چیا عه‌باس
ماوه‌یه‌كه زۆر پرسیار له‌مه‌ر ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان ومیكانیزمی كاره‌كانی ده‌كرێن، هه‌ندێك له به‌رپرسان ونوسه‌ران وروناكبیران، له روانگای جیاوازه‌وه، پرسیارده‌كه‌ن چ پێویستیه‌ك لیستی گۆڕانی خه‌ڵقاند. به‌نیه‌تی پاك وناحه‌ز ودژیشه‌وه زه‌مینه‌ی دروستبونی وكاركردنی وپاشهاتی خراوه‌ته به‌ر شێكردنه‌وه وپرسیاری زۆره‌وه.
پێویسته پێشه‌كی جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه كه لیستی گۆڕان له سه‌ره‌تادا له‌ناو جه‌رگه‌ی یه‌كێتیه‌وه وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌جه‌سته‌ی جه‌مسه‌رێكی تێكه‌ڵاو ونه‌گونجاو هه‌ڵقوڵاوه ویه‌كێك له سه‌ركرده به‌ناوبانگه‌كانی یه‌كێتی وبزافی كوردایه‌تی له باشوری كوردستان قۆرسایی زۆری ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌وتبوه وكه‌وتۆته ئه‌ستۆ كه به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فایه. بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له زه‌مینه ومێژوی لیستی گۆڕان پێویسته به مێژوی یه‌كێتی دا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردودا گوزه‌رێكی ورد بكه‌ین وبه راشكاوی وبه راستگۆییه‌وه باس له زنجیره روداوه‌كان بكه‌ین.
له شه‌ڕه‌وه بۆ شه‌راكه‌ت وئاسته‌نگه‌كان
له ماوه‌ی ده ساڵی رابوردودا گۆڕانكاریه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ر سروشتی یه‌كێتیدا هاتوه ویه‌كێك له ئاكامه سروشتیه‌كانی ئه‌و گۆڕانكاریه دروستبونی كۆمپانیای وشه ودواتریش لیستی گۆڕانه.
دوای رێككه‌وتنامه‌ی واشنتۆن وبه‌تایبه‌تی دوای روخاندنی رژێمی سه‌دام ده‌رفه‌تێكی باش بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، به‌تایبه‌تی پارتی ویه‌كێتی، ره‌خسا تا پێگه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی كوردستان وعێراق هه‌م به‌ده‌ست بهێنن وهه‌م قایمیشی كه‌ن. تاده‌هات ده‌سه‌ڵات وسود وخێروبه‌ره‌كه‌ته‌كانی پانتاییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له بیر و ویست وبه‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌دا زه‌وت ده‌كرد، به راده‌یه‌ك كه دو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی شه‌ری ناو ماڵی كورد وێرانكردنی له نزیكه‌ی نێو سه‌ده‌دا زه‌مینه‌ی هاوبه‌شیان بۆ چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك خۆش كرد.
له شه‌ر وملمڵانێی ونه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتره‌وه هاتنه سه‌ر رێككه‌وتن بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات وده‌سكه‌وته‌كانیشی. گه‌ره‌نتیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م شه‌راكه‌ته وبه‌رده‌وامبونی پێویستی به ئارامی ویه‌كریزی ناو ماڵی هه‌ر یه‌ك له‌و دو لایه‌نه بو. پارتی هه‌ر له مێژه‌وه تا ئاستێكی زۆر ئه‌وانه‌ی دابین كردبو. كه‌سایه‌تی وناوبانگ وكاریزمای خواڵێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا وه‌ك سه‌ركرده‌ی كورد وسه‌رۆكی پارتی به‌درێژایی مێژو وتا ئه‌م ساته‌ش ئه‌و كۆڵه‌كه چه‌سپاوه سه‌ره‌كیه‌یه یه‌كریزی ویه‌ك بریاری وناوه‌ندیه‌كی توند وچه‌سپاوی بۆ پارتی زامن كردوه. به‌واتایه‌كی تر پارتی پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی له‌شێوه‌ی هه‌ره‌مدایه كه له لوتكه‌وه هه‌مو شتیبَك بۆ خواره‌وه شۆرده‌بێته‌وه وبێ یه‌ك ودو گوێرایه‌ڵی ده‌كرێت.
