سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات

چیا عه‌باس


پارتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا کارده‌کات تا ته‌واوی ره‌وشی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی باشوری کوردستان بخاته‌‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی خۆیه‌وه و هێز و ره‌وته‌ جیاواز و ده‌سته‌نه‌مۆکراوه‌کانیش په‌راوێز بکرێن‌. ئه‌م حیزبه‌ نێوان دیموکراسیه‌ت و ره‌هابون، نێوان کرانه‌وه‌ و گۆشه‌گیری، نێوان دڵنه‌وایی و گومان گوزه‌ر ده‌کات و سیاسه‌ت و هزر و چه‌مکه‌کانی داده‌رێژێت و پێره‌ویان ده‌کات.

له‌ ناخی ده‌رونی ئه‌م حیزبه‌دا خواستێکی زیندوی  شاردراوه‌ چه‌سپاوه‌، ئه‌ویش خاوه‌نداریه‌تی کوردایه‌تی و کورد و خاک و سه‌ر و به‌ریه‌تی، به‌هۆی نه‌گونجاندنی ئه‌م خواسته‌‌ له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی‌ سه‌رده‌م پارتی راشکاوانه‌ ده‌ری نابڕێت، به‌ڵام له‌ نێو هه‌ر وشه‌یه‌کی نه‌تقکرا و نوسراویاندا، له‌گه‌ڵ هار کارو کاردانه‌وه‌یکیاندا ده‌رک و هه‌ست به‌بزێوی و گڕوتینی‌‌ ده‌کرێت.

پارتی، که‌ خاوه‌نی نزیکه‌ی 70 ساڵی خه‌بات و ئه‌زمون و شکست و سه‌رکه‌وتنه‌، له‌ سایه‌ی ئه‌م خواسته‌ و وه‌همی خۆ به‌زل زانیندا‌ نه‌یتوانیوه‌ سه‌کۆیه‌کی ئارام له‌ گۆره‌پانه‌که‌دا بکاته‌ شانۆی پارتیبون و له‌و سه‌کۆیه‌وه‌ پێگه‌ی خۆیان له‌ هه‌مو سوچێکی باشوری کوردستان به‌هێزتر بکه‌ن. نزیکه‌ی 70% پێگه‌ی ئێستای پارتی به‌مانداتی نزیکه‌ی 25% ناوچه‌یه‌کی هه‌رێم به‌ده‌ستهێناوه‌، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی لاسه‌نگیه‌کی زه‌قه‌ که‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر حوکمڕانی هه‌رێم ده‌بێت.

هه‌ر قسه‌یه‌ک، کارێک، هه‌ڵوێستێک، جوڵه‌یه‌ک نه‌رژێته‌ نێو روباری حه‌ز و خواسته‌کانی ئه‌وان و ته‌وژمیان پێنه‌ده‌ن ده‌خرێنه‌ به‌ره‌ی ناحه‌ز و دوژمن و تێکده‌ری کورد و کوردایه‌تی.

چه‌مکی خاوه‌نداریه‌تی موتڵه‌ق و ئه‌هلی سه‌رجه‌م راستیه‌کان ئه‌و حیزبه‌ی نه‌ک ته‌نها له‌‌ به‌شێکی به‌رچاوی کورد دابڕیوه‌، به‌ڵکو نامۆشه‌ به‌ مێژویه‌کی ره‌سه‌نی ئه‌و حیزبه‌ له‌ سایه‌ی سه‌رکردایه‌تی خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا، چونکه‌ ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا بو که‌ سه‌رجه‌م دید و بۆچونه‌ جیاوازه‌کان له‌ هزری پارتی به‌ وه‌لائیان بۆ میلله‌ت به‌شێکی زیندوی بزافی کوردایه‌تین. 

