ئاسۆ حامدی
کۆمه‌ڵگای کوردستان گه‌لێ گرفتی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی، ژینگه‌یی، ده‌ورووبه‌ر و پرۆسێسه‌کانی به‌ڕیوه‌بردنی له نێو خۆدا هه‌یه، ئه‌مه جگه له گرفته ستراتیژیه‌کانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کیانی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا. به کورتی کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌گه‌ر گرفته‌کانی ناوه‌خۆی چاره‌سه‌رکرد ئه‌وه ده‌توانێ به قورساییه‌کی تر له‌گه‌ڵ گرفته ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه. به‌ڵام ناکرێ له ژیانی کۆمه‌ڵگادا لایه‌نێک چاره‌سه‌ربکرێت و لایه‌نێکی تر بۆ دوایی بهێلێته‌وه. کۆمه‌ڵگا به قورسایی ته‌واوی کارده‌کات و کۆمه‌ڵگاکانی ده‌وروبه‌ریش به هه‌مان شێوه. به‌ڵام لێره‌دا باس له چاککردنی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ین بۆیه زیاتر جه‌خت ده‌خه‌ینه سه‌ر فاکته‌ره ناوخۆییه‌کان.
لێره‌دا ده‌بێ ته‌واوی چۆنایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگا به پان و به‌رینی بگرین و به به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیژی و درێژخایان، له‌م ساته‌دا ده‌بێ چڕ له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی وڵات و میزانیه‌ی ساڵانه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و داهاتی تاکه‌کان له کۆمه‌ڵگا بکه‌ین. مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه که که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ به‌شداری چاڵاک بکه‌ن له هه‌موو مه‌یدانه‌کان و به هاوته‌بایی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا و به ژنان و پیاوانه و ته‌واوی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا. ئه‌م خه‌ریک بوونه گشتیه ده‌توانێ خێرا و به توانا کۆمه‌ڵگا گه‌شه پێبدات. له هه‌مان کاتدا ڕابه‌ر و سه‌رکردایه‌تی سیاسی ده‌بێ ئه‌مه له ده‌ستووری کاری خۆیدا بنێ. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م وه‌زعه‌ی هه‌یه به‌رده‌وام بێت هه‌رگیز کۆمه‌ڵگا چاککردن به خۆیه‌وه نابینێ و ڕزگاریهکانیش هه‌ر بۆ ئایندهی دوور دواده‌خرێن.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌کان بکرێت ده‌بێ گرفته‌کان سه‌ره‌تا لێکۆلینه‌وه‌ی دروستی بۆ بکرێت. که پێ ده‌ڵێن: Problem Analyse
لێره‌دا پێناسه‌ی گرفته‌کان و ناسینه‌وه‌ی گرفته‌کان و قورسایی گرفته‌کان ده‌ست نیشان ده‌کرێن. ئه‌م جۆره له ته‌ته‌ڵه کردنی گرفته‌کان هه‌ناسه‌یه‌ک به کۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن.
به‌بێ ئه‌م شیکار و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا ناکرێ باس له چاککردنی کۆمه‌ڵگا بکه‌یت. له لایه‌کی تر نه‌ناسینه‌وه‌ی ئامراز و که‌ره‌سته‌کانی له کۆمه‌ڵگای مه‌وجود و ئاماده‌گی کۆمه‌ڵگا بۆ چاکسازی ناکرێ باس له چاککردنی کۆمه‌ڵگا بکرێت. له کاتی شیته‌ڵکردنی گرفته‌کاندا ڵێکۆڵهرهوهکان به ده‌روازه‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن. ئه‌م کاره خۆی له‌خۆیدا به‌شێکه له چاره‌سه‌ریه‌کان.
