چیا عه‌باس
سه‌ركه‌وتنی لیستی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ پارڵه‌مانی هه‌رێم وروژاندن و وهرچهرخاندنێكی به‌هێزی رامیاری خهڵقاند و دۆخێكی تازه‌ی به‌رپاكرد. ئه‌م گۆڕانكاریه له جوگرافیای رامیاری كوردستان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستانی ناچاركرد هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م وه‌رچه‌رخاندنه بكه‌ن و هه‌روه‌هاش سیاسه‌تی خۆیان له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م هاوكێشه رامیاریه نوێیه‌دا دابڕێژنه‌وه. بێگومان ئه‌م راستیه به‌شێكی زۆری هێزه عێراقیه‌كان و كوردستانیه‌كان و هێزه نێوده‌وڵه‌تی وناوچهییه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی گرتۆته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵأ ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌دا سه‌ركرده وههڵسورێنهرانی گۆڕانیش سه‌رقاڵی دارشتنه‌وه‌ی رامیاری ویاسایی ورێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌كه‌ن.
خه‌سڵه‌ته‌كانی قۆناغی نوێ
ئه‌م قۆناغه نوێیه له دۆخی رامیاری باشور چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تی له‌خۆگرتوه وبۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تیانه ودروست پێویست به ده‌ست نیشانكردنیان ده‌كات.
یه‌كه‌م: سه‌ركه‌وتنی گۆڕان به كوده‌تا وبهشهر وخۆێن رشتن نه‌هاتۆته ده‌ست، به‌ڵكو له پرۆسه‌یه‌كی دیموكرسیدا بوه وزۆربه‌ی دنیا لێی بهئاگابوه وچاودێری كردوه له‌گه‌ڵأ ئه‌و ساخته‌كاری وفروفێڵانهشدا له پرۆسه‌كه‌دا كراون.
به‌دید وههڵسهنگاندنهكان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هۆكاری تێكچونی پارسه‌نگی نیۆ هێزه كلاسیكیه‌كانی بزافی كوردایه‌تی له باشوری كوردستان بوه ونائارامی بۆ دروستكردون، ئه‌و نائارامیهش زه‌مینه‌ی بۆ ركابه‌ره‌كان خۆشكردوه گه‌مارۆدان ودژایه‌تیكردنی گۆڕان بكه‌ن وبارێكی ئاڵۆز وگرژ بخهڵقێنن.
دوه‌م: هێزه رامیاریه كلاسیكیه‌كانی كورد وبه‌تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی پله یه‌ك بوه له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی گۆڕان دا.
سێیه‌م: زاڵكردنی هاوپه‌یمانی هێز وده‌سه‌ڵاته كلاسیكیه‌كانی كوردستان له حوكمرانیدا به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیانه‌ی گۆڕاندا له‌رێگه‌ی "رێككه‌وتنامه‌ی شه‌راكه‌ت"ه‌وه.
چواره‌م: هێزه عه‌ره‌بی وشۆڤینیهكانی عێراق وناوچه‌كه بۆ لاوازكردن وپهرتهوازهركردنی نێوماڵی كوردی چاوبازی وفركهفركێیانه له‌گه‌ڵأ ئه‌م دۆخه نوێیه‌دا ومه‌به‌ستیانه گه‌رای ئامانجه‌كانیان له‌و درز وكهلێنانهدا هه‌ڵوه‌رێنن.
پێنجه‌م: گرنگترین به‌رهه‌می ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئه‌و ئومێد وهیوا ونیه‌ته زیندوه‌ی خه‌ڵكه بۆگۆرین وراستكردنهوهی دۆخی حوكمرانی ورامیاری له كوردستان.