ئه‌م موتڵه‌قیه‌ته‌ له‌ هزر و هه‌ڵسه‌نگاندن وای له‌ پارتی ئه‌م‌ سه‌رده‌مه‌ کردوه بڕیار و کاره‌کانیشیان به‌ هه‌مان که‌ره‌سته‌ دارێژن و ئاراسته‌یان بکه‌ن.

له‌ گه‌ڵ داواکاری گۆڕان بۆ چاره‌کردنی پرسی پارێزگاری سلێمانی سه‌رجه‌م پارتی له‌ لوتکه‌وه‌ تا خواره‌وه‌ هاتنه‌ قسه‌کردن، هه‌مان چه‌مکی زاڵبو به‌ نوسین و قسه‌کانیانه‌وه‌ ده‌بینرێت.

پێش هه‌مو شتێک وای پیشان ده‌ده‌ن که‌ گۆڕان داوای کردوه‌ سلێمانی بکرێت به‌ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، مه‌به‌ست له‌م شێواندنه‌ی داواکاریه‌که‌ی گۆڕان نمایشکردنیه‌تی وه‌ک هێزێکی لۆکاڵی و ناوچه‌گه‌ر، خودی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ په‌یا‌مه‌که‌یدا باس له‌ ده‌نگۆی ناو میدیای کوردی ده‌کات و راسته‌وخۆ هیچ ئاماژه‌یه‌کی به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌داوه‌، به‌ڵام عه‌ره‌ب وته‌نی "الابکم من الاشارة یفهم".

له‌ سه‌ر به‌هه‌رێمکردنی سلێمانی ته‌نها نوسینی تیۆری و شێکردنه‌وه‌ی چه‌ند نوسه‌ریك بوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌ ده‌رنه‌چوه‌. ‌گریمان چه‌ند لایه‌ن و گروپیێک داوایه‌کی له‌و جۆره‌یان هه‌بێت، ئه‌وه‌ مافێکی ئاسایی و یاساییه‌ نه‌ک ته‌نها له‌ ده‌ستوری عێراقدا چه‌سپاوه‌، به‌ڵکو له‌ چه‌ندین موعاهه‌ده‌ و راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تیشدا ئاماژه‌ی پێکراوه و ته‌نانه‌ت له‌ ماده‌ی 73ی میساقی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و مافه‌ دراوه‌ به‌دانیشتوانانی ناوچه‌کانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ، ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی خۆماڵیان له‌ خزمه‌تی خواسته‌کانی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌، که‌ له‌ میساقه‌که‌دا به‌پیرۆز ناسێنراوه،‌ گه‌شه‌ پێبده‌ن. بۆیه‌ بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و مافه‌ پێویست ناکات داوای مۆڵه‌ت له‌ هیچ لایه‌ن و که‌سێک بکرێت، له‌ڕ‌وه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌شیه‌وه‌ کاتێک به‌هه‌رێمبون ببێت به‌ خواستی زۆرینه‌ی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ناشێت پێشوه‌خت مه‌حکوم بکرێت و هێڵی سوری بۆ دابنرێت و بخرێته‌ خانه‌ی دژایه‌تیکردنه‌وه‌، له‌دوا مه‌تافدا خه‌ڵک له‌ هه‌ر شوێنێکی کوردستان بڕیار له‌ ئاینده‌ی خۆی ده‌دات. به‌هه‌رێمبون له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کانی دنیا زۆر به‌کاره‌ و شێوه‌یه‌کی ئیداره‌ی لامه‌رکه‌زیه‌ وه‌ک له‌وه‌ی جیابونه‌وه‌ی سیاسی بێت.

زۆر گو‌نجاوتر و دروستر بو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم راپرسیه‌کیان له‌ پارێزگای سلێمانی سازبکردایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌دای پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌زگا حکومیه‌کان له‌ هه‌مو بواره‌کاندا، وه‌ک ته‌ندروستی و خوێندن و رێگا و بان و ئاسایش و خزمه‌تگوزریه‌کانی تریش، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردیان له‌ ‌سه‌رجه‌م پرۆژه‌کانی پارێزگای سلێمانی له‌ ماوه‌ی 10 ساڵی رابوردودا بکردایه‌‌ که‌ هه‌مو ورده‌کاریه‌کانیان له‌ به‌رده‌ستدان، ئه‌وسا باسی یاسا و شه‌رعیان بکردایه‌.

