چیا عه‌باس
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن له باشوری كوردستان، لایه‌نه حیزبیه‌كان، ته‌وه‌ری باسكردنهكهمه، له‌رێگه‌ی ئۆرگانی حیزبی ورۆژنامه وئامرازه‌كانی راگه‌یاندنی خۆیانه‌وه وه‌ك شاره مێروله‌یه‌كی په‌نگخواردو ده‌روازه‌ی ده‌ربازبونیان بۆ واڵا كرابێته‌وه وروژاون وبێئۆقره وبه‌په‌له وههناسهبركێ به‌درێژایی تولهرێی كاروانه‌كه‌یان گوزه‌رده‌كه‌ن.
هێشتا به فه‌رمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌كردوه، به‌ڵام حیزب له هێرش بردن وپهلامارداندایه . ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی حیزبی چه‌ند سیمایه‌ك پێكهاته‌كانی روخساره‌كه‌ی دارشتوه:
یه‌كه‌م: دژایه‌تی نه‌ك ململانێ
میدیای "حیزبی" به نه‌فه‌سێكی دژایه‌تیكردن سه‌نگه‌ری له میدیای "ئه‌هلی وئازاد" گرتوه، به‌ناوی "حیزب وسه‌ركرده وخێروبهرهكهت ورهحمهت وشه‌فاعه‌تیان" ه‌وه و"فه‌زڵی شۆرشگیرانه وشۆرشگیرهكان" وله‌سایه‌ی
" خه‌باتی مێژو " یه‌وه، وبه پاساوی پیرۆزی وپاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانه‌وه شه‌و ورۆژ هه‌مان میلۆدیا كۆنه‌كه‌یان به گوێماندا ده‌خوێنن.
به‌لای میدیای (حیزبی) ه‌وه میدیای (ئازاد) شوڵی لێهه‌ڵكێشاوه وشه‌ل وكوێرم ناپارێزم ئاسایی كه‌وتۆته جه‌سته‌ی حیزب وسه‌ركرده وحكومه‌ت وئه‌زمون، سنوره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی به‌زاندوه وئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن له‌دنیادا بێ وێنه‌یه‌و ودژه به كۆڵه‌كه وسنوره‌كانی دیموكراسیه‌ت. جیاوازی نێوان ئه‌و دو لایه‌نه له‌وه‌دایه گه ئه‌وه‌ی حیزب ئاشكرایه وپێش روكعهت بردن قیبله‌ی بۆده‌ست نیشان كراوه ولایه‌نی تریش سه‌رجه‌م ئاراسته‌كانی بیری ئازاد قیبلهیهتی، بۆیه بیری حیزب وههڵگرهكانی نامۆن به‌م فره قیبلیهیهی بیر وئیراده‌ی ئازاد. ئه‌وان ئاینده وراستیه‌كان ته‌نها له رۆشنایی قیبله و" رسته‌كانی قورئانی" نوێژه‌كانی خۆیاندا ده‌بینن.
له‌دنیای دیموكراتیه‌تی راسته‌قینه‌دا یه‌ك میدیای حیزبی نادۆزیته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی لای خۆمان. بۆ نمونه پارتی كاری به‌ریتانی رۆژنامه‌ی حیزبی خۆی هه‌یه بۆ ئه‌ندامه‌كانی ده‌ری ده‌كات، نه‌ك رۆژانه سهرومێشكی ئینگلیز به پرۆپاگه‌نده‌ی حیزبی له‌رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆن ورادیۆ ورۆژنامه وگوڤار وبڵاوكراوهوه هه‌راسان كات. ئه‌وه‌ی لای ئێمه كۆپی سیسته‌مه تۆتالیتا‌ر ودكتاتۆر وبهسهرچوهكانی دنیایه. میدیای حیزبی لای خۆمان گوێرایه‌ڵ وبه‌ندی ئه‌فسونه‌كانی سه‌ركرده‌كان وحیزبه وتوانای یه‌ك رۆژ گوزه‌رانی بێ گیرفانی حیزب نیه. كه‌س رۆڵی میدیای حیزبی نهسریوهتهوه، به‌ڵام پێویسته سنوره‌كانی به یاسا وبه‌پێی پێره‌وكردنی پرنسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت وكۆمهڵگای مه‌ده‌نی ده‌ست نیشان بكرێن.