پرسیار و وهلاَمهكان
كه‌سانێكی زۆر له‌نێو ده‌سه‌ڵات وده‌ره‌وه‌ی پرسیاری ره‌وا وبه‌جێ ئاراسته‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن له‌مه‌ر ئامانجه‌كان، بنه‌ما فیكریه‌كان، میكانیزمی كاركردنی گۆڕان ولهمهر شێوزای به‌رێوه‌چونی ئۆپزسیۆن له‌لایه‌ن فراكسیۆنی گۆڕان وبزوتنهوهكهوه.
خۆشبه‌ختانه له‌روی ئامانجه‌كانه‌وه سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌كه خۆیان له‌ده‌ریای بێ‌بنی چمكی گۆڕاندا نوقم نه‌كردوه و ئامانجی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌یان به "گۆڕان له‌سیسته‌م وعه‌قڵیه‌تی رامیاری وحوكمرانی" دا دیاری كردوه، بۆ ئه‌مه‌ش رێگه‌ی ململانێی رامیاری دیموكراسیانه‌یان هه‌ڵبژاردوه. زه‌مینه‌ی فیكری بزوتنه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ی چمكی ریفۆرمكردن به‌رێگه دیموكراسیه‌كان وبهگهرانهوهش بۆ به‌ها پێرۆز وبهنرخهكانی كوردایه‌تی وكوردهواری وئاینی ئیسلامه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. به‌واتایه‌كی تر تێهه‌ڵكێشكردن وگونجاندنی چمكی ریفۆرمی بزوتنه‌وه وههڵمهتهكانی خۆرئاوا له‌گه‌ڵأ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری وبزافی كوردایه‌تیدا.
بۆ وهلاَمدانهوهی ئه‌م پرسیار و بۆچونانه پێویسته راشكاوانه و دروست بۆ میلله‌ت وجه‌ماوه‌ری گۆڕان باس له خاڵه به‌هێزه‌كان ولاوازه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بكرێت ولهم قۆناغه‌دا ده‌توانێت چی بكات وچۆن بیكات. نابێت له‌یادی بكه‌ین ئه‌مه یه‌كه‌م ئه‌زمونی ئۆپزسیۆنی پارڵه‌مانی گه‌وره وكاریگه‌ره له ئه‌زمونی دوای راپه‌رینه‌وه وناكرێت له دۆخی رامیاری وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی لای خۆمان چاوه‌روان بكرێت ئه‌و پرۆسه‌یه بێ هه‌ڵه وكه‌م وكوری به‌رێوه‌بچێت.
یه‌كه‌م: ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سرینه‌وه‌ی لایه‌ن وهێزه رامیاریه‌كانی تر نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه تهعامولكردنێكی واقیعیانه ودروست له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كگرتن وملمڵانێكردن له‌گه‌ڵیاندایه. ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه پێویسته چونكه راستیه‌ك پێویستی به سه‌لماندن هه‌یه ئه‌وه‌یه كه نزیكه‌ی هه‌مو سه‌ركرده‌كانی گۆڕان وبه‌شێك له ههڵسورێنهرهكانی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی وریزه‌كانی ئه‌و رێكخستنه‌وه هاتون ودوای ساڵانێك له ململانێ وبێنهوبیبه گه‌یشته ئه‌و ئاكامه. لێره‌دا به‌رده‌وام پرسیار ده‌كرێت كه لایه‌نه‌كانی تر، به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی، پێره‌وی ئه‌و جۆره شێوازه له ململانێكردن ناكات وده‌بێت وه‌لامی گۆڕان چۆن بێت. پێویسته گۆڕان تا پێی بكرێت په‌نا بۆ یاسا وپێوه‌ره دیموكراسیه‌كان به‌رێت وله‌هه‌مان كاتیش‌دا هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له كوردستان وعێراق ورێكخراوه‌كانی پابه‌ند له دنیا له ره‌وشی گۆڕانكاریه‌كان ئاگاداربكات. بێگومان گۆڕان مافی ته‌واوی به‌رگریكردنی له‌خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر په‌لامار بدرێت.