به‌ڵام گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا و کاته‌کانی په‌یدابوون و چاره‌سه‌ریان کاتێکی زۆر و پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆز و پێچیده‌یه. ئه‌م کارانه هه‌ر به نوسین و که‌سه ئه‌کادیمیاییه‌کان و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و شاعیران و هتد ناکرێ، به‌ڵکو هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی پێویسته. ئه‌م هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ش ده‌کرێ جۆراوجۆر بێت و چه‌ندین هاوپه‌یمانی و چه‌ندین به‌ره و به‌ره یه‌ک له خۆ بگرێ. به‌بێ هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌وجود له کۆمه‌ڵگا ناکرێ باس له چاککردنی کۆمه‌ڵگا به عه‌مه‌لی بکه‌یت. هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه باس له چاککردنی کۆمه‌ڵگا بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕابه‌ریه‌کی دروست بتوانێ ته‌کانێ به کۆمه‌ڵگا بدات و له ئاسته جیاجیاکانی بۆ پێشه‌وه‌یان ببات. ئه‌مه‌ش به‌بێ هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕابه‌ریه‌کی دروست ئیمکانی نیه.
چاککردنی کۆمه‌ڵگا له‌وه ده‌ست پێده‌کات که ده‌وڵه‌ت ببێته ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌کان و ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌کانی له خزمه‌تی گه‌ل بن نه‌ک حیزب، به کورتی یه‌ک ئیداره‌یی و نه‌ک دوو ئیداره‌یی . گۆڕانی دوو ئیداره به‌یه‌ک ئیداره له پراکتیکدا زۆر مه‌سه‌له چاره‌سه‌ر ده‌کات. ئه‌مه‌ش زۆر مه‌سه‌له چاره‌سه‌ر ده‌کات. به‌نموونه، باشترین فه‌زای ئازاد بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگا له کوردستان دروست بوونی سوپایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌و دوور خستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیه له کاره سیاسیه‌کان و دیاریکردنی کاره‌کانیه‌تی بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه. لێره‌دا کۆمهڵگایهکێ له مانا مۆدێرنیهکانی خۆی وه‌رده‌گرێ. ئه‌مڕۆ ئه‌مه قورسترین و ناخۆشترین ئاڵوگۆڕه له ده‌زگای فکری سیاسی حیزبه زلهێزه‌کاندا. به‌ڵام چاکترین و مۆدێرترین هه‌نگاوه بۆ گه‌شه‌ی ئازادی سیاسی له کوردستاندا. به‌کورتی یانی نه‌مانی سه‌رکوتی سیاسیه له کۆمه‌ڵگا به هه‌موو شێوه‌کانیانه‌وه. به‌ڵام حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌و مێژووه‌ی پێ دروست بوون چه‌پ و ڕاست له‌م نێوه‌دا هیچ جیاوازیان نیه و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ناتوانن په‌ڕوباڵی خۆیان بکه‌ن. چونکه وا په‌روه‌رده بوون و هێز و زۆر(توندوتیژێ) دوو ڕووی مه‌دالیای ئه‌م حیزبانه‌ن. به‌ڵام بۆ ئه‌مه هێزێکی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی و به نفوزی له‌نێو کۆمه‌ڵگا وه پێوسته. گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی گه‌ل له پرۆسێسه چاره‌نووسسازه‌کاندا له عێراقی نوێ‌دا زۆر گرفت چاره‌سه‌رده‌که‌ن. ئه‌م کات و ده‌ورانه ڕابه‌ریه‌کی گه‌لی ده‌وێ نه‌ک حیزبی، که ئه‌مه‌ش نه‌هامه‌تیه‌کی گه‌لی کورده. گه‌لی کورد ده‌کرێ زۆر سیاسیانه تر و مۆدێرن تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکای و ئه‌وروپاییه‌کان بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوشتنی ژنان ببێته کاری ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگا ئه‌وا ئه‌م مۆدێرنیه هه‌ر له ئێستاوه مانایه‌کی پراکتیکی نیه.
