ناسنامە و شەرعیەت لە گێژاوی قەیراندا

چیا عه‌باس

روداوەکانی ماوەی رابوردو لە کوردستان چەندین گۆڕانکاری بنەڕەتیان لە هاوکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا هێنایە کایەوە، لەهەمان کاتیشدا تۆوی وەرچەرخاندنی بەرچاویان لە هزر و چەمکە نەتەوەییەکاندا چاندوە.

ئەم وەرچەرخاندن و گۆڕانکاریانە لە کۆتاییدا دەبنە موڵکی بزافەکە، بێگومان ئەم پرۆسەیە لە ئێستا و ئایندەشدا بە کەرەسە تازەکانیشەوە گۆڕانکاری تر ئەنجام دەدات و نەتەوەکەمان لە بەرهەمە ئەرێنەکانی سودمەند دەبێت.

وەڵامە شەرەنگخواز  توندەکانی دەسەڵات بۆ بەرنامە و بۆچونی جیاواز و داواکاری خەڵکی ناڕەزا سەلماندی کە خەم و هەمی سەرەکی دەسەڵاتداران لە ئاستی یەکەمدا مانەوەیانە لە دەسەڵاتدا بەهەر نرخێک بێت. دەسەڵاتێک بەفەرمی بۆ کوردە ولە خاکی کوردانە ولە کورد پێکهاتوە.

ناسنامە
کوردبونی حاکمەکانی دەسەڵات رەنگدانەوەی واقیعێکی نەگۆڕە کە خۆیان هەڵیان نەبژاردوە و ناسنامەیەکە یەزدان و سروشت و مێژو پێی داون، بۆیە ئەو ناسنامەیە لەم سەردەمەدا نە فەزڵە و نە عەیبە، بەڵکو قەدەرێکە دەبێت هەمو تا رۆژی قیامەت هەڵیبگرن.
 
وێرای ئەوەی دەسەڵاتداران پشکی شێری بەرهەمی مێژوی پڕ قوربانی و کارەسات و نەهامەتی نەتەوەیی دەخۆن، وەلێ ئەم راستیە نەیتوانیوە دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی نەتەوە گوێڕایەڵ و ملکەچی یاسا و بەها رەسەنەکانی خۆی بکات، لەسەرویانەوە خۆشەویستی بۆ خاک و نەتەوەیە. خۆشەویستیەک بەلایانەوە لە گوێرایەڵی کوێرانە و پاشکۆیەتی کۆیلانە و خزمایەتی ئەزەلیدا بەرجەستە کراوە. بۆیە نیەت و ناسنامەی دەسەڵاتداران نمونەیەکە لە نمونەی دەیان لەوجۆرە دەسەڵاتە تاکڕە و وداخراو و خۆپەرستانەی دنیا و جیاوازی زەقی بەرچاوی نێوانیان ئەو تاڵە موەیە کە بەناسنامەی نەتەوەیی ناسراوە. مەدح و سەنای خۆیان بۆ ناسنامەکەیان زادەی نەریت و کەلەپورێکی کلاسیکی بەسەرچوە کەوەک پاڵەوان و فریادڕەس و نەمر دایڕشتون و نمایشیان دەکات. ناسنامە و پاشکۆکانی لەم سەردەمەدا وەک وەهمێک و سەرابێک لەو گێژاوەی خەڵقاندویانە بونەتە بارێکی ئێجکار قورس بەسەر نەتەوەوە و ئه‌سته‌نگێک بۆ ئاینده‌ی خودی ناسنامه‌که‌.

چەندین نمونەی ئەم سەردەمە سەلماندویانە کە لەسایەی ئەو جۆرە دەسەڵاتدار و نیەتانەدا ناسنامەکە بە ئاڕاستەیەکی پارادۆکسانە زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر خودی نمونەکان کردوە وبۆتە مایەی ماڵوێرانی و سەرگەردانی، نمونەی میلۆسۆفیچی یۆگۆسلاڤیا کە بە ناسنامەی نەتەوەیی میللەتەکەی توشی کارەسات کرد، نمونەکانی عەرەفات و موبارەک و قەزافی و ئەسەد، نمونەکانی تری ناسنامەی عەقیدە و ئاینی توندڕەویش هەمان کەرەسەن بۆ نەهامەتی و ماڵوێرانی.