دوه‌م: گۆڕان له ململانێكردندا تیره‌كانی كه‌وانی ئاراسته‌ی لایه‌نێكی دیاریكراو له‌ده‌سه‌ڵات نه‌كات. ئه‌و سیسته‌مه‌ی گۆڕان مه‌به‌ستیه‌تی بیگۆرێت به‌رهه‌می كۆی روداوه‌كانی مێژوی میلله‌ته‌كه‌مان وخه‌باتی هێزه رامیاریهكانێتی وبه‌تایبه‌تی دوای راپه‌رین وروخاندنی رژێمی سه‌دامه‌وه. سه‌رجه‌م هێزه‌كانی كورد به به‌شێك له به‌رپرسانی گۆڕانیشه‌وه به‌شداریان له‌و پرۆسه‌یه‌دا كردوه وناتوانن له به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و قۆناغانه ههڵًبێن. به‌ڵام دو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار كه حكومه‌ت به‌رێوه‌ده‌به‌ن پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت له دارشتن وبه‌رێوه‌بردنی سیسته‌مه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌كاره.
له ئه‌رزی واقیعدا زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی له سه‌ركه‌وتنی گۆڕان ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی ین، ئه‌وانیش له روانگای سۆز ونهستۆڵجیا وگرێدانهوهی توند بهحیزبهكهیانهوه ولاوازبونی پێگه‌یان كاردانه‌وه‌یه‌كی توند وگرژیان به‌رامبه‌ر گۆڕان هه‌یه. پێویسته كرۆكی وه‌لامی گۆڕان به ئاراسته‌ی تێگه‌یشتن بێت له‌و شۆكه ده‌رونیه سیاسی ورێكخراوهییهی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی وله پهشۆكاویان ورهتدانهوهی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یان كه‌تێدا سه‌ركرده‌كانی گۆڕان به‌هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه‌ی شكست ولاوازبونیان ده‌زانن. نابێت گۆڕان به‌هیچ شێوازێك بكه‌وێته ناو ئه‌و ته‌ڵه سیاسیه‌وه كه‌بۆی دانراوه بۆ دژایه‌تیكردنی یه‌كێتیی وله ئاستی ململانێی نه‌رم وره‌وا ده‌رنه‌چێت. گۆڕان به‌دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵات یا یه‌ك لایه‌ن لێی ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی ناپێكێت كه ئاراسته‌ی كۆی عه‌قڵیه‌ت وسیسته‌می حوكمرانی ده‌سه‌ڵاتدارانه به‌مه‌به‌ستی گۆڕانكاری. ته‌نانه‌ت ئاراسته‌كردنی ململانێكان ته‌نیا به‌روی یه‌ك لادا گۆره‌پانی ململانێكان له پانتاییه‌كی جوگرافی ورامیاری ته‌سكدا ده‌گیرسێنێته‌وه وبێگومان سودمه‌ندی سه‌ره‌كی له‌ئاكامی ئه‌و قهتیسبونهوه هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پانتاییه‌ی ململانێكردنهكه ده‌بن وكه به‌شێكیشن له سیسته‌م وعهقڵیهت وبه‌رپرسیاریه‌تی دۆخی ناله‌باری كوردستانیشیان له ئه‌ستۆدایه. به‌واتایه‌كی تر گۆڕان ململانێكردن له‌گه‌ڵأ به‌شێك له ده‌سه‌ڵات ناكات به‌ڵكو خودی كۆی ده‌سه‌ڵات ئامانجی ململانێكردنه. ده‌شێت له‌روداو گۆڕانكاریه‌كاندا لایه‌نێك یا كه‌سێكی ناو ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاریه‌تی زیاتری به‌ركه‌وێت، له‌و كاته‌شدا گۆڕان ململانێی خۆی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات به‌جه‌ختكردنه‌وه له رۆڵی لایه‌نه‌كه یا كه‌سه‌كه له‌و روداوه‌دا.
