چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"
|
چیا عه‌باس
هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم له كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌ناو ژیانی سیاسی و حوكمڕانیدا، دیارده‌یه‌كی پیر نییه، په‌رشوبڵاوه و ته‌م ولێلی سه‌رتاپای داپۆشیوه.
كۆمه‌ڵێك كه‌سانی دڵسۆز له كادری حزبه‌كان و رێكخراوه‌كان و نووسه‌ران و رۆشنبیران كه‌وتونه‌ته خۆیان به‌مه‌به‌ستی به‌خشینی گڕوتینێك به هه‌ڵمه‌تی ریفۆرم له كوردستان. به‌بۆچوونی ئه‌م كه‌سانه پێویسته هه‌وڵبدرێت چاكسازیی سیاسی ئه‌نجامبدرێت و له‌وێشه‌وه سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی ریفۆرم به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌مه دوو ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت: یا گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، یا سازدانی فاكتۆرێكی سیاسی كه ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بكات ریفۆرم بكه‌ن.
هه‌ركام له‌و دوو ته‌وه‌ره ئامانج بێت، لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌وردی بچمه ژێر باری زه‌مینه‌ی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه و كاره سیاسی و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ریاڵیستیك دوور له یوتۆپیای چه‌پره‌وی و نۆستاڵجی شۆڕشگیرانه.
زۆربه‌ی ئه‌و كادر و رۆشنبیرانه‌ی بانگه‌وازی ئه‌م بیره ده‌كه‌ن و كاری بۆده‌كه‌ن له‌سه‌ر باڵی چه‌پی بزافی كوردایه‌تی حسابن، به‌تایبه‌تی كادر و ئه‌ندامانی رێكخراو و پارته چه‌په‌كانی سه‌ده‌ی رابووردوو، له‌ناو ئه‌و رێكخراوانه‌دا گۆشهكراون و په‌روه‌رده‌ی رێكخراوه‌یی و فیكری و سیاسیان له ساڵه‌كانی هه‌فتاكان و هه‌شتكانی سه‌ده‌ی رابوودوو وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا باڵی چه‌پ له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌وره‌ترین هێزی بزافی كوردایه‌تی بووه، هه‌یكه‌ل و میكانیزمی كاریان له‌و ساتانه‌دا ده‌گونجا لگه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا كه زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك پیش ئێستا بوو. هه‌نووكه‌ش چه‌ندین بزووتنه‌وه و رێكخراوی گه‌وره و بچووكی چه‌پ له كوردستاندا كارده‌كه‌ن و داوای ریفۆرم و گۆڕانكاری ده‌كه‌ن.
به‌رچاوترین پێكهاته‌ی بیركردنه‌وه‌ی باڵی چه‌پی ریفۆرمخواز له كوردستان له‌م خاڵانه‌دا ده‌بینرێن.
یه‌كه‌م:
په‌راوێزكردنی زۆربه‌ی بۆچوون و لێكدانه‌وه‌كانی تر و تهسكردنهوه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییان، به تێگه‌یشتنی شۆڕشگیرانه‌ی كلاسیكی مافدان به بۆچوونی خۆیان كه سه‌رچاوه‌ی گشت بۆچوونه‌كان بێت و ده‌توانن ئاراسته‌كانی ریفۆرم ئه‌نجامبده‌ن و فریای دۆزه‌كه بكه‌ون، ئه‌م بیركردنه‌وه تۆلیتارییانه زاڵبووه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دارشتنی پلان و بهرنامهكانیشاندا.