چیا عه‌باس
ماوه‌یه‌كه، به‌تایبه‌تی دوای شكستی 25/7 ، ده‌مراست و "مونه‌زیر" وته‌بێژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی تیره‌كانی كهوانیان ئاڕاسته‌ی لیستی گۆڕان وبه‌تایبه‌ت به‌رێز كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌ن و ورۆڵیان به‌جۆرێكی تیاتراڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن، تا له‌خه‌ڵكی بگه‌یه‌نن هۆكاری سه‌ره‌كی شكستییان ئه‌و لیسته وسه‌رۆكه‌كه‌ی بوه.
ئه‌م كۆشش وتهقهڵڵایانه له هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانی مه‌لێكی باڵشكاو وبریندار ده‌چێت، كه مه‌یلی فرینێكی ئاسایی هه‌بێت. زۆر ئاساییه ئه‌و مه‌له پهككهوتوه فریای خۆی بكه‌وێت وتامه‌زرۆی هه‌ڵساندنه‌وه وفرێنێكی بی ئازار وبێ كه‌وتنه‌خواره‌وه بێت.
زۆر ئاساییه ده‌سه‌ڵات وسودمهندهكان لێی به‌رگری له‌خۆیان وبۆچونهكانیان وكاره دروست ونادروستهكانیان بكه‌ن. به‌رگریكردن وهه‌ڵساندنه‌وه وخۆپاراستن به‌هره‌یه‌كی سروشتیه، ئاینداره‌كان بۆئه‌و مه‌به‌سته پشت به خوا وكتابه پیرۆَزهكهیان ده‌به‌ستن، عه‌قائیدیه‌كان به هێز وگروتینی بیروباوه‌ر، لیبراڵ وئازادهكان به دیموكراسیه‌ت، نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به پیرۆز وره‌وایی بزافهكهیان ورهتڵهكانی دكتاتۆر به سه‌ركرده ورابهره نه‌مره‌كانیان ..تاد.
من ویستومه ودهشمهوێت گوناهباران وتاوانباران له شكستیه‌كانی یه‌كێتیی ومیللهتهكهمان بخرێنه ژێر زه‌بری هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه‌ی پێنوسهكانهوهوه ومێژوش دادپه‌ره‌وه‌رانه و به ویژدانه‌وه حوكمی خۆی بدات.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌ڵقه‌كانی زنجیره‌ی چه‌مكی شكستی یه‌كێتیی به‌یه‌كه‌وه گرێبده‌مه‌وه.
یه‌كه‌م: لایه‌نی رێكخراوه‌یی وجه‌ماوه‌ری ئه‌و شكستیه له پله‌ی یه‌كه‌مدا شكستی ئه‌و تاقم ودهستانهن كه ته‌نها خۆیان به "یه‌كێتیی راسته‌قینه" ناوده‌به‌ن وده‌زانن. له مێژودا لایه‌نی سیاسی شكستیه گه‌وره‌كان كاریگه‌ری وره‌نگدانه‌وه‌ی زۆریان له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كان وبزاڤهكانیان هه‌بوه، نسكۆوشكستی شۆرشی ئه‌یلول له 1975 دا میله‌تێكی دوچاری سه‌رگه‌ردانی وماڵوێرانی كرد به‌ده‌ر له هۆكاره‌كان ورۆڵی سه‌ركرده وحیزب وده‌سته وتاقمهكان. به ئاراسته پێچهوانهكهشهوه شكست هه‌بوه كه ئاسۆیه‌كی گه‌شه‌داری بۆ نه‌ته‌وه وبزافهكان به‌رپاكردوه، وه‌ك شكستی هتله‌ر وپینۆشیت ومیلۆسۆفیچ وده‌یان نمونه‌ی تر، له‌مه‌شیاندا كاریگه‌ری وئاكامه‌كانی هه‌ر بۆ میلله‌ت بوه.