خه‌ڵکی سلێمانی له‌ سایه‌ی پاساوی یاساو و یه‌کڕیزی کورده‌وه‌‌ چه‌ندین ساڵه‌ غه‌درێکی زۆری لێده‌کرێت، له‌ قۆرخکردنی ژیانی ئابوری، لاوازی و که‌می خزمه‌تگوزریه‌کان، رێگا و بانه‌کانی مردن و‌ تا کوشتن و بڕین و پێشێلکردنی یاسا و تۆقاندنی رۆژنامه‌گه‌ران و.... تاد.

بۆ وه‌بیر‌هێنانه‌وه ئه‌م نمونه‌یه‌ له‌ سه‌ر حوکمڕانی پارێزگای سلێمانی ده‌خه‌مه‌ به‌رچاو:
له‌ راپۆرتێکی نهێنی و تایبه‌تی ژماره‌ ‌06KIRKUK76 ئاماده‌کراو له‌ رۆژی 31-03-2006 له‌ لایه‌ن Scott Dean هه‌ماهه‌نگکه‌ری تیمی‌ ئاودانکردنه‌وه‌ی ئه‌مەریکا له‌ ناوچه‌ی که‌رکوک هاتوه‌:

هه‌ماهه‌نگکه‌ری ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی بابه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زۆر توندی حکه‌مه‌تی هه‌رێم – سلێمانی بۆ روداوه‌که‌ی 16 ئازار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وروژاند. هه‌ماهه‌نگه‌ر ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی که‌ کاردانه‌وه‌که‌ زه‌ره‌ری له‌ ناوبانگی حکو‌مه‌تی هه‌رێم له‌ بواری مافه‌کانی مرۆڤدا داوه، رونیکرده‌وه‌ که‌ پرۆتێستی توندڕه‌وی ره‌وا نیه‌‌، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر کراون ده‌بێت سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بکرێت یا ئازاد بکرێن و ده‌بێت رێگه‌ به‌ رۆژنامه‌گه‌ران بدرێت تا کاری خۆیان بکه‌ن.

له‌ وه‌ڵامدا سه‌رۆکی حکومه‌ت، نێچیرڤان بارزانی، وتی لایه‌نگرانی حیزبه‌که‌ی‌ ئه‌و، پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌نێو‌ ئه‌وانه‌دا بون که‌ لێدانیان به‌رکه‌وتوه‌. ئه‌و ته‌واوی گوناهی روداوه‌که‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی یه‌کێتی. وتی یه‌کێتی 3-4 هه‌فته‌ پێشتر له‌ ته‌شه‌نه‌کردنی گرژیه‌کان به‌ئاگا بوه‌... یه‌کێتی پێشتریش روبه‌روی پرۆتێست بۆته‌وه‌، وه‌ک له‌ که‌لار و کفری و رانیه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ کۆیه‌ که‌ به‌ مۆڵگه‌ی به‌هێزی خۆیانی ده‌زانن، وێرای ئه‌م راستیانه،‌ به‌ڵام یه‌کێتی هیچی نه‌کرد. ده‌بوا پێش روداوه‌کان یارمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ی بدایه‌ نه‌ک دواتر قافڵه‌یه‌ک وه‌زیر بنێرێت و به‌ڵێن بده‌ن.

راشکاوانه‌ تر بارزانی وتی: حیزبه‌کان چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌یان لای خه‌ڵک وروژاندوه‌، یه‌کێتی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ کردوه‌، به‌ڵام کاریگه‌ریان له‌ سه‌ر خه‌ڵک نه‌بوه‌، شوقه‌ی تازه‌یان دروست کردوه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌کیه‌کان رێك و پێک بکه‌ن.

