ئاسۆ حامدی
سه‌ره‌تا و مۆدێلی زانستی که‌سایه‌تی؛
کۆمه‌ڵگای ئێستای کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته و سیسته‌می به‌رخۆره له جیاتی به‌رهه‌مهێنان، کۆموڵگایهکی حیزبیه یان ده‌سه‌ڵاتی حیزبی له‌گه‌ڵ رابردوی هه‌ماهه‌نگ بوه و حیزب بوه‌ته تارماییه‌ک و هه‌مو وه‌زعیه‌تی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌کان په‌لکێش ده‌کات و له‌سه‌ره‌وه‌ی حیزبیش کۆمه‌ڵه که‌سانێ قه‌راریان گرتوه‌و به میزاجی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و حیزبیان ئاراسته‌ی ژیان و گوزه‌ران و مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کان ئاراسته ده‌که‌ن و هه‌ر که‌سێک و لایه‌نێکیش ببێته رێگر ئه‌وه گرفتی بۆ دروست ده‌بێت. ئه‌مه سیناریۆیه‌کی تاڵی کۆمه‌ڵگای کوردستانه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا کۆمه‌ڵگا پڕه له ده‌نگ و ره‌نگی جیاجیا و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی وڵات هه‌ماهه‌نگه له گه‌ڵ وڵاتی عێراق و سیسته‌می سیاسی له کوردستان هه‌رچی بێت و نه‌بێت ئه‌وه سیسته‌مێکه له‌نێو سیسته‌می ده‌وڵه‌تی به‌ناو فیدراڵی عێراقی و هیچ ئاینده‌یه‌کی رونی نیه و په‌یوه‌نده به وه‌زعیه‌تی ئه‌نته‌رناسیوناڵی و ئاڵوگۆڕه‌کانی و وه‌زعیه‌تی ئه‌قلیمی و...هتد، به‌ڵام تائێستا له سه‌دا 17ه‌که‌یه و به‌رهه‌می تاکیش هه‌رچۆنێ بێ تاڕاده‌یه‌ک خراپ نیه، به‌ڵام رێژه‌ی بێ‌کاری و گرانی و نه‌بونی هه‌روا زیاتر ده‌بیت و سه‌رکوت و کوشتن و هێرشکردن زیاد ده‌بێت هه‌م له‌ناوه‌خۆ و هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا. له زۆر وتاردا باسی گرفته‌کانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان‌مان کردوه، هه‌روه‌ها له که‌لتوری کۆمه‌ڵگاشدا میلله‌تی کورد زیاتر گرنگی به گرفته ناوه‌خۆییه‌کان ده‌دات و گرفته ده‌ره‌کیه‌کان له بیر ده‌کات و ده‌ستی دوژمنانی راده‌کێشێ بۆ سه‌رکوتی میلله‌تی خۆی و ئه‌مه‌ش زۆرجار له مێژوی هاوچه‌رخدا دوباره بوهتهوهو برینێکی قوڵه و به باس نه‌کردن و داپۆشینی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، به‌ڵکو ده‌بێ ئه‌م دیارده‌یه له‌ناوببرێت و رێگا چاره‌ی بۆ دۆزرێتهوه یانی که‌لتوری سیاسی ده‌بێ بگۆڕی و زیاتر په‌ره به‌هه‌ردو لایه‌ن بدرێت و یانی نه‌رم و نیان به‌رامبه‌ر بهناوهخۆ و به‌هێز و توند به‌رامبه‌ر به‌ده‌ره‌وه. یانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و که‌لتوره سیاسیه‌ی که هه‌یه. له‌مه‌شدا حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ناسیونالیسته‌کان مهسولن و باوه‌ڕناکه‌م بتوانن له‌م که‌لتوره‌ی که پێ گه‌وره بون هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌م که‌لتوره تا ده‌ورانێکی تریش به‌رده‌وامی ده‌بێت. تاکه رێگا په‌یدابونی نه‌وه‌یه‌کی تازه و ده‌ورانێک له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی کارکردن بۆ چاککردنی ژیان گوزه‌ران و کار له نزیکه‌وه، یانی کاکردن به میسۆدهیهکی تر که کۆمه‌ڵگای شارستانی داوای ده‌کات.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باس له‌م گۆڕان و ئه‌و میسۆدانه بکه‌ین باس له مۆدێلێکی تایبه‌ت ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندی به زانستی که‌سایه‌تی هه‌یه و ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپای نوسراوه تا مرۆڤه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند، بۆیه ئه‌گه‌ر دراسه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئینسانه‌کانی کوردستان بکه‌ین ئه‌وا حه‌تمه‌ن جۆرێکی تر ده‌بێت، به‌ڵام وا له خواره‌وه باسێ ده‌نوسینه‌وه که مۆدێلی زانستی که‌سایه‌تیه‌و رایندهرس نوسیویه‌تی:
زانستی که‌سایه‌تی و لێوربونهوهوکارکردن به زانیاریه‌کان.
