نیو سه‌ده نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی
|
چیا عه‌باس
مێژوی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌ڕێزان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی له گه‌ڵ لایه‌نه ئهرێنهکانیدا بێ کێشه و گرژی و ئاڵۆزی نه‌بوه. دروست نیه بوترێت هۆکاری شه‌خسی زه‌مینه‌ی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیه بوه، به‌ڵام له چه‌ند سات و دۆخیکدا شه‌خسه‌نه کراوه و ئه‌مه‌ش گرژی و ئاڵۆزیه‌کانی قوڵتر کردۆته‌وه.
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌درێژایی نزیکه‌ی نیو سه‌ده چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کیان له‌خۆ گرتبو:
- په‌یوه‌ندیه‌کان پچڕپچڕ بون و به‌رده‌وام بهڕێوهنهچون.
- هه‌ر یه‌ک له‌و دو به‌ڕێزه جارجار بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خۆی له‌وی تر دوره‌په‌رێز راگرتوه.
- وێڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی په‌یوه‌ندیه راسته‌وخۆکانیان به‌ته‌نیا ئه‌نجامیان داون، به‌ڵام که‌سانی تر به‌رده‌وام رۆڵ و کاریگه‌ری هه‌مه جۆره‌یان له سه‌ریان هه‌بوه.
- زۆربه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانیان راشکاوانه و راستگۆیانه ئه‌نجامداوه.
- لێکتێگه‌یشتن و رێکه‌وتن و کاری هاوبه‌شیان به‌جدی کردوه و ناکۆکی و ململانێ و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی نێوانیشیان به‌جدی کردوه.
- تا پێش دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌کێتی و که‌سایه‌تی به‌ڕێز مام جەلال تاڕاده‌یه‌ک ئاست و ناوه‌رۆکی پهیوهندیهکانیانی دیارکردبو.
ده‌شێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیان به‌سه‌ر چوار قۆناغی سه‌ره‌کی جیاوازدا دابه‌ش بکرێن:
1- قۆناغی سه‌رده‌می مه‌لایی و جه‌لالی:
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و دو به‌ڕێزه له ریزی یه‌که‌می به‌رپرسیاریه‌تی و روداوه‌کاندا نه‌بون، کاک مسعود گه‌نج بو و له سایه‌ی باوکی‌دا، خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا، ژیانی سیاسی گوزه‌راندوه، کاک نه‌وشیروانیش به یه‌ک دو ساڵ ته‌مه‌نتر بوه، له په‌راوێزی ته‌وژمه باوه‌کانی چه‌پگه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا له هه‌ڵمه‌تی جه‌لالی و له سیاسه‌تی کوردی‌دا سهرقاڵبوه. به‌رپرسیاریه‌تی به‌رچاوی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م قۆناغه‌دا سه‌رنوسه‌ری گوڤاری "رزگاری" بو که تێیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی توند به‌رامبه‌ر سه‌رکردایه‌تی مه‌لا مسته‌فا و پارتی له دیدێکی چه‌په‌وه بڵاوده‌کرایه‌وه. به‌رچاو و گوێ نه‌که‌وتوه که له‌م قۆناغه‌دا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌بوبێت، بۆیه سروشتی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه ناراسته‌وخۆکان ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بوه. دوای رێکه‌وتنی ئازاری 1970 نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خوێندن روی له ئه‌وروپا کرد، دوای شکستی شۆڕشی ئه‌یلول و دروستبونی یه‌کێتیی گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان. له‌و ساڵانه‌شدا مسعود بارزانی وه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی سه‌رقاڵی کاری حیزبی بوه.
2- قۆناغی دوای شکستی شۆڕشی ئه‌یلول:
ده‌رکه‌وتنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ک هێزی سه‌ره‌کی له بزافی کوردایه‌تیدا سیمای په‌یوه‌ندیه‌کانی دیاریکردوه. سه‌ره‌تاکانی دروستبونی یه‌کێتیی و گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و ساڵانه‌دا، دواتریش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی پارتی له‌لایه‌ن مسعود بارزانیه‌وه گۆڕه‌پانی روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ردوکیانی بۆ چه‌ند ساڵێک به‌رفراوانتر و ئاڵۆزتر و نزیکتر و راسته‌وخۆتر کرد.
زۆربه‌ی روداوه‌کانی ساڵه‌کانی خه‌باتی شاخ نێوان یه‌کێتی و پارتی تا دروستبونی به‌ره‌ی کوردستانی له 1988 کاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوکیان کردوه، وه‌ک کاره‌ساتی هه‌کاری، خوله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ له شاخ، روداوه‌کانی راپه‌ڕینی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاکامی روخاندنی رژێمی شاه، گه‌مه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که به‌و دو هێزه... تاد.
