و دوا تنۆک له مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کان مرۆڤ ده‌توانێ له گرفت و مه‌سه‌له زانستهکانی بگات، له‌لایه‌نی نێگه‌تیڤی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه له زۆر مه‌سایلی تر مرۆڤ نه‌شاره‌زاو ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مانه له واقع دا گرفتی میکرۆ نین، به‌ڵکو گرفتی ماکرۆن و بۆ رێگریه میکرۆ گۆڕاون.
رێگریه‌کانی ماکرۆ؛
ئه‌م رێگریانه بۆ ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کانی سنورێکی دیاریکراوی بازاڕی سه‌رمایه له سه‌روی ئیراده‌ی مرۆڤه‌کانه، به‌نمونه ئاڵوگۆڕه‌کانی جیهان و ئه‌قلیمی و ناوه‌وه‌ی وڵات کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان داده‌نێن.
لێره‌دا مرۆڤ به دوای ئاڵوگۆڕه‌کانه که له‌زۆر حاله‌تدا خۆی دروستکه‌ریه‌تی. به‌نمونه ئاڵوگۆر له هۆهیهکانی به‌رهه‌مهێنان له وڵاتێ یان بیروباوه‌ڕی زانستی و شۆڕشگێری له ناوچه‌یی خۆی زاڵ ده‌کات له ده‌ورانێکی دیاریکراودا و مرۆڤه‌کانی زۆربه‌ی زۆری دونیا به گویره‌ی مه‌وقعیه‌تی چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی یان دابه‌شی یان ده‌بن به موریدی ئه‌م ده‌ورانه له فه‌رهه‌نگ و ئاڵوگۆڕه‌کانی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان.
ئه‌مانه له لایه‌ک ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان به‌رزده‌که‌نه‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌به‌ن له‌لایه‌کی تر ده‌سته‌مۆی ده‌ورانێک ده‌بن و ناتوانن به ئاسانی لێی رزگار ببن.
لێره‌دا مرۆڤ وه‌ک تاک قوربانی ئه‌م گرفت و ئاڵوگۆڕانه‌یه که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حوکمی به‌سه‌ر ده‌درێت. به‌نمونه ئالوگۆڕه‌کانی نێو بۆرسه‌کانی داوجۆنس و تۆکیو و پاریس و له‌نده‌ن کاریهگهریان به‌سه‌ر کرێکارانی نه‌وتی نێجیریا هه‌یه، یان گرژیه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کانی وڵاتانی جۆراوجۆر و بازاڕی نه‌وت و نرخی دۆلار و مه‌سه‌له‌کانی قه‌رزوقۆڵه‌ی بانک که به‌سیسته‌می کریدیت ناسراوه یان ئه‌زمه‌کانی خان‌و کڕین و فرۆشتن له ئه‌مریکا هتد. ژیان و ئاستی هۆشیاری زۆرێک له مرۆڤه‌کانی دونیا ده‌کاته خۆش و ناخۆش و دڵ و ده‌رونیان بۆ ده‌ورانێ ده‌گرێت.
مرۆڤ له نێو کار و ماڵدا دو ده‌رونی ده‌ژی خۆ ئه‌گه‌ر ئاواره و یان گرفتێیکی که‌سایه‌تی هه‌بێ ره‌نگه چه‌ندین نه‌فسیه‌ت بێ له‌یه‌ک که‌سدا که به‌حوکمی گرفته ماکرۆیهکان توشی ده‌بێت.
بۆ کرێکارێکی شاره‌کانی فره‌که‌لتوری له رۆژهه‌ڵاتی ناوهنندا هه‌ر زۆر زه‌حمه‌ته ئاستی هۆشیاری چینایه‌تی به‌رز ببێته‌وه، چونکه هه‌رده‌م هێرشی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و هتد له‌سه‌ره.
له‌لایه‌ک ده‌ست و په‌نچه‌کانی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کاروسه‌رمایه گه‌رم ده‌کات و له‌لایه‌کی تر گرفتێکی واقعی کۆمه‌ڵگا به‌رۆکی گرتوه.