بۆیه ئه‌و نیه‌ت ونهفهسه ئینعزالیهی هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی كه خه‌ریكی باسكردن وشێكردنهوهی هۆكاره‌كانی شكستن به حه‌شاردان وپهنگخواردنهوهیان له چوارچێوه‌ی ژوره تاریكه‌كانی خۆیاندا نیشانه‌ی ئه‌و مه‌سافه گه‌وره‌یه وكه‌م متمانه‌ییه‌یه له‌نێوان ئه‌وان ومیللهتدا وزه‌مینه‌ی عهقڵًیهتێكه نامۆ به دیموكراسیه‌ت وكردنهوهیه، وئه‌و راستیه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌وان له گه‌رده‌لولی شیزۆفرینای سیاسی‌دا گیریان خواردوه، هه‌م هۆكاری دهردهكانن وههم ته‌نها خۆشیان به حه‌كیمی ده‌رده‌كان ده‌زانن.
له‌سیسته‌مه كراوه‌كان وله هزری ته‌ندروستی حیزب وهێزه دیموكراسیه‌كاندا شكستی له‌و جۆره له‌لایه‌ن لایه‌نی شكسته‌وه ده‌خرێته به‌رده‌م چه‌قۆ تیژه‌كانی لێكۆلێنه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندنی میلله‌ته‌وه وله نێو روپهلێكی ته‌سكدا حه‌شاری ناده‌ن. چونكه لایه‌نی شكست زۆر مه‌به‌ستیه‌تی به‌دوای هۆكاره بنه‌ره‌تیه‌كانی شكستدا بڕوات.
دوه‌م: له هه‌مو شكست وسهركهوتنێكدا هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان وهۆكاره لابه‌لاكان تێكه‌ڵاوی یه‌كتر ده‌بن وبهكۆی كاریگه‌ری هاوبه‌شیان رێگا بۆ شكست یا سه‌ركه‌وتن خۆشده‌كه‌ن. هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی میلۆسوڤیچ ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی دایتون بو كه له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ری رازیبو، هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی شكستی عه‌ره‌فات پشتگیری وهاندانی توندره‌وه فه‌له‌ستینیه‌كان بو وله هه‌مان كاتیش‌دا دانوستاندن به فیز وداوای زۆره‌وه وئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی ئیداره‌ی فه‌له‌ستینی شه‌ته‌ك كردبو. له هه‌ر دو حاڵه‌تدا پاشماوه‌كانی شكست وزهرهرمهندهكان لێی به‌ده‌یان هۆكاری لابه‌لا وبیانو وته‌نانه‌ت شتی هه‌ڵبه‌ستراو وبچوكیان قیت ده‌كرده‌وه بۆ پاساو هێنانه‌وه بۆشكست وشاردنه‌وه‌ی هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان.
به‌هه‌مان وهتیرهش مونه‌زیره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی شكستخواردوی یه‌كێتیی ته‌نهاله دید وبۆچونی خۆیانه‌وه دێن وهۆكاره‌كانی شكست بۆ چه‌مكی "موئامه‌ره" و "توند وگرژی" و "نیه‌تی تێكده‌ری" ركابه‌ره‌كانیان ده‌گه‌رێننه‌وه.
كه‌س نكۆڵی له‌وه ناكات كه ده‌سه‌ڵات به هه‌مو باڵ وبۆچون ورا جیاوازه‌كانه‌وه بێبه‌ری نین له شكست وسهركهوتنهكان وپێویست ناكات ئه‌وه‌ش دوپات بكرێته‌وه كه كاك نه‌وشیروان به واته‌ی خۆی وپێنوسی خۆی ئه‌و راستیه‌ی وتوه تائه‌و ساته‌ی له‌ناو یه‌كێتیی دا پرسیاریه‌تی هه‌بوه وهه‌روه‌ها به‌رێزه‌كانی تریش كه ئه‌مرۆ خۆیان له ره‌وت وههیمهنهتی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دهربازكردوه جه‌ختیان له به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان كردۆته‌وه.
پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا هه‌ڵوێست وداواكاری وپرۆژه وبۆچونهكانی باڵی ریفۆرم وره‌وتی گۆرینی دیموكراسی وكادره‌كانی به‌ناو "حیزبی ناو حیزب" و رۆشنبیر ونوسه‌ران وتوێژه‌كانی تری میلله‌ته‌كه‌مان بۆ چاكسازی ونوێبونه‌وه وگۆڕان هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی شكستن؟ یا بێباكی وبێخهمی ده‌سته وتاقمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناویهكێتیی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌رێز مام جلال، له‌به‌رامبه‌ر داوا وبۆچونهكانی لایه‌نه‌كانی تر وهه‌ڵپه‌ی بێ سنوریان بۆ پاره وده‌سه‌ڵات وپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و" پاككردنه‌وه‌ی" یه‌كێتیی له "ئاژاوه‌چی وگێرهشێوێنهكان". هه‌وڵی چه‌واشه‌كردن بۆ خستنی گوناهی شكستیان له‌ئه‌ستۆ وئۆباڵی ركابه‌ره‌كانیان بێسوده له قورتاركردنی لێپرسراویه‌تیان له‌و شكستیه. ده‌بوا زۆر بوێرانه دانیان به‌وه‌دا بنایه كه‌پشكی شێری ئه‌و شكستیه له ئه‌ستۆیاندایه. خۆ به‌م كاره‌یان ئه‌و گرژی وتوندی وتوهرهبونهی ئه‌مرۆكه به روخساری سیاسی ورێكخراوه‌یی وراگهیاندنیانهوه به‌دیده‌كرێن كه‌متر ده‌كرده‌وه. هه‌ر بۆچون وتێروانینێك نه‌توانێت بابه‌تیانه وراستگۆیانه وه‌لامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی دیماگۆگ وچهواشهكردنهوه وگومان ده‌خاته سه‌ر نیه‌تی بێده‌نگی و وه‌لام نه‌دانه‌وه.
سێیه‌م: هه‌ر شكست وسهركهوتنێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له روی كات وشوێن وفه‌زای سیاسی وئابوری وسه‌ربازیه‌وه وكارهكتارهكانی شكسته‌وه. ونستۆن چه‌رچڵ براوه‌یه‌ك بو له شه‌ری دوه‌می جیهاندا وراسته‌وخۆ دوای ئه‌وه شه‌ری هه‌ڵبژاردنی پارڵه‌مانی وڵاته‌كه‌ی دۆراند وهۆكاری سه‌ره‌كی خۆی وسیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی بو، نیكسۆن هه‌ڵبژاردنی له‌خولی دوه‌مدا بۆ سه‌رۆك كۆماری برده‌وه وچه‌ند مانگێك دواتر وازی هێنا، هۆكاری سه‌ره‌كی ساخته‌كاری خۆی بو له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ، جۆرج بوشی باوك شه‌ری " زریانی بیابانی برده‌وه" ویه‌كسه‌ر دوای ئه‌وه شه‌ری هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكای دۆراند، هۆكاری سه‌ره‌كیشی باری ناله‌باری ئابوری ئه‌مریكیه‌كان بو له‌ئاكامی سیاسه‌تی ئابوری ئه‌ودا، گۆرباشۆف شه‌ری پریسترۆیكا وگلاسنۆتی له‌ناو پارتی كۆمونیستی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وبه‌ره‌ی سۆشیالیستی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی برده‌وه به‌ڵام شه‌ری شهقاوهیهتی وبه‌كارهێنانی ده‌بابه وماسوڵًكهی دۆراند، هۆكاری سه‌ره‌كیشی خۆشباوه‌ری ساویلكانه‌ی خۆی بو به كردنه‌وه ونوێبونه‌وه له‌نێو گه‌له گورگێكدا. عه‌ره‌فات له زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی سه‌ربازی وسیاسی ژیانی دۆراو بو، به‌ڵام له شه‌ری سۆز وههڵچونی نه‌ته‌وه‌ییدا براوه بو، هۆكاری سه‌ره‌كیش باوه‌ری كوێرانه‌ی خۆی بو به ره‌وایه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌دنیایه‌كی ئاڵۆز وبێ ویژداندا ومیكافیلیهتی به‌رچاوی سیاسه‌تكردنی.