ئه‌م گرژی و ئاڵۆزیه تا دوای کیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌نفال به‌رده‌وامبون. دوای ئه‌مه هه‌وڵه‌کان بۆ دروستکردنی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ یه‌کناسین له نزیکه‌وه و تێگه‌یشتن له یه‌کتری له لێدوان و دانوستانه‌کان بۆ به‌ره‌ی کوردستانی راسته‌وخۆ ده‌ستیان پێ‌کرد. مه‌خابن ورده‌کاری ئه‌م لێدوانانه و هاورایی و جیاوازی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی به‌شداربو به‌وردی نه‌نوسراونه‌ته‌وه تا بتوانرێت دور و نزیکی کاراکته‌ره‌کان بزانرێت. خۆشبه‌ختانه له ئاکامی هه‌وڵه‌کاندا به‌ره‌که دروستبو که هه‌شت لایه‌ن به‌شداریان کرد. هه‌رچه‌نده به‌ره‌که له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق دروستکرا و رۆڵی راوێژکاری ده‌بینی، به‌ڵام ئه‌م نزیکبونه‌وه‌یه و تێگه‌یشتنی یه‌کتر بۆ کورد ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بو و زه‌مینه‌شی داڕشت که دواتر بوه بنه‌مایه‌کی به‌هێز بۆ ئاماده‌کاری هاوبه‌ش بۆ سازدانی راپه‌ڕین.
له یه‌کێک له لێدوانه‌کانیان بۆ ئاماده‌سازی راپه‌رین کاک مسعود مه‌ترسی خۆی له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه ناشارێته‌وه، بۆیه له سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕینه‌که زۆر دڵنیا نابێت، له وه‌ڵامدا کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره بوه ئه‌مری واقیع من سه‌رجه‌م به‌رپرسیاریه‌ته‌که‌ی ده‌خه‌مه ئه‌ستۆی خۆم، به سه‌رکه‌وتنی راپه‌ڕینیش سهروهرهیهکهی بۆ کاک مسعود بێت. لێره‌دا و له چه‌ند نمونه‌یه‌کی تر دواتر باسیان ده‌که‌م ده‌رده‌که‌وێت تا چ راده‌یه‌ک هزره ستراتیژیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی هانده‌ری سه‌ره‌کی نه‌وشیروان مسته‌فا بون بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه. له ساته‌کانی راپه‌ڕیندا هه‌ردوکیان و هاوڕێکانیان ئاگایان له‌یه‌کتر بوه و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان هه‌بوه و هه‌ماهه‌نگیان بۆ کاره‌کان کردوه.
3- قۆناغی دوای راپه‌ڕین:
له دوای راپه‌ڕینه‌وه تا روخاندنی سه‌دام و دواتر تا دروستبونی گۆڕان په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌و دو به‌ڕێزه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵکشاندن و داکشانی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتییدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه.
له دانوستانه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی له ساته گه‌رمه‌کانی کۆڕه‌وه‌که له گه‌ڵ به‌غداد شاندی دوه‌می به‌ره به‌سه‌رۆکایه‌تی کاک مسعود بو و کاک نه‌وشیروان نوێنه‌ری یه‌کێتی بو له شانده‌که‌دا. هه‌ردوکیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له به‌غداد مانه‌وه. کاتێک ده‌رکه‌وت که ناگه‌نه ئه‌نجام پێشوه‌خت کاک نه‌وشیروان به‌غدادی جێهێشت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی کاک مسعود به‌ره‌ی کوردستانی (میثاق العمل الوطني) پێشنیازکراوی ره‌تکرده‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌ردوکیان له سه‌ره‌تادا هاوڕابون له زه‌روره‌تی دانوستان له گه‌ڵ سه‌دام، که رژێمه‌که‌ی زۆر لاواز بوبو و گه‌مارۆیه‌کی توندی له‌سه‌ر دانرابو، وه‌لێ له مه‌جرای ئه‌م دانوستانه‌دا ده‌رکه‌وت مه‌ودا و جیاوازیه‌کی به‌رچاو له لێکدانه‌وه بۆی و چاوه‌ڕوانیه‌کان لێی که‌ڵه‌که‌یان کردوه و هه‌روا به‌ئاسانی نارهوێنرێنهوه.
سه‌ختترین ماوه‌ی ئه‌م قۆناغه خوله‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ بو که سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتیی و پارتیان زۆر دژوار و ئاڵۆز کردبو. له ساتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ کاک نه‌وشیروان له گه‌ڵ مام جەلال له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بن، هه‌ردوکیان هاوڕا ده‌بن که ته‌واوی ماندات به کاک مسعود بده‌ن بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕه‌که و ئه‌م په‌یامه‌ی بۆ ده‌نێرن، مه‌خابن ئه‌م هه‌وڵه سه‌ری نه‌گرت و شه‌ڕ چوه قۆناغه خه‌ست و خوێناویه‌کانه‌وه.