ئه‌م مانعه له ئاستی هۆشیاری گرفتێکی گه‌وره‌یه و مرۆڤه‌کان دابه‌ش و پارچه‌پارچه ده‌کات و ده‌بێ خۆی له‌م نێوه‌دا یه‌کلا بکاته‌وه.
رێگره‌کانی میسۆ؛
له هه‌مو کۆمه‌ڵگایه‌ک پارتی سیاسی جۆراوجۆر و رێکخراوی جۆربه‌جۆر و خێزان و کاره خێرخوازیه‌کان به‌شێ له له‌م رێکخراوانه کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر ئاستی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کان هه‌یه به‌لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگهتیڤیهوه.
زۆر له رێکخراوه‌کان به‌رنامه و په‌یڕه‌و پرۆگرامی ناوه‌خۆی خۆیان هه‌یه، ئه‌مانه له‌لایه‌ک کاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان هه‌یه که مرۆڤ ئه‌سیری ئه‌م چوارچێوه فکریه و کارکردنه ده‌بێت. ئه‌مه‌ش هه‌م به هۆی ژیان و گوزه‌ران و وه‌زعیه‌تی کارکردن و پیشه‌یه‌وه تا ده‌گاته بیروباوه‌ڕ و ژیانی تاکی خۆیه‌وه مرۆڤ ئه‌سیری ئه‌م وه‌زعه‌یه که تیایدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
رێکخراو بون له مانای ئه‌سلی خۆیدا هێزو توانای مرۆڤ نیشان ده‌دات، له‌لایه‌کی تر ئازادیه فه‌ردیه‌کان ته‌سک ده‌کاته‌وه و ده‌یانخاته چوارچێوه‌ی دیاریکراو.
زۆر رێکخراوه‌کانی ئێستا رێگریه‌کی راسته‌وخۆی ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کانن، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ش ده‌بێ پێناسه‌یه‌کی ته‌واومان بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاستی هۆشیاری مرۆڤایه‌تی هه‌بێ و ناتوانرێ و ناکرێ وه‌کو ده‌سته‌واژه‌یه‌کی بێ تام و بێ مانای چینایه‌تی سه‌یری بکه‌ین.
مرۆڤ له سه‌رده‌می ئێستا دا وه‌کو قیبله نوما هه‌رده‌م رو له قازانجه‌کانی خۆی و چینه‌که‌ی ده‌کات. ئه‌مه به‌رجه‌سته‌ی ژیانی ماددی مرۆڤه له ده‌ورانی جیاجیادا و به‌ده‌یان ئه‌زمون و خۆشی و ناخۆشی له ژێر سهرداناوهو زۆر له ژیانی خۆیدا به دوبارهیهکی مێژو ده‌بینێ و به‌تایبه‌تی له مه‌یدانی رێکخراو بون و دام و ده‌زگاکانی ژیانی دا، سیسته‌م و مۆدێله‌کانی رێکخراو بون له هه‌مو دونیا له‌یه‌ک ده‌چن و هه‌مویان سود له‌یه‌ک وه‌رده‌گرن و دوری ئهنتهرناسیونالیان هه‌یه.
له زانستی کۆمۆنیکه‌یشن چه‌ندین تیۆر‌و بۆچون هه‌ن بۆ لابردنی رێگریه‌کان و گه‌شه‌دان به رێکخراوبون په‌ره‌سه‌ندنیان.
به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان ده‌توانێ ماف و لێپرسراویهتهکان له‌گه‌ڵ ئه‌رک و وهزعیهتهکانی هه‌مو ژیان و گوزه‌ران له‌لای مرۆڤه‌کان به ماددی بکاته‌وه و به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی زیاتر گه‌شه پێ‌بدا و مرۆڤه‌کان زیاتر رێکخراو بکات و له خزمه‌تی ئامانجه‌کانیان دا.
