چیا عه‌باس
دۆستایه‌تی كردن ونزیكیوونهوه له ئه‌مریكا كارێكی قورسه، كاتی خۆی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری ئه‌مریكا هینری كیسنجه‌ر له‌م بواره‌وه ووتویه‌تی: ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی ئه‌مریكا بكات ئه‌وا هه‌میشه مه‌ترسی شهر وله‌ناوبردنی له‌سه‌ره، ئه‌وه‌شی دۆستایه‌تی ئه‌مریكا بكات هه‌موو رۆژێك شه‌ته‌ك ده‌كرێت. ئه‌م ووته به‌نرخه‌ی كیسنجه‌ر قسه‌ی سه‌رده‌می شه‌ری سارده. ئێستاكه ئه‌مریكا تاكه زلهێزی دنیایه وله زۆر رووه‌وه ده‌ستی زۆر واڵا تر وجهزرهبهرتره له‌و زه‌مانه‌ی كیسنجه‌ر ئه‌و راستیه‌ی ووتوه.
ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه له ئه‌مریكا ووردبوبێتهوه تێده‌گا كه ئه‌و وڵاته ئۆقیانوسێكه له هێز ودهریاكه له گومان وروبارێكه له فرت وفێل وجۆگهلهیهكه له متمانه ودڵۆپێكه له وه‌فایی.
په‌یامی "كتاب وسوننه‌ت"
له‌دوای نه‌مانی شه‌ری سارد وبه‌تایبه‌تی دوای 11 سێبته‌مبه‌ری 2001 به‌شێك له ئاراسته نوێكانی ئه‌مریكا بونه‌ته ناوه‌رۆكێكی نه‌گۆراو بۆ سه‌رجه‌م سیاسه‌ت وكاره‌كانی وره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له‌سه‌ریان هه‌یه. جاران به‌پێی سات وكات ویاساكانی ململانێكان وگهمهكانی ئه‌و سه‌رده‌مه سیاسه‌ته‌كانیان داده‌رشت وهاوپهیهمانیهتی وكاریان ده‌كرد، ئێستاكه خه‌تمی "كتاب وسوننه‌ت" له په‌یام وسیاسه‌تی سه‌ركرده ده‌سه‌ڵاتداره كۆنسێرڤهتیزمه نوێكانی واشنتۆن به‌زه‌قی به‌رچاون.
جۆرج بوش پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی له‌خولی دووه‌مدا بۆ سه‌رۆك كۆمار له دانیشتنێكی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ چوار رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی وبیانی دا رایگه‌یاند كه ئه‌و په‌یامێكی هه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی كه بریتیه له كاركردن بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتا‌ر ودیكتاتۆر و سته‌مكاره‌كان وشه‌ری تێرۆر وپه‌یامی گه‌شه‌كردنی ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م نیشته‌جێبوانی زه‌وی.
ئه‌مریكا و عێراق
ئه‌مریكا یهكلایانه وبێ بریاری نێوده‌وڵه‌تی په‌لاماری عیراقی دا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی رژێمی سه‌دام چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ دروستده‌كات، دواتر ده‌ركه‌وت كه وانه‌بوه، ده‌بێت له مێشكی ده‌سه‌ڵاتداراندا هۆیه‌كی زۆر به‌هێز پاڵی پێوهنابن بۆ په‌لاماردانی عێراق وروخاندنی رژێمی سه‌دام وه‌ك یه‌كێك له سێ كۆڵه‌كه‌كانی محوه‌ری خراپی وسته‌م.
بابزانین ئه‌مریكیه‌كان چۆن باس له هێڵه گشتیه‌كانی سیاسه‌تی خۆیان له عێراق ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌م: شهر له عێراق شه‌رێكی پێویست ورهوایه، شكاندنی دوژمن له عێراق ئه‌گه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنه له ئه‌مریكا زۆر كه‌مترده‌كاته‌وه. ئه‌و تێرۆریسته‌ی خه‌ڵكی بێ تاوان له شه‌قامه‌كانی به‌غدا ده‌كوژێت مه‌به‌ستیشیه‌تی كه خه‌ڵكی بێ‌تاوان له شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی ئه‌مریكادا بكوژێت.