له به‌شێکی تری مه‌جرای ئه‌و شه‌ڕه‌دا کاک نه‌وشیروان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بو، باوه‌ڕ ناکه‌م له‌و ماوانه‌دا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌بوبێت، راسته کاک مسعود چه‌ند جارێک به‌رێگه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تی نزیک لێی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردوه، به‌ڵام شتێکی کۆنکرێتی لێنه‌که‌وتۆته‌وه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به کاک نه‌وشیروانه‌وه هه‌یه چه‌ند جارێک سه‌رۆکی شاندی یه‌کێتیی بوه بۆ دانوستانه‌کان بۆ چاره‌ی کێشه‌کان وه‌ک له دبلن و پاریس و چه‌ند جارێک له ته‌هران که له گه‌ڵ شانده‌کانی پارتی و وڵاتانی په‌یوه‌ندار دانیشتون. له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌رکه‌وت که ئاراسته‌ی بیرکردنه‌وه‌ی کاک مسعود له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئایندهی کێشه‌کان له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێز و باڵاده‌ستی و ئاسایشی حیزبی و جه‌مسه‌رگه‌ری ناوچه‌که‌دا ده‌خولایه‌وه. له‌و دۆکیۆمێنتانه‌ی به‌رده‌ستن تێده‌گه‌ین که کرۆکی بیرکردنه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌بوه که کورد به‌هاریکاری و پشگیری دۆسته‌کانی له دنیادا ده‌توانێت کێشه‌کانی نێوماڵی خۆی چاره‌بکات. شکستی دانوستانه‌کان، به‌تایبه‌ت دبلن و پاریس، ده‌یسه‌لمێنێت که مه‌ودای بیرکردنه‌وی هه‌ردوکیان له یه‌کتر دوربون، به‌لای کاک نه‌وشیروانه‌وه نابێت ئه‌م دوریه لێکدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و سڕینه‌وه‌ی لایه‌نه‌که‌ی تری بۆ بکرێت، ئه‌و ساته‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دا بوه له زه‌مینه‌ی هه‌ر دولادا خاڵی گرنگی هاوبه‌ش هه‌ن که ده‌کرێت بکرێنه که‌ره‌سته‌ی لێکتێگه‌یشتن و رێکه‌وتن.
دوای روخاندنی سه‌دام گرنگترین کار که هه‌ر دوکیان تێیدا به‌شداربون دانوستانه‌کان بو بۆ داڕشتنی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق. کاک نه‌وشیروان له یه‌کێک له نوسینه‌کانی به‌درێژی باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی کردوه، تێێدا ده‌رده‌که‌وێت کاری هاوبه‌شیان چه‌ند ده‌سکه‌وت و ئاراسته‌ی گرنگی بۆ ئایندهی کورد له باشور و حوکمرانی خۆماڵی دیاری کرد، ئه‌و ئاراستانه‌ی به لایه‌نه ئه‌رێن و نهرێنهکانیانهوه تا ئه‌م ساته‌ش ئاسمانی کوردستانیان ته‌نیوه.
کاتێک مام جەلال له 2005 بۆ سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرا و تا دوای دروستبونی گۆڕان په‌یوه‌ندیه‌کانی مسعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا سارد و سڕیه‌کی زۆریان تێکه‌وت، به‌تایبه‌ت دوای سازدانی رێکه‌وتنی ستراتیژی ئیتر تا ده‌هات ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی هه‌شبون خێرا کاڵدهبونهوه.
هۆکارێکی سه‌ره‌کی ئه‌م کاڵبونه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی رێکه‌وتنه‌که بێئه‌وه‌ی خشته‌یه‌کی ئاماده‌کراو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ورده‌کاریه‌کانی بکاته پێڕه‌و، ئه‌مه داوایه‌کی کاک نه‌وشیروان بو و ئاماده‌کاری بۆ کردبو، هه‌روا به‌هه‌ره‌مه‌کی واژوکرا، بۆیه به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و کاته‌ی کاک نه‌وشیروان رێکه‌وتنه‌که هاوسه‌نگ نه‌بو و له سایه‌یدا ناعه‌داله‌تی و قۆرخکاری و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کان و ده‌ستتێوه‌ردانی حیزب له کاروباری حکومه‌ت و سیسته‌می دادپه‌روه‌ری و زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیان ئه‌نجام ده‌درێن. بۆیه دوره‌په‌رێزی له که‌ش و هه‌وای ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه و له موجامه‌له‌ی بێتامی به‌رده‌می زومی کامێراکان جارێکی تر جه‌ختکردنه‌وه بون له‌وه‌ی ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌کان بۆ مه‌سه‌له ستراتیژیه‌کان و له به‌رژه‌وه‌ندی خاک و میلله‌تدا بن.
له‌و ماوه‌یه‌دا مسعود بارزانی و باڵاده‌ستانی پارتی پێیان باشبو نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا حزوری به‌هێزی نه‌بێت، چونکه باش ده‌یانزانی به‌حزوری ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان له‌سایه‌ی رێکه‌وتنی ستراتیژدا وه‌ک ئه‌وان مه‌به‌ستیانه به‌رێوه ناچن.