کاتێک مرۆڤێک لەسایەی دەسەڵاتی خۆماڵی و ناسنامەکەی خۆیدا لە ترس و برسیەتی و کولەمەرگی و ناعەدالەتی و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتیەکانیدا بژیت، دەبێت بەپێی چ یاسا و عورف و شەرعێک تەنها بۆ "رێزگرتن و بەرزراگرتنی" ناسنامە و شەرعیەتی سەپێنراو ئەو دۆخە قبوڵ بکات؟

ناسنامە و هاوڵاتیبون
ناڕەزایی بەرفراوانی خەڵک لە کوردستان سەلماندی کە جەماوەر سنورە وەهمی و چەواشەکارە سەپێندراوەکانی ئەو ناسنامە و شەرعیەتەی بەزاندوە و ئەمڕۆ وەک مرۆڤێک و کوردێک بەرامبەر بە دەسەڵاتێکی ستەمکار شەڕ بۆ مافەکانی دەکات. وەستانەوە بەرامبەر بەو جۆرە دەسەڵاتدارانە و بەرهەڵستیکردنیان لە پلەی یەکەمدا ئەرکێکی مرۆڤانەیە و بێگومان لە ئاکامدا خزمەتی ناسنامە نەتەوەییەکەش دەکات.

دابینکردنی مافە رەوا و بنەڕەتیەکانی هاوڵاتیبون و گرێدانی ئەم ئامانجانە بە بزوتنەوەیەکی جەماوەری ناڕەزا لە چوارچێوەی پێکهاتەیەکی نەتەوەیی تەنراو بە کەموکوڕی و گێژاوی ناسنامە و شەرعیەتی سەپێنراو ئەو هاوکێشە ئاڵۆز و سەختەیە کە دوا روداوەکان خەڵقاندویانە.

ئەم هاوکێشەیە خاڵی سەرەکی گرتکردنەوەی دەسەڵات و بەرەی ناڕەزایە. دەشێت لەچوارچێوەی ئەو هاوکێشەیەدا دانوستاندن و دیالۆگ و لێدوان هاوسەنگی نێوان هاوڵاتیبون و ناسنامە و شەرعیەتی نەتەوەیی راستبکاتەوە، بێ ئەم راستکردنەوەیە هەوڵەکان وەک کوتانی ئاسنی سارد دەبێت. داوا و بانگەشەکانی دەسەڵات بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ لە کەش و هەوایەکی بێ مەرجدا دانپێنانی راشکاوانەیە بەقورسایی بەرەی ناڕەزای کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەو هاوکێشەیە و دانپێنانێکی شاردراوەی دەسەڵاتیشە بە لێدانی زەنگی بەسەرچونی چەمکی شمولیەتی هزری نەتەوەیەتیەتی، بەسەرچونێک ئەگەر دەسەڵات راستگۆ بێت لە نیەتەکانی، ناسنامە و شەرعیەتەکەی خۆی دەخاتە بەر پرسیارەوە. خاڵێکی زۆر ئاڵۆز و سەرچاوەی مەترسیە گەورەکانە، چونکە ئەو دەسەڵاتە دەمێکە دەرکی تەواوی کردوە کە ناسنامەکەی لە ئیرس و قورساییەکی مێژو زیاتر نیە و لەو روەوە شتێکی وای نیە تابتوانێت بیان بەخشێت (فاقد الشئ لایعطیە)، ئەو خاڵەی جەختی لێدەکاتەوە شەرعیەتە لەرزۆکەکەیەتی.