یه‌كێتی له دروستبونیه‌وه سروشتێكی جیاوزای له‌وه‌ی پارتی هه‌بوه وئه‌و كۆڵه‌كه چه‌سپاو وتونده‌ی له‌خودی تاكه كه‌سێكدا نه‌بوه كه به یه‌ك دڵی وئارامیه‌وه هه‌مو جه‌مسه‌ره‌كانی ناو یه‌كێتی به‌رده‌وام رابگرێت وبه‌مه‌ش یه‌كریزی بپارێزێت. ئه‌وه‌ی زۆرتر ئه‌و جه‌مسه‌رانه‌ی ناو یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه به‌رنامه‌ی خه‌باتی هاوبه‌شیان بو دژ به توندی وفاشیه‌تی رژێمی به‌غدا وناحه‌زانی ناو بزافی كوردایه‌تی وناوچه‌كه، له كاره‌ساتی هه‌كاریه‌وه تا خوله‌كانی شه‌ری ناوخۆی پێش راپه‌رین ودوای راپه‌رین وتا كاره‌ساتی 31 ئاب وهه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتی له گه‌رده‌لولی تۆڵه‌دا.
ئاسته‌نگ وكێشه‌كان ورێگره‌كان بۆشه‌راكه‌تی نوێی لوتكه‌ی ئه‌و دو هێزه به‌تایبه‌تی له هه‌ناوی یه‌كێتی یه‌وه سه‌نگیان داكوتابو وسه‌ریان هه‌ڵده‌دا. له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتی دا دوای راپه‌رین ئه‌م ئاسته‌نگ وكێشانه زیاتر زه‌قبونه‌وه وله‌ناوه‌رۆكدا نمایشكردنی ناكۆكی وململانێ كه‌ڵه‌كه‌كرا وپه‌نگخواردوه‌كانی نێو جه‌مسه‌ره‌كانی یه‌كێتی بو كه له‌و كۆنگره‌یه‌دا وتا ماوه‌یه‌كی درێژی دواتریش بریاری به‌یه‌كه‌وه ژیانیان هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه.
بیرورای جیاواز وملمڵانێی دروست به‌درێژایی مێژو خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی ودینامۆی زیندویه‌تی وكاریگه‌ری یه‌كێتی بو.
به‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی شه‌راكه‌ته‌وه دۆخی ناو یه‌كێتی ته‌نراو به جه‌مسه‌رگه‌ری وبیرورای جیاواز وناكۆكی پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری ویه‌كلاكردنه‌وه و"پاككردنه‌وه" بو.
له‌رزۆكی شه‌راكه‌ت و "پاككردنه‌وه‌ی" ناوماڵ
شه‌راكه‌تی نوێ له‌سه‌ر ئاسه‌واره‌كانی فیفتی به فیفتی وكه‌لاوه‌كانی شه‌ری ناوخۆ وناكۆكی وملمڵانێكانی چل ساڵ وگێژاوی بارودۆخی نه‌مانی سه‌دام وفشاری نێوده‌وڵه‌تی وناوچه‌كه ورژاندنی پاره‌یه‌كی زۆر له كوردستان وعێراق وبه‌رژه‌وه‌ندیه گشتی وتایبه‌تیه‌كان ومه‌ترسی وروژاندن وته‌قینه‌وه‌ی بزافی كوردایه‌تی له كوردستانی گه‌وره كه‌له‌كه‌كرابو. بێمتمانه‌یی ودودڵی وركابه‌رایه‌تی مێژویه‌كی درێژ كه‌لێنه مۆراڵ وهه‌ستیاره‌كانی تری ژێرخانه‌ی ئه‌و كه‌ڵه‌كه‌كردنه بون. ئه‌و دۆخه تایبه‌تیه‌ی ناو یه‌كێتی وپێكهاته‌كه‌ی خه‌مێكی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتداران بو وه‌ك مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی له‌رزۆكیان حسابی بۆده‌كرا. ده‌سه‌ڵات چاوچنۆك وبه هه‌ڵپه‌بو بۆ "پاككردنه‌وه" ویه‌كلایكردنه‌وه‌ی فه‌زای ناوماڵ وراماڵینی هه‌ر چ ناره‌زایی وئاسته‌نگێك. بونی ئه‌مریكا له عێراق وچاوكراوه‌یه‌تی به‌شێك له هاوڵاتیانی هه‌رێم وچاودێری دنیا بۆ دۆخی هه‌رێم ئه‌و ئاسته‌نگانه بون كه ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت به‌ته‌واوی وبه كه‌یفی خۆی رێگاوشوێنی "پاككردنه‌وه" بگرێته‌به‌ر ومه‌رامه‌كانی له‌و پاككردنه‌وه‌یه بێنێته‌دی.