ئه‌و رێکه‌وتنه له ئه‌وجی عهزهمهتیدا نه‌یتوانی یه‌ک پله له خوار مام جەلال و کاک مسعود بۆ ئۆرگانه‌کانی حیزبه‌کانیان شۆڕبێته‌وه، بۆیه تا ته‌واوی کاڵبونه‌وه‌ی رێکه‌وتنه‌که هه‌ر له‌لایه‌ن لوتکه‌وه به‌ڕێکراوه، سه‌رجه‌م بواره‌کانی تری په‌یوه‌ندی و راوێژکردن و بڕیاردانی دو لایه‌نه‌که ببونه سێرکێکی چه‌واشه‌که‌ر که زۆربه‌ی به‌شداربوان له سایه‌ی رێکه‌وتنه‌که‌دا خه‌مخۆری پچڕاندنی پشکی خۆیان بون.
له ماوه‌ی 40 ساڵدا په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌و دو هێزه ره‌نگدانه‌وه‌ی روکه‌شانه‌ی دو ئاراسته‌ی سیاسی بون که نه لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوه و نه متمانه‌ی سیاسیشیان له ئاستێک‌دا بوه، که بتوانن به‌یه‌که‌وه وه‌رچه‌رخاندنی ئه‌رێنی گه‌وره بۆ ئایندهی بزافی کوردایه‌تی به‌رپابکه‌ن، نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌و 40 ساڵه له شه‌ڕ و ململانێی قورس‌دا بون و سه‌رقاڵی لاوازکردنی پێگه‌ی یه‌کتر بون. گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شێک له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و دو لایه‌نه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ده‌یسه‌لمێنێت، که رتوشه فکریه‌کانی ناکۆکی و شه‌ڕه‌کان بۆ ئیستهلاکی حیزبی و خه‌ڵکی بون و له‌دوا مه‌تافدا هیچ رۆڵێکی ئه‌وتۆیان له یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ناکۆکی و کێشه‌کاندا نه‌بوه، هیچکاتیش نه‌بونه‌ته بابه‌ت و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی دولایه‌نه‌ی پارتی و یه‌کێتیی و که‌سایه‌تیه ناوداره‌کانیان.
4- قۆناغی گۆڕان:
له گه‌ڵ دروستبونی گۆڕان و به‌ده‌ستهێنانی 25 کورسی په‌رله‌مان په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کاک مسعود و کاک نه‌وشیروان چونه قۆناغیکی نوێیه‌وه. له چوار ساڵی یه‌که‌مدا زه‌مینه‌ی سیاسی هاوبه‌ش بۆ کاری هاوبه‌ش نه‌بو، په‌یوه‌ندیه‌کان له‌و ماوه‌یه‌دا ناجێگیر و گرژاوی بون. روداوه‌کانی رۆژ له کوردستان و عێراق و ناوچه‌که پله‌ی تێرمۆمه‌تری په‌یوه‌ندیه‌کانیان دیاری ده‌کرد. له خه‌سڵه‌ت و روداوه گرنگه‌کانی ئه‌م قۆناغه:
- بۆ یه‌که‌مجار کاک نه‌وشیروان وه‌ک سه‌رکرده‌ی کیانێکی سیاسی نوێ له روانگای به‌رنامه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ کاک مسعود دابڕێژێت.
- مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانه، بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک که‌سایه‌تی یه‌که‌می گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئاسان نه‌بو ئاراسته‌کانی په‌یوه‌ندیه‌کانیان له گه‌ڵ مسعود بارزانی له‌و دو پۆسته‌دا جیا رابگرن، چونکه گۆڕان وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی به‌شێکه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشور که مسعود بارزانی له لوتکه‌که‌یدایه و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری هه‌یه، بۆیه په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه و کارکرکردن له گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌چنه چوراچێوه‌ی ئاسایی و یاساییه‌وه. له‌لایه‌کی تره‌وه خودی کاک نه‌وشیروان و گۆڕان له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنیشدا درێغیان له کوتانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دو هێزه‌که‌ی نه‌کردبو و راشکاوانه دژایه‌تی خۆیان بۆ بهبنهماڵکردنی حوکمرانی راگه‌یاندبو. له سه‌ره‌تادا ئه‌مه دیلێمایهکی ئاڵۆز بو بۆ سازدانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ له گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا.
