ئاسۆ حامدی
(پێشکه‌شه به چله‌ی ماته‌می سه‌رده‌شت عوسمان)
هه‌ندی پرس له‌مه‌ڕ ده‌قه‌که‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن به‌ناوی خه‌یاڵیکی خوێناوی که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره 629 بڵاوکراوه‌ته‌وه، بۆ ئاسانی و تێگه‌یشتن لێی من چه‌ندین بڕگه‌ی نوسه‌رم وه‌کو خۆی هێناوه‌ته‌وه ئیتر ئه‌گه‌ر دهقهکهشت نه‌خوێندبێته‌وه ئه‌وه کورتکراوه‌که‌ی له بڕگه‌کانی دایه.
زۆربه‌ی براده‌ره نوسهرهکانم له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بون که ئه‌م ده‌قه‌ی شێرزاد به‌هێزترین ده‌قه له چاو هه‌مو ئه‌و ده‌قانه‌ی که له‌سه‌ر کوژرانی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه نوسرابن، منیش لام وایه ده‌قێکه و زۆر هه‌ڵده‌گرێ بۆیه هه‌وڵمدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئاسایی بۆ بکه‌م؛
من زیاتر ده‌ست بۆ ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که ده‌به‌م نه‌ک شێوه‌که‌ی چونکه پێکهاته‌ی شێوه‌ی ده‌قه‌که بۆمن ئه‌وه‌نده پله‌داری تیا نیه و له هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین دایه، به‌ڵام به زمانێکی ناسک و ساده نوسراوه‌و تۆزێ وێنه‌کانی ده‌مامک داوه‌و ناوی که‌سیش ناهێنی به‌ڵام دیاره کێ به تاوانبار و کێ به قوربانی ده‌زانێ. ئه‌مه‌ش خۆی هه‌ڵویستی نوسه‌ر به‌یان ده‌کات. تا زیاتر نوسینه‌که بخوێنیه‌وه ساده‌یی ده‌قه‌که‌ت بۆ نیشان نادات به‌ڵکو هه‌ر به مانای قوڵی خۆیان ده‌مێننه‌وه و ده‌قێکی ماندوکه‌ر نین له واقعی خۆیدا به‌ڵام خه‌ماویه و ئازاردهرهو بێ چاره‌سه‌ره. ئه‌مه‌ش به هۆشیاری نوسه‌ر ده‌ستی بۆ بردوه ده‌شێ نه‌یتوانی بێ یان ئیدیای ئه‌وه‌و له کوردستان له‌م کاته‌دا هیچ ئه‌لته‌رناتیڤی شک نابات. به‌س به‌هیوام هه‌موان وه‌کو خوێنه‌ر ده‌قه‌کان بخوێننه‌وه جا له‌یه‌ک حالی ده‌بین. ئه‌گه‌رچی نوسینه‌که خۆی له خۆیدا داهێنان یان نوێ نیه وه‌کو به ئینگلیزی ده‌ڵێن؛
Innovation
به‌ڵام هه‌وڵێکه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه، چونکه خۆی بازنه‌ی داهێنان یان نوێ بریتیه له چۆنیه‌تی خه‌یاڵه‌کان - بیرکردنه‌وه - جورئه‌تکردن - کارکردن - پێوه‌ره‌کان له یه‌ک بازنه‌دا، که ئه‌مه‌ش خۆی له ڤیزی و میسی و ستراتیژدا ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌م نیگایه‌ی زانستی ته‌ماشای بکه‌ین ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که هه‌ندێ کورتی تیادایه. که له زانستی کۆمۆنیکه‌یشن خۆی له مۆدێلی (به زمانی ئینگلیزی) پلان- دو –چێک – ئاکت ده‌دۆزێته‌وه. له ده‌قه‌که‌ی شێرزاد دا رێگاچاره ونه‌و زیاتر له کۆتایی نیشانی ده‌دات و وشه‌ی ئه‌فسوس دوباره ده‌کاته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌مانه ده‌مانه‌وێ کۆمه‌ڵه پرسیارێ بۆ نوسه‌ر و خوێنه‌ران بڕوژێنین و به چاوی زانستی له ده‌ق بڕوانن ئینجا ده‌زانین ئه‌ده‌بی کوردی له میدیای ئه‌ڵکترۆنی چ حهشریکی پێ ده‌کرێ (ئه‌م ده‌قه ناگرێته‌وه)، سه‌رفی نه‌زه‌ر له رێنوسی کوردی که زۆر گرنگه و هه‌مومان هه‌ڵه‌ی تیادا ده‌که‌ین. ئه‌م هه‌وڵێکی سه‌ره‌تایییه بۆ زیندوکردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی.