شەرعیەت
روداوەکان سەلماندیان کە ئەو شەرعیەتەی دەسەڵاتداران شانازی پێوەدەکەن زادەی هزر و کەلەپورێکی نەتەوەیی پیری پەککەوتوە و لە هەڵمەتێکی دەنگداندا بەدەستهێنراوە و دەیانەوێت تا قیامەت بۆ خۆیان و بنەماڵە و دەوروبەریان بمێنێتەوە. کوشتنی خەڵکی توڕە و ناڕەزای بێ توانای بەرگریکردن، رەشبگیری و تۆقاندن و ئەشکەنجەدان و فڕاندن و نانبڕینی نەوەکانی ئەو ناسنامە و شەرعیەتە، هەڕەشەی کوشتن و تۆقاندنی رۆشنبیران و کپکردنی دەنگی ناڕەزا لەلایەن لوتکە و ناوجەرگەی شەرعیەتەوە، تەلبەندکردنی پایتەختی شەرعیەت و بەگەڕخستنی هەزاران پاسەوان و هەزارانی تری پارێزەری ناسنامە و شەرعیەت و بەفێڕۆدانی دەریایەک لە توانا و موڵک و پارە بەناوی ناسنامە و شەرعیەتەوەیە و... کراون بۆ سەرکوتکردنی رۆحە زیندوە بزێوەکەی نەتەوە. ئەم دڕەندەیی و ستەمکاری و ناهەقیە دەبێت چ بوارێک بۆ رێزگرتن و خەمخۆری و پابەندبون بۆ ناسنامە و شەرعیەتی دەسەڵاتداران بهێلنەوە؟

کاتێک دەسەڵاتداران نیەتی خزمەتکردنی میللەت و وڵاتەکەیان هەبێت هیچ مەرج نیە بۆ بەرجەستەکردنی ئەو نیەتە دیموکراسی عەیارە 24 بن، لەمێژودا زۆر دەسەڵات و سەرکردە بە فڵتەری دیموکراسیدا نەرۆیشتون و خزمەتی گەورەی نەتەوەکانیان و مرڤایەتیان کردوە، دەسەڵاتدارانی ئێمە لەهەر دو نمونەکەدا سەرکەوتو نەبون.

بەداخەوە وێڕای سەرهەڵدانی سەرەتایەکی دیموکراسی لە کوردستان، وەلێ دەسەڵاتداران بە کار و رەفتاری دو دەیەی رۆیشتو شەقێکی زۆر گەورەیان خستە رۆح و جەستەی نمونەیەک کەدەکرا ببێتە ئەو تیشک و روناکیەی لە ئاسۆی کوردایەتیدا قەد ئاوا نەبن. ئاکامەکەشی ئەو دۆخەیە کە هەمو دەیبینن.

لەئاکامدا و لەو دۆخەی ئەمڕۆدا ناسنامە و شەرعیەت لە دو ژینگەدا گوزەردەکەن، یەکێکیان لە قەواغێکی تەسک و رەق و توند وتارێک وتەنگەنەفەسدا و ئەوی تریان مەنفەزێکی بۆ دەربازبون لەو قەواغە هەڵکەندوە و خەریکیەتی و سات بەدوای ساتدا دەروازەکانی رزگارکردنی زیاتر واڵا دەکاتەوە و زو یا درەنگ لێی دەربازدەبێت.

هیچ ناسنامە و شەرعەیەتێک لە مێژودا سەرکەوتو نەبون لە فریاکەوتن و رزگارکردنی ئەوانەی بە خراپی بەکاریان هێناون و لە رەگ و ریشە رەسەنەکانیان هەڵگەراونەتەوە.