دووه‌م: په‌لاماری سه‌دام وروخاندنی رژێمه‌كه‌ی بۆ جیهان باشتر بوو و ئاسایشی ئه‌مریكاش بهرقهرارتر بوو.
سێیه‌م: ئه‌مریكا له عێراق سیاسه‌تێكی گرتۆته به‌ر كه پێكهاتوه له دابینكردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان وئه‌م پلانه‌ش به هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق جێبه‌جێكراوه بۆ ده‌رپه‌راندنی دوژمن له شوێنه قایمه‌كانی خۆی وئه‌م فشار وپالهپهستۆیه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه له‌شه‌ری دژ به تێرۆریزم. ته‌نانه‌ت له عێراق یه‌كه‌مین وفراوانترین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی دژ به رێكخراوی قاعیده وئوسامه بن لادن وتۆره تێرۆریستهكهی سازدراوه.
چواره‌م: رێگرتن له قاعده بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی داوه وده‌سه‌ڵاتی تیرۆری خۆی بۆ ئه‌و دیو سنوره‌كانی عێراق پهرهپێبسێنێت، یاخود ده‌ستی بگاته سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت له‌عێراق وبه‌وه‌ش بواری بۆ بره‌خسێت تا چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی ده‌ست كه‌وێت بۆ په‌لاماردانی ئه‌مریكا ودنیای دیموكراسی وئازاد.
پێنجه‌م: بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، ئه‌مریكا تیمه‌كانی بنیاتنانه‌وه‌ی پارێزگاكانی له عێراق زۆر زیادكردوه كه پێكهاتوون له پسپۆره سیڤیله‌كان وله سه‌رجه‌م 18 پارێزگاكانی عێراق كارده‌كه‌ن.
دروێنه‌ی سیاسه‌ت
له به‌ر رۆشنایی ئه‌م سیاسه‌ته رۆژی 31 ته‌موزی ئه‌مساڵ سه‌رۆك بوش باسی له پێشكه‌وتن له عێراق كرد و ووتی: له‌م مانگه‌دا هه‌واڵی هانده‌ر ودڵخۆشكهر له عێراقه‌وه هاتوه. توند‌و وتیژی كه‌مبۆته‌وه وهۆكاری زۆر گرنگی ئه‌م پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه سه‌ركه‌وتنی كامپانیای فشار وپاڵه‌په‌ستۆ ودهرپهراندنی تێرۆریستانه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی هێز وتوانای هێزه‌كانی عێراق، كه هه‌نووكه 192 به‌تالیۆنی به‌توانای هه‌یه كه 110 لێیان سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنن دژ به تێرۆریستان وتوندرهوهكان. له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بینیمان چۆن سه‌ركه‌وتوانه په‌لاماری گروپه توندره‌وه شیعه‌كانیان له به‌سره وعه‌ماره وشاری سه‌در دا. ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش جكومه‌تی عێراق خه‌ریكی ئۆپه‌راسیۆنه له هه‌ندێك به‌شی پارێزگای دیاله. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت وهێزهكانمان هاریكاریان ده‌كه‌ن. له‌چه‌ند مانگی داهاتووشدا عێراقیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌و جۆره ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیانه له هه‌موو عێراقدا. له‌گه‌ڵ باشبوونی باری ئاسایش له عێراق حكومه‌ته‌كه‌شی سه‌ركه‌وتنی سیاسی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ند یاسایه‌كی گرنگیان پهسندكردوه وسه‌ركرده‌كانی عێراق له ئاماده‌كارییان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان. بوش له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی: ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه بواری بۆ رهخسانوین كه ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له سیاسه‌تی
" گه‌رانه‌وه بهسهركهوتنهوه" مان، تا ئێستا چه‌ند یه‌كه‌ی شه‌رمان هێناوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سێ یه‌كه‌ی مارینیز. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران مالكی پێشكه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین بۆ دارشتنی چوارچێوه‌یه‌كی كاركردنی ستراتیژی. له‌كۆتاییدا ووتی: ئێمه میلله‌تێكین لهشهرداین، قاعده له عێراق هه‌ڵدێت به‌لام تێرۆریسته‌كان مه‌ترسیدارن.