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م بۆچوونانه حه‌شاردراون له بووخچهیهكی هاوچه‌رخدا و ده‌یانه‌وێت زه‌مینه‌ی ئه‌و بۆچوونانه بههیزبكهن. خۆبه‌ستنه‌وه به پرنسیپه‌كانی سه‌رده‌م، وه‌ك دیموكراسیه‌ت و مافی مرۆڤ و ئازادی و سۆشیال دیموكرات نموونه‌یه‌كه كه ئه‌و بۆچوونانه به تاكه رزگاركه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات و فهزلهكهشی ده‌گێڕنه‌وه بۆ چه‌پره‌وی و شۆڕش، ئه‌مه له خوی‌دا بۆئه‌وان كارێگی سروشتی و ره‌وایه، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له مێژوو و خۆبه‌ستنه‌وه به هه‌ندێك شا بیره‌كانی ئه‌و ماوه‌یه پرۆسه‌كه‌ی تووشی چه‌قاندن و گیرسانه‌وه كردووه. ده‌كرێت ئه‌و مێژووه ببێت به به‌شێك له وانه‌كانی مێژوو و مایه‌ی سه‌روه‌ری، نه‌ك به ره‌چه‌ته بۆ چاره‌ی كێشه‌كانی ئێستا و كۆمپاس بۆ پاشهات، جار هه‌بووه كه بیركردنه‌وه له رۆشنایی خێر و به‌ره‌كه‌ت و فه‌زڵی چه‌پ و شۆڕشگیرایهتی زه‌ره‌رمه‌ند و ماڵوێرانكه‌ر بووه، بێئه‌وه‌ی هه‌ڵگره‌كه‌ی هه‌ستی پێكردبێت، چونكه لای ئه‌و ته‌نها ئه‌و بیركردنه‌وه سه‌رچاوه‌ی راستییه‌كانه، هه‌موو ئه‌نجامه‌كانیشی به سروشتی ده‌زانێت و ده‌بێت خه‌ڵكیش وه‌ك خۆی پێی قایڵ بن.
دووه‌م:
سه‌یركردن و سه‌رنجدان له پاشهات به چاویلكه‌ی نۆستاڵجی بۆ ساتێكی دیاریكراو له رابووردوو، كه‌مكردنه‌وه و په‌راوێزكردنی زۆربه‌ی گۆڕانكاریه‌كانه له هه‌موو بواره‌كاندا.
راسته مێژوو ناسڕێته‌وه، به‌ڵام باشتره هه‌ر به مێژوو بمێنێته‌وه، پاكی و دڵسۆزی و دیسیپلینی تێكۆشه‌ران و كادرانی باڵی چه‌پ له بزافی كوردایه‌تی به پێوه‌ره‌كانی ئه‌و ساتانه له مێژوو ئه‌مڕۆ دروست نابێته‌وه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پرنسیپانه هه‌ڵه و نه‌گونجاون، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤی كورد، كادر و رۆشنبیر و پێشمه‌رگه‌كانی باڵه‌كانی چه‌پ ئه‌وه‌نده گۆڕاوه و زه‌مانیش ئه‌وه‌نده وه‌رچه‌رخاندنی كردووه ئیدی چیتر پێویستی به‌زۆربه‌ی ئه‌و پرنسیپانه نییه و به‌لادا دراون، ته‌نانه‌ت به‌شێك له كادر و ناوداره‌كانی باڵی چه‌پی كوردایه‌تی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی و تاكڕه‌وی و هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیرینیان له كوردستانی ئه‌مڕۆدا رازاندۆته‌وه.
هه‌وروه‌ها ده‌بینین كه زۆربه‌ی ئه‌وانه گه‌شه‌كردنی هوشیاری فیكری و سیاسیان چه‌قیوه و به هیچ شتێك ناچێته پێشه‌وه. خۆ هیلاككردن له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌قین و گیرساندنهوه به‌فیڕۆدانی كات و تاقاتهكانه و ئه‌مانه ئه‌مڕۆ له‌به‌ره‌یه‌كی تردان كه له راستیدا زۆر دوورهوپهرێزن له ریفۆرم و نوێبوونه‌وه‌ی سه‌رده‌م و نامۆن پێیان.
راسته نییه‌تی پاك و خواستی ریفۆرمخوازیان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێكی زۆر لێیان له‌ناو تۆڕی ده‌سه‌ڵاتدا گیرساونه‌ته‌وه وتا راده‌یه‌كیش سوودمه‌ندن له‌و گیرسانهوهیه.