22/05/2011 بینین: 13630
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
به‌ناوی گۆڕانه‌وه‌ ... یا به‌ رۆحیه‌تی گۆڕان؟...
بارزانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن...
گۆڕان و یه‌کێتی به‌ره‌وکوێ؟...
وێڕای جیاوازیه‌کانی گۆڕان و یه‌کێتی...
چۆن سه‌رۆکێکمان پێویسته‌؟...
ئه‌گه‌ر مام جەلال بتوانێت ...
نیو سه‌ده‌ نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی...
بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟...
نوێنه‌رانی کورد و قه‌یرانه‌کان‌ ...
شه‌ڕی داعش... چۆن؟...
بۆچی داعش په‌لاماری کوردستانیدا؟...
کورد له‌داوی دڵه‌ڕاوکێی ئه‌مەریکادا...
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌...
چه‌ند جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن؟‌...
ئایا گۆڕان په‌له‌ی کردوه‌؟...
گۆڕان و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی...
چاوه‌ڕوانی چی بین له‌ رێکه‌وتن؟...
گۆڕان... گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا!...
سلێمانی و هاوسه‌نگی هێز...
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم...
گۆڕان و پارادۆکسی حوکمڕانی...
میحنه‌تی کورد و ده‌ربازبون ...
تارمایی رێکه‌وتنی ستراتیژی...
هیتله‌ره‌که‌ی‌ ئیسلام...
یه‌کێتی... تاکه‌ی به‌م شێوه‌یه‌؟...
پارتی و یه‌کێتی له‌ ته‌رازوه‌که‌ی داعشدا...
چۆن مامه‌ڵه‌ی گو‌رگه‌ بۆره‌که‌ بکه‌ین؟...
ئایا ئه‌مه‌ ناچاریه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غداد؟...
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی به‌رده‌م کورد...
مه‌راق و خه‌مه‌کانی بارزانی...
داوێنی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد؟...
راگه‌یاندنێکی خۆپه‌رستانه‌ له‌ شه‌ڕکردنی داعشدا...
سه‌رۆک کۆمارێکی بێ شانس...
ناڕه‌زایه‌تی له‌ گۆڕان... بۆچی؟...
سه‌ربه‌خۆیی به‌ئیجازه‌ی ده‌ستور...
ده‌وڵه‌تی کوردی نێوان ده‌ڵه‌مه‌یی و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدا...
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی...
به‌ڵێ کاک نه‌وشیروان ''تاکڕه‌وه‌''...
داعش منداڵێکی لاسار له‌ گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا...
کورد له‌به‌رده‌م دو‌ڕیانێکدا...
ئێران چی لێمان ده‌وێت؟...
بۆ یه‌کێتی واده‌کات؟...
ته‌وقه‌کانی سه‌ر سلێمانی و رێگه‌چاره‌؟...
ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌ هه‌مو ره‌نگه‌کان بده‌م؟...
کزبونی ئه‌ستێره‌ی یه‌کێتی... بۆچی؟...
عه‌مره‌کاران‌ لەنێوان‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌دا...
کورد و زه‌لکاوه‌که‌ی مالیکی...
گۆڕان و هزری نه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان...
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی...
یه‌کێتیه‌کی خنجیلانه‌...
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا...
گۆڕان له‌ سه‌نگی مه‌حه‌کدا...
برینه‌کانی یه‌كێتی و عشقێکی پڕوکاوه‌...
گۆڕان و ئیرسی مام جەلال...
گۆڕان و ئیرسی حوکمڕانی پێشو...
بۆچی و چۆن گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات؟...
ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له‌ حوکمڕانیدا...
کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ چاوڕوانی گۆدۆدا...
گۆڕان و پارتی و دڵته‌نگبوه‌کان...
گۆڕان و کۆتایی قۆناغێك...؟...
سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات...