ناوه‌رۆكی ئه‌م هه‌ڵمه‌ت وهێرشهی حیزب له ئاوات وخواستی هه‌ڵگرانی به‌رده‌كانی نزا ده‌چێت كه‌ئه‌گه‌ری هاتنه‌دی ئاواته‌كانیان خستۆته ئۆباڵی ئه‌و خوا وئایینهی باوه‌ری پێده‌كه‌ن، به كورتی وكوردی بۆ قه‌زا وقه‌ده‌ری به‌جێده‌هێڵن.
له‌هه‌موی سه‌یرتر ئه‌م هێرشی دژایه‌تیكردنه به‌شداربوانی هه‌مه ره‌نگه‌ی له‌خۆگرتوه وهه‌ر هه‌موشیان بۆ یه‌ك ئامانج سه‌ماكانی ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر "مه‌رقه‌دی پیرۆزی" هه‌ڵبژاردن نمایش ده‌كه‌ن. سه‌مای "نه‌مر" ی وسه‌مای "پیرۆز" ی وسه‌مای " ره‌وایی مێژویی" وسه‌مای " مه‌ترسی ده‌ره‌كی" وسه‌مای "......" تاد.
له نێو ئه‌و هێرشكهرانهدا وله هه‌مویان زه‌قتر ئه‌و پێنوسه سوره كاڵبوهوه لهرزۆكانهن كه به‌درێژایی بونیان كۆیڵه‌ی شازاده وسیمبۆڵه ده‌ره‌كیه‌كان بون، له‌ساتێكدا سه‌رقافڵه‌ی دوژمنان وهاوكاری داگیركه‌ر وهه‌ڵگری فیكره روخێنهرهكان بون، كه‌چی ئه‌مرۆ وپێش هه‌ڵبژاردن خۆیانمان لێده‌كه‌ن به په‌پوله‌ی دیموكراسیه‌ت ومافی مرۆڤ وه‌عز به خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانی شۆرش ومیلله‌ت ده‌ده‌ن چۆن ئه‌م هه‌رێم ومیلله‌ت وئه‌زمونه تێك نه‌ده‌ن.
ئه‌وانه هه‌میشه بیریان لای تێكدان وروخاندنه، نه‌ك چۆن به‌یه‌كه‌وه وبه ئاراستهیكی دیموكراسیانه باشتری كه‌ین. ئه‌م جۆره عه‌قڵانه به‌رهه‌می سیسته‌م ومێسۆدیكی تێكچونن وشلهژاون وسه‌ریان لێ تێكچوه وتیرهكانی كهوانیان به تاریكیه‌وه ده‌نێن.
دوه‌م: خۆشكردنی زه‌مینه‌ی گرژی وئاڵۆزی
حیزب له هێرشكردندایه، هێرشكردنه سه‌ر میدیای ئازاد، هێرشكردنه سه‌ر ریفۆرمیست وریفۆرمخوازهكان وههڵگرانی به‌رنامه‌كانی گۆران. ململانێكردن له سنوری ئاداب وپێوه‌ره‌كانی شارهستانیهتدا بۆ پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كانیان كارێكی ره‌وایه. سه‌ركرده‌كانی حیزب، كه زۆربه‌یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 ساڵ زیاتره له پله‌و وپۆستی خۆیاندا چه‌قێنراون وهیچ شنه‌بایه‌كی دیموكراسیه‌ت وگۆران ئه‌وانی نه‌گرتۆته‌وه، دێن له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا خۆیانمانیان لێكردوه به پارێزه‌ر ودابینكهری دیموكراسیه‌ت.
به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون، هه‌ندێك له كاراكتارهكانی حیزب، زیاتر به ئاراسته‌ی توندوتیژی ولهیهكترازانی زیاتر وگهرمكردنی گۆره‌پانی شهر قسه وره‌فتاری ناپرسانه ودژ به به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان كارده‌كه‌ن. له پرنسیپه به‌رزه‌كانی دیموكراتیه‌ت كهمنهكردنهوه وبچوك نه‌كردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی تره ودابینكردنی هه‌مان ماف بۆ هه‌مو لایه‌ك وبه تایبه‌تی ئه‌ركی لایه‌نی ده‌سڵاتداره كه ئاسایش وئارامی هه‌مو لایه‌ن وكهش وههواكه دابین كات. به‌ڵام لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لای خۆمان زۆر باش ده‌زانێت كه له هه‌ڵبژاردنێكی هێمن وشهریفدا متمانه‌ی خه‌ڵك پێیان رو له لاوازبونێكی به‌رچاوه، بۆیه له‌رێگه‌ی سازدان وخۆشكردنی زه‌مینه‌ی توندوتۆڵی وههرهشهكردن وچاو سوركردنه‌وه وپێشێلكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌كه‌وه خه‌ڵكی بتۆقێنن به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری توندی به‌رپابونی شهر له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا هه‌یه وباشتره خه‌ڵكی ده‌نگ به‌وان بده‌ن تا كاره‌سات رونه‌دات وله‌لایه‌كی تره‌وه نه‌یارانی خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا بهرۆژێنن تا بهرامبهربونهوهكه ده‌ست پێبكات وبیانویه‌كی باشیان به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ خۆشكردنی زه‌مینه‌ی ئاژاوه وشهر.
