ئاسۆ حامدی
ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه، سه‌رکوت و چاوسورکردنه‌وه له هه‌ولێر به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌ولێر خاڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه، به‌بێ پایته‌خت هه‌مو کلیله‌کانی چاکسازی ده‌رگای سه‌ره‌کی ناکاته‌وه. ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته مێژویه‌کی پڕ له ئارام و هه‌ڵسان و رمانی هه‌یه، مێژوی ئه‌م شاره مێژوی قوربانی و مێژوی ده‌ست بهسهرگرتنهوهشه مێژوی کپی و قه‌بوڵکردن و هه‌ڵسان و تۆڵهکردنهوهشه، که‌س به‌رگه‌ی شاڵاوی هه‌ڵچونی هه‌ولێر ناگرێ، خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر ئاسنه و دره‌نگ گه‌رم ده‌بێت و دره‌نگ سارد ده‌بێته‌وه. رۆژی ته‌قینه‌وه‌شی دور نیه.
ئه‌م سه‌رکوته‌ی له هه‌ولێر هه‌یه چاوه‌ڕوانکراوه، سیاسه‌تی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار که ئه‌گه‌رچی سه‌رۆکی حکومه‌ت یه‌کێتییه، به‌ڵام پارتی حوکمی شارده‌کات که خۆی له خۆیدا شکستی حکومه‌ته و به‌یانی حوکمی موتله‌قی حیزبیه و سیاسه‌ته‌کانیشیان که‌س پێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ.
ئه‌م مۆدێله دوبل راکیته (یانی دوفاقیه) له‌لایه‌ک سه‌رۆک و مه‌سوله حیزبیه‌کانیان داوا و بانگه‌شه‌ی چاکسازی و دان نان به گه‌نده‌ڵی و خراپی مۆدێلی حیزبی ده‌که‌ن زۆر به‌نه‌رمی ده‌دوێن، له‌لایه‌کی تریش بنه‌مای حیزب هان ده‌ده‌ن به توندترین شێوه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و خه‌ڵکی بگرن و ئازاری بده‌ن و زیندانی بکه‌ن و ...هتد.
ئه‌م مۆدێله که‌شفه و که‌س پێ هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ، هه‌مو خه‌ڵکی ده‌زانێ سینترالیزم له پارتی له کوێوه‌یه و پێویست به‌م هه‌مو بۆیانه ناکات تا سهروشکڵیان پی سواخ بده‌ن. با به راشکاوی به‌یانی سیاسه‌ته‌کانیان بکه‌ن و سه‌رکوت و بێ مافی ته‌نانه‌ت له خودی ناوه‌نده حیزبیه‌کانیشیان هه‌یه نه‌ک له حکومهتیهکهیان.
بێده‌نگی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ناوچه‌کانی کۆنترۆڵی پارتی هیچ مانایه‌کی عه‌مه‌لی نیه، ئه‌مان خۆیان قوربانین و پێش هه‌مویان رهزالهتهکانیان چێشت، ئێمه نامانه‌وێ ئه‌م مێژوه دوباره بکه‌ینه‌وه و لاپه‌ڕه‌کانی هه‌ڵبده‌ینه‌وه، به‌ڵام پێویسته هه‌روا ره‌ت نه‌بن و خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ ده‌رس له مێژوی خۆی وه‌ربگرێ. ئه‌گه‌ر ده‌رس له مێژوی گه‌لانی تریش وه‌رناگری. هه‌وادارنی یه‌کێتی له هه‌ولێر ده‌بێ په‌یوه‌ستی هێزه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بن، ئه‌وکات هاوسه‌نگی گه‌ل مانای هه‌یه.