به‌ره‌و جه‌مسه‌رگه‌ری تاكره‌وی
مه‌ترسیترین زه‌نگ بۆ جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار له‌ناو یه‌كێتی دا یاداشته‌كه‌ی به‌رێزان نه‌وشیروان مسته‌فا وكۆسره‌ت ره‌سول علی وعومه‌ر سه‌ید عه‌لی بو.
لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌كێتی دا زۆر ورد وله سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌گه‌ڵ ئه‌و یاداشته وكاریگه‌ریه‌كانی ره‌فتاری كرد، یه‌كه‌م به مه‌به‌ستی هێوكردنه‌وه، دوه‌م به‌مه‌ستی ئیحتواكردنی وپارچه‌پارچه‌كردنی وسێیه‌م به‌مه‌به‌ستی فه‌رامۆشكردن و"پاككردنه‌وه‌ی" بنه‌ره‌تی كاریگه‌ری سیاسی ورێكخراوه‌یی ومه‌ترسیه‌كانی جه‌مسه‌رێكی به‌هێزی ناره‌زا له‌ناو بونیه‌ی یه‌كێتی دا. بۆ ئه‌م سێ هه‌نگاوه‌ش چه‌ند زنجیره كار ئه‌نجام دراون به گه‌رانه‌وه بۆ روداوه‌كان هه‌ر هه‌مویان تۆمار كراون وبون به به‌ڵگه ودۆكیۆمێنتی مێژو. هه‌ر له په‌شیمانكردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی ناسراوی ناو جه‌مسه‌ری ناره‌زا به‌به‌خشینی پاره وئیمتیازات وچ به‌به‌كارهێنانی هه‌ره‌شه وچاوسوركردنه‌وه له هه‌ندێكی تر لێیان، چ به‌به‌كارهێنانی رق وكینه‌ی هه‌ندێك له پاشكۆكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وخوێندن به‌گوێاندا كه ده‌رفه‌تێكی گونجاو خه‌ڵقاوه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وچ به ئیبتزازكردنی لاوازی هه‌ندێك كه‌سانی ده‌وروبه‌ر وتۆقاندنیان به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جه‌مسه‌ری ناره‌زا ئه‌وان به‌ته‌واوی ترۆده‌كات. به‌م كار وهه‌نگاوانه جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار پێگه‌ی خۆی زیاتر به‌ره‌و جه‌مسه‌رگه‌ری تاكره‌وه‌ی ئاراسته ده‌كرد وپه‌رژینێكی دركاوی گوێرایه‌ڵی ده‌سته‌مۆی به‌ده‌وری خۆیدا چه‌قاند وبه‌پاره‌و پله وپایه ئاوی ده‌دا. هه‌روه‌ها له‌ناو ژیانی ریكخراوه‌یی یه‌كێتی یشدا ره‌چاوكردنی ته‌كه‌تول وناوچه‌گه‌ری ودابه‌شكردنی پله وموچه ورازیكردنی هه‌ندێك له جه‌مسه‌ره‌كان به پاره وئیمتیازات وكردنیان به‌گژ یه‌كتردا وپێشێلكردنی پره‌نسیپه‌كانی سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ ورێكخستن وچاوپۆشین له گه‌نده‌ڵی وبه‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی بوار وفه‌زای ته‌ندروستی بیرورای جیاواز كه‌ش وهه‌وایه‌كی خه‌ڵقاند كه ته‌واوی یه‌كێتی وپرۆگرام وسیاسه‌ت وئاینده‌شی ببه‌سترێته‌وه به‌جه‌مسه‌رگه‌ری تاكره‌وی به‌هیوای دابینكردنی ئه‌و یه‌كرێزی ویه‌ك بریاریه‌ی لای لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات زۆر مه‌به‌ست بو تا بتوانێت تای ته‌رازو له شه‌راكه‌تی نوێ‌دا لاسه‌نگ نه‌بێت وبه‌شی خۆی له‌ده‌سه‌ڵات وسودمه‌ندیه‌كانی پێ دابین بكات. به‌لای جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتی نه‌ده‌كرا له‌و شه‌راكه‌ته‌دا لاواز بێت وتوانای دوابریاری نه‌بێت. به‌ڵام خه‌مه‌كانی ئه‌و جه‌مسه‌رگه‌ریه هێشتا به‌ته‌واوی فه‌رامۆش نه‌كرابون.
