قه‌ڵایه‌كی گه‌وره... یه‌كێتیی ناو یهكێتیو تێكده‌رانی
|
چیا عه‌باس
كه‌سانێكی دڵسۆز له دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه چالاكانه له‌گه‌ڵیدا بون، چه‌ندیان پێكرابێت له خه‌باتی نهێنیو پێشمهرگایهتیو قوربانیدان درێغیان نه‌كردوه، به‌رد له‌سه‌ر به‌رد بناغه‌ی شۆإشێكو رێكخراوێكی نوێیان داڕشتوه، به راست‌و چهپو قوڵایی ئه‌و بناغه‌یه‌دا گوزه‌ریان كردوه‌و هه‌میشه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌كانی بناغه‌یه‌كی توندوتۆڵ بون، به درێژایی ئه‌و مێژوه‌ش رۆژێك له رۆژان نه خیانه‌تیان لێكردوه‌و نه لێی جیابونه‌ته‌وه‌و نه كێشه‌یان بۆ دروستكردوه، هه‌میشه یه‌كێتیان به ههڵهكانیشیهوه قبوڵ بوه، ئه‌مانه یه‌كێتییه ره‌سه‌نه‌كان بون (وه‌ك وتراوه شه‌ربه‌ته خه‌سته به‌تامه‌كه‌ی یه‌كێتی بون‌و رونیش نه‌بونه‌ته‌وه)، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مان یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی داڕێژراوه‌و چه‌سپێنراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچون‌و رێكخراوه جیاوازانه‌ی كه پێكهاته‌ی یه‌كێتیان داڕشتبو. له رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی شاخ، رۆژانی گه‌مارۆدانی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ناحه‌زان‌و داگیركه‌ران‌و دوژمنانه‌وه، رۆژانی قه‌تلوعامی كادیره تێكۆشه‌ره‌كانی رێكخستنه نهێنییه‌كانی ناو شاره‌كان، ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی ناو یه‌كێتیان وه‌ك بیبیله‌ی چاویان پاراست، جگه له چه‌ند موغامرێكی هه‌رزه‌كاری نیه‌ت ره‌ش نه‌بێت كه دواتر په‌شیمان بونه‌وه و كاڵه‌كیان به ئه‌ژنۆیان ده‌شكاند.
ساڵان هاتو ساڵان رۆیشت‌و له‌و بناغه‌یه‌وه قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردایه‌تی بنیاتنرابو، هه‌نوكه له سایه‌ی شێوازی خراپی بهڕێوهبردنیو واڵاكردنی بێسه‌روبه‌ری ده‌روازه‌كانی، رهنگو بۆن‌و تیشكی نامۆ خۆیان خزانوه‌ته كون‌و كه‌له‌به‌رو قوژبنه‌كانی ئه‌و قه‌ڵایه‌وه، شێو جاڵجاڵۆكه‌و تاریكی هه‌راسانیان كردوه‌و روخساریان تێكداوه‌و قهرسهنهكانیش له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵاكه دانی تیژی چڵێسیان لێ جیڕكردوهتهوه. سه‌ره‌رای ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ش لۆرده‌كانی قه‌ڵاكه سه‌رجه‌م كون‌و قوژبن‌و كه‌لوپه‌لی ناو قه‌ڵاكه‌یان بۆخۆیان‌و دهستو پێوه‌ندو منداڵ‌و خزم‌و كه‌سوكاریان زهوتكردوه. هه‌ندێك له‌م لۆردانهی ناو قه‌ڵا خه‌ریكی داپچڕاندنی باشترین‌و خۆشترین به‌شی ئه‌و قه‌ڵایه‌ن بۆخۆیان، بێگوێدانه ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر حسابی هه‌مو قهڵاچۆكهی بچوكیان له‌ناویدا ههڵتهنیوهو ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئۆرگانیكو رۆحیه‌ی نێو قه‌ڵاكه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك شێواندوه‌و تێكداوه، كه زۆر به زه‌حمه‌ت سهرهڕێگهكانی یه‌كتر ده‌گرنه‌وه.