له‌ 27 ئازار کۆنسوڵگه‌ری گشتی به‌ریتانیا، Colin Crorkin، چاوی به‌ عومه‌ر فه‌تاح، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم – سلێمانی، که‌وت سه‌باره‌ت به‌ ناڕه‌زاییه‌کان دژ به‌ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ. له‌ وه‌ڵامی کۆنسوڵگه‌ر که‌ چه‌ند له‌و 40-50 ده‌ستگیرکراوه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت، وتی؛ که‌ نازانن و وتیشی: له‌ 28 ئازار مه‌کته‌بی سیاسی کۆده‌بێته‌وه‌ تا بڕیار بدات، گۆنسۆڵگه‌ر پێی راگه‌یاند ئه‌وه‌ کاری رێکخراوی حیزبی نیه‌ بڕیار بدات. له‌ میانه‌ی درێژه‌ی لێدوانه‌کانیان کۆنسوڵی به‌ریتانیا پێی وت به‌ زانیاریه‌کانی ئه‌و ته‌نها ئه‌و خۆپیشاندانه‌نه‌ رێگه‌یان پێدراوه‌ که‌ یه‌کێتی خۆی ئاماده‌ی کردون‌ و له‌ پشتیانه‌وه‌ بوه. (کۆتایی راپۆرته‌که‌).

له‌و ساته‌وه‌ که‌م یا زۆر به‌هه‌مان ئه‌قڵیه‌ت و شێواز، بگره‌ هه‌ندێک جار توندتر، حوکمڕانی سلێمانی به‌ڕێوه‌براوه‌.

راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ که‌ مه‌به‌سی بنه‌ڕه‌تی و یه‌که‌م له‌ یاسادا خزمه‌تکردنی مرۆڤه‌، له‌ شوێنێکدا به‌هاکانی مرۆڤ فه‌رامۆش بکرێن ده‌بێت یاسا چ مانایه‌کی هه‌بێت؟

سلێمانی که‌وتۆته‌ نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پتر له‌ 10 ساڵه، زۆر تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی گۆڕان پێگه‌ی به‌هێزی تێدا به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌و قه‌واغه‌ ته‌سک و ره‌قه‌دا هه‌ناسه‌ ده‌دات و سزای مه‌قسود ده‌درێت، لا‌یه‌نێکیان پشتگوێی خستوه‌، چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌ مانداتی ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌به‌خشیوه‌ و ئه‌وی تریشیان قۆرخ و زه‌وتی کردوه‌، چونکه‌ تا ئه‌م ساته‌ش له‌ وه‌همی ‌موڵکداریه‌تی سلێمانیدا ده‌ژیت.

