حوکمڕانی ترس

چیا عه‌باس

پاش زیاتر له‌ 20 ساڵ حوکمڕانی خۆماڵی و دوای ده‌ ساڵی له‌ سایه‌ی به‌شداری کورد له‌ حکومه‌تی عێراقدا و پاش تێپه‌ڕانی حەوت کابینه‌ی له‌ت له‌ت و به‌یه‌که‌وه‌ لکێنراوی هه‌رێم و چه‌ندین هه‌ڵبژاردن هه‌رێمی کوردستان رو له‌ هه‌ڵبژاردنێکی نوێ ده‌کات. چاوه‌روان ده‌کرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان پێگه‌ و هێزی پێکهاته‌کانی ناو نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستان بگۆڕێت و ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریش له‌پێکهاته‌ و ئه‌رکه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمدا بێته‌ ئاراوه‌. ساتێکی گونجاوه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بنه‌ما بنه‌ره‌تیه‌کانی حوکمرانی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ ساڵی رابوردودا.

سه‌ره‌تا: به‌حیزبیکردنی حوکمڕانی
له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌م دو ‌هێزه‌ ده‌زگا و فه‌رمانگه‌کانی حوکمڕانی ده‌وڵه‌تی عێراق و تایبه‌ت مۆتۆربه‌کراو به‌ هزر و چه‌مکه‌کانی به‌عسیان گرته‌ ده‌ست، له‌ بری ئه‌وه‌ی پاکیان که‌نه‌وه‌ و بیان گۆڕن و بیانکه‌ن به‌ دامو ده‌زگای سه‌رده‌م له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیان، کردیانن به‌ حوجره‌ی حیزبی بۆ مو‌شه‌خۆر و رازیکردن و دامه‌زراندنی به‌لێشاوی هه‌وادارانیان، بێ وێنه‌ترین ئه‌زمون له‌ دنیادا فیفتی فیفتیه‌ حه‌یاته‌که‌ بو، ئاکامه‌که‌ی ئیفلیج بون و گه‌نده‌ڵی و پێشێلکردنی یاسا. به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان و که‌وتنه‌ گیانی موڵکی گشتی و زه‌وتیان کردن، به‌مه‌ش تێر نه‌بون و که‌وتنه‌ قۆرخکردنی بازار و ئابوری و بودجه‌ و داهاتی کوردستان، ئه‌مه‌ش هه‌ر دادی نه‌دان و ئێستا سه‌رقاڵی نه‌وت و گاز و کارتێڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانن. ئه‌م دو‌ هێزه به‌ پلانڕێژی و بیری ستراتیژی حوکمڕانیان نه‌کردوه‌، به‌ڵکو کاریان به‌ مه‌زاجی ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڕێکردوه، زۆر جاریش کابینه‌ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ک دیوه‌خانی سه‌رۆک هێزێک کاری کردوه‌، بۆیه‌ ئاستی نزمی خوێندن و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ئاو کاره‌با و ئێستاشی له‌ گه‌ڵدا بێت رێگاوبان رۆژانه‌ هاوڵاتیان به‌ ژیان و سه‌روماڵیان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن.‌‌   ‌

حوکمڕانی و رێکه‌وتنی ستراتیژی
له‌ دوای روخاندنی سه‌دامه‌وه‌ ده‌ ساڵی ره‌به‌قه‌ حوکمڕانی هه‌رێم به‌زه‌بری ترس و بێمتمانه‌یی نێوان پارتی و یه‌کێتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ده‌سه‌ڵات ناوی حوکمی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی لێناوه‌. رێکه‌وتنی ستراتیژی سنور و مه‌وداکانی ترس و بێمتامه‌نیه‌که‌ی داڕشتوه‌ و مه‌به‌ستێکیش له‌ سازدانی کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و ترس و بێمتمانه‌ییه‌ بو. له‌ پراکتیکدا ئه‌م رێکه‌وتنه‌ ده‌ستوری فعلی حوکمڕانی بوه‌ و خاڵه‌کانیشی یاسا و رێساکانی بون. به‌ڕۆیشتنی کات و که‌ڵه‌که‌بونی سازشه‌کانی یه‌کێتی به‌هۆی ترسی له‌ ئیبتزازه‌کانی پارتی رێکه‌وتنه‌که‌ لاسه‌نگی تێکه‌وت و له‌ ئێستادا مایه‌ پوچ ده‌رچو.