سێیه‌م: هێز وتۆكمهیی به‌رنامه وكاری گۆڕان وهۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پلاتفۆرمی یه‌كگرتوی نه‌ته‌وه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تیه. به‌رده‌وامبون به‌م ئاراسته‌یه‌دا مانای ئه‌وه‌یه كه پێویسته گۆڕان له‌گه‌ڵأ لایه‌نه‌كانی تر به‌رده‌وام سوراغی خاڵه نه‌ته‌وه‌ییه هاوبه‌شه‌كان بێت وسوربێت له‌سه‌ر دارشتنی هاوكێشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵایی نه‌ته‌وه‌یی وله‌و روانگایه‌وه هاوپه‌یمانیه‌تی وهه‌ڵوێسته‌كانی دیاری بكات. لێره‌دا بۆچون وئاراسته‌ی جیاواز له ئارادان وهه‌روه‌هاش لێكدانه‌وه‌ی جیاواز له‌مه‌ر ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ن. بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌لانه ده‌كرێت كار بۆ سازدانی ئه‌نجومه‌نێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆ بكرێت كه راوبۆچون وههڵسهنگاندنهكانی راوێژكاری وئامۆژگاری بن بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له حوكمرانی وبه‌رێوه‌بردن وبۆ پارڵه‌مانی كوردستانیش. له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌مو به‌رپرسیارن وده‌بێت به‌یه‌كه‌وه بڕیاری لێبده‌ین ورێگه نه‌درێت له چوارچێوه‌ی دیاریكراوی حیزبی ودهسهڵاتدارانهوه وبه ئاره‌زوی خۆیان چیان به باش زانی وبۆیان لوا بڕیاری لێبده‌ن. كورد له باشور ئه‌زمونی زۆر تاڵ وناخۆشی له‌م روه‌وه هه‌یه وپێویست ناكات هه‌مو جارێك وه‌ك ده‌نكه‌كانی ته‌زبیح بیان ژمێرینهوه.
له‌سه‌ر ئاستی بزوتنه‌وه‌كه:
كۆكردنه‌وه ورێكخستنی جه‌ماوه‌ری گۆڕان له ده‌وری به‌رنامه‌ی گۆڕان كه له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رای گه‌یاندوه، به واتایه‌كی تر گواستنه‌وه له قۆناغی پشتگیری گۆڕان له قه‌ناعه‌تی تاكی كه‌سه‌وه بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی بزوتنه‌وه‌كه، به‌مه‌رجێك هه‌یكه‌ل وبنه‌ماكانی كاركردنی حیزبی كلاسیكی له‌خۆ نه‌گرێت، به‌ڵكو ئۆرگانه‌كانی گۆڕان ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته وبۆچون وخواستی جه‌ماوه‌ری گۆڕان بێت. به‌واته‌یه‌كی تر سه‌رجه‌م ئۆرگانه گه‌وره‌كانی گۆڕان جۆرێگ له پارڵه‌مانی لۆكاڵی بن وههڵًسورێنهرانیش بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن وپێرهوی رێنماییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بكه‌ن، مۆتۆربهكردنی ئه‌م ئه‌زمونه به پشتگیری گه‌نج ورێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان ورۆژنامه‌ی ئازاد وخه‌ڵكانی پسپۆر ودڵسۆز وشاره‌زایان وپیاوانی ئایینی وبه‌رده‌وام چونه ناو جه‌ماوه‌ره‌وه ورونكردنهوهی پرۆگرامی گۆڕان وراشكاوانه باسكردن له‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌توانن ههڵیسۆرێنن وجێبه‌جێی بكه‌ن زه‌مینه وخه‌سڵه‌ته جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی گۆڕان به زیندویی ده‌پارێزێت وگه‌شه‌ی پێده‌دات.