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی...
هه‌رێم لە پاشکۆی تورکیادا ...
وه‌ستان به‌یه‌که‌وه‌ و که‌وتن به‌ته‌نیا...
پاش ده‌نگدان؟...
پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن...
حوکمڕانی ترس...
سێرکی نه‌ته‌وه‌یی...
خه‌ون و شه‌ڕه‌ شیرینه‌کان...
نه‌ترسان له‌ مێژو...
بۆ پارتیه‌کان...
پارتی بۆ وا ده‌کات؟...
ده‌ستوری ده‌ستی دو...
سیاسه‌ت و ده‌ستور: زیمبابۆ و کوردستان...
سیاسه‌تی (ده‌سکه‌ گوڵه‌که‌ی) ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی...
دید و هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ حوکمڕانی بارزانی‌...
دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌کان...
وه‌همی چاکسازی و سه‌رابه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن و داتاشینی ده‌سه‌ڵات‌ ...
بودجه‌ و به‌قاڵی...
تارماییه‌کانی په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل...
له‌ ماڵئاوایی ئه‌مساڵدا، وانه‌یه‌ک بۆ منداڵانی شاره‌که‌م...
(ئه‌میره‌که‌ی) میکافیلی یا(پاشاکه‌ی) هۆبیس؟...
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ن... مالیکی بۆخۆی راست ده‌کات...
ئێران و بارزانی...
هه‌رێمێکی‌ ره‌ش و سپی...
تارماییه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم...
رێکه‌وتنی سێپته‌مبه‌ر و ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی‌ ...
کوردستان، ته‌کساسێکی نوێی نه‌وتچیه‌‌ ئه‌مەریکیه‌کان...
نه‌وت فرۆشێکی گه‌ڕۆک...
مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان...
36+ ؟...
گۆڕان و به‌رپرسیاریه‌تی...
بارزانی بۆ وایکرد...
ئەم دۆخە بەرەو کوێ؟...
بەڕێزان و متمانە...
گرێبەستی سیاسەت و مۆراڵ لە باشوری کوردستان...
پێش داڕماندن...
کارنامەی بارزانی و هزری نەتەوەییمان...
دیلێماکەی بارزانی...
جارێکی تر تاڵەبانی و بارزانی و مالیکی...
لە سلێمانییه‌وه‌ -2-...
لە سلێمانیەوە ...
گۆڕان بەرەو کوێ؟...
کورد و قەیرانی شیعە و سوننە...
تاڵەبانی و بارزانی، دو روی یەک دراو...
سەقامگیری و ئارامی و مەترسیەکان...
مەملەکەت تەنها بە پاشا بەڕێوە ناچێت...
کورد له‌ نێوان مەرجەعیەتی کوردستان و نوێنەرایەتی بەغدا...
ئیمپراتۆریەتێک لەسەر خۆڵەمێش... یا ...؟...
مالیکی، شەبەحەکەی ئێران...
گۆڕان و هاوسەنگی هێز لە کوردستان...
پەتای ئێرانی و......
نزای دانوستان...
دوانەی ستەمکاری لە کوردستان: هێز و دەسەڵات ...
کردار شەرتە، ئەمما چ کردارێک؟...
میدیای حیزب لەنێوان جادوگەری و پەیامی یەزدانیدا...
تاڵەبانی و پشکی لەم قەیرانەدا...
سوتاندنی رۆما و سلێمانی...
سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت...
ئایندەیەکی نادیار...
شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و ستەمکارەکانی ئەمڕۆ...
ئەم دو سەرکردەیە و مێژو و ئێستا...
منداڵە یاخیبوەکان...
دەسەڵات لەبەردەم نابوتی سیاسیدا...
خۆپێشاندانەکان لەنێوان لوتکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا...
قەیران و ئاغاکانی دیموکراسیەت...
نەدەبو گۆڕان......
ئایا گۆڕان و دەسەڵات دەگەنە ئەنجامێک؟...
پێگەی کورد لە سیاسەتی ئەمه‌ریکادا...
ئێمە ته‌نها فریشتە نین...
دەسەڵاتدارانی کورد وهاوکێشەی سیاسەتی واقیعی...
گۆڕان لەنێوان کەلەپوری چه‌قبه‌ستو و عەقڵانیەتدا...
بەغدا لە مالیکی دوەمدا چی لە کورد دەوێت؟...
کشانەوەی گۆڕان، سەرەتا و ئه‌زمونێکی نوێ ...
فانتۆمی بیابان و تەرێتی و شکانی...
خەزانی حیزب...
گۆڕان‌و داڕشتنێکی جیاواز...