به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا له‌عێراق وبۆجێبهجێكردنی سیاسه‌ته‌كانی بێجگه له‌وه‌ی كه هه‌وڵی داوه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق خركاتهوه وهاریكاری حكومه‌تی عێراقی بكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه دۆلاری رشتوه بۆئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون وئاماده‌ن كاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن. زۆر ئه‌سته‌مه بۆئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مریكا لای گرنگ بێت كێن ئه‌وانه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن به‌مه‌رجێك گوێرایه‌ڵی بێت وئه‌ملاو ئه‌ولا نه‌كات.
پاش چه‌ند مانگێك هه‌ڵبژاردنه له ئه‌مریكا وسیسته‌می دیموكراتی خه‌لیفه ناناسێت تا به‌رۆح وزه‌بری هه‌مان كتاب وسوننه‌ت حوكم بكرێت، به‌ڵام ئایا ئه‌مریكای ئۆباما یا ماك كه‌ین توانای ده‌بێت له‌م هاوكێشه سه‌پێنراوه لادات؟
ئێمه‌ی كورد له‌و به‌شه رزگاركراوه بچوكه‌ی باشوری كوردستان به حوكمی گۆرانكاریه‌كان له ئه‌مریكا نزیك بووینه‌ته‌وه وئه‌مریكاش به‌حوكمی رۆلی وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له عێراق وناوچه‌كه پێویستی كاتی به كورد هه‌بوه وهه‌یه.
تێگه‌یشتنی په‌یوه‌ندی نێوان دوو لایه‌نی ئه‌م دراوه كارئاسانی زۆرمان بۆده‌كات بۆ تێگه‌یشتنی گۆرانكاریه‌كانی ئێستا وئهگهره به‌هێزه‌كانی ئاینده‌ش.
ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیه دارژاوهی له‌سه‌ر بنه‌مای " نزیكبونه‌وه وپێویستی كاتی" ناچێته چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌كی سیاسی درێژخایانه‌وه ئه‌گه‌ر كورد شوێنی خۆی له هاوكێشه‌ی ستراتیژی باڵای ئه‌مریكادا نه‌سه‌پێنێت ونهچهسپێنێت.
نموونه‌كانی مێژوو
كاتێك شه‌ری سارد لهكاڵبونهوهدا بوو، دیواری به‌رڵین روخێنرابوو، زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات ویهكێتیی سۆڤیه‌ت تیك وپێك چووبوون وله قوراوی پریستۆریكای گۆرپاشۆف دا چه‌قیبوون، ئا له‌و ساتانه‌دا ئه‌مریكا هه‌نگاوی نا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نوێی پێگه‌ی ئێسرائیڵ، دۆستی گیان به‌گیانی خۆی، له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست. خاتوون مادلێن ئۆلیبرایت كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو رایگه‌یاند كه چیتر ئه‌مریكا له‌مه‌ر ئیسرائێل وكێشه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بدا پایده‌ر له ئاو نادات. به‌واتایه‌كی تر چیتر زیاتر وه‌ك پێشوو حساب بۆ ئیسرائیڵ له نێو تۆری به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئه‌مریكادا ناكرێت. ئه‌مه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه جوه‌كان ولۆبی زایۆنیزم له ئه‌مریكا به‌هێزترین وكاریگهریترین توانای فشاریان هه‌یه.
دواتر كه ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریكا كه‌وته ده‌ست كۆنسێرڤهتیزمه نوێكان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رمتر هه‌مان سیاسه‌تیان تا ئه‌م ساته‌ش له‌گه‌ڵ ئیسرائیڵ دا پهیرهوكردوه.
توركیای دۆستی دێرینی ئه‌مریكا وئه‌ندامی ناتۆ وده‌روازه‌ی خۆرهه‌ڵاتیی خۆرئاوا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌زیه‌ت دراوه وجاریش هه‌بوه ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه. هه‌رچه‌نده ئه‌م وڵاته ئه‌ندامی ناتۆیه وله‌دوای نه‌مانی شه‌ری سارد گه‌وره‌ترین سوپای ماوه‌ته‌وه له‌نێو ئه‌ندامانی ناتۆدا، به‌ڵام ئه‌مریكا بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك چه‌ك وتفاقی سوپاكه‌ی تازهنهدهكردهوه ویارمه‌تیه ئابووریه‌كانی بۆی كه‌مكردبوه‌وه وهانی ئه‌وروپای نه‌ده‌دا تا توركیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا وه‌ربگرن. ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ی له‌كاتی په‌لاماری عێراق له 2003 دا توركیا رێگای نه‌دا زه‌وی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سوپاكه‌یه‌وه به‌كار بهێنرێت بورغوی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا زۆر توندتر كرد وگه‌یشته ئاستێك كه ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی وشه‌قامی توركی به‌راشكاوی ناره‌زایی وبێزارییان له‌م سیاسه‌ته ده‌رببڕن.