هه‌روه‌هاش هۆكاری سه‌ره‌كی نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول ئه‌و باوه‌ره تونده ناواقیعیانه‌ی خواڵێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا بو به قسه‌ی شای ئێران وئه‌مریكا. خۆ ناكرێت هۆكاری شكست بخرێته ئه‌ستۆی جه‌لالیه‌كان كه چه‌ند ساڵیك پێش شكست له پارتی جیابوبهنهوه. خۆ ناكرێت سه‌رانی پارتی هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی سیاسیان له 31 ئۆگۆستی 1996 بۆ مام جه‌لال ویهكێتیی بگه‌رێننه‌وه. خۆ بێویژدانیه شكستی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له جه‌نگی ساڵی 1967 بخرێته ئه‌ستۆی ركابه‌ر وناحهزهكانی خوالێخۆشبو جمال عهیدولناسیر له سه‌رانسه‌ر وڵاتانی عهرهبیداأ به‌ڵكو پشكی شێر له‌و شكستیه له ئه‌ستۆی ناسر ودهوروبهرهكهی بوه، چونكه ئه‌وان راسته‌وخۆ عهقلێهتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وسه‌ربازی وبه‌رێوه‌بردنی عه‌ره‌ب وململانێكان بون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆر دڵسۆز بون بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌ڵام خاك ونه‌ته‌وه‌یان به‌ره‌و گه‌وره‌ترین شكست له مێژویدا برد كه تا ئه‌م ساته‌ش عه‌ره‌ب پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و نمونانه‌ی شكست له‌سه‌ره‌وه باسكراون له هزر وبونیاتی ده‌سه‌ڵاتدا ره‌گ وریشه‌یان داكوتیوه تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه شكست په‌یوه‌ندار بوه به‌خۆیانه‌وه وله ئاكامی ده‌سه‌ڵات وهێزێكی بێئه‌ندازه نه‌بوه.
هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی یه‌كێتییش سیاسه‌ت وره‌وتی سیاسی ورێكخراوه‌یی هه‌ڵه وتێكده‌ری لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات ودهوروبهرهكهیهتی كه خۆی له گوێنه‌گرتن لهبیرورا جیاوازه‌كان وبنیاتنهرهكان وپیاده‌كردنی ته‌كه‌تول وناوچهگهری وبنه‌ماڵه‌یی له‌كاری حیزبی وحوكمرانیدا ده‌بینیه‌وه.
تۆ بڵێی ئه‌وانه‌ی ناو یه‌كێتیی كه‌ئه‌م سیاسه‌ت وپراكتیك وگهندهڵیهیان پێ قبوڵ نه‌كراوه ئیتر له‌به‌ر خاتری خاتران وازیان له ماندوبونی وخه‌باتی خۆیان بهێنایه وفهرامۆشییان بكردایه بۆ رازیكردنی ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی، پاش ئه‌وه‌ی هه‌مو ده‌روازه‌كان له‌ناو یه‌كیتیی دا به قایمی به‌روی هه‌وڵه‌كانیاندا داخران. هه‌ركه‌سێك به‌م جۆره بیربكاته‌وه وبیه‌وێت ناچاری لایه‌نه ركابه‌ره‌كانی بكات به پاساوی پاراستنی پیرۆزی حیزب وسه‌ركرده وده‌سه‌ڵات میلله‌ته‌كه‌ی له‌بیر بكات وله رێكخراوێكی وه‌ك یه‌كێتیی دا كه خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هید وسه‌روه‌ریه هه‌روا بۆ ئه‌و ده‌سته‌وتاقمانه‌ی چۆڵ بكردایه ئه‌وا بێگومان توشی ده‌ردی به‌خۆ گه‌وره زانین وخۆسه‌پاندن بوه، ئاكامی بیركردنه‌وه‌یه‌ك له‌وجۆره هه‌ر شكستی وبێئومیدی ده‌بێت.
