چاوه‌ڕوانی چی بین له‌ رێکه‌وتن؟

چیا عه‌باس


یه‌کێتی پشتئه‌ستور به‌ مێژو و له‌ ئاکامی له‌تکردنی باشوری کوردستان له‌ گه‌ڵ پارتیدا خۆی به‌خاوه‌نی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان ده‌زانی، جاران پێیان ده‌وت ناوچه‌ی که‌سک. پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2009 و 2013 بۆ په‌رلە‌مانی کوردستان خه‌ڵک به‌رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ کۆتایی به‌ پێگه‌ی به‌هێزی یه‌کێتی هێنا. یه‌کێتی له‌ترسی پاشه‌کشه‌ی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی رێگری زۆری کرد له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان. هه‌رچۆنێک بێت مانگی چواری ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ کرا، به‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵای هه‌مه‌ لایه‌نه‌ یه‌کێتی توانی ببێته‌ هێزی دوه‌م له‌ ئاستی پارێزگای سلێمانی، به‌م شێوه‌یه‌ کۆتایی فه‌رمی به‌ مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵاتی‌ که‌سک له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هێنرا.

بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی زۆر ئه‌سته‌م بو دوا مۆڵگه‌ی به‌هێزی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ هه‌رێمی کوردستان راده‌ستی گۆڕان بکه‌ن. ترسه‌که‌ی یه‌کێتی مایه‌ی تێگه‌یشتن بو، به‌ڵام ره‌وا نه‌بو، ترسه‌که‌ ئاماژه‌یه‌کی زه‌ق بو به‌وه‌ی یه‌کێتی رانه‌هاتبو و رازیش نه‌ده‌بو له‌و ناوچانه‌ ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بکات، هاوکاتیش نیشانه‌یه‌کی به‌هێز بو بۆ‌ نه‌زعه‌ی دابڕاندن له‌ناو یه‌کێتیدا کاتێک ته‌نها و ته‌نها متمانه‌ی به‌به‌شێک له‌خۆی هه‌بو و به‌چاوی گومانه‌وه‌ سه‌یری گۆڕان و پارتی ده‌کرد، زاکره‌ی تیژ هه‌راکه‌ی یه‌کێتی له‌ بیر ناچێت سه‌باره‌ت به رێکه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی بۆ کابینه‌ی هه‌شته‌م. یه‌كێتی له‌ غیابی سیاسی به‌ڕێز مام جەلال و تێكچونی شێرازه‌ی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئیتر ئه‌و هێزه‌ نه‌ما بتوانرێت مامه‌ڵه‌ی سیاسی جدی له‌ گه‌ڵدا بکرێت. له‌ گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا پشتئه‌ستور به‌ هێزی چه‌کدار و پاره‌ و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و زانیاری و دژه‌ تێرۆر و کۆنترۆڵکردنی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی یه‌کێتی توانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک درێژه‌ به‌ مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵاتی له‌ ده‌ڤه‌ره‌که‌دا بدات.

هه‌رچۆنێک بێت دوای روداو و گۆڕانکاریه‌کانی چه‌ند مانگی رابوردو ئێستا رێکه‌وتنێکی دو قۆڵی ئیداری ته‌کنیکی لۆکاڵی نێوان یه‌کێتی و گۆڕان ئه‌نجام دراوه. بۆ خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دام ملدان بۆ ئه‌م رێکه‌وتنه‌ ئاکامی باوه‌ڕبونی ته‌واو نیه‌ به‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان و رێزگرتن له‌ ئاکامه‌که‌ی، زیاتر په‌یوه‌نداره‌ به‌نیه‌تێک بۆ رێکخستنه‌وه‌ی سه‌نگی هێز له‌ باشور. ئه‌م جۆره‌ له‌‌ نیه‌ت و کارکردن بۆی ‌له‌ سیاسه‌تدا دیارده‌یه‌کی نائاسایی نیه‌ و مافی هێزه‌کانه‌ به‌رێگه‌ی ئاشتی و سیاسی و یاساییه‌وه‌ کار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌‌ بکه‌ن.

بۆیه‌ رێکه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی ته‌نها زاده‌ی پێدوایستی ئێداره‌دانێکی لۆکاڵی نیه، هه‌رچۆن رێکخه‌ری گشتی گۆڕان ئاماژه‌ی پێدا‌ که‌ ده‌کرێت ئه‌م رێکه‌وتنه‌ شۆڕبکرێته‌وه‌ و بواری تریش بگرێته‌وه‌.