كاتێك فه‌ره‌نسا وئه‌ڵمانیا وه‌ك دوو گه‌وره وڵاتی ئه‌وروپا ناره‌زاییان ده‌ربری له‌مه‌ر په‌لاماردانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بێئه‌وه‌ی بریارێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت، ئه‌مریكا زۆر به كوێخایانه وبێگوێدانه ئه‌و مێژووه درێژه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته‌دا، كه كۆڵه‌كه‌ی ستراتیژی ئاسایشی ئه‌وروپای خۆرئاوا وئه‌مریكا بوون له‌پشت هێڵی ئوراڵهوه، ئه‌وانی به پیاوه پیره‌كانی ئه‌وروپا ناوبرد. زۆر كارامه سه‌ركه‌وتووش بو له په‌راوێزكردنی رۆڵ وگاریگهری ئه‌و وڵاتانه له كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ولاوازكردنی شوێن ده‌ستیان.
ئه‌مانه نموونه‌ی زیندوون بۆ ره‌فتار وسیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌ناو جه‌رگی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی ئه‌ودا هاریكاریان كردوه ورۆڵی گرنگیان هه‌بوه. ده‌بێت به‌رامبه‌ر میلله‌تێكی بێده‌سه‌ڵاتی دابه‌شكراوی وبێ ده‌وڵه‌تی وه‌ك كورد یا وڵاتێكی كه‌لاوه‌ی وه‌ك عێراق چی بكات؟
كورد وره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا
له‌گه‌ڵ داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه و وه‌لامی توندی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و كاره، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌مه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن وهه‌ڵوێست ورهفتاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بوو به دووبه‌شی سه‌ره‌كیه‌وه:
لایه‌نێك پێی وابوو كه واشنتۆن بۆته سه‌نته‌ری بریاردان له دنیادا وپێویسته كورد به‌په‌له به سوود وه‌رگرتن له دوژمنایه‌تی مێژوویی له‌گه‌ڵ سه‌دام دا عه‌رزی خۆی له پایته‌ختی بریاردان بكات. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دووربینیه له عه‌قلیه‌تی هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانی كورد دا ده‌روازه‌كانی واشنتۆنی بۆ كورد زیاتر واڵا كرد كه جاران له درزهكانیشیهوه رێگا نه‌ده‌درا بۆ سه‌رنجدان وتێروانینێك. ئه‌م لایه‌نه به‌گشتی خۆشباوه‌ر وله ئیفۆریای لاوازبوونی سه‌دام دا وپساندنی ئه‌ڵقه‌ی گه‌مارۆی وڵاتانی ناوچه‌كه وبێئهندازهیی ده‌سه‌ڵاتی تاكه زلهیزی دنیادا هیوایه‌كی رۆمانتیكی وفانتازیایهكی سیاسی دارشتبوو.
لایه‌نی دووه‌م لای وابوو كه ئه‌مریكا شوێنی متمانه نیه وده‌سه‌ڵاتێكی بێئارامه. ئه‌م بۆچونه پشتئه‌ستوور به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی ئه‌مریكا له مێژووی كورد دا زۆر به ترس وحهزهرهوه وخۆماتكهرانه لای باشبوو له درزه‌كانی ده‌روازه‌كانه‌وه بروانێته ئه‌مریكا وچاودێری بكات. له‌نێو به‌رداشی ئه‌م دوو بۆچهنهدا وبۆماوهیهكی درێژ په‌یوه‌ندیه‌كانی لایه‌نی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هاردراوه وئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی ساڵه‌كانی شه‌ری ناوخۆ ودرێژه‌پێدانی بوه له كوردستان.