بۆ هه‌موو هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی جه‌ختکردن له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و هه‌نووکه‌ی و له هه‌مان کات په‌یوه‌ندی گرنگیان به ستراتیژ و نه‌وه‌کانی ئاینده‌وه ئه‌رکێکی به‌رده‌وامن. چاڵاک بوونی ته‌واوی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن. به‌ڵام کۆمه‌ڵگا هه‌روا به نهرمو نیانی کار ناکات و ده‌یان ئاره‌زوو و فشاری ده‌ره‌کی بۆ تێکدانی ئه‌م وه‌زعه و زیاتر سه‌رگه‌ردانی ووڵات له مه‌سه‌له‌کانی ژیان و چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی دا کاری بۆ ده‌کرێ.
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وانه‌ی داوای چاککردنی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن سنووره‌کان باش بناسن و بزانن چه‌نده له ڕه‌خنه‌گرتن له ناوه‌خۆ دوژمنانی کۆمه‌ڵگا بۆ زیاتر دڵنیا ده‌بن. ئه‌مه زۆر گرنگه له وه‌زعیه‌تی جیۆپۆلتیکی کوردستان. گه‌لی ئیسرائیل له‌مه‌یان سه‌رکه‌وتووه و له کاتێ که سه‌رۆک وه‌زیرانی دژی گه‌نده‌لی ئیدانه ده‌کات له هه‌مان کات له هێزه فه‌له‌ستینیه‌کان توندتر ده‌کاته‌وه. ئه‌مه هه‌ر بۆ نموونه‌یه‌و به‌س مانای ڕه‌وایی توندیه‌کانی ئیسرائیل نیه له دژی فه‌له‌ستینیه‌کان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزێکی کۆمه‌لایه‌تی و خاوه‌ن نفوس ده‌یه‌وێ هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌کانێ به کۆمه‌ڵگا بدات و چاره‌نووسی ستراتیژی ڕۆشهنتری هه‌یه، ئه‌وا ده‌بێ ڕێکخراو و بیروباوه‌ڕ و به‌رنامه‌ی کاری له ئۆپراسیۆن و تاکتیک و ستراتیژ دا به‌ڕاشکاوی بخاته ڕوو. ئێستا باشترین کار بۆ مه‌یدانی چاککردنی کۆمه‌ڵگا چاره‌نووسی ته‌واوی کۆمه‌ڵگایه له هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا. خه‌ڵکی کوردستان خوازیاری گره‌نتی ژیان و گوزه‌رانی نه‌وه‌کانیانن. ئه‌مه‌ش ته‌نها له گشت‌دا چاویان له هێزه‌کانی ده‌ره‌کیه بیان پارێزن. چونکه مێژوو وای بۆ نوسیوون و نه‌وه‌کانی ڕابردوو تاقیکردنه‌وه‌ی تاڵیان هه‌یه. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان گه‌ره‌نتی له خۆیانه‌وه به نه‌وه‌کانیان بده‌ن.
چاککردنی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ ههنگاوێکی جدی بێ بۆ ئاوه‌ژووکردنه‌وه‌ی ئه‌م بیره کۆنه که له پراکتیدا هاتووه. کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌توانێ و ده‌کرێ باشتر ئیداره بکرێت، گه‌نده‌ڵی به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ده‌بێ ڕاده‌یان بۆ دابنرێت و به توندی و به سانسۆرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بنبڕ بکرێ. سامان و داهاتی نه‌ته‌وه‌یی بایی ئه‌وه‌نده هه‌یه مرۆڤه‌کانی باشتر بژین. ده‌بێ له ده‌زگاکانی حکومی و نه‌ته‌وه‌یی دا چاکسازی ڕیشه‌یی بکرێت. ئه‌م وه‌زعه نابێ مرۆڤه‌کان دڵ‌سارد بکات. قوربانیه‌کانی نه‌وه‌کان ئه‌م وه‌زعه‌ی دروستکردووه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی دونیا ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان دووباره به‌دوای هێزو بیرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه بن تا چاکتر ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.