له‌ هه‌ندێک ناوه‌ندی سیاسیدا بۆچونێکی زاڵ پێی وایه‌ که‌ لێكتێگه‌یشتنی دولایه‌نه‌ی به‌ڕێزان نه‌وشیروان مسته‌فا و هێرۆ خان کلیلی سه‌ره‌کی ئه‌م رێکه‌وتنه‌یه، بۆ خۆم زانیاری وردم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نیه‌، بۆیه‌ خۆم له‌ قه‌ره‌ی ناده‌م، ته‌نها ده‌ڵێم زۆر خاڵی دروست هانده‌رن بۆ پشتگیری له‌م بۆچونه‌.

کاک نه‌وشیروان به‌وردی له‌ سروشتی حوکمڕانی ناوچه‌که‌ و ململانێ و کێشه‌ سیاسیه‌کانی باشورری کوردستان تێگه‌یشتوه‌، بۆیه‌ له‌ هیچ ساتێکدا رێگه‌ی نه‌داوه‌ چاره‌ی کێشه‌کانی حوکمڕانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی بکرێته‌ سه‌فقه‌یه‌کی سیاسی ناواقیعی و ناره‌وا له‌سه‌ر حسابی لایه‌نه‌کانی تر. له‌م روانگایه‌وه‌ گۆڕان ئاماده‌بو له‌ دانو‌ستانه‌کاندا نه‌رمی بنوێنێت، ئاکامه‌که‌شی‌ رێکه‌وتنه‌که‌ بو.

بۆ ئێمه‌ی گۆرانخوازان ده‌بێت هوشیارانه‌ و دور له‌ سۆز و دوعا و نزا‌‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی واقیعی بۆ رێکه‌وتنه‌که‌ بکه‌ین و کاری جدی بۆ گه‌شه‌پێدانی بکه‌ین و ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ حوکمرانیه‌کی لۆکاڵی باش و باشکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی، ئه‌مانه‌ سه‌ره‌ڕای چه‌ند که‌موکوڕیه‌کی به‌رچاو له‌ رێکه‌وتنه‌که‌دا و زاڵبونی چه‌مکی "به‌ش به‌شێنه‌" تێیدا.

هیوا به‌ئاینده‌ی رێکه‌وتنه‌که‌ و کارکردن بۆی مانای ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌مو رابوردو گوزه‌شت و چاوه‌ڕوان بکرێت  گۆڕانخوازان نه‌عامه‌ ئاسا سه‌مای خۆشی بۆ به‌رپا بکه‌ن. ئاینده‌ی ئه‌م رێکه‌وتنه‌ و ته‌نانه‌ت جێبه‌جێکردنی خاڵه‌ گرنگه‌کانی ته‌نها په‌یوه‌ست نین به‌ یه‌کێتی و گۆڕانه‌وه‌، چه‌ندین هێز و لایه‌نی تر ده‌توانن کاریگه‌ری و رۆڵی فره‌ ئاراسته‌یان هه‌بێت و‌ بگێڕن.

ئاینده‌ ده‌بێته‌ سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆ نیه‌ت و ره‌فتاری جێبه‌جێکردن، ئه‌وه‌ی شیانی ئاماژه‌کردنی جدیه‌ و تا ئه‌م ساته‌ش به‌رچاو ده‌که‌ون هه‌ندێک ئاراسته‌ی دڵگرانه‌‌ له‌ناو یه‌کێتیدا،‌ ئه‌گه‌ر راشکاوانه‌ سه‌غڵه‌تبونیان به‌ رێکه‌وتنه‌که‌ نیشان نه‌ده‌ن، لێره‌ و له‌وێ چڕنوق ده‌گرن و هه‌وڵی پاشقول گرتن ده‌ده‌ن و له‌ راگه‌یاندنه‌کاندا ته‌وسی هه‌مه‌جۆره‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌.