- مسعود بارزانی رێکه‌وتنێکی ستراتیژی له گه‌ڵ مام جەلال هه‌بو که بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و داهات بو، له ناوه‌ڕۆکدا جه‌ختکردنه‌وه بو له دو ئیداره‌یی، به‌ڵام به‌یه‌که‌وه، ئینگلیز بۆ هه‌ندێک له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌سته‌واژه‌یه‌کیان هه‌یه که پڕ به‌پێستی پراکتیزه‌کردنی رێکه‌وتنی ستراتیژیه، ئه‌ویش: Living apart together ده‌رکه‌وتنی به‌هێزی گۆڕان ئه‌و ته‌باییه روکه‌شه و هاوسه‌نگیه‌ی نێوان ئه‌و دو سه‌رکرده‌یه‌ی به‌شێوه‌یه‌ک تێکدا که راستکردنه‌وه‌ی مه‌حاڵ بو.
کاک نه‌وشیروان ده‌رکی به‌و راستیه ده‌کرد و ده‌یزانی له‌و کاتانه‌دا مام جەلال سه‌رۆک کۆمار و خاوه‌ن کاریزماو و هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌یه و کێشه‌کانیش له گه‌ڵ به‌غداد که‌م نه‌بون که به‌که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک مام جەلال ده‌توانرا مامه‌ڵه له گه‌ڵیاندا بکرێت. دۆخی کوردستان و عێراق و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شیه‌کانی یه‌کێتیی و پارتی کاک مسعود یان ناچارکرد خۆی له ئه‌مری واقیع غافڵ کات و هه‌وڵی په‌راوێزکردنی گۆڕان بدات. هه‌رچه‌نده به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی چه‌ند جارێک داوای کرد مامه‌ڵه له گه‌ڵ گۆڕان وه‌ک واقیعێکی نوێ بکرێت، به‌ڵام ئه‌م داواکاریه پشتگوێخرا.
هه‌وڵه‌کانی هه‌ردولا بۆ په‌لاماردانی گۆڕان چڕ‌وپڕ کرانه‌وه، بڕینی بودجه‌ی گۆڕان، سزادان و نانبڕینی هه‌زاران گۆڕانخواز، بێبه‌شکردنی گۆڕان له پۆستی حکومی له کابینه‌که‌ی مالیکی به‌هۆی فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له کوردستان، به‌تایبه‌ت له گه‌ڵ روداوه‌کانی 17ی شوبات و دواتر هیچ زه‌مینه‌یه‌کی ته‌ندروست نه‌ده‌بینرا بۆ په‌یوه‌ندیکردن له گه‌ڵ ته‌ره‌فی کاک مسعود دا. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رده‌وام رێنماییه‌کانی کاک نه‌وشیروان بۆ فراکسیۆنی گۆڕان له به‌غداد ئه‌وه بوه بهئاراستهکانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کاربکه‌ن. ئه‌مه‌ش له چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ له به‌غداد سه‌لمێنراوه.
- هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی چوار ساڵی ئۆپۆزسیۆنبونی گۆڕاندا چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌کی راسته‌وخۆ نێوان کاک نه‌وشیروان و کاک مه‌سعود رویان داوه (بینینی سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن، سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ لای گۆڕان، په‌یوه‌ندیه‌کانی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له گه‌ڵ گۆڕان و چه‌ند دانیشتن و بینینی باڵاده‌ستانی پارتی له گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان و گۆڕاندا)، به‌ڵام شتی کۆنکرێتی به‌رچاو نه‌که‌وتون. وێڕای ئه‌مه‌ش له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا کاک نه‌وشیروان به‌هه‌مان نه‌فه‌سی جاران راستگۆیانه و راشکاوانه ته‌وه‌ره‌کانی له گه‌ڵ کاک مسعود و پارتیدا باسکردوه و جه‌ختی له ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری کردۆته‌وه.
- پێده‌چیت بۆ کاک مسعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌شداری کاک نه‌وشیروان له پرسه‌ی خوالێخۆشبو دایکیدا سه‌ره‌تای تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کێکی ده‌رونی بوبێت. هه‌رچۆنێک بێت بۆ کاک نه‌وشیروان ئه‌و هه‌نگاوه ئیلتزامێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی بو.
- چه‌ندجار به‌رگوێی گۆڕان که‌وتوه که که‌سانێک هه‌وڵێکی زۆریان داوه تا ئاراسته لاواز و گرژه‌که‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی گۆڕان و پارتی، تایبه‌ت نێوان رێکخه‌ری گشتی و سه‌رۆکی پارتی، به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزی زیاتر به‌رن. له چه‌ند دۆکیمێنتێکی ئه‌مەریکیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت به‌شێک له لوتکه‌ی پارتی و یه‌کێتیی نه‌رێنانه هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ رۆڵی کاک نه‌وشیروان کردوه.