شێرزاد ده‌نوسێ؛
خوێن نه‌خشه‌ی خه‌یاڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر كاغه‌ز پهرتدهكات
ئه‌م نه‌خشه کێشانه به‌شێکه له جۆرێ له هونه‌ری ته‌شکیلی که زۆرجار هونه‌رمه‌ندان به‌کاری دێنن. هه‌ر هونه‌رمه‌نده‌و مادده‌یه‌ک به‌کار ده‌هێنێ. هه‌ندێ لم به‌کاردێنن له‌سه‌ر شوشه و هه‌ندێکیشیان مادده‌ی زه‌یت له‌سه‌ر په‌رده یان کارتۆن و هتد، ئه‌مه رێک وه‌حشیگه‌ری و تاوانکاری کاره‌که نیشان ده‌دات.
پێویست ناکات من باسی شێرزاد بکه‌م خۆی هه‌ر جارناجارێ خوێنه‌ران توشی خه‌مێکی قوڵ ده‌کات و دونیایه‌ک ئازار له گیانی خوێنه‌ری خۆیدا جێ دێلێ قه‌د نه‌مده‌زانی ئه‌م مرۆڤه ئه‌وه‌نده سادیدیسته به‌رامبه‌ر به خوێنه‌رانی ئاخر باوه‌ڕکه شێرزاد خوێنه‌ر له داخی ئه‌م رسته‌یه ده‌بێ چی بڵێت. (ئاخر ئێمه‌ی كوڕانی ماڵه هه‌ژاره‌كان لهكوێمان بو گوڵی زه‌رد و سور سپی خواكرده؟.
ئه‌م رسته‌یه له ناخی دو چینه‌وه قسه ده‌کات کوڕانی ماڵه هه‌ژاره‌کان که خۆی (ده‌هێنێته رێزی ئه‌وان) و قوربانی و هه‌زارانی تر له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا بهواقع له کوێ‌یان بو ئه‌مه وێنه‌ی حاڵی چینێکه و شێرزاد لێره‌دا باس له هه‌مو سه‌روه‌تی سروشتی ده‌کات و نه‌وه‌ی منداڵه هه‌ژاره‌کان لێی بێبه‌شن. له‌لایه‌کی تریش جه‌مسه‌رگیری کۆمه‌ڵایه‌تیه له دو چین دا.
پێش ئه‌مه‌ش باس له ده‌ستپێکی خه‌ونێ ده‌کات که تراژیدیایه‌ک ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی و ئه‌فسانه و ئایین و پاڵه‌وانه‌کان و خێر و شه‌ڕ و سه‌ره‌تای ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان به جیاوازی ده‌نوسێته‌وه، ئه‌م وێنه جیاوازانه مرۆڤ توشی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تر ده‌کات و لێره‌شدا به‌داخه‌وه شێرزاد وه‌ڵام و رێگاچاره‌ی نیه و مه‌سه‌له‌کان ده‌داته ده‌ستی قه‌ده‌ر. با هێواش هێواش به‌ره‌و ناو ده‌قه‌که رو بچین.
با سه‌یری ئه‌م رسته‌یه‌ی بکه‌ین (هاوڕێ ههڵوهریوهكهم.. وه‌ك ((دۆن كیشۆت)) چ كتێبێكی شه‌یتانی فریوی دایت كه‌سواری خه‌ونی خۆت ببیت‌و بهشمشێرێكی دارینه‌وه په‌لاماری هه‌رێمه حه‌رامه‌كان بده‌یت،)
یان پێشتر ده‌نوسێت (تۆ چۆن نه‌تزانی فڕینی خه‌یاڵ تا باڵه‌خانه بڵنده‌كانی خواپێداوه‌كان پێكرانی مه‌لێكی به‌رزه فڕه كه راوچییه دڵڕه‌قه‌كان كهوكوژی بۆی دانیشتون).