ته‌نها بۆ رازیکردنی ده‌سه‌ڵاتداران رێکه‌وتنامه‌که‌ وه‌ک‌ فانوسه‌که‌ی عه‌لادینی لێکرا بۆ به‌دیهێنانی حه‌ز و خواسته‌ تایبه‌تیه‌کان، بۆیه‌ له‌ ساتی واژۆکردنیه‌وه‌ تا ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وام جه‌خت له‌ شۆڕکردنه‌وه‌ی رێککه‌وتنه‌که‌ ده‌که‌ن بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌ردولایان که‌چی چه‌قی به‌ستوه‌ و به‌پاڵدانیش جوڵه ناکات‌. حوکمڕانی هاوبه‌ش له‌ سایه‌ی ترس له‌ یه‌کتر له‌دنیادا بێ وێنه‌یه‌، ترس و بێمتمانیه‌ک بەده‌یان پینه‌وپه‌ڕۆی رێکه‌وتنی ستراتیژی و سازشکردن و پاره‌ و پله‌ دابه‌شکردن فه‌رامۆش نه‌کراون و رۆژ به‌رۆژ ره‌نگ و بۆنیان زیاتر‌ جه‌سته‌ی حوکمڕانی کۆڵه‌وار تر ده‌که‌ن. نمونه‌کانی کابینه‌ی پێنج و شه‌شی کورت ته‌مه‌ن و حه‌وتی ئێستاش گه‌واهی ده‌ده‌ن به‌ ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌ردولا له‌و حوکمڕانیه‌دا. لێکۆڵینه‌وه‌‌ و توێژینه‌وه‌ و لێدوانه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ گومانێک بۆ لاسه‌نگیه‌کی زه‌قی حوکمڕانی ناهێڵنه‌وه‌.

له‌ سایه‌ی ترسدا هه‌ردولا وا رێکه‌وتبون پۆستی دو سه‌رکرده‌که‌‌یان له‌ یه‌کتر دور بن و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له‌یه‌ک ئاراسته‌ی دیاریکراودا کۆنه‌کرێنه‌وه‌. به‌ڕێز مام جەلال بۆ پله‌یه‌کی سیادی له‌ به‌غدا و به‌ڕێز مسعود بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، وێڕای ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك کۆمار ته‌شریفاتیه‌ و مام جەلال به‌بزێوی و کارێزمای که‌سایه‌تی و جموجۆڵی خۆی ژیانی به‌ به‌ردا کردبو، وه‌لێ بارزانی که‌ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی موتڵه‌قه‌ له‌ هه‌رێم له‌ گه‌ڵ ئه‌مەریکی و تورکه‌کان که‌وتبوه‌ باسکردنی دانانی که‌سایه‌تیه‌کی سوننه‌ له‌ شوێنه‌که‌ی تاڵه‌بانی. ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی به‌م دواییه‌ و له‌ غیابی تاڵه‌بانیدا له‌ گه‌رمه‌ی هه‌رای درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی بارزانی به‌بیری پارتیدا ده‌هێننه‌وه‌ که‌‌ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رۆک کۆماره‌. دنیایه‌کی عه‌جایبه‌، ته‌ماعکه‌ره‌‌کانی ناو یه‌کێتی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار پێشئه‌وه‌ی رای هه‌ڤاڵ و رێکخستنه‌کانیان بزانن ده‌چن له‌ده‌رگای بارزانی‌ ده‌ده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی.

باڵاده‌ستی پارتی و بێده‌نگی یه‌کێتی    
پارتی ده‌ستی وه‌رداوه‌ته‌ هاوکێشه‌ی گه‌وره‌ و ئاڵۆزی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری و هه‌واڵگری ناوچه‌که‌ و به‌کاریگه‌ری سه‌رکرده‌که‌ی که‌ هاوکات سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ ده‌یه‌وێت باشوری کوردستان تێهه‌ڵکێشیان بکات، له‌ کاتێکدا هه‌رێم له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا پێش ئه‌وه‌ی چاوچڵێسی پول بێت پێویستی به‌ڕێکخستنی ناوماڵی خۆی و چاکسازی و سه‌روه‌ری یاسا و رێزگرتن له‌ ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤه‌. کاتێک تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک کۆمار و وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی ناوداری کورد حزوری هه‌بو پا‌رتی ئه‌وه‌نده‌ سه‌رپشک نه‌بو له‌و گه‌مه‌کردنانه‌، بەڵام له‌غیابی تاڵه‌بانیدا ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی بونه‌ته‌ ته‌ماشاکه‌رێکی خاووخلیچک له‌م ته‌ناف بازیه‌ی پارتیدا و که‌سێکیش نیه‌ باوه‌ڕ بکات پارتی پێش بڕیاردان بۆ ئه‌و کارانه‌ پرسه‌ گورگێک به‌ یه‌کێتی بکات.

