چیا عه‌باس
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی دوا گرژی له گۆره‌پانی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا به‌هۆی نوسینه‌كانی به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا و راگه‌یاندنه‌كه‌ی "ره‌گ" وئه‌و كاردانه‌وه حزبیه فه‌رمیانه وله ئاستی رێكخراوه‌یی وجه‌ماوه‌ریدا بۆی، ماوه‌یه‌كه باس له زۆرینه وكه‌مینه له‌ناو یه‌كێتیی دا وله دیالۆگی مه‌رجدار له‌نێوانیاندا ده‌كرێت.
باتێروانین وتێبگه‌ین ئه‌م دوولایه‌نه چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه.
بۆچونه‌كانی "زۆرینه":
- كه‌مینه رێگا وشێوازی نه‌گونجاوی گرتۆته‌به‌ر بۆ په‌لاماردانی زۆرینه له ملمڵانێكاندا وپێشێلی پرنسیپه‌كانی ریكخراوه‌یی كردوه ومه‌به‌ستی سه‌پاندنی دیفاكتۆیه‌كه له‌رێگای ته‌كه‌تول ووروژاندن وقۆستنه‌وه‌ی ناره‌زاییه‌كان.
- كه‌مینه له‌م بارودۆخه ناسكه‌ی كوردستاندا گه‌مه به ئاگر ده‌كات.
- زۆرینه زۆر رعایه‌تی كه‌مینه‌ی كروده له‌ناو یه‌كێتیی وله بواری حوكمرانیدا.
- با كه‌مینه بێت وله كۆنگره‌دا به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی كارته‌كان تێكدات وهه‌وڵبدات ببێت به‌زۆرینه.
- ئه‌گه‌ر كه‌مینه په‌یره‌وی رێنمایی وپرنسیپه‌كانی رێكخستن نه‌كات ئه‌وا به‌توندی سزاده‌درێت.
- زۆرینه وكه‌مینه ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه كێشه‌كان چاره‌بكه‌ن به دیالۆگ، به‌ڵام پێویسته كه‌مینه دان به‌شكستی وهه‌ڵكانی خۆیدا بنێت.
بۆچونه‌كانی "كه‌مینه":
- به‌شی زۆری سه‌نته‌ره‌كانی بڕیاردان وداموده‌زگا گرنگه‌كانی یه‌كێتیی له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه قۆرخكراون، وه‌ك كارگێریه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌رپرسه‌كانی مه‌كته‌به گرنگه‌كانی یه‌كێتیی، پۆسته هه‌ستیاره‌كان له به‌غدا وهه‌ولێر.
- زۆرینه كۆنترڵی ته‌واوی داهاتی حزب وبه‌شه‌كه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی پێشوی سلێمانی له بودجه‌ی هه‌رێم كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ته‌واوی ئه‌و سه‌رمایه‌ی یه‌كێتیی كه خراوه‌ته كاره‌وه له‌ژێۆ كۆنترۆڵی زۆرینه‌دایه وشه‌فافیه‌ت نیه له‌سه‌ر داهاتی یه‌كێتیی، به‌تایبه‌تی دوای روخاندنی رژێمی سه‌دامه‌وه.
- ده‌سه‌لاتدارانی ناو زۆرینه بریاره چاره‌نوسسازه‌كان ده‌ده‌ن وبازنه‌یه‌كی تۆكمه‌وتۆل وداخراویان له‌ده‌وری سكرتێری گشتی دارشتوه كه مه‌به‌ستیانه ته‌نها بۆخۆیان كراوه‌بێت.
- ساڵانێكه زۆرینه گوێی له گله‌یی وره‌خنه وبۆچونه‌كانی كه‌مینه نه‌گرتوه وبه‌راشكاوی پشتگوێ‌یان خستوون له بواره‌كانی راگه‌یاندن، رێكخراوه دیموكراتیه‌كان، كاری دیبلۆماسی ونوێنه‌رایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
- شكستی زۆرینه له به‌رقه‌راركردنی كه‌ش وهه‌وای ئازدادی ئارام، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، باشكردن وگه‌شه‌پێدانی خزمه‌تگوزاریه‌كان، تۆكمه‌كردنی ئه‌ڵقه‌كانی زنجیره‌یی نه‌ته‌وه‌یی، شكستی له رۆشناییكردنی پاشهاتی كه‌ركوك وناوچه دابراوه‌كانی تری كوردستان.