پێده‌چیت به‌شێک له‌م هه‌ڵوێست و ره‌فتارانه‌ پاشماوه‌ی ئه‌قڵیه‌تی خۆ زۆر به‌زلزانینی ناو یه‌کێتی بێت، ئه‌قڵیه‌تێک‌ به‌رده‌وام لایه‌نه‌کانی تری نه‌ک ته‌نها بچوک کردۆته‌وه‌، به‌ڵکو ویستویه‌تی به‌زۆریش بێت وێناکێشیان بشێوێنێت و که‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویان تێک بشکێنێت. له‌ قوتابخانه‌کانی سیاسه‌ت له‌ دنیادا ئه‌م دیارده‌یه‌ زاده‌ی عه‌قیده‌ی به‌رته‌سکی چه‌قبه‌ستوی شۆڤێنیزنی حیزبیه، بۆیه‌ گرنگه‌ بۆ دابینکردنی که‌ش وهه‌وایه‌کی له‌بار بۆ جێبه‌جێکردنی رێکه‌وتنه‌که‌ خاوه‌نه‌کانی ئه‌و بۆچونانه‌ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ گۆڕان نه‌که‌ن. راسته‌ یه‌کێتی له‌ مێژودا هێزێکی گه‌وره‌ی پایه‌دار بوه‌، ئێستاش هێزێکه‌ ده‌توانێت رۆڵی کاریگه‌ر و ئه‌رێنی له‌ ئاسته‌ جیاکاندا هه‌بێت.

ئه‌وه‌ش راسته‌ که‌ یه‌کێتی خاوه‌نی ئه‌زمونێکی درێژه‌ له‌ ئیداره‌دان و حوکمڕانیدا، به‌تایبه‌ت له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان. له‌و ماوه‌ درێژه‌دا خاوه‌نداری لایه‌نی باش و زۆر خراپیشی ئه‌و حوکمڕانیه‌ن (ده‌شێت یه‌کێتیه‌کان له‌ مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌یان داوای راپۆرتێکی تایبه‌تی سه‌ره‌تای ساڵی پار بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی یه‌کێتی له‌ ده‌سه‌ڵات و تایبه‌ت له‌ کابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی هه‌رێمدا).

پاش ئه‌م رێکه‌وتنه‌ گونجاوتره ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی یه‌کێتی ته‌واوی ره‌فتار و مامه‌ڵه‌کردنیان له‌ ئیداره‌داندا وه‌ک جاران نه‌بێت، راستیه‌ک هه‌یه‌ که‌ رۆحیه‌تی ره‌سه‌نی گۆڕان پێداگری لێده‌کات، ئه‌ویش حوکمڕانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ مانای پابه‌ندبونی هه‌مو لایه‌نه‌کانه‌ به‌ یاسا و رێنماییه‌کان و به‌رنامه‌ی کاری هاوبه‌ش نه‌ک سرینه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان له‌ ئه‌دا و ره‌فتارکردندا، بۆیه‌ ده‌کرێت ئه‌م رێکه‌وتنه‌ که‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژوی ده‌ڤه‌ری سلێمانی ده‌روازه‌ی فره‌ هێزی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌ لۆکاڵیه‌کانی ده‌کاته‌وه‌ بکرێته‌ ئامرازێک بۆ وه‌رچه‌رخاندنێکی گه‌وره‌ به‌ره‌و شه‌ری مۆدێل و کێبڕکێ بۆ ئه‌دای باشتر له‌ حوکمڕانیدا.

