ئاسۆ حامدی
به‌بێ هیچ په‌رده‌یه‌ک ئه‌گه‌ر کۆنترۆلی ئیمکاناتی ماددی و سه‌روه‌ت و سامانی هه‌ر مه‌سئولێکی کوردستان بکه‌ین له‌باری سه‌رمایه‌ی که‌سایه‌تیه‌وه، ئه‌وه جیاوازی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بینین دو ژماره‌ی جیاواز پێش وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و دوای وه‌رگرتنی هیچ پاساوی ناوێ، به‌ڵکو هه‌موی ئه‌وانه‌ی له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتن یان له لێوه‌ی نزیکن هه‌مویان سامانی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌ت داغان و پاغان ده‌که‌ن. (چ به هۆشیاری و چ به‌نا هۆشیاری).
لێره‌دا به‌بێ دۆکیمێنت مرۆڤ ده‌توانێ دیارده‌کان ببینێت تا بۆ سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ریکخراوهیی ده‌سه‌ڵات بچیَ مه‌سه‌له‌کان ئالۆزتر و گه‌نده‌ڵیه‌کان زۆرتر ده‌بن. له رابه‌رانی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ران و مه‌سئوله حزبیه‌کان ....هتد، به کورتی هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كان پڕ له نمونه‌ی گه‌نده‌ڵین، جگه له‌وه‌ی له دادگاکان ژن کوژه‌کان زۆر به‌ئاسانی سولحیان بۆ ده‌كرێت و به ئاسانی بۆی ده‌رده‌چن، هاوكات ته‌نده‌ره‌کانی پرۆژه‌کان هه‌ر خواده‌زانێ چۆنه و چی ده‌گوزه‌رێ، جا چ جای فه‌رمانبه‌ر و ..... !!.
به‌کورتی سه‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له کوردستان بریتین له :
1. سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن
2. سیسته‌می ئابوری
3. مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
4. سیسته‌می قه‌زایی
5. چۆنایه‌تی کۆمه‌ڵگا
سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و مۆدێڵی به‌ڕێوه‌بردن:
له کوردستان ئه‌وه ماوه‌ی 17 ساڵه سیسته‌می ده‌سه‌ڵات رونه، هه‌م له‌نێوان دو ئیداره و دو ده‌سه‌ڵات و دو ناوچه و دو فه‌ڕاش و دو هه‌مو شت دابه‌ش بوه، ئه‌م جۆره له سیسته‌می حزبی هیچ مه‌دایه‌کی بۆ کۆمه‌ڵگا نه‌هێشتۆته‌وه، لێره‌دا ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێکی به‌ده‌سته هه‌مو له پێناوی حیزبی خۆی کهسو کاری خۆی و باڵی خۆی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌کاردێنی.
سیسته‌می ده‌سه‌ڵات سیسته‌می حیزبی گرفته‌کانی رۆشنن و خراپه‌کانیان پێویست به سه‌له‌ماندن ناکات و مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆن و بۆگه‌نه، سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له کوردستان ته‌نها به روکه‌ش یاساییه و هیچی تر. ئه‌گینا هیچ دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵگای یاسایی پیوه‌نیه، مۆدێلی به‌ڕیوه‌بردن و پرۆسیسه‌کان هه‌مویان کۆنن و له‌گه‌ڵ بیرۆکراسی دا چاک دێنه‌وه. نه‌ک هه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌سه‌روی یاساوه‌یه ته‌نانه‌ت هاوڵاتیه‌کی ئاسایی له‌سه‌روی یاسایه ئه‌گه‌ر پشتی به‌هێز بێت.
له مۆدێلی به‌ڕێوه‌بردن له ده‌سه‌ڵاتدا هیچ کۆنترۆلێکی پرۆسیسه‌کان و چۆنایهتیهکانیان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی بێ لایه‌ن و زانستی نین.
ته‌کنۆکراته‌کان و مه‌سئوله‌کان ته‌نها کاریان ئیمزا و ئیمزاکاریه و هیچی تر. خه‌ڵکی خاوه‌ن پیشه به‌رزه‌کان هیچ کۆنترۆلێکی ته‌کنیکی کاره‌کانیان ناکریت و له‌باری ئابوریهوهش هه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له‌یه. سامانی نه‌ته‌وه‌یی لیره‌دا بوه‌ته سامانی حیزبی. ده‌سه‌ڵات ده‌ست بۆ هه‌مو شتێ ده‌با له ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر هاتو ترسی له‌ده‌ستدانی سامانی (نه‌ته‌وه‌یی) هه‌بێ.
سیسته‌می ئابوری:
سیسته‌می ئابوری له کوردستان سیسته‌می ئابوری وابه‌سته‌یه و هیچ میزانیه‌کی له به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری مانای سه‌رمایه‌ی مه‌سئوله حزبیه‌کان و بازاڕ له نێو یه‌کدا هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین ده‌که‌ن. کرێکارانی کوردستان ژیان له سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌داری بێ یاساکانی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بیمه‌ی بێ‌کاری و بیمه‌ی ته‌ندروستی و گرێبه‌ستی کرێکاری دروست و گرێبه‌سته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌کاتی بێکاریدا یان دهمجبونی کارگه و کارخانه‌کان و بیَکاریدا که له کاتی ریفۆرم و چاکردنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌سه‌رده‌به‌ن.