گوناهێكی مێژویی
گرنگه لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه له‌و چه‌ند ساڵه‌دا وله‌گه‌رمه‌ی پلان وهه‌نگاوه‌كانی جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار كۆمه‌ڵێك كێشه روبه‌روی نه‌ته‌وه وخاك بوبونه‌وه‌وه ونه‌ده‌كرا له فیكری سیاسی جه‌مسه‌ری ناره‌زای ناو یه‌كێتی دا ره‌چاوی جدی ئه‌و كێشانه نه‌كرێن. له به‌رسۆزی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌فاداری بۆ خاك ومیلله‌ت جه‌مسه‌ری ناره‌زا له‌ناو یه‌كێتی دا به‌شێكی زۆری به‌رنامه وداواكاریه‌كانی خۆی كرده قوربانی ئه‌و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییانه. ئێستاكه به هه‌ڵسه‌نگاندنی بێهه‌ڵوێستی وبێده‌نگی جه‌مسه‌ری ناره‌زای ناو یه‌كێتی له‌مه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه ده‌رده‌كه‌وێت كه گوناهێكی مێژوییان كردوه.
جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ناو یه‌كێتی تاكره‌وانه چه‌ندین هه‌نگاو وكاری گه‌وره‌ی به‌رێكردوه و به بیانوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه ویه‌كریزی ناوماڵی كورده‌وه ناره‌زایی وبۆچون وبه‌رنامه ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤه‌كانی په‌راوێز كردوه وله ئه‌نجامدا له پراكتیكدا ئه‌و جه‌مسه‌ره ناره‌زایه ببو به پاشكۆیه‌كی پاسیڤی بێده‌سه‌ڵات كه لێپرسراویه‌تی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ش كه‌وتبوه ئه‌ستۆیه‌وه.
له‌و هه‌نگا و گۆڕانكاریه گرنگانه‌دا ئه‌مانه به راشكاوی به‌رچاون: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پۆل بریمه‌ر له‌سه‌ر یاسا بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، شێوه‌ی تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌ی دو حكومه‌ت له هه‌رێم ورێككه‌وتنه‌كه له‌و باره‌وه، ناوه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به جێگره‌كه‌یه‌وه كه به‌ر ماڵی یه‌كێتی كه‌وتبو، سازدانی شه‌راكه‌تی نوێی به‌ناو "رێككه‌وتنی ستراتیژی" بێگه‌رانه‌وه‌ی جدی بۆ سه‌ركردایه‌تی هه‌ر دولا، تێپه‌راندنی به‌په‌له‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی شه‌راكه‌تی نوێ، كه‌مته‌رخه‌می وهه‌ڵه كه‌ڵه‌كه كراوه‌كان سه‌باره‌ت به ناوچه دابراوه‌كان وله سه‌رویانه‌وه كه‌ركوك وماده‌ی 140، چاوبركێ وموجامه‌له‌ی بێله‌زه‌تی ئێران وتوركیا، قۆرخكردنی ته‌واوی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی حوكمرانی وئابوری وپاره‌ی هه‌رێم ولق وپۆپه‌كانیان له كوردستان وده‌ره‌وه‌ی بۆخۆیان وپاشكۆكانی شه‌راكه‌تی نوێ. نكۆڵی ناكرێت له په‌راوێزی ده‌سه‌ڵاتی به‌های ئه‌م لوتكه‌یه‌دا له‌هه‌رێم