له‌و باوه‌ڕه‌دام جێبه‌جێکردنی وردی رێکه‌وتنه‌که‌ پێگه‌یه‌کی زۆر ئۆتۆنۆمی به‌هێز له‌ باشوری کوردستان به‌ده‌ڤه‌ره‌که‌ ده‌به‌خشێت، ده‌ڤه‌رێک خاوه‌نی چه‌ندین سه‌رمایه‌ی ستراتیژی سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری و مرۆییه‌. که‌وتۆته‌ سه‌رشانی هه‌مو به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ک ده‌یبه‌ن.  
17/12/2014 بینین: 10481
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
به‌ناوی گۆڕانه‌وه‌ ... یا به‌ رۆحیه‌تی گۆڕان؟...
بارزانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن...
گۆڕان و یه‌کێتی به‌ره‌وکوێ؟...
وێڕای جیاوازیه‌کانی گۆڕان و یه‌کێتی...
چۆن سه‌رۆکێکمان پێویسته‌؟...
ئه‌گه‌ر مام جەلال بتوانێت ...
نیو سه‌ده‌ نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و مسعود بارزانی...
بۆچی شه‌ڕ یه‌خه‌ی کوردی گرتوه‌؟...
نوێنه‌رانی کورد و قه‌یرانه‌کان‌ ...
شه‌ڕی داعش... چۆن؟...
بۆچی داعش په‌لاماری کوردستانیدا؟...
کورد له‌داوی دڵه‌ڕاوکێی ئه‌مەریکادا...
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌...
چه‌ند جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی بۆ واده‌که‌ن؟‌...
ئایا گۆڕان په‌له‌ی کردوه‌؟...
گۆڕان و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی...
گۆڕان... گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا!...
سلێمانی و هاوسه‌نگی هێز...
کورد و جه‌نگی دوه‌م دژ به‌تێرۆریزم...
گۆڕان و پارادۆکسی حوکمڕانی...
میحنه‌تی کورد و ده‌ربازبون ...
تارمایی رێکه‌وتنی ستراتیژی...
هیتله‌ره‌که‌ی‌ ئیسلام...
یه‌کێتی... تاکه‌ی به‌م شێوه‌یه‌؟...
پارتی و یه‌کێتی له‌ ته‌رازوه‌که‌ی داعشدا...
چۆن مامه‌ڵه‌ی گو‌رگه‌ بۆره‌که‌ بکه‌ین؟...
ئایا ئه‌مه‌ ناچاریه‌ له‌ گه‌ڵ به‌غداد؟...
ته‌نگه‌به‌ره‌کانی به‌رده‌م کورد...
مه‌راق و خه‌مه‌کانی بارزانی...
داوێنی به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد؟...
راگه‌یاندنێکی خۆپه‌رستانه‌ له‌ شه‌ڕکردنی داعشدا...
سه‌رۆک کۆمارێکی بێ شانس...
ناڕه‌زایه‌تی له‌ گۆڕان... بۆچی؟...
سه‌ربه‌خۆیی به‌ئیجازه‌ی ده‌ستور...
ده‌وڵه‌تی کوردی نێوان ده‌ڵه‌مه‌یی و ئه‌گه‌رێکی به‌هێزدا...
داعش و هه‌ریسه‌ی کوردی...
به‌ڵێ کاک نه‌وشیروان ''تاکڕه‌وه‌''...
داعش منداڵێکی لاسار له‌ گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا...
کورد له‌به‌رده‌م دو‌ڕیانێکدا...
ئێران چی لێمان ده‌وێت؟...
بۆ یه‌کێتی واده‌کات؟...
ته‌وقه‌کانی سه‌ر سلێمانی و رێگه‌چاره‌؟...
ئه‌مجاره‌ ده‌نگ به‌ هه‌مو ره‌نگه‌کان بده‌م؟...
کزبونی ئه‌ستێره‌ی یه‌کێتی... بۆچی؟...
عه‌مره‌کاران‌ لەنێوان‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی کابینه‌دا...
کورد و زه‌لکاوه‌که‌ی مالیکی...
گۆڕان و هزری نه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌کان...
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی...
یه‌کێتیه‌کی خنجیلانه‌...
گۆڕان و پارتی له‌به‌رده‌م ئه‌زمونێکی سه‌ختدا...
گۆڕان له‌ سه‌نگی مه‌حه‌کدا...
برینه‌کانی یه‌كێتی و عشقێکی پڕوکاوه‌...
گۆڕان و ئیرسی مام جەلال...
گۆڕان و ئیرسی حوکمڕانی پێشو...
بۆچی و چۆن گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوات؟...
ئه‌سته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕان له‌ حوکمڕانیدا...
کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ چاوڕوانی گۆدۆدا...