چواره‌م: ئه‌م شكستیهی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی شكستی سه‌ربازی نیه، شكستیهك نیه له‌به‌رامبه‌ر به دوژمن‌دا، شكستیهك نیه به كوده‌تا وخوێن رشتن به‌سه‌ریدا هاتبێت. به‌ڵكو شكستێكی دیموكراسیانه‌یه ومیلله‌ت بریاری لێداوه، بۆیه ده‌بوا به دڵێكی فراوان ورۆحێكی نه‌فه‌س درێژه‌وه په‌سندیان بكردایه نه‌ك به‌و هه‌مو فوكردنه به‌خۆدا وخۆ به‌زل وپیرۆز وبێگه‌رد زانینه وتۆمهتباركردنی ركابه‌ره‌كانیان.
ئه‌م خۆدزینه‌وه‌یه له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تیانه وكراوه بۆ شكست ره‌نگدانه‌وه‌ی هزری برینداركراوی ده‌سه‌ڵاتدارانه وله ئاكامیدا بۆچون ولێكدانهوهیان بۆ چه‌مكی ده‌سه‌ڵات ودیموكراسیه‌ت ئه‌و هه‌مو توره‌یی وگرژی ودژایهتیكردنهی پێوه‌دیاره.
پێنجه‌م: سه‌ركه‌وتن وشكستی دیموكراسیانه هه‌میشه‌یی نین و له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك له پرۆسه‌كه‌دا تاپۆ ناكرێن. كاتێك كێرڤی دیموكراسیه‌ت گۆڕان به‌خۆیه‌وه نه‌بینی مانای ئه‌وه‌یه خه‌له‌لێكی گه‌وره له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر وابوایه ئاڵوگۆركردنی ده‌سه‌ڵات له سیسته‌مه دیموكراسیه‌كاندا قه‌د روی نه‌ده‌دا. كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی بتوانن ئه‌و راستیه پهسندبكهن كه خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م شكستیه دیموكراتیانهیانن، كاتێك د‌رك به‌وه بكه‌ن به‌زۆره‌ملێ وچاوسوركردنهوه ناتوانن قه‌واره وپان وپۆری حیزبه‌كه‌یان به‌گه‌وره‌یی رابگرن، كاتێك به‌راشكاوی دان ده‌نێن به‌و راستیه‌دا كه ئه‌وانی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ك ده‌سته وتاقمی هه‌ڵبژارده‌ی نایاب وبێ وینه سیسته‌می دیموكراسیه‌تیان له‌ناو حیزب وله حوكمرانید شێواندوه ورهفتاریان كردوه، كاتێك وازده‌هێنن له فه‌رامۆشكردن وپاككردنهوه وچه‌وساندنه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان وكاتێك نیه‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان له‌پشت "به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی" و "مه‌ترسیه ده‌ره‌كیه‌كان" و"رێككه‌وتنامه‌ی شه‌راكه‌ت" حه‌شار ناده‌ن وكاتێك ... ئه‌وا بێگومان كێرڤی هه‌ڵچونیان له پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌تدا به‌ره‌و سه‌ر رێده‌گرێت ومتمانه‌ی خه‌ڵك پێیان زیندوده‌بێته‌وه.