كۆمه‌ڵێك كار كراون، به‌ڵام ئه‌وانه وسه‌د قاتی ئه‌وه‌شیان بكردایه گوناهی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانیان وحوكمرانی سه‌قه‌ت ونیه‌تی پاوانكردنی ته‌واوی حوكمرانی وئابوری وئازادی له كوردستاندا وپه‌راوێزكردن و"پاككردنه‌وه‌ی" ناره‌زابون ناسرنه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گێژاو وته‌نگه‌ژانه‌دا جه‌مسه‌ری ناره‌زای ناو یه‌كێتی وبه‌هیوای ئه‌نجامدانی چاكسازی وراستكردنه‌وه له‌ناو یه‌كێتی دا پرۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێكخستنه‌كانی ناو یه‌كێتی پێشكه‌ش كرد‌و وجه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتیش په‌سندی كرد. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و بیرۆكه‌یه له‌نێو ئه‌و دۆخه‌ی یه‌كێتی دا كه تاكه جه‌مسه‌رگه‌ری تێدا زاڵ بوبو، به‌رژه‌وه‌ندیه مادیه‌كانی جه‌مسه‌ره لاواز وبێ نوزه‌كانی تر زه‌مینه مێژوییه‌كانیانی كاڵكردبوه‌وه وبوبونه پاشكۆیه‌ك به ده‌رزویه‌كی ته‌نكی پساو به ده‌سه‌ڵاته‌وه لكێنرابون، ده‌ركه‌وت خه‌ونێك بو، ده‌ركه‌وت گوزه‌رێكی عاتیفیانه بو له‌ده‌ریای وشكبوی نه‌ستۆلجیایه‌كی وروژێنه‌ر وبه‌پێزدا. لێره به‌دواوه پارسه‌نگی نێو جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌كانی ناو یه‌كێتی تێكچو ومه‌حاڵ بو بێ گوێرایه‌ڵبون بۆ جه‌مسه‌رگه‌ری تاكره‌وی ناو یه‌كێتی، كه‌خۆی به‌براوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌زانی، درێژه به‌و دوالیزمه مێژوییه‌ی یه‌كگرتن وململانێی نێوان به‌رێزان مام جلال وكاك نه‌وشیروان بدرێت وله ئه‌نجامدا كاك نه‌وشیروان گۆره‌پانی كاری ناو یه‌كێتی بۆ جه‌مسه‌ری تاكره‌وی به‌جێهێشت.
له‌دوای پلینیۆم جه‌مسه‌رگه‌ری تاكه ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوی نمایشكرا وچه‌سپا وئه‌وانه‌ی له ریفۆرمخوازانیش به‌هیوای چاكسازی مابونه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن جه‌مسه‌ری ده‌سڵاتداره‌وه ده‌سته‌ده‌ستیان پێكرا وبێجگه له‌چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك كه هیچ زامن وگه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنیان نه‌بو هیچی تریان دروێنه نه‌كرد. دواتریش ده‌ركه‌وت هێشتا مه‌ره‌كه‌بی ئیمزاكان ته‌ربو كه ده‌سه‌ڵات فه‌رامۆشی زۆربه‌ی خاڵه‌كانی كرد.
له‌م راستیانه‌دا به راشكاوی به‌رچاوده‌كه‌وێت كه پێگه‌كانی جه‌مسه‌ری ناره‌زای ناو یه‌كێتی بێ‌توانا هه‌م له روی دارایی وهه‌م له بواری حكومه‌ت وراگه‌یاندندا وتا ده‌هات لاوازتر وكه‌م كاریگه‌رتر ده‌بو وتا ده‌هات باوه‌ری باڵی ریفۆرم وجه‌ماوه‌ر وخه‌ڵك به گۆڕانكاری وچاكسازی نێو چوار دیواری حزب رو له لێژی بو.