گۆڕان و پارتی و دڵته‌نگبوه‌کان...
گۆڕان و کۆتایی قۆناغێك...؟...
سلێمانی نێو به‌رداشی دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات...
دکتۆر به‌رهه‌م و گارده‌ دێرینه‌کانی یه‌کێتی...
هه‌رێم لە پاشکۆی تورکیادا ...
وه‌ستان به‌یه‌که‌وه‌ و که‌وتن به‌ته‌نیا...
پاش ده‌نگدان؟...
پێش ده‌نگدان ... بیان ناسن...
حوکمڕانی ترس...
سێرکی نه‌ته‌وه‌یی...
خه‌ون و شه‌ڕه‌ شیرینه‌کان...
نه‌ترسان له‌ مێژو...
بۆ پارتیه‌کان...
پارتی بۆ وا ده‌کات؟...
ده‌ستوری ده‌ستی دو...
سیاسه‌ت و ده‌ستور: زیمبابۆ و کوردستان...
سیاسه‌تی (ده‌سکه‌ گوڵه‌که‌ی) ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی...
دید و هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ حوکمڕانی بارزانی‌...
دوانه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنه‌کان...
وه‌همی چاکسازی و سه‌رابه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن و داتاشینی ده‌سه‌ڵات‌ ...
بودجه‌ و به‌قاڵی...
تارماییه‌کانی په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل...
له‌ ماڵئاوایی ئه‌مساڵدا، وانه‌یه‌ک بۆ منداڵانی شاره‌که‌م...
(ئه‌میره‌که‌ی) میکافیلی یا(پاشاکه‌ی) هۆبیس؟...
هه‌ڵه‌ تێمه‌گه‌ن... مالیکی بۆخۆی راست ده‌کات...
ئێران و بارزانی...
هه‌رێمێکی‌ ره‌ش و سپی...
تارماییه‌کانی نه‌وتی هه‌رێم...
رێکه‌وتنی سێپته‌مبه‌ر و ئاراسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی‌ ...
کوردستان، ته‌کساسێکی نوێی نه‌وتچیه‌‌ ئه‌مەریکیه‌کان...
نه‌وت فرۆشێکی گه‌ڕۆک...
مێژوی کۆمه‌ڵه و حکایه‌ت بێژه‌کان...
36+ ؟...
گۆڕان و به‌رپرسیاریه‌تی...
بارزانی بۆ وایکرد...
ئەم دۆخە بەرەو کوێ؟...
بەڕێزان و متمانە...
گرێبەستی سیاسەت و مۆراڵ لە باشوری کوردستان...
پێش داڕماندن...
کارنامەی بارزانی و هزری نەتەوەییمان...
دیلێماکەی بارزانی...
جارێکی تر تاڵەبانی و بارزانی و مالیکی...
لە سلێمانییه‌وه‌ -2-...
لە سلێمانیەوە ...
گۆڕان بەرەو کوێ؟...
کورد و قەیرانی شیعە و سوننە...
تاڵەبانی و بارزانی، دو روی یەک دراو...
سەقامگیری و ئارامی و مەترسیەکان...
مەملەکەت تەنها بە پاشا بەڕێوە ناچێت...
کورد له‌ نێوان مەرجەعیەتی کوردستان و نوێنەرایەتی بەغدا...
ئیمپراتۆریەتێک لەسەر خۆڵەمێش... یا ...؟...
مالیکی، شەبەحەکەی ئێران...
گۆڕان و هاوسەنگی هێز لە کوردستان...
پەتای ئێرانی و......
نزای دانوستان...
دوانەی ستەمکاری لە کوردستان: هێز و دەسەڵات ...
کردار شەرتە، ئەمما چ کردارێک؟...
میدیای حیزب لەنێوان جادوگەری و پەیامی یەزدانیدا...
ناسنامە و شەرعیەت لە گێژاوی قەیراندا...
تاڵەبانی و پشکی لەم قەیرانەدا...
سوتاندنی رۆما و سلێمانی...
سلێمانی دەستەمۆ ناکرێت...
ئایندەیەکی نادیار...
شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ و ستەمکارەکانی ئەمڕۆ...
ئەم دو سەرکردەیە و مێژو و ئێستا...
منداڵە یاخیبوەکان...
دەسەڵات لەبەردەم نابوتی سیاسیدا...
خۆپێشاندانەکان لەنێوان لوتکەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا...
قەیران و ئاغاکانی دیموکراسیەت...
نەدەبو گۆڕان......
ئایا گۆڕان و دەسەڵات دەگەنە ئەنجامێک؟...
پێگەی کورد لە سیاسەتی ئەمه‌ریکادا...
ئێمە ته‌نها فریشتە نین...
دەسەڵاتدارانی کورد وهاوکێشەی سیاسەتی واقیعی...
گۆڕان لەنێوان کەلەپوری چه‌قبه‌ستو و عەقڵانیەتدا...
بەغدا لە مالیکی دوەمدا چی لە کورد دەوێت؟...