نمونه‌کانی سه‌ردانه‌‌کانی مەسعود بارزانی بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و چاوبڕکێیان له‌ گه‌ڵ تورکیا و رۆڵی ته‌ماویان له‌ کێشه‌ی خۆرئاوای کوردستان و گرێبه‌سته‌کانی نه‌وت و گازیان له‌ ژوره‌ داخراوه‌کانی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کاندا ده‌یسه‌لمێنن که‌ یه‌کێتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌راوێزی ئه‌و روداوانه‌دا گیرساوه‌ته‌وه‌ و ده‌سته‌ووه‌سان نازانێت چی بکات. پارتی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م پشتگوێخستن و نه‌خوێندنه‌وه‌دا هه‌وڵی داوه‌ به‌ زاخاوی پول کێڵگه‌ی یه‌کێتی وشک بکات.

پارتی له‌ گه‌ڵ مالیکی شه‌ڕ ده‌کات، گه‌له‌کۆمه‌ی لێده‌کات، بۆ رازیکردنی‌ نه‌یاره‌کانی مالیکی، وه‌ک سه‌در و نوجه‌یفی و عه‌لاوی، فه‌رشی سوریان بۆ راده‌خات، له‌پر مالیکی ده‌بێته‌ برا و دۆستی ئه‌زیز‌ و "حه‌لالی" کێشه‌ هه‌ڵسپێردراوه‌کان‌ و بۆی هه‌یه‌ به‌ئاره‌زوی خۆی چه‌ک و تفاق بکرێت و عێراق بکاته‌ بڕبڕه‌ی میحوه‌ری شیعه‌ی سوریا و ئێران و لوبنان و ... و هێزه‌کانی ئه‌بو عه‌نته‌ره‌کانی مالیکی به‌قودره‌تی قادر ده‌بنه‌ بڕبڕه‌ی ئه‌منی وڵات... له‌م هه‌مو سیاسه‌تی ئه‌کرۆباتیک ئاسادا یه‌کێتی جیاوازیه‌کانی "به‌ته‌نافی به‌رده‌رگادا" هه‌ڵناواسێت نه‌وه‌کا خوا نه‌خواسته‌ شه‌ریکی حوکمڕانی دڵته‌نگ بێت.

پارتی ئاینده‌ی حوکمڕانی هه‌رێمی خستۆته‌ به‌ر ره‌حمه‌تی تورکیاوه، ‌به‌شێوه‌یه‌ک به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوری و سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا و ته‌ماعه‌کانیانی به‌ستۆته‌وه‌ که به‌م لاوازی و په‌رته‌وازه‌یی هه‌رێم ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم بپارێزرێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی له‌ بری راستکردنه‌وه‌ و خه‌ڵقاندنی مه‌نفه‌زێک بۆ ئه‌و دۆخه‌ خۆبه‌خشانه‌ کێبڕكێ ده‌که‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ "باب العالي".  چونکه‌ پێیان وایه‌ پارتی له‌ سایه‌ی تورکیادا زۆر به‌هێز بوه و ئه‌مه‌ش ده‌ماره‌کانی ترس و بێمتمانه‌یی ده‌وروژێنن.‌

حوکمڕانی و که‌رکوک و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان
پێویست ناکات هیچیان له‌ سه‌ر بڵێم، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڵگه‌نامه‌کانی ده‌زگاکانی ئه‌مەریکا له‌ هه‌رێم راستی و دروستی پرۆسه‌که‌ ده‌سه‌لمێنن. به‌پێچه‌وانه‌ی ئیدیعاکانی ده‌سه‌ڵاتداران، حوکمڕانی هه‌رێم هیچ کات به‌جدی نه‌ ویستویه‌تی و نه‌کاری کردوه‌ بۆ چاره‌ی کێشه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌. ئێستا و ئاینده‌...