به‌شێكی زۆری بنیاتكهرو خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و قه‌ڵایه‌ش بۆیان نییه بێ ره‌زامه‌ندیی لۆرده‌كانی قه‌ڵا شوێنیان ببێته‌وه، به‌ڵكو به ماڵبإو تێكدهرو بێمتمانه وهسفیشیان دهكهنو ناچاریان كردون هه‌ستێك به نامۆیی خۆیان بكه‌ن له به‌رامبه‌ریدا. ته‌نها به به‌ڵگه‌نامه‌ی عبور به ئیمزای ئاغا‌كان، بابهوانو سهپانو حه‌سحه‌سه سهرگهرمو تازه‌كان رێگه‌ی چونه ژوره‌وه‌یان ده‌ده‌ن، لێره‌وه یه‌كڕیزیی ناو ئه‌و قه‌ڵایه تێكدراوه، چونكه كه به‌ئه‌نقه‌ست جیاوازی‌و جیاكردنه‌وه كرا، عه‌داله‌ت به‌لادا ده‌خرێتو چه‌مكی عه‌داله‌ت كه ئه‌زه‌لیه له به‌رامبه‌ردا بێده‌نگ نابێت.
كورد ده‌ڵێت "شت كه زۆر بو بۆریش ده‌بێت"
ئه‌و وته‌یه‌ی ده‌ڵێت "كه‌سمان لێ زیاده نییه"، وه‌ك شمشێرێكی دو لایه‌نه وایه، له‌لایه‌كه‌وه نیشانه‌ی كراوهیهتیو به‌خشنده‌یی (تۆلێرانس)و هه‌ندێك بیرۆكه‌ی لیبراڵیزمهو هه‌نگاوێكی بوێرانهشه بۆ شكاندنی ئه‌ڵقه قایمه داخراوه‌كانی پره‌نسیپه‌كانی لینینزم له په‌یكه‌رو شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حیزبه‌كانی ناوچه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها قورسایی حیزب له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاتر دهكاتو بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌و به‌رگریكردنیش ژماره‌یه‌كی زۆرتر به‌شداریی ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و پره‌نسیپه حیزب ده‌گۆڕێت بۆ كهڵهكهكردنێكی ژماره‌یی بێسه‌روبه‌ر، چاك‌و خراپی تێدهخزێت، له‌و زۆری‌و بۆریه‌دا فیكری حیزب ده‌كه‌وێته گێژاوی گهردهلولهوهو لهكهداریش دهبێتو زه‌مینه‌یه‌كی بهپیتیشه بۆ خێڵگه‌ری، ناوچهگهریو تهكهتولو وه‌لائی كوێرانه‌و بۆ لاوازكردن‌و پێشێلكردنی پره‌نسیپه‌كانی رێكخستن. هه‌روه‌ها دیارده‌یه‌كی سلبی تر كه ئۆتۆماتیك ده‌بێته ئه‌نجامێكی ئه‌م گه‌وره‌بونه، زیادبون‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه له هه‌مو بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا، كه ته‌نانه‌ت به جه‌سته‌ی خێزان‌و خوێندنگه‌و شوێنی كار‌و بازاڕ‌و حكومهتو رێكخراودا شۆڕده‌بێته‌وه. به ره‌چاوكردنی ئه‌و سیستمه سهقهتو بێوێنه‌یه‌ی لای خۆمان كه له دنیای دیموكراتیدا بونی نییه، رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی بودجه‌ی ناوچه‌كه‌مان بۆ دابینكردنی گوزهرانیو رازیكردنو كڕینی وه‌لائی ئه‌و زۆر‌و بۆرییه‌ی حیزب ده‌ڕوات له‌سه‌ر حسابی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و پرۆژه‌كان بۆ میلله‌ت. زۆر زه‌حمه‌ته له‌م زۆر‌و بۆرییهداو له‌گه‌ڵ برینداركردنی خه‌ستی عه‌داله‌تدا، فۆرمیڵهیهكی گونجاو بۆ یه‌كێتیی ریزه‌كانی ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌نجامه‌كه‌شی سهرلێشێوانو چه‌واشه‌كردنه له گۆمێكی دۆگمای كلاسیكی سیاسیی به‌سه‌رچودا. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر ناڕازی بێت له حوكمڕانی حیزبه‌كانی، چۆن ده‌بێت چاوه‌ڕوان بكه‌ین كه حیزبه گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان یه‌كڕیزبن، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و حیزبانه نامۆن به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان.
ئه‌وه‌ی خراپه، ئه‌وه‌ی دڵسۆز نییه، ئه‌وه‌ی داوێن پیس‌و گهندهڵو دزه، ئه‌وه‌ی خۆی به دوژمن فرۆشتبو یا فرۆشتوه، ئه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی‌و خێڵ‌و ناوچه‌كه‌ی، حیزب‌و حكومه‌ت به‌كارده‌هێنێت، هه‌ر هه‌مو ئه‌مانه‌مان لێ زیاده‌ن، ئه‌مانه نه‌ك ته‌نها روخساری حیزبیان له‌كه‌دار كردوه، به‌ڵكو ده‌مێكه بیركردنه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداریان له‌مه‌ڕ یهكێتیو ئایندهی داڕشتوه، تا زوتر ئه‌مانه‌مان له‌كۆڵ ببنه‌وه، یه‌كڕیزی‌و یه‌كێتیی خۆمان ده‌توانین باشتر جارێكی تر بژێنینه‌وه.