له دانیشتن ولێدوانهكانی كه به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا وبه‌ریتانیا وبه‌شداریكردنی توركیا وفه‌ره‌نسا به‌رێوه‌ده‌چوون بۆكۆتایی هێنان به‌شه‌ری ناوخۆ خاڵێكی زۆر سهرسورمێنهر به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له رێككه‌وتنه‌كه‌ی پاریس دا وتا راده‌یه‌ك له لێدوانه‌كانی ئیرلهندیشدا، ئه‌ویش ئه‌و وڵاتانه هه‌وڵیان داوه هه‌ر دوولایه‌نی شهر رێكبخه‌ن به دارشتنی پلانی چاره‌ی كێشه‌ی كورد له باشوور له‌كاتێكدا شه‌ری ئه‌وان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وپاره بوه له هه‌رێم وچاره‌ی كێشه‌ی كورد به‌رای ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا وئێستای له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م ره‌فتاره پارادۆكسانه له‌گه‌ڵ كورد ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و نارێكیه وپه‌رته‌وازه‌یی فیكری سیاسی سه‌ركردایه‌تی كورد بوه له‌مه‌ر ئه‌مریكا ورۆڵًی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا. به‌كورتی ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه له ده‌روازه‌ی نه‌ته‌وییه‌وه هه‌ر دوولا رازی بكات بۆ مه‌رامه‌كانی بێئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی له‌قه‌ره‌ی چاره‌ی ره‌وای ناوه‌رۆكی مه‌سه‌له‌ی كورد بدات. بۆچونی ئه‌وان بۆ كورد لهروانگای فانتازیای خۆیانه‌وه بوه بۆ ئه‌و عێراقه‌ی مه‌به‌ستیانه بیخوڵقێنن وشوێن وپایه‌ی كورد له‌و عێراقه‌دا.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ته‌نانه‌ت له كۆنگره‌ی ئۆپزیسۆن له له‌نده‌ن له كۆتایی 2002 دا نه‌یتوانی یه‌ك په‌یامی یه‌كگرتوو بدات به‌گوێی ئه‌مریكیه‌كاندا، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می رێككه‌وتنی واشنتۆن به‌سه‌ر پهرشتیكردنی ئه‌مریكا خاتوون مادلین ئۆلبرایت زۆر به راشكاوانه هه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی كوردی له‌و جیاوازیه جه‌وهه‌ریه به‌ئاگا هێنابوه‌وه، كاتێك به هه‌ردوو به‌رێزان مام جلال وكاك مه‌سعودی ووتبو: كارێك مه‌كه‌ن عێراق بهروژێنن یا ئێران ده‌ست له كاروبارتان وه‌ردات وله خۆشتانه‌وه به ته‌نیا بریاری شهر وئاشتی مه‌ده‌ن.
له‌دوای روخاندنی سه‌دام وله‌زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكیه‌وه ئه‌و جیاوازی وملمڵانێیانهی سه‌ركرده‌كانی كورد باسیان لێكراوه وئه‌مه‌ش له پراكتیكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی هه‌بوه له‌مه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ وناوچه‌كه وله‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عه‌ره‌بی له عێراقیشدا.