له‌سه‌ر ئاستی پارله‌مان وحكومه‌تدا:
فراكسیۆنی گۆڕان یه‌كه‌م كوتله‌ی ئۆپزسیۆنی به‌رنامه‌داره له پارڵه‌مانی كوردستان ده‌ستی به‌كار كردوه، ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه ئیتر خوا هه‌ر بۆ موعارهزهكردن دروستی كردون، به‌ڵكو بونی نیه‌ت ورهفتاركردن بۆ به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵات لایه‌نه شاردراوه‌كه‌ی ئۆپزسیۆن كردنه. پێویسته ئه‌ندام پارڵهمانهكانی گۆڕان به‌رده‌وام له پێوه‌ندیه‌كی زیندوی وروێژێنهردا بن له‌گه‌ڵأ خه‌ڵكی كوردستان. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و هه‌ست وبۆچونه لایان دروست نه‌بێت كه ئه‌وان ته‌نهان له دارشتن ورۆشنكردنهوهی رێبازی چاكسازی وگۆڕان، به‌ڵكو له هه‌مو سوچ وقوژبنێكی ئه‌م وڵاته‌دا نیه‌ت بۆ گۆڕانكاری باش هه‌یه وپێویستی به دواداچون وگه‌شه‌كردن هه‌یه. راسته فراكسیۆنی گۆڕان له‌لایه‌ن به‌شێك له نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداران له پارڵه‌مان گه‌مارۆدراون وكێشه وگرڤتیان بۆ دروست ده‌كه‌ن، ده‌بێت فراكسیۆنی گۆڕان به‌رده‌وام جه‌خت له په‌رنامه وكاره‌كانی خۆی بكاته‌وه وئه‌و به‌سته‌ڵه‌كانه‌ی خزێنراونه‌ته به‌رده‌م كاركردنیان به نه‌فه‌سێكی هێمن ودیموكراسیانه بشكێنن وئه‌مه‌ش تێهه‌ڵكێشی ئۆپزسیۆنكردنی ده‌ره‌وه‌ی پارڵه‌مانی بكه‌ن تا فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بگاته ئاستی ئه‌وه‌ی كه له به‌رنامه وكارهكانیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆچون وپرۆژه وبه‌رنامه‌كانی ئۆپزسیۆنی تێدا به‌دی بكرێن.
به بڕیار ورێنماییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان فراكسیۆنه‌كه‌ی بتوانێت ئه‌و ده‌رفه‌ته دیموكراسیانه‌ی ده‌ره‌خسێن بۆ گۆرینی هاوكێشه‌ی حوكمرانی له‌ناو پارڵه‌مان به‌كاربهێنێت به‌مه‌رجێك له هاوكێشه تازه‌كه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی گۆڕان به‌رچاو ودیاربن وكاریان بۆ بكرێت وئامادهبێت به‌شداری له‌ده‌سه‌ڵاتدا بكات وبهرپرسیاریهتیهكهشی وه‌ربگرێت.
بۆ زیاتر هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی گۆڕان له شێوه‌ی ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵأ كابینه‌ی شه‌شه‌می هه‌رێمدا، تا ئه‌م ساته‌ش به‌ره‌ی ئۆپزسیۆنكردنی هه‌ڵبژاردوه، ده‌بێت زۆر به وردی چاوێك به زه‌مینه رامیاری وحیزبی وبابهتیهكانی كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م دا بخشێنین. ئه‌م ورده‌كاریه پێویسته بۆئه‌وه‌ی گۆڕان نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه وته‌نها لهروانگای ئه‌و خه‌تمه‌ی به فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه دراوه كه ئۆپزسیۆنه بێت ره‌فتار وهه‌ڵوێستی بهرامیه به حكومه‌تی هه‌رێم دیاری بكات. یه‌كێك له ئه‌ركه قورس وبه‌هاكانی ئۆپزسیۆن دارشتنی هێله له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خودی هێزه ئۆپزسیۆنهكه له‌گه‌ڵأ به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی وڵات ومیلله‌ت ورهچاوكردنی ورد وبههوشیاریهوه بۆ زه‌مینه وبارودۆخی رامیاری وئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ست به‌كاره.