به‌ڵام لێره‌دا ده‌ست بۆ مۆدێلێکی ساده ده‌به‌ین ئه‌ویش مۆدێلی گوێگرتنه. گوێگرتن گه‌وره‌ترین گرفتی له‌یه‌ک نه‌گه‌یشتنه. هه‌مو مان ئه‌م گرفته‌مان هه‌یه. مرۆڤ له گشت‌دا که‌م گوێ ده‌گرێ له به‌رامبه‌ره‌که‌ی تا له گرفته‌کانی یه‌ک حاڵی ببن. خۆ چه‌وسێنه‌ران هه‌رگیز گوێ له چه‌ساوه‌کان ناگرن. هه‌ر بۆیه‌ش قین و توڕه‌ی شۆرشی دوه‌میان یه‌که‌م راده‌ماڵێ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رجه‌کانی ئاماده‌بون.
مۆدێلی
LSD
L:Luisteren
S: Samenvatten
D: Doorvragen
گوێگرتن، بهرهنجامگرتن، به‌رده‌وام پرسیارکردن
بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له‌یه‌ک بگه‌ن پێویستیان به په‌یوه‌ندیه‌کان هه‌یه، ئه‌م مۆدێله یه‌کێکه له‌و مۆدێلانه که بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ گفتوگۆیه‌کی ئاسایش رۆڵێکی کاریگه‌ر و حه‌یاتیان هه‌یه.
گوێگرتن یانی به‌مانای گوێگرتن و هه‌مو هه‌ست و نه‌سته‌کان و بیرت له‌لای قسه‌که‌ر یان په‌یامنێر بێت، به کورتی ده‌بێ مرۆڤ باش له به‌رامبه‌ره‌که‌ی حاڵی بێت نه‌ک هه‌ر له‌باری زمان و شێوه‌ی ئاخاوتنی، به‌ڵکو هه‌مو ئه‌و وه‌زعانه‌ی که قسه‌که‌ر یان په‌یامنێر ده‌یه‌وێ بیگه‌یه‌نێ.
جا کاتێ په‌یاموه‌رگر نۆره‌ی دێ ده‌بێ به‌رده‌وام به‌ره‌نجام له وته‌کانی به‌رامبه‌ری وه‌ربگرێ، دوای ده‌بێ ته‌کید له قسه‌کان و ئاخاوتنه‌کان بکات یا به‌ره‌نجامه‌کان دروستن یان نا، ئینجا که ئه‌م به‌ره‌نجامانه دروست بون ده‌بێ به‌رده‌وام پرسیاری کراوه بکات تا دوباره په‌یامنێر بێنێته‌وه زمان و ئاخاوتن تا ته‌واوی په‌یامه‌کانی به‌یان ده‌کات، ئه‌م مۆدێله هه‌رده‌م خۆی دوباره ده‌کاته‌وه و هه‌رگیز کۆتایی نایێ.
ئه‌م مۆدێله به پراکتیکی باشترین و قورسترین مۆدێله له په‌یوه‌ندیه‌کاندا، چونکه هه‌م مرۆڤ گرفتی گوێگرتنی هه‌یه و هه‌م به‌ره‌نجام گرتن له ئاخاوتن ئه‌وه‌نده ئاسان نیه و دواتریش چۆنیه‌تی پرسیارکردن خۆی له خۆیدا هونه‌ره و هه‌مو که‌س ناتوانێ پرسیاری کراوه و گشتی وا بکات تا بتوانێ له هه‌ڵوێست و نیازی به‌رامبه‌ره‌که‌ی بگات، له مفاوهزاتکردندا ئه‌م مۆدێله زۆر پێویسته و به‌تایبه‌ت له‌کاتی و ساتی ناسک و حه‌ساس و چاره‌نوسسازدا تا هه‌مو ناڕۆشنیهکان رون ببنه‌وه و هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ک و گرفتێک بۆ داهاتو نه‌بێت.
هۆشیاری مرۆڤه‌کان به شێکی سه‌ره‌کیه له گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا، ئه‌م که‌لتوره ده‌بێ گه‌شه‌ی پێبدرێ سه‌ره‌ڕای هه‌مو رێگره‌کان. ئه‌گه‌رچی بیری چینی زاڵ له کۆمه‌ڵگادا زاڵه، به‌ڵام که‌مکردنه‌وه‌ی ریگره‌کان له ئه‌ستۆی هه‌مو چینه‌کان دایه.
|