ئاسۆ حامدی
دڵ بۆ کار؛
Hart voor de Zaak ؛
دڵ وه‌ک دیارده هه‌میشه نه‌ک هه‌ر هێمای خۆشه‌ویستی بوه بگره داینه‌مۆی گیانی مرۆڤیشه، دڵ شوێنی هه‌ڵگری نهێنیهکانیشه. هه‌روه‌ها له کاتی ترس و خۆشیشدا لێدانی ده‌گۆڕێت و خێرای لیدانی زیاد ده‌کات، شاعیران به زۆر شێوه وه‌سفیان کردوه و له‌لای نهشتهرگهرهکانیش ئه‌ندامێکه وه‌کو هه‌مو ئه‌ندامانی له‌ش، به‌ڵام دڵ هه‌ر پارچه‌یه گۆشت نیه و به‌س.
له رێکخراوبوندا دڵ کۆی چۆنایه‌تیه‌کانی جیاجیای پۆزه‌تیڤی هه‌مو ئه‌ندامانی رێکخراوه له یه‌ک پارچه‌دا. به‌مه ده‌ڵێن دڵی کار یان دڵی کارگه و به‌رهه‌مهێنان، ئه‌مه به مانای پراکتیکی یانی توانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه له‌گه‌ڵ خودی کاردا له‌یه‌ک مه‌سه‌له‌دا، یانی کار و مرۆڤه‌کانی رێکخراو لهنێویهکتردان و خودی دڵ پێکدێنن. حیزبی سۆسیالیستی هۆڵه‌ندی بۆ یه‌که‌م جار ئه‌مه‌ی له رێکخراوی پۆله‌تیکدا به‌کارهێنا.
هه‌مو مرۆڤێک چه‌ندین چۆنایه‌تی پۆزه‌تیڤی هه‌یه. له‌نێو ئه‌وانه‌شدا خۆی یه‌کێکی له‌هه‌موان پێ باشتره، ئه‌م چۆنایه‌تیه پۆزه‌تیڤه ده‌بێ له‌لای ئه‌ندامانی رێکخراو رۆشهنبێت و توانای پێوانی له پراکتیکدا هه‌بێ. کۆکردنه‌وه‌ی هه‌مو چۆنایه‌تیه بپۆزهتیڤهکانی تیم له رێکخراودا ئه‌رکی رابه‌ری رێکخراوه.
هه‌مو مرۆڤێک له سروشتی خۆیدا ئینێرژی زۆری هه‌یه له لایه‌نێک له لایه‌نه‌کانی ژیان، دۆزینه‌وه‌و به‌کارهێینانی به دروستی دیسان ئه‌رکی رابه‌ری رێکخراوه. گۆڕان له‌سه‌رتاوه له خوده‌وه ده‌ست پێده‌کات ئینجا به شمولی ده‌کرێته‌وه.
له هه‌مان کات گۆڕان پرۆسێسێکی درێژخایانه و دینامیکیه و هه‌موان ده‌بێ به‌شداری تیادابکه‌ن و بههرهنواندن و گه‌شه‌دان به به‌هره‌کان له‌م نێوه‌دا رۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕن. چونکه هه‌موکات هێز و توانایه‌کی شارراوه له خود و کۆمه‌ڵگادا هه‌یه ده‌بێ بدۆزرێنه‌وه. له‌مه‌شدا هه‌ر رابه‌ر ئه‌م مه‌ودایه و که‌شفکردنه‌ی له ئه‌ستۆیه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هۆشیاربونه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی تیم له رێکخراودا به‌هه‌مو کاره‌کانی و ئامانج و میسی و فیزی و ستراتیژی ده‌روازه‌یه‌کی زۆر گرنگ له‌به‌رده‌م ته‌واوی کاره‌کان ده‌کاته‌وه. رابه‌ری رێکخراو ده‌بێ ئازادی به ئه‌ندامانی تیم بدات تا به سروشتی خۆیان کاربکه‌ن و تواناکانیان له‌به‌رزترین حاله‌تدا بۆ کاره‌کان سه‌رف بکه‌ن و تواناکانی کار و ئاره‌زوه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌ماهه‌نگ بکه‌ن.
داینه‌مۆی گۆڕان له رێکخراوبوندا:
به‌کورتی داینه‌مۆی گۆڕانه‌کان بریتین له چه‌ندین لایه‌نی گرنگ که ده‌بێ به هاوسه‌نگی و به هه‌مان خێرایی و توانایی که له سروشتیاندا هه‌یه کار بکه‌ن؛ پێکهاته‌کانیش بریتین له:
1.خودی که‌سه‌کان.
2.ئامانجه‌کانی رێکخراو.
3.ئێمه یان ئه‌ندامانی رێکخراو.
4. رابه‌ری رێکخراو یان رابه‌رانی ریکخراو.
5. چۆنیه‌تی کارکردنی ریکخراو (شێوازه‌کانی کارکردن و میسۆدهکانی کارکردن له کۆمه‌ڵگادا).
6.کاره‌کانی رێکخراو له کۆمه‌ڵگادا و پیوه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی.
7.په‌یامه کۆنکریته‌کانی رێکخراو و چاره‌نوسیان له بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایتیه‌کاندا.
8.گه‌شه‌دان به که‌ڵتوری ریکخراو.