له‌م نیَوهدا کرێکارانی ده‌وڵه‌تی وه‌زعیان چاکتره له کرێکارانی که‌رتی تایبه‌ت، کرێکارانی که‌رتی تایبه‌ت هیچ گره‌نتیه‌کی ژیان و بێ‌کاری و خانهنشینینان نیه، ئه‌م سیسته‌مه سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تیه‌ی (حزبیه‌ی) کوردستان له‌سه‌ره‌تای ژیانیدا هیچ ههنگاوێکی بۆ باشترکردنی گه‌لی به‌رهه‌مهێن نه‌ناوه‌و نانێ، ئه‌م سیسته‌مه له جیاتی خزمه‌تی مه‌سه‌له‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بکات، ئه‌وا هێواش هێواش ده‌خزێته گیرفان و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌ی خسوسی لێره نه‌ک هه‌ر کۆنرۆلێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیه، به‌ڵکو ده‌سه‌لات خۆی گرفتی سه‌ره‌کیه.
مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان؛
کۆمه‌ڵگای کوردستان له په‌یوه‌نده کۆمه‌لایه‌تیه‌کاندا کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتو و ئایینی و عه‌شایریه، کۆمه‌ڵگایه‌که ئه‌سیری که‌لتوری کۆن و که‌لتوری ده‌وروبه‌ره، چه‌ند پهترۆنێک (عاداتێک) ژیانی کۆمه‌ڵگای هه‌راسان کردوه، به نمونه عه‌یبه (عه‌یامان ده‌چێ) و گوناحه ( فه‌قیره و خواکه‌ریمه) هه‌مو ژیانی مرۆڤه‌کانی پێچاوه‌ته‌وه.
له‌م که‌لتوره دواکه‌وتوه‌دا هه‌مویان به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و تاک پشبهستوه به خێزان و ژنان له دوایین ریزدا نوێژده‌که‌ن.
ئه‌م که‌لتوره گه‌شه به خێزان و هۆز و عه‌شیره‌ت و هیزی بازو داوه، له‌م نیَوهدا هه‌مو تاکه‌کان سه‌رچاوه‌ی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پشتیوانی و هێزه‌کانیان له‌مان ده‌بینن. ئه‌م وه‌زعه له داخراوه‌ی تاکه‌کان هێنده‌ی تر دڵنیای به مرۆڤه‌کان و تواناکانیان به‌ستوه.
خێزان و عێل و عه‌شیره‌ت و هۆز و گوند و شار بونه‌ته توانای مرۆڤه‌کان ته‌نانه‌ت هه‌رێمه‌کان له سۆرانی و بادینی بونه‌ته مه‌سه‌له، ئه‌م دواکه‌وتویه‌ی که‌لتور گه‌شه‌ی به وه‌زعی ده‌سه‌ڵات داوه و واسیته و واسیته کاری به زۆر و به پیاوه‌تی به پاره‌و بێ پاره هه‌مو کارێک راده‌په‌ڕێنێ.
سیسته‌می قه‌زایی:
سیسته‌می قه‌زایی له‌به‌رده‌ستی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ئه‌سیره (یانی له‌ده‌ستدانی ته‌وه‌ره‌یه‌کی گرنگ له ژیانی کۆمه‌ڵگا)، سیسته‌می قه‌زایی هیچ ئازادیه‌کی نیه و له‌ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ناسه ده‌دات.
له‌م نێوه‌دا سیسته‌می قه‌زایی ناتوانێ هیچ کارێکی سیاسیه‌کان و ده‌سه‌لاتداره‌کان له کۆمه‌ڵگادا کۆنترۆل بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڵکو خۆیان قوربانی ئه‌م سیسته‌مه‌ن و له‌نێو گه‌نده‌ڵیدا خه‌تم بون.
پۆلیس و داموده‌زگاکانی دادگایی له‌لایه‌ک که ئیمکاناتی ئابوری و مه‌سه‌له‌کانی داهات و مه‌سه‌له‌کانی مه‌سره‌فیان له‌گه‌ڵ یه‌ک نایه‌ته‌وه بۆیه تێوه گلاوی مه‌سه‌له‌کانی گه‌نده‌ڵی بون و ده‌بن. له‌م وه‌زعه‌دا که‌سی پاک ته‌نها قوربانی ئه‌م وه‌زعه گشتیانه‌یه. له روانگه‌ی گشتی حیزبه‌کانه و ئه‌م که‌سه پاکانه به‌بێ توانا وه‌سف ده‌کرێن و بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی که‌لتوریش.
چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا؛
لێره‌دا هه‌مو مه‌سه‌له‌کان دهگریَتهوه، یانی مه‌سه‌له شعوریهکان و لاشعوریه‌کان، به نمونه مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی به هۆشیاری که به‌شێکه له گه‌شه‌دان به موڵکیه‌ت و له‌بین بردنی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌لایه‌تی به هۆشیاریه‌وه که ئه‌مه لایه‌نێکی مه‌سه‌له‌کانه له‌لایه‌کی تر به هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌ته‌وه‌یی به نه‌زانی و بێ ئیداره‌یه‌کی دروست و ئاستی هۆشیاریه‌ک و مۆدێلێکی ئابوری دروست ئه‌وه‌ش لایه‌نێکی ترن.
له کوردستان هه‌مو ده‌رگایه‌ک ئاواڵایه، ئه‌وه‌ی هه‌رچی به‌ده‌ست بێ ده‌یکات و هه‌ست و ئایدینتیتایتی هاوڵاتی بۆ وڵات لاوازه و بۆ خۆی و حیزبه‌که‌ی و باڵه‌که‌ی و عه‌شیره‌ت و خێزانه‌که‌ی ده‌یکات.
له‌م نیوه‌شدا پشتیوانی ئه‌وانی لێده‌کرێت له دژایه‌تی به‌رامبه‌ردا. له‌لایه‌کی تریش توانای ئیداری و ئه‌ندازیاری و مۆدێله‌کانی به‌ڕیوه‌بردن و کۆمه‌ڵگای کورت بین و به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له دواڕۆژی پڕۆژه‌کان و نه‌ته‌وه بکه‌نه‌وه بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن.
به نمونه له نه‌خشه‌کێشانه ئهندازیهکاندا ئه‌م مه‌سه‌له لاشعوریانه زۆر جوان به‌دیار ده‌که‌ون، مه‌سه‌له‌کانی ستراتیژ‌و مه‌سه‌له پان و به‌رینه‌کان ئه‌گه‌ر لهبیرکراوبن یان مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌نی ته‌کنیکی کاره‌کان و توانای مهکسیمال و نهخشهکیشانی ئابوری پرۆژه‌کان. ئه‌مانه به ئاسانی که‌شف نابن، به‌ڵکو ده‌بێ که‌سانی پسپۆر و لابرۆتۆریا و شاره‌زا ئه‌مانه کۆنترۆڵ بکه‌ن. ئه‌مه‌ش هه‌رده‌م ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگان ده‌ست بۆ ئه‌م کارانه ده‌به‌ن. به تایبه‌تی هه‌ندێ له به‌ڵێنده‌ره‌کان و که‌سانی سه‌ربه ده‌زگاکانی باندی پێنجه‌م و که‌سه مهشکوکهکان.
لێره‌دا پرۆسیسهکانی به‌ڕیوه‌بردن گرنگیه‌کی سه‌ره‌کیان هه‌یه، چاکترین مه‌سه‌له له‌یه‌ک جوداکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له ته‌کنیکیه‌کانه له مه‌سه‌له ئابوریه‌کان و نرخه‌کانی مهتیریاڵهکان و پڕۆژه‌کان، له‌م نێوه‌دا هاولاتیان رۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه له کۆنترۆڵی چۆناتیهکانی کۆمه‌ڵگا. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌سته نه‌بو یان که‌م بو ئه‌وا ده‌بێ ده‌سه‌ڵات گه‌شه به‌مه بدات له‌لایه‌ک له‌لایه‌کیتر ئۆپۆزیسۆن که له‌هه‌ر رهنگیکدا دابێت. به‌ڵام ئه‌م هه‌ست به لێپرسراویه‌ته له هاوڵاتیان نزمه و هه‌ربۆیه‌ش هه‌ر له کۆمپارس ده‌چن له شانۆگه‌ریه‌کی بێ تام دا.
به کورتی:
گه‌نده‌ڵی له کوردستان به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتێکی حیزبی و دو ئیداریه و مۆدێلی بهرێوهبردنیهکهیهتی، به‌رهه‌می وه‌زعی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می قه‌زایی وابه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و بێ کۆنترۆلی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه به هۆشیاری، له‌لایه‌کی تر نه‌زانی و ناهۆشیارانی ئه‌ندازیارانی وڵاته به نه‌خشه‌کێشان و پڕۆسه‌کانی ئابوری و مهتیریال و نه‌خشه‌کانه بۆ وڵات.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌لایه‌ک هه‌ڵگری بیر‌و بۆچونی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌تی له‌لایه‌کیتر ئه‌سیری کۆمه‌ڵێ ئه‌ندازیاری نه‌زانه له‌باری زانستی نوێ نه‌خشه‌کێشان و ئابوری ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی نه‌بونی یه‌ک ئیداره و کۆنترۆلی کۆمه‌لایه‌تی و گه‌لی بۆ سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
بۆ له‌بین بردنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێ سه‌ره‌تا سه‌رچاوه‌کانیان بگۆڕین. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده ئاسان نیه، چونکه وه‌کو ده‌ڵێن ماسییه‌کان له‌سه‌ریه‌وه بۆگه‌ن ده‌که‌ن. به کورتی پرۆسه‌یه‌کی درێژخایان و پشویه‌کی سیاسی درێژی ده‌وێ، یانی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا.
|