ئه‌مه‌ش به ته‌نها هێزێ ناکرێ به‌ڵکو هاوبه‌شی هه‌موو گه‌لی ده‌وێ. بهڕابهرایهتیهکی دروست له پێناوی گه‌لدا. مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه نیشانی دا به‌م ڕابه‌رایه‌تیه‌ی که هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند هاتووه. ئێستا کات و ڕۆژگارێکی تره مێژوو داوای ڕابه‌رایه‌تیه‌کی تر و که‌ره‌سته‌یه‌کی تر ده‌کات بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا و ئایندهکانیان. ده‌کرێ زۆر نموونه بهێنینه‌وه به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئاماده‌یی کۆمه‌ڵگا و هاتنه مه‌یدانی ته‌واوی کۆمه‌ڵگایه بۆ گه‌شه‌دان به کۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌ش هێزێکی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌وێ که له‌گه‌ڵ ویست و ئاواتی خه‌ڵک بێته‌وه، به‌داخه‌وه کهشو ڕه‌وشی سیاسییه‌ی مه‌وجود(یانی که‌ره‌سته خاوه‌کانی) هیچ چاوه‌ڕوانیه‌کی ئه‌م هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که پێویستیه‌تی ناتوانێ فه‌راهه‌م بکات.
له‌لایه‌کی تر ژیانی ئاسایی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا داوای ئارامی ئاسایش و مه‌سه‌له‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌و پێداویسته سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌که‌ن، لێره‌دا مه‌سه‌له‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی ومه‌سه‌له ئابووریه‌کان و پرۆسێسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن گرنگترین مه‌سه‌له‌ن بۆ ئه‌مڕۆی چاککردنی کۆمه‌ڵگا. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ چاککردنی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن ده‌بێ له‌م مه‌سه‌له‌ی ڕۆژانه و مه‌سه‌له ستراتیژیه‌کان بۆ گه‌ل نه‌زه‌ریان ڕۆشه‌ن بێت. ئه‌مه‌ش به‌بێ هێزێکی چاڵاک و یاسایی و به‌بێ توندوتیژی له کۆمه‌ڵگا ته‌نها مه‌ره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌زه‌و به‌س ده‌کرێ هه‌موو جار هاواربکه‌ن بڵێن ئێمه گووتمان، ئێمه پێمان وابوو ئه‌مه‌ش یه‌ک فلسی قه‌ڵپ ناهێنێ. هه‌رچۆنێ بێ دونیا هه‌ر هێز ده‌یباته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش سیاسه‌ت پێویسته بۆ هه‌ڵخڕاندنی هێز.هێزیش له یه‌کگرتن دایه ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام ئایا مانای نیه وانه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌بێ دووباره بۆ نه‌وه‌ی نوێ بڵێنه‌وه به شێوازێکی‌تر و توانایه‌کی تر.
(به‌ڵام به‌داخه‌وه له کۆمه‌ڵگای ئێمه به‌بێ ته‌ته‌ڵه‌کردن و لێکۆڵینه‌وه‌ی گرفته‌کان و دوایش به‌بێ ئه‌نالیزه‌ی ڕیسک به زانستیانه، یه‌کسه‌ر هه‌نگاوه‌کان په‌له پروزهی لێ ده‌کرێت و دواتریش مه‌سه‌له‌کان ده‌بنه ڕۆتین یان به هیچ ناگه‌ن.. سه‌یری بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری که‌رکوک بکه‌ن که پێش ماوه‌یه‌ک ده‌ریان کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێم.. نیگایه‌ک بده‌نه دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان .. سه‌یری کاره‌کانی په‌رله‌مان له بودجه‌ی وڵات و مادده‌ی 140 و شه‌ش مانگ دواخستنی بکه‌ن.. سه‌یری کاره‌کان و ئه‌دای حکومه‌ت بکه‌ن له کۆمه‌ڵگا له‌مه‌سه‌له‌ی کوشتنی ژنان تا ده‌گاته گه‌نده‌ڵی و ئیداره‌ی کۆمه‌ڵگا و بینانی ئینفراستره‌کچه‌ر و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ..هتد.)
|