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان یه‌ک شتیان ده‌وێ خه‌ڵکی بێده‌نگ بێت و هه‌مان پرۆسێسی ئیداری و سیاسی بڕواته رێوه و ئه‌وان ده‌توانن یان ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگا بۆ ئایندههیهکی باشتر ببه‌ن. ئه‌مه یه‌ک به‌رنامه‌ی بێ به‌رنامه‌یه و له جیاتی کار و چالاکیه‌کانیان بۆ بیناسازی وڵاتێکی مۆدێرن گه‌نده‌ڵی باشترین نمونه‌یه بۆ هه‌موان.
هه‌ڵسان و به‌ده‌نگ هاتنی شه‌قامی کوردی تاڕاده‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان و کاسبکار و خوێندکاران و ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌م سیسته‌مه حیزبیه نه‌زۆکه و ناتوانێ ته‌کان به کۆمه‌ڵگا بدات و ئاینده‌یه‌کی باشی نابێ نه‌ک هه‌ر بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، به‌ڵکو بۆ خودی ده‌سه‌ڵاتیش.
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک زه‌نگێک بون بۆ شکستی ئه‌م مۆدێله‌ی به‌ڕێوه‌بردنه که ساڵانێکی زۆره خه‌ڵکانێکی زۆر باسی شکسته‌کانی ده‌کات. ئه‌م زه‌نگه نه‌ک هه‌ر داواکارییه، به‌ڵکو ئامرازێکیشه بۆ پێوانی ئه‌م ئه‌زمونه پیرۆزه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان که به خودی ده‌بابه‌کانی دوژمن ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه (هێشتا شه‌رمیش ناکه‌ن)، خه‌ڵکی کوردستانه داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی ته‌ندروست ده‌کات، خه‌ڵکی کوردستانه داوای نه‌مانی گه‌نده‌ڵی ده‌کات، خه‌ڵکی کوردستانه داوای دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات هه‌ر که‌سه و به شێوازی خۆی. خه‌ڵکی کوردستانه داوی یه‌ک ئیدارهیهیی و یه‌ک سوپا و یه‌ک ئاسایش و یه‌ک ئامرازی هه‌واڵگری و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات. خه‌ڵکی کوردستانه به ته‌نگ ستراتیژی کۆمه‌ڵگا و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێنه له جیاتی کۆمه‌ڵگای به‌رخۆر. له‌لایه‌کی تریش هه‌مو پێچه‌وانه‌کان ده‌سه‌ڵات داوای ده‌کات.
جه‌ماوه‌ری پێش ده‌رکه‌ی سه‌رای سلێمانی خاڵی وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگان بۆ ئازادی و نان و کار بۆ ژیانی باشتر بۆنه‌وه‌کانی ئاینده، خه‌ڵکی شاری سلێمانین له‌گه‌ڵ ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ بنیاتنانی دونیایه‌کی باشتر له‌وه‌ی له کوردستان که مۆدێلی حیزبی بانگه‌وازی ده‌کات، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه پێویستیمان به هه‌موان هه‌یه به‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ش، ئه‌وان پێویسته دوباره به خۆیان و سیاسه‌ته‌کانیان دا بێنه‌وه مۆدێلی دوبل راکیت وازلێبێنن و به‌یه‌ک کردار و زمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان بدوێن تا هه‌مومان بتوانین وڵات بینا بنێین. ئه‌مڕۆ ده‌بێ ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی ببێته ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌خۆیی نه‌وه‌کان بۆ ژیانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و ژیانێکی پڕ خۆشگوزه‌ران. خه‌ڵکی کوردستان تواناکانی و ئیراده‌ی هه‌یه بۆ هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ کار بۆئه‌م یه‌کتر قه‌بوڵکردنه بکرێت نه‌ک یه‌کتر تاوانبارکردن و سڕینوه‌ی یه‌کتری. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ مێژویه‌کی تر بنوسن ده‌بێ کار بۆ چاکسازی و یه‌ک وتار و کردار بکه‌ن. هێزی لاوان ده‌توانێ هه‌مو سنورێک ببڕێت، سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ گه‌له.
|