ئه‌مریكا وههنووكهی كورد
دوا گرژی وقه‌یرانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان وده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی له حكومه‌تی عێراق له كاتیكدایه كه ئه‌مریكا خه‌ریكی پێداچوونه‌وه‌یه به سیاسه‌ته‌كانی له عێراقدا وبه‌تایبه‌تی له‌مه‌ر كورد، هۆكاره‌كانی ئه‌م پێداچونه‌وه‌ش له‌م خاڵانه‌دا كۆده‌بنه‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م ده‌رگای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردایه. پاش هه‌شت ساڵ له‌حوكمی حزبی كۆماریه‌كان وهه‌ڵگیرساندنی سێ شه‌ری زۆر گه‌وره له ئه‌فگانستان، عێراق وجه‌نگی دژه تێرۆر له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا، كۆماریه‌كان تووشی ره‌خنه وناره‌زایی توند بونه‌ته‌وه له‌ناو ئه‌مریكادا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وانه‌ی كۆماریشین ده‌نگی ناره‌زاییان ده‌ربریوه له سیاسه‌تی ئیداره‌ی بوش. دیموكراته‌كان له كامپانیای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌خه‌ستی كارتی عێراق دژ به كۆمارییه‌كان به‌كارده‌هێنن. بۆیه لای ئیداره‌ی بوش وحزبه‌كه‌ی گرنگه كه گوێ له ده‌نگه ناره‌زاییه‌كان بگرێت و وبۆ رای گشتی ئه‌مریكی وای پیشان بدات كه شهر وكوشتن وئه‌و هه‌موو ده‌یان ملیار دۆلاره‌ی ئه‌مریكیه‌كان به زایع نه‌چوه و عێراق كه‌وتۆته سه‌رپێی خۆی له‌بواری ئاساییش وتوانای سه‌ربازی وههڵساندنهوهی ئابووری وحوكمرانی دیموكراتیه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند یاسایه‌ك له عێراق بۆ ئه‌مریكا زۆر گرنگن په‌سند بكرێن، له‌وانه پرۆژه یاسای هایدرۆكاربۆن (نه‌وت وگاز) ویاسای هه‌ڵبژاردنی پاریزگاكان ورێككهوتنی ستراتیژی نێوان عێراق وئه‌مریكا. له‌سه‌رجه‌م ئه‌م سێ خاڵه‌دا فشاری ته‌واویان خستۆته سه‌ر كورد بۆ په‌سه‌ندكردنیان به شه‌رت ومه‌رجی ئه‌وان. به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئاماده‌یه به ئاراسته‌ی ئه‌مریكیه‌كان ره‌فتاربكات.
دووه‌م: دوای پێنج ساڵ له روخاندنی رژێمی سه‌دام له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وهه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌رێوه‌بردنی دهوڵًهت وئاسایش وسوپا وبودجه‌ی وڵات ده‌درێته ده‌ستی عێراقیه‌كان. راسته به‌هۆی كامپانیای پاڵه‌په‌ستۆ ودهرپهراندنی تێرۆریسته‌كان له‌پاش دروستكردنی "سه‌حوه " و گروپه كۆنه‌كانی تێكده‌ر له "ئه‌بنائی عێراق" سه‌ركه‌وتنی كاتی به‌ده‌ست هێنراوه، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوی زۆر ماون بۆ ئه‌وه‌ی عێراقیه‌كان لایان مه‌به‌سته بكرێت. ئه‌م تاكتیكانه له‌نێوان ئه‌مریكا وئه‌و گروپانه‌دا بوه نه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق دا، بۆیه ئه‌مانیش داوای زۆرتریان هه‌یه وتا ئێستا دڵنیانین له نیه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكیه‌كان. جگه له‌مه‌ش له دوو و سێ ساڵی یه‌كه‌می حوكمرانیدا زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵات وپاشكۆكانی له به‌غدا خه‌ریكی دوو شت بوون: گه‌نده‌ڵی وكوشتن. رای گشتی ئه‌مریكا وئۆپزسیۆنهكانی ئیداره‌ی بوش ئۆباڵی ئه‌م به‌ره‌ڵڵاییه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئیداره‌ی بوش وته‌نانه‌ت هه‌ندێك له سیناتۆره كۆمارییه‌كان ورۆژنامهگهره كۆنسێرڤیتهكانیش داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا حهدێكی بۆ دابنێت ودڵنیایی گروپه‌كانی سوننه وعهشایرهكان بكات.
سێیه‌م: به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی، به‌تایبه‌تی رایس وگێتس وحاشیهكانیان، لایان وایه كه كورده‌كان هه‌ندێك سنووریان به‌زاندوه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وان له‌عیراق وناوچه‌كه دروستكردوه. له‌وانه گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت، په‌یداكردنی ده‌سه‌ڵاتی حزبی وسه‌ربازی وئابووری له ناوچه‌كانی ململانێ له كوردستان، پێداگرتن له رێژه‌ی كورد له بودجه‌ی عێراق وله‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه گه‌مه سیاسیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تری عێراق و وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئێران.
چواره‌م: بێجگه له‌م هۆكار وفشارانهی ناوخۆی ئه‌مریكا وعێراق، وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی سوننه وتوركیا فشارێكی زۆریان خستۆته سه‌ر ئه‌مریكا بۆئه‌وه‌ی هه‌م " ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی" عێراق له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت وبرا سوننه‌كانی عێراق له مه‌رحه‌مه‌تی خۆی بێبه‌ری نه‌كات و ئه‌و "زیادرۆییهی" كورد سنورداربكات وته‌وژمی بوژاندنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی دابمركێنێته‌وه.