ئایا كابینه‌ی شه‌شه‌م كابینه‌ی "شه‌راكه‌ت"ه؟
كابینه‌ی شه‌شه‌م ئاكامی "مافی یه‌كسانی دو لایه‌نی رێككه‌وتنامه‌ی شه‌راكه‌ت" نیه، كابینهیهكه له ئاكامی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا دروستبوه كه تێدا یه‌كێتیی شكستی هێناوه وپێگه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌دا لاواز بوه. راسته سه‌ركه‌شانه كابینه‌كه له په‌راوێزی رێككه‌وتنه‌كه‌دا دروستكراوه، به‌ڵام بازوی توندوتۆڵی پارتی ده‌وروبه‌ری گرتوه، چونكه هه‌رچۆنێك بێت پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ك گه‌وره‌ترین حیزبی كوردستان هاتۆته سه‌ر شانۆی سیاسی ئه‌م ساته‌مان. ئه‌وه‌ی تۆزێك شاره‌زای مێژو وخه‌سڵه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی بێت له‌و قسانه تێده‌گات. پارتی هێزێك نیه هه‌روا به‌ئاسانی وبێ به‌رامبه‌ر بستێك له ده‌سه‌ڵات وتوانای دارایی به‌رده‌ستی به لایه‌نێكی لاوازتر له‌خۆی ببه‌خشێت. ئه‌و كاته‌ی پارتی باڵاده‌سته ده‌بێت زۆر به هوشیاری وبه ئاگاوه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكرێت وئه‌و ساته‌ی لاوازه ده‌بێت زۆر به وردی و وریاییه‌وه نه‌هێڵدرێت هه‌ست بهلاوازیهكهی بكات، چونكه كاتێك پارتی ده‌سه‌ڵاتی رو له كه‌مبونه‌وه بكات چاوه‌روانی مه‌ترسی زۆرتری لێبكه. ئه‌م خه‌سڵه‌ته ئیرسێكی مێژویی ئه‌و حیزبه وسهركردهكانیهتی له ئاكامی ئه‌و مێژوه پر له هه‌ڵسان ودابهزاندانهی توشی بوه، هه‌ر له شۆرشه‌كانی بارزانه‌وه بۆ كۆماری مه‌هاباد وكۆچی بارزانیه‌كان بۆ یه‌كیتی سۆڤیه‌ت وتا رابه‌رایه‌تیكردنی شۆرشی ئه‌یلول وجیابونه‌وه‌ی جه‌لالیه‌كان وبه‌یانی ئازار ونسكۆی 1975 و راپه‌رین ویه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان وفیفتی به‌فیفتی وخوله‌كانی شه‌ری ناوخۆ وكاره‌ساتی 31 ئاب و رێككه‌وتنامه‌ی واشنتۆن وههڵساندنهوهی به‌رچاویان له دوا ده ساڵًی مێژوی هه‌رێمدا. سودمهندیشه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌بیر بهێنینه‌وه كه پارتی به‌گشتی كه‌م دوه وبه شێوه‌ی سیسته‌ماتیكی خۆی كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات بێ قه‌ره‌باڵغی وپه‌له وههڵڵا كردن، هه‌روه‌ها كاره‌كانی به پلان وراوێژكردن وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆیاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن وههنوكه هێزێكه تموحاتێكی ئێجگار گه‌وره وزۆری هه‌یه وهێدی هێدی كاریان بۆده‌كات.
به‌ره‌چاوكردنی ئه‌م راستیانه ده‌بێت چاوه‌روانكردنی لۆژیكانه ئه‌وه‌بێت كه هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی حكومه‌ت له پارتی نیه، به‌ڵام له ئه‌نجامی نه‌رمی ودڵفراوانی پارتی وئیعتباردانانی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی بۆ دۆخی تێكچوی یه‌كێتیی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان وبۆ خودی مام جلال وبۆئه‌وه‌ی پارتی باڵاده‌ست بێت له‌گه‌مه‌ی سیاسی له‌م دۆخه تازه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت دراوه به یه‌كێتیی وحكومهتهكه به‌هێزی پێوه‌ره‌كانی پارتیه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت.