له‌ گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بیستین یه‌کێتی ده‌ڵێت هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ پارتی تا ئه‌و ئاسته‌ بڕ ده‌کات که‌ له‌ پارتی نه‌چن و پارتیش ده‌ڵێت هاوسه‌نگی نێوانیان ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌کات. هه‌رکاتێک یه‌کێتی ته‌پڵ و میلۆدیای جیاواز لێبدات پارتی ئه‌وه ده‌خاته‌ چوارچێوه‌ی ‌نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ‌رۆحیه‌تی رێكه‌وتنامه‌ی شه‌راکه‌تی نێوانیان و هوشیاری به‌ یه‌کێتی ده‌دات کۆده‌کانی هاوپه‌یمانی ترس پێشێل نه‌کات. ئه‌م قه‌میسی عوسمانه‌، ئه‌م  سه‌مای ده‌سته‌مۆکردنه‌ چه‌ندین جار له‌ پرسه‌کانی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ و نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ مالیکی و درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستور و هه‌موارکردن و پیرۆز راگرتنی و له‌ کردنه‌وه‌ی سنور و قفڵ لێدان لێی و له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی موسڵ و چه‌ند بابه‌تێکی تردا به‌رپا کراوه‌ و ئاکامه‌کانیشی زۆر زیاتر به‌سودی پارتی شکاونه‌ته‌وه‌‌.
پارتی به ‌به‌رنامه‌ کارده‌کات تا سلێمانی و گه‌رمیان بکاته‌ گۆڕه‌پانی ململانێی خه‌ستی نێوان یه‌کێتی و گۆڕان و هه‌رێمی زه‌ردیان له‌ "به‌ڵایان" به‌دور رابگرێت. له‌پر فاڵچیه‌کانی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێنن یه‌کێتی ده‌نگه‌کانی له‌ گۆڕان وه‌رده‌گرێته‌وه‌، پارتی له‌ سلێمانی زیاد ده‌کات، پارتی 40% ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، دوای هه‌ڵبژاردن پارتی و یه‌کێتی نه‌ بایان بینیوە‌و نه‌ باران و یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌. یه‌کێتی له‌ به‌رامبه‌ردا و له‌ راگه‌یاندنه‌کانیدا زۆربه‌ی تیری که‌وانه‌کانی ئاراسته‌ی گۆڕان کردوه‌، به‌راست و چه‌پدا پارتی رازی ده‌که‌ن، دڵی راده‌گرن، ئه‌ی لاوێننه‌وه و وه‌ک برایه‌کی گه‌وره‌ی حه‌کیم و عه‌لیم نمایشی ده‌که‌ن، پێده‌چیت ده‌ستیان به‌کڵاوه‌که‌یانه‌وه‌ گرتوه‌ نه‌کا بای پارتی بیبات.

ئه‌مانه‌ مشتێکن له‌ خه‌موارێک پیشانی ده‌ده‌ن تا چ ئاستێک پارتی یه‌کێتی بۆ گه‌مه‌ و حه‌لەبه‌کانی خۆی راده‌کیشێت، چۆن مامه‌ڵه‌ی که‌متر له‌ برای بچوکیان ده‌کات، چۆن گرێکوێره‌ی هه‌ندێک له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی یه‌کێتی له‌ گیرفاندایه‌، چۆن ناز و نوزی مێژو و کوردایه‌تی به‌سه‌ر خه‌بات و قوربانیه‌کانی مێژوی یه‌کێتیدا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مه‌یه‌ حوکمڕانی ترس و بێمتمانه‌یی، ئه‌مه‌یه‌ ده‌ستور و رێساکانی دڵەڕاوکێ و گومان، ئه‌مه‌یه‌ ئاکامه‌کانی چاوچنۆکی و لادان و فه‌رامۆشکردنی خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه. ‌