- کاک نه‌وشیروان و گۆڕان، بێ پاره و چه‌کدار و ده‌سه‌ڵاتی حوکمڕانی، زۆر دانیان به‌خۆیاندا گرت و توانیان زۆر سه‌ربه‌رزانه هێمن و به‌ئاشتی له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و گۆڕانیش گه‌شه بکات. له مه‌جرای ئه‌م روداوانه‌دا به‌ڕێزان مام جەلال و کاک نه‌وشیروان بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌کانی ئایندهی حوکمڕانیان له هه‌رێم له رێکه‌وتنی ده‌باشاندا چه‌سپاند، له‌و ساتانه‌دا کاک مسعود له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێت و به‌م موفاجه‌ئه سیاسیه زۆر دڵگران ده‌بێت، دواتر دڵنیایی ده‌ده‌نێ که مه‌به‌ست له‌و رێکه‌وتنه که‌مکردنه‌وه نیه له پێگه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی. له‌و به‌ینه‌دا به‌ڕێز مام جەلال توشی نه‌خۆشیه‌کی خه‌ست بو و باری ته‌ندروستی رێگه‌ی پێنه‌دا کاره‌کانی هه‌ڵسوڕێنێت و بۆ چاره گوازرایه‌وه ئه‌ڵمانیا. ئه‌م بۆشاییه نه‌ک ته‌نها بۆ یه‌کێتیی، به‌ڵکو بۆ دۆخی سیاسی و حوکمڕانی کوردستان که‌لێنێکی دروستکرد که مه‌خابن وا چاوه‌ڕوان ده‌کرا ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتیی نه‌توانن پری بکه‌نه‌وه.
گۆڕان و حوکمڕانی و په‌یوه‌ندیه‌کان
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان له 2013 سه‌لماندیان گۆڕان پێگه‌یه‌کی زۆر پته‌و و تۆکمه‌ی هه‌یه، ئه‌مه له گه‌ڵ دروشمی به‌شداریکردنی له ده‌سه‌ڵات بونه سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بۆ گۆڕان له ژیانی سیاسی و حوکمڕانیدا. له‌م هاوکێشه تازه‌یه‌وه ده‌روازه‌کانی داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان له گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌کانی کوردستان واڵاتر بون.
گۆڕان هیچ کاتێک و ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت هێزه ره‌سه‌نه نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کوردستانی به‌دوژمن نه‌زانیوه، به‌پێچه‌وانه‌وه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی گۆڕاند باس له خه‌بات و قوربانی و ماندوبونی ئه‌و هێزانه ده‌کات، کێشه‌ی گۆڕان له گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی په‌یوه‌ندی به شێوازی حوکمڕانی ئه‌و دو هێزه‌وه هه‌بوه و ده‌بێت. هه‌ر ساتێک گۆڕانکاری له‌و شێوازه به‌ره‌و باشبون و چاکسازی کرا خۆ گۆڕان نه شێته و نه ئه‌قڵیه‌تی چه‌قیبه‌ستوه هه‌ر دژایه‌تی بکات.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌کاریگه‌ری گۆڕانکاریه گه‌وره‌کان له دنیادا و بچوکبونه‌وه‌ی ئه‌و دنیایه هێزه سیاسیه‌کانیش ناچارن خۆیان له گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا بگونجێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه ورده ورده دهپروکێنهوه و له باشترین حاڵه‌تدا وه‌ک هیزێکی بچوکی خاوه‌ن ئه‌زمونێک ده‌مێننه‌وه، وه‌ک نمونه‌کانی به‌شێکی زۆر له حیزبه سۆسیال دیموکراته‌کان و سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپا که له خۆگونجاندن دواکه‌وتن و له ئاکامیدا زۆربه‌یان کورسی حوکمڕانی وڵاتانی ئه‌وروپایان چۆڵکرد، هه‌روه‌ها ئه‌زمونه‌کانی حیزب و هێزه ره‌سه‌نه تێکۆشه‌ره کۆمینیسته‌کانی ئه‌وروپا و ناوچه‌که‌مان که هه‌ر به‌ناو ماون. له کورده‌واری خۆشمان ئه‌زمونی په‌که‌که زۆر زه‌قه، هێزێکی ره‌سه‌نی تێکۆشه‌ری کوردایه‌تی و هه‌ڵگری پان کوردستانزم و دروشمی ده‌وڵه‌تی کوردستانی گه‌وره، گۆڕانکاری و روداوه‌کان ناچاریان کردوه خۆی بگونجێنێت و سه‌رۆکه‌که‌ی له گه‌ریلاکانی داوای دانانی چه‌ک ده‌کات له به‌رامبه‌ر به‌ڵێنی چه‌ند مافێکی سیاسی و کەلتوری بۆ کوردی باکور.
ناشێت لێره‌دا راستیه‌ک به‌رچاو نه‌گیرێت، هه‌ر هێزێك له پرۆسه‌ی خۆگونجاندندا ده‌ستبه‌رداری پره‌نسیپه‌کانی بێت ئه‌وا به‌ده‌ستی خۆی خۆی ده‌کوژێت.