زانیاریه‌کان: زانیاریه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کهسایهتیهوهیه و وه‌کو کاریگه‌رێک بۆ زه‌ینی ئینسانه‌کان ده‌چن و سلوکیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤانه به‌ره‌نجامی زانیاریه‌کانه و ئه‌ویش له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌ین قه‌راری گرتوه.
دواتر چه‌ند پرۆسێسێکی وه‌کو چۆنایه‌تی و هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاردان و بیروڕاکان له زه‌ینی مرۆڤه‌کان روده‌ده‌ن تا سلوکێک به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، سلوک ده‌رهاویشته‌ی زانیاریه‌کانه له مرۆڤدا، له‌م مۆدێله‌ی رایندهرسدا، به‌ڵام له‌نێو زه‌ینی مرۆڤدا چه‌ند وه‌زعیه‌تێکی دیاریکراو هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی زانیاریه‌کان و سلوکی مرۆڤه‌که خۆی و یاساکانی نێو کۆمه‌ڵگا و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر زه‌ینی مرۆڤدا که ئه‌مانه چینیکی ده‌رکه‌وتون له مرۆڤدا له‌لایه‌کی تریش چینێکی تر له زهیهنی هه‌مان مرۆڤدا ره‌گی داکوتاوه که ئه‌م چینه پێکهاتوه له بیروباوه‌ڕی مرۆڤه‌که، تێبینیه که‌سیه‌تیه‌کانی بۆ زانیاریه‌کان و به‌هاکانی کۆمه‌ڵگا له‌لای ئه‌م مرۆڤه. هه‌مو ئه‌مانه مۆدێلی زانستی که‌سایه‌تی بۆ کارپێکردن و لێوردبونه‌وه‌ی زانیاریه‌کان پێکدێنن. (سه‌رچاوه رایندهرس لاپه‌ڕه 114)هێلکاری مۆدێله‌که له پاشکۆیه‌که‌ی دایه.
هه‌روه‌ها رایندهرس باس له له ناوچون و زیادکردنی زانیاریه‌کان ده‌کات و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌خاته رو، ئه‌مه به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ره‌می رێکخراوه‌یی رایچ که له‌سه‌ره‌وه‌ی رێکخراو سه‌رکردایه‌تی وه‌ستاوه‌و په‌یام یان زانیاریه‌کان له‌مانه‌وه بۆ خواره‌وه به شێوه‌ی جیاجیاوه بڵاوده‌بنه‌وه‌و بۆ خوراوه دێن. سه‌ره‌تا دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵ له شێوه‌ی په‌یام ده‌گاته په‌یام وه‌رگر، ئه‌مانیش به‌شێوه‌ی خوێندنه‌وه یان بیستن و بینین ده‌گاته په‌یام وه‌رگر ئه‌ویش دوای تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی خۆی هه‌ندێ زیاده‌ڕۆیی و رازاندنه‌وه‌و یان داشکاندنی به گوێره‌ی به‌هاکان و بیروڕاکانی خۆی بۆ ده‌کات و بڕیار له سه‌ر هه‌ندێ زانیاری ده‌دات و به ئه‌وه‌ی خوار خۆی له رێکخراودا ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌وی تریش دوای ئه‌وه‌ی که په‌یامه که قه‌بوڵ ده‌کات و ئینجا مه‌مه‌ڵه‌یان پێ ده‌کات. ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی سیسته‌می رێکخراوه‌یی حیزبی ده‌گۆڕێن هه‌ندێ حیزب چه‌ندین چینی هه‌یه تا چینی خواره‌وه په‌یامه‌که جێ به‌جێ ده‌کات، جا په‌یامی سه‌ره‌کی زۆر گۆڕانی پیدادیت تا له پراکتیکدا توتس ده‌کرێت. له زۆر حاڵه‌تدا به‌تایبه‌تی له په‌یامه نهێنیه‌کان و کاته ناسکه‌کاندا ئه‌م تینه‌گه‌یشتن و زیاده له زانیاریانه کاره‌ساتی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه‌و دواتریش قوربانی گیانی و ماددی زۆری ده‌بێت و کۆمه‌ڵگا ده‌بێت باجه‌که‌ی بدات. به‌ڵام پرسیارێکی ساده ئه‌وه‌یه ئایا خه‌ڵکی کوردستان قوربانی خودی پهیامهکانن که له‌سه‌رکردایه‌تیه‌وه ده‌رده‌چن یان قوربانی گواستنه‌وه‌ی په‌یام و زانیاریه‌کانن که به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردادێت ئینجا له پراکتیکدا ته‌رجه‌مه ده‌کرێن بۆ نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک یان گرفت له خودی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که زانیاریه‌کان ئاراسته ده‌کات یان ئه‌وانه‌ی کاری گواستنه‌وه‌یان له ئه‌ستۆیه؟ خه‌ڵکی ئازادن چۆن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه.
له پێناسه‌ی کۆمۆنیکه‌یشندا؛ کۆمۆنیکه‌یشن یه‌کسانه به هاوسه‌نگی له نیوان پێویسته مرۆڤ بیزانێ یان ده‌یه‌وێ بیزانی. رایندهرس لاپه‌ڕه 134.
کۆمه‌ڵگای کوردستان و رێکخراوبون و وه‌زعیه‌تی زانیاریه‌کان و مرۆڤه‌کان؛
دوای ئه‌م سه‌ره‌تا کورته له که‌لتوری سیاسی کۆمه‌ڵگا و زانستی که‌سایه‌تیه‌کان و چۆنیه‌تی ده‌ستاوده‌ستکردنی زانیاریه‌کان له نیوان یهیامدهر و په‌یاموه‌رگر له رێکخراوبوندا، ده‌توانین وێنه‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک دیاریکراو بده‌ین به‌ده‌سته‌وه، چونکه سیسته‌می رێکخراوبون له هه‌مو داموده‌زگاکانی کوردستان وه‌کو سیسته‌می حیزبیهکهیه و به م‌و جیاوازیان نیه.
هه‌مو شتێ له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌یه یانی تۆپ داون کاری پێ ده‌کرێت و رابه‌رایه‌تی حیزب باڵاده‌ست په‌یام فه‌رز ده‌که‌ن و له‌م نێوه‌شدا ئیجتهاداتی که‌سایه‌تی بۆ ده‌کرێت به پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ دواتریش له پراکتیکدا جێبه‌جێ ده‌کرێن. ئه‌مه حاڵی که‌سانی حیزبیه له سیسته‌می رێکخراوه‌یی حیزبی‌دا له کوردستاندا، چونکه هه‌تا ئێستا حیزبێ له کوردستان نیه بهمیسۆدهیهکی تر کار بکات و هه‌مو سینترالیزمی به‌هێزی ناوه‌ندی هه‌یه و تاک پابه‌نده به په‌یامه‌کانی ناوه‌ند.