پێنجه‌م: رژێمی ئیسلامی ئێران بۆته دركێكی زۆر ئازارده‌ر له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی ئه‌مریكا وبهرژهوهندیهكان خۆی ودۆسته‌كانی له ناوچه‌ی كه‌نداو وخۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست. عێراقێكی لاواز كه ئه‌مریكا باڵا ده‌سته تێدا خزمه‌تی ئه‌مریكا ناكات وعێراقێكی به‌هێز به‌ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌وه كاتێك لهخزمهتیدایه ئه‌گه‌ر بتوانێت ئه‌زموونی ئیبسلامیهكانی توركیا له عێراقیشدا دووپات بكاته‌وه. ئێرانیش له‌لای خۆیه‌وه هه‌روا نه‌وه‌ستاوه وته‌نها سه‌یربكات. ئه‌گه‌ره‌كانی كاریگه‌ری له‌عێراقدا كه‌مبونه‌ته‌وه پاش لێدانی میلیشاكانی سه‌در وهێزه‌كانی تری شیعه‌ش له‌عێراق ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات وتوانایانهی به‌رده‌ستیان له حوكمرانی عێراقدا هه‌روا ناگۆرنه‌وه به‌چه‌ند وهعزێكی مه‌زهه‌بی له ته‌هران وقومهوه. ئه‌وانیش حسابێك بۆ دوارۆژی خۆیان له‌و عێراقه بێسه‌ر وشوێنه‌دا ده‌كه‌ن. بۆ رازیكردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی وتوركیا وتا راده‌یه‌كیش ئه‌مریكا گرژی وتوندی له هه‌رێم وناوچه‌كانی تری كوردستان ده‌خوڵقێنن به بیانوی جیاجیاوه وبه‌مه‌به‌ستی پیشاندانی ده‌سه‌ڵات وهێزی خۆیان كه پێویسته حسابیان بۆ بكرێت.
كورد چی بكات؟
هه‌ن حه‌ز ده‌كه‌ن هۆكاره‌كانی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستان بگه‌رێننه‌وه بۆ سودفه وكاری تاكره‌وی وحه‌سودی وپێشیان باشه چاوهزارێكی قه‌به له دره‌وازه‌ی هێلی شین‌دا بكوتین بۆ نه‌فره‌تكردن له چاوی خراپ.
ئه‌سته‌مه ژیانی سیاسی كورد به‌م پێكهاته‌ی ئێستای بتوانێت وه‌لامێكی ئاسانی بۆئه‌م پرسیاره هه‌بێت، بۆیه به‌ناچاری ته‌نها رێگا په‌نای بۆده‌به‌ن ده‌ستور وپره‌نسیپی ته‌وافقه.
راسته ده‌ستور كتاب وسوننه‌تی هه‌مو وڵات ودهوڵهتێكه، به‌ڵام له وڵاتێكدا كه هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كسانی وبه‌نیه‌تی پاكه‌وه په‌یره‌وی ده‌ستور ویاساكان بكه‌ن. من چی بكه‌م له یاسایه‌ك له ناوچه‌ی سه‌وز په‌سند ده‌كرێت وله ناوچه سوره‌كان هیچ په‌یره‌وێك ناكرێت. گوناهی كورد نیه كه له‌و كه‌لاوه‌یه‌ی به‌ناو عێراقه چه‌ندین سواڵكه‌ری سیاسی وه‌ك قارچكی به‌هاران سه‌ریان هه‌ڵتۆقیوه وبونه‌ته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات وده‌ستورێكی سه‌قه‌ت وپهككهوتو. ده‌ستور ویاسا بۆ مرۆڤ دانراون، له وڵاتێكدا نرخی ژیانی مرۆڤ له نزمترین ئاستدا بێت ئیتر ده‌ستور ویاسا ده‌توانن چ كاره‌بن؟
شهركردنیش بۆ كورد خراپه وبهزهرهرێكی زۆر ده‌شكێته‌وه ومه‌ترسی ته‌واو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته‌كان دێته گۆرهپانهكهوه.