په‌لاماری هه‌رێمه حه‌رامه‌کان له‌لای نوسه‌ریش به‌داخه‌وه باجی هه‌یه و دژایه‌تی کردنیان شمشێری سوک و ساده‌ی ناوێ، به‌ڵکو ده‌بێ به‌هێز بێت و ئه‌وانیش خاوه‌ن هه‌رێمه حه‌رامه‌کان دیاره که له کوێوه ئه‌وه که‌وکوژی بۆ به‌رهه‌ڵستکارانیان له نارچهدان، دیاره ئاستی هۆشیاری له په‌رتوکه‌وه دێت له‌لای نوسه‌ر له جیاتی وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی تانه له مه‌لاکان بدات ئه‌وه به علمی شه‌یتانی ده‌چوێنێ، مه‌سه‌له‌ی دۆن‌کیشۆت یش بۆ هه‌مومان رۆشنه ، ئه‌م هه‌مو دیمه‌ن و نوسینانه ده‌مانبه‌نه گه‌لێ راو بۆچونی جیاجیاوه شێرزاد ئه‌وه‌نده ساده وشه‌کان ده‌نوسێته‌وه تا زیاتر به‌دوای خه‌ون و خوێناوی ئه‌م کاته بچینه‌وه که خه‌ڵکی کوردستان هیوای کۆتایی هێنانیه‌تی، ئه‌وه خه‌مه‌کان گه‌وره‌تر ده‌بن. ره‌نگه هه‌مان ئه‌و وشانه پێش ئه‌م روداوه‌ی ئه‌م دواییانه مانایه‌کی تری ده‌بو، ئه‌م تێکههلکێشیه میراتێکی به‌نرخه و شێرزاد بۆ چیرۆک نوسه نوێیه‌کان به‌خۆڕایی به‌جێ دێلێ. تاکه دیمه‌ن که تێکهه‌ڵکێشی گوڵی خوێناوی مامۆستا گۆرانه دیاره که چه‌نده دراماکان قوڵ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌رچی لێکچونه‌که خۆ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای نایه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌قه‌که‌ی به‌هێزکردوه و وێنه‌ی شعری گۆران و وه‌سفه به‌هێزه‌کانی زیاتر توانایی شێرزاد رازاندۆته‌وه، ئه‌گه‌رچی دو واقعیاتی جیان و کچه‌که‌ی خه‌یاڵێکی خوێناوی هه‌ر خه‌به‌ری له‌م هه‌مو به‌زم وڕهزمه نیه و نازانێ ئه‌م کوڕه لاوه بۆ کوژرا. راسته هه‌ردو ئاکت یه‌کن و گولله‌ی دوژمن هه‌ردوکیانی پێکان به‌ڵام ئه‌م دو دیمه‌نه له یه‌ک ناچن راسته هه‌مان بهرئهنجامیان هه‌یه. ئه‌مه‌ش رێک بۆجوانکاری ده‌قه‌که و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی به‌کارهێناوه ئه‌مه‌ش له زۆر نوسینه‌کانی شێرزاددا به‌رچاوده‌که‌وێ.
له‌مه‌سه‌له‌ی دیالۆگی نێوان منداڵ و دایکه‌که‌دا دوباره برینی نایه‌کسانی به‌هاکانمان له کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌کولێنێته‌وه وئه‌مه دیمه‌نێکی ئاسایی و دوباره‌ی رۆژانه و هه‌مو مندالێکی ئاسایی ئه‌م پرسیارانه له دایکی ده‌کات له کاتێکی مناسبدا، سه‌یرکه‌ن شێرزاد ده‌نوسیت:
(هۆ دایكه.. خودا و به‌هه‌شته‌كه‌ی وا له‌كوێدا بۆ نایبینم؟))
((وا لهئاسمانێ... رۆڵه شیرینه‌كه‌م.))
((ئاخر.. ئه‌من حه‌ز ده‌كه‌م بیبینم!))
((ناكرێت جه‌رگی دایه.. ناكرێت.. كهگهوره بویت.. پتر ده‌یناسیت)).