دره‌نگ یا زو نه‌وه‌ وه‌فاداره‌کان بۆ خوێنی شه‌هیدان و ئاینده‌ زه‌نگی ره‌و‌ینه‌وه‌ی ترس لێده‌ده‌ن. زو یا د‌رەنگ ده‌نگه‌ زوڵاله‌کانی کوردایه‌تی به‌یه‌ک ده‌نگ میلۆدیای ئازادی و ئاسوده‌یی و خۆشه‌ویستی ده‌چڕنه‌وه‌. تا دره‌نگ نه‌بوه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا با به‌یه‌ک ده‌نگ و له‌ یه‌ک ناخه‌وه‌ وه‌ک شه‌هید خاڵه‌ شه‌هاب هاوار بکه‌ین: که‌م بژی و که‌ڵ بژی.
28/08/2013 بینین: 13291
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
به‌ناوی گۆڕانه‌وه‌ ... یا به‌ رۆحیه‌تی گۆڕان؟...
بارزانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن...
گۆڕان و یه‌کێتی به‌ره‌وکوێ؟...
وێڕای جیاوازیه‌کانی گۆڕان و یه‌کێتی...
چۆن سه‌رۆکێکمان پێویسته‌؟...
ئه‌گه‌ر مام جەلال بتوانێت ...
نیو سه‌ده‌ نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی...
بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟...
نوێنه‌رانی کورد و قه‌یرانه‌کان‌ ...
شه‌ڕی داعش... چۆن؟...
بۆچی داعش په‌لاماری کوردستانیدا؟...
کورد له‌داوی دڵه‌ڕاوکێی ئه‌مەریکادا...
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌...
چه‌ند جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن؟‌...
ئایا گۆڕان په‌له‌ی کردوه‌؟...
گۆڕان و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی...
چاوه‌ڕوانی چی بین له‌ رێکه‌وتن؟...
گۆڕان... گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا!...
سلێمانی و هاوسه‌نگی هێز...
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم...
گۆڕان و پارادۆکسی حوکمڕانی...
میحنه‌تی کورد و ده‌ربازبون ...
تارمایی رێکه‌وتنی ستراتیژی...
هیتله‌ره‌که‌ی‌ ئیسلام...
یه‌کێتی... تاکه‌ی به‌م شێوه‌یه‌؟...
پارتی و یه‌کێتی له‌ ته‌رازوه‌که‌ی داعشدا...
چۆن مامه‌ڵه‌ی گو‌رگه‌ بۆره‌که‌ بکه‌ین؟...
ئایا ئه‌مه‌ ناچاریه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غداد؟...
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی به‌رده‌م کورد...
مه‌راق و خه‌مه‌کانی بارزانی...
داوێنی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد؟...
راگه‌یاندنێکی خۆپه‌رستانه‌ له‌ شه‌ڕکردنی داعشدا...
سه‌رۆک کۆمارێکی بێ شانس...
ناڕه‌زایه‌تی له‌ گۆڕان... بۆچی؟...
سه‌ربه‌خۆیی به‌ئیجازه‌ی ده‌ستور...
ده‌وڵه‌تی کوردی نێوان ده‌ڵه‌مه‌یی و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدا...
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی...
به‌ڵێ کاک نه‌وشیروان ''تاکڕه‌وه‌''...
داعش منداڵێکی لاسار له‌ گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا...
کورد له‌به‌رده‌م دو‌ڕیانێکدا...
ئێران چی لێمان ده‌وێت؟...
بۆ یه‌کێتی واده‌کات؟...
ته‌وقه‌کانی سه‌ر سلێمانی و رێگه‌چاره‌؟...
ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌ هه‌مو ره‌نگه‌کان بده‌م؟...
کزبونی ئه‌ستێره‌ی یه‌کێتی... بۆچی؟...
عه‌مره‌کاران‌ لەنێوان‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌دا...
کورد و زه‌لکاوه‌که‌ی مالیکی...
گۆڕان و هزری نه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان...
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی...
یه‌کێتیه‌کی خنجیلانه‌...
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا...
گۆڕان له‌ سه‌نگی مه‌حه‌کدا...
برینه‌کانی یه‌كێتی و عشقێکی پڕوکاوه‌...
گۆڕان و ئیرسی مام جەلال...
گۆڕان و ئیرسی حوکمڕانی پێشو...
بۆچی و چۆن گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات؟...
ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له‌ حوکمڕانیدا...
کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ چاوڕوانی گۆدۆدا...
گۆڕان و پارتی و دڵته‌نگبوه‌کان...
گۆڕان و کۆتایی قۆناغێك...؟...
سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات...
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی...
هه‌رێم لە پاشکۆی تورکیادا ...
وه‌ستان به‌یه‌که‌وه‌ و که‌وتن به‌ته‌نیا...
پاش ده‌نگدان؟...
پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن...
سێرکی نه‌ته‌وه‌یی...
خه‌ون و شه‌ڕه‌ شیرینه‌کان...
نه‌ترسان له‌ مێژو...
بۆ پارتیه‌کان...
پارتی بۆ وا ده‌کات؟...
ده‌ستوری ده‌ستی دو...
سیاسه‌ت و ده‌ستور: زیمبابۆ و کوردستان...
سیاسه‌تی (ده‌سکه‌ گوڵه‌که‌ی) ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی...
دید و هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ حوکمڕانی بارزانی‌...
دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌کان...
وه‌همی چاکسازی و سه‌رابه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن و داتاشینی ده‌سه‌ڵات‌ ...
بودجه‌ و به‌قاڵی...
تارماییه‌کانی په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل...
له‌ ماڵئاوایی ئه‌مساڵدا، وانه‌یه‌ک بۆ منداڵانی شاره‌که‌م...
(ئه‌میره‌که‌ی) میکافیلی یا(پاشاکه‌ی) هۆبیس؟...
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ن... مالیکی بۆخۆی راست ده‌کات...
ئێران و بارزانی...
هه‌رێمێکی‌ ره‌ش و سپی...
تارماییه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم...
رێکه‌وتنی سێپته‌مبه‌ر و ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی‌ ...
کوردستان، ته‌کساسێکی نوێی نه‌وتچیه‌‌ ئه‌مەریکیه‌کان...
نه‌وت فرۆشێکی گه‌ڕۆک...
مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان...
36+ ؟...
گۆڕان و به‌رپرسیاریه‌تی...
بارزانی بۆ وایکرد...
ئەم دۆخە بەرەو کوێ؟...
بەڕێزان و متمانە...
گرێبەستی سیاسەت و مۆراڵ لە باشوری کوردستان...
پێش داڕماندن...
کارنامەی بارزانی و هزری نەتەوەییمان...
دیلێماکەی بارزانی...
جارێکی تر تاڵەبانی و بارزانی و مالیکی...
لە سلێمانییه‌وه‌ -2-...
لە سلێمانیەوە ...
گۆڕان بەرەو کوێ؟...
کورد و قەیرانی شیعە و سوننە...
تاڵەبانی و بارزانی، دو روی یەک دراو...
سەقامگیری و ئارامی و مەترسیەکان...
مەملەکەت تەنها بە پاشا بەڕێوە ناچێت...
کورد له‌ نێوان مەرجەعیەتی کوردستان و نوێنەرایەتی بەغدا...
ئیمپراتۆریەتێک لەسەر خۆڵەمێش... یا ...؟...
مالیکی، شەبەحەکەی ئێران...
گۆڕان و هاوسەنگی هێز لە کوردستان...
پەتای ئێرانی و......
نزای دانوستان...
دوانەی ستەمکاری لە کوردستان: هێز و دەسەڵات ...
کردار شەرتە، ئەمما چ کردارێک؟...
میدیای حیزب لەنێوان جادوگەری و پەیامی یەزدانیدا...
ناسنامە و شەرعیەت لە گێژاوی قەیراندا...
تاڵەبانی و پشکی لەم قەیرانەدا...
سوتاندنی رۆما و سلێمانی...
سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت...
ئایندەیەکی نادیار...
شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و ستەمکارەکانی ئەمڕۆ...
ئەم دو سەرکردەیە و مێژو و ئێستا...
منداڵە یاخیبوەکان...
دەسەڵات لەبەردەم نابوتی سیاسیدا...
خۆپێشاندانەکان لەنێوان لوتکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا...
قەیران و ئاغاکانی دیموکراسیەت...
نەدەبو گۆڕان......
ئایا گۆڕان و دەسەڵات دەگەنە ئەنجامێک؟...
پێگەی کورد لە سیاسەتی ئەمه‌ریکادا...
ئێمە ته‌نها فریشتە نین...
دەسەڵاتدارانی کورد وهاوکێشەی سیاسەتی واقیعی...
گۆڕان لەنێوان کەلەپوری چه‌قبه‌ستو و عەقڵانیەتدا...
بەغدا لە مالیکی دوەمدا چی لە کورد دەوێت؟...