گۆڕان سه‌ره‌تا له تاکه‌وه ده‌ست پێده‌کات، هه‌ر گۆڕانێکیش ببێت سه‌ره‌تا تاک بیر له چاره‌نوسی خۆی ده‌کاته‌وه. گرنگترین پرسیارێ که تاک هه‌یبێت ئه‌وه‌یه، گۆڕان چ گرنگی یه‌کی بۆ من هه‌یه. یانی شانسه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کانی گۆڕین چین؟
رابه‌ری رێکخراو گرنگترین کاری به‌یه‌ک به‌ستنه‌وه‌ی تاک و ئامانجه‌کانی رێکخراو و ئه‌ندامانی رێکخراوه. هه‌روه‌ها دانی خه‌ت و مه‌شی سیاسی و له‌به‌رچاو گرتنی چاره‌نوسی رێکخراو و رۆڵی گرنگی له کۆمه‌ڵگادا و بۆ ئه‌و په‌یامانه‌ی که دروست بوه تا له ئاستی پێویست و خوازراو بێت. کۆنتڕۆڵی کاره کۆنکریته‌کان و پێوانی به پیوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵوه‌سته‌کردن له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کان و راستکردنه‌وه‌یان و داننان به هه‌ڵه‌کان و به‌ڕاشکاوانه و بێ په‌رده مه‌سه‌له‌کان بۆ رێکخراو و کۆمه‌ڵگا بێته دوان تا باوه‌ڕبون له بهناهۆشیاریهوه ببێت به باوه‌ڕبون به هۆشیاریه‌وه. ئه‌وکات رابه‌ر ئۆتۆریته‌ی دروست و زانستی ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی مۆدێل و پێوانه چۆنایه‌تیه‌کان سه‌یری گۆڕین بکه‌ین چ له روانگه‌ی مۆدێلی 6 سیگما یان شایننگ و هه‌مو ئه‌وانی تر ئه‌وه گرنگی به چه‌ند مه‌سه‌له ده‌ده‌ن له‌مانه، پلاندان، ئه‌نالیزه، پیاده‌کردنی پلانه‌کان و چه‌سپاندنی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌دان و په‌ره‌دان به پرۆسیسه‌کان و جه‌سپاندنی پرۆسێسه‌کان و پاراستنیان.
لێره‌دا مۆدێلێکی چۆنایه‌تی که پێ ده‌ڵێن مۆدێلی 6 ئێم ده‌نوسینه‌وه، که کاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی پرۆسێسه‌کان هه‌یه؛
Model 6 m ( mensen, machin, material, method, meten, milieu)
که مانای (خه‌ڵک ، مه‌کینه ، ماتیریال، میسۆده، پێوه‌ر و سروشت) ده‌گرێته‌وه.
خه‌ڵک یانی ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌بێ جیاوازی و هه‌مویان یه‌ک به‌هایان هه‌یه له پرۆسیسهکاندا.
مه‌کینه؛ هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌گرێته‌وه به گشتی و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی.
ماتیریاڵ؛ که‌ره‌سته خاوه‌کانی سه‌رچاوه سروشتیه‌کان و پێداویسته‌کانی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێته‌وه.
میسۆده؛ یانی ئه‌و میسۆدانهی به‌رهه‌مهێنان و کارکردن به پرۆسیسه‌کان له کۆمه‌ڵگادا. به کورتی یانی شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و به‌ڕیوه‌بردنی پرۆسیسه‌کان له کۆمه‌ڵگادا.
پێوه‌ر؛ بۆ هه‌مو کارێک که پلان و ئامرازی جێبه‌جێکردنه‌کانی ئامراز و پێوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی پێوستن تا بزانین تا چ راددهک سه‌رکه‌وتو بوه یان نوشستی هێناوه. له حاڵه‌تی شکسته‌کان ده‌بێ ئاڵوگۆڕێ به پرۆسێسه‌کان دابێن.
سروشت؛ مانای ته‌واوی ده‌وروبه‌ر ده‌گرێته‌وه، که ئه‌مه‌ش هه‌م فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کان و ناوخۆکان ده‌گه‌یه‌نێ.
بۆ گۆڕینی پرۆسێسه‌کان ده‌بێ ئه‌مانه له‌به‌رچاوبگیرێن و به هاوسه‌نگی کاریان پێبکرێت.
به‌کورتی؛
گۆڕان له دڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات، دیاره وه‌زعیه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و زه‌ینی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م گۆڕانانن و دڵ ته‌نها دیارده‌ی مه‌سه‌له‌کانه و به‌س. سه‌ره‌تا باوه‌ڕبون به گۆڕانی پرۆسێسه‌کان له کۆمه‌ڵگا گرنگن. ئایا کۆمه‌ڵگا چاوه‌ڕوانی گۆڕانێکی ئاوا ده‌کات یان نه. یانی دیاری کردنی کاتی مناسب بۆ ئاڵوگۆڕه‌کان. کاریگری رابه‌ر له هه‌مو مه‌سه‌له‌کاندا مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کین و رابه‌ر نابێ بۆ یه‌ک ساتیش بێ وه‌ڵام بێت له ئاست ئاڵوگۆڕه‌کاندا له هه‌مان کاتدا هه‌مو رێکخراو لێپرسراوه به‌رامبه‌ر ئاڵوگۆڕه‌کان و رابه‌ر ده‌بێ له پرۆسیسهکاندا له ژیانی رێکخراودا ئازادی وا فه‌راهه‌م بکات هه‌مو ئه‌ندامان له ئاستی رابه‌ری و لێپرسراویه‌تی بن، ئه‌مه‌ش ستراکتوری رێکخراوێکی مۆدێرن و ته‌ندروستی ده‌خوازن.
+چه‌ند په‌رتوکێک له‌سه‌ر 6 سیگما بۆ چۆنایه‌تیه‌کان، به‌زمانی هۆڵه‌ندی...
|