كهمهكێ گه‌وره‌ترو قولانجێكی دیكه باڵات كرد، هێشتا سمێڵت گوگره نه‌ببو، كه‌چی خوداوه‌نده‌كانی سه‌ر زه‌مین كه ماڵه‌كانیان وه‌ك چل چرا به‌ئاسمانه‌وه ههڵواسرابون، سه‌رگه‌رمی عهیشو نۆش ده‌نێو كۆشك‌و قه‌ڵاكاندا كه به‌سه‌ر گردو شاخه‌كاندا دهردهوشانهوه، شه‌وانه رۆناهی چراخانهكانیان ئه‌وه‌نده بهتینو تاو بو كه‌تا گه‌ڕه‌كی دۆمو قه‌ره‌ج‌و پێ پهتیو ده‌رۆزه‌كه‌ره‌كان دادهڕژا، وه‌لێ هه‌رگیز ئه‌و رۆشناییه نه‌ده‌گه‌یشته كهلاوهكانو دڵه تاریك‌و داڕماوه‌كانی ئێوه.. هه‌رگیزاو هه‌رگیز.
دواتریش ده‌نوسێ:
(( خوا پێداون كزه‌ی جه‌رگه‌كه‌م.. ئه‌وه‌نده پرسیاری سه‌ره‌خۆره مه‌كه.))
(( ئه‌وانی خۆشتر ده‌وێت.. دایكه بۆ نه‌یدا به‌ئێمه؟))
(( حیكمه‌تی ئیلاهییه.. كوڕه‌كه‌م.. ئه‌وه‌نده بیژمۆت مه‌به.. جه‌رگم مه‌سوتێنه.. ئه‌م سه‌ره سه‌ری خۆت نییه. داسهكنێ!))
لێره‌شدا شیرزاد هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر مه‌سه‌له چینایه‌تیه‌کان ده‌کات و مۆته‌که‌یه گیانی نوسه‌ر ده‌کوتێ و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ئاستی هۆشیاری مرۆڤه‌کان و پرسیارکردندا گرێی ده‌داته‌وه‌و لێره‌شدا به زمانی دایکێکی ئاسایی ده‌دوێ و نایه‌وێ کوڕه‌که‌ی ببێته قوربانی ئه‌مه‌ش لۆجیکه و گشت دایکه‌ک داوای ده‌کات. لێره شێرزاد ده‌مان باته‌وه نێو دونیای کۆنسهرفهتیڤ و نایه‌وێ زیاتر له‌مه ببێت که پێویسته ببن مه‌سه‌له‌کان ده‌دات به ده‌ستی قه‌ده‌ر.
دیمه‌نێکی تری یاخی بون له خه‌یاڵێکی خوێناوی مه‌سه‌له‌ی منداڵه‌که‌ی ههقایهتهیهکهی ئه‌ندرسن و راستگۆیی و ئازایی و توانایی منداڵه‌که‌یه ده‌ڵێ گه‌وره‌م ئێوه هه‌موتان روتن. ئه‌مه یه‌که‌م وێنه نیه له یاخی بون و راستی وتن و قسه‌کردن له واقع.
ده‌نوسێ؛
؛«هۆ میرو پادشاكان ئه‌نگۆ روتن!»