- پۆست وده‌سه‌ڵاته‌كانی چه‌ند كه‌سێك له‌ناو یه‌كێتیی وحوكمرانیدا كه له‌سه‌ر كه‌مینه حسابیان ده‌كه‌ن وه‌ك پێویست نیه وئه‌و هه‌ڤاڵانه له تێكۆشه‌ره هه‌ره دێرینه‌كانی یه‌كێتیی وشۆرشی نوێیی گه‌له‌كه‌مانن وناكرێت پله‌و پۆستیان به رعایه‌تكردنی كه‌مینه وخێر له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
- مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی كه‌مینه‌ش به‌هێزكردنه‌وه وراستكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی یه.
- ئه‌گه‌ر چارێكی ره‌وای ریاڵیستیكانه بۆ كێشه‌كان نه‌كرێت یه‌كێتیی تووشی لاوازی وله‌یه‌كترازانی زیاتر ده‌بێت.
چه‌مكی ئۆپزسیۆنی بنیاتكه‌ر كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دیموكراسیه، به‌واتایه‌كی تر هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌رچه‌نده جیاوازیه‌كانیشیان خه‌ست وقوڵ بن، هه‌مان مافی پرنسیپه بنه‌ره‌تیه‌كانی دیموكراتیان له ئازادی راده‌ربرین وقسه‌كردن ویه‌كسانی پاراستنیان له‌لایه‌ن یاساوه هه‌یه. له‌ژیانی دیموكراتیشدا ململانێی نێوان پارته‌كان وبۆچونه جیاكان شه‌ری مان ونه‌مان نیه، به‌ڵكو ده‌بێت ملمڵانێكان بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بكه‌ن. له‌م ملمڵانێیانه‌شدا بۆچون وراكان به‌ردنین وله گۆراندان ورێككه‌وتن وتێگه‌یشتن له‌یه‌كتر له ناوره‌حمی پێكدادانی بۆچون وبه‌ها جیاوازه‌كاندا به شێوازێكی ئاشتیانه وسه‌ربه‌ست وله‌لێدوانی كراوه‌دا له‌دایك ده‌بن. رۆڵێكی سه‌ره‌كی زۆرینه‌ش له سیسته‌مه دیموكراتیه‌كاندا ئه‌وه‌یه كه مافه‌كانی كه‌مینه بپارێزن.
له‌نێوان ئه‌و بۆچونه سه‌ره‌كیانه‌ی هه‌ر دوولادا جیاوازیه‌كی زۆر قوڵ به‌دی ده‌كرێت، چی به‌ناو كه‌مینه‌یه جه‌خت له ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆرینه‌ی ناو یه‌كێتیی ده‌كات له‌ناو ژیانی حزبیدا وله‌بواری حوكمرانیدا و چی به‌ناو زۆرینه دان به هه‌ڵه وكه‌موكوریه‌كانیدا نانێت وناراسته‌وخۆ گوناهی هه‌ڵه وچه‌وتیه‌كانی خۆی بۆ پاساوی بارودۆخ وره‌فتاری كه‌مینه ده‌گه‌رێنێته‌وه.
زۆر ئاشكرایه كه خۆ به "زۆرینه" ناساندن وزانین ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ژماره‌ی هێڵی گشتی له‌سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسی‌دا وپشتئه‌ستوور به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێكخستنه‌كان له‌كۆتایی 2006 دا.
له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتیی دا رژێمی سه‌دام مابوو، دوو حكومه‌ت له هه‌رێمدا كورد وكوردستان وكوردایه‌تیان كردبوو به دووله‌ته‌وه، شه‌ری ناوخۆ نه‌مابوو به‌ڵام مه‌ترسی هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی وهه‌ره‌شه ومه‌ترسیه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ئاسمانی سیاسی كوردستانیان ته‌نیبوو ورووناكیه‌كی به‌رچاو له‌سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌مه‌ر عێراق نه‌بوو، جگه له بریاره‌كانی نه‌ته‌وه یكگرتوه‌كان نه‌بن. له‌و بارودۆخه‌دا كۆنگره نه ده‌نگی به زۆرینه داوه ونه به كه‌مینه، به‌ڵكو ده‌نگی داوه به یه‌كێتیی بوونی كاندیده‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تی.