دیالۆگ ولێدوان وتهوافق كه سه‌ركردایه‌تی كورد زۆر هیوای پێبه‌ستوه سیاسه‌تێكی دروسته به‌ڵام له نهسجی خه‌یاڵ وفه‌نتازیای سیاسیه‌وه‌یه، چونهكه واقیعی سه‌ر زه‌وی شتێ ترمان پیشان ده‌ده‌ن.
پشتئه‌ستووری به ئه‌مریكا ونه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی پاشهاتمان ده‌بێت وئێستاش وه‌ك كیسنجه‌ر ووته‌نی هه‌موو رۆژێك به هیلاكمان ده‌به‌ن.
گۆرانكاری ورووداوهكان رۆژبه‌رۆژ پاشه‌كشه‌مان پێده‌كه‌ن وسهركردهكانمان وه‌ك ئامۆژگاریه‌كانی شێخ بۆمان راكردنه به‌دوای ئه‌و ده‌ستوره سه‌قه‌ته وتهوافقه شه‌له‌ی له نوشته ودوعاكانی ده‌چن. كورد به‌و جۆره قسانه نه تینیویه‌تی ده‌شكێت ونهجارێكی تر ده‌سته‌مۆ ده‌بێت. ئه‌مانه وه‌ك راكردن وایه به‌دوای سه‌رابدا.
پێوسته كورد له هاوكێشه‌ی ئه‌مریكادا وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك شوێن وكاریگه‌ری خۆی بسه‌پێنێت وبچهسپێنێت ونه‌ك ته‌نها وه‌ك به‌شێكی گوێرایه‌ڵ له عێراقێكی كه‌لاوه‌دا. پێویسته كورد له باشووری كوردستان قوڵایی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی سه‌ر له‌نوێ بدۆزێته‌وه وبیخاته گه‌ر چونكه عێراق قوڵایی هیچ میلله‌ت وتاقم وگروپێك نه‌بوه وناش بێت.
تو بلێی كشانه‌وه‌مان له حكومه‌تی مالكی كورد ته‌فروتونا بكات ولهبرسیدا بمرین؟ خوا وده‌سه‌ڵاتدارانی دنیا ده‌روازه‌كان به رووماندا دابخه‌ن؟ تۆ بلێی ئه‌م هه‌موو جار وهه‌رایه بۆ ده‌ستور وتهوافق دڵی "برا" و " دوسته" ئهزیزهكانمان تۆزێك نه‌رم كات وههڵنهكوتنه سه‌رمان؟ كه‌ی بوه له دنیادا بۆ مافی ره‌وای خۆت ئه‌م هه‌موو پێچ وپه‌نایه بگریته‌به‌ر؟ ئه‌وه كاری سه‌ركرده‌ی كارامه وئازا نیه له كاتێكدا میلله‌تێك ده‌یان ملیۆن نه‌فه‌ر ئاماده‌یه بۆ ئه‌و مافانه‌ی خۆی هه‌موو خه‌بات وپشتگیریهك بكات. ئایا ئه‌م خولاندنهوی مهكۆكیانهی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانمان له پینهوپهرۆی بێده‌سه‌ڵات وپیرێژنهكان ناچێت؟
پێویسته كورد بایه‌خی سه‌ره‌كی خۆی له ناوه‌رۆكی كێشه‌كه‌دا سه‌رف بكات نه‌ك له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی. بۆیه پێویسته به راشكاوی به مالكی وده‌ست وپێوهندهكهی وبه ئه‌مریكاش بوترێت كه چی زیاتر ئاماده نین به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بین وزۆر سوپاس وشایستهیان بكه‌ین بۆ هه‌موو هاریكاری وبهدهنگ هاتنه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام ئێمه‌ش وه‌ك میلله‌تێك سنوری نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌یه وكه‌س بۆی نیه بازی به‌سه‌ردا بدات. ئه‌وكات ئه‌مریكا له نیه‌تی جدی ئێمه تێده‌گات، ئێستا هه‌روه‌ك بووكهشوشهی شانۆگه‌ری منداڵان كه ئاكته‌ره‌كه به تاو دهیجۆڵًێنهتهوه تێمان ده‌روانن.
|