ناشێت سلێمانی له‌و دۆخه‌دا بمێنێته‌وه‌ و کاتی هاتوه‌ خۆی بڕیار له‌ چاره‌نوسی خۆی بدات.
14/11/2013 بینین: 10134
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
به‌ناوی گۆڕانه‌وه‌ ... یا به‌ رۆحیه‌تی گۆڕان؟...
بارزانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن...
گۆڕان و یه‌کێتی به‌ره‌وکوێ؟...
وێڕای جیاوازیه‌کانی گۆڕان و یه‌کێتی...
چۆن سه‌رۆکێکمان پێویسته‌؟...
ئه‌گه‌ر مام جەلال بتوانێت ...
نیو سه‌ده‌ نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی...
بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟...
نوێنه‌رانی کورد و قه‌یرانه‌کان‌ ...
شه‌ڕی داعش... چۆن؟...
بۆچی داعش په‌لاماری کوردستانیدا؟...
کورد له‌داوی دڵه‌ڕاوکێی ئه‌مەریکادا...
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌...
چه‌ند جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن؟‌...
ئایا گۆڕان په‌له‌ی کردوه‌؟...
گۆڕان و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی...
چاوه‌ڕوانی چی بین له‌ رێکه‌وتن؟...
گۆڕان... گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا!...
سلێمانی و هاوسه‌نگی هێز...
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم...
گۆڕان و پارادۆکسی حوکمڕانی...
میحنه‌تی کورد و ده‌ربازبون ...
تارمایی رێکه‌وتنی ستراتیژی...
هیتله‌ره‌که‌ی‌ ئیسلام...
یه‌کێتی... تاکه‌ی به‌م شێوه‌یه‌؟...
پارتی و یه‌کێتی له‌ ته‌رازوه‌که‌ی داعشدا...
چۆن مامه‌ڵه‌ی گو‌رگه‌ بۆره‌که‌ بکه‌ین؟...
ئایا ئه‌مه‌ ناچاریه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غداد؟...
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی به‌رده‌م کورد...
مه‌راق و خه‌مه‌کانی بارزانی...
داوێنی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد؟...
راگه‌یاندنێکی خۆپه‌رستانه‌ له‌ شه‌ڕکردنی داعشدا...
سه‌رۆک کۆمارێکی بێ شانس...
ناڕه‌زایه‌تی له‌ گۆڕان... بۆچی؟...
سه‌ربه‌خۆیی به‌ئیجازه‌ی ده‌ستور...
ده‌وڵه‌تی کوردی نێوان ده‌ڵه‌مه‌یی و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدا...
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی...
به‌ڵێ کاک نه‌وشیروان ''تاکڕه‌وه‌''...
داعش منداڵێکی لاسار له‌ گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا...
کورد له‌به‌رده‌م دو‌ڕیانێکدا...
ئێران چی لێمان ده‌وێت؟...
بۆ یه‌کێتی واده‌کات؟...
ته‌وقه‌کانی سه‌ر سلێمانی و رێگه‌چاره‌؟...
ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌ هه‌مو ره‌نگه‌کان بده‌م؟...
کزبونی ئه‌ستێره‌ی یه‌کێتی... بۆچی؟...
عه‌مره‌کاران‌ لەنێوان‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌دا...
کورد و زه‌لکاوه‌که‌ی مالیکی...
گۆڕان و هزری نه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان...
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی...
یه‌کێتیه‌کی خنجیلانه‌...
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا...
گۆڕان له‌ سه‌نگی مه‌حه‌کدا...
برینه‌کانی یه‌كێتی و عشقێکی پڕوکاوه‌...
گۆڕان و ئیرسی مام جەلال...
گۆڕان و ئیرسی حوکمڕانی پێشو...
بۆچی و چۆن گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات؟...
ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له‌ حوکمڕانیدا...
کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ چاوڕوانی گۆدۆدا...
گۆڕان و پارتی و دڵته‌نگبوه‌کان...
گۆڕان و کۆتایی قۆناغێك...؟...