به‌رهه‌مه‌كانی شه‌راكه‌ت وناره‌زایی جه‌ماوه‌ری
تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی دو حكومه‌ت له هه‌رێم، ئیفلیجكردنی پارڵه‌مانی كوردستان، ریككه‌وتنه به‌ناو "ستراتیژ" یه‌كه‌ی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات، دابه‌شكردنی داهاتی هه‌رێم به‌رێژه‌ی گه‌وره‌یی قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی فه‌زای ئازادی، پاوانكردنی بازار وژیانی ئابوری....تاد، له به‌رهه‌مه‌كانی تری ئه‌م شه‌راكه‌ته بون. له‌به‌رامبه‌ردا ناره‌زایی خه‌ڵك وچین وتوێژه جیاكانی كۆمه‌ڵگه له زیادبونێكی به‌رده‌وامدابو وخه‌ڵكی داوای حوكمی یاسا ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ویه‌كسانی ودابینكردنی ئازادی ده‌كرد وچاویشی بریبوه ده‌نگه ناره‌زاكانی ناو یه‌كێتی وكۆمه‌ڵێك بزوتنه‌وه ورێكخراوی سه‌ربه‌خۆ. له‌م كاتانه‌دا كۆمپانیای وشه وراگه‌یاندنه‌كانی بوه منبه‌رێكی ئازادی دور له حزب وده‌ستتێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتداران ورۆژ به‌رۆژ ناره‌زایی خه‌ڵك ورۆشنبیران له‌ده‌وری كۆمپانیای وشه كۆده‌بونه‌وه وتا ده‌هاتیش فشارێكی زۆری جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ری گه‌شه‌ی ده‌كرد وهێدی هێدی ئه‌و ره‌وته به‌ره‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری هه‌نگاوی ده‌نا.
به رۆیشتنی كات وگه‌وره‌بونی سودمه‌ندیه مادی ومه‌عنه‌ویه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی تا ده‌هات دیارده‌ی پۆله‌رایسه‌شنی سیاسی به‌زۆره ملی ورێگه‌ی ناره‌وا ودور له پرنسیپه‌كانی رێكخستن وپێره‌وی ناوخۆی یه‌كێتی وپره‌نسیپه‌كانی سۆشیال دیموكراسیه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌سه‌پێنرا وزاڵ ده‌بو به‌سه‌ر ژیانی حزبایه‌تیدا. ئه‌م پرۆسه‌یه تا ئاستێكی زۆر به تاكره‌وه‌ی ومناوه‌ره‌ی سیاسی وكات كوشتن ودۆگمای سیاسی به‌رێوه ده‌برا كه دوا مه‌به‌ست لێی وه‌ك خۆیان زۆر جار رایان گه‌یاندوه "یه‌كریزی ویه‌كێتی ناو یه‌كێتی" و "توانای بریاردان" بو. به واتایه‌كی تر كپكردنه‌و وفه‌رامۆشكردنی ناره‌زایی وته‌ختكردنی گۆره‌پانه‌كه به ته‌نها بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات. به ده‌رچونی چوار هه‌ڤاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وشه‌شی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی وهه‌زاران ئه‌ندام وكادر به خه‌یاڵًی جه‌مسه‌رگه‌ری تاكره‌وی خه‌ونه‌كه‌یان هاته‌دی وجاده‌كه به‌ته‌واوی بۆیان ته‌خت بوبو ودوا ده‌نگه مێژوییه ناره‌زاكانیش له‌جه‌سته‌ی یه‌كێتی دورخرانه‌وه.
ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه له‌نێو دونیه‌تدا
به راگه‌یاندنی لیستی گۆڕان وئاشكراكردنی به‌رنامه‌كه‌ی وبه‌رێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی وه‌لامی زۆربه‌ی ئه‌و پرسیار وتێبینی وبۆچونانه درانه‌وه كه خۆیان له‌ماوه‌ی دواییدا قوتكردبوه‌وه.