سێیه‌م:
زۆرجار له مێژوودا چه‌پ و شۆڕشگیرهكان و ناسیۆلیستهكانیش زۆر به‌زه‌حمه‌ت به‌رۆكی رێكخرا و حزب و سه‌ركرده‌كانیان به‌رداوه و ئه‌وه‌نده ئه‌وانه‌یان له هه‌ست و ده‌رونیاندا پیرۆز كردووه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوانه و به‌خێرایی كیسه‌ڵ ویستویانه ئه‌و رێكخراو و حزبانه‌یان پینه و په‌ڕۆ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانیشیان خستۆته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی گۆڕانكاری و نوێكردنه‌وه و ریفۆرم، چونكه به نه‌مر و پیرۆز پێناسه‌یان كردوون.
له بیری ئازاد و لیبراڵدا ناكرێت ئه‌م شێوه بیركردنه‌وه بڕیارده‌ر و كاریگه‌ر بێت، چه‌پی كورد به‌گشتی زۆر پارادۆكسانه كاری كردووه، له‌لایه‌ك داواكار و خوازیاری گۆڕین و نوێبوونه‌وه‌ن و له‌لاكه‌ی تریشه‌وه به سڵكردنه‌وه تێ‌یان روانیوه و ناسنامه‌ی ئایدۆلۆژی و كه‌سایه‌تی خۆیان له‌و چوارچێوه‌دا بینیوه و نوێبوونه‌وه ته‌نها له چوارچێوه‌ی گونجان له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونیاندا فیڵتهر ده‌كه‌ن.
گوزه‌ری ئه‌وان له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا نۆستۆلجیاكانیانی گڕدارتر كردووه و دیدهشیانی بۆ پاشهات بریقه‌دار تر كردووه كه به‌توندی گریێان داوه‌ته‌وه به‌و رابووردوو و نهستۆلجیایهوه. له‌م روانگایه‌وه " نه‌مری فیكر" یا "فیكری نه‌مر" هه‌ڵگری ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی كردووه به ئه‌سیری مێژوو و رزگاركه‌ری وه‌همی بۆ پاشهات، لێره‌دا ده‌بینین كه كار و پلانه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی بازنه داخراوه‌كان (خاوه‌ن فیكری نه‌مر و هه‌ڵگرانی ئه‌و نهستۆلجیایه) تێپه‌ر ناكات و ناتوانن به لیبراڵهتێكی سه‌رده‌م ویست و مه‌به‌ستیان به تۆكمه و چڕ‌وپڕ بخه‌نه‌ڕوو.
خۆكۆكرنهوه و ئاماده‌كردن بۆ گۆڕانكاری پێویسته، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌ك له‌ڕێگای "ئینقلابی شۆڕشگیرانه"، به‌ڵكو له‌ڕێگای شه‌فافییه‌ت و به‌رنامه‌ی ئاشكرا و تۆكمه و به ململانی دیموكراسییانه.
چواره‌م:
به‌درێژایی مێژوو باڵ و بزووتنه‌وه چه‌په‌كان هه‌میشه ناكۆكی قوڵ و فیكریان هه‌بووه، زۆر به‌ده‌گمه‌ن توانیویانه تاسه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتردا گوزه‌رانی بكه‌ن.
مێژووی چه‌په‌كانی ئێران، فه‌له‌ستین، زۆربه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان، زیمبابۆ و ئه‌مه‌ریكای لاتینی ئه‌م راستیه ده‌سه‌لمێنن، ئه‌مڕۆش له باشووری كوردستان له‌مه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان له ئاوازێك ده‌خوێنێت و نه‌یان توانیوه لایه‌نی كه‌می له‌یه‌ك گه‌یشتن بۆ ریفۆرم و ئۆپزیسۆن كردن سازبكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ندێك لێیان بوونه‌ته پاشكۆی حزبه گه‌وره‌كان.
چه‌مكه‌كانی چه‌پ و پێشكه‌وتوخواز و شۆڕشگیر به‌خه‌ستی كاَلبوونهتهوه و كه‌وتوونه‌ته په‌راوێزی روودا و پرۆسه‌كانی سیاسی و حوكمرانی و ئابووری نه‌ك له كوردستان له ناوچه‌كه و جیهانیشدا.
