ئاسۆ حامدی
له زانستی کۆمۆنیکه‌یشن به ئاڵوگۆڕه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌ڵێن دانسی کورسیه‌کان، یانی که‌سی شایشته له شوێنی شایسته. ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی پێناسه‌ی رێکخراو بۆ که‌سه‌کان ده‌گۆڕێن. به‌رزترین داموده‌زگای حکومی له‌م دواییانه له دونیا به سیسته‌می په‌رله‌مانی دیاری ده‌کرێن، به‌ڵام له هه‌مو وڵاتاندا ئه‌و ئازادیه به‌رقرار نیه که پرۆسه‌یه‌کی شه‌فاف و ئازاد و له کاتی خۆی به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیه له زۆر وڵاتانی که سه‌رکوت و تۆقاندن جێگای ئازادی گرتۆته‌وه ئه‌وه فشاری جه‌ماوه‌ر بڕیاری دانسی کورسیه‌کان ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش له زۆر حاڵه‌تدا به گوێره‌ی ویست و داواکانی زۆرینه‌ی راپه‌ڕیوان نین و دواتریش توشی ره‌شبینی ده‌بن و داخ بۆ رۆژه‌کانی راپه‌ڕین و قوربانیانی ده‌خۆن.
زۆرجار خه‌ڵکی توڕه و ساده ده‌ته‌قیته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی راپه‌ڕین و هه‌ڵچونه‌کانی له به‌رچاوبێت، ته‌نها بیر له‌م رۆژانه ده‌کاته‌وه که تێیدا ده‌ژی و یه‌کسه‌ر بیر له گۆڕان ده‌کاته‌وه دواتر هه‌موی به‌ده‌ستی قه‌ده‌ری روداوه‌کان ده‌دات. ئه‌مه هه‌رگیز به‌مانای که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م راپه‌ڕینه عه‌فه‌ویانه نیه که ده‌بنه هه‌ڵته‌کاندنی زۆر له داموده‌زگایه‌کی تۆکمه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی رێکخراو که بهئاگروئاسن حوکمکردو و وه‌کو ماڵێکی له‌کاغه‌زی قومار سهراوژوردهکات.
شۆڕشه‌کانی ئه‌م دواییانه له تونس و میسر پێشوتریش شۆڕشی ئێران و ئاڵوگۆره‌کانی عێراق هه‌مویان یه‌ک په‌یامیان هه‌بو و هه‌یه، خه‌ڵکی ساده بێزاره له‌ده‌ست نه‌بونی و گرانی و قه‌یرانه ئابوریه‌کان و بێ‌کاری و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوت و داپلۆسین و بزرکردن و کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ و خه‌فه‌قان. ئه‌گه‌رچی ئاڵوگۆره‌کانی عێراق جیاوازیه‌کی زۆری هه‌بو له‌ئه‌نجامی هێزێکی ده‌ره‌کی کۆتایی به دیکتاتۆریه‌ت هێنا به‌ڵام پرۆسه‌کانی دوای ئه‌م هیچ جیاوازیان نیه کاتێ خه‌ڵکی دوباره ده‌ست به بینا نانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تای راپه‌رێن و شۆڕشه‌وه دوباره نیگه‌رانی دروست ده‌کات و خه‌ڵکی بهئاواتهکانیان ناگه‌یه‌نی و ئه‌مه‌ش رێک خۆی له که‌ڵتوری رێکخراوه‌یی و کۆمهڵگاوهگرتوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی کۆن له ژیانی نوێی مرۆڤه‌کاندا دوباره خه‌ڵکی بۆ هه‌مان ده‌ورانی پێش‌و ده‌باته‌وه به‌جۆرێک له جۆره‌کانی سه‌یری ئه‌نجامه‌کانی شۆرشی ئێران و وه‌زعیه‌تی عێراق و کوردستان دوای دیکتاتۆری بکه‌ن و داهاتوی راپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسریش پێناچی له‌وانه باشتربێت، خه‌ڵکی راپه‌ڕیو هه‌روا له مه‌یدانی ئازادی دایه و ئیخوان موسلمین له سات و سه‌ودایه له‌گه‌ڵ رژێمی ههڵپهرستراو سه‌رۆکێکی مردو، به‌ڵام تائێستا رۆژی ناشتنی ماوه ئه‌مه وته‌ی یه‌ک له راپه‌ڕیوانی گه‌لی میسریه.
خه‌ڵکی خوازیاری ئاڵوگۆڕه و کاریگه‌ری ته‌کنه‌لۆژیا و ئینته‌رنێت و سۆسیال میدیا (تویته‌ر و فه‌یسبوک و هایڤس و ...هتد) رۆڵێکی په‌یوه‌ندی گرنگ ده‌گێرن بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریه‌کان و کاریگه‌ریه‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
مارکس ته‌نها به‌یه‌ک رسته باسی رۆژانی شۆڕش ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌و رۆژانه‌ن که سه‌د ساڵ له خۆیان ده‌گرن. ئه‌گه‌رچی نه‌بونی ده‌سته‌یه‌کی رابه‌رایه‌تی دروست و شێلگیر به داخوازیه‌کان و ئامانجه‌کان، ئه‌زمونه‌کانی هه‌مو شۆڕشه‌کانی دونیا بهیانیانکردوه ده‌بێته ته‌نها گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ندێ گه‌نده‌ڵ به گه‌نده‌ڵی تر و ته‌نها هه‌ندێ ئامراز و شکل و شێوه ده‌گۆڕین و هیچی تر. دواتریش دوباره هه‌مان مه‌سه‌له دوباره ده‌بێته‌وه.
تاکه وانه له‌م دهوارنه بۆئه‌وه‌ی دانسی کورسیه‌کان که به‌زۆر ده‌کرێت له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌بێ هه‌رده‌م ستراتیژی بزوتنه‌وه‌که و ئامانجه‌کانی بۆ هه‌موان رۆشه‌ن بن. ئه‌گینا دوباره چاره‌نوسی بزوتنه‌وه‌که به ئاقارێکی تردا ده‌برێت. ئه‌گه‌رچی له پراکتیکدا ئه‌مه زه‌حمه‌تترین شته ئه‌گه‌ر سه‌یری پێکهاته‌ی کۆمه‌لایه‌تی کۆمه‌ڵگاکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند بکه‌ین. دانسی کورسیه‌کان شه‌قامی توڕه‌و ناڕازی پیاده‌ی ده‌کات و ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بن ئه‌وا گه‌نده‌ڵی تر‌و قوله دیکتاتۆریتر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، مێژوی شۆڕشی ئێران ئه‌م ده‌رسه‌ی پێ به‌خشین. ئه‌مڕۆ له میسر‌و تونسیش هه‌ندێ هه‌ستیان پێده‌کرێت.
|