چ خولیایه‌ك بو كه‌تاوه‌كو هه‌رێمی خه‌ونه حه‌رامه‌كان تۆی برد؟ چ خه‌یاڵێكی خوێناوی بو كه‌تۆی خنكاند و ئه‌و هه‌مو خهمو حه‌سره‌ته‌ی ده‌نێو دڵه‌كاندا باركردو ئه‌و هه‌مو دڵانه‌ی هه‌ڵڕشته سه‌ر جادهكانو ناو ماڵهكانو كۆڵانه‌كان كه‌خوێن ده‌ده‌ڵێنن
له دیمه‌نێکی قه‌شه‌نگدا شێرزاد سه‌ردولکه تێکه‌ڵ به ده‌ق ده‌کات و له زمانی دایک لاواندنه‌وه ده‌کات و وه‌ک حکایه‌ت خوانیکی غه‌مگین چیرۆکه‌که درێژه پیده‌دا. به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا سه‌ردولکه نا هاتۆته ناو موزیک و گۆرانی کوردی ره‌نگه بۆ شانۆگه‌ری گۆرانی (میوزیکهڵ) زۆر له جێگای خۆی بێت به‌ڵام ئه‌مه‌ش داهێنه‌ری خۆی ده‌وێ، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه له شانۆی کوردی‌دا موزیکهڵ خه‌به‌رێکی نیه. شێرزاد ده‌نوسێ؛
وای له‌من ره‌نج به‌خه‌سارێ، تۆ ئۆغرت كرد‌و نه‌تزانی چه‌نده چاوه‌ڕێت بوم، نه‌تزانی دوا خه‌فه‌تی من چی بو كهههتا كۆچی سوریشت وام لێناكات بیشارمه‌وه ، تۆ به‌م خه‌یاڵه خۆش‌و هه‌م جهههننهمییهت منیشت سوتاند.. ئاخر ده‌كرا.. ده‌كرا هۆ ئهندیشهبازی لاوچاك كهمهكێ كۆچه‌كه‌ت دوابخه‌یت، ده‌كرا لهكوێر گوندێكی پڕ لهكوختو كۆلیتو كه‌لاوه‌ی شان شكاو و به‌حاڵ به‌پێوه وه‌ستاو، چ له‌بناری سه‌فین یان پێده‌شتی هه‌میشه غه‌مگینی قهراجو كه‌ندێناوه، كچان و كوڕانی تازه سه‌ر له هێلكه دهرهاتو كه به‌رله‌وه‌ی په‌ڕوباڵ ده‌ربكه‌ن، حه‌ز به‌فڕین ده‌كه‌ن، ده‌كرا لهقوتابخانهیهكی گڵیندا، بهرتهنگو چكۆلانه كه دیواره‌كانی ئه‌وه‌نده له‌یه‌كدی نزیكن‌و بنمیچه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده داكهوتو كه لهگویندا بێت په‌راسوه‌كانی منداڵه‌كان بشكێنن، ئه‌وه‌نده تاریك كه وشه‌كانی سه‌ر ته‌خته ره‌شه‌كه نه‌بینن، ده‌كرا.
ئه‌مه ئاوازێکی خه‌ماوی خۆشی هه‌یه و ته‌نها له ده‌شتی هه‌ولێر ئه‌مه نیه له زۆر ناوچه‌کانی کوردستان دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ئاوازه و وشانه له ئاوازی سه‌ردولکه‌ی دایکێکی جگه‌رسوتاو ده‌چێت کاتێ کوڕه‌که‌ی شه‌هید ده‌بێ.
ئه‌م تێکههڵکێشیه هونه‌رێکه و توانای نوسه‌ر به‌یان ده‌کات له ئاڵوگۆڕی ئه‌م هه‌مو وێنه و ده‌ق و ناوه‌رۆکه رهنگینانهیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێم بوه‌ته لوغزێ که رێگای چاره‌ی ده‌رده‌کان دیار نیه و هه‌موی دیارده‌ی مه‌سه‌له‌کانن له‌م رهوهندهوه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له به‌های به‌رزی ئه‌م ده‌قه که‌م ناکاته‌وه.
پێکچونی وێنه‌کان به سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی خاوه‌نی چیرۆکی ماسیه ره‌شه بچکۆله‌که که بۆ منداڵانی نوسیوه دوباره ده‌چێته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له چینایه‌تیه‌کان و له جیاتی له به‌رهه‌مهێنانه‌وه ده‌ست پێ بکات ئه‌وه له دابه‌شکردنه‌وه ده‌ست پیده‌کات و ده‌نوسێت؛ ئه‌گه‌رچی واقع پێچه‌وانه‌یه به‌رهه‌م هێنان ده‌بێ به کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته‌وه‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌لایه‌تی کۆمه‌ڵگا بێت و دابه‌شکردن دوا به‌دوای دێت به‌ڵام دیاره دابه‌شکردنی به‌رهه‌م به یه‌کسانی گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای سیسته‌می سه‌رمایه‌داری زۆر زه‌حمه‌ته دابه‌شکردنی به یه‌کسانی بێت. هه‌م سه‌مه‌دیش و هه‌م سه‌رده‌شت قوربانی نه‌بونی ئازادی نوسین بون ئه‌گه‌رچی سه‌مه‌د و سه‌رده‌شت له ئاستی نوسین دا له واقع له‌گه‌ڵ یه‌کدا به‌راوردناکرێن، هه‌م له کات و شوێن و هه‌م له به‌های ئه‌ده‌بیدا. ئه‌م رۆژنامه‌نوسه لاوه ته‌نها به وتارێک و چه‌ند راپۆرتێک ناگه‌ن به ئاستی نوسینه‌کانی سه‌مه‌د به‌ڵام شێرزاد ئه‌م شه‌ڕه‌فه‌ی پێبه‌خشیوه وه‌کو جوانترین دیاری به سه‌رده‌شتی قوربانی ئه‌مه‌ش دیاریه‌کی که‌م نیه. شێرزاد ده‌نوسێ؛
«گه‌ر نان هه‌یه، هه‌قه بۆ هه‌ر هه‌موان بێت، گه‌ر نان نییه، هه‌ق وایه هه‌ر هه‌مومان پێكه‌وه برسیمان بێت!.»