کشانەوەی گۆڕان، سەرەتا و ئه‌زمونێکی نوێ ...
فانتۆمی بیابان و تەرێتی و شکانی...
خەزانی حیزب...
گۆڕان‌و داڕشتنێکی جیاواز...
گۆڕان و دەسەڵات و نەتەوە...
گۆڕان و یەکێتی، سارێژکردنی برینەکان...
هەرێم لە جەنجاڵی سیاسەتی "هێزی نەرم"ی تورکیادا...
گۆڕان و ئایندەی ناسیۆنالیزمی کوردی...
رێککەوتنامەی نه‌ته‌وه‌یی یا گرێبەستی حیزبی...
دەسەڵات و قەیرانێکی سەخت...
یەک هەڵوێستی تەڵەیە یا بەردی نزا؟ ...
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا... بەرەوکوێ؟...
گۆڕان خەریکی چیە؟...
قه‌ناعه‌ت و پێداچونه‌وه‌...
ره‌شبینیه‌ك: مه‌ترسیه‌كانی شورای حیزب...
لە دامێنی هەڵوەستەیەکدا...
كارله‌كار ترازاوه‌...
ده‌نگ بۆچی بده‌م؟ ...
گۆڕان له‌نێو خواست‌و واقیعدا...
ده‌مكوتكردن یا...؟...
گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌گه‌ره‌كاندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ و راسته‌یه‌كان له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی مێژودا...
سلێمانی و باب العالی و سه‌دری ئه‌عزه‌م
بابی عالی چیه‌؟...
ده‌ریای عێراق وكه‌شتی كوردی...
زۆرینه‌ی بێده‌نگ و ئۆپزسیۆنكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان...
"گێژه‌ڵوكه‌ی نێو فنجان" یا شنه‌بای گۆڕان...
ترس له‌ شكست و سزادانی دیموكراسیه‌ت...
ئایا شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كۆتایی جه‌لالیه‌؟...
چه‌مكی شكست له‌ هزری وشكی برینداربوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دا...
ده‌سته‌ وتاقمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال و فرمێسكه‌كانی خوایه‌ك...
ئایا مام جه‌لال یش براوه‌ نیه‌؟...
ئه‌وان......
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
هێمنی گه‌رده‌لولێك...
دوالیزمی (حیزب وده‌سه‌ڵات) له‌ به‌رامبه‌ر گۆراندا...
بێ ناونیشان...
هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی هێرشی حیزبدا...
باسێك له‌ مێژویه‌كی داپۆشراو...
ئه‌تككردنی جوانیه‌كان...
پلاسیبۆی كوردی *...
سه‌راب و زوقم...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان...
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌...
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟...
قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌... یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی‌و تێكده‌رانی...
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی...
وشكی‌و نه‌زۆكی خه‌یاڵێك...
زۆرینه‌ وكه‌مینه‌ وبۆچونێكی جیاواز...
به‌ره‌وكوێ ؟...
به‌ڵای‌ گه‌نده‌ڵی...
چاره‌نووس وچاوه‌زار...
قه‌یرانه‌كانی كوردو تای ته‌وافوق و دیموكراتیه‌ت و ده‌ستور...
ته‌وافق و په‌رته‌وازه‌بوون...
ئه‌مه‌ریكا و كورد: چه‌ند ساڵێك له‌ گه‌مه‌كردن...
كوێر و چاوساغ...
ره‌نگ و ئاوازی جیا...
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان...
باشوور و توركیا، ئه‌وه‌ی ئاشتی بوێت ده‌بێت خۆی بۆشه‌ر ئاماده‌بكات...
وه‌رزی كاڵبونه‌وه‌ وهه‌ڵساندنه‌وه‌ ...
تاریكی ئه‌شكه‌وت و سوننه‌تی په‌رستگه‌...
ئایا چیتر ماوه‌.....؟...
شێر و خه‌ت...
هه‌ڵه‌ی مێژوو و مێژووی هه‌ڵه‌...
گرێ كوێره‌كان...
كێ ده‌پرسێته‌وه‌؟...
ساتی راستییه‌كان...
ته‌وافقی كوردی بۆ چییه‌؟...
چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"...
كێ دۆڕاوه‌... توركیا؟...
كوردایه‌تی له‌نێوان "كوردستان یا نه‌مان"‌و "كوردستان ‌و مان"...
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز...
ئایا پارتی چی ده‌وێت؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...