گۆڕان و دەسەڵات و نەتەوە...
گۆڕان و یەکێتی، سارێژکردنی برینەکان...
هەرێم لە جەنجاڵی سیاسەتی "هێزی نەرم"ی تورکیادا...
گۆڕان و ئایندەی ناسیۆنالیزمی کوردی...
رێککەوتنامەی نه‌ته‌وه‌یی یا گرێبەستی حیزبی...
دەسەڵات و قەیرانێکی سەخت...
یەک هەڵوێستی تەڵەیە یا بەردی نزا؟ ...
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا... بەرەوکوێ؟...
گۆڕان خەریکی چیە؟...
قه‌ناعه‌ت و پێداچونه‌وه‌...
ره‌شبینیه‌ك: مه‌ترسیه‌كانی شورای حیزب...
لە دامێنی هەڵوەستەیەکدا...
كارله‌كار ترازاوه‌...
ده‌نگ بۆچی بده‌م؟ ...
گۆڕان له‌نێو خواست‌و واقیعدا...
ده‌مكوتكردن یا...؟...
گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌گه‌ره‌كاندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ و راسته‌یه‌كان له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی مێژودا...
سلێمانی و باب العالی و سه‌دری ئه‌عزه‌م
بابی عالی چیه‌؟...
ده‌ریای عێراق وكه‌شتی كوردی...
زۆرینه‌ی بێده‌نگ و ئۆپزسیۆنكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان...
"گێژه‌ڵوكه‌ی نێو فنجان" یا شنه‌بای گۆڕان...
ترس له‌ شكست و سزادانی دیموكراسیه‌ت...
ئایا شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كۆتایی جه‌لالیه‌؟...
چه‌مكی شكست له‌ هزری وشكی برینداربوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دا...
ده‌سته‌ وتاقمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال و فرمێسكه‌كانی خوایه‌ك...
ئایا مام جه‌لال یش براوه‌ نیه‌؟...
ئه‌وان......
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
هێمنی گه‌رده‌لولێك...
دوالیزمی (حیزب وده‌سه‌ڵات) له‌ به‌رامبه‌ر گۆراندا...
بێ ناونیشان...
هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی هێرشی حیزبدا...
باسێك له‌ مێژویه‌كی داپۆشراو...
ئه‌تككردنی جوانیه‌كان...
پلاسیبۆی كوردی *...
سه‌راب و زوقم...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان...
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌...
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟...
قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌... یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی‌و تێكده‌رانی...
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی...
وشكی‌و نه‌زۆكی خه‌یاڵێك...
زۆرینه‌ وكه‌مینه‌ وبۆچونێكی جیاواز...
به‌ره‌وكوێ ؟...
به‌ڵای‌ گه‌نده‌ڵی...
چاره‌نووس وچاوه‌زار...
قه‌یرانه‌كانی كوردو تای ته‌وافوق و دیموكراتیه‌ت و ده‌ستور...
ته‌وافق و په‌رته‌وازه‌بوون...
ئه‌مه‌ریكا و كورد: چه‌ند ساڵێك له‌ گه‌مه‌كردن...
كوێر و چاوساغ...
ره‌نگ و ئاوازی جیا...
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان...
باشوور و توركیا، ئه‌وه‌ی ئاشتی بوێت ده‌بێت خۆی بۆشه‌ر ئاماده‌بكات...
وه‌رزی كاڵبونه‌وه‌ وهه‌ڵساندنه‌وه‌ ...
تاریكی ئه‌شكه‌وت و سوننه‌تی په‌رستگه‌...
ئایا چیتر ماوه‌.....؟...
شێر و خه‌ت...
هه‌ڵه‌ی مێژوو و مێژووی هه‌ڵه‌...
گرێ كوێره‌كان...
كێ ده‌پرسێته‌وه‌؟...
ساتی راستییه‌كان...
ته‌وافقی كوردی بۆ چییه‌؟...
چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"...
كێ دۆڕاوه‌... توركیا؟...
كوردایه‌تی له‌نێوان "كوردستان یا نه‌مان"‌و "كوردستان ‌و مان"...
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز...
ئایا پارتی چی ده‌وێت؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...