ئه‌وانه زۆربه‌ی كات له گۆره‌پانی شهر وناخۆشی وئاڵۆزیدا خۆیان وه‌ك خۆیان مه‌به‌ستیانه به‌دڵه وده‌توانن كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆیان بكه‌ن وبیان پارێزن.
لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات لای وایه كه ئه‌گه‌ر به ده‌نگ نه‌یبه‌نه‌وه با به شهر ومه‌رافه بێت، چونكه به‌بۆچونی خۆیان ئه‌وان هه‌روا به‌ئاسانی نه‌گه‌یشتونه‌ته لوتكه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستایان ومیلله‌ت زۆر قه‌رزاریانه. ئه‌وان كاروكرده‌وه ناشیرین وقێزهوهنهكانی خۆیان له مێژو وله دوای راپه‌رینه‌وه به‌لادا داوه ونای بینن ولایان وایه میلله‌ت ئه‌وه‌نده ساده ونهفامه ئه‌و مێژوه‌ی ئه‌وانی له‌بیر كردوه.
سێیه‌م: تیرنان به تاریكیه‌وه
هێرشی حیزب كه‌سێك یا گروپێكی دیاریكراوی به‌ناو نه‌كردۆته ئامانج. بۆیه زۆر كوێرانه قسه‌ی خۆیان به ته‌م وڵیڵی ئاراسته ده‌كه‌ن به هه‌وادا (به‌ڵام مه‌به‌ستیان لای هه‌مو كه‌سێك رون وئاشكرایه). هۆكاری ئه‌مه‌ش زۆر ئاشكرایه، ده‌سه‌ڵات ترسی لێنیشتوه له‌مه‌ر به‌یانكردنی ره‌فتار وسیماكانی یه‌ك به‌یه‌كیان به به‌ڵگه ودۆكیۆمێنتهوه، هه‌ر له‌مێژودا وله‌و ساته‌وه‌ی له‌باشوری كوردستان حوكم ده‌كه‌ن. ئه‌م سیما ورهفتارانه هه‌مو مێژوییان ده‌گرێته‌وه وله هه‌مو رویه‌كه‌وه، بۆیه خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئه‌و جۆره ملمڵانێیه ناده‌ن، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێت تێدا شه‌رمه‌زار ده‌بن.
هێشتا پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێنه‌كردوه وله زاری میدیای حیزبی جیاجیاوه ده‌یان هه‌ره‌شه وچاوسوركردنهوهی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ریان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات تۆماركراون وپێویسته بدرێن به‌لایه‌نه بیانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان تا به وردی ئاگایان له كه‌ش وهه‌وای " دیموكراسیه‌ت " بێت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی ئه‌وه‌نده شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن وده‌یانه‌وێت دنیای ده‌ره‌وه‌ی پێ دڵنه‌وا بكه‌ن.
چواره‌م: یه‌كێتیی وسهرسوری به‌ر له‌شكر
مایه‌ی سه‌رسورمان وپرسیاره كه میدیای یه‌كێتیی خۆی كردۆته سهرسوری به‌ر له‌شكری ئه‌م هێرشه‌ی حیزبه‌كان وبه‌ناوی ئه‌وانی تریشه‌وه تیره‌كانی دژایه‌تیكردن ده‌هاوێژن، پاساویان "رێككه‌وتنامه‌یه‌كی ستراتیژ" یه كه زۆرتر له مه‌ته‌ڵ ده‌چێت وه‌ك دۆكیومێنتێكی سیاسی كه ده‌بێت میلله‌ت لێی به‌ئاگا بێت وخاوه‌نی بێت.