لێره‌دا گرنگه ده‌سه‌ڵات به ئاگا بهێنرێته‌وه كه كرۆكی كامپینی هه‌ڵبژاردن وململانێكان ته‌نها له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌شی وقیرتاوكردنی به‌په‌له‌ی شه‌قامه‌كان وپركردنه‌وه‌ی تاسه وچاڵه‌كان وپاره‌به‌خشین ودامه‌زراندنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵك وبانگه‌وازه شانۆگه‌ریه‌كان نیه كه به‌پاره‌ی حكومه‌ت ومیلله‌ت ده‌كرێن وبه زمانی منه‌تكردن به میلله‌ت ده‌فرۆشرێنه‌وه، به‌ڵكو ده‌نگدانی ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنه له‌نێو دو نیه‌تدا، نیه‌تێك میلله‌ت نامۆ نیه‌پێی بۆ پاوانكردن وزه‌وتكردنی حوكم وده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت وسامان ونیه‌تێك مه‌به‌ستیه‌تی میلله‌ت له چنگی ئه‌و پاوانكردنه رزگاربكا، نیه‌تێك میلله‌ت وخاك لێی توره‌یه ونیه‌تێك ده‌یه‌وێت خاك بۆ میلله‌ت بگه‌رێنێته‌وه وخاكیش به تۆوی خۆشه‌ویستی میلله‌ت ئاوه‌دان بكاته‌وه وببوژێنێته‌وه.
نیه‌تێك به‌شێك له‌مێژوی ته‌نراوه به‌لادان ونسكۆ وچه‌واشه‌كردن ونیه‌تێك چاوی خۆی له‌و مێژوه دانه‌خستوه وكار بۆ گۆڕان ده‌كات تا ئاینده‌ی میلله‌تێك جارێكی تر پێی هه‌راسان نه‌كرێت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ته‌وژم وگه‌رمی نیه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌خۆ گرتوه بۆ قورتاربون له فه‌زای دروستكراوی خه‌یاڵاوی ده‌سه‌ڵاتداران وله دۆگمای حزبی وشه‌راكه‌تێكی وه‌همی له‌رزۆك وبۆ گۆڕان به خه‌ڵقاندنی فه‌زایه‌كی واقعیانه به‌رێگه‌ی دانوستاندن وله‌یه‌ك تێگه‌یشتن ورێزگرتن له‌یه‌ك ونه‌سرینه‌وه و"پاكنه‌كردنه‌وه‌ی" یه‌كتر وسازدانی كاركردن به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وایه‌تی وپارێزراو به متمانه ولێبوردن وململانێی دیموكراسیانه‌ی پاك وره‌وا له‌ناو جه‌رگه‌ی حوكمی یاسا وده‌ستورێكی گونجاو له‌گه‌ڵ رۆحیه‌تی سه‌رده‌م وگۆڕاندا.
پێوه‌ری سه‌ركه‌وتن وشكستی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ته‌نها ژماره‌ی كورسیه‌كانی لیست وقه‌واره‌كان نیه له پارڵه‌ماندا، ئه‌وه جۆرێك له وه‌همه مێشك وخه‌یاڵی كه‌سانێكی داگیركردوه كه به‌و كورسیانه‌وه لكاون ولێیان نابنه‌وه. میلۆسۆڤیچ وحزبه‌كه‌ی، موگابا وحزبه‌كه‌ی، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسلامیه‌كانی ئێران وچه‌ندین نمونه‌ی تریش به‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆرینه‌ی كورسیان به‌ده‌ست هێنابو، به‌ڵام وڵات ونه‌ته‌وه‌كانیان به‌ره‌و كاره‌سات وسه‌رگه‌ردانی برد‌و وده‌به‌ن. نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌وه‌دایه ئه‌م دی فاكتۆیه‌ی ئێستای لای خۆمان به‌نیه‌تی میلله‌ت وه‌ك مۆمێكی داگیرساو به گه‌رمی وروناكیه‌كه‌ی بیگۆرێت. راسته وتویانه: هه‌مو تاریكی دنیا روناكی مۆمێك ناكوژێنیته‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ش خه‌یاڵاوی نه‌بین و وچاوه‌روان بین روناكی مۆمێكیش هه‌مو تاریكیمان رونبكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئاینده‌یه‌كی روناك وپر هیوا بۆ نه‌ته‌وه وخاك.
|