ئه‌مانه داوكاری وخواستی ئه‌و هه‌ڤاڵ وتاقم وگروپانه بون كه پاش چاوهروانیهكی گۆدۆ ئاسا وبێ ئومێدیه‌كی ئازارده‌ر خۆیان له ئه‌خته‌بوتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هزره برینداره وشكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی قورتاركرد. خۆ به‌دیهێنانی به‌شێكیش له داواكاری وگوێگرتنی جدی له بۆچون وراكانیان (نه‌ك مناوه‌ره وكوشتنی كات وده‌ستی ده‌ستی پێكردن وئاوردانهوه به‌نه‌فه‌سی به‌زه‌یی ورازیكردن وبه‌مه‌به‌ستی دروستكردنی چه‌ند فاقه‌یی له‌نێوانیان) ده‌بونه مایه‌ی سه‌ركه‌وتن وگه‌شه‌كردن وتۆكمهكردنی یه‌كێتیی. كاتێك ملمڵانیی ره‌وا ودیموكراسیانه له ئارادا بو یهكلایانه یه‌كلایی ناكرێته‌وه، بۆیه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری كه له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانهدا سه‌ركه‌وتوه ومتمانه‌ی به‌شێكی زۆری میلله‌تی پێبه‌خشراوه شكستی هه‌ر هێزێكی دیموكراسی ره‌سه‌نی كوردی وخاوه‌ن مێژوی خه‌بات وسه‌روه‌ری له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسیدا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت وره‌فتاری له‌گه‌ڵدا ده‌كات. له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌وردی له‌و راستیه تێده‌گات كه پرۆسه‌ی دیموكراسی لای خۆمان بێ رێكخستنی پارسه‌نگی هێزه‌كان ده‌بێته مایه‌ی فه‌وزا وله‌باربردنی ده‌سكه‌وته‌كان. ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی فیكری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كه هیچ نیه‌تێكی دژایه‌تیكردنی هێزێكی دیموكراسی نیه وهیچ كامێك له‌و هێزانه‌ش به ره‌فتاری سیاسی وله‌ناو پارڵهماندا ناسرێته‌وه.
ئیتر چی پێویست ده‌كات لایه‌نی شكست ئه‌م هه‌مو كهف وههلچَون ودوژمنایهتیكردنهی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ی كردۆته رێبازی رۆژانه‌ی خۆی به هیوای نه‌زۆكیان بۆ ههڵًساندنهوه. خۆ به دوا پێوه‌ر كاتێك گۆڕان سه‌ركه‌وتو بو له به‌دیهێنانی ئامانجه‌گانی ئه‌وه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا به بزافی كوردایه‌تی له‌باشوری كوردستان.
دواقسه: مام جلال وشكست
به‌رپرسیه‌تی شكستیه‌كانی یه‌كێتیی له رابورد وئێستاشدا له پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی به‌رێز مام جلال، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ری هه‌بوه له‌و پرۆسه‌یه‌دا له‌نێو وشه‌كانی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا خۆیان حه‌شاربده‌ن وقورتاربكهن وه‌ك قه‌ڵغان به‌كاری بهێنن. ئه‌وه ئه‌ركی بهرێزیهتی تیشك وروناكی بخاته سه‌ر ده‌هالیز وكوچه تاریكه‌كانی نێو وشه‌كانی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌ته‌ی خۆی.
كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی كارده‌كه‌ن باوه‌ریان به نیه‌ت ورۆڵی مام جلال بۆ چاكسازی وپاكسازی وراستكردنه‌وه له ئاستێكی زۆر لاوازدایه، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ به‌رێزی ودهوروبهرهكهی ده‌گه‌رێته‌وه. به‌ڵام ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مو كوردێكی دڵًسۆز وبه ئه‌مه‌ك بۆ خاك ونیشتمانه (ئه‌مه راستیه‌كی مێژوییه نه‌ك ماستاوكردن بۆ مام جلال، چونكه ئه‌و جۆره لێكدانه‌وه‌یه بچوككردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی وكاریگه‌ری مام جلال ه كه نه‌ده‌چێته ژێر كارگه‌ری ئه‌و جۆره ره‌فتارانه ونه پێویستی پێیه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستی ركابه‌ره‌كانی) كه له‌م ساتانه‌دا نیاز ودڵًی خۆی بۆ سه‌ركره ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌یان بكات وله هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و سه‌ركردانه پێویسته به‌رده‌وام به‌ئاگابن له دیدوبۆچونی زۆربه‌ی خه‌ڵك وتا فشاری كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌وروبه‌ر له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه نه‌بێت وبه ئاراسته‌ی نادروستدا به‌ره‌و شكستی تر بیان به‌ن.
|