دواتریش خه‌یاڵ زاڵ ده‌کات به سه‌ر نان و ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ک هه‌ر نان ده‌به‌ن به‌ڵکو چونکه له خه‌یاڵ ده‌ترسن بۆیه وه‌کو مه‌ل له ئاسمانه‌وه خه‌یاڵمان راو ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش به مانای نه‌ک هه‌ر واقع به‌ڵکو خه‌یاڵیشمان لێ زه‌وت ده‌که‌ن، ئه‌م دیمه‌نه له لای شێرزاد زۆر دوباره ده‌بێته‌وه.
دیسانه‌وه ده‌چێته‌وه نێو ناکۆکیه‌کان و بهیهکهوهژیانیان و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه ئایینه‌کان و دژایه‌تیه‌کانیان بۆیه ده‌نوسێت؛
تۆ چۆن وێراویت خۆت به «ئیبراهیم» بشوبهێنیت و گوایه گه‌ره‌كته بته‌كان بشكێنیت، لێره‌داو هه‌نوكه ئیبراهیمهكان بۆیان هه‌یه چه‌قۆ بخه‌نه سه‌ر گه‌ردنی «ئیسماعیل»ه‌كان، جگه له گوێرایه‌ڵی بۆ فه‌رمایشته ره‌هاكان، كوڕه‌كان بۆیان نییه چاوان ههڵبێننو بپرسن:
«باوكه.. بۆچی و بۆ كێ دهمكهیت به قوربانی؟»
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌دوای ئه‌م کاره یانی مه‌رگی رۆژنامهنوسێ هه‌زاران ده‌نگ و قه‌ڵه‌م به وه‌ڵام هاتن و قوربانیان ده‌زانن بۆ چی و بۆ كێ ده‌بن به قوربانی و ده‌نگی شێرزادیش یه‌کێک له‌مانه‌یه.
وه‌لێ تۆ كه له نه‌وه‌ی په‌یامبه‌ره‌كان نیت، ئیسماعیل-ێكی ته‌نیا بویت‌و سه‌د چه‌قۆش به‌سه‌ر گه‌ردنته‌وه سه‌مایان ده‌كرد، هیچ فریشته شه‌یتانێك فریات نه‌كه‌وت..
لێره‌ش نوسه‌ر باس له ته‌نهایی و بێ ده‌سه‌ڵاتی فیزیکی قوربانی ده‌کات، نه خێر و نه‌شه‌ڕ که‌س به هانای نه‌هات، دیاره هاناکان به مانای رزگاری گیانی فیزیکی مرۆڤ ئه‌گینا ئه‌م رای گشتیه ئه‌مڕۆ باس له‌م کێشه ده‌کات و ده‌یه‌وێ پانتایی فراوان بکات بۆ بنبڕکردنی سه‌رکوت و کوشتن و تۆقاندن که‌م وێنه‌ن له کۆمه‌ڵگای کوردیداو ئه‌م هه‌نگاوه یه‌که‌م پهیامیهتی دوای راپه‌ڕین و نه‌وه‌ی نوێ له کوردستان به هه‌مو ده‌نگی داوای ئازادی ده‌که‌ن و خاڵێکی وه‌رچه‌رخانی پۆزه‌تیڤه له کوردستان و چاککردنی کۆمه‌ڵگا ئامانجی هه‌موانه و ئازادی سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ری ئامانجێکی پیرۆزی کۆمه‌لگایه.