سروشتی رێکخراوبون له کوردستان ئیلهامی له وڵاتانی دهروبهرو داگیرکه‌رانی وه‌رگرتوه و تائێستا کۆپی دونیای عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی زاڵه به‌سه‌ر نه‌وه‌کانی کورد و که‌لتور و فه‌رهه‌نگی ئه‌م نه‌ته‌وانه بونه‌ته ناوه‌ندی رۆشنبیری میلله‌تی کورد به چه‌پ و راست هه‌مویان هه‌ر چاویان له‌م نه‌ته‌وانه‌یه و به‌پێچه‌وانه نه‌وه‌کانی کورد ته‌نها به زمانی ئه‌وان خزمه‌تی کردون و که‌سه کورده به‌تواناکانیش چونه‌ته ریزی ئه‌ده‌بیاتی مییلله‌تانی باڵاده‌ست، ئه‌گه‌ر نا که‌م له مێژو به‌رچاو ده‌که‌وێت میلله‌تانی باڵاده‌ست ده‌ست بۆ فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی ببه‌ن تائێستاش و له مێژودا زۆرکه‌م رویداوه. ئه‌م وه‌زعه وای له‌تاکی کورد کردوه هه‌مان سلوکی که‌سایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی هه‌بێت و هه‌مان هه‌لومه‌رج دروست بکات، ئه‌مه له وڵاتانی ئه‌روپایی به‌بونی حیزبی سوسیالیستی و پۆپۆلیستی که زیاتر خوازیاری حیزب و رێکخراوه‌یی لۆکالن وادێ ناوه‌ند و سنترالیزم کاریگه‌ری که‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام میلله‌تی کورد و رێکخراوبون له کوردستان هێشتا ئه‌م شانسه‌ی نیه‌و خودی حیزبایه‌تی له کوردستان رێگره له‌م جۆره رێکخراوبونه و که‌لتوری کۆمه‌ڵگاش به‌م ئاراستهته هه‌نگاو هه‌ڵناگری و هه‌ر گه‌ل چاوه‌ڕوانی ده‌ستێکی ئاسنینی به‌هێز داواده‌کات و ته‌نانه‌ت خۆیان هاوبه‌شی دروست کردنی دیکتاتۆر ده‌که‌ن بۆ خۆیان و هه‌رگیز رانه‌هاتون به که‌لتوری ئازادی و ئازادی کارکردن و نه‌رم و نیان له‌گه‌ڵ هه‌مو جیاوازیه‌کاندا هه‌ڵبکه‌ن له ناوخۆی خۆیاندا و یه‌کترقه‌بوڵکردن له جیاتی تۆڵه قین و دوبه‌ره‌کی ئامانجیان بێت و توند به‌هێز ویه‌کگرتو له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردابن.
ئه‌م شێوه کارکردنه له رێکخراوبون هه‌مو سیسته‌مه‌که‌ی گرتۆته‌وه و هه‌ر له مه‌یدانه‌کانی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به‌نمونه هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی سه‌ر بهحیزبهکانیش ...هتد. ئه‌مه‌ش رێگریه‌کی جدیه له داهێنان و به‌ره‌وپێش چونی نه‌وه‌کان، چونکه خه‌ڵکی ئازادنین له کارکردن به زانیاریه‌کان و ئازادنین له به‌ده‌ست گه‌یشتن به‌زانیاریه‌کان.
ده‌ست راگه‌یشتن به زانیاریه‌کان له‌نێو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدا له که‌ناڵی حیزبیه‌کانه‌وه به گوێره‌ی قازانج و مه‌سله‌حه‌تی حیزبی بۆ خواره‌وه دێن، ئه‌مه‌ش حهقیکی شه‌رعی حیزبه‌کانه و که‌س ناتوانێ ره‌خنه‌یه‌ک بگرێ، به‌ڵام که باس له مه‌سه‌له‌ی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌ت ده‌کرێ ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره، سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و وڵات و که‌ره‌سته خاوه‌کانی موڵکی بابی که‌س نین و له‌سه‌ر هیچ حیزبێ تاپۆ نه‌کراوه و نیه ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌ر و وه‌زیر و سه‌رۆکن کاتین و ئه‌رکێکی میێژوی دیاریکراویان هه‌یه و به‌س، وڵات بۆ هه‌مو مرۆڤه‌کانی له سنوری ناوخۆیدا بۆ هه‌موانه و ئه‌مه جیایه ئه‌م ده‌ورانه میسۆده‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خۆیان فه‌رزکردوه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا له رێگای سیسته‌می به‌رخۆری که ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر وابڕوا کاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌بێ و نایه‌کسانی یه‌کی بێ مانا دروست ده‌کات و شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا تێکده‌دات و کۆمه‌ڵگایه‌کی ناهاوسه‌نگ دروست ده‌کات.، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ندێ له نوسه‌ران سیسته‌می کوردستان به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری کۆنری له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ئه‌مه بۆ مشاههداتهکان وایه، به‌ڵام ئێمه خوازیاری ئه‌م سیسته‌مه نین، چونکه ئه‌مه له بنه‌مادا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری نیه، به‌ڵکو زاڵی هیزێکی ترسناکه به‌سه‌ر سه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه و هیچی تر، یانی نه‌ک په‌یوه‌ندی نیوان سه‌رمایه و کاریکرێگرته‌یه به یاسایی، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رمایه و کۆیله‌یه ئه‌م دوهش زۆر جیاوازیان هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌زمونه‌کانی مێژوی گه‌لان و کوردستان بۆی سه‌لماندوین که زوڵم و زۆرداری ته‌مه‌نی کورته و خه‌ڵکی کوردستان شایسته‌ی ژیانێکی به‌خته‌وه‌رو ئازادن و هه‌وڵیش له‌م نێوه‌دا زۆره‌و خه‌ڵکی و ته‌نانه‌ت زۆریش له ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتیش کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی وڵاتده‌که‌ن و له‌هه‌وڵی چاکسازیدان، به‌ڵام به‌م میسۆدانهی که هه‌یه هێشتا هیچ روخسارێکی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی به‌دی ناکرێت، چاکترین نمونه گه‌نده‌ڵی ئیداری له کوردستان و زیادبونی بێ‌کاری و خراپ بونی ره‌وشی گه‌نجه‌کانه، چاککردنی کۆمه‌ڵگاش به‌هێزی هه‌موان ده‌کرێت، ئه‌م سنورگرتنهی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رچاوه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و هێز نواندن دڵخۆشکه‌ر نین، بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ سنترالیزمی ناوه‌ندی بی هێز بکرێت تا دیکتاتۆر دروست نه‌بێته‌وه، به‌ڵام میلله‌تی کورد له‌نێوان دو به‌رداشی ناوه و ده‌ره‌وه‌ییه، جا بۆ رو بهدهروهوه میلله‌تی کورد پێویستی به سینترالی هه‌یه که حکومه‌ت و سه‌رکردایه‌تی وڵاته نه‌ک حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات، له‌لایه‌کی تریش که‌م بونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له نزیکه‌وه ژیان و گوزه‌رانی خۆی به ویستی خۆی بگۆڕێ، با جارێ سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ده‌سه‌ڵات و حیزبه بچوکه‌کانیش له جیاتی بڕیاردان و حوکمی سه‌ره‌وه گوێ له خه‌ڵک بگرن بزانن چیان ده‌وێ، نمونه‌یه‌کی زیندو ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی سه‌رکوتی ره‌تکردۆته‌وه چۆن یاسایێ بۆ سه‌رکوت داده‌نرێ، حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و حکومه‌ت له کوردستان و هاوڵاتیان شهقهڵێکی زۆریان له نێواندا هه‌یه، چاکسازی و میسۆدی نوێ له‌هه‌وڵی نه‌مان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م درزانهیه تا مرۆڤه‌کان ئاسوده‌و سه‌ربه‌ست تر بژین، تاکه هه‌نگاو یه‌کگرتنه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌کانی ئه‌منی و ئاسایش و ده‌زگاکانی هه‌واڵگریه له یه‌ک وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌رێمدا و ئه‌حزابه‌کانی کوردستان به‌م عه‌قلیه‌ته بگه‌ن که هێزی سه‌ربازی له کێشمه‌کێشی سیاسی دوربکرێتهوهو ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی پاراستنی هاوڵاتیان بێت نه‌ک ده‌زگای هێز و سه‌کوت بێت، مه‌گه‌ر قه‌رار نیه نمونه‌ی دیموکراسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند بین، ئه‌وکات ئازادی مانایه‌کی تری ده‌بێت و سیسته‌می قه‌زایش ده‌توانێ سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌موان کاربکات، با تۆزێ ده‌رس له‌گه‌لانی تر وه‌ربگرین با زۆر دور نه‌ڕۆین هه‌ر سه‌یرێکی ئیسرائیل و ئه‌وروپا بکه‌ین.
پاشکۆ:
هێلکاری مۆدێلی زانستی که‌سایه‌تی؛ سه‌رچاوه رایندهرس لاپه‌ڕه 114.
|