به واتایه‌كی تر نابێت گۆڕان ته‌نها سه‌یری دكتۆر به‌رهه‌م وه‌ك به‌رپرسێكی باڵاده‌ستی یه‌كێتیی ونوێنه‌ری یه‌كێتیی بكات له پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تدا، به‌ڵكو زه‌مینه‌ی ئه‌و به‌رێزه له‌و پۆسته‌دا ئاوێنه‌ی ئه‌و تێكچونه‌ی پارسه‌نگی هێزه كه له‌نێو رسته وشه‌كانی "ریككه‌وتنامه‌ی شه‌راكه‌ت" دا چه‌ند ساڵێكه دایان رشتوه وئه‌و ساته‌ش چاوه‌روانی ئه‌و تێكچونه‌ی ئێستای پارسه‌نگی نێوانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كردوه. (نه‌زانراوه ئایا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پارتی ویهكێتیی رێككه‌وتنه‌كه‌یان به‌پێی دۆخه تازه‌كه دارشتۆته‌وه یا نا؟).
كارته‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م
كه‌سایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م له سروشتی‌دا هه‌ڵچو نیه و په‌یوه‌ندیه‌كی ئارام و هێمنی له‌گه‌ڵأ ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتیدا بنیاتناوه و له ئاستی عێراقی عه‌ره‌بیشدا به "سیاسیه‌كی موحه‌نه‌ك" ناسراوه وپهیوهندیهكی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی هه‌یه. به پله‌ی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن پارتیه‌وه به‌باشترین هه‌ڵسورێنه‌ری ئه‌و كابینه لهغزداره ده‌بینرێت. سه‌رۆكی حكومه‌ت چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆری حیزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوه تا شكست به ئاڕاسته‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك ببات وله‌لایه‌كی تره‌وه پارتیش له كابینه‌كه‌یدا ئه‌جندای تایبه‌تی خۆی هه‌یه وسه‌رۆكی حكومه‌ت ناتوانێت پشتگوێان بخات.
مایه‌ی سه‌رسوڕمان وپرسیاره كه حیزبێك له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا توشی گه‌وره‌ترین شكست بوه وكه‌چی به‌رپرسیاریه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی. ئه‌مه له‌خۆیدا لاوازترین خاڵی كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌مه، به پێی راگه‌یاندنی حیزبه‌كه‌ی بێت ئه‌وه به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وان حكومه‌تی هه‌رێم به "عه‌سا سحریهكهی" هه‌ڵساندنه‌وه وزاڵبون به‌سه‌ر شكستدا ده‌بینن وزۆر به‌په‌له وبێئۆقرهن. لێره‌دا گۆڕان ده‌بێت پشتگیری هه‌مو كاروكرده‌وه‌یه‌كی باشی كابینه‌كه بكات ودهسكهوتهكانیشی به‌ده‌سكه‌وت بۆمیلله‌ت بزانێت وبه‌و ئاراسته‌یه‌ش به‌جه‌ماوه‌ری گۆڕانی راگه‌یه‌نێت، بۆ كاره‌كانی تری حكومه‌ت ئۆپزسیۆنكردنێكی عه‌قلانیه‌ت به‌رێوه‌ببات. به واتایه‌كی تر نابێت گۆڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خودی بزوتنه‌وه‌كه خاڵه لاوازه‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌م بكاته زه‌مینه‌ی ستراتیژی كاركردنی، به‌ڵكو بۆ ململانێی وچه‌سپاندنی خاڵه‌كانی خۆی له به‌رنامه‌كانی حكومه‌تدا میكانیزمی دوالیزم له‌كار وگهمهكانی پارڵهماندا پێرهوبكات وبۆئهو مه‌به‌سته سود له لاوازی وململانێی نیو ركابه‌ره‌كانی وه‌رگرێت.
مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر كابینه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م
ئه‌و بۆمبه تهوقیتكراوانهی ژێر زه‌مینه‌ی كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م، جگه له ده‌سه‌ڵاتی به‌های پارتی تێدا كه چ ساتێك ویستیان ده‌توانن په‌راوێزی بكه‌ن یا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ی بكه‌ن، كۆمه‌ڵێك خاڵی ترن، له‌وانه: كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا كه ئاكامه‌كانی زۆر نادیارن، ئه‌ویش پابه‌نده به ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پاشهاتی ناوچه دابراوه‌كان كه رروداوهكانی ئه‌م دواییه به‌خێر بۆ كورد نابینرێن، ئه‌مریكا له ته‌موزی 2010 زۆربه‌ی هێزه شه‌ركه‌ره‌كانی ده‌كشێنێته‌وه، فشار ودۆخی وڵاتانی دراوسێ كه له ئاڵۆزبونیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ترسناكی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت، چاكسازی وبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وپێرهوكردنی یاسا له‌سه‌ر حسابی حیزب ده‌بێت وده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبه‌كان وده‌ست وتاقمهكانیان یه‌كه‌م زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن كاتێك به‌لوعه‌ی خێروبهرهكهتی حكومه‌تیان لێداخرێت وزۆر ئه‌سته‌مه ئه‌مه به‌ئاسانی قبوڵ بكه‌ن.
فشارێكی تری لۆژیكانه له‌سه‌ر كابینه‌ی د. به‌رهه‌م ئه‌و بۆچهنه به‌هێزه‌یه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی پارتیدا كه ته‌عامولێكی واقعیانه له‌گه‌ڵأ گۆڕان بكرێت وه‌ك هێزێكی رامیاری گه‌وره وه‌ك ئۆپزسیۆنێك له‌ژیانی حوكمرانی هه‌رێمدا. تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌سته‌مه ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی بتوانن ئه‌م راستیه هه‌زم بكه‌ن. ئایا دكتۆر به‌رهه‌م چ رێگایه‌ك ده‌گرێته به‌ر، پرسیارێكه و وه‌لامه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر "موحهنهكی" خۆی. من لام وایه ئه‌سته‌مه بتوانێت ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه وئه‌مه‌ش هه‌م ده‌بێته خاڵێكی لاوازی به‌رێوه‌بردن وهه‌روه‌هاش ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كی به‌پیت بۆ ئیبتزازكردنی كابینه‌كه‌ی.
گۆڕان وه‌ك بزوتنه‌وه و هه‌روه‌ها وه‌ك فراكسیۆن چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵأ ئه‌م واقیعه‌دا بكات؟
وهلاَمی كوردی وكورت ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام له سه‌رچاوه‌ی به‌رژه‌وه‌نده باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه ره‌فتار بكه‌ین وههڵوێستمان دیاری بكه‌ین. كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی تێدایه كه ناكرێت رهتیكهینهوه، له‌وانه ئه‌و په‌یوه‌ندیه هێمنانه‌ی له‌گه‌ڵأ سه‌رانی پارتی وعێراق وهه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیداره‌ی ئه‌مریكی، گۆڕان ده‌بێت سود له‌م خه‌سڵه‌تانه وه‌ربگرێت تا باشترین به‌رهه‌م بۆ میلله‌ته‌كه‌مان لێی دروێنهبكرێت. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش فراكسیۆنی گۆڕان به‌توندی داوا بكات كه سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی پارڵه‌مان بكات بۆ ئاڵوگۆری بیر‌ورا وبۆچون وبۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی حكومه‌ت وپارڵهمان، به‌م رێگه‌یه‌شه‌وه گۆڕان ده‌توانێت هاوبه‌شیه‌كی به‌رچاو بكات له پته‌وكردنی پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات وئۆپزسیۆن وبهئاگابونیان له‌یه‌كتری.
|