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی...
هه‌رێم لە پاشکۆی تورکیادا ...
وه‌ستان به‌یه‌که‌وه‌ و که‌وتن به‌ته‌نیا...
پاش ده‌نگدان؟...
پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن...
حوکمڕانی ترس...
سێرکی نه‌ته‌وه‌یی...
خه‌ون و شه‌ڕه‌ شیرینه‌کان...
نه‌ترسان له‌ مێژو...
بۆ پارتیه‌کان...
پارتی بۆ وا ده‌کات؟...
ده‌ستوری ده‌ستی دو...
سیاسه‌ت و ده‌ستور: زیمبابۆ و کوردستان...
سیاسه‌تی (ده‌سکه‌ گوڵه‌که‌ی) ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی...
دید و هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ حوکمڕانی بارزانی‌...
دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌کان...
وه‌همی چاکسازی و سه‌رابه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن و داتاشینی ده‌سه‌ڵات‌ ...
بودجه‌ و به‌قاڵی...
تارماییه‌کانی په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل...
له‌ ماڵئاوایی ئه‌مساڵدا، وانه‌یه‌ک بۆ منداڵانی شاره‌که‌م...
(ئه‌میره‌که‌ی) میکافیلی یا(پاشاکه‌ی) هۆبیس؟...
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ن... مالیکی بۆخۆی راست ده‌کات...
ئێران و بارزانی...
هه‌رێمێکی‌ ره‌ش و سپی...
تارماییه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم...
رێکه‌وتنی سێپته‌مبه‌ر و ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی‌ ...
کوردستان، ته‌کساسێکی نوێی نه‌وتچیه‌‌ ئه‌مەریکیه‌کان...
نه‌وت فرۆشێکی گه‌ڕۆک...
مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان...
36+ ؟...
گۆڕان و به‌رپرسیاریه‌تی...
بارزانی بۆ وایکرد...
ئەم دۆخە بەرەو کوێ؟...
بەڕێزان و متمانە...
گرێبەستی سیاسەت و مۆراڵ لە باشوری کوردستان...
پێش داڕماندن...
کارنامەی بارزانی و هزری نەتەوەییمان...
دیلێماکەی بارزانی...
جارێکی تر تاڵەبانی و بارزانی و مالیکی...
لە سلێمانییه‌وه‌ -2-...
لە سلێمانیەوە ...
گۆڕان بەرەو کوێ؟...
کورد و قەیرانی شیعە و سوننە...
تاڵەبانی و بارزانی، دو روی یەک دراو...
سەقامگیری و ئارامی و مەترسیەکان...
مەملەکەت تەنها بە پاشا بەڕێوە ناچێت...
کورد له‌ نێوان مەرجەعیەتی کوردستان و نوێنەرایەتی بەغدا...
ئیمپراتۆریەتێک لەسەر خۆڵەمێش... یا ...؟...
مالیکی، شەبەحەکەی ئێران...
گۆڕان و هاوسەنگی هێز لە کوردستان...
پەتای ئێرانی و......
نزای دانوستان...
دوانەی ستەمکاری لە کوردستان: هێز و دەسەڵات ...
کردار شەرتە، ئەمما چ کردارێک؟...
میدیای حیزب لەنێوان جادوگەری و پەیامی یەزدانیدا...
ناسنامە و شەرعیەت لە گێژاوی قەیراندا...
تاڵەبانی و پشکی لەم قەیرانەدا...
سوتاندنی رۆما و سلێمانی...
سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت...
ئایندەیەکی نادیار...
شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و ستەمکارەکانی ئەمڕۆ...
ئەم دو سەرکردەیە و مێژو و ئێستا...
منداڵە یاخیبوەکان...
دەسەڵات لەبەردەم نابوتی سیاسیدا...
خۆپێشاندانەکان لەنێوان لوتکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا...
قەیران و ئاغاکانی دیموکراسیەت...
نەدەبو گۆڕان......
ئایا گۆڕان و دەسەڵات دەگەنە ئەنجامێک؟...
پێگەی کورد لە سیاسەتی ئەمه‌ریکادا...
ئێمە ته‌نها فریشتە نین...
دەسەڵاتدارانی کورد وهاوکێشەی سیاسەتی واقیعی...
گۆڕان لەنێوان کەلەپوری چه‌قبه‌ستو و عەقڵانیەتدا...
بەغدا لە مالیکی دوەمدا چی لە کورد دەوێت؟...
کشانەوەی گۆڕان، سەرەتا و ئه‌زمونێکی نوێ ...
فانتۆمی بیابان و تەرێتی و شکانی...
خەزانی حیزب...