دوایش ده‌نوسێ؛
وه‌لێ تۆ.. ئه‌ی یوسف-ی ته‌نیا و نامرادو ئافه‌رۆز، تۆ نه‌ك كراسێكی خوێناوی، تۆ وه‌ك یوسف-ێك كهسهدهها خهونو خولیا له‌ناوچاوانیدا كوژرابن، لاشه‌یه‌كی شه‌ڵاڵ لهخوێنت گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌می باوكه، نه مهردومهكانی سه‌ر زه‌وی فریات كه‌وتن، نه تۆ له پشتی پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه داكهوتبوی تاوه‌كو لهزریكهی یه‌كه‌می زانه‌وه تا گه‌یشتن به‌ته‌ختی پادشاهی یه‌زادن خۆی یاوه‌رت بێت.. هه‌ناسه به‌هه‌ناسه... هه‌نگاو به‌هه‌نگاو.. تۆ كه‌چی تۆ.. هه‌ر به‌راستی رهوه گورگێك لهتو په‌تی كردی...
ئه‌م دیمه‌نه بێ ده‌سه‌ڵات یه‌ی قوربانی و دڕنده‌یی و زۆرداریه‌ی ئه‌نجامده‌رانی تیرۆره‌که، دواتریش هه‌ندێ لۆمه‌ی بێ ئه‌زمونی قوربانی ده‌کات و بۆی ده‌نوسێ ؛
هۆ فه‌رزه‌ندی فریو خواردوی هه‌قایه‌ته‌كان، هه‌قایه‌تی گوێ ئاگردانی داپیره ددان كه‌وتوه‌كان.. داستانه‌كان له خشته‌یان بردیت، واتده‌زانی گه‌وره دهبیتو هه‌روه‌ك كوڕه كه‌چه‌ڵ ده‌كه‌ویته ناو مه‌مله‌كه‌تێك كه ئان‌و سات پادشا مردوه‌و باز هه‌ڵده‌ده‌ن،
کۆتایی ده‌قه‌که‌ی شێرزاد کۆتاییی ژیانی فیزیکی ئه‌م مرۆڤه‌یه و که‌س ئه‌مه‌ی ئاوات نیه وا به که‌ساسی بیبینێ له کاتێکدا سه‌رده‌شت زۆر بێ باک بو له‌م ژیانه‌ی که هه‌یبو به گوێره‌ی دوا نوسینی خۆی بڕوانن له دوا پارچه‌ی ده‌قه‌که شێرزاد ده‌نوسێ؛
وه‌لێ ئه‌فسوس... دیسانه‌وه به‌ختی ناپوختت نه‌یهێنا.. به‌ده‌رو دور له‌هه‌مو هه‌قایه‌ته‌كانی نه‌نكت.. بازی تاین وه‌ك فڕندهیهكی شهیتانیو برسی به‌خوێن و گلێنه‌ی چاوه‌كانت، به‌دو ده‌نوك وه‌شاندن چاوه‌كانتی ههڵكۆڵیو سۆماییت رژاو هه‌ردو گلێنه‌ی چاوه‌كانتی به‌وردترین ده‌ماره‌وه له‌ره‌گه‌وه دهرهانیو فڕاندنی.. كوێری كردیت..تا هه‌تا هه‌تایه تۆی به‌تاریكی سپارد، تا هه‌نوكه‌ش كه‌س ئه‌و بازه‌ی نه‌دۆزییه‌وه.. تۆش تا ماویت گه‌ڕیده‌یه‌كی وێڵ.. نابینا‌و روت و ره‌جاڵ رێگاكان تهی دهكهیتو بۆ گلێنه‌ی چاوه‌كانت ده‌گه‌ڕێیت.. هه‌زار ئه‌فسوس...