له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان به‌هۆی لاوازیی ئاستی گه‌شه‌كردنی هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆر ئاسانه به رێگه‌ی پله‌وپایه‌و پاره‌وه جه‌مسه‌ره‌كان به رێگه‌ی تهكهتولو ناوچهگهریو خێڵگهرییهوهو به خراپی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌و حوكمڕانیان، هه‌ریه‌ك سوپایه‌كی گه‌وره له‌وجۆره حیزبیانه له‌ده‌وری خۆیان دروستبكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعی ناو یهكێتیو حكومه‌تیش دروستیان كردوه، سوپایه‌ك تا راده‌یه‌ك بێ چهكو تانك‌و ته‌قه‌مه‌نیی جه‌نگ، به‌ڵكو سوپایه‌ك كه به‌و ههرهمییهكهو وه‌لائی كوێرانه‌ی بۆ ئاغاكه‌ی خۆی‌و بۆ سه‌رچاوه‌ی پاره‌و دهسهڵاتو ئیمتیازاتی ده‌بێته هێزێكی تێكدهرو ناشیرینكردنی روخساری حیزب‌و به‌رنامه رهسهنهكهیو له‌یه‌كترازانی حیزب له جومگه‌كانی سه‌ریه‌وه كه سهركردایهتییهكهیهتیو تێكدانی یه‌كڕیزیی ناو حیزب، چونكه ههقو ناهه‌ق وه‌ك چێشتی مجه‌ور تێكه‌ڵكراوه. له سایه‌ی گه‌مارۆدانی عهدالهتو زۆر‌و بۆریی رێكخستن‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌های ئه‌میره‌كانی ئیماراتهكانی ناو رێكخستن، باسكردن له یهكإیزییو یه‌كێتیی ناو رێكخستن وه‌ك ئه‌وه‌یه تا رۆژی قیامه‌ت بیڵێینه‌وه مریشك له هێلكه‌یه یا هێلكه له مریشكه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م سوپا په‌رته‌وازه بێ دیسپلینه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار خۆیان قیتدهكهنهوه.
پێویستی به‌م هه‌مو حیزبییه چییه؟
نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی باشوری كوردستان مشه‌خۆرن له سایه‌ی خێروبهرهكهتو فه‌زڵی حیزبه‌وه، له مێژوی میلله‌تاندا ته‌نها حیزبه تۆتالیتار‌و سه‌ركرده تاكڕه‌وه‌كان پێیان باشبوه‌و كاریان كردوه هه‌مو میلله‌ت له‌ژێر ره‌حمه‌ت‌و شه‌فاعه‌تی ئه‌واندا كۆبكرێنه‌وه، به راست‌و چه‌پدا به‌كاریانهێناون، چ له تونهكانی مه‌رگی شهإهكانیاندا، چ له پرۆژه رێكخراوه‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابورییه بێ سه‌مه‌ره‌و بێ بهرهكهتهكانداو چ له بۆقه‌ی ریكلامی حیزبی‌دا.