چه‌مكه‌كانی ئایینی و موحافیزكاری و لیبراڵیه‌ت خۆیان خزانۆته ئه‌و بۆشاییه‌وه و زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و حوكمڕانییان به‌ده‌سته‌وه‌یه، یا چۆكیان به‌ده‌سه‌ڵات داوه، وه‌ك له ئێران و فه‌له‌ستین و تا راده‌یه‌ك توركیا و عێراق. له‌سه‌رجه‌می وڵاته‌كانی تری ناوچه‌كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست، له كوردستان و عێراقدا هه‌مان راستی به‌كاره.
بێده‌سه‌ڵاتی چه‌پ و شۆڕشگیرهكان ناچاری كردوون به دروشمه كۆنهكانیاندا بچنه‌وه، دروشمه‌كانی رۆژانی "عه‌زه‌مه‌ت" و ده‌سه‌ڵات.
له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌و دروشم و پرنسیپانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی لێده‌كرا و كاریان بۆده‌كرد، به‌ڵام هه‌نووكه ئه‌و بۆشاییه فیكرییه سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه، چه‌پ له په‌له‌قاژێدایه و بێ وه‌ڵام و بیری نوێیه، بۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساته‌كانی له‌دایكبوون و گڕوگاڵكردن.
گۆرباشۆف هه‌وڵی دا ئه‌و نوێبوونه‌وه‌یه هاوچهرخییانه ئه‌نجامبدات، په‌له‌ی كرد و له كۆتاییدا سه‌رنه‌كه‌وت، باڵه چه‌په‌كانی فه‌له‌ستینی له شام و عه‌مانه‌وه ده‌یان ویست به‌ریمۆت عه‌ره‌فات ریفۆرم بكه‌ن و حه‌ماس ده‌سته‌مۆ به‌كه‌ن. به‌شێك له چه‌په‌كانی توركیا له نائومێدیدا لاسایی تونده‌ڕه‌وه ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه له چاندنی تێرۆریزم.
چه‌په‌كانی ئه‌وروپا و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌وه‌نده دژی په‌لاماردانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر رژێمی سه‌دام هاتوهاواریان كرد و رژانه ناو شهقهماكانهوه، له به‌رامبه‌ردا رۆژێك له‌ڕۆژان وه‌ك حزب و ده‌سه‌ڵاتدار نه‌هاتنه سه‌ر شه‌قامێكی ئه‌ورپا دژ به كیمیباران و ئه‌نفال، ئیفلیجی چه‌پ و شۆڕشگێره‌كان به‌رامبه‌ر گۆڕانگاری و رووداوه‌كانی دنیا له‌لایه‌كه‌وه بێ ئومێدی كردوون و له لایه‌كی تریشه‌وه تووشی گرژی و توندڕه‌وی ده‌كات.
سه‌رئه‌نجام:
له‌وانه‌یه خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیانه‌ی ئه‌م نووسینه ره‌شبینی و بێئومێدی لێبكه‌وێته‌وه، چونكه داڕشتنی ئه‌م نووسینه چه‌پ و ریفۆرم وه‌ك وه‌زعی شا له یاری شه‌تره‌نجدا وه‌سفده‌كات كه ناتوانێت هیچ جوڵه‌یه‌ك بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مرێ.
پێویسته چه‌پ به ووردی چاو بخشێنێته‌وه به هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گه‌نده‌ڵی و به دیارده‌یه‌كی له‌قه‌ڵه‌م بدات كه لادانه له یاسا و دادپه‌روه‌ری نه‌ك ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژیه.
هه‌روه‌ها د‌رك كردن به‌وه‌ی كه به بۆچهنه كلاسیكییه‌كان ناوانێت ریفۆرم بخاته سه‌ر سكه‌ی خۆی و به‌شداری تێدا بكه‌ن. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه زۆربه‌ی لیبراڵه‌كان وه‌ك چه‌پ وان، چونكه هه‌ڵگری بیروڕای رۆشناییكردن و یه‌كسانی به‌هاكانی مرۆڤن، بۆیه رێگای دیالۆگی كراوه و كاركردن بۆ یه‌كسانی به‌هاكانی مرۆڤی كورد ئه‌و رێگایه‌یه كه چه‌پی كورد پێویسته بیگرێته‌به‌ر بۆ ریفۆرم و بۆ ئه‌ركه‌كانی تریش.
رۆته‌ردام كۆتایی ئۆكتۆبه‌ری 2007
|
|