راسته ئه‌فسوس وه‌کو کۆتایی ژیانی به‌مجۆره، به‌ڵام مێژویه‌کی تری دروست کرد نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین له کوردستان بۆ ئازادی به‌ده‌نگ هاتن ئه‌مه‌ش هێزێکی چۆنایه‌تی به‌هێزه و کۆمه‌ڵگا رێز له‌م قوربانیانه ده‌گرێ و چاوه‌کانی قوربانیان له‌مپه‌رێکن بۆ ئازادی نوسین و به‌یان و عه‌قیده و بیروباوه‌ڕ ئه‌مه‌ش هه‌ر گیانی ئه‌م لاوه نیه و نه‌بوه و نابێ ، ئازادی کۆمه‌ڵگا قوربانی پێویسته، ئه‌مه‌ش له ده‌قه ره‌نگینه‌که‌ی شێرزاد ونه و ئه‌ڵته‌رناتیڤ و ده‌رسه‌کان نێوان هه‌مو دیمه‌نه‌کانی ده‌قه‌که له نیوان ئه‌فسانه‌و چیرۆکه ئایینه‌کان و سه‌ردولکه و لاواندنه‌وه‌و سه‌رزه‌نشت و دژایه‌تی کردنی زۆرداران و بهیکجونی له‌گه‌ڵ سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی و ئیبراهیم و یوسف و هتد، باککگراوندنی نوسه‌ر به‌یان ده‌که‌ن و به‌ڕاستی زۆر سه‌رکه‌وتوه‌و هه‌مو ئه‌م دیمه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کدا له ده‌قێکی ئاوادا کۆکردۆته‌وه، منیش وه‌ک خوێنه‌رێ چێژی زۆرم لێوه‌رگرت سه‌ره‌ڕای هه‌مو خه‌مه‌کان و کورتی له ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان.
ره‌سول هه‌مزا تۆڤ له داغستانی من ده‌نوسێت؛
خۆشه‌ویستیم چنارێکه دو لقی به‌رزی هه‌یه
یه‌کیان وشکه ئه‌وتر گهڵاپۆشه
خۆشه‌ویستیم هه‌ڵۆیه‌که دوباڵی زلی هه‌یه
یه‌کیان ده‌فرێ و ئه‌وی تر به‌رده‌بێته‌وه...
خه‌یاڵیش واقع تێکی ده‌شکێنی، هه‌مومان ئازادین چۆن بیر ده‌که‌ینه‌وه‌و شێرزاد و منیش هه‌روا. کۆمه‌ڵگا له هه‌وڵی چاککردنی به‌رده‌وام ده‌بێت و ژیانیش به‌رده‌وام ده‌بێت ، هیچ دهسهڵاتیکیش ناتوانێ تا سه‌ر ئازادیمان لێ زه‌وت بکات ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ک ئاسته‌نگ ده‌خاته رێگاوه به‌ڵام مرۆڤه‌کانی دونیای ئێستا توانای بڕینی هه‌مو سنوره‌کانیان هه‌یه، به هه‌رێمه حه‌رامه‌کانه‌وه، دیاره ئه‌مه‌ش قوربانی ده‌وێ، ئه‌م وشانه هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه له ناوه‌خنی ده‌قه‌که‌ی شێرزاد که‌م بکه‌ینه‌وه. به کورتی ئه‌وه‌نده‌ی شێرزاد باس له نابودی و ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوت و بێ مافی ئینسانه‌کان و جیاوزیه‌کان و هتد له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌کات سه‌رده‌شتی قوربانی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وتوه و شێوه‌ی ده‌ربڕینه‌که‌شی جیابوه‌و ساده‌و فهتنتازیانه دهریبڕیبو ئه‌مه‌ش بۆخۆی نوسه‌ران له‌یه‌ک جیا ده‌کاته‌و ئه‌زمون و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه شێرزاد هونه‌ره‌که‌ی قیافه پێداوه، به هیوام له ده‌قێکی تردا سهرسامترمان بکات، کێ ده‌زانێ ئه‌مجاره به توانایه‌کی تر دێته‌وه مه‌یدان ئه‌وکات ته‌نها چێژی لێوه‌رده‌گرین له جیاتی خه‌م ، خۆشه‌ویستی و ئازادیمان بۆ ده‌نوسێته‌وه که هه‌مومان به‌هاکانمان یه‌کسان بن، ئه‌وکاتیش هونه‌رو نوسین و داهێنان مانای راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌یه.
|