هتله‌ر مه‌به‌ستی بو حوكمی دنیا بكات، خومه‌ینی لای وابو ده‌بێته رابه‌ری دنیای ئیسلام‌و شۆڕشی ئیسلامی له حوجرهكهیهوه بۆ دنیا ته‌سدیر ده‌كات، پۆل پۆت كه وڵاته‌كه‌ی گۆڕی به كێڵگه‌كانی مردن، لای وابو ته‌نها سۆشیالیستی مێژو و ئاینده‌شه، سه‌دام لای وابو كه رابه‌رو سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌به، میلۆسوڤیچ باوهإی هه‌بو كه شای سربهكانه، كاسترۆ تا دوا چركه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا خۆی به دوا خوای ئیشتراكیه‌ت ده‌زانی، عه‌ره‌فات خۆی به پاڵه‌وانی یه‌كه‌می مقاوه‌مه‌ی فهلهستینیو به‌ره‌ی عه‌ره‌بی به‌رگری ده‌زانی... تاد. ئه‌مانه نمونه‌ی ئه‌و رابه‌رو سه‌ركردانه‌ن كه بۆ مه‌به‌ستی خۆیان چاك‌و خراپی میلله‌ته‌كانیان له‌ژێر خه‌یمه‌ی سیاسی‌و فیكری خۆیاندا كۆكردبوه‌وه، به راست‌و چه‌پدا هه‌راجیان ده‌كردن. ئه‌مانه له سه‌رچاوه‌ی بۆچونێكی نامۆ به دیموكراتیهتو رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و سیاسه‌ته‌یان به‌ڕێوه‌ده‌بردو كۆتایی هه‌ریه‌ك له‌وانه لای هه‌مومان ئاشكرایه. سه‌رجه‌م ئه‌م سه‌ركردانه‌و حیزب‌و بزوتنه‌وه سیاسی‌و چه‌كداره‌كانیان له رۆژانی لوتكه‌ی گه‌شه‌و ده‌سه‌ڵاتیاندا به سه‌دان هه‌زار بگره ملیۆنه‌ها خه‌ڵك پشتیوانیان بون، به‌ڵام له‌كاتی یه‌كلاییكردنه‌وه‌و له رۆژی حسابدا وه‌ك به‌فری به‌رخۆر زو تواونه‌ته‌وه، چونكه له ئه‌نجامی ناعهدالهتیو پیسبوندا به‌ده‌ستی خۆیان یهكإیزییو بیرۆكه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان كرده قوربانی دهسهڵاتو پاره، ده‌بێت سه‌ركرده‌كانمان ئه‌م نمومانه له مێژودا لهیادنهكهن تا نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه.
قسه‌و په‌ندێكی كۆن پانتاییه‌كی به‌رچاوی كلتور‌و عه‌قڵی یه‌كێتی تا ئه‌م ساته‌ش داگیركردوه، ئه‌ویش كاتێك یه‌كێتی مه‌ترسیی شه‌ڕو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی له‌سه‌ره، هه‌ر هه‌مو بۆچون‌و تهكهتولو لایه‌نه‌كانی ناو یه‌كێتی یه‌كده‌گرن‌و م‌و به نێوانیاندا ناچێت.
ئه‌م واته‌یه بۆ خه‌باتی شاخ‌و ئه‌و شه‌ڕه لابه‌لایانه‌ی یه‌خه‌ی یه‌كێتی گرتبو له سه‌رده‌می مه‌ترسیی سهدامو خوله‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ تا راده‌یه‌كی زۆر راستیی تێدابو، به‌ڵام دوای كاڵبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه، بارودۆخی یه‌كێتی به ئاراسته‌یه‌كی تردا رۆیشتوه‌و ناكرێت پشتئه‌ستور بین بۆ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی به‌و راستییه تفتو تاڵه كه ته‌نها شهإو مه‌ترسیی یه‌كێتیی ریزه‌كان بپارێزێت.
ده‌مێكه واده‌ی ئه‌وه به‌سه‌رچوه‌و ده‌بێت كاربكرێت بۆ داڕشتنه‌وه‌ی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی له‌سه‌ر بنه‌ما نوێكان‌و په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیپه‌كانی پارته سۆسیال دیموكراته‌كان. له پێشه‌كیدا ده‌بێت جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه گۆڕینی یهرنامهی یه‌كێتی ئه‌و بناغه‌و كۆڵهكهیهیه كه هه‌موی له‌سه‌ری بنیات دهكرێتو پهیڕهوهكهشی رێكخه‌ری سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ئه‌و قه‌ڵایه بێت نه‌ك به‌شێك لێی، ده‌بێت دور له ناوچهگهریو تهكهتولو رق‌و بوغز‌و كینه‌و هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و به عادلانه‌و یه‌كسانی‌و بێ په‌ناوپێچ كاری خۆی ئه‌نجام بدات له به‌رامبه‌ر هه‌مواندا، ناكرێت بانێك‌و چه‌ند هه‌وابێت.
حیزبه‌كه‌مان كۆمه‌ڵگه نییه تا ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ساخته‌چیو دزو كه‌سێكی زۆر بێده‌رامه‌ت به‌یه‌كه‌وه‌و له كۆڵانیكدا گوزه‌رانی بكهنو بڵێین ئه‌وه كاری یه‌زدانه پێی قانیع بین. یه‌كێتی دژ به ناههقیو زوڵم‌و تاكإهوی دروستبوه‌و گه‌شه‌ی كردوه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كاربكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی جه‌سته‌ی رێكخستنی ته‌نیوه، ئه‌وكات ئه‌و ئه‌ندامه‌ی به قه‌د تاڵهمویهك یه‌كڕیزیی‌و یه‌كێتیی رێكخستن بڕوشێنێت، به توندی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌گینا به‌م وه‌زعه كلاسیكیانه ئه‌و خه‌ونه نایه‌ته‌دی.
|
|