له مێژه‌وه وبه‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می خه‌باتی رۆژه هه‌ره سه‌خته‌كانی خه‌باتی مبللهتهكهماندا، میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناسرابو به كاریگه‌رترین وبه‌تواناتر وبه دڵسۆزترین ده‌زگای راگه‌یاندن له مێژوی بزافی كوردایه‌تی دا. له سه‌ختترین رۆژانی خه‌باتدا له ژێر كه‌پرێك وبه رۆنیه وماشێنێكی چاپكردنی زه‌مانی تهقیانوس وبه هیمه‌ت ودڵسۆزی كادر وپێشمه‌رگه لێبوردوهكانی وله‌ژێر ره‌حمه‌تی توپ‌باران ومردندا ده‌نگی زوڵاڵی شۆرشێكی نوێیان به میلله‌تێك ده‌دا وهیوای نه‌ته‌وه‌یه‌كیان زیندو رادهگرد. خۆشبه‌ختانه وله‌سایه‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌ماندا هه‌نوكه ئه‌و میدیا حیزبیه له‌روی توانا وتهكنیكهوه بۆته قه‌واره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره ومۆدێرن كه هه‌مو كون وقوژبنێكی دنیای گۆتۆته‌وه. به‌ڵام مه‌خابن له ناوه‌رۆكدا ئه‌و ده‌زگایه به ویسته ره‌شه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان هه‌مو تیره‌كانی كه‌وانی خۆیان ئاراسته‌ی سنگی بنیاتكهران وماندوبوانی ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌و میدیایه ده‌كه‌ن. هه‌مو خیانه‌ت ودزی وماڵوێرانی له‌ناو بزافی كوردایه‌تی له باشوردا كراوه له‌بیر كردوه وخه‌ریكی ئه‌نجنینی هاورێ وهاوخهباتهكانی خۆیانن كه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ته‌نها جیاوازن له‌وه‌ی هه‌ڵگری بیری ریفۆرم وگۆرانن به ئاراسته‌یه‌كی مه‌ده‌نی دیموكراسیانهدا. لایان وایه هه‌رچی خه‌تمی كوردایه‌تی وبه‌ڵگه‌نامه‌ی پاكیه له‌وانه ده‌ردرچێت ومۆر ده‌كرێت. ئه‌م ره‌فتار وهه‌ڵوێسته دكتاتۆر ئاساییانه دژه به هه‌مو پرنسیپێكی دیموكراتیه‌ت وبنه‌ماكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وبۆنی نیه‌تی زۆر خراپی لێوهدیت.
له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا هه‌مو شتێك ره‌وا نیه، ئه‌م په‌لاماردانه حیزبیه‌ی ئێستا بانگێهێشێكه بۆ قۆرخكردنی ئاینده به گۆرانی راستیه‌كانی رابورد و‌ئێستا.
میلله‌ت به په‌رۆشه‌وه چاوه‌روانی هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌یه، چاوه‌روانه به‌رێگه‌ی دیموكراسی وهێمنانه گۆرانكاری وچاكسازی وراستكردنهوهی لاده‌ره‌كان بریاری خۆی بدات. هه‌ڵبژاردنی داهاتو به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوتر كه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ناوه‌رۆكه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی پێكهَێنابو ومیلله‌ت ئه‌زمونێكی به‌رچاوی نه‌بو له‌گه‌ڵ حیزبه گه‌وره‌كاندا، ئه‌مجاره به هات وهاوار وههرهشهكردن ودۆگمای نه‌ته‌وایه‌تی ناتوانن میلله‌ت له‌خشته به‌رن، هه‌روه‌ها سیما وروخسار وكار وكرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبی وحكومه‌ت بۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌نده رون وبهرچاون پێویست به‌هیچ كامپانیایهك ناكات تا دهمامۆكی سه‌ر ده‌موچاویان فرێبدرێت. میلله‌ت ئاشنایه به ره‌فتاریان، بیره‌وه‌ری میلله‌ت له‌گه‌ڵیاندا به تاڵی وئه‌زمونی ئازارده‌ر ته‌نراوه. بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ده‌بێ زۆرتر هه‌ڵبژاردنی كاراكتارهكان بێت نه‌ك دۆگمای حیزبی وخواست ونیه‌تی هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارن كه له‌پشت په‌رده‌ی حیزب وخه‌بات ومێژودا پێكهاته ناشیرین وقێزهوهنهكانی روخساریان شاردۆته‌وه.
|