گۆڕان‌و داڕشتنێکی جیاواز...
گۆڕان و دەسەڵات و نەتەوە...
گۆڕان و یەکێتی، سارێژکردنی برینەکان...
هەرێم لە جەنجاڵی سیاسەتی "هێزی نەرم"ی تورکیادا...
گۆڕان و ئایندەی ناسیۆنالیزمی کوردی...
رێککەوتنامەی نه‌ته‌وه‌یی یا گرێبەستی حیزبی...
دەسەڵات و قەیرانێکی سەخت...
یەک هەڵوێستی تەڵەیە یا بەردی نزا؟ ...
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا... بەرەوکوێ؟...
گۆڕان خەریکی چیە؟...
قه‌ناعه‌ت و پێداچونه‌وه‌...
ره‌شبینیه‌ك: مه‌ترسیه‌كانی شورای حیزب...
لە دامێنی هەڵوەستەیەکدا...
كارله‌كار ترازاوه‌...
ده‌نگ بۆچی بده‌م؟ ...
گۆڕان له‌نێو خواست‌و واقیعدا...
ده‌مكوتكردن یا...؟...
گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌گه‌ره‌كاندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ و راسته‌یه‌كان له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی مێژودا...
سلێمانی و باب العالی و سه‌دری ئه‌عزه‌م
بابی عالی چیه‌؟...
ده‌ریای عێراق وكه‌شتی كوردی...
زۆرینه‌ی بێده‌نگ و ئۆپزسیۆنكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان...
"گێژه‌ڵوكه‌ی نێو فنجان" یا شنه‌بای گۆڕان...
ترس له‌ شكست و سزادانی دیموكراسیه‌ت...
ئایا شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كۆتایی جه‌لالیه‌؟...
چه‌مكی شكست له‌ هزری وشكی برینداربوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دا...
ده‌سته‌ وتاقمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال و فرمێسكه‌كانی خوایه‌ك...
ئایا مام جه‌لال یش براوه‌ نیه‌؟...
ئه‌وان......
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
هێمنی گه‌رده‌لولێك...
دوالیزمی (حیزب وده‌سه‌ڵات) له‌ به‌رامبه‌ر گۆراندا...
بێ ناونیشان...
هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی هێرشی حیزبدا...
باسێك له‌ مێژویه‌كی داپۆشراو...
ئه‌تككردنی جوانیه‌كان...
پلاسیبۆی كوردی *...
سه‌راب و زوقم...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان...
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌...
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟...
قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌... یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی‌و تێكده‌رانی...
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی...
وشكی‌و نه‌زۆكی خه‌یاڵێك...
زۆرینه‌ وكه‌مینه‌ وبۆچونێكی جیاواز...
به‌ره‌وكوێ ؟...
به‌ڵای‌ گه‌نده‌ڵی...
چاره‌نووس وچاوه‌زار...
قه‌یرانه‌كانی كوردو تای ته‌وافوق و دیموكراتیه‌ت و ده‌ستور...
ته‌وافق و په‌رته‌وازه‌بوون...
ئه‌مه‌ریكا و كورد: چه‌ند ساڵێك له‌ گه‌مه‌كردن...
كوێر و چاوساغ...
ره‌نگ و ئاوازی جیا...
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان...
باشوور و توركیا، ئه‌وه‌ی ئاشتی بوێت ده‌بێت خۆی بۆشه‌ر ئاماده‌بكات...
وه‌رزی كاڵبونه‌وه‌ وهه‌ڵساندنه‌وه‌ ...
تاریكی ئه‌شكه‌وت و سوننه‌تی په‌رستگه‌...
ئایا چیتر ماوه‌.....؟...
شێر و خه‌ت...
هه‌ڵه‌ی مێژوو و مێژووی هه‌ڵه‌...
گرێ كوێره‌كان...
كێ ده‌پرسێته‌وه‌؟...
ساتی راستییه‌كان...
ته‌وافقی كوردی بۆ چییه‌؟...
چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"...
كێ دۆڕاوه‌... توركیا؟...
كوردایه‌تی له‌نێوان "كوردستان یا نه‌مان"‌و "كوردستان ‌و مان"...
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز...
ئایا پارتی چی ده‌وێت؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...