کشانەوەی گۆڕان، سەرەتا و ئه‌زمونێکی نوێ ...
فانتۆمی بیابان و تەرێتی و شکانی...
خەزانی حیزب...
گۆڕان‌و داڕشتنێکی جیاواز...
گۆڕان و دەسەڵات و نەتەوە...
گۆڕان و یەکێتی، سارێژکردنی برینەکان...
هەرێم لە جەنجاڵی سیاسەتی "هێزی نەرم"ی تورکیادا...
گۆڕان و ئایندەی ناسیۆنالیزمی کوردی...
رێککەوتنامەی نه‌ته‌وه‌یی یا گرێبەستی حیزبی...
دەسەڵات و قەیرانێکی سەخت...
یەک هەڵوێستی تەڵەیە یا بەردی نزا؟ ...
لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا... بەرەوکوێ؟...
گۆڕان خەریکی چیە؟...
قه‌ناعه‌ت و پێداچونه‌وه‌...
ره‌شبینیه‌ك: مه‌ترسیه‌كانی شورای حیزب...
لە دامێنی هەڵوەستەیەکدا...
كارله‌كار ترازاوه‌...
ده‌نگ بۆچی بده‌م؟ ...
گۆڕان له‌نێو خواست‌و واقیعدا...
ده‌مكوتكردن یا...؟...
گۆڕان له‌به‌رده‌م ئه‌رك و ئه‌گه‌ره‌كاندا...
هه‌ڵه‌بجه‌ و راسته‌یه‌كان له‌چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی مێژودا...
سلێمانی و باب العالی و سه‌دری ئه‌عزه‌م
بابی عالی چیه‌؟...
ده‌ریای عێراق وكه‌شتی كوردی...
زۆرینه‌ی بێده‌نگ و ئۆپزسیۆنكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مان...
"گێژه‌ڵوكه‌ی نێو فنجان" یا شنه‌بای گۆڕان...
ترس له‌ شكست و سزادانی دیموكراسیه‌ت...
ئایا شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی كۆتایی جه‌لالیه‌؟...
چه‌مكی شكست له‌ هزری وشكی برینداربوی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتیی دا...
ده‌سته‌ وتاقمه‌كانی ده‌وروبه‌ری مام جه‌لال و فرمێسكه‌كانی خوایه‌ك...
ئایا مام جه‌لال یش براوه‌ نیه‌؟...
ئه‌وان......
جه‌مسه‌رگه‌ری وگۆڕان ونیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك...
هێمنی گه‌رده‌لولێك...
دوالیزمی (حیزب وده‌سه‌ڵات) له‌ به‌رامبه‌ر گۆراندا...
بێ ناونیشان...
هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی هێرشی حیزبدا...
باسێك له‌ مێژویه‌كی داپۆشراو...
ئه‌تككردنی جوانیه‌كان...
پلاسیبۆی كوردی *...
سه‌راب و زوقم...
لیستی نوێكردنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان...
توڕه‌یه‌ نیشتمان... توڕه‌یه‌...
حكومه‌ت ‌و حیزب به‌ره‌و كوێ‌؟...
قه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌... یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی‌و تێكده‌رانی...
ته‌لقینكردنی ریفۆرم ‌و زیندوبونه‌وه‌ی...
وشكی‌و نه‌زۆكی خه‌یاڵێك...
زۆرینه‌ وكه‌مینه‌ وبۆچونێكی جیاواز...
به‌ره‌وكوێ ؟...
به‌ڵای‌ گه‌نده‌ڵی...
چاره‌نووس وچاوه‌زار...
قه‌یرانه‌كانی كوردو تای ته‌وافوق و دیموكراتیه‌ت و ده‌ستور...
ته‌وافق و په‌رته‌وازه‌بوون...
ئه‌مه‌ریكا و كورد: چه‌ند ساڵێك له‌ گه‌مه‌كردن...
كوێر و چاوساغ...
ره‌نگ و ئاوازی جیا...
ریفۆرم .. و چێشتی مجه‌ور... و گۆڕان...
باشوور و توركیا، ئه‌وه‌ی ئاشتی بوێت ده‌بێت خۆی بۆشه‌ر ئاماده‌بكات...
وه‌رزی كاڵبونه‌وه‌ وهه‌ڵساندنه‌وه‌ ...
تاریكی ئه‌شكه‌وت و سوننه‌تی په‌رستگه‌...
ئایا چیتر ماوه‌.....؟...
شێر و خه‌ت...
هه‌ڵه‌ی مێژوو و مێژووی هه‌ڵه‌...
گرێ كوێره‌كان...
كێ ده‌پرسێته‌وه‌؟...
ساتی راستییه‌كان...
ته‌وافقی كوردی بۆ چییه‌؟...
چه‌پ و ریفۆرم و "نۆستاڵجی"...
كێ دۆڕاوه‌... توركیا؟...
كوردایه‌تی له‌نێوان "كوردستان یا نه‌مان"‌و "كوردستان ‌و مان"...
كه‌ركوك و بۆچوونێكی جیاواز...
ئایا پارتی چی ده‌وێت؟...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...