له‌دوای یاداشته‌كه‌ی به‌رێزان نه‌وشیروان مسته‌فا، كۆسره‌ت ره‌سول وعومه‌ر سه‌ید عه‌لی كه ئاراسته‌ی به‌رێز مام جه‌لال یان كردبوو، ململانێكان روویان له ئاراسته‌یه‌كی تر كرد ولێره‌وه هێلێكی ته‌مدار كێشرا له‌نێو به‌ره‌ی ریفۆرم وبه‌رانبه‌ره‌كانی وتا ده‌هات ته‌مه‌كه كه‌مترده‌بوو. له ئه‌نجامی ئه‌و فشاره زۆره‌ی به جۆره‌ها شێوه به‌كارهێنرا له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان وله‌دوای پلینیۆمی سه‌ره‌تای ساڵی 2007 ه‌وه، له‌وساته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه ولاوازكردنی باڵی ریفۆرم له‌ناو یه‌كێتیی دا به سیسته‌ماتیكی وبه‌به‌رنامه كاری بۆكراوه.
زۆرینه وكه‌مینه له حزب ورێكخراوه دیموكراتی وپێشكه‌وتوه‌كانی دنیا له‌سه‌ر بنه‌مای فكر وبۆچونی جیاواز خۆیان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه وململانێكان به‌رێوه‌ده‌به‌ن. له‌ناو بزافی كوردایه‌تی له باشووری كوردستان به‌گشتی وله‌ناو یه‌كێتیی دا به‌تایبه‌ت فكر وبۆچونه‌كانی "كه‌مینه" دژایه‌تیكردنی ئافاتی كوشنده‌ی گه‌نده‌ڵیه كه حكومه‌ت وحزبه‌كانی شه‌ته‌ك كردوه، داوای په‌یره‌وكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه، داوای چاككردن وفراوانكردنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانه، داوای ئازادی بێ سانسۆر وره‌قیبه، داوای لێپرسینه‌وه وسزادانی گه‌نده‌ڵ وتاوانكاره‌كانه وده‌ست تێوه‌رنه‌دان له سیسته‌می دادپه‌روه‌ری، داوای به‌رزراگرتنی به‌ها ئایینی وكۆمه‌ڵایه‌تی وكورده‌ورایه‌كانه، داوای شه‌فافیه‌ته له‌و ده‌یان ملیار دۆلاره‌ی دێته ناو خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، داوای سه‌ربه‌خۆیی كاری پارڵه‌مانه له‌كاره‌كانیان وه‌ك نوێنه‌رانی میلله‌ت، داوای... داوای..... ئه‌گه‌ر ئه‌م داواكاری وهه‌ڵوێستانه ده‌ربری كه‌مینه‌یه‌كی بچووكی میلله‌ته‌كه‌مان بن ده‌بێت ده‌یان پرسیاری تر له‌خۆمان ومیلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین.
ململانێی نێو زۆرینه وكه‌مینه رووی له هه‌موو ماڵێك وخوێندگایه‌ك وزانكۆیه‌ك وئۆفیسێك ورێكخراوێك ورۆژنامه وگوڤار وشه‌قام وكۆڵانی كوردستان كردوه وگرتۆته‌وه وبه‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار كورده‌ی نیشته‌جێی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌شن. ناكرێت ئه‌و ململانێیانه به پاڵه‌په‌ستۆ ته‌نها بخزێنرێنه نێو دیواره‌كانی ژووره‌كانی حزبایه‌تیه‌وه، چونكه ململانێیكه له‌ناو دڵی خه‌ڵكدا چرۆی كردوه وده‌ژی وگه‌شه‌ده‌كات. بێگومان له ئه‌نجامدا خواست وداواكانی میلله‌ت ده‌ست نیشانی زۆرینه وكه‌مینه ده‌كات. ئه‌مه‌ش به دیالۆگی كراوه وفراوان وبنیاتكه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، سیسته‌م ونه‌فه‌سی دیموكراسی به‌توندی "تۆبه‌كردن" و "په‌شیمان بوونه‌وه" له بیر ورا بنیاتكه‌ره‌كان رده‌ده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و بیروبۆچونه جیاوازانه‌ن كه له‌هه‌مان كاتدا كه ده‌سه‌ڵات بێتاقه‌ت ده‌كه‌ن، به‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیانه به‌ئاگای ده‌هێننه‌وه وراستیشی ده‌كه‌نه‌وه.
|