خۆشبه‌ختانه گۆڕان له‌م خۆگونجاندنه دوانه‌که‌وتوه و گیرۆده‌ی چه‌ند چه‌مکێکی چه‌قبه‌ستو نه‌بوه. یه‌که‌م وانه‌ی گرنگی سیاسی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌یه که دروست نیه ته‌نها به چاویلکه‌ی مێژو سه‌یری هێز و که‌سایه‌تیه‌کان بکرێت و هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندن و مامه‌ڵه‌ی مێژویان له گه‌ڵدا بکرێت، هه‌رکاتێک گۆڕانکاری به‌دیکرا به‌وپێیه مامه‌ڵه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت، له‌م مامه‌ڵه‌کردنه سیاسیه‌دا مێژو وه‌ک داتا بانکێکی حازره بۆ چاوکراوه‌یی و به‌ئاگابون. ئه‌م راستیه بۆ دۆخی سیاسی باشوری کوردستان زۆر دروسته، ته‌نها ده‌رککردن به جیۆسیاسی باشور و ولاتانی ناوچه‌که و زلهێزه‌کانی دنیا و مه‌ترسی و شه‌ری تێرۆر کافیه وه‌ک واقیعبینهرێکی سه‌رده‌مانه بیربکه‌ینه‌وه و ره‌فتار بکه‌ین.
له‌گه‌ڵ بوژاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی بۆ تاوتوێکردنی پرۆسه‌ی به‌شداربونی گۆڕان له کابینه‌ی هه‌شت، گوێبیستی چه‌ند ده‌نگی ناڕه‌زا و گله‌ییکه‌ر بوین. هه‌ندێک ده‌یان وت ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له "ژوره تاریکه‌کاندا" ئه‌نجام ده‌درێن، به‌شێکی تر ده‌یان وت؛ "عه‌یبه بۆ گۆڕان و رێکخه‌ری گشتی پشتیان له جه‌ماوه‌ره‌که‌یان کردوه"، چه‌ند ده‌نگێکی تر ده‌یانوت حوکمرانی بێ ئۆپۆزسیۆن نابێت و باشتره گۆڕان وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی کارا بمێنێته‌وه، له گه‌ڵ وروژاندنی چه‌ند چه‌مکێکی تر.
ئێستاش هه‌ندێک ده‌نگۆکه‌ی مه‌به‌ستدار ده‌بیسترێت کاتێک ده‌ڵێن: "کاک نه‌وشیروان وتویه‌تی چوار ساڵی ئاینده چوار ساڵی ئارامی و سه‌قامگیری ده‌بێت" و دێن ئه‌مه به پاشکۆیه‌تی بۆ پارتی لێکده‌ده‌نه‌وه.
له گه‌ڵ شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی هێرشه گومانلێکراوه‌کانی ناحه‌زانی گۆڕان بۆ سه‌ر دو وه‌زیری گۆڕان، دارایی و پێشمه‌رگه، به ئاستێک خهستبون که مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان ده‌یان پرسیاری جدی له‌سه‌ر نیه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هێرشکه‌رانه ده‌کرد.
به‌شێک لێیان له دڵسۆزیه‌وه بۆ ئایندهی گۆڕان و حوکمڕانی له هه‌رێم ئه‌و بۆچون و ره‌خنانه ده‌رده‌بڕن، به‌شه‌که‌ی تریان که فیشه‌ک به‌تاریکیه‌وه ده‌نێن چاویان به‌رایی نایه‌ت کاتێک ده‌بینن که‌سایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک جه‌مسه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی له ژیانی سیاسی کوردستان واقیعبینانه مامه‌ڵه و ره‌فتار له گه‌ڵ دۆخه‌که و سه‌رۆکی هه‌ریمدا ده‌کات.
په‌یوه‌ندیه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و رێکخه‌ری گشتی له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها بۆ رۆڵ و پشکی گۆڕان له حوکمڕانیدا نین، ئه‌مه ته‌نها بابه‌تێکه له هاوکێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تر و پیرۆزتر که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌نجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاریه له جومگه‌کانی حوکمڕانی له هه‌رێمدا و چۆن کورد بتوانێت سه‌رکه‌وتوانه له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی تێیکه‌وتوه ده‌رچێت.
له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا که تێرۆریستان له هێرش و په‌لاماردان بۆ سه‌ر کوردستان نه‌وه‌ستاون، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان به‌رگرییه‌کی بێ وێنه تۆمار ده‌که‌ن و نزیکه‌ی 1500 شه‌هید و هه‌زاران برینداریان له‌و رێبازه‌دا به‌خشیوه، هاوکات له گه‌ڵ ئه‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه شۆڤینسته عه‌ره‌به‌کانی به‌غداد شیر و نانی منداڵانی کوردستان ده‌بڕن و مافی هه‌رێم له سه‌روه‌ت و سامانی خۆی وه‌ک خێر و به‌ره‌که‌تی خۆیانی ده‌بینن، ده‌بێت یه‌که‌م کاری هه‌مو کوردێکی دڵسۆز بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره ته‌رخان بکرێت. ده‌ست خستنه‌سه‌ر برینه‌کانی خۆمان زۆر پێویسته به مه‌به‌ستی فێڕبون لێیان نه‌ک زیاتر وروژاندن و زیندوکردنه‌وه‌ی زامه‌کان.
زۆر ناڕه‌وایه چاومان داخه‌ین به‌رامبه‌ر راستیه‌ک که به‌شداری گۆڕان له حکومه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌کانی رێکخه‌ری گشتی له گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌نگی خۆی هه‌یه، که رێگریکردوه له تێکچونی زیاتری دۆخی کوردستان له ئاکامی لاسه‌نگی هێزدا. به‌ته‌نیشت ئه‌م ئامانجه گه‌ورانه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگی تریش هه‌ن ناشێت له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا فه‌رامۆش بکرێن، وه‌ک هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور، ئایندهی پرسی سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رۆکی هه‌رێم و پرسی نه‌وت.
بۆ خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دام هارکاتێک کۆده‌نگی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه سازکرا و په‌رله‌مانی کوردستان په‌سندی کرد ئیتر هیچ بوارێک بۆ ناڕه‌زایی یاسایی نامێنێته‌وه، ناڕه‌زایی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش هه‌ر ده‌مێنن و ئه‌مه دیارده‌یه‌کی سروشتیه له ده‌ربڕینی بیروڕای جیاوازدا.
پێم سه‌یره چه‌ند ده‌نگێک، ته‌نانه‌ت له‌ناو گۆڕانیشدا، له‌م دۆخه دژواره‌دا بانگه‌شه بۆ کشانه‌وه‌ی گۆڕان له حکومه‌ت ده‌که‌ن، گۆڕان، به‌هه‌مو که‌موکوڕی حوکمڕانی و فڕوفێڵی لایه‌نه‌کانی تر لێی و پشتگوێخستنی داوا ره‌واکانی، ناکرێت له ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌م دۆخه‌دا خۆی په‌راوێز بکات، زیاده بۆ ئه‌مه‌ش گۆڕان نه هێزی چه‌کداری خۆی هه‌یه و نه پاره و نه ئه‌و تۆڕه به‌هێزه‌ی په‌یوه‌ندی له ناوچه‌که و دنیادا تا بتوانێت ئه‌رکه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات، راکردن له‌و پهرسیاریهتیه مێژوییه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆ گۆڕان کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌رکاتێک دۆخه‌که هێور و ئارامتر بو ره‌وایه بیر له هه‌مو ئه‌گه‌ره‌کان بکرێته‌وه. گۆڕان له ئێستادا ته‌نها بزوتنه‌وه‌یه‌کی ریفۆرمخواز نیه، به‌ڵکو هێزێکی سیاسی سه‌ره‌کی بزافی کوردایه‌تیشه، بۆیه ده‌بێت گۆڕان هاوسه‌نگیه‌کی واقیعیانه له نێو ئه‌و دو هزره‌دا رابگرێت.
ئه‌مه سه‌ردێکی وردی مێژو و ئێستای ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ن، تێبینی ده‌کرێت هه‌ر کاتێک ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له که‌ش و هه‌وایه‌کی هێمن و متمانه‌دا به‌ڕێوه‌چون کاری باشیان لێکه‌وتۆته‌وه، وه‌ک له نمونه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی و راپه‌ڕین و ده‌ستور و حکومه‌تی بنکه‌فراوان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دۆخی ئێستای باشور. ئه‌م مێژوه بێ هه‌ڵه و هه‌ڵسه‌نگاندنی نادروست و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و نێوان لایه‌نه‌کان نه‌بوه. بۆ ئێمه‌ی کورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا گرنگترین ئه‌رکمان ئه‌وه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه نه‌ده‌ین و که‌ش و هه‌وا نه‌خوڵقێنن تا خوێنی کورد به‌ده‌ستی براکه‌ی برژێت. نمونه‌یه‌کی حوکمڕانیمان هه‌یه به‌خوێنی ده‌یان هه‌زار شه‌هید و ماڵوێرانی و کیمیاباران و ئه‌نفال ئاودراوه، وێرای که‌موکوڕی و گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری ده‌بێت وه‌ک بیبیله‌ی چاومان بیپارێزین و کار بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی و راستکردنه‌وه‌ی بکه‌ین. پێموایه ئه‌مه په‌یامی گۆڕانه که ده‌بێت به‌رده‌وام جه‌ختی لێبکه‌ینه‌وه.
منیش وه‌ک زۆربه‌ی گۆڕانخوازان هاوڕام که ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره گرنگانه ده‌نگی گۆڕان ببیسترێت، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه به‌رچاومان زیاتر روناکتر ده‌بێت و رێگه‌ش ده‌گیرێت له‌وه‌ی نان‌